Return to Video

زمانی جەستەت لەوانەیە ژیانت داڕێژێتەوە

  • 0:01 - 0:06
    ئەمەوێت بە پێدانی شتێکی
    ژیان ئاسانکەر دەست پێبکەم و
  • 0:06 - 0:09
    تەنها شت کە پێویستبێت ئەمەیە:
  • 0:09 - 0:13
    کە بۆ دوو خوولەک
    باری لەشی خۆت بگۆڕیت.
  • 0:13 - 0:16
    بەڵام پێش ئەوەی ئەوە بکەن،
    ئەمەوێ داواتان لێبکەم کە ئێستا
  • 0:16 - 0:20
    کەمێک چاودێری لەشتان و چاودێری
    ئەوە بکەن کە چی لە لەشتان ئەکەن.
  • 0:20 - 0:23
    کەواتە چەند کەس لە ئێوە بەجۆرێک
    وا لەخۆی دەکات بچووک ببێتەوە؟
  • 0:23 - 0:26
    ڕەنگە خۆتان چەمانبێتەوە یان قاچتان لەسەر
    یه‌ك دانابێت یان لەپی قاچتان پێچابێتەوە
  • 0:26 - 0:30
    هەندێک جار قۆڵمان ئاوا لێئەکەین
  • 0:30 - 0:33
    هەندێک جاریش ئەیکەینەوە
    (پێکەنین)
  • 0:33 - 0:36
    ئەتانبینم.
  • 0:36 - 0:39
    بۆیە ئەمەوێ ئێستا سەرنج بدەنە
    ئەو شتەی کە ئەیکەن.
  • 0:39 - 0:41
    چەند خولەکێکی تر
    یەینەوە سەر ئەو شتە و
  • 0:41 - 0:44
    هیوادارم ئەگەر بتوانن کەمێک
    فێری ئەمە ببن،
  • 0:44 - 0:47
    لەوانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو
    کار بکاتە سەر ژیانتان.
  • 0:47 - 0:52
    کەواتە، ئێمە بەڕاستی سەرسامین
    بە زمانی جەستە، و
  • 0:52 - 0:56
    بەتایبەتیش گرنگی بە زمانی جەستەی
    خەڵکی تر دەدەین.
  • 0:56 - 1:00
    ئەزانن، حەز ئەکەین بە
    وەک ئەزانن -- (پێکەنین)--
  • 1:00 - 1:04
    بەریەک کەوتنێکی تەریق کەرەوە،
    یان زەردەخەنەیەک،
  • 1:05 - 1:09
    یان سەیرکردن بە ڕقەوە،
    یان چاولێداگرتنێکی تەریق کەرەوە،
  • 1:09 - 1:12
    یان تەنانەت شتێکی وەک تەوقەکردن.
  • 1:13 - 1:15
    بێژەر: ئەوەتا ئەمانیش
    دەیەم کەس گەیشتنە جێ.
  • 1:15 - 1:20
    ئەم پۆلیسە خۆشبەختە توانی تەوقە لەگەڵ
    .سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات
  • 1:20 - 1:25
    ئەوەش سەرۆک وەزیران هات --
    نەخێر. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 1:25 - 1:27
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 1:27 - 1:31
    ئەیمی کەدی: کەواتە تەوقەکردنێک،
    یان تەوقەنەکردنێک،
  • 1:31 - 1:34
    دەکرێت وا بکات چەندین هەفتە لە دوای
    هەفتە قسە بکەین لەسەری
  • 1:34 - 1:36
    تەنانەت بی بی سی و نیویۆرک تایمزیش.
  • 1:36 - 1:40
    کەواتە کاتێک بیر لەو کردەوانە
    دەکەینەوە کە نادەنگین،
  • 1:40 - 1:43
    یان زمانی جەستەن -- بەڵام ئێمە وەک
    زانا کۆمەڵایەتییەکان پێی ئەڵێین نادەنگی--
  • 1:43 - 1:46
    ئەوە زمانێکە، بۆیە ئێمە
    بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە.
  • 1:46 - 1:49
    کاتێک بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە،
    بیر لە تێکەڵبوون لەگەڵ یەکتر دەکەینەوە.
  • 1:49 - 1:51
    کەواتە زمانی جەستەی ئێوە
    بەلای منەوە چییە؟
  • 1:51 - 1:54
    ئەی زمانی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە؟
  • 1:54 - 1:58
    ئینجا هۆکاری زۆر هەیە تا باوەڕبکەیت
    کە ئەمە ڕێگایەکی تەواوە بۆ ڕووانین لەمە.
  • 1:58 - 2:01
    کەواتە زانایانی بواری کۆمەڵایەتی
    کاتێکی زۆریان بەسەر بردووە
  • 2:01 - 2:04
    لە تێڕوانین لە کاریگەرییەکانی
    زمانی جەستەی خۆمان،
  • 2:04 - 2:06
    یان زمانی جەستەی کەسانی تر،
    لەسەر بڕیارەکان.
  • 2:06 - 2:10
    چەندین بڕیار و گەشتن بەئەنجاممان
    دەبێت لەڕێگەی زمانی جەستەوە.
  • 2:10 - 2:14
    ئەو بڕیارانەش دەکرێت پێشبینی
    چەندین لێکەوتەی پڕواتای ژیان بکات
  • 2:14 - 2:17
    بۆ نموونە کێ وەرگرین یان پلەی بەرزکەینەوە،
    داوای پەیوەندی سۆزداری لەکێبکەین.
  • 2:17 - 2:22
    بۆ نموونە، نالینی ئامبادی،
    لێکۆڵەرەوەی زانستی لە زانکۆی تەفتس،
  • 2:22 - 2:27
    نیشانی دەدات کاتێک خەڵک سەیری
    ٣٠ چرکە ڤیدیۆی بێدەنگ دەکەن
  • 2:27 - 2:29
    لە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی
    پزیشک و نەخۆش،
  • 2:29 - 2:32
    بڕیارەکانیان لەسەر نەرمی پزیشکەکە
  • 2:32 - 2:35
    پێشبینی ئەوە ئەکات ئەو پزیشکە
    لەسەر خراپ مامەڵەکردن سزا دەدرێ یان نا.
  • 2:35 - 2:37
    کەواتە ئەوەنە پەیوەندی نابێت بەوەی
  • 2:37 - 2:39
    ئایا ئەو پزیشکە بەتوانا بووە یان
    بێتوانا بووە لە کارەکەیا،
  • 2:39 - 2:42
    بەڵام ئەو کەسەمان بەدڵە یان
    شێوەی مامەڵەکردنیمان بەدڵە؟
  • 2:42 - 2:45
    تەنانەت لەوەش پڕکاریگەرتر،
    ئەلێکس تۆدۆرۆڤ لە پرینستن
  • 2:45 - 2:49
    نیشانی یاوین کە بڕیارەکانمان
    لەسەر ڕووخساری پاڵێوراوە سیاسییەکان
  • 2:49 - 2:53
    لە تەنیا یەک چرکەدا لە سەدا ٧٠ی
  • 2:53 - 2:57
    ئەنجامی کێبڕکێکانی ئەنجوومەنی
    پیرانی ئەمریکا و ویلایەتەکان دیاریدەکات
  • 2:57 - 2:59
    یان لەوەش زیاتر، با بەئەلیکترۆنی بکەین،
  • 2:59 - 3:03
    هەستە ئەلیکترۆنییەکانی لەکاتی
    گفتوگۆی سەر ئینتەرنێتدا بە باشی بەکاردێن
  • 3:03 - 3:06
    دەکرێت بتگەیەنێتە ئەوەی دەستکەوتێکی
    باشتر هەبێت لەو گفتوگۆکردنە.
  • 3:06 - 3:09
    ئەگەر بەخراپیش بەکاریان بهێنیت،
    بیرۆکەیەکی خراپ ئەبێت. وا نییە؟
  • 3:09 - 3:12
    بۆیە کە بیر لە نادەنگی دەکەینەوە، بیر لەوە
    دەکەینەوە چۆن بڕیار لەسەرکەسانی تر بدەین
  • 3:12 - 3:15
    ئەوان چۆن بڕیارمان لەسەر ئەیەن و
    دەرئەنجامەکان چۆن ئەبن.
  • 3:15 - 3:17
    بەڵام بەو شێوەیەش، بیرمان دەچێتەوە
    کەسێکی تر هەیە
  • 3:17 - 3:20
    کە کاریگەری زمانی جەستەمانی لەسەرە و
    ئەوەش خودی خۆمانین.
  • 3:21 - 3:23
    خۆشمان لەژێر کاریگەری زمانی
    جەستەی خۆمان، و
  • 3:23 - 3:26
    لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەکانمان و هەستمان،
    فیسیۆلۆجی خۆمانداین.
  • 3:26 - 3:29
    کەواتە من باسی کام زمانە نادەنگییە دەکەم؟
  • 3:29 - 3:32
    من دەروون ناسێکی کۆمەڵایەتیم
    توێژینەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی هەڵە دەکەم، و
  • 3:32 - 3:35
    لە خوێندنگەیەکی پێشکەوتووی
    بازرگانی وانە دەڵێمەوە،
  • 3:35 - 3:39
    بۆیە بەدەست خۆم نەبوو کە حەزم لە بواری
    جموجۆڵی هێز نەکەم.
  • 3:39 - 3:43
    بە تایبەتی حەزێکی زۆرم پەیدا کرد
    بۆ دەربڕینە نادەنگییەکانی
  • 3:43 - 3:45
    هێز و زاڵبوون.
  • 3:45 - 3:48
    هەروەها دەربڕینە نادەنگییەکانی
    هێز و زاڵبوون چین؟
  • 3:48 - 3:50
    زۆرباشە، ئەمەیە کە باسی ئەکەم.
  • 3:50 - 3:53
    لە شانشینی ئاژەڵەکاندا،
    دەربارەی فراوانبوونە.
  • 3:53 - 3:56
    دەربارەی ئەوەیە خۆت گەورە بکەیت، و
    زیاتر خۆت بکشێنیت
  • 3:56 - 3:59
    شوێنی زیاتر بگریت،
    ئەکرێیتەوە بەڕووی شوێنێکی زیاتردا.
  • 3:59 - 4:01
    دەربارەی کرانەوەیە بەڕووی شوێنی زیاتردا.
  • 4:01 - 4:03
    ئەمە بۆ هەموو شانشینی ئاژەڵانیش ڕاستە.
  • 4:03 - 4:06
    تەنیا سنوردار ناکرێت بۆ گیاندارە باڵاکان.
  • 4:06 - 4:09
    مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن.
    (پێکەنین)
  • 4:09 - 4:13
    کەواتە ئەم دوو شتە ئەکەن کاتێک
    بەشێوەیەکی درێژخایەن هێزیان ئەبێت،
  • 4:13 - 4:16
    هەروەها کاتێک لەو ساتەیا
    هەست ب بەهێزی ئەکەن.
  • 4:16 - 4:19
    ئەمەشیان بەتایبەتی سەرنج ڕاکێشە
    چونکە بەڕاستی نیشانمان ئەیات
  • 4:19 - 4:23
    ئەم دەربڕینانەی هێز چەندێک
    جیهانین و چەنێک کۆنیشن.
  • 4:23 - 4:25
    ئەم دەربڕینە، کە بە شانازی ناسراوە،
  • 4:25 - 4:28
    کە جێسیکا ترەیسی لێیکۆڵیوەتەوە.
  • 4:28 - 4:30
    نیشانی ئەیات ئەو کەسانەی
    بە بیناییەوە لەدایک بوون و
  • 4:31 - 4:33
    ئەوەناش کە هەر لە زگماگییەوە
    نابینان ئەم شتە ئەکەن
  • 4:33 - 4:36
    کاتێک لە کێبڕکێیەکی جەستەییا براوە ئەبن.
  • 4:36 - 4:38
    کەواتە کاتێک هێڵی تەواوبوون
    ئەبڕن و ئەیبەنەوە،
  • 4:38 - 4:41
    گرنگ نییە بەلایانەوە ئەگەر
    کەسی تریان نەبینیبێت ئەوە بکات.
  • 4:41 - 4:41
    ئاوا ئەکەن.
  • 4:41 - 4:45
    قۆڵیان بەرز ئەکەنەوە لە شێوەی پیتی ڤی، و
    کەمێک چەناگەیان بەرز دەکەنەوە.
  • 4:45 - 4:47
    ئەی چی ئەکەین کاتێک هەست
    بە بێهێزی ئەکەین؟
  • 4:47 - 4:48
    تەواو پێچەوانەی ئەوە ئەکەین.
  • 4:48 - 4:51
    دائەخرێین.
    تا بتوانین ئەچینەوە یەک.
  • 4:51 - 4:52
    خۆمان بچووک ئەکەینەوە.
  • 4:52 - 4:55
    ناشمانەوێت تەنانەت قسە لەگەڵ
    ئەوەی تەنیشت خۆشمان بکەین.
  • 4:55 - 4:57
    بۆیە دووبارە، ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانیش
    هەمان شت ئەکەن.
  • 4:57 - 5:01
    ئەمەش ڕووئەیات کاتێک هێزی
    بەرز و نزم پێکەوە دائەنێیت.
  • 5:01 - 5:04
    کەواتە ئەوەی ئەیکەین کاتێک
    یەتە سەر مەسەلەی هێز
  • 5:04 - 5:07
    ئەوەیە کە زمانی نادەنگی
    کەسانی تر تەواو دەکەین.
  • 5:07 - 5:09
    بۆیە ئەگەر کەسێک
    زۆر خۆی بەهێز نیشاندات بەسەرماندا،
  • 5:09 - 5:12
    وامان لێیەت خۆمان بچووک بکەینەوە
    هەمان ئەوەی ئەوان دووبارە ناکەینەوە
  • 5:12 - 5:14
    پێچەوانەی کردەوەکەی ئەوان ئەکەین.
  • 5:14 - 5:17
    سەیری ئەم هەڵسوکەوتە ئەکەم
    لە پۆلەکەدا، و
  • 5:17 - 5:20
    تێبینی چی ئەکەم؟
    تێبینی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌م
  • 5:20 - 5:26
    خوێندکارانی بازرگانی وكارگێڕی هه‌موو
    مەوداکانی دەربڕنی هێز بە نادەنگیان تیایە
  • 5:26 - 5:29
    کەسانێکت هەیە کە یەکسەر
    خۆیان وەک کەسانی پێشەنگ نیشان ئەیەن،
  • 5:29 - 5:33
    کە یەنە ناو ژوورەکەوە، یەکسەر
    ئەچنە ناوەڕاستی ژوورەکە
  • 5:33 - 5:36
    ئەمە تەنانەت پێش ئەوەی وانەکەش دەستپێکات،
    وەک ئەوەی بیانەوێت کە بۆشاییەک بگرن.
  • 5:36 - 5:38
    کە دائەنیشن،
    بە جۆرێک خۆیان ئەکەنەوە.
  • 5:38 - 5:40
    بەم شێوەیە دەستیان بەرز ئەکەنەوە.
  • 5:40 - 5:43
    لەلایەکی تریشەوە خوێندکاری تر هەیە
    هەر کە یەتە ژوورەوە
  • 5:43 - 5:45
    ئەبینیت کە ڕووخاوە.
    هەر کە یەنە ژوورەوە، یەکسەر ئەیبینیت
  • 5:45 - 5:48
    لەسەر ڕووخساریان و
    لەسەر لەشیان ئەیبینیت،
  • 5:48 - 5:51
    ئینجا لەسەر کورسییەکانی خۆیان
    دائەنیشن و خۆیان بچووک ئەکەنەوە
  • 5:51 - 5:53
    ئینجا ئاواش ئەکەن
    کاتێک دەستیان بەرز ئەکەنەوە.
  • 5:53 - 5:55
    تێبینی چەند شتێکم کردووە لەمەیا.
  • 5:55 - 5:57
    یەکەمیان، بەمەیان سەرسام نابن.
  • 5:57 - 5:59
    پێئەچێت کە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە هەبێت.
  • 5:59 - 6:04
    کەواتە پێئەچێت ژنان ئەگەری زیاتربێت
    ئەم شتە بکەن وەک لە پیاوان.
  • 6:04 - 6:07
    ژنان هەست ئەکەن بەشێوەیەکی
    درێژخایەن لاوازتر بن لە پیاوان،
  • 6:07 - 6:09
    کەواتە ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە.
  • 6:09 - 6:11
    بەڵام ئەو شتەی تر کە تێبینیم کردووە
  • 6:11 - 6:13
    ئەوەیە پێئەچێت تا ڕادەیەک پەیوەندیدار بێت
  • 6:13 - 6:17
    بەوەی خوێندکارەکان تا چەنێک بەشدار دەبن، و
    چەنێک بە باشی بەشداری دەکەن.
  • 6:17 - 6:20
    ئەمەش بەڕاستی گرنگە لە وانەی
    ماستەر لە کارگێڕی و بزنسدا.
  • 6:20 - 6:22
    چونکە بەشداریکردنی ناو پۆل
    نیوەی نمرەکانیانی لەسەر دەبێت.
  • 6:23 - 6:27
    بۆیە خوێندنگەکانی بزنسی دەمێکە
    بەدەست جیاوازی ڕەگەزی لە نمرەدا دەناڵێنێ
  • 6:27 - 6:30
    ئەبینیت کە ئەو ژن و پیاوانەی
    وەردەگیرێن لە یەک ئاستدان و
  • 6:30 - 6:33
    ئینجا کە یەتە سەر نمرە ئەم
    جیاوازییە زۆرانە دەبینیت،
  • 6:33 - 6:35
    پێدەچێت بەشێکی ئەمەش بەهۆی
    بەشداریکردنی ناو پۆلەوە بێت.
  • 6:36 - 6:39
    بۆیە لەوەوە، بیرمکردەوە و ئەمە لێکدایەوە،
  • 6:39 - 6:42
    ئەم کەسانەت هەیە بەم شێوەیە یەنە ژوورەوە و
    بەشداری ئەکەن لە پۆلدا.
  • 6:42 - 6:45
    ئەی ئەکرێت کەسانێکمان هەبێت
    ئەو شتە بە درۆوە بکەن بۆمان و
  • 6:45 - 6:47
    ئەوە وایان لێبکات کە
    زیاتر بەشداری بکەن لە پۆلدا؟
  • 6:47 - 6:51
    هاوکاری سەرەکیم لەمەیا
    دانا کارنییە، کە لە بێرکلییە و
  • 6:51 - 6:55
    بەڕاستی ئەمویست بزانم،
    ئەتوانی ساختەی بکەیت تا ئەیکەیت؟
  • 6:55 - 6:57
    بۆ نموونە، ئەتوانیت
    بۆ ماوەیەکی کەم ئەمە بکەیت و
  • 6:57 - 7:00
    ئەزموونی دەرئەنجامێکی جەستەیی بکەیت
  • 7:00 - 7:02
    کە واتلێئەکات بەهێزتر دەرکەویت؟
  • 7:02 - 7:05
    کەواتە ئەوە ئەزانین کە کردارە
    نادەنگیەکانمان بڕیاردەرن لەسەر ئەوەی خەڵک
  • 7:05 - 7:08
    هەستیان چۆنە بۆمان و بیرمان لێئەکەنەوە
    بەڵگە زۆرە لەسەری.
  • 7:08 - 7:10
    بەڵام لە ڕاستیدا پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە،
  • 7:10 - 7:13
    ئایا زمانی جەستەی خۆمان هەستکردن و
    بیرکردنەوەمان دەربارەی خۆمان بەڕێوەدەبات؟
  • 7:13 - 7:16
    هەندێک بەڵگە هەیە لەسەر ئەوە
  • 7:16 - 7:20
    بۆ نموونە، زەردەخەنە دەکەین
    کاتێک هەست بە دڵخۆشی دەکەین،
  • 7:20 - 7:23
    بەڵام لەهەمان کاتیشدا، کاتێک
    ناچاردەکرێین زەردەخەنە بکەین
  • 7:23 - 7:27
    بە دانانی قەڵەمێک لە ددانماندا بەم شێوەیە،
    وامان لێئەکات هەست بە دڵخۆشی بکەین
  • 7:27 - 7:29
    کەواتە بە هەردوو لاکەدا دەبێت.
  • 7:29 - 7:33
    کە یەتە سەر هێزیش،
    هەر بە هەردوولاکەدا دەبێت.
  • 7:33 - 7:35
    کە هەست بە بەهێزی ئەکەیت،
  • 7:35 - 7:37
    ئەگەری زیاترە ئاواهی بکەیت،
  • 7:37 - 7:43
    بەڵام دەشکرێت کاتێک
    وا نیشانی ئەیەیت بەهێز بیت
  • 7:43 - 7:47
    ئەگەری زیاتر بێت کە هەر بەڕاستی
    هەست بە بەهێزی زیاتر بکەیت.
  • 7:47 - 7:50
    کەواتە بەڕاستی،
    پرسیاری دووەم ئەوەبوو،
  • 7:50 - 7:53
    ئەزانین کە مێشکمان
    لەشمان دەگۆڕێت،
  • 7:53 - 7:57
    بەڵام ئەوەش ڕاستە کە لەشمان دەتوانێت
    مێشکمان بگۆڕێت؟
  • 7:57 - 8:00
    ئینجا کە ئەشڵێم مێشکەکان،
    بۆ نموونەی بەهێزی،
  • 8:00 - 8:01
    زیاتر باسی چی ئەکەم؟
  • 8:01 - 8:03
    کەواتە من باسی بیرکردنەوەکان و
    هەستەکان دەکەم و
  • 8:03 - 8:07
    هەروەها ئەو جۆری شتە فیسیۆلۆجیانەی
    کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان پێکدێنن،
  • 8:07 - 8:10
    ئەوەی کە منیش باسی ئەکەم، هۆرمۆنەکانە.
    سەیری هۆرمۆنەکان ئەکەم.
  • 8:10 - 8:14
    کەواتە مێشکی بەهێزەکانە چۆنە بەراورد
    بە مێشکی بێهێزەکان؟
  • 8:14 - 8:18
    مێشکی بەهێزەکان ئاوا دەبێت
    کە جێی سەرسوڕمان نییە،
  • 8:19 - 8:23
    بە زەبرتر، متمانە بەخۆترە و گەشبینترە.
  • 8:23 - 8:26
    وا هەست ئەکەن کە تەنانەت
    لە یارییەکانی بەختیشدا براوە دەبن.
  • 8:26 - 8:30
    هەروەها دەشتوانن بەشێوەیەکی
    پووختتر بیر بکەنەوە.
  • 8:30 - 8:33
    کەواتە جیاوازییەکی زۆر هەیە.
    زیاتر مەترسی ئەگرنە بەر.
  • 8:33 - 8:36
    جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان
    کەسە بەهێزەکان و ئەوانەی بێهێزترن.
  • 8:36 - 8:39
    لەڕووی فیسیۆلۆجیشەوە،
    بە هەمان شێوە جیاوازی هەیە
  • 8:39 - 8:43
    لە دوو هۆرمۆنی سەرەکیدا: تێستۆستیرۆن،
    کە هۆرمۆنی زاڵبوونە، و
  • 8:43 - 8:46
    کۆرتیزۆڵیش، کە هۆرمۆنی سترێسە.
  • 8:46 - 8:54
    بۆیە بۆمان دەر ئەکەوێت نێرینە سەرۆکەکانی
    ناو خێزانەکانی گیاندارە باڵاکان
  • 8:54 - 8:57
    تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە، و
  • 8:57 - 9:00
    سەرکردە بەهێز و کاریگەرەکانی خۆشمان
  • 9:00 - 9:02
    تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە
  • 9:03 - 9:05
    کەواتە ئەوە واتای چییە؟
    کاتێک بیر لە هێز ئەکەیتەوە،
  • 9:05 - 9:07
    خەڵک زیاتر تەنیا بیر
    لە تێستۆستیرۆن ئەکاتەوە،
  • 9:07 - 9:09
    چونکە ئەوە دەربارەی زاڵبوون بووە.
  • 9:09 - 9:13
    بەڵام لە ڕاستیدا، هێز دەربارەی ئەوەشە
    کە کاردانەوەت چۆنە بۆ سترێس.
  • 9:13 - 9:16
    کەواتە سەرکردە بەهێزەکانتان
    ئەوێت کە زاڵن،
  • 9:16 - 9:18
    تێستۆستیرۆنیان بەرزە،
    بەڵام کاردانەوەیان خراپە بۆ سترێس؟
  • 9:18 - 9:20
    لەوانە نییە، وانییە؟
  • 9:20 - 9:23
    کەسێکت دەوێت کە بەهێزە و
    زاڵە و سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
  • 9:23 - 9:27
    بەڵام بەرگەی سترێسیش دەگرێت و
    بە سترێسی زۆر تێکناچێت.
  • 9:27 - 9:32
    کەواتە دەزانین کە لە
    بنەماڵەی گیاندارە باڵاکاندا،
  • 9:32 - 9:35
    ئەگەر یەکێ بیەوێ ببێت بە سەرکردە،
  • 9:35 - 9:39
    ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکە لەناکاو
    بیەوێت ببێت بە سەرکردەی خێڵەکە،
  • 9:39 - 9:42
    لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، تێستۆستیرۆنی
    ئەو گیاندارە باڵایە بەرزدەبێتەوە
  • 9:42 - 9:46
    بە شێوەیەکی بەرچاو و کۆرتیزۆڵەکەشی
    بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
  • 9:46 - 9:48
    کەواتە ئەم بەڵگەیەمان هەیە،
    لەسەر هەردووکیان کە دەکرێت لەش
  • 9:48 - 9:51
    شێوە بدات بە مێشک، ئەگەر تەنیا
    لەسەر ئاستی ڕووخساریش بێت، و
  • 9:51 - 9:55
    هەروەها دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕۆڵی
    ئەو تاکەشدا شێوەیەکی تر بدات بە مێشک.
  • 9:55 - 9:58
    کەواتە چی ڕووئەیات، باشە،
    گۆڕانکاری بەسەر ئەو ڕۆڵەتدا یەت،
  • 9:58 - 10:01
    چی ڕووئەیات ئەگەر ئەوە بکەیت
    لەسەر ئاستێکی زۆر نزم،
  • 10:01 - 10:03
    بۆ نموونە وەک ئەم کارتێکردنە بچووکە
    ئەم دەستتێوەردانە بچووکە؟
  • 10:03 - 10:06
    "بۆ دوو خوولەک،" ئەڵێیت،
    "ئەمەوێت ئاوا بوەستیت، و
  • 10:06 - 10:09
    واتلێئەکات هەست
    بە بەهێزییەکی زیاتر بکەیت."
  • 10:09 - 10:11
    کەواتە ئێمە ئەم شتەمان کرد.
  • 10:12 - 10:16
    بڕیارمان یا خەڵک بێنینە تاقیگەکەوە و
    تاقیکردنەوەیەکی بچووک بکەین، و
  • 10:16 - 10:20
    ئەم کەسانەش بۆ ماوەی دوو خوولەک،
  • 10:20 - 10:23
    یان لە بارێکی نیشاندانی بەهێزیدا
    یان لە بارێکی نیشاندانی بێهێزیدا وەستان و
  • 10:23 - 10:26
    منیش ئێستا پێنج دانە لەو
    باری وەستانانەتان نیشان ئەیەم
  • 10:26 - 10:27
    هەرچەندە لە دوو باردا وەستان
  • 10:27 - 10:29
    ئەمە یەکێکیانە.
  • 10:30 - 10:31
    دوو دانەی تریش.
  • 10:32 - 10:37
    ئەمە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە
    ناونراوە "ژنی سەرسوڕهێنەری"
  • 10:37 - 10:38
    ئەمەش دووانی تر.
  • 10:38 - 10:40
    ئەکرێت بەپێوە وەستابێتیت
    یان دانیشتبێتیتز
  • 10:40 - 10:42
    ئەمانەش ئەوانەن کە بێهێزی نیشان ئەیەن.
  • 10:42 - 10:45
    کەواتە زیاتر ئەچیتەوە یەک،
    وا لەخۆت ئەکەیت بچووک بیتەوە
  • 10:46 - 10:48
    ئەمە نیشاندانی بێهێزییەکی زۆرە.
  • 10:48 - 10:52
    کاتێک دەست لە ملتەوە ئەیەیت،
    ئەتەوێت پارێزگاری لەخۆت بکەیت.
  • 10:52 - 10:54
    کارەکەمان بەم شێوەیە بووە.
  • 10:54 - 10:56
    یەن، و لیکیان ئەخرێتە شووشەیەکەوە،
  • 10:56 - 10:59
    بۆ دوو خولەک، ئەڵێین،
    "پێویستە ئەمە یان ئەوە بکەیت."
  • 10:59 - 11:01
    وێنەی باری بەهێزی یان لاوازیان
    نیشان نایەین.
  • 11:01 - 11:04
    نامانەوێت پێشوەخت لە مێشکیانا بێت
    مەسەلەی هێز خۆی لەخۆیدا چییە.
  • 11:04 - 11:06
    ئەمانەوێت خۆیان هەست بە هێزەکە بکەن.
  • 11:06 - 11:07
    بۆیە دوو خوولەک ئاوا ئەمێننەوە.
  • 11:07 - 11:11
    ئینجا لێیان ئەپرسین، "چەنێک هەست
    بە بەهێزی ئەکەیت؟" لەسەر زنجیرەیەک شت و
  • 11:11 - 11:13
    ئینجا دەرفەتێکیان ئەیەینێ
    کە بتوانن قومار بکەن، و
  • 11:13 - 11:16
    ئینجا نموونەیەکی تر
    لە لیکیان وەردەگرین.
  • 11:16 - 11:17
    تەواو. ئەوە هەموو تاقیکردنەوەکەیە.
  • 11:17 - 11:19
    کەواتە گەشتینە ئەم ئەنجامە.
  • 11:19 - 11:21
    بەرگەگرتنی مەترسی، کە قوومارکردنەکەیە،
  • 11:21 - 11:25
    بۆمان دەرکەوت کە لە دۆخی
    نیشاندانی بەهێزیدایت،
  • 11:25 - 11:27
    لە سەدا ٨٦ تان قومار دەکەن.
  • 11:27 - 11:29
    کە لە باری نیشاندانی بێهێزیدان،
  • 11:29 - 11:33
    تەنیا لەسەدا ٦٠ تان، و ئەوەش
    جیاوازییەکی زۆر گەورەیە.
  • 11:33 - 11:36
    ئەم شتەمان دۆزییەوە لەسەر تێستۆستیرۆن.
  • 11:36 - 11:38
    بەراورد بە هێڵێ بنەڕەتییان
    لەوکاتەوەی کە هاتوون،
  • 11:38 - 11:42
    کەسەکانی لە باری بەهێزیدان نزیکەی
    لەسەدا ٢٠ زۆربوون بەخۆیانەوە دەبینن و
  • 11:42 - 11:46
    کەسەکانی لە باری بێهێزیدا دەوەستن
    ئەزموونی لەسەدا ١٠ کەمبوون دەکەن.
  • 11:46 - 11:49
    کەواتە دوبارە، بە دوو خوولەک،
    ئەم گۆڕانکارییانەت بەسەردا یەت.
  • 11:49 - 11:51
    کۆرتیزۆڵی لەشیشت ئاوای لێیەت.
  • 11:51 - 11:55
    لە کەسەکانی لە باری بەهێزیدان
    بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمدەکاتەوە، و
  • 11:55 - 11:59
    لەو کەسانەشدا کە لە باری بێهێزیدان
    نزیکەی بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ بەرزدەبێتەوە.
  • 11:59 - 12:02
    کەواتە دوو خوولەک گۆڕینی
    باری لەشت دەبێتە ئەم گۆڕانە هۆرمۆنیانە
  • 12:02 - 12:03
    کە وا لە مێشکت دەکات
  • 12:03 - 12:08
    سووربێت لەسەر بۆچوونەکانی، متمانەی
    بەخۆیبێت و ئاسوودەبێت،
  • 12:08 - 12:13
    یان بەرگەی سترێس نەگرێت، و
    بەردەوام هەست بەوە بکات کووژابێتەوە.
  • 12:13 - 12:16
    هەمووشمان ئەو جۆرە
    هەستەمان هەبوە، وانییە؟
  • 12:16 - 12:20
    کەواتە پێدەچێت هەڵسوکەوتە نادەنگییەکانمان
    کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و هەستکردن بۆخۆمان
  • 12:20 - 12:23
    کەواتە تەنیا کارناکەتە سەر کەسانی تر
    کاردەکاتە سەر خۆشمان.
  • 12:23 - 12:26
    هەروەها، جەستەمان دەکرێت مێشکمان بگۆڕێت
  • 12:26 - 12:28
    بەڵام بێگومان، پرسیار دواتر دێتە پێش،
  • 12:28 - 12:30
    دەکرێت گۆڕینی شێوەی وەستان
    بۆ چەند خولەکێک
  • 12:30 - 12:32
    بە شێوەی واتابەخش
    ژیانت بگۆڕێت؟
  • 12:32 - 12:36
    ئەمە لە تاقیگەکەیایە، ئەم کارە بچووکەیە،
    تەنیا دوو خوولەکێک دەخایەنێت.
  • 12:36 - 12:38
    ئەتوانی لەکوێی ژیاندا ئەمە بەکاربێنیت؟
  • 12:38 - 12:40
    کە بێگومان گرنگە بەلامانەوە.
  • 12:40 - 12:47
    بیرمان کردەوە کە ئەبێت ئەمە لە بارودۆخێکی
    هەڵسەنگێنەریشدا بەکاربێت،
  • 12:47 - 12:49
    وەک بارودۆخەکانی مەترسی کۆمەڵایەتی.
  • 12:49 - 12:52
    کە لەویا هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت،
    لەلایەن هاوڕێکانتەوە؟
  • 12:52 - 12:54
    بۆ هەرزەکارەکان،
    لەسەر مێزی نانی نیوەڕۆ دەبێت.
  • 12:54 - 12:58
    بۆ هەندێک قسەکردنە
    لە کۆبوونەوەی قوتابخانە
  • 12:58 - 13:02
    هەوڵی قایلکردنێک بێت یان وتاردانێک بێت
  • 13:02 - 13:04
    یان چاوپێکەوتن بێت بۆ ئیشێک.
  • 13:04 - 13:07
    بڕیارمان لەسەر ئەو تەوەرەیان دا
    کە زۆرترین کەس بتوانن ئەزمونی بکەن
  • 13:07 - 13:10
    چونکە زۆربەی تاکەکان پیایدا تێپەڕیون،
    کە ئەویش چاوپێکەوتنە بۆ ئیش.
  • 13:10 - 13:12
    بۆیە ئەم دۆزینەوانەمان بڵاوکردەوە، و
  • 13:12 - 13:15
    هەموو ڕاگەیاندنەکانیش کردیان بە هەرا، و
  • 13:15 - 13:17
    وتیان، باشە، کەواتە ئاوا ئەکەیت
  • 13:17 - 13:19
    کاتێک ئەچیت بۆ چاوپێکەوتنی
    ئیشێک، وانییە؟
  • 13:19 - 13:19
    (پێکەنین)
  • 13:19 - 13:21
    ئەشزانن، بێگومان زۆر ترساین و وتمان،
  • 13:21 - 13:24
    ئای خوایە، نەخێر،
    بەهیچ شێوەیەک مەبەستمان ئەوە نییە.
  • 13:24 - 13:26
    لەبەر چەندین هۆکار، نەخێر، ئەوە مەکە.
  • 13:26 - 13:29
    دووبارە، ئەمە دەربارەی ئەوە نییە
    تۆ قسە لەگەڵ خەڵکی تردا بکەیت.
  • 13:29 - 13:31
    دەربارەی ئەوەیە خۆت
    قسە لەگەڵ خۆت بکەیت.
  • 13:31 - 13:34
    چی ئەکەیت پێش ئەوەی بچیت
    بۆ چاوپێکەوتنی ئیش؟ ئاوا ئەکەیت.
  • 13:34 - 13:36
    .بۆخۆت دانیشتوویت.
    سەیری ئایفۆنەکەت ئەکەیت--
  • 13:36 - 13:39
    یان ئاندرۆیدەکەت، هەوڵنایەیت
    کەس لەبیر نەکەیت.
  • 13:39 - 13:41
    سەیری تێبینییەکان ئەکەیت کە نووسیوتن.
  • 13:41 - 13:43
    دەچیتەوە یەک، خۆت بچووک ئەکەیتەوە،
  • 13:43 - 13:45
    لەکاتێکدا ئەوەی بەڕاستی
    پێویستە بیکەیت ئەمەیە،
  • 13:45 - 13:48
    وەک، ناو گەرماوەکە، وانییە؟
    ئەوە بکە. دوو خوولەک بدۆزەرەوە بۆی.
  • 13:48 - 13:50
    کەواتە ئەمانەوێت ئەوە تاقی بکەینەوە. باشە؟
  • 13:50 - 13:52
    کەواتە خەڵک ئەهێنینەوە تاقیگەیەک، و
  • 13:52 - 13:55
    دووبارە یان لە باری بەهێزی
    یان لە باری بێهێزیدا دەوەستن،
  • 13:55 - 13:58
    ئینجا بە چاوپێکەوتنێکی ئیشی
    پڕ لە سترێسدا تێدەپەڕن.
  • 13:58 - 14:02
    پێنج خوولەک درێژە دەکێشێت.
    چاوپێکەوتنەکەش تۆمار دەکرێت
  • 14:02 - 14:04
    هەروەها بڕیاریشیان لەسەر دەدرێت، و
  • 14:04 - 14:08
    دادوەرەکانیش وا ڕادەهێنرێن هیچ
    پێڕاگەیاندنەوەیەکی نادەنگیان نەبێت،
  • 14:08 - 14:10
    ئەتوانی بڵێی بەردەوام ئاوا ئەبن.
  • 14:10 - 14:13
    بیهێنەرە بەرچاوی خۆت کەسێکی ئاوا
    چاوپێکەوتن لەگەڵ بکات.
  • 14:13 - 14:17
    کەواتە بۆ پێنج خوولەک، هیچ ناکات، و
    ئەمەش خراپترە لەوەی پرسیاری نابەجێ بکرێت
  • 14:17 - 14:18
    خەڵک ڕقیان لەمەیە.
  • 14:18 - 14:22
    ئەو شتەیە کە ماریان لافرانس
    پێیدەڵێت "گێژاوی لمی فشەڵ."
  • 14:22 - 14:24
    کەواتە ئەمە بەڕاستی
    کۆرتیزۆڵەکەت دەفڕێنێت.
  • 14:24 - 14:27
    کەواتە ئەمە ئەو چاوپێکەوتنی ئیشەیە
    کە ویستمان پیایدا تێپەڕن،
  • 14:27 - 14:29
    چونکە بەڕاستی ویستمان بزانین
    چی ڕووی یا.
  • 14:29 - 14:32
    ئینجا خەڵکمان دانا تەماشای ڤیدیۆکان
    بکەن، چوار دانەیان.
  • 14:32 - 14:35
    چوار کەس هیچ نەزانن لەسەر بیردۆزەکە.
    هیچ نەزانن لەسەر دۆخەکە.
  • 14:35 - 14:38
    هیچیش نازانن دەربارەی ئەوەی
    کێ باری جەستەی چۆن بووە، و
  • 14:38 - 14:42
    دەرئەنجام سەیری ئەم چەند
    گرتە ڤیدیۆیە ئەکەن، و
  • 14:42 - 14:45
    ئینجا ئەڵێن، "ئەمانەوێت
    ئەم کەسانە بەکرێ بگرین،"
  • 14:45 - 14:47
    هەموو ئەوانەی لە باری بەهێزیا بوون.
  • 14:47 - 14:48
    "نامانەوێت ئەم کەسانە وەرگرین.
  • 14:48 - 14:52
    هەروەها بە گشتی بە شێوەیەکی
    ئەرێنیتر ئەم کەسانە هەڵدەسەنگێنین."
  • 14:52 - 14:54
    بەڵام پاڵنەری ئەم شتە چییە؟
  • 14:54 - 14:56
    هیچ دەربارەی پێکهاتەی
    قسەکردنەکە نییە.
  • 14:56 - 14:58
    بەڵکو ئەو ئامادەبوونەی هەیانە
    لە کاتی قسەکردنەکەیاندا.
  • 14:58 - 15:01
    چونکە لەسەر هەموو
    ئەم نەزانراوانە هەڵیاندەسەنگێنین
  • 15:01 - 15:04
    کە پەیوەندیدارن بە بەتوانایی،
    وەک، قسەکردنەکەی چەنێ: بە جوانی داڕێژراوە؟
  • 15:04 - 15:06
    چەندێک باشە؟
    ئەو شتانەی وایلێئەکات شیاو بێت؟
  • 15:06 - 15:09
    هیچ کاریگەری لەسەر ئەو شتانە نییە
    .ئەمە ئەوەیە کە کاری تێئەکرێت
  • 15:09 - 15:11
    .ئەم جۆرە شتانە
  • 15:11 - 15:14
    خەڵک بە شێوەیەکی بنچینەیی
    ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئەهێننە پێش.
  • 15:14 - 15:15
    بە تەواوەتی خۆیان نیشان ئەیەن.
  • 15:15 - 15:17
    بیرۆکەکانیان نیشان ئەیەن، بەڵام
    وەک خودی خۆیان،
  • 15:17 - 15:19
    بێ پاشماوەی هیچ شتێک لەسەریان.
  • 15:19 - 15:25
    کەواتە ئەمەیە پاڵنەرە بۆ کاریگەرییەکە،
    یان کارئاسانی بۆ کاریگەرەکە.
  • 15:25 - 15:27
    کە باسی ئەمە بۆ خەڵک ئەکەم،
  • 15:27 - 15:31
    کە وا جەستەمان دەکرێت جەستەمان مێشکمان
    بگۆڕێت و مێشکیشمان ڕەفتارمان، و
  • 15:31 - 15:33
    ڕەفتارەکانیشمان دەرئەنجامەکە بگۆڕێت
    پێم ئەڵێن،
  • 15:33 - 15:35
    "هەست ئەکەین ساختەبێت." وانییە؟
  • 15:35 - 15:38
    منیش پێیان ئەڵێم، بەدرۆوە وا بکە
    تا پێی دەگەیت.
  • 15:38 - 15:39
    من وا نیم.
  • 15:39 - 15:42
    نامەوێت بگەم بەوەی ئەمەوێت و
    هێشتا هەست بکەم جوڵانەوەم ساختە بووە.
  • 15:42 - 15:44
    نامەوێت هەست بکەم کەسێکی جامباز بم.
  • 15:44 - 15:48
    نامەوێت بگەمە ئەو شوێنە و
    هەست بکەم کە شایەنی نەبووم
  • 15:48 - 15:50
    ئەوەش بەڕاستی زرنگایەوە لە ناخما،
  • 15:50 - 15:53
    چونکە ئەمەوێت چیرۆکێکی بچووکتان
    پێبڵێم لەسەر جامبازی و
  • 15:53 - 15:56
    هەستکردن بەوەی
    کە نابێت لەو شوێنەیا بیت.
  • 15:56 - 16:00
    کە ١٩ ساڵبووم، دووچاری
    ڕووداوێکی هاتوچۆی قورس بووم.
  • 16:00 - 16:02
    لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە،
    چەند جارێک تلم یا.
  • 16:02 - 16:04
    لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە.
  • 16:04 - 16:07
    کە هەستامەوە لە قاوشی چارەسەری
    برینداری سەر بووم و،
  • 16:07 - 16:10
    لە کۆلێژیش کرابوومە دەرەوە، و
  • 16:10 - 16:15
    بۆم دەرکەوت کە ئای کیوم
    بە دوو لادانی ستاندارد کەمی کردبوو،
  • 16:15 - 16:18
    کە زۆر قوورس بوو بۆم.
  • 16:18 - 16:21
    ئای کیوی خۆشم ئەزانی چونکە
    پێشتر بە کەسێکی زیرەک دانرابووم و
  • 16:21 - 16:23
    ئەوکاتەی منداڵبووم بە کەسێکی
    بەهرەمەند هەژمار دەکرام.
  • 16:23 - 16:26
    بۆیە لە کۆلێژ کرامە دەرەوە و
    بەردەوام هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە بۆی.
  • 16:26 - 16:28
    ئەیانوت، "تۆ ناتوانی
    کۆلێژ تەواو بکەیت.
  • 16:28 - 16:31
    شتی تر هەیە، کە تۆ
    بتوانیت بیکەیت،
  • 16:31 - 16:33
    بەڵام سەرکەوتوو نابیت لە
    تەواوکردنی کۆلێژدا."
  • 16:33 - 16:36
    بۆیە ئەبێ بڵێم بەڕاستی
    زۆرم ناڵاند لەگەڵ ئەمەیا،
  • 16:36 - 16:39
    کە ناسنامەت لێ بسەنرێتەوە
    ناسنامەی خودی خۆت و
  • 16:39 - 16:41
    بۆ منیش زیرەکی بوو،
  • 16:41 - 16:43
    زیرەکییەکەم لێ وەربگیرێتەوە،
  • 16:43 - 16:45
    هیچ شتێک نییە هێندەی ئەوە
    واتلێکات هەست بە بێهێزی بکەیت
  • 16:45 - 16:47
    بۆیە بە تەواوەتی هەستم
    بە بێهێزی دەکرد.
  • 16:47 - 16:49
    هەوڵم یا، و هەوڵم یا و بەخت یاوەرم بوو
  • 16:49 - 16:51
    دیسان هەوڵم یا و هەوڵم یاو
    بەخت یاوەرم بوو
  • 16:51 - 16:53
    دەرئەنجام توانیم
    کۆلێژ تەواو بکەم.
  • 16:53 - 16:56
    بەڵام چوار ساڵ لە هاوپۆلەکانم
    زیاترم پێچوو، و
  • 16:56 - 17:00
    کەسێکم قایل کرد، سوزان فیسک،
    کە ئامۆژگاریکەرێکی فریشتەبوو بۆم،
  • 17:00 - 17:03
    کە وەرم بگرێت، و
    دەرئەنجام چوومە زانکۆی پرینستن، و
  • 17:03 - 17:05
    بەخۆمم ئەوت
    من نابێت لێرە بم.
  • 17:05 - 17:07
    من کەسێکی جامبازم.
  • 17:07 - 17:08
    شەوی پێش یەکەم قسەکردنم و،
  • 17:08 - 17:12
    قسەکردنی ساڵی یەکەم لە زانکۆی پرینستن
    قسەکردنی بیست خولەکییە بەرامبەر ٢٠ کەس.
  • 17:12 - 17:13
    ئەوەنە قورسبوو بۆم.
  • 17:13 - 17:16
    ڕۆژی دواتر زۆر ئەترسام
    لەوەی پێم بزانن
  • 17:16 - 17:19
    بانگم کرد و وتم،
    "من واز ئەهێنم."
  • 17:19 - 17:21
    ئەویش وتی، " نەخێر وازناهێنیت،
  • 17:21 - 17:23
    چونکە گرەوم لەسەر کردویت و
    ئەبێ بمێنیتەوە.
  • 17:23 - 17:26
    ئەمێنیتەوە، و ئەبێت
    ئەوە بکەی کە پێت ئەڵێم.
  • 17:26 - 17:28
    بە ساختەوە ئەم کارە ئەکەیت.
  • 17:28 - 17:31
    هەموو قسەکردنێک ئەکەیت
    کە داوات لێئەکرێت بیکەیت.
  • 17:31 - 17:33
    ئەوە ئەکەیت و ئەیکەیتەوە و
    ئەیکەیتەوە،
  • 17:33 - 17:36
    تەنانەت ئەگەر زۆریش بترسیت
    ئەگەر بشتاسێیت و
  • 17:36 - 17:38
    ئەزموونی شتێک بکەیت
    لە دەرەوەی توانای خۆتبێت
  • 17:38 - 17:41
    تا ئەگەیت بەو ساتەی کە ئەڵێیت،
    'ئای خوایە، ئەوە خەریکە ئەیکەم.
  • 17:41 - 17:44
    بڵێیت، بووم بەم کەسە.
    خەریکە سەرکەوتوو ئەبم تیایا."
  • 17:44 - 17:45
    منیش ئەو شتەم کرد.
  • 17:45 - 17:47
    پێنج ساڵ لە خوێندنی باڵا،
  • 17:47 - 17:49
    چەند ساڵێک
    زانکۆی نۆرسوێستێرن بووم،
  • 17:49 - 17:51
    ئینجا چووم بۆ هارڤارد،
    لە هارڤارد بووم،
  • 17:51 - 17:53
    چیتر بیرم لێنەئەکردوە
    بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم لێئەکردەوە،
  • 17:53 - 17:56
    ئەموت، "نەئەبوو لێرە بوومایە."
  • 17:56 - 18:01
    لە کۆتایی یەکەم ساڵمدا لە هارڤارد،
  • 18:01 - 18:03
    خوێندکارێک کە بەدرێژایی وەرزەکە
    لە پۆلدا قسەی نەکردبوو،
  • 18:03 - 18:07
    کە پێم وت، "سەیرکە، پێویستە
    بەشداری بکەیت ئەگەر نا دەرناچیت،"
  • 18:07 - 18:10
    هات بۆ ژوورەکەی خۆم.
