Return to Video

مێژوویەکی کورتی شەتڕەنج - ئەلێکس جێندلەر

  • 0:00 - 0:11
    ھێرشە پیادەکان لە پێشڕەوەیدان،
  • 0:11 - 0:15
    فیلەکانیان بەتەواوی
    هێڵی بەرگریان تێکشکاندووە.
  • 0:15 - 0:20
    پاشاکە هەوڵدەدات پاشەکشە بکات، به‌ڵام
    سه‌ربازی دوژمن له‌دواوه‌ ده‌وری گرتووه‌.
  • 0:20 - 0:23
    ڕاکردن مەحاڵە.
  • 0:23 - 0:25
    بەڵام ئەمە جەنگێکی ڕاستی نییە
  • 0:25 - 0:27
    تەنها یارییەکیش نییە.
  • 0:27 - 0:32
    کە نزیکەی ١٥٠٠ ساڵه‌ بوونی هەیە،
  • 0:32 - 0:36
    یاری شەتڕەنج بە ئامرازێکی
    ستراتیجی سەربازی ناسراوە،
  • 0:36 - 0:41
    کە خواستی کێشەکانی مرۆڤە،
    یان هەڵسەنگاندنی ژیرییە.
  • 0:41 - 0:45
    لە کاتێکدا کۆنترین بەڵگەی بەردەستمان بۆ
    مێژووی شەترەنج بۆ سەدەی حەوتەم دەگەڕێتەوە،
  • 0:45 - 0:50
    ئەفسانەکان دەڵێن کە بنچینەی ئەو یارییە
    دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک پێشتر.
  • 0:50 - 0:56
    وادابنێ، کاتێک گەنجترین شازادەی
    ئیمپڕاتۆڕی گوپتە لە جەنگدا کوژرا،
  • 0:56 - 1:01
    براکەی ڕێگەیەکی داهێنا بۆ نواندنی
    دیمەنی کوشتنەکە بۆ دایکە خەمبارەکەی.
  • 1:01 - 1:07
    تەختەیەکی ٨×٨ی ئەشتاپەدای بەکارهێنا
    کە بۆ یاری جیاوازتر بەکار دەهات،
  • 1:07 - 1:11
    یاریەکی نوێ دەرکەوت کە دوو
    تایبەتمەندی سەرەکی هەیە:
  • 1:11 - 1:14
    یاسای جوڵەی جیاواز
    جۆری جیاوازی پارچەکان،
  • 1:14 - 1:19
    و یەک پاشا کە چارەنوسی دەبوو
    بە ئەنجامی یارییەکە.
  • 1:19 - 1:23
    یاریەکە لە بنەڕەتدا بە چاتورانگا ناسرا -
  • 1:23 - 1:26
    وشەیەکی ئەدەبی کۆنە بۆ "دابەشکردنی چواری."
  • 1:26 - 1:29
    بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی لە دەوڵەتی
    ساسانی فارسیدا،
  • 1:29 - 1:32
    ناوی یارییەکە گۆڕا بۆ ناوەکەی ئێستای -
  • 1:32 - 1:39
    "شەتڕەنج،" لە "شاه"ەوە وەرگیراوە کە
    بە مانای پادشا دێت، و"کش مەلیک" لە "شا مات
  • 1:39 - 1:42
    یاخود "پاشاکە لاوازە."
  • 1:42 - 1:46
    لە دوای هاتنی ئیسلامییەکان
    بۆ دەوڵەتی فارسی لە سەدەی حەوتەم،
  • 1:46 - 1:48
    شەتڕەنج بە جیهانی عه‌رەبی ناسێندرا.
  • 1:48 - 1:51
    پێشکەوتنی ڕۆڵەکەی وەکو
    شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو،
  • 1:51 - 1:55
    لە کۆتاییدا بوو بە سەرچاوەیەکی
    دەوڵەمەند بۆ ئیلهامێکی شاعیرانە.
  • 1:55 - 2:00
    دیبلۆماس و گەورەپیاوەکان شەتڕەنجیان
    بەمەبەستی باسکردنی هێزی سیاسی بەکاردەهێنا.
  • 2:00 - 2:04
    خەلیفەکانی موسڵمانان زۆر ئارەزووی
    ئەم یارییەیان دەکرد.
  • 2:04 - 2:09
    مێژوونووس ئەل-مەسعودی یارییەکەی کردە بەڵگە
    بۆ سەلماندی ئازادی ئارەزووەکانی مرۆڤ
  • 2:09 - 2:12
    بە بەراورد بە یارییە بەختییەکان.
  • 2:12 - 2:17
    لەگەڵ گەشەسەندنی بازرگانی ڕێگەی ئاوریشم،
    یارییەکەش بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات
  • 2:17 - 2:20
    بڵاوبوەوە و چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات.
  • 2:20 - 2:25
    لە چین پارچەکانی شەتڕەنج
    لەسەر خەتی چوارگۆشەکان دادەنرا
  • 2:25 - 2:29
    نەک لە ناو چوارگۆشەکان وەکو
    یاسا بنەڕەتییەکەی.
  • 2:29 - 2:34
    فەرمانڕه‌وایی پاشا ته‌یمورلەنگی مەغۆلی
    تەختەکەیه‌كی بۆ ١١×١٠به‌خۆوه‌بینی.
  • 2:34 - 2:37
    لەگەڵ چەند چوارگۆشەیەک
    کە پێی دەگوترا قەڵا.
  • 2:37 - 2:43
    لە شەتڕەنجی یاباننیەکاندا، پارچەکان دەبێت
    لەلایەن یاریزانی بەرامبەرەوە بەکاربێن.
  • 2:43 - 2:48
    بەڵام لە ئەوروپا شەتڕنج فۆڕمە تازەکەی
    ئێستای وەرگرت
  • 2:48 - 2:53
    لە دوای ساڵی ١٠٠٠ی زاینی،
    یارییەکە بوو بە بەشێک لە خوێندن.
  • 2:53 - 2:55
    شەتڕەنج وەکو هێمایەک
  • 2:55 - 2:59
    بۆ ئاستی چینەکانی کۆمەڵگە و ئەرکەکانیان
    بەکار دەهات،
  • 2:59 - 3:02
    و پارچەکانی مانا و
    شێوەی تازەیان وەردەگرت.
  • 3:02 - 3:07
    لە هەمان کاتدا، گومانی کڵێسە لەسەر
    یارییە بۆردییەکان لانەدەچوو.
  • 3:07 - 3:11
    ڕەوشتخوازەکان هۆشیارییاندا بەرانبەر
    تەرخانکردنی کاتی زۆر بۆ شەتڕەنج،
  • 3:11 - 3:15
    تەنانەت لە فەڕەنسا یاری شەتڕەنج قەدەغەکرا.
  • 3:15 - 3:17
    کەچی هێشتا یارییەکە بەرەو پێش چوو،
  • 3:17 - 3:22
    و لە سەدەی پازدەهەم ئەو
    شێوەیەی وەرگرت کە ئەمڕۆ هەیەتی.
  • 3:22 - 3:27
    پارچەی لاوازی ڕاوێژکار
    گۆڕدرا بە شاژنێکی بەهێز-
  • 3:27 - 3:32
    لەوانەیە هۆکارەی ئەم گۆڕانکارییە بریتی بێت
    لە دەرکەوتنی ئافرەتی سەرکردە لەو کاتدا.
  • 3:32 - 3:35
    بەرەوپێش چوونی یارییەکە بەهۆی
    ئەم گۆڕانکارییەوە گەشەی سەند،
  • 3:35 - 3:37
    کە یاساکانی تر لای خەڵک ئاشنا بوون،
  • 3:37 - 3:42
    نامیلکەکانی شیکردنەوە و فێرکاری
    یارییەکەوە بڵاوبوونەوە.
  • 3:42 - 3:45
    بیرودۆزی یاری شەتڕەنج هاتە کایەوە.
  • 3:45 - 3:50
    لەگەڵ هاتنی سەردەمی ڕوناکی، یارییەکە لە
    ناوەندە شاهانەییەکانەوە بەرەو قاوەخانەکان.
  • 3:50 - 3:54
    گواسترایەوە، ئێستا شەتڕەنج وەکو
    دەستەواژەی بەهرەداران هەژمار دەکرێت،
  • 3:54 - 3:57
    هاندان بۆ جوڵەی بوێرانە و نمایشی درامایی،
    بەشێکن لە خۆشی یارییەکە.
  • 3:57 - 4:04
    لە ساڵی۱۸٥۱ ئەو شێوازی "ڕۆمانسییە"
    گەشت بە لووتکە لە یاری نەمری،
  • 4:04 - 4:07
    کاتێک ئادۆڵف ئەندەرسن
    جوڵەی کش مەلیکی کرد
  • 4:07 - 4:11
    دوای ئەوەی کە شاژنەکەی و هەردوو
    قەڵاکەی کردە قوربانی.
  • 4:11 - 4:16
    بەڵام لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم
    پێشبڕکێی فەرمی یارییەکە سازکرا
  • 4:16 - 4:21
    مانای ئەوەبوو کە( ستراتیژی ژماردن
    لە کۆتایدا دەبوو بە هەڵبەستانی درامایی.)
  • 4:21 - 4:24
    لەگەڵ زیادبوونی پێشبرکێی نێودەوڵەتی،
  • 4:24 - 4:27
    گرنگی و پێگەی شەتڕەنج هەڵکشا.
  • 4:27 - 4:29
    لە کاتی جەنگی سارد،
  • 4:29 - 4:34
    یەکێتی سۆڤیەت کاتی باشی تەرخان دەکرد
    بۆ گەشەپێدانی هونەری شەتڕەنج،
  • 4:34 - 4:37
    بۆ دەستبەسەرداگرتنی پاڵەوانیەتییەکان
    لە تەواوی سەدەکە.
  • 4:37 - 4:41
    ئەو یاریزانەی کە زۆر
    ڕوسییەکانی دڵ تەنگ کرد
  • 4:41 - 4:43
    هاوڵاتی وڵاتێکی تر نەبوو
  • 4:43 - 4:48
    بەڵکو کۆمپیوتەری IBM بوو کە پێیان دەگووت
    Deep Blue.
  • 4:48 - 4:51
    یاری شەتڕەنج لە کۆمپیوتەر
    بۆ ماوەی دەیان ساڵ گەشەی سەند،
  • 4:51 - 4:55
    بەڵام سەرکەوتنەکەی بەسەر
    گاری کاسپاڕۆف لە ساڵی ۱۹۹۷
  • 4:55 - 5:00
    یەکەم جار بوو کە ئامێرێک
    لە مرۆڤێک بباتەوە.
  • 5:00 - 5:05
    ئەمڕۆ نەرمەکاڵای شەتڕەنج
    بەتوانایە لە بەزاندنی
  • 5:05 - 5:07
    باشترین یاریزان.
  • 5:07 - 5:09
    بەڵام هەروەکو یارییەکە،
  • 5:09 - 5:12
    کۆمپیوتەرەکانیش بەرهمی دانایی
    مرۆڤن.
  • 5:12 - 5:20
    و لەوانەیە هەمان ئەو داناییە،
    لە جوڵەی کش مەلیک ڕزگارمان بکات.
Title:
مێژوویەکی کورتی شەتڕەنج - ئەلێکس جێندلەر
Speaker:
ئەلێکس جێندلەر
Description:

لەم بەستەرەوە، سەیری تەواونی وانەکە بکە:
https://ed.ted.com/lessons/a-brief-history-of-chess-alex-gendler

هێڕشی زەمینی لە پێشڕەویدایە، فیلەکان بە تەواوی هێڵەکانی بەرگرییان تێک شکاندووە. پاشاکە هەوڵی کشانەوە دەدات، بەڵام دوژمنەکانی چواردەوریان گرتووە. ئەمە جەنگێکی ڕاستەقینە نییە - تەنها یارییەکە. شەتڕەنج ١٥٠٠ ساڵە بوونی هەیە و تا ئێستا وەکو ئامرازێکی پلاندانەری جەنگی بەکار دەهێندرێت. یارییەک کە توانی خەمڵاندنی ئاساتیی زیرەکی مرۆڤەکانی هەیە.

لە ئامادەکردنی ئەلێک جێندلەر و لە دەرهێنانی ڕێموس و کیکی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:20
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
Daban Q Jaff rejected Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for A brief history of chess

Kurdish (Central) subtitles

Revisions