Return to Video

چی لەسەر زەوی دەخولێتەوە؟- براین جۆنس

  • 0:15 - 0:17
    جاری دواتر ڕاپۆرتێکی هەواڵی تۆفان
  • 0:17 - 0:19
    یاخود زریانی خولکەیت بینی
  • 0:19 - 0:21
    کە بایەکی بەهێز دارەکان
    و خانووەکان تێکدەشکێنیت،
  • 0:21 - 0:25
    پرسیارێک لە خۆت بکە:
    "ئەم باییە چۆن وا خێرا بووە؟"
  • 0:25 - 0:27
    سەرسوڕهێنەرانە، ئەم جوڵەییە
  • 0:27 - 0:29
    زیاتر لە پێنج بلیۆن ساڵ
    پێش ئێستا دەستی پێ کردووە.
  • 0:29 - 0:32
    بەڵام، بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی،
    پێویستە لە خولانەوەکە تێبگەین.
  • 0:32 - 0:35
    لە فیزیا، سەبارەت بە دوو جوڵە قسە دەکەین.
  • 0:35 - 0:36
    یەکەم جوڵەی هێڵی ڕاستە.
  • 0:36 - 0:39
    پاڵ بە شتێکەوە دەنێت، و بۆ پێشەوە دەجوڵێت.
  • 0:39 - 0:42
    جۆری دووەم، خولانەوە،
    خولانەوەی شتێک لە خۆی دەگرێت،
  • 0:42 - 0:44
    لە شوێنێک لە دەوری
    تەوەرەکەی خۆێ دەخولێتەوە.
  • 0:44 - 0:47
    شتێک لە جوڵەی هێڵی ڕاست
    بۆ هەمیشە بۆ پێشەوە دەجوڵێت
  • 0:47 - 0:48
    مەگەر شتێک،
  • 0:48 - 0:50
    لە زەویەکی ژێرەوەی خۆی پێدابکێشێت،
  • 0:50 - 0:52
    دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی یاخود وەستاندنی.
  • 0:52 - 0:55
    هەمان شت ڕوودەدات کاتێک شتێک دەخولێنیتەوە.
  • 0:55 - 0:58
    هەر دەخولێتەوە تاوەکو شتێک دەی وەستێنێت.
  • 0:58 - 1:00
    بەڵام خولانەوەکە دەتوانێت خێراتر بێت.
  • 1:00 - 1:02
    ئەگەر خلیسکێنەکەرێک
    لەسەر سەهۆڵەکە خلیسکێنە بکات
  • 1:02 - 1:05
    لە جوڵەی هێڵی ڕاست و
    باسکەکانی بە خۆیەوە بگرێت،
  • 1:05 - 1:07
    بەهەمان خێرای بەردەوام دەخلیسکێت.
  • 1:07 - 1:09
    بەڵام ئەگەر لەسەر سەهۆڵەکە بخولێتەوە
  • 1:09 - 1:10
    و باسکەکانی بە خۆیەوە بگرێت،
  • 1:10 - 1:12
    دەزانیت دواتر چی ڕوودەدات.
  • 1:12 - 1:13
    خێراتر دەخولێتەوە.
  • 1:13 - 1:17
    بەمەش دەڵێن ماوەی تەوژمی گۆشەدار.
  • 1:17 - 1:21
    بیرکاریانە. تەوژمی گۆشەدار دوو ژمارە
    بەرهەم دەهێنێت،
  • 1:21 - 1:22
    یەکیان تێکڕای خولانەوەکەت پێدەدا
  • 1:22 - 1:25
    و ئەوەی دیکەش
    دووری شتەکە لە تەوەرەکەی پێدەدا.
  • 1:25 - 1:27
    ئەگەر شتیک بەئازادانە بخولێتەوە،
  • 1:27 - 1:28
    ژمارە یەکەکە گەورەتر دەبێت،
  • 1:28 - 1:29
    ئەوەی دیکە بچووکتر دەبێت.
  • 1:29 - 1:32
    باسکەکانت زیاتر لە خۆت
    بئاڵێنیت، خێراتر دەخولێتەوە
