Return to Video

١٠٠ ڕیگەچارە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی

  • 0:01 - 0:03
    سڵاو.
  • 0:03 - 0:07
    دەمەوێت ووشەیەکتان پێ بناسێم
    کە لەوانەیە تا ئێستا گوێ بیستی نەبووبن.
  • 0:07 - 0:09
    بەڵام گرنگە مانایی
    ئەم ووشەیە بزانن:
  • 0:09 - 0:10
    Drawdown.
  • 0:11 - 0:15
    ئەمە تێڕوانینێکی جیاوازی هەست کردن و
    ئیشکردنە لە دژی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.
  • 0:16 - 0:19
    ئەمە ئامانجی داهاتوومانە.
  • 0:19 - 0:23
    داهاتووێک کە بەزبوونەوەی
    پلەی گەرما پێچەوانە بکرێتەوە.
  • 0:24 - 0:27
    درۆوداون ئەم چرکەساتەیە
  • 0:27 - 0:31
    کە بەزبوونەوەی پلەی گەرمایی بەرگی
    زەوی لە ئەنجامی دەردانی ساڵانەی گازە
  • 0:31 - 0:33
    زیانبەخشەکان کەم دەکات.
  • 0:33 - 0:35
    بە زمانێکی ئاسانتر، ئەم چرکەساتەیە کە
  • 0:35 - 0:41
    ئێمە بە بەراورد بەو گازانەی کە دەردەدرێنە
    بەرگی زەوی ئێمە گازی زیاتر ڕادەکێشین.
  • 0:42 - 0:46
    دەزانم گۆڕانی کەش و
    هەوا هەموومانی نیگەران کردووە،
  • 0:47 - 0:50
    بەڵام تێکچوونی کەش و هەوا کێشەکە نییە.
  • 0:50 - 0:53
    تێکچوونی کەش و هەوا
    تەنها ڕووکاری گرفتەکەیە.
  • 0:53 - 0:59
    ئەمە تێبینیەکانی گۆیی زەویە و پێمان
    دەڵێن کە مرۆڤ خەریکی چ ماڵ وێرانیەکن.
  • 1:00 - 1:03
    کێشەی سەرەکی بەرزبوونەوەی
    پلەی گەرمایی گۆیی زەویە،
  • 1:03 - 1:07
    لە ئەنجامی دەردانی گاز بۆ ناو
    بەرگی هەوای پاراستنی گۆیی زەوی دروست دەبێت
  • 1:07 - 1:10
    بەهۆی چالاکییە
    هەمە چەشنەکانی مرۆڤەوە.
  • 1:10 - 1:11
    چۆن چارەسەری ئەم گرفتە بکەین؟
  • 1:11 - 1:16
    چۆن بتوانین پرۆسەی گەرمبوونی
    زەوی پێچەوانە بکەینەوە؟
  • 1:17 - 1:21
    تەنها ڕێگە دڕۆوداونە
  • 1:21 - 1:23
    بۆ ڕیگەگرتن لە بەزبوونەوەی
    ڕێژەی گازەکانی بەرگی زەوی
  • 1:23 - 1:25
    و هێنانە خوارەوەی ئەوانەی ئەوێ.
  • 1:27 - 1:28
    تێدەگەم.
  • 1:28 - 1:32
    گەر بارودۆخەکە ڕەچاو بکەین ئەمە
    لە ئەستەم دەچێت،
  • 1:33 - 1:36
    بەڵام مرۆڤایەتی دەزانێت چی بکات.
  • 1:37 - 1:41
    ئێمە خاوەنی کۆمەڵێک
    تەکنەلۆژیا و تەکنیکینی کارامەین
  • 1:41 - 1:42
    کە دەتوانن درۆوداون بپێکن.
  • 1:43 - 1:45
    و لە ئێستادا ڕوودەدات.
  • 1:46 - 1:50
    ئەوەی لەسەرمان واجبە
    دەبێت هێزی خێرابوونی پێ ببەخشین.
  • 1:50 - 1:52
    یاساکانی یاریەکە بگۆڕین.
  • 1:52 - 1:56
    لە ترس و دڵەراوکێ،
    کە هەمیشە بەرەو بێباکیمان دەبات،
  • 1:58 - 2:01
    بۆ تێڕامین، بوون،
  • 2:01 - 2:03
    و شانسی گۆڕانکاری.
  • 2:05 - 2:07
    من بۆ ڕێکخراوی درۆداون ئیش دەکەم.
  • 2:08 - 2:09
    چوار ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ
  • 2:09 - 2:13
    تێمێکی نێودەوڵەتی ڵێکۆڵەران و نووسەران
  • 2:13 - 2:17
    گەڕاوین، وردەکاری و نەخشەڕێگەی
  • 2:17 - 2:20
    ١٠٠ ڕێگەچارەی پێچەوانە
    کردنەوەی گەرمبوونی زەویمان ئامادەکردووە.
