WEBVTT 00:00:00.707 --> 00:00:06.105 ئەمەوێت بە پێدانی شتێکی ژیان ئاسانکەر دەست پێبکەم و 00:00:06.129 --> 00:00:08.726 تەنها شت کە پێویستبێت ئەمەیە: 00:00:08.750 --> 00:00:12.913 کە بۆ دوو خوولەک باری لەشی خۆت بگۆڕیت. 00:00:12.937 --> 00:00:16.337 بەڵام پێش ئەوەی ئەوە بکەن، ئەمەوێ داواتان لێبکەم کە ئێستا 00:00:16.361 --> 00:00:19.720 کەمێک چاودێری لەشتان و چاودێری ئەوە بکەن کە چی لە لەشتان ئەکەن. 00:00:19.720 --> 00:00:22.595 کەواتە چەند کەس لە ئێوە بەجۆرێک وا لەخۆی دەکات بچووک ببێتەوە؟ 00:00:22.595 --> 00:00:26.404 ڕەنگە خۆتان چەمانبێتەوە یان قاچتان لەسەر یه‌ك دانابێت یان لەپی قاچتان پێچابێتەوە 00:00:26.404 --> 00:00:29.729 هەندێک جار قۆڵمان ئاوا لێئەکەین 00:00:29.753 --> 00:00:33.400 هەندێک جاریش ئەیکەینەوە (پێکەنین) 00:00:33.424 --> 00:00:35.672 ئەتانبینم. 00:00:35.696 --> 00:00:38.581 بۆیە ئەمەوێ ئێستا سەرنج بدەنە ئەو شتەی کە ئەیکەن. 00:00:38.581 --> 00:00:41.045 چەند خولەکێکی تر یەینەوە سەر ئەو شتە و 00:00:41.069 --> 00:00:43.993 هیوادارم ئەگەر بتوانن کەمێک فێری ئەمە ببن، 00:00:44.017 --> 00:00:47.429 لەوانەیە بەشێوەیەکی بەرچاو کار بکاتە سەر ژیانتان. 00:00:47.453 --> 00:00:51.953 کەواتە، ئێمە بەڕاستی سەرسامین بە زمانی جەستە، و 00:00:51.977 --> 00:00:55.876 بەتایبەتیش گرنگی بە زمانی جەستەی خەڵکی تر دەدەین. 00:00:55.900 --> 00:01:00.097 ئەزانن، حەز ئەکەین بە وەک ئەزانن -- (پێکەنین)-- 00:01:00.121 --> 00:01:04.495 بەریەک کەوتنێکی تەریق کەرەوە، یان زەردەخەنەیەک، 00:01:04.519 --> 00:01:08.727 یان سەیرکردن بە ڕقەوە، یان چاولێداگرتنێکی تەریق کەرەوە، 00:01:08.751 --> 00:01:11.965 یان تەنانەت شتێکی وەک تەوقەکردن. 00:01:12.979 --> 00:01:15.314 بێژەر: ئەوەتا ئەمانیش دەیەم کەس گەیشتنە جێ. 00:01:15.338 --> 00:01:19.807 ئەم پۆلیسە خۆشبەختە توانی تەوقە لەگەڵ .سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات 00:01:19.831 --> 00:01:24.734 ئەوەش سەرۆک وەزیران هات -- نەخێر. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 00:01:24.758 --> 00:01:27.409 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 00:01:27.433 --> 00:01:30.700 ئەیمی کەدی: کەواتە تەوقەکردنێک، یان تەوقەنەکردنێک، 00:01:30.700 --> 00:01:33.640 دەکرێت وا بکات چەندین هەفتە لە دوای هەفتە قسە بکەین لەسەری 00:01:33.664 --> 00:01:35.780 تەنانەت بی بی سی و نیویۆرک تایمزیش. 00:01:35.804 --> 00:01:39.715 کەواتە کاتێک بیر لەو کردەوانە دەکەینەوە کە نادەنگین، 00:01:39.715 --> 00:01:43.333 یان زمانی جەستەن -- بەڵام ئێمە وەک زانا کۆمەڵایەتییەکان پێی ئەڵێین نادەنگی-- 00:01:43.333 --> 00:01:45.773 ئەوە زمانێکە، بۆیە ئێمە بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە. 00:01:45.773 --> 00:01:49.226 کاتێک بیر لە پەیوەندی دەکەینەوە، بیر لە تێکەڵبوون لەگەڵ یەکتر دەکەینەوە. 00:01:49.226 --> 00:01:51.465 کەواتە زمانی جەستەی ئێوە بەلای منەوە چییە؟ 00:01:51.489 --> 00:01:53.531 ئەی زمانی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە؟ 00:01:53.555 --> 00:01:58.327 ئینجا هۆکاری زۆر هەیە تا باوەڕبکەیت کە ئەمە ڕێگایەکی تەواوە بۆ ڕووانین لەمە. 00:01:58.327 --> 00:02:01.125 کەواتە زانایانی بواری کۆمەڵایەتی کاتێکی زۆریان بەسەر بردووە 00:02:01.125 --> 00:02:03.876 لە تێڕوانین لە کاریگەرییەکانی زمانی جەستەی خۆمان، 00:02:03.900 --> 00:02:06.185 یان زمانی جەستەی کەسانی تر، لەسەر بڕیارەکان. 00:02:06.209 --> 00:02:09.624 چەندین بڕیار و گەشتن بەئەنجاممان دەبێت لەڕێگەی زمانی جەستەوە. 00:02:09.648 --> 00:02:13.614 ئەو بڕیارانەش دەکرێت پێشبینی چەندین لێکەوتەی پڕواتای ژیان بکات 00:02:13.638 --> 00:02:17.407 بۆ نموونە کێ وەرگرین یان پلەی بەرزکەینەوە، داوای پەیوەندی سۆزداری لەکێبکەین. 00:02:17.431 --> 00:02:22.092 بۆ نموونە، نالینی ئامبادی، لێکۆڵەرەوەی زانستی لە زانکۆی تەفتس، 00:02:22.116 --> 00:02:26.564 نیشانی دەدات کاتێک خەڵک سەیری ٣٠ چرکە ڤیدیۆی بێدەنگ دەکەن 00:02:26.588 --> 00:02:29.462 لە پەیوەندییەکی ڕاستەقینەی پزیشک و نەخۆش، 00:02:29.462 --> 00:02:31.825 بڕیارەکانیان لەسەر نەرمی پزیشکەکە 00:02:31.825 --> 00:02:35.058 پێشبینی ئەوە ئەکات ئەو پزیشکە لەسەر خراپ مامەڵەکردن سزا دەدرێ یان نا. 00:02:35.082 --> 00:02:36.704 کەواتە ئەوەنە پەیوەندی نابێت بەوەی 00:02:36.704 --> 00:02:39.413 ئایا ئەو پزیشکە بەتوانا بووە یان بێتوانا بووە لە کارەکەیا، 00:02:39.413 --> 00:02:42.093 بەڵام ئەو کەسەمان بەدڵە یان شێوەی مامەڵەکردنیمان بەدڵە؟ 