  • 1:32 - 1:35
    باسکەکانت بکەیتەوە هێواشتر دەخولێتەوە.
  • 1:35 - 1:37
    هەروەها خولانەوە هۆکاری کاریگەری دیکەشە.
  • 1:37 - 1:38
    ئەگەر سواری یاریەکی خولێنەرەوە بیت
  • 1:38 - 1:40
    و تۆپێک بۆ هاوڕێکەت هەڵبدەیت،
  • 1:40 - 1:43
    وادەردەکەوێت بە ڕێچکەیەکی
    کەوانەی دا دەڕوات.
  • 1:43 - 1:45
    هەرچەندە، لەڕاستی کەوانەی نییە.
  • 1:45 - 1:47
    بە شێوەی هێڵێکی ڕاست دا دەڕوات.
  • 1:47 - 1:49
    تۆ ئەو کەسەیت بە
    ڕێچکەیەکی کەوانەی دا دەڕۆیت
  • 1:49 - 1:51
    بەڵام، لە ڕوانگەی تۆوە،
  • 1:51 - 1:52
    تۆپەکە کەوانەی دەردەکەوێت.
  • 1:52 - 1:55
    بەمەش دەڵێن کاریگەری کۆریۆلایس.
  • 1:55 - 1:57
    ئۆ، ئێستا تۆ سواری یاریەکی خولێنەر بوویت
  • 1:57 - 1:59
    هەرئێستا لەم ساتەدا.
  • 1:59 - 2:01
    پێ دەڵێن زەوی.
  • 2:01 - 2:04
    زەوی ڕۆژێ جارێک
    بە دەوری تەوەرەکەی دەخولێتەوە.
  • 2:04 - 2:05
    بەلام بۆچی زەوی دەخولێتەوە؟
  • 2:05 - 2:08
    ئێستا، ئەم چیرۆکە زیاتر لە
    بلیۆنەها ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکردوە.
  • 2:08 - 2:10
    هەورێکی چڕبەوەی تەپووتۆز و گاز کەوا
  • 2:10 - 2:11
    خۆر و زەوی و هەسەرەکانی
    دیکەی لێ درست بوون
  • 2:11 - 2:12
    و تۆ و منیش
  • 2:12 - 2:15
    بە ڕووخان دەستیپێکرد وەکو هێزی کێشکردنی
    زەوی بەیەکەوە ڕای بکێشن.
  • 2:15 - 2:17
    پێش ئەوەی دەست بە ڕووخان بکات،
  • 2:17 - 2:19
    هەورە چڕەکە بە هێواشی دەخولایەوە.
  • 2:19 - 2:20
    و هەرکە ڕووخا،
  • 2:20 - 2:23
    وەکو خلیسکێنەکەرەکە با
    سکەکانی بە خۆیەوە گرت،
  • 2:23 - 2:25
    خولانەوەکە خێراتر و خێراتر دەبوو.
  • 2:25 - 2:27
    هەموو شتێک لە هەورە چڕ دروست بوو،
  • 2:27 - 2:27
    وەکو خۆر
  • 2:27 - 2:29
    و هەسارەکانی دەوری خۆر
  • 2:29 - 2:31
    و مانگەکانی دەوری هەسارەکان،
  • 2:31 - 2:33
    هەمووی پاشماوەی ئەم خولانەوەیەن.
  • 2:33 - 2:36
    و پاشماوەی ئەم خولانەوەیەش
    ڕۆژ و شەومان پێدەدا.
  • 2:36 - 2:39
    و بازنەی ئەم ڕۆژ و شەوە
    سەرپەرشتی کەشوهەوامان دەکات.
  • 2:39 - 2:40
    زەوەی گەرمە لە بەشەی زەوی کە ڕۆژە،
  • 2:40 - 2:42
    فێنکە لەو بەشەی زەوی کە شەوە،
  • 2:42 - 2:45
    و گەرمترە لە هێڵی یەکسانی
    لە چاو جەمسەرەکانەوە.
  • 2:45 - 2:46
    جیاوازی لە پلەی گەرمی
  • 2:46 - 2:48
    جیاوازی لە پەستانی هەوا دروست دەکات،
  • 2:48 - 2:49
    و جیاوازی لە پەستانی هەوا
  • 2:49 - 2:50
    جوڵە دروست دەکات.
  • 2:50 - 2:52
    ئەمانەش وادەکەن با ‌هەڵبکات.
  • 2:52 - 2:53
    بەڵام چونکە زەوی دەخولێتەوە،
  • 2:53 - 2:55
    جوڵەی هەوا بە کەوانەیی
    بۆ لای ڕاست دەڕوات
  • 2:55 - 2:56
    لە نیوە گۆی باکور
  • 2:56 - 2:59
    بەهۆی کاریگەری کۆریۆلیس.
  • 2:59 - 3:01
    ئەگەر ناوچەیەکی پەستان
    کەم لە بەرگە هەواد هەبێت،
  • 3:01 - 3:02
    هەوا ناچار دەکەت
    بەرەو ڕووی بڕوات،
  • 3:02 - 3:04
    هەروەکو چۆن ئاو بۆ ئاوەڕۆکان دەڕوات.
  • 3:04 - 3:06
    بەڵام هەوا بە کەوانەی بۆ لای ڕاست دەڕوات.
  • 3:06 - 3:08
    و ئەم دەبێتە هۆی خولانەوە.
  • 3:08 - 3:11
    لەگەڵ پەستانێکی نزمی
    دراماتیکی لە زریانەکە دا،
  • 3:11 - 3:13
    هەواکە توونتر و توونتر ڕادەکێشرێت،
  • 3:13 - 3:14
    دەبێتە هۆی ئەوەی خێراتر و خێراتر بێت،
  • 3:14 - 3:18
    و بەم شێوەیە گێژەلوولکەی
    تۆفانمان دەست دەکەوێت.
  • 3:18 - 3:20
    کەواتە، کاتێک لە ڕاپۆرتێکی
    کەشوهەوادا زریانێکی خولاوە دەبینیت.
  • 3:20 - 3:22
    بیرلەوە بکەرەوە:
  • 3:22 - 3:25
    لە کۆتایەکەی خولانەوەکە
    لە خولانەوەی زەویەوە دێت،
  • 3:25 - 3:26
    و خولانەوەی زەوی پاشماوەیە،
  • 3:26 - 3:28
    پاشماوە بەبەردبووە
  • 3:28 - 3:30
    بە هێواشی هەورە چڕ و تەپوتۆز و گازەکە دەخولێنێتەوە
  • 3:30 - 3:32
    کەوا ڕووخاوە تا زەوی لێ دروست بێت
  • 3:32 - 3:34
    پینج بلیۆن ساڵ پێش ئێستا.
  • 3:34 - 3:36
    سەیری شتێک دەکەیت، خولانەوەیەک،
  • 3:36 - 3:37
    کەوا لە چلک پیرترە،
  • 3:37 - 3:39
    لە بەردەکان پیرترە،
  • 3:39 - 3:41
    تەنانەت لە خودی زەویش پیرترە.
Title:
چی لەسەر زەوی دەخولێتەوە؟- براین جۆنس
Speaker:
براین جۆنس
Description:

کۆیی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-on-earth-is-spin-brian-jones

بۆچی زەوی دەخولێتەوە؟ ئایە تۆپێکی دەست لە یاریەکی خولێنەروە فرێ بدەێت چۆن دەڕوات بە کەوانەی یاخود بە هێڵێکی ڕاست؟ چۆن دەتواندرێت خێرایی دەستکاری بکرێت لەکاتی خوالنەوە؟ بە کورتی، بۆچی جوڵەی خولانەوە تایبەتە؟ براین جۆنس باسی وردەکاتی ڕێکاکانی خولانەوە دەکات کە کاریگەری دەکەنە سەر ژیانمان.

وانکە لە لایەن براین جۆنس و کاری دەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆیی میدۆسا

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:57

Kurdish (Central) subtitles

Revisions