  • 2:21 - 2:23
    هەشتایان ئێستە بەردەست و بەکارن،
  • 2:23 - 2:27
    گەر سەیری کاریگەریان بکەین
    بەیەکەوە دەتوان ئامانجەکانی درۆداون بپێکن.
  • 2:28 - 2:32
    ٢٠ ڕێگە چەرەکانیتریش لەڕێگەی بەردەستکردنن،
  • 2:32 - 2:34
    کاتێک ئەمانیش بەردەست دەبن،
  • 2:34 - 2:36
    خێرایی بە پڕۆژەکەمان دەبەخشێت.
  • 2:37 - 2:39
    ئەم چارەسەرانە
  • 2:39 - 2:44
    زۆر ئاسانن و بەهەموو کەسێک دەکرێت.
  • 2:44 - 2:46
    یەکێک یان گشت ئەم سێ ئامانجە دەپێکن:
  • 2:47 - 2:53
    سەرچاوەی پاک و دووبارە بەکاربەر جێگەی
    بە دەست هێنانی وزەی باو دەگرێتەوە:
  • 2:53 - 2:57
    بە هۆی تەکنەلۆژیاوە بەکارهێنانی وزەی باو
    کەم دەکاتەوە
  • 2:57 - 2:58
    و گۆڕانی هەڵسوکەوت:
  • 2:59 - 3:03
    لە ڕێگەی هەڵمژینی کاربۆنی بەرگی
    زەوی لە لایەن خاک و خۆڵی کشتوکاڵێ
  • 3:03 - 3:06
    لە ڕێگەی پڕۆسەیەک لە خوێندنگە دەخوێنرێت،
  • 3:06 - 3:07
    ڕۆشنەپێکهاتن یا تیشکەپێکهاتن.
  • 3:08 - 3:11
    تێکهەڵکێشەیەک لەم سێ ڕێگەیە
  • 3:11 - 3:14
    ئامانجی درۆوداون دەپێکین.
  • 3:15 - 3:16
    چۆن ئەم ئامانجە بپێکین؟
  • 3:16 - 3:18
    باشە، با وەڵامێکی کورتتان پێ بڵێم.
  • 3:19 - 3:24
    ئەمە لیستی ٢٠ چارەسەرن کە
    بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پێچەوانە دەکەنەوە.
  • 3:24 - 3:25
    چەند وردەکاریەک ڕوون دەکەمەوە،
  • 3:25 - 3:28
    با بۆ چەند چرکەیەک
    سەیرێکی لیستەکەمان بکەین.
  • 3:33 - 3:35
    ئەمە کارەباییە!
  • 3:35 - 3:38
    لە تۆڕباینی هەوایەوە
    تا پەروەردەکردنی ئافرەتان،
  • 3:38 - 3:43
    لە خواردنی گیاییەوە بۆ بەکارهێنانی بنمێچی
    ماڵەکانمان بۆ بەدەست هێنانی وزەی خۆر
  • 3:43 - 3:44
    با ڕوونتری بکەین.
  • 3:44 - 3:48
    لە لای دەستە ڕاستی سلایدەکان
    شتەکان بە یەکەی گێگاتەن پێوانە کراون،
  • 3:48 - 3:50
    یان بە ملیارەها تەن خەمڵێنراوە.
  • 3:50 - 3:53
    کە هاوتایە لەگەڵ ڕیژەی دوانە
    ئۆکسیدی کاربۆن
  • 3:53 - 3:55
    کە لە بەرگی هەوایی زەوی کەمدەبێتەوە
  • 3:55 - 3:59
    ئەگەر لە ماوەی نزیکەی ٣٠ ساڵدا
    لە گشت جیهان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
  • 4:00 - 4:03
    ئێمە ئێستا بیر لە چارەسەرکردنی
    گرفتی کەش و هەوا دەکەینەوە.
  • 4:03 - 4:06
    بەبەردەوامی بیر لە
    بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەینەوە،
  • 4:06 - 4:10
    بیردەکەینەوە کە ووزەی
    تازەبووەوە باشترین چارەسەرە،
  • 4:10 - 4:13
    لە ڕاستیدا زۆر گرنگە.
  • 4:13 - 4:15
    بەڵام یەکەم شت لەم لیستە بەرچاومان دەکەوێت
  • 4:15 - 4:19
    کە تەنها ٥ چارەسەری سەرەوەی
    لیستەکە بە بەرهەمهێنانی کارەباوە پەیوەستە.
  • 4:20 - 4:23
    لە ڕاستیدا ئەوەی شۆکمان دەکات،
  • 4:23 - 4:27
    کە هەشت چارەسەری سەری
    سەرەوەی لیستەکەمان سەبارەت بە خۆراکە.
  • 4:28 - 4:32
    کاریگەریە ژینگەییەکانی بەرهەم هێنانی
    خۆراک بۆ زۆربەمان بیرهەژێنە،
  • 4:33 - 4:37
    دەرخستەکان دەیسەلمێنن
    کە ئەو بڕیارە سادانەی کە ڕۆژانە
  • 4:37 - 4:40
    سەبارەت بە بەرهەمهێنان،
    کڕین و خواردنی خۆراک دەیدەین
  • 4:40 - 4:43
    لەوانەیە باشترین کاریگەریان لەسەر.
  • 4:43 - 4:46
    پێچەوانەکردنەوەی کارگەریەکانی
    بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هەیە.
  • 4:47 - 4:51
    چۆنیەتی بەڕێوەبردنی خاک گرنگ و کاریگەرە.
  • 4:51 - 4:54
    پاراستنی دارستان و زۆنگاوەکان
  • 4:54 - 4:58
    ڕێگە خۆشکەر بۆ فراوانکردن و
    ڕزگاربوون لە کاربۆن.
  • 4:58 - 5:01
    هەڵمژینی زیاتری کاربۆن دەبن.
  • 5:01 - 5:04
    بەم شێوازە درۆوداون
    ئامانجەکانی دەپێکێت.
  • 5:04 - 5:08
    کاتێک خۆراک و خواردنمان
    بە باشی بەڕێوەدەبەین،
  • 5:08 - 5:15
    ١٢ لە ٢٠ چارەسەری سەرەوەی لیستەکەمان
    سەبارەت بەچۆن و بۆچی خاک بەکاربەرین.
  • 5:15 - 5:20
    ئەمە تێڕمانیمان بۆ گۆڕانی
    ئاو و هەوا لە ڕیشەوە دەگۆڕێت.
  • 5:21 - 5:23
    با لەسەرەی لیستەکەمان دەست پێبکەین،
  • 5:23 - 5:26
    پێم وایە ئەمە سەرسورهێنەرە.
  • 5:26 - 5:29
    گرنگترین و باشترین چارەسەر
  • 5:30 - 5:33
    بە پێی لێکۆڵینەوەکان،
    بەڕێوەبردنی بەفرهەڵگرەکانمانە،
  • 5:33 - 5:38
    بەریەکەوتنمان و بەڕێوەبردنی
    هایدرۆفلۆرۆکاربۆن کە(HFC)یش بە ناسراوە
  • 5:38 - 5:42
    کە لە ساردەکەرەوە و
    بەفرهەڵگرەکان بەکاردەهێنرێت.
  • 5:44 - 5:46
    ڕێکەوتنی مۆنتریاڵ
    دەستکەوتێکی نایاب بوو
  • 5:46 - 5:49
    بۆ بەرهەمهێنانی گازە، CFC،
  • 5:49 - 5:51
    بەهۆی کاریگەریە خراپەکانیان
    بۆ سەر چینی ئۆزۆن.
  • 5:51 - 5:54
    بەڵام گازی HFC
    جێگای ئەم گازانەی گرتەوە،
  • 5:54 - 5:58
    کە سەد یان هەزار جار بۆ بەرگی
    هەوایی گۆیی زەوی لە
  • 5:58 - 6:00
    دوانە ئۆکسیدی کاربۆن
    مەترسیدارترە.
  • 6:00 - 6:05
    ئەم ٩٠ گێگا تەنە بڕێکی بەرچاوە.
  • 6:05 - 6:10
    ئەگەر لێکەوتەکانی ڕیکەوتنامەی
    کیگیلی رواندا ٢٠١٦ هەڵبسەنگێنین،
  • 6:10 - 6:13
    کە داوای لە ناو بردنی
    هایدرۆفلۆرۆکاربۆن دەکات و
  • 6:13 - 6:16
    جێگرتنەوەی بە گازی سروشتی دەکات،
    کە ئێستا بەردەستە،
  • 6:18 - 6:23
    ئەم ژمارەیە بۆ ١٢٠ و دواتر بۆ
    ٢٠٠ گێگاتەن بەرز دەبێتەوە
  • 6:23 - 6:25
    بۆ ڕیگەگرتن لە پیسبوونی بەرگی هەوایی زەوی.
  • 6:25 - 6:27
    لەوانەیە ئێوەش وەک ئیمە سەرسام بن.
  • 6:28 - 6:31
    پێش ئەوەی باس لە وردەکاری
    یەکێک لە چارەسەرەکان بکەم
  • 6:31 - 6:34
    لەوانەیە بپرسن چۆن ئەم
    ژمارانەمان بە دەست هێناوە.
  • 6:35 - 6:38
    سەرەتا زانیاری ورد و زۆر کۆدەکەینەوە
  • 6:38 - 6:41
    ئامارێکی شیکاری بۆ
    بەرهەمهێنانی ئەم ژمارانە بەکار دەهێنین
  • 6:42 - 6:44
    چەند هەڵبژاردەیەکمان بۆ هەر داتاێەک
  • 6:45 - 6:47
    کە بمانەوێت دەخاتە بەردەست.
  • 6:48 - 6:52
    لە پڕۆژەکەی ئێمە، داتاکانمان
    بە لایەنی کەمەوە دەخەمڵێنین.
  • 6:53 - 6:55
    گشت داتاکان بەم شێوازە
  • 6:55 - 6:58
    بە چاوەڕوانیەکی زۆر و بە
    ئارامی بۆ داهاتوو ئامادە دەکرێت
  • 6:58 - 7:01
    بەراوردی پێدەکەین
    لەگەڵ ئەوەی دەبێت چی بکرێت.
  • 7:02 - 7:06
    ئەم ٨٤ گێگاتەنە گازەی کە
    بە ڕێگەی تۆڕباینەکانەوە کەم دەکرێنەوە
  • 7:06 - 7:09
    بەهۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە
    لایەن پانکە هەوایەکانەوە بەرهەمدێت
  • 7:09 - 7:13
    کە پێشتر ئەم کارەبایە بە ڕیگە
    کۆنە زیانبەخشەکان بەرهەم دەهات.
  • 7:14 - 7:20
    ئێمە دەرخستەی تێچوو، دروست کردن
    و کارپێکردنی ئەم پڕۆژانەمان ئامادە کردووە
  • 7:20 - 7:23
    لەگەڵ ڕێژەی دەردانی
    گازی زیانبەخش.
  • 7:23 - 7:27
    هەمان پڕۆسە لە بەراوردی ریسایکل
    فڕیدانی خۆل و خاشاک،
  • 7:28 - 7:30
    کشتوکاڵی سروشتی و ئەندامی،
  • 7:30 - 7:33
    بڕین و پاراستنی دارستەکان بەکار دێت.
  • 7:35 - 7:39
    ئەنجامەکان لە یەک سیستم کۆدەکرێنەوە بۆ
  • 7:39 - 7:41
    ڕیگە گرتن لە دووبارە ژماردنەوە
  • 7:41 - 7:44
    و زانینی ڕیژەکان تا بزانین
    توانیمانە ئامانجەکانی دڕۆواداون بپێکین.
  • 7:46 - 7:49
    ئێستا باسی چەند چارەسەرێک دەکەم.
  • 7:50 - 7:53
    خانەی خۆری سەربان
    لە ڕیزبەندی ژمارە ١٠ی لیستەکە دێت.
  • 7:55 - 7:57
    کاتێک خانەی خۆری سەربان دەهێنینە بەرچاومان
  • 7:57 - 8:03
    کۆگایەکی بان داپۆشراو
    بە خانەی خۆر لە مەیامی دێتە بەرچاو.
  • 8:04 - 8:08
    بەڵام ئەم ڕیگە چارەیە بۆ شار و لادێکان و
  • 8:08 - 8:10
    بۆ وڵاتە هەژار و دەوڵەمەندەکان دەشێت.
  • 8:11 - 8:12
    و سودی زۆری هەیە.
  • 8:13 - 8:18
    ئەم خێزانە لە دورگەیەکی بەرهەمهێنایی کا
    لە دەوروبەری دەریاچەی تیتکاکا دەژین
  • 8:18 - 8:20
    یەکەم خانەی خۆریان بەدەست دەگات.
  • 8:20 - 8:24
    پێشتر نەوتی ماڵانیان بۆ ڕووناک کردنەوە
    و چێشت لێنان بەکاردەهێنا.
  • 8:24 - 8:26
    .نەوت لە دورگەیەک کە کا بەرهەمدەهێنن
  • 8:26 - 8:31
    ئەم خێزانە بە بەکارهێنانی ئەم خانە خۆریانە
    ڕیگە لە زیادبوونی گازە زیانبەخشەکان دەگرن،
  • 8:31 - 8:34
    ئەمان و ئاسایشیس بۆ ماڵەکەیان دابین دەکەن.
  • 8:35 - 8:37
    دارستانە کەمەریەکان چیرۆکی خۆییان هەیە.
  • 8:38 - 8:42
    پارێزگاری لە زەوییە نزمەکانی
    دارستانە کەمەریەکان و
  • 8:42 - 8:44
    ڕیگەخۆش کردن بۆ دووبارە ژیانەوە
  • 8:44 - 8:48
    چارەسەری ژمارە ٥ ی لە لیستەکەمانی گرتووە.
  • 8:49 - 8:52
    دارەکان مژۆکێنەرێکی گەورەی کاربۆنن.
  • 8:53 - 8:56
    ئەمە ئیشی ساڵانەی درۆوداونە،
  • 8:56 - 9:00
    کاتێک کاربۆن هەڵدەمژرێ
    لە ڕیگەی پرۆسەی ڕۆشنە پێکهاتن،
  • 9:01 - 9:06
    کە دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت
    بۆ کاربۆنی سروشتی خاک.
  • 9:07 - 9:10
    گرنگە ئێمە دووبارە لەسەر چۆنیەتی
    بەرهەمهێنانی خۆراک بوەستین
  • 9:10 - 9:12
    تا زیاتر سروشتی و خۆژین بێت.
  • 9:12 - 9:16
    ڕێگەی جیاواز بۆ پێکانی ئەم ئامانجە هەیە.
    ئێمە لێکۆڵینەوەمان لە ١٣ ڕێگە کردووە،
  • 9:16 - 9:19
    ڕیگەی تازەی بەرهەمهێنانی خۆراک نین.
  • 9:19 - 9:22
    چەندین سەدەیە ئەم ڕیگەیانە بەکاردێن.
  • 9:24 - 9:27
    شێوازی نوێی کشتوکاڵ
    ڕیگە کۆنەکانیان پشتگوێ خستووە.
  • 9:27 - 9:30
    کە ڕیگە بە کێلان، چاندنی توخمێکی تایبەت،
  • 9:30 - 9:36
    بەکارهێنانی پەینی گەشە کردن و ڕشاندن
    کە دەبنە هۆکاری بێکەڵک بوونی خاکەکە
  • 9:36 - 9:39
    دەردانی گازی زیان بەخش.
  • 9:39 - 9:42
    لە لایەکیتر، کشتوکالی خۆژین،
  • 9:42 - 9:45
    تەندروستی و هێزی بەرهەمهێنان
    بۆ خاک دەگێڕێتەوە،
  • 9:45 - 9:47
    بەرهەم زیاد دەکات،
  • 9:47 - 9:48
    سەرچاوەی ئاو دەپارێزێت،
  • 9:49 - 9:52
    سود بە جوتیارە خاوەن زەوی گەور و
    بچوکەکان وەک یەک دەگەیەنێت
  • 9:52 - 9:54
    و کاربۆن لە گازەوە دەگێڕێتەوە بۆ خاک.
  • 9:55 - 10:00
    هەموو لایەک لەم سەودایە براوەیە.
  • 10:00 - 10:02
    (پێکەنین)
  • 10:03 - 10:05
    ئەمە تەنها دەربارەی
    بەرهەمهێنانی خۆراک نییە
  • 10:05 - 10:08
    بەڵکو سەبارەت بەوەیە کە ئەوەی دەیخۆین
  • 10:08 - 10:10
    تا چ ڕادەیەک کاریگەری لە
    سەر گەرم بوونی زەوی هەیە.
  • 10:10 - 10:13
    خۆراکێکی پڕ بێت لە خۆراکە
    گیایی تەنها ڤیگن و ڕووەکی نییە
  • 10:13 - 10:15
    سەڕەرایی ئەوەی خۆراکی
    گیایی شایستەی هاندانە.
  • 10:16 - 10:20
    لە ڕووی چەندایەتیەوە خۆراکێکی تەندروستە،
  • 10:20 - 10:22
    بە تایبەت تا چەند گۆشت بەکاردێت.
  • 10:23 - 10:25
    لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان،
  • 10:25 - 10:27
    لە ڕیژەی پێداویستی
    خۆمان زیاتر دەخۆین.
  • 10:27 - 10:29
    لەگەڵ ئەمەشدا، لە وڵاتە هەژارەکاندا
  • 10:29 - 10:33
    دەست خستنی کالۆری
    و پڕۆتینی پێویست ئەستەمە.
  • 10:33 - 10:35
    ئەم جیاوازیە دەبێت هاوسەنگ بکرێت،
  • 10:35 - 10:37
    هەر سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوسەنگیەوە
  • 10:37 - 10:39
    خۆراکی گیایی دەبێتە ڕیگەچارەی چوارەم
  • 10:39 - 10:42
    بۆ پێچەوانەکردنەوەی
    گەرمبوونی زەوی.
  • 10:43 - 10:47
    زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەو خۆراکەی
    کە بەرهەمی دەهێنین بەفیڕۆ دەچێت،
  • 10:48 - 10:53
    خۆراکی بەفیڕۆچوو بەرپرسە لە هەشت
    لە سەدی دەردانی گازی زیانبەخش.
  • 10:53 - 10:57
    ئێمە دەبێت هەڵوەستەیەک لەسەر
    پێداویستیە خۆراکیەکانمان بکەین
  • 10:57 - 10:59
    بەفیڕۆچوون و فڕیدان هەیە.
  • 10:59 - 11:02
    لە وڵاتە هەژارەکان،
    کاتێک خۆراک دەخرێتە بازار،
  • 11:02 - 11:05
    زۆربەی خۆراکەکە هەر لە ڕیگە بەفیڕۆ دەچێت
  • 11:05 - 11:07
    بەهۆی خراپی ژێرخان و
    نەبوونی شوێنی هەڵگرتن.
  • 11:08 - 11:11
    لە وڵاتە هەژارەکان، خۆراک
    لە لایەن خەڵکەوە بە فیڕۆ ناچێت
  • 11:11 - 11:14
    کە گرفتی دابینکردنی خۆراکییان هەیە.
  • 11:14 - 11:17
    بەڵام لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان،
    دوای ئەوەی خۆراک دەخرێتە بازار
  • 11:17 - 11:19
    خۆراک لە کۆتا شوێن بە فیڕۆ دەچێت
  • 11:19 - 11:21
    لە لایەن بازار و خەڵک،
  • 11:21 - 11:23
    خۆاکی بە فیڕۆ دراو دەخرێتە مەزبەلەکان
  • 11:23 - 11:25
    دەبێتە هاندەری دەردانی گازی زیانبەخش
  • 11:26 - 11:27
    لە قۆناغی شیبوونەوەیان.
  • 11:29 - 11:31
    .هۆکاری ئەم گرفتە بەکاربەرە
  • 11:32 - 11:33
    تەکنەلۆژیا هۆکار نییە.
  • 11:34 - 11:37
    ڕێگە گرتن لە بە فیڕۆدانی خۆراک
  • 11:37 - 11:38
    ڕێگەچارەی ژمارە ٣ یەمە.
  • 11:40 - 11:42
    شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە.
  • 11:42 - 11:44
    کاتێک ئێمە سیستەمی خۆراکی
    وەک یەک یەکە سەیر دەکەین
  • 11:44 - 11:47
    گشت ڕێگە چارەسەرە پەیوەستەکان بەکاردەخەین
  • 11:47 - 11:48
    وەک شێوازی کشتوکاڵی خۆژین،
  • 11:49 - 11:51
    خواردنی خۆراکی گیایی
  • 11:51 - 11:53
    و ڕیگە لە بەهەدەر دانی خۆراک دەگرین
  • 11:53 - 11:59
    لێکۆڵینەوەکان دەیسەلمینن کە بەم ڕیگەیانە
    خۆراکی پێویست و تەندروست بۆ
  • 11:59 - 12:03
    دانیشتوانە گەشەسەندووەکەی زەوی تا
  • 12:03 - 12:05
    ساڵی ٢٠٥٠ و دواتریش دابین دەکەین.
  • 12:06 - 12:11
    ئەمە دەیسەلمێنێت: بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک
    چیتر پێویست ناکات دارستانەکان لە ناو ببەین
  • 12:11 - 12:18
    هەنگاوەکانی پێچەوانە کردنەوەی گەرم بوونی
    زەوی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک هاوشێوەن.
  • 12:18 - 12:21
    بابەتێک هەیە کەم گرنگی پێدەدرێت،
  • 12:22 - 12:24
    بەرنامە داڕێژی خێزانەکانە.
  • 12:25 - 12:27
    ئازادی بەخشین بە ژن و پیاوەکان
  • 12:27 - 12:31
    کەی ویستیان، چۆنیان ویست یان
    ئەگەر ویستیان خێزان پێکبهێنن
  • 12:31 - 12:35
    لە ڕیگەی نۆرینگەی پزیشکی و پەروەردەییەکان،
  • 12:35 - 12:37
    مافی دەست گەیشتن بە شێوازەکانی خۆپارێزی
  • 12:37 - 12:40
    و ئازادی ڕەهای ژیانی سێکسی
  • 12:41 - 12:45
    دەتوانین ڕیژەی گەشەسەندانی پێشبینیکراو
    بۆ ٢٠٥٠ کەمتر بکەینەوە.
  • 12:45 - 12:48
    کەمبوونەوەی دانیشتوان
    واتا کەمبوونەوەی داواکاریەکان.
  • 12:48 - 12:53
    وەک کارەبا، خۆراک، گەشت کردن،
    باڵاخانە و سەرچاوەکانیتریش.
  • 12:55 - 12:56
    گشت وزە و دەردانی گازەکان
  • 12:56 - 12:58
    کە بەکاردێن بۆ بەرهەم
    هێنانی ئەم داواکاریانە
  • 12:58 - 13:02
    بە فەراهەم کردنی سەرەتایترین
    مافی مرۆڤ کەم دەبێتەوە
  • 13:02 - 13:06
    بە فەراهەم کردنی مافی هەڵبژاردنی کەی،
    چۆن، یان ئەگەر بیانەوێت خێزان پێکبهێنن.
  • 13:07 - 13:11
    بەرنامەداڕێژەری خێزانی بەدی نایەت
    گەر مافی خوێندنی یەکسان بەردەست نەبێت.
  • 13:12 - 13:14
    بۆ ئەم کچانەی کە ئێستا لەم مافە بێبەشن.
  • 13:15 - 13:18
    ئێستا ئێمە ماف و ئازادیان پێشێل دەکەین،
  • 13:18 - 13:22
    بە هۆی کاریگەری خوێندنی
    سەرتانسەری و دابین کردنی
  • 13:22 - 13:24
    سەرچاوەگەلێک بۆ بەرنامە داڕێژی خێزانی
  • 13:24 - 13:27
    بەشێوەکی سەرسوڕهێنەر بەیەکەوە بەستراون
  • 13:27 - 13:30
    کە ئێمە بڕیار دەدەین لە
    ناوەڕاستەوە لێکیان جیا بکەینەوە.
  • 13:30 - 13:35
    گەر هەموویان بەیەکەوە ببەستینەوە
    پەروەردە کردنی کچان و بەرنامەداڕێژی خێزانی
  • 13:35 - 13:38
    سەری سەرەوەی لیستی
    نەخشە ڕێگەکەمانی گرتووە،
  • 13:38 - 13:43
    بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە
    زیانبەخشەکان بە ڕێژەی 120 ملیار تەن.
  • 13:46 - 13:47
    ئێستا درۆوداون ڕێیتێدەچێت؟
  • 13:48 - 13:52
    بەڵی ڕێتێدەچێت،
  • 13:52 - 13:54
    بەڵام پێویستمان بە ٨٠
    ڕیگەچارەسەرەکەیتریش هەیە.
  • 13:54 - 13:57
    هیچ لە چارەسەرەکان فەرشی سوریان
    بۆ ڕانەخراوە هیچیان ئاسان نین
  • 13:57 - 13:58
    تا بگەین بە ئامانجەکانمان.
  • 13:59 - 14:02
    ڕێگەچارەسەری یەکەم بەرەو
    گەشتێکی دور و دڕێژمان دەبات،
  • 14:02 - 14:04
    ڕێگە چارەی بچووک و ئاسان نییە.
  • 14:05 - 14:07
    ئێمە دەبێت هەر ٨٠ڕێگە چارەکە بخەینە کار.
  • 14:07 - 14:08
    شتێکی خۆش هەیە.
  • 14:09 - 14:13
    ئێمە دەبێت بمانەوێت
    ئەم ڕێگەچارانە بخەینە کار
  • 14:13 - 14:15
    گەر گەرمبوونی زەوی گرفتیش نەبێت،
  • 14:16 - 14:21
    چونکە ئەم ڕیگەچارەسەرانە سود
    بە مرۆڤ و دەوروبەری دەگەیەنن.
  • 14:22 - 14:28
    وزەی خۆژین دەتوانێت
    پێداویستی هەموومان دابین بکات.
  • 14:30 - 14:33
    خۆراکی گیایی ڕیگە لە
    بەفیڕۆدانی خۆراک دەگرێت
  • 14:33 - 14:38
    ئەمانە ڕێگە خۆشکەر دەبن بۆ زەویەکی
    تەندروست، پارێزراو و بەردەست بوونی خۆراک.
  • 14:38 - 14:41
    سەبارەت بە بەرنامەداڕێژی خێزانی و
    پەروەردە کردنی تەندروستی کچان؟
  • 14:41 - 14:44
    ئەمە دەربارەی مافی مرۆڤە
  • 14:44 - 14:45
    و دەربارەی یەکسانی جێندەریی.
  • 14:47 - 14:51
    ئەمە دەربارەی گەشەسەندنی ئابوریی
    و مافی هەڵبژاردنی تاکەکەسییە.
  • 14:51 - 14:53
    ئەمە دەربارەی دادپەروەریە.
  • 14:53 - 14:58
    کشتوکاڵی خۆژین، سود وەرگرتن لە گژوگیا،
    چاندنی زیاد لە توخمێک و هەمەچەشنی چاندن
  • 14:58 - 15:02
    هێز بۆ زەوییە کشتوکاڵیەکان دەگێڕێتەوە،
    سود بە جوتیاران دەگەیەنێت
  • 15:02 - 15:05
    و کاربۆن لە بەرگی هەوا
    دەگەڕێنێتەوە بۆ خاک،
  • 15:05 - 15:09
    بەمەش سیستەمی ژینگە،
    هەمەچەشنی زیندەگی دەپاڕێزێت،
  • 15:09 - 15:12
    هەسارەکەمان تەندروستی بۆ دەگەڕێتەوە،
  • 15:12 - 15:13
    و ئۆکسجینی زیاتر بەرهەم دێت.
  • 15:15 - 15:18
    سودە سەرسورهێنەرەکانی
    بۆ گشت بونەوەرەکان بەرجەستە دەبێت.
  • 15:19 - 15:23
    کۆتا خاڵ، دڵنیام لە مێشکی هەمووتانە:
  • 15:23 - 15:25
    ئەم پلانە چەند پارەی پێویستە؟
  • 15:27 - 15:31
    ڕاستی، ئێمە دەرخستەیەکمان بۆ
    جێبەجێکردنی ٨٠ چارەسەرە کردووە
  • 15:31 - 15:35
    نزیکەی ٢٩تڕلیۆن دۆلار
    لە ماوەی ٣٠ ساڵ تێدەچێت.
  • 15:35 - 15:37
    نزیکەی ساڵانە تەنها یەک تڕلیۆن.
  • 15:37 - 15:40
    دەزانم پێدەچێت ئەمە زۆر بێت،
  • 15:40 - 15:45
    بەڵام دەبێت بزانین گەشەی
    ساڵانی ئابوریمان نزیکەی ٨٠ تڕلیۆن دۆلارە،
  • 15:45 - 15:49
    ڕێژەی ئەم پارەیەیەی کە لە ڕیگەی جێبەجێ
    کردنی ئەم پلانانە دەستمان دەکەوێت
  • 15:49 - 15:53
    نزیکەی ٧٩ تڕلیۆن دۆلارە
    سودەکەی دوو هێندەی تێچووەکەیەتی.
  • 15:53 - 15:56
    نزیکەی ٤٤ تڕلیۆن دۆلار سود لە
    جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە بەدەست دەهێنین.
  • 15:58 - 16:00
    کەواتە درۆوداون ڕێگەی تێدەچێت.
  • 16:01 - 16:03
    ئەگەر بمانەوێت دەتوانین ئەنجامی بدەین.
  • 16:04 - 16:10
    تێچووەکەی زۆر نییە و داهاتەکەی خەیاڵییە.
  • 16:12 - 16:13
    ئەمەش ڕاستیەکی حەپەسێنەرە.
  • 16:14 - 16:16
    کاتێک ئەم پڕۆژەیە
    دەخەینە بواری جێبەجێکردن،
  • 16:17 - 16:20
    شێوازی مامەڵە بازرگانیەکانمان دەگۆڕین
  • 16:20 - 16:25
    لە سیستەمێکی چەوسێنەر و داپڵۆسێنەر بۆ
  • 16:25 - 16:29
    سیستەمێکێ دادپەروەر و خۆژینی سروشتی.
  • 16:31 - 16:35
    ئێمە دەبێت بیر لە ئامانجەکانمان بکەینەوە،
  • 16:35 - 16:38
    بۆ ئەوەی زیاتر لە پارێزراوی برۆین
  • 16:38 - 16:40
    بەرەو خۆژینیی،
  • 16:40 - 16:43
    ئەم ڕێگەیەش بەرەو پێچەوانە
    کردنەوەی گەرمبوونی زەویمان دەبات.
  • 16:43 - 16:45
    سوپاس
  • 16:45 - 16:49
    (چەپڵە)
Title:
١٠٠ ڕیگەچارە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی
Speaker:
چاد فرێچمان
Description:

چی دەبێت ڕێژەی هەڵمژینی گازی بەرگی هەوامان زیاتر بێت لە ڕێژەی ئەو گازەی زیانبەخشانەی له لایەن مرۆڤەوە دەردەدرێت. ئەم پرۆژەیە، کە بە درۆوداون ناسراوە، تەنها ڕیگەچارەی مرۆڤە بۆ پێچەوانە کردنەوەی گەرمبوونی زەوی. چاد باسی ئەم پڕۆژەیەمان بۆ دەکات، بۆمان دەخاتەڕوو کە کام ڕیگەچارە بەردەستە بۆ پێچەوانە کردنەوەی بەرزبوونی پلەی گەرمایی زەوی، وەک بەدەست هێنانی وزەی خاوێن، بەڕیوەبردنی تەندروستی زەوی وبەفیڕۆنەدانی خۆراک و چەند ڕیگەیەکی دژەباوی وەک بەرنامەداڕێژی خێزانی و پەروەردە کردنی کچان. سەبارەت بە بەرزبوونی پلەی گەرمای زەوی کۆمەڵێک زانیاریت دەست دەکەویت و هەوڵ بدەین هەسارەیەکمان دەست بکەوێت کە نوێبوونە سیمای بێت نەک کاوڵکاری.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
17:01

Kurdish (Central) subtitles

Revisions