    بەڕاستی پێشتر نەم ئەناسی،
  • 18:10 - 18:14
    کە هات بە تەواوەتی ڕووخابوو، و وتی،
  • 18:14 - 18:16
    "من نابێت لێرەبم."
  • 18:21 - 18:23
    ئەوەش ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆم.
  • 18:23 - 18:24
    چونکە دوو شت ڕوویان دا.
  • 18:24 - 18:26
    یەکەمیان لە دڵی خۆما وتم،
  • 18:26 - 18:28
    ئای خوایە، چیتر
    خۆم وا بیرناکەمەوە.
  • 18:28 - 18:31
    چیتر وا هەست ناکەم، بەڵام
    ئەو وا هەست ئەکات و منیش هەستی پێ ئەکەم.
  • 18:31 - 18:34
    دووەمیشیان ئەوەبوو،
    ئەو شایەنی ئەوەیە لێرەبێت!
  • 18:34 - 18:36
    ئەتوانێ بە ساختەوە خۆی نیشانبات
    ئەتوانێ ببێت بەو کەسایەتییە.
  • 18:36 - 18:39
    بۆیە وتم، "بەخێر ئەبێ لێرەبیت!
    تۆ مافی خۆتە لێرە بیت!
  • 18:39 - 18:41
    سبەینێش بە درۆوە ئەو کارە ئەکەیت،
  • 18:41 - 18:44
    وا نیشانی هەمووانی ئەیەیت
    کە بەهێز بیت، و ئینجا
  • 18:44 - 18:50
    (چەپڵەلێدان)
  • 18:50 - 18:53
    ئەچیتە ناو پۆلەکەوە، و
  • 18:53 - 18:55
    جوانترین وتار پێشکەش ئەکەیت.
  • 18:55 - 18:58
    ئەزانن چی؟ جوانترین
    وتاری پێشکەش کرد، و
  • 18:58 - 19:00
    هەمووان ئاوڕیان یایەوە و وەک ئەوەی بڵێن
  • 19:00 - 19:03
    ئای خوایە، تەنانەت نەشمانزانیبوو
    کە لەو شوێنەیا دائەنیشیت.
  • 19:03 - 19:05
    چەند مانگێک دواتر هاتەوە بۆلام، و
  • 19:05 - 19:08
    بۆم دەرکەوت نەک هەر بەدرۆوە کردی
    تا سەرکەوتوو بوو،
  • 19:08 - 19:11
    ڕاستییەکەی بە درۆوە کردی
    تا پێی گەشت.
  • 19:11 - 19:13
    کەواتە گۆڕابوو.
  • 19:13 - 19:17
    بۆیە ئەمەوێ پێتان بڵێم،
    بە درۆوە مەیکەن تا سەر ئەکەون.
  • 19:17 - 19:18
    بە درۆوە بیکەن تا پێی ئەگەن.
  • 19:18 - 19:23
    وەک پێویست بیکەن تا ئەوکاتەی
    ئەبن بەو کەسە و ئەچێتە ناختانەوە.
  • 19:23 - 19:26
    دوایین شت کە لەسەری
    ئەدوێم بۆتان ئەمەیە.
  • 19:26 - 19:29
    گۆڕانکاری بچووک
    دەکرێت گۆڕانکاری گەورەی لێکەوێتەوە.
  • 19:29 - 19:32
    کەواتە، ئەمەش دوو خولەکە.
  • 19:32 - 19:35
    دوو خولەک، دوو خولەک، دوو خولەک.
  • 19:35 - 19:38
    پێش ئەوەی بچیتە دۆخی
    هەڵسەنگێنەری پڕ سترێسی دوواتر،
  • 19:38 - 19:41
    بۆ ماوەی دوو خولەک، هەوڵبە ئەمە بکەیت
    لە بەرزکەرەوەکەیا بێت،
  • 19:41 - 19:44
    لە گەرماوا بێت، لەسەر مێزەکەت بێت
    لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە.
  • 19:44 - 19:45
    پێویستە ئەوە بکەیت.
  • 19:45 - 19:48
    گۆڕانکاری بەسەر مێشکتا بێنە
    بۆ باشترین خۆگونجاندن لەو دۆخەیا.
  • 19:48 - 19:51
    تێستۆستیرۆنەکەت بەرزکەرەوە.
    کۆرتیزۆڵەکەت دابەزێنە.
  • 19:51 - 19:55
    ئەو دۆخە بەجێمەهێڵە و هەست بکەیت
    ئاه، کەسایەتی تەواوەتی خۆمم نیشان نەیان.
  • 19:55 - 19:57
    دۆخەکە بەجێ بهێڵە وا هەست بکەیت،
  • 19:57 - 20:00
    بەڕاستی هەست ئەکەم پێویستە
    ئەوە بڵێم کە کێم و نیشانی بەم کێم.
  • 20:00 - 20:06
    بۆیە یەکەمجار ئەمەوێ داواتان لێبکەم
    بەهێزیش نیشان بەن، و
  • 20:06 - 20:10
    هەروەها ئەم زانستەش بڵاو بکەنەوە، چونکە
    شتێکی سادەیە.
  • 20:10 - 20:13
    هیچ خۆبەزلزانییەکی تیا نییە.
  • 20:13 - 20:15
    بیبەخشەرەوە. هاوبەشیکە لەگەڵ خەڵک،
  • 20:15 - 20:17
    چونکە ئەو خەڵکانەی زۆرترین
    بەکاری ئەهێنن ئەوانەن
  • 20:17 - 20:20
    هیچ سەرچاوەیەک و هیچ
    تەکنەلۆجیایەک و
  • 20:20 - 20:23
    هیچ پێگەیەک و هیچ هێزێکیان نییە.
  • 20:23 - 20:25
    بییە پێیان چونکە ئەتوانن
    کە هەر خۆیان ئەبن بیکەن.
  • 20:25 - 20:28
    پێویستیان بە لەشی خۆیان ،
    تەنیایی و دوو خولەک ئەبێت، و
  • 20:28 - 20:31
    دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو
    ژیانیان بگۆڕێت.
  • 20:31 - 20:32
    زۆر سوپاس.
  • 20:32 - 20:37
    (چەپڵەلێدان)
Title:
زمانی جەستەت لەوانەیە ژیانت داڕێژێتەوە
Speaker:
ئەیمی کەدی
Description:

زمانی جەستە کار دەکاتە سەر ئەوەی خەڵکی تر چۆن ئەمانبینن، بەڵام لەوانەیە ئەوەش بگۆڕێت کە چۆن خۆمان دەبینین. دەروون ناسی کۆمەڵایەتی ئەیمی کەدی دەڵێت "نیشاندانی بەهێزی" وەستان لە باری متمانە بەخۆبووندا، تەنانەت کاتێکیش هەست بە متمانە بەخۆبوون ناکەین دەکرێت هەستکردن بە متمانەبەخۆبوونمان زیاد بکات، و لەوانەیە ئەگەرەکانی سەرکەوتنمان زیاتر بکات

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
21:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions