Return to Video

چۆن پۆلیسە ئافرەتەکان کۆمەڵگەکان پارێزراوتر دەکەن؟

  • 0:01 - 0:04
    من لە شار ئەفسەری پۆلیسم
  • 0:05 - 0:06
    نزیکەی ٢٥ ساڵ دەبێت.
  • 0:07 - 0:08
    ئەمە شێتانەیە، وایە؟
  • 0:10 - 0:13
    لەو ماوەیەشدا، لە هەموو پلەیەک
    خزمەتم کردووە،
  • 0:13 - 0:15
    هەر لە ئەفسەری پۆلیسەوە تاکو
    بەرپرسی پۆلیس.
  • 0:16 - 0:20
    چەند ساڵێک لەمەو بەر،
    تێبینی شتێکی ترسناکم کرد.
  • 0:20 - 0:22
    لە دەستپێکی ٢٠١٤،
  • 0:22 - 0:24
    چاودێری تازە وەرگیراوەکانم دەکرد
  • 0:24 - 0:28
    کە لە ئەکادیمیاکانی پۆلیسی ویلایەتی
    نیوجێرسی بوون،
  • 0:28 - 0:34
    بۆم دەرکەوت کە ئافرەتان بەڕێژەی
    لەسەدا ٦٥ بۆ ٨٠ دەرناچن.
  • 0:34 - 0:37
    بەهۆی لایەنە جیاکانی تاقیکردنەوەی
    توانایی جەستەیی.
  • 0:37 - 0:39
    زانیم کە گۆڕانکاریەک لە پلانەکەدا
  • 0:39 - 0:42
    ئێستا وا لە وەرگیراوەکان دەکات
    کە لە تاقیکردنەوەی جەستەیی دەربچن
  • 0:42 - 0:45
    بە ١٠ ڕاهێنانی کورتی جەستەییدا.
  • 0:45 - 0:48
    ئەوە گەورەترین کاریگەری
    لەسەر ئافرەتەکان هەبوو.
  • 0:48 - 0:51
    گۆڕانکاریەکە ئەوە بوو کە وەرگیراوەکان
    نزیکەی ٣ هەفتەیان
  • 0:52 - 0:53
    لە ماوەی پێنج مانگی ئەکادیما هەبوو
  • 0:53 - 0:55
    بۆ دەرچوون لە تاقیکردنەوەی جەستەیی.
  • 0:56 - 0:58
    هەر چەندە ئەوە گونجاو نەبوو.
  • 0:59 - 1:01
    بریکارانی پۆلیس و پۆلیسە وەرگیراوەکان
  • 1:01 - 1:05
    پارەیەکی زۆریان خەرجکردبوو
    تا ئەو وەرگیراوانە بگەیەننە ئەکادیمیاکە.
  • 1:06 - 1:09
    پۆلیسە وەرگیراوەکان لە لێکۆڵینەوەی
    پێشینەدا دەرچوون،
  • 1:09 - 1:12
    لە تاقیکردنەوەکانی تەندروستی
    و دەروونی دەرچوون،
  • 1:12 - 1:14
    وازیان لە پیشەکانیان هێناوە.
  • 1:14 - 1:18
    و زۆربەیان زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلاریان
    لە کرێ و کەلوپەل خەرجکردووە
  • 1:18 - 1:22
    تەنها بۆ ئەوەی لە سێ
    هەفتەی یەکەم دەربکرێن؟
  • 1:22 - 1:24
    بارۆدۆخە خراپەکەی نیوجێرسی
  • 1:24 - 1:27
    وای لێکردم لە بارەی ئافرەتان
    لە کاری پۆلیسیدا بکۆڵمەوە
  • 1:27 - 1:28
    لە سەرانسەری ئەمریکا.
  • 1:29 - 1:34
    بۆم دەرکەوت کە ئافرەتان کەمتر
    لەسەدا ١٣ی ئەفسەران پێکدێنن.
  • 1:34 - 1:38
    ڕێژەیەک کە زۆر نەگۆڕاوە لە ماوەی
    ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
  • 1:38 - 1:43
    تاوەکو ساڵی ٢٠١٣ ئافرەتان تەنیا لەسەدا ٣ی
    بەرپرسانی پۆلیسیان پێکدێنا.
  • 1:43 - 1:45
    بەپێی کۆتا زانیاری کە کۆکراوەتەوە.
  • 1:46 - 1:49
    دەزانین دەتوانین ئەو
    ڕێژانە باشتر بکەین.
  • 1:49 - 1:53
    وڵاتانی تری وەک کەنەدا.