00:02:42.117 --> 00:02:45.028 تەنانەت لەوەش پڕکاریگەرتر، ئەلێکس تۆدۆرۆڤ لە پرینستن 00:02:45.052 --> 00:02:48.705 نیشانی یاوین کە بڕیارەکانمان لەسەر ڕووخساری پاڵێوراوە سیاسییەکان 00:02:48.729 --> 00:02:52.673 لە تەنیا یەک چرکەدا لە سەدا ٧٠ی 00:02:52.697 --> 00:02:56.523 ئەنجامی کێبڕکێکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و ویلایەتەکان دیاریدەکات 00:02:56.547 --> 00:02:58.745 یان لەوەش زیاتر، با بەئەلیکترۆنی بکەین، 00:02:58.769 --> 00:03:02.504 هەستە ئەلیکترۆنییەکانی لەکاتی گفتوگۆی سەر ئینتەرنێتدا بە باشی بەکاردێن 00:03:02.504 --> 00:03:05.512 دەکرێت بتگەیەنێتە ئەوەی دەستکەوتێکی باشتر هەبێت لەو گفتوگۆکردنە. 00:03:05.512 --> 00:03:08.509 ئەگەر بەخراپیش بەکاریان بهێنیت، بیرۆکەیەکی خراپ ئەبێت. وا نییە؟ 00:03:08.509 --> 00:03:12.422 بۆیە کە بیر لە نادەنگی دەکەینەوە، بیر لەوە دەکەینەوە چۆن بڕیار لەسەرکەسانی تر بدەین 00:03:12.422 --> 00:03:15.038 ئەوان چۆن بڕیارمان لەسەر ئەیەن و دەرئەنجامەکان چۆن ئەبن. 00:03:15.038 --> 00:03:17.334 بەڵام بەو شێوەیەش، بیرمان دەچێتەوە کەسێکی تر هەیە 00:03:17.334 --> 00:03:20.499 کە کاریگەری زمانی جەستەمانی لەسەرە و ئەوەش خودی خۆمانین. 00:03:20.523 --> 00:03:23.256 خۆشمان لەژێر کاریگەری زمانی جەستەی خۆمان، و 00:03:23.256 --> 00:03:26.215 لەژێر کاریگەری بیرکردنەوەکانمان و هەستمان، فیسیۆلۆجی خۆمانداین. 00:03:26.215 --> 00:03:28.632 کەواتە من باسی کام زمانە نادەنگییە دەکەم؟ 00:03:28.632 --> 00:03:32.081 من دەروون ناسێکی کۆمەڵایەتیم توێژینەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی هەڵە دەکەم، و 00:03:32.105 --> 00:03:34.808 لە خوێندنگەیەکی پێشکەوتووی بازرگانی وانە دەڵێمەوە، 00:03:34.832 --> 00:03:39.292 بۆیە بەدەست خۆم نەبوو کە حەزم لە بواری جموجۆڵی هێز نەکەم. 00:03:39.316 --> 00:03:43.104 بە تایبەتی حەزێکی زۆرم پەیدا کرد بۆ دەربڕینە نادەنگییەکانی 00:03:43.128 --> 00:03:45.107 هێز و زاڵبوون. 00:03:45.131 --> 00:03:47.846 هەروەها دەربڕینە نادەنگییەکانی هێز و زاڵبوون چین؟ 00:03:47.870 --> 00:03:49.929 زۆرباشە، ئەمەیە کە باسی ئەکەم. 00:03:49.953 --> 00:03:52.807 لە شانشینی ئاژەڵەکاندا، دەربارەی فراوانبوونە. 00:03:52.831 --> 00:03:55.817 دەربارەی ئەوەیە خۆت گەورە بکەیت، و زیاتر خۆت بکشێنیت 00:03:55.841 --> 00:03:58.758 شوێنی زیاتر بگریت، ئەکرێیتەوە بەڕووی شوێنێکی زیاتردا. 00:03:58.782 --> 00:04:00.704 دەربارەی کرانەوەیە بەڕووی شوێنی زیاتردا. 00:04:00.728 --> 00:04:03.459 ئەمە بۆ هەموو شانشینی ئاژەڵانیش ڕاستە. 00:04:03.483 --> 00:04:05.508 تەنیا سنوردار ناکرێت بۆ گیاندارە باڵاکان. 00:04:06.244 --> 00:04:08.928 مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن. (پێکەنین) 00:04:08.952 --> 00:04:12.639 کەواتە ئەم دوو شتە ئەکەن کاتێک بەشێوەیەکی درێژخایەن هێزیان ئەبێت، 00:04:12.663 --> 00:04:15.640 هەروەها کاتێک لەو ساتەیا هەست ب بەهێزی ئەکەن. 00:04:15.664 --> 00:04:18.712 ئەمەشیان بەتایبەتی سەرنج ڕاکێشە چونکە بەڕاستی نیشانمان ئەیات 00:04:18.736 --> 00:04:22.734 ئەم دەربڕینانەی هێز چەندێک جیهانین و چەنێک کۆنیشن. 00:04:22.758 --> 00:04:25.333 ئەم دەربڕینە، کە بە شانازی ناسراوە، 00:04:25.357 --> 00:04:27.586 کە جێسیکا ترەیسی لێیکۆڵیوەتەوە. 00:04:27.610 --> 00:04:30.493 نیشانی ئەیات ئەو کەسانەی بە بیناییەوە لەدایک بوون و 00:04:30.517 --> 00:04:33.434 ئەوەناش کە هەر لە زگماگییەوە نابینان ئەم شتە ئەکەن 00:04:33.458 --> 00:04:35.748 کاتێک لە کێبڕکێیەکی جەستەییا براوە ئەبن. 00:04:35.772 --> 00:04:37.970 کەواتە کاتێک هێڵی تەواوبوون ئەبڕن و ئەیبەنەوە، 00:04:37.970 --> 00:04:40.767 گرنگ نییە بەلایانەوە ئەگەر کەسی تریان نەبینیبێت ئەوە بکات. 00:04:40.767 --> 00:04:41.488 ئاوا ئەکەن. 00:04:41.488 --> 00:04:44.846 قۆڵیان بەرز ئەکەنەوە لە شێوەی پیتی ڤی، و کەمێک چەناگەیان بەرز دەکەنەوە. 00:04:44.846 --> 00:04:46.893 ئەی چی ئەکەین کاتێک هەست بە بێهێزی ئەکەین؟ 00:04:46.893 --> 00:04:48.432 تەواو پێچەوانەی ئەوە ئەکەین. 00:04:48.456 --> 00:04:50.960 دائەخرێین. تا بتوانین ئەچینەوە یەک. 00:04:50.984 --> 00:04:52.272 خۆمان بچووک ئەکەینەوە. 00:04:52.272 --> 00:04:54.878 ناشمانەوێت تەنانەت قسە لەگەڵ ئەوەی تەنیشت خۆشمان بکەین. 00:04:54.878 --> 00:04:57.465 بۆیە دووبارە، ئاژەڵەکان و مرۆڤەکانیش هەمان شت ئەکەن. 00:04:57.489 --> 00:05:01.445 ئەمەش ڕووئەیات کاتێک هێزی بەرز و نزم پێکەوە دائەنێیت. 00:05:01.469 --> 00:05:04.335 کەواتە ئەوەی ئەیکەین کاتێک یەتە سەر مەسەلەی هێز 00:05:04.335 --> 00:05:06.698 ئەوەیە کە زمانی نادەنگی کەسانی تر تەواو دەکەین. 00:05:06.698 --> 00:05:09.099 بۆیە ئەگەر کەسێک زۆر خۆی بەهێز نیشاندات بەسەرماندا، 00:05:09.099 --> 00:05:12.299 وامان لێیەت خۆمان بچووک بکەینەوە هەمان ئەوەی ئەوان دووبارە ناکەینەوە 00:05:12.323 --> 00:05:13.913 پێچەوانەی کردەوەکەی ئەوان ئەکەین. 00:05:13.937 --> 00:05:17.112 سەیری ئەم هەڵسوکەوتە ئەکەم لە پۆلەکەدا، و 00:05:17.136 --> 00:05:19.649 تێبینی چی ئەکەم؟ تێبینی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌م 00:05:19.673 --> 00:05:26.416 خوێندکارانی بازرگانی وكارگێڕی هه‌موو مەوداکانی دەربڕنی هێز بە نادەنگیان تیایە 00:05:26.416 --> 00:05:29.450 کەسانێکت هەیە کە یەکسەر خۆیان وەک کەسانی پێشەنگ نیشان ئەیەن، 00:05:29.474 --> 00:05:32.619 کە یەنە ناو ژوورەکەوە، یەکسەر ئەچنە ناوەڕاستی ژوورەکە 00:05:32.619 --> 00:05:36.292 ئەمە تەنانەت پێش ئەوەی وانەکەش دەستپێکات، وەک ئەوەی بیانەوێت کە بۆشاییەک بگرن. 00:05:36.316 --> 00:05:38.449 کە دائەنیشن، بە جۆرێک خۆیان ئەکەنەوە. 00:05:38.449 --> 00:05:40.207 بەم شێوەیە دەستیان بەرز ئەکەنەوە. 00:05:40.207 --> 00:05:42.742 لەلایەکی تریشەوە خوێندکاری تر هەیە هەر کە یەتە ژوورەوە 00:05:42.742 --> 00:05:45.472 ئەبینیت کە ڕووخاوە. هەر کە یەنە ژوورەوە، یەکسەر ئەیبینیت 00:05:45.496 --> 00:05:47.719 لەسەر ڕووخساریان و لەسەر لەشیان ئەیبینیت، 00:05:47.719 --> 00:05:50.583 ئینجا لەسەر کورسییەکانی خۆیان دائەنیشن و خۆیان بچووک ئەکەنەوە 00:05:50.607 --> 00:05:52.945 ئینجا ئاواش ئەکەن کاتێک دەستیان بەرز ئەکەنەوە. 00:05:52.969 --> 00:05:54.827 تێبینی چەند شتێکم کردووە لەمەیا. 00:05:54.851 --> 00:05:56.661 یەکەمیان، بەمەیان سەرسام نابن. 00:05:56.685 --> 00:05:58.703 پێئەچێت کە پەیوەندی بە ڕەگەزەوە هەبێت. 00:05:58.727 --> 00:06:03.902 کەواتە پێئەچێت ژنان ئەگەری زیاتربێت ئەم شتە بکەن وەک لە پیاوان. 00:06:03.902 --> 00:06:06.754 ژنان هەست ئەکەن بەشێوەیەکی درێژخایەن لاوازتر بن لە پیاوان، 00:06:06.778 --> 00:06:08.636 کەواتە ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە. 00:06:08.660 --> 00:06:10.709 بەڵام ئەو شتەی تر کە تێبینیم کردووە 00:06:10.733 --> 00:06:13.375 ئەوەیە پێئەچێت تا ڕادەیەک پەیوەندیدار بێت 00:06:13.399 --> 00:06:17.149 بەوەی خوێندکارەکان تا چەنێک بەشدار دەبن، و چەنێک بە باشی بەشداری دەکەن. 00:06:17.149 --> 00:06:19.791 ئەمەش بەڕاستی گرنگە لە وانەی ماستەر لە کارگێڕی و بزنسدا. 00:06:19.791 --> 00:06:22.498 چونکە بەشداریکردنی ناو پۆل نیوەی نمرەکانیانی لەسەر دەبێت. 00:06:22.522 --> 00:06:26.971 بۆیە خوێندنگەکانی بزنسی دەمێکە بەدەست جیاوازی ڕەگەزی لە نمرەدا دەناڵێنێ 00:06:26.995 --> 00:06:30.007 ئەبینیت کە ئەو ژن و پیاوانەی وەردەگیرێن لە یەک ئاستدان و 00:06:30.007 --> 00:06:32.530 ئینجا کە یەتە سەر نمرە ئەم جیاوازییە زۆرانە دەبینیت، 00:06:32.530 --> 00:06:35.499 پێدەچێت بەشێکی ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی ناو پۆلەوە بێت. 00:06:35.523 --> 00:06:38.522 بۆیە لەوەوە، بیرمکردەوە و ئەمە لێکدایەوە، 00:06:38.546 --> 00:06:41.958 ئەم کەسانەت هەیە بەم شێوەیە یەنە ژوورەوە و بەشداری ئەکەن لە پۆلدا. 00:06:41.958 --> 00:06:44.671 ئەی ئەکرێت کەسانێکمان هەبێت ئەو شتە بە درۆوە بکەن بۆمان و 00:06:44.671 --> 00:06:47.031 ئەوە وایان لێبکات کە زیاتر بەشداری بکەن لە پۆلدا؟ 00:06:47.031 --> 00:06:51.354 هاوکاری سەرەکیم لەمەیا دانا کارنییە، کە لە بێرکلییە و 00:06:51.378 --> 00:06:54.909 بەڕاستی ئەمویست بزانم، ئەتوانی ساختەی بکەیت تا ئەیکەیت؟ 00:06:54.933 --> 00:06:57.460 بۆ نموونە، ئەتوانیت بۆ ماوەیەکی کەم ئەمە بکەیت و 00:06:57.484 --> 00:07:00.000 ئەزموونی دەرئەنجامێکی جەستەیی بکەیت 00:07:00.000 --> 00:07:01.696 کە واتلێئەکات بەهێزتر دەرکەویت؟ 00:07:01.696 --> 00:07:05.078 کەواتە ئەوە ئەزانین کە کردارە نادەنگیەکانمان بڕیاردەرن لەسەر ئەوەی خەڵک 00:07:05.078 --> 00:07:07.749 هەستیان چۆنە بۆمان و بیرمان لێئەکەنەوە بەڵگە زۆرە لەسەری. 00:07:07.749 --> 00:07:09.745 بەڵام لە ڕاستیدا پرسیارەکەی ئێمە ئەوەیە، 00:07:09.745 --> 00:07:13.459 ئایا زمانی جەستەی خۆمان هەستکردن و بیرکردنەوەمان دەربارەی خۆمان بەڕێوەدەبات؟ 00:07:13.459 --> 00:07:15.919 هەندێک بەڵگە هەیە لەسەر ئەوە 00:07:15.943 --> 00:07:20.139 بۆ نموونە، زەردەخەنە دەکەین کاتێک هەست بە دڵخۆشی دەکەین، 00:07:20.139 --> 00:07:22.853 بەڵام لەهەمان کاتیشدا، کاتێک ناچاردەکرێین زەردەخەنە بکەین 00:07:22.853 --> 00:07:27.148 بە دانانی قەڵەمێک لە ددانماندا بەم شێوەیە، وامان لێئەکات هەست بە دڵخۆشی بکەین 00:07:27.172 --> 00:07:29.090 کەواتە بە هەردوو لاکەدا دەبێت. 00:07:29.114 --> 00:07:32.896 کە یەتە سەر هێزیش، هەر بە هەردوولاکەدا دەبێت. 00:07:32.920 --> 00:07:35.444 کە هەست بە بەهێزی ئەکەیت، 00:07:35.468 --> 00:07:37.239 ئەگەری زیاترە ئاواهی بکەیت، 00:07:37.263 --> 00:07:43.441 بەڵام دەشکرێت کاتێک وا نیشانی ئەیەیت بەهێز بیت 00:07:43.465 --> 00:07:46.864 ئەگەری زیاتر بێت کە هەر بەڕاستی هەست بە بەهێزی زیاتر بکەیت. 00:07:46.888 --> 00:07:49.924 کەواتە بەڕاستی، پرسیاری دووەم ئەوەبوو، 00:07:49.948 --> 00:07:52.507 ئەزانین کە مێشکمان لەشمان دەگۆڕێت، 00:07:52.531 --> 00:07:56.924 بەڵام ئەوەش ڕاستە کە لەشمان دەتوانێت مێشکمان بگۆڕێت؟ 00:07:56.948 --> 00:07:59.651 ئینجا کە ئەشڵێم مێشکەکان، بۆ نموونەی بەهێزی، 00:07:59.675 --> 00:08:00.957 زیاتر باسی چی ئەکەم؟ 00:08:00.957 --> 00:08:03.319 کەواتە من باسی بیرکردنەوەکان و هەستەکان دەکەم و 00:08:03.319 --> 00:08:06.975 هەروەها ئەو جۆری شتە فیسیۆلۆجیانەی کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان پێکدێنن، 00:08:06.975 --> 00:08:10.002 ئەوەی کە منیش باسی ئەکەم، هۆرمۆنەکانە. سەیری هۆرمۆنەکان ئەکەم. 00:08:10.002 --> 00:08:14.186 کەواتە مێشکی بەهێزەکانە چۆنە بەراورد بە مێشکی بێهێزەکان؟ 00:08:14.210 --> 00:08:18.482 مێشکی بەهێزەکان ئاوا دەبێت کە جێی سەرسوڕمان نییە، 00:08:18.506 --> 00:08:22.706 بە زەبرتر، متمانە بەخۆترە و گەشبینترە. 00:08:22.730 --> 00:08:26.016 وا هەست ئەکەن کە تەنانەت لە یارییەکانی بەختیشدا براوە دەبن. 00:08:26.040 --> 00:08:29.884 هەروەها دەشتوانن بەشێوەیەکی پووختتر بیر بکەنەوە. 00:08:29.908 --> 00:08:32.528 کەواتە جیاوازییەکی زۆر هەیە. زیاتر مەترسی ئەگرنە بەر. 00:08:32.552 --> 00:08:35.791 جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان کەسە بەهێزەکان و ئەوانەی بێهێزترن. 00:08:35.815 --> 00:08:38.635 لەڕووی فیسیۆلۆجیشەوە، بە هەمان شێوە جیاوازی هەیە 00:08:38.659 --> 00:08:42.700 لە دوو هۆرمۆنی سەرەکیدا: تێستۆستیرۆن، کە هۆرمۆنی زاڵبوونە، و 00:08:42.724 --> 00:08:46.394 کۆرتیزۆڵیش، کە هۆرمۆنی سترێسە. 00:08:46.418 --> 00:08:53.539 بۆیە بۆمان دەر ئەکەوێت نێرینە سەرۆکەکانی ناو خێزانەکانی گیاندارە باڵاکان 00:08:53.563 --> 00:08:56.737 تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە، و 00:08:56.761 --> 00:08:59.669 سەرکردە بەهێز و کاریگەرەکانی خۆشمان 00:08:59.777 --> 00:09:02.498 تێستۆستیرۆنیان بەرزە و کۆرتیزۆڵیان نزمە 00:09:02.542 --> 00:09:04.923 کەواتە ئەوە واتای چییە؟ کاتێک بیر لە هێز ئەکەیتەوە، 00:09:04.947 --> 00:09:07.246 خەڵک زیاتر تەنیا بیر لە تێستۆستیرۆن ئەکاتەوە، 00:09:07.270 --> 00:09:09.034 چونکە ئەوە دەربارەی زاڵبوون بووە. 00:09:09.058 --> 00:09:12.504 بەڵام لە ڕاستیدا، هێز دەربارەی ئەوەشە کە کاردانەوەت چۆنە بۆ سترێس. 00:09:12.528 --> 00:09:15.633 کەواتە سەرکردە بەهێزەکانتان ئەوێت کە زاڵن، 00:09:15.657 --> 00:09:18.375 تێستۆستیرۆنیان بەرزە، بەڵام کاردانەوەیان خراپە بۆ سترێس؟ 00:09:18.399 --> 00:09:19.940 لەوانە نییە، وانییە؟ 00:09:19.964 --> 00:09:22.994 کەسێکت دەوێت کە بەهێزە و زاڵە و سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی 00:09:23.018 --> 00:09:26.682 بەڵام بەرگەی سترێسیش دەگرێت و بە سترێسی زۆر تێکناچێت. 00:09:26.706 --> 00:09:31.832 کەواتە دەزانین کە لە بنەماڵەی گیاندارە باڵاکاندا، 00:09:31.856 --> 00:09:34.924 ئەگەر یەکێ بیەوێ ببێت بە سەرکردە، 00:09:34.948 --> 00:09:39.036 ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکە لەناکاو بیەوێت ببێت بە سەرکردەی خێڵەکە، 00:09:39.036 --> 00:09:42.273 لە چەند ڕۆژێکی کەمدا، تێستۆستیرۆنی ئەو گیاندارە باڵایە بەرزدەبێتەوە 00:09:42.297 --> 00:09:45.592 بە شێوەیەکی بەرچاو و کۆرتیزۆڵەکەشی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. 00:09:45.592 --> 00:09:48.403 کەواتە ئەم بەڵگەیەمان هەیە، لەسەر هەردووکیان کە دەکرێت لەش 00:09:48.403 --> 00:09:51.185 شێوە بدات بە مێشک، ئەگەر تەنیا لەسەر ئاستی ڕووخساریش بێت، و 00:09:51.209 --> 00:09:55.314 هەروەها دەکرێت گۆڕانکاری لە ڕۆڵی ئەو تاکەشدا شێوەیەکی تر بدات بە مێشک. 00:09:55.338 --> 00:09:58.096 کەواتە چی ڕووئەیات، باشە، گۆڕانکاری بەسەر ئەو ڕۆڵەتدا یەت، 00:09:58.120 --> 00:10:00.514 چی ڕووئەیات ئەگەر ئەوە بکەیت لەسەر ئاستێکی زۆر نزم، 00:10:00.514 --> 00:10:03.373 بۆ نموونە وەک ئەم کارتێکردنە بچووکە ئەم دەستتێوەردانە بچووکە؟ 00:10:03.373 --> 00:10:05.967 "بۆ دوو خوولەک،" ئەڵێیت، "ئەمەوێت ئاوا بوەستیت، و 00:10:05.991 --> 00:10:08.527 واتلێئەکات هەست بە بەهێزییەکی زیاتر بکەیت." 00:10:08.551 --> 00:10:11.481 کەواتە ئێمە ئەم شتەمان کرد. 00:10:11.505 --> 00:10:16.096 بڕیارمان یا خەڵک بێنینە تاقیگەکەوە و تاقیکردنەوەیەکی بچووک بکەین، و 00:10:16.120 --> 00:10:19.645 ئەم کەسانەش بۆ ماوەی دوو خوولەک، 00:10:19.645 --> 00:10:23.129 یان لە بارێکی نیشاندانی بەهێزیدا یان لە بارێکی نیشاندانی بێهێزیدا وەستان و 00:10:23.129 --> 00:10:25.654 منیش ئێستا پێنج دانە لەو باری وەستانانەتان نیشان ئەیەم 00:10:25.654 --> 00:10:27.055 هەرچەندە لە دوو باردا وەستان 00:10:27.079 --> 00:10:28.559 ئەمە یەکێکیانە. 00:10:29.809 --> 00:10:31.098 دوو دانەی تریش. 00:10:31.792 --> 00:10:36.545 ئەمە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە ناونراوە "ژنی سەرسوڕهێنەری" 00:10:36.646 --> 00:10:37.944 ئەمەش دووانی تر. 00:10:37.968 --> 00:10:40.298 ئەکرێت بەپێوە وەستابێتیت یان دانیشتبێتیتز 00:10:40.322 --> 00:10:42.283 ئەمانەش ئەوانەن کە بێهێزی نیشان ئەیەن. 00:10:42.307 --> 00:10:45.037 کەواتە زیاتر ئەچیتەوە یەک، وا لەخۆت ئەکەیت بچووک بیتەوە 00:10:46.374 --> 00:10:48.085 ئەمە نیشاندانی بێهێزییەکی زۆرە. 00:10:48.109 --> 00:10:52.068 کاتێک دەست لە ملتەوە ئەیەیت، ئەتەوێت پارێزگاری لەخۆت بکەیت. 00:10:52.092 --> 00:10:54.089 کارەکەمان بەم شێوەیە بووە. 00:10:54.207 --> 00:10:56.327 یەن، و لیکیان ئەخرێتە شووشەیەکەوە، 00:10:56.327 --> 00:10:58.860 بۆ دوو خولەک، ئەڵێین، "پێویستە ئەمە یان ئەوە بکەیت." 00:10:58.860 --> 00:11:00.945 وێنەی باری بەهێزی یان لاوازیان نیشان نایەین. 00:11:00.945 --> 00:11:03.906 نامانەوێت پێشوەخت لە مێشکیانا بێت مەسەلەی هێز خۆی لەخۆیدا چییە. 00:11:03.906 --> 00:11:05.633 ئەمانەوێت خۆیان هەست بە هێزەکە بکەن. 00:11:05.633 --> 00:11:07.218 بۆیە دوو خوولەک ئاوا ئەمێننەوە. 00:11:07.242 --> 00:11:10.641 ئینجا لێیان ئەپرسین، "چەنێک هەست بە بەهێزی ئەکەیت؟" لەسەر زنجیرەیەک شت و 00:11:10.641 --> 00:11:12.978 ئینجا دەرفەتێکیان ئەیەینێ کە بتوانن قومار بکەن، و 00:11:12.978 --> 00:11:15.559 ئینجا نموونەیەکی تر لە لیکیان وەردەگرین. 00:11:15.583 --> 00:11:17.441 تەواو. ئەوە هەموو تاقیکردنەوەکەیە. 00:11:17.465 --> 00:11:19.026 کەواتە گەشتینە ئەم ئەنجامە. 00:11:19.050 --> 00:11:20.930 بەرگەگرتنی مەترسی، کە قوومارکردنەکەیە، 00:11:20.954 --> 00:11:25.068 بۆمان دەرکەوت کە لە دۆخی نیشاندانی بەهێزیدایت، 00:11:25.092 --> 00:11:27.226 لە سەدا ٨٦ تان قومار دەکەن. 00:11:27.250 --> 00:11:29.346 کە لە باری نیشاندانی بێهێزیدان، 00:11:29.370 --> 00:11:33.346 تەنیا لەسەدا ٦٠ تان، و ئەوەش جیاوازییەکی زۆر گەورەیە. 00:11:33.370 --> 00:11:35.826 ئەم شتەمان دۆزییەوە لەسەر تێستۆستیرۆن. 00:11:35.850 --> 00:11:38.363 بەراورد بە هێڵێ بنەڕەتییان لەوکاتەوەی کە هاتوون، 00:11:38.387 --> 00:11:41.813 کەسەکانی لە باری بەهێزیدان نزیکەی لەسەدا ٢٠ زۆربوون بەخۆیانەوە دەبینن و 00:11:41.813 --> 00:11:46.168 کەسەکانی لە باری بێهێزیدا دەوەستن ئەزموونی لەسەدا ١٠ کەمبوون دەکەن. 00:11:46.168 --> 00:11:49.131 کەواتە دوبارە، بە دوو خوولەک، ئەم گۆڕانکارییانەت بەسەردا یەت. 00:11:49.155 --> 00:11:51.132 کۆرتیزۆڵی لەشیشت ئاوای لێیەت. 00:11:51.156 --> 00:11:54.930 لە کەسەکانی لە باری بەهێزیدان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمدەکاتەوە، و 00:11:54.954 --> 00:11:58.826 لەو کەسانەشدا کە لە باری بێهێزیدان نزیکەی بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ بەرزدەبێتەوە. 00:11:58.826 --> 00:12:01.794 کەواتە دوو خوولەک گۆڕینی باری لەشت دەبێتە ئەم گۆڕانە هۆرمۆنیانە 00:12:01.818 --> 00:12:03.438 کە وا لە مێشکت دەکات 00:12:03.462 --> 00:12:07.739 سووربێت لەسەر بۆچوونەکانی، متمانەی بەخۆیبێت و ئاسوودەبێت، 00:12:07.763 --> 00:12:12.816 یان بەرگەی سترێس نەگرێت، و بەردەوام هەست بەوە بکات کووژابێتەوە. 00:12:12.840 --> 00:12:15.603 هەمووشمان ئەو جۆرە هەستەمان هەبوە، وانییە؟ 00:12:15.627 --> 00:12:20.455 کەواتە پێدەچێت هەڵسوکەوتە نادەنگییەکانمان کاربکەنە سەر بیرکردنەوە و هەستکردن بۆخۆمان 00:12:20.455 --> 00:12:23.267 کەواتە تەنیا کارناکەتە سەر کەسانی تر کاردەکاتە سەر خۆشمان. 00:12:23.291 --> 00:12:25.694 هەروەها، جەستەمان دەکرێت مێشکمان بگۆڕێت 00:12:25.718 --> 00:12:27.904 بەڵام بێگومان، پرسیار دواتر دێتە پێش، 00:12:27.904 --> 00:12:29.944 دەکرێت گۆڕینی شێوەی وەستان بۆ چەند خولەکێک 00:12:29.968 --> 00:12:32.005 بە شێوەی واتابەخش ژیانت بگۆڕێت؟ 00:12:32.029 --> 00:12:36.156 ئەمە لە تاقیگەکەیایە، ئەم کارە بچووکەیە، تەنیا دوو خوولەکێک دەخایەنێت. 00:12:36.156 --> 00:12:38.087 ئەتوانی لەکوێی ژیاندا ئەمە بەکاربێنیت؟ 00:12:38.111 --> 00:12:39.922 کە بێگومان گرنگە بەلامانەوە. 00:12:39.946 --> 00:12:46.687 بیرمان کردەوە کە ئەبێت ئەمە لە بارودۆخێکی هەڵسەنگێنەریشدا بەکاربێت، 00:12:46.711 --> 00:12:49.164 وەک بارودۆخەکانی مەترسی کۆمەڵایەتی. 00:12:49.188 --> 00:12:51.744 کە لەویا هەڵسەنگاندنت بۆ دەکرێت، لەلایەن هاوڕێکانتەوە؟ 00:12:51.768 --> 00:12:53.968 بۆ هەرزەکارەکان، لەسەر مێزی نانی نیوەڕۆ دەبێت. 00:12:54.448 --> 00:12:58.081 بۆ هەندێک قسەکردنە لە کۆبوونەوەی قوتابخانە 00:12:58.146 --> 00:13:01.636 هەوڵی قایلکردنێک بێت یان وتاردانێک بێت 00:13:01.636 --> 00:13:03.804 یان چاوپێکەوتن بێت بۆ ئیشێک. 00:13:03.924 --> 00:13:07.038 بڕیارمان لەسەر ئەو تەوەرەیان دا کە زۆرترین کەس بتوانن ئەزمونی بکەن 00:13:07.038 --> 00:13:10.190 چونکە زۆربەی تاکەکان پیایدا تێپەڕیون، کە ئەویش چاوپێکەوتنە بۆ ئیش. 00:13:10.190 --> 00:13:12.479 بۆیە ئەم دۆزینەوانەمان بڵاوکردەوە، و 00:13:12.479 --> 00:13:14.648 هەموو ڕاگەیاندنەکانیش کردیان بە هەرا، و 00:13:14.648 --> 00:13:16.639 وتیان، باشە، کەواتە ئاوا ئەکەیت 00:13:16.639 --> 00:13:18.558 کاتێک ئەچیت بۆ چاوپێکەوتنی ئیشێک، وانییە؟ 00:13:18.558 --> 00:13:19.275 (پێکەنین) 00:13:19.275 --> 00:13:21.206 ئەشزانن، بێگومان زۆر ترساین و وتمان، 00:13:21.206 --> 00:13:23.917 ئای خوایە، نەخێر، بەهیچ شێوەیەک مەبەستمان ئەوە نییە. 00:13:23.917 --> 00:13:26.033 لەبەر چەندین هۆکار، نەخێر، ئەوە مەکە. 00:13:26.033 --> 00:13:29.127 دووبارە، ئەمە دەربارەی ئەوە نییە تۆ قسە لەگەڵ خەڵکی تردا بکەیت. 00:13:29.127 --> 00:13:31.062 دەربارەی ئەوەیە خۆت قسە لەگەڵ خۆت بکەیت. 00:13:31.062 --> 00:13:33.793 چی ئەکەیت پێش ئەوەی بچیت بۆ چاوپێکەوتنی ئیش؟ ئاوا ئەکەیت. 00:13:33.793 --> 00:13:36.076 .بۆخۆت دانیشتوویت. سەیری ئایفۆنەکەت ئەکەیت-- 00:13:36.076 --> 00:13:39.092 یان ئاندرۆیدەکەت، هەوڵنایەیت کەس لەبیر نەکەیت. 00:13:39.092 --> 00:13:41.048 سەیری تێبینییەکان ئەکەیت کە نووسیوتن. 00:13:41.048 --> 00:13:42.696 دەچیتەوە یەک، خۆت بچووک ئەکەیتەوە، 00:13:42.696 --> 00:13:44.866 لەکاتێکدا ئەوەی بەڕاستی پێویستە بیکەیت ئەمەیە، 00:13:44.866 --> 00:13:47.879 وەک، ناو گەرماوەکە، وانییە؟ ئەوە بکە. دوو خوولەک بدۆزەرەوە بۆی. 00:13:47.879 --> 00:13:49.904 کەواتە ئەمانەوێت ئەوە تاقی بکەینەوە. باشە؟ 00:13:49.904 --> 00:13:51.926 کەواتە خەڵک ئەهێنینەوە تاقیگەیەک، و 00:13:51.926 --> 00:13:55.064 دووبارە یان لە باری بەهێزی یان لە باری بێهێزیدا دەوەستن، 00:13:55.064 --> 00:13:57.735 ئینجا بە چاوپێکەوتنێکی ئیشی پڕ لە سترێسدا تێدەپەڕن. 00:13:57.735 --> 00:14:01.883 پێنج خوولەک درێژە دەکێشێت. چاوپێکەوتنەکەش تۆمار دەکرێت 00:14:01.883 --> 00:14:04.119 هەروەها بڕیاریشیان لەسەر دەدرێت، و 00:14:04.119 --> 00:14:07.920 دادوەرەکانیش وا ڕادەهێنرێن هیچ پێڕاگەیاندنەوەیەکی نادەنگیان نەبێت، 00:14:07.920 --> 00:14:09.929 ئەتوانی بڵێی بەردەوام ئاوا ئەبن. 00:14:09.929 --> 00:14:12.528 بیهێنەرە بەرچاوی خۆت کەسێکی ئاوا چاوپێکەوتن لەگەڵ بکات. 00:14:12.528 --> 00:14:16.796 کەواتە بۆ پێنج خوولەک، هیچ ناکات، و ئەمەش خراپترە لەوەی پرسیاری نابەجێ بکرێت 00:14:16.796 --> 00:14:18.299 خەڵک ڕقیان لەمەیە. 00:14:18.299 --> 00:14:21.673 ئەو شتەیە کە ماریان لافرانس پێیدەڵێت "گێژاوی لمی فشەڵ." 00:14:21.673 --> 00:14:23.740 کەواتە ئەمە بەڕاستی کۆرتیزۆڵەکەت دەفڕێنێت. 00:14:23.740 --> 00:14:26.572 کەواتە ئەمە ئەو چاوپێکەوتنی ئیشەیە کە ویستمان پیایدا تێپەڕن، 00:14:26.572 --> 00:14:28.532 چونکە بەڕاستی ویستمان بزانین چی ڕووی یا. 00:14:28.532 --> 00:14:31.813 ئینجا خەڵکمان دانا تەماشای ڤیدیۆکان بکەن، چوار دانەیان. 00:14:31.813 --> 00:14:35.080 چوار کەس هیچ نەزانن لەسەر بیردۆزەکە. هیچ نەزانن لەسەر دۆخەکە. 00:14:35.080 --> 00:14:37.762 هیچیش نازانن دەربارەی ئەوەی کێ باری جەستەی چۆن بووە، و 00:14:37.762 --> 00:14:42.077 دەرئەنجام سەیری ئەم چەند گرتە ڤیدیۆیە ئەکەن، و 00:14:42.077 --> 00:14:44.857 ئینجا ئەڵێن، "ئەمانەوێت ئەم کەسانە بەکرێ بگرین،" 00:14:44.857 --> 00:14:46.619 هەموو ئەوانەی لە باری بەهێزیا بوون. 00:14:46.619 --> 00:14:48.394 "نامانەوێت ئەم کەسانە وەرگرین. 00:14:48.394 --> 00:14:51.601 هەروەها بە گشتی بە شێوەیەکی ئەرێنیتر ئەم کەسانە هەڵدەسەنگێنین." 00:14:51.601 --> 00:14:53.826 بەڵام پاڵنەری ئەم شتە چییە؟ 00:14:53.826 --> 00:14:55.846 هیچ دەربارەی پێکهاتەی قسەکردنەکە نییە. 00:14:55.846 --> 00:14:58.382 بەڵکو ئەو ئامادەبوونەی هەیانە لە کاتی قسەکردنەکەیاندا. 00:14:58.382 --> 00:15:00.718 چونکە لەسەر هەموو ئەم نەزانراوانە هەڵیاندەسەنگێنین 00:15:00.718 --> 00:15:04.109 کە پەیوەندیدارن بە بەتوانایی، وەک، قسەکردنەکەی چەنێ: بە جوانی داڕێژراوە؟ 00:15:04.109 --> 00:15:06.196 چەندێک باشە؟ ئەو شتانەی وایلێئەکات شیاو بێت؟ 00:15:06.196 --> 00:15:09.150 هیچ کاریگەری لەسەر ئەو شتانە نییە .ئەمە ئەوەیە کە کاری تێئەکرێت 00:15:09.150 --> 00:15:10.784 .ئەم جۆرە شتانە 00:15:10.784 --> 00:15:13.613 خەڵک بە شێوەیەکی بنچینەیی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئەهێننە پێش. 00:15:13.613 --> 00:15:15.042 بە تەواوەتی خۆیان نیشان ئەیەن. 00:15:15.042 --> 00:15:17.302 بیرۆکەکانیان نیشان ئەیەن، بەڵام وەک خودی خۆیان، 00:15:17.302 --> 00:15:19.325 بێ پاشماوەی هیچ شتێک لەسەریان. 00:15:19.325 --> 00:15:24.501 کەواتە ئەمەیە پاڵنەرە بۆ کاریگەرییەکە، یان کارئاسانی بۆ کاریگەرەکە. 00:15:24.501 --> 00:15:26.982 کە باسی ئەمە بۆ خەڵک ئەکەم، 00:15:26.982 --> 00:15:30.620 کە وا جەستەمان دەکرێت جەستەمان مێشکمان بگۆڕێت و مێشکیشمان ڕەفتارمان، و 00:15:30.620 --> 00:15:33.239 ڕەفتارەکانیشمان دەرئەنجامەکە بگۆڕێت پێم ئەڵێن، 00:15:33.239 --> 00:15:35.475 "هەست ئەکەین ساختەبێت." وانییە؟ 00:15:35.475 --> 00:15:37.682 منیش پێیان ئەڵێم، بەدرۆوە وا بکە تا پێی دەگەیت. 00:15:37.682 --> 00:15:39.044 من وا نیم. 00:15:39.044 --> 00:15:42.411 نامەوێت بگەم بەوەی ئەمەوێت و هێشتا هەست بکەم جوڵانەوەم ساختە بووە. 00:15:42.411 --> 00:15:44.116 نامەوێت هەست بکەم کەسێکی جامباز بم. 00:15:44.116 --> 00:15:47.900 نامەوێت بگەمە ئەو شوێنە و هەست بکەم کە شایەنی نەبووم 00:15:47.900 --> 00:15:50.257 ئەوەش بەڕاستی زرنگایەوە لە ناخما، 00:15:50.257 --> 00:15:52.864 چونکە ئەمەوێت چیرۆکێکی بچووکتان پێبڵێم لەسەر جامبازی و 00:15:52.864 --> 00:15:55.590 هەستکردن بەوەی کە نابێت لەو شوێنەیا بیت. 00:15:55.590 --> 00:15:59.606 کە ١٩ ساڵبووم، دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆی قورس بووم. 00:15:59.606 --> 00:16:02.363 لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە، چەند جارێک تلم یا. 00:16:02.363 --> 00:16:03.988 لە ئوتومبێلەکە پەڕیمە دەرەوە. 00:16:03.988 --> 00:16:07.230 کە هەستامەوە لە قاوشی چارەسەری برینداری سەر بووم و، 00:16:07.230 --> 00:16:09.768 لە کۆلێژیش کرابوومە دەرەوە، و 00:16:09.768 --> 00:16:15.181 بۆم دەرکەوت کە ئای کیوم بە دوو لادانی ستاندارد کەمی کردبوو، 00:16:15.181 --> 00:16:17.961 کە زۆر قوورس بوو بۆم. 00:16:17.961 --> 00:16:20.863 ئای کیوی خۆشم ئەزانی چونکە پێشتر بە کەسێکی زیرەک دانرابووم و 00:16:20.863 --> 00:16:23.341 ئەوکاتەی منداڵبووم بە کەسێکی بەهرەمەند هەژمار دەکرام. 00:16:23.341 --> 00:16:26.342 بۆیە لە کۆلێژ کرامە دەرەوە و بەردەوام هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە بۆی. 00:16:26.342 --> 00:16:28.324 ئەیانوت، "تۆ ناتوانی کۆلێژ تەواو بکەیت. 00:16:28.324 --> 00:16:30.724 شتی تر هەیە، کە تۆ بتوانیت بیکەیت، 00:16:30.724 --> 00:16:33.018 بەڵام سەرکەوتوو نابیت لە تەواوکردنی کۆلێژدا." 00:16:33.018 --> 00:16:35.525 بۆیە ئەبێ بڵێم بەڕاستی زۆرم ناڵاند لەگەڵ ئەمەیا، 00:16:35.525 --> 00:16:39.319 کە ناسنامەت لێ بسەنرێتەوە ناسنامەی خودی خۆت و 00:16:39.319 --> 00:16:41.287 بۆ منیش زیرەکی بوو، 00:16:41.287 --> 00:16:42.781 زیرەکییەکەم لێ وەربگیرێتەوە، 00:16:42.781 --> 00:16:45.400 هیچ شتێک نییە هێندەی ئەوە واتلێکات هەست بە بێهێزی بکەیت 00:16:45.400 --> 00:16:47.263 بۆیە بە تەواوەتی هەستم بە بێهێزی دەکرد. 00:16:47.263 --> 00:16:49.096 هەوڵم یا، و هەوڵم یا و بەخت یاوەرم بوو 00:16:49.096 --> 00:16:51.223 دیسان هەوڵم یا و هەوڵم یاو بەخت یاوەرم بوو 00:16:51.223 --> 00:16:53.475 دەرئەنجام توانیم کۆلێژ تەواو بکەم. 00:16:53.475 --> 00:16:56.055 بەڵام چوار ساڵ لە هاوپۆلەکانم زیاترم پێچوو، و 00:16:56.055 --> 00:16:59.597 کەسێکم قایل کرد، سوزان فیسک، کە ئامۆژگاریکەرێکی فریشتەبوو بۆم، 00:16:59.597 --> 00:17:02.801 کە وەرم بگرێت، و دەرئەنجام چوومە زانکۆی پرینستن، و 00:17:02.801 --> 00:17:05.202 بەخۆمم ئەوت من نابێت لێرە بم. 00:17:05.202 --> 00:17:06.846 من کەسێکی جامبازم. 00:17:06.846 --> 00:17:08.417 شەوی پێش یەکەم قسەکردنم و، 00:17:08.417 --> 00:17:12.051 قسەکردنی ساڵی یەکەم لە زانکۆی پرینستن قسەکردنی بیست خولەکییە بەرامبەر ٢٠ کەس. 00:17:12.051 --> 00:17:13.240 ئەوەنە قورسبوو بۆم. 00:17:13.240 --> 00:17:16.293 ڕۆژی دواتر زۆر ئەترسام لەوەی پێم بزانن 00:17:16.293 --> 00:17:19.055 بانگم کرد و وتم، "من واز ئەهێنم." 00:17:19.055 --> 00:17:20.652 ئەویش وتی، " نەخێر وازناهێنیت، 00:17:20.652 --> 00:17:23.415 چونکە گرەوم لەسەر کردویت و ئەبێ بمێنیتەوە. 00:17:23.415 --> 00:17:25.911 ئەمێنیتەوە، و ئەبێت ئەوە بکەی کە پێت ئەڵێم. 00:17:25.911 --> 00:17:27.609 بە ساختەوە ئەم کارە ئەکەیت. 00:17:27.609 --> 00:17:30.724 هەموو قسەکردنێک ئەکەیت کە داوات لێئەکرێت بیکەیت. 00:17:30.724 --> 00:17:33.257 ئەوە ئەکەیت و ئەیکەیتەوە و ئەیکەیتەوە، 00:17:33.257 --> 00:17:35.817 تەنانەت ئەگەر زۆریش بترسیت ئەگەر بشتاسێیت و 00:17:35.817 --> 00:17:37.920 ئەزموونی شتێک بکەیت لە دەرەوەی توانای خۆتبێت 00:17:37.920 --> 00:17:41.125 تا ئەگەیت بەو ساتەی کە ئەڵێیت، 'ئای خوایە، ئەوە خەریکە ئەیکەم. 00:17:41.125 --> 00:17:43.728 بڵێیت، بووم بەم کەسە. خەریکە سەرکەوتوو ئەبم تیایا." 00:17:43.728 --> 00:17:44.958 منیش ئەو شتەم کرد. 00:17:44.958 --> 00:17:46.694 پێنج ساڵ لە خوێندنی باڵا، 00:17:46.694 --> 00:17:48.673 چەند ساڵێک زانکۆی نۆرسوێستێرن بووم، 00:17:48.673 --> 00:17:50.611 ئینجا چووم بۆ هارڤارد، لە هارڤارد بووم، 00:17:50.611 --> 00:17:53.475 چیتر بیرم لێنەئەکردوە بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر بیرم لێئەکردەوە، 00:17:53.475 --> 00:17:55.912 ئەموت، "نەئەبوو لێرە بوومایە." 00:17:55.912 --> 00:18:00.662 لە کۆتایی یەکەم ساڵمدا لە هارڤارد، 00:18:00.662 --> 00:18:03.308 خوێندکارێک کە بەدرێژایی وەرزەکە لە پۆلدا قسەی نەکردبوو، 00:18:03.308 --> 00:18:06.935 کە پێم وت، "سەیرکە، پێویستە بەشداری بکەیت ئەگەر نا دەرناچیت،" 00:18:06.935 --> 00:18:09.710 هات بۆ ژوورەکەی خۆم. بەڕاستی پێشتر نەم ئەناسی، 00:18:09.710 --> 00:18:14.401 کە هات بە تەواوەتی ڕووخابوو، و وتی، 00:18:14.421 --> 00:18:15.609 "من نابێت لێرەبم." 00:18:20.999 --> 00:18:22.901 ئەوەش ساتێکی زۆر گرنگ بوو بۆم. 00:18:22.901 --> 00:18:24.231 چونکە دوو شت ڕوویان دا. 00:18:24.231 --> 00:18:25.968 یەکەمیان لە دڵی خۆما وتم، 00:18:25.968 --> 00:18:27.824 ئای خوایە، چیتر خۆم وا بیرناکەمەوە. 00:18:27.824 --> 00:18:30.988 چیتر وا هەست ناکەم، بەڵام ئەو وا هەست ئەکات و منیش هەستی پێ ئەکەم. 00:18:30.988 --> 00:18:33.642 دووەمیشیان ئەوەبوو، ئەو شایەنی ئەوەیە لێرەبێت! 00:18:33.642 --> 00:18:36.480 ئەتوانێ بە ساختەوە خۆی نیشانبات ئەتوانێ ببێت بەو کەسایەتییە. 00:18:36.480 --> 00:18:39.411 بۆیە وتم، "بەخێر ئەبێ لێرەبیت! تۆ مافی خۆتە لێرە بیت! 00:18:39.411 --> 00:18:41.098 سبەینێش بە درۆوە ئەو کارە ئەکەیت، 00:18:41.098 --> 00:18:43.769 وا نیشانی هەمووانی ئەیەیت کە بەهێز بیت، و ئینجا 00:18:43.769 --> 00:18:49.731 (چەپڵەلێدان) 00:18:49.731 --> 00:18:53.054 ئەچیتە ناو پۆلەکەوە، و 00:18:53.054 --> 00:18:55.481 جوانترین وتار پێشکەش ئەکەیت. 00:18:55.481 --> 00:18:57.729 ئەزانن چی؟ جوانترین وتاری پێشکەش کرد، و 00:18:57.729 --> 00:19:00.313 هەمووان ئاوڕیان یایەوە و وەک ئەوەی بڵێن 00:19:00.313 --> 00:19:03.088 ئای خوایە، تەنانەت نەشمانزانیبوو کە لەو شوێنەیا دائەنیشیت. 00:19:03.088 --> 00:19:04.921 چەند مانگێک دواتر هاتەوە بۆلام، و 00:19:04.921 --> 00:19:08.255 بۆم دەرکەوت نەک هەر بەدرۆوە کردی تا سەرکەوتوو بوو، 00:19:08.255 --> 00:19:11.442 ڕاستییەکەی بە درۆوە کردی تا پێی گەشت. 00:19:11.442 --> 00:19:13.086 کەواتە گۆڕابوو. 00:19:13.086 --> 00:19:16.684 بۆیە ئەمەوێ پێتان بڵێم، بە درۆوە مەیکەن تا سەر ئەکەون. 00:19:16.684 --> 00:19:18.197 بە درۆوە بیکەن تا پێی ئەگەن. 00:19:18.197 --> 00:19:23.041 وەک پێویست بیکەن تا ئەوکاتەی ئەبن بەو کەسە و ئەچێتە ناختانەوە. 00:19:23.041 --> 00:19:26.128 دوایین شت کە لەسەری ئەدوێم بۆتان ئەمەیە. 00:19:26.128 --> 00:19:29.359 گۆڕانکاری بچووک دەکرێت گۆڕانکاری گەورەی لێکەوێتەوە. 00:19:29.359 --> 00:19:32.384 کەواتە، ئەمەش دوو خولەکە. 00:19:32.384 --> 00:19:34.616 دوو خولەک، دوو خولەک، دوو خولەک. 00:19:34.616 --> 00:19:37.817 پێش ئەوەی بچیتە دۆخی هەڵسەنگێنەری پڕ سترێسی دوواتر، 00:19:37.817 --> 00:19:40.977 بۆ ماوەی دوو خولەک، هەوڵبە ئەمە بکەیت لە بەرزکەرەوەکەیا بێت، 00:19:40.977 --> 00:19:43.785 لە گەرماوا بێت، لەسەر مێزەکەت بێت لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە. 00:19:43.785 --> 00:19:44.901 پێویستە ئەوە بکەیت. 00:19:44.901 --> 00:19:48.200 گۆڕانکاری بەسەر مێشکتا بێنە بۆ باشترین خۆگونجاندن لەو دۆخەیا. 00:19:48.200 --> 00:19:51.207 تێستۆستیرۆنەکەت بەرزکەرەوە. کۆرتیزۆڵەکەت دابەزێنە. 00:19:51.207 --> 00:19:55.112 ئەو دۆخە بەجێمەهێڵە و هەست بکەیت ئاه، کەسایەتی تەواوەتی خۆمم نیشان نەیان. 00:19:55.112 --> 00:19:56.797 دۆخەکە بەجێ بهێڵە وا هەست بکەیت، 00:19:56.797 --> 00:19:59.873 بەڕاستی هەست ئەکەم پێویستە ئەوە بڵێم کە کێم و نیشانی بەم کێم. 00:19:59.873 --> 00:20:05.587 بۆیە یەکەمجار ئەمەوێ داواتان لێبکەم بەهێزیش نیشان بەن، و 00:20:05.587 --> 00:20:10.273 هەروەها ئەم زانستەش بڵاو بکەنەوە، چونکە شتێکی سادەیە. 00:20:10.273 --> 00:20:12.864 هیچ خۆبەزلزانییەکی تیا نییە. 00:20:12.864 --> 00:20:15.008 بیبەخشەرەوە. هاوبەشیکە لەگەڵ خەڵک، 00:20:15.008 --> 00:20:17.319 چونکە ئەو خەڵکانەی زۆرترین بەکاری ئەهێنن ئەوانەن 00:20:17.319 --> 00:20:19.612 هیچ سەرچاوەیەک و هیچ تەکنەلۆجیایەک و 00:20:19.612 --> 00:20:22.516 هیچ پێگەیەک و هیچ هێزێکیان نییە. 00:20:22.516 --> 00:20:25.341 بییە پێیان چونکە ئەتوانن کە هەر خۆیان ئەبن بیکەن. 00:20:25.341 --> 00:20:27.909 پێویستیان بە لەشی خۆیان ، تەنیایی و دوو خولەک ئەبێت، و 00:20:27.909 --> 00:20:30.621 دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو ژیانیان بگۆڕێت. 00:20:30.621 --> 00:20:31.699 زۆر سوپاس. 00:20:31.699 --> 00:20:36.715 (چەپڵەلێدان)