Return to Video

ئەو شتانەی کەوا لە کارمەند دەکەن کە دڵخۆش بن

  • 0:00 - 0:05
    ئێمە ڕاپرسی سی ئی ۆ ،ئەفسەری پۆلیس،
    شۆفێری بارهەڵگر،چێشتلێنەر،ئەندازیار دەکەین
  • 0:05 - 0:07
    ئەگەر خەڵک ئیش بکەن،
    ڕاپرسیمان لەگەل ئەوانیش کردیە.
  • 0:07 - 0:09
    و ئەوەی دەیزانین،
    بۆ دڵخۆشکردنی ئەوان:
  • 0:09 - 0:11
    کرێکارەکان هەمویان هەمان شتیان دەوێت.
  • 0:11 - 0:13
    [ئەو ڕێگەیەی کە ئیشی بۆ دەکەین]
  • 0:15 - 0:18
    ٣. ملیارکەس لە جیهاندا کاردەکەن
  • 0:18 - 0:21
    نزیکەی %٤٠ دەڵێن کە
    دڵخۆشن لەسەر کارەکانیان.
  • 0:21 - 0:25
    واتا نزیکەی ١.٨ ملیار کەس،
    یان نزیکەی ٢ ملیار کەس.
  • 0:25 - 0:26
    دڵخۆشنین لەسەر کارەکەیان.
  • 0:26 - 0:27
    چیان بۆ بکەین،
  • 0:27 - 0:30
    بۆ خۆیان و ئەو دامەزراوەی
    کە کاری تێدا دەکەن؟
  • 0:30 - 0:32
    باشە، با لەسەر پارە قسە بکەین.
  • 0:32 - 0:35
    ڕێکخراوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر لە کارمەندانی
    دڵخۆشیان هەیە
  • 0:35 - 0:36
    سێجار دەرامەتیان زیاترە،
  • 0:37 - 0:39
    بە بەراورد بەم ڕێکخراوانەی
    کە بەم شێوە نین.
  • 0:39 - 0:42
    ئەوان سێ هێندە
    سەرکەوتوترن لە بازرگانییەکەیان .
  • 0:42 - 0:43
    ئەگەر سەیری سەرمایەی کارمەندەکان بکەین،
  • 0:43 - 0:48
    نیوەی بەشی ئەو ڕێکخراوانەیە
    کە کارمەندی دڵتەنگ هەیە.
  • 0:48 - 0:49
    شتە سەیرەکە ئەوەیە،
  • 0:49 - 0:52
    پێویست ناکات پارەیەکی زۆرخەرج
    بکەی بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات.
  • 0:52 - 0:55
    دەربارەی تۆپی سەرمێز
    و مەساج و گیانەوەری ناوماڵ نییە .
  • 0:55 - 0:56
    دەربارەی سوودی مادی نییە.
  • 0:56 - 0:59
    دەربارەی ئەوەیە چۆن سەرکردەکانیان.
    مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن
  • 0:59 - 1:01
    وە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئیشیان پێکەوە دەکەن.
  • 1:01 - 1:04
    بۆیە دەمەوێت هەندێ بیرۆکە بگەیەنم
    کە وادەکات کارمەندێکی دڵخۆشبیت .
  • 1:04 - 1:06
    بیرۆکەی ژمارە یەک:
  • 1:06 - 1:09
    لە دامەزراوەکاندا
    کاتێک کارمەندەکان دڵخۆشدەبن،
  • 1:09 - 1:11
    دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:
  • 1:11 - 1:12
    متمانە و ڕێز.
  • 1:12 - 1:14
    سەرکردەکان زۆر جار دەڵێن،
  • 1:14 - 1:15
    "بڕوا بە کارمەندەکان دەکەین،
  • 1:15 - 1:17
    هێز بە کارمەندەکانمان دەدەین،"
  • 1:17 - 1:19
    دواتر کە کارمەندێک پێویستی
    بە لاپتۆپ دەبێت.
  • 1:19 - 1:20
    -ئەمە بەسەرهاتێکی
    ڕاستەقینەیە-
  • 1:20 - 1:23
    پێویستە 15 کەس ڕەزامەندی
    لەسەر کڕینی ئەم کۆمپیتەرە بدەن.
  • 1:23 - 1:25
    و بۆ کارمەندەکان،
    هەموو وشەکان ڕاستن،
  • 1:25 - 1:29
    بەڵام ١٥ قۆناغی پەسەندکرد
    بۆ لاپتۆپێکی ١٥٠٠ دۆلاری؟
  • 1:29 - 1:32
    پارەی زیاتر لە هەنگاوەکانی پەسنەد
    کردنی داواکاریەکە سەرف دەکرێت.
  • 1:32 - 1:36
    کارمەندەکان هەست دەکەن
    کە ئەوان متمانەیان پێناکرێت .
  • 1:36 - 1:40
    کەواتە دامەزراوەکان چی بکەن
    بۆ ئەوەی متمانەیەکی زۆریان هەبێت؟
  • 1:40 - 1:43
    یەکەمین دامەزراوە
    کە بیرت بۆی دەچێت فۆڕ سیزنە.
  • 1:43 - 1:46
    ئەوان چەندین دامەزراوەیان
    لە سەرانسەری جیهان هەیە.
  • 1:46 - 1:48
    ئەو کارمەندانە ئەوەیان پێدەوترێت
  • 1:48 - 1:51
    ئەوە بکەن کە پێتان وایە ڕاستە و"
    کە خزمەتی کڕیاران دەکات."
  • 1:51 - 1:55
    بۆ ئەوەی متمانە بدەنە کارمەندانتان
    با ئەوە بکەن کە پێیان وایە ڕاستە
  • 1:55 - 1:57
    وا بکەن کە هەست بە باشی بکەن.
  • 1:57 - 2:00
    لەبەر ئەوەشە کە ئەوان ناسراون
    بۆ پێدانی هەندێک لە باشترین خزمەتگوزاری
  • 2:00 - 2:01
    لە جیهاندا.
  • 2:01 - 2:04
    بیرۆکەی ژمارە دوو: دادپەروەری.
  • 2:04 - 2:07
    ئەو شتەی کە متمانە لەناو دەبات
    لە ڕێکخراوێکدا،
  • 2:07 - 2:09
    خێراتر لە هەر شتێکی تر،
  • 2:09 - 2:12
    ئەوەیە کارمەندەکان هەست بکەن
    کە مامەڵەی ناڕەوایان لەگەڵ بکرێت.
  • 2:12 - 2:14
    ئەوان چاوەڕێ دەکەن کە بە
    یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت،
  • 2:14 - 2:17
    بێگوێدانە پلەکانیان، بڕوانامەکانیان،
    تەمەنیان
  • 2:17 - 2:19
    یان ئەزمونەکانیان یان جۆری کارەکانیان،
  • 2:19 - 2:20
    بە بەراورد بە هەرکەسێکی تر.
  • 2:20 - 2:24
    کە بیر لە دامەزراوەیەکی گەورە دەکەمە
    کە دادپەروەری تێدا پەیڕەو دەکرێت
  • 2:24 - 2:26
    یەکەمین دامەزراوە
    کە بە بیرتدا دێت سەیڵسفۆڕسە.
  • 2:26 - 2:29
    ئەوان هەستیان کرد کە ژن و
    پیاوان کە لە هەمان شوێن ئیش دەکەن
  • 2:29 - 2:31
    کە هاوئاستن لە توانادا
  • 2:31 - 2:33
    کە چی مووچەی جیاواز وەردەگرن.
  • 2:33 - 2:35
    یەکسەر، ئەوان
    جیاوازیەکان دەژمێرن.
  • 2:35 - 2:39
    ٣ ملیۆن دۆلاریان بەخشیوە
    بۆ هەوڵدان و هاوسەنگکردنی شتەکان.
  • 2:39 - 2:41
    بیرۆکەی ژمارە ٣: گوێگرتن.
  • 2:42 - 2:45
    بۆ بوون بەو گوێگرەی کە پەیوەندی دەبەستێت
    بە هەموو خەڵک،
  • 2:45 - 2:47
    پێویستە هەندێ شت لەبیر خۆمان ببەینەوە.
  • 2:47 - 2:51
    ئێمە هەموومان فێرکراوین کە
    گوێگرێکی چالاک و پەیوەندی چاو دامەزرێنین.
  • 2:51 - 2:53
    سەیرکردن بە وردی
  • 2:53 - 2:55
    بە سۆزەوە سەیرکردن.
  • 2:55 - 2:56
    ئەوە گوێگرتن نییە.
  • 2:56 - 2:59
    گووتنەوەی ئەوەی کە کەسەکە چی دەڵێت
    گوێگرتن نییە.
  • 2:59 - 3:00
    بێ فیز بوون
  • 3:00 - 3:04
    هەمیشە بەدوای باشترین بیرۆکەدا
    بگەڕێ.
  • 3:04 - 3:05
    ئەوەیە گوێگرتن.
  • 3:05 - 3:08
    کارمەندەکان دەتوانن هەست بکەن
    کە تۆ ئەوە دەکەیت یان نا.
  • 3:08 - 3:11
    دەیانەوێت بزانن، کە ئەوان قسەت لەگەڵ دەکەن
    و بیرۆکەکان دەخەنە ڕوو،
  • 3:11 - 3:13
    ئەوەت ڕەچاو کردووە
    ؟کاتێک بڕیارێکت داوە
  • 3:13 - 3:18
    شتێک کە هەموو کەسێک شانازی پێوە دەکات
    و دەیانەوێت کاتێک کە قسە دەکەن
  • 3:18 - 3:21
    ئەوەیە کە ڕێز لە قسەکانیان دەگیرێت.
  • 3:21 - 3:24
    لەوانەیە پیویستبێت بیرکردنەوەت بگۆڕیت.
  • 3:24 - 3:26
    بە پێچەوانەوە، سودی گفتوگۆ چییە؟
  • 3:28 - 3:30
    ئێمە ئەو شتە دەزانین کە پێویستە بیگۆڕین،
  • 3:30 - 3:32
    ئەوشتانەی ئێمە پێویستە بیکەین بە جیاوازی .
  • 3:32 - 3:35
    ئەو شێوازەی کە ڕەفتار دەکەیت،
    شێوازی مامەڵەکردن،
  • 3:35 - 3:38
    شێوازی وەڵامدانەوە،
    شێوازی پاڵپشتی،
  • 3:38 - 3:41
    ئەمانە پێناسەی هەستی ئەو
    کەسانە دەکەن کە لەگەڵت ئیش دەکەن.
  • 3:41 - 3:43
    بۆ بوون بە کەسێکی باشتر-
    نەک بە هۆی
  • 3:43 - 3:45
    ئەوەی جیهان پیس بووە بەم شکستانە،
  • 3:45 - 3:48
    بەڵکو لە پێناو ئەوەی کە
    باوەڕت بەم گۆڕانکاریە هەیە،
  • 3:48 - 3:50
    مەبەستت هەیە،
  • 3:50 - 3:52
    کە تۆ خۆت بخەیتە ژێر مەترسی
  • 3:52 - 3:54
    چونکە ئەمە بۆ تۆ زۆر گرینگە--
  • 3:54 - 3:56
    ئەوە هۆکارێکە بۆ گۆڕان.
  • 3:56 - 3:58
    ئەگەر نا، تۆ پێویستە شوێنێکی
    تر بدۆزیەوە بۆ کارکردن.
Title:
ئەو شتانەی کەوا لە کارمەند دەکەن کە دڵخۆش بن
Speaker:
مایکڵ س. بۆش
Description:

٣ ملیار کرێکارمان هەیە لەسەر ئەم هەسارەیە، تەنها%٤٠ لەوان دڵخۆشن لەسەر کارەکەیان.
میشێڵ س.بوش تێڕوانینی خۆی لەسەر ئەوەی کە چۆن کرێکارەکان دڵخۆش دەبن.
و چەند کۆمپانیا سودمەند دەبن باس دەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
04:12

Kurdish subtitles

Revisions