    ئوستڕالیا و بەریتانیا
  • 1:53 - 1:56
    نزیکەی دوو ئەوەندەی ڕێژەکە
    پۆلیسی ئافرەتیان هەیە.
  • 1:56 - 2:00
    و نیوزله‌نداش بەرەو ئامانجەکەیان دەڕوات
  • 2:00 - 2:03
    هەوڵ دەدەن تا ٢٠٢١ڕێژەی
    پۆلیسە ژن و پیاوەکان یەکسان بێت.
  • 2:04 - 2:06
    وڵاتانی تریش چالاکانە کاردەکەن
  • 2:06 - 2:08
    بۆ زیادکردنی ژمارەی ئافرەتان
    لە کاری پۆلیسیدا
  • 2:09 - 2:12
    چونکە لە زۆری بەڵگەی
    لێکۆڵینەوەکان ئاگادارن،
  • 2:12 - 2:14
    لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ،
  • 2:14 - 2:17
    دەربارەی لایەنە باشەکانی هەبوونی
    ئافرەت لە کاری پۆلیسی.
  • 2:17 - 2:19
    بە پێی ئه‌و لێکۆڵینەوەیه‌،
  • 2:19 - 2:22
    دەزانین کە پۆلیسی ئافرەت کەمتر
    ئەگەری بەکارهێنانی هێزی هەیە
  • 2:22 - 2:25
    یان تاوانبار بکرێت بە بەکارهێنانی
    هێزی لەڕادە بەدەر
  • 2:25 - 2:29
    دەزانین پۆلیسی ئافرەت ئەگەری ئەنجامدانی
    سکاڵای یاسایی لەسەر کەمترە
  • 2:29 - 2:31
    یان سکاڵای هاوڵاتیان.
  • 2:32 - 2:34
    دەزانین کە تەنیا بە هەبوونی پۆلیسی ئافرەت
  • 2:34 - 2:37
    بەکارهێنانی هێز لە ناو ئەفسەرانی تردا
    کەمدەبێتەوە.
  • 2:38 - 2:41
    دەشزانین کە پۆلیسە ئافرەتەکان دووچاری
    هەمان ڕێژەی توندوتیژی دەبنەوە
  • 2:41 - 2:44
    وەک هاوپیشە پیاوەکان، هەندێک جار زیاتریش،
  • 2:44 - 2:46
    سەڕەڕای ئەوەش ئەوان سەرکەوتووترن
  • 2:46 - 2:49
    لە هێورکردنەوەی هەڵسووکەوتی
    توندوتیژ و شەڕانگێز.
  • 2:49 - 2:53
    کەواتە هەبوونی ژنی پۆلیس
    لایەنی باشی زۆری هەیە
  • 2:53 - 2:56
    و ئێمە لە دەستیان دەدەین بەهۆی
    ستانداردی هەڕەمەکی توانایی جەستەیی.
  • 2:57 - 2:58
    کێشەکە ئەوەیە،
  • 2:58 - 3:02
    ئەمریکا خاوەنی نزیکەی ١٨،٠٠٠
    پەیمانگایی پۆلیسە
  • 3:02 - 3:06
    ١٨،٠٠٠ پەیمانگا لەگەڵ چەندین ستانداردی
    توانای جەستەیی جیاواز.
  • 3:07 - 3:12
    دەزانین زۆربەی ئەکادیمیاکان پشت بە توانای
    ماسوولکەی نمونەیی دەبەستن
  • 3:12 - 3:15
    کە کاردەکاتە سەر کەمبوونی ژمارەی
    ئافرەتان لە ڕیزەکانی پۆلیس.
  • 3:15 - 3:19
    ئەو ئەکادیمیایانە زیاد لە پێویست جەخت
    لە سەر توانای جەستەیی دەکەنەوە،
  • 3:19 - 3:23
    و گرنگیدانی کەم بە بابەتی
    وەک کۆمەڵگەی پۆلیسی
  • 3:23 - 3:24
    چارەسەری کێشەکان
  • 3:24 - 3:27
    و توانای کەسیی لە گفتوگۆکردندا.
  • 3:28 - 3:32
    دەرئەنجامەکانی ڕاهێنانەکان یەک ناگرنەوە
    لەگەڵ ڕاستی کاری پۆلیسی.
  • 3:33 - 3:36
    توانای جەستەیی تەنیا لایەنێکی
    بچووکی کاری پۆلیسییە.
  • 3:36 - 3:41
    زۆربەی کاتی ڕۆژانەی ئەفسەر بە نێوەندگیری
    کێشە کەسییەکان دەڕوات.
  • 3:41 - 3:43
    ئەوە ڕاستی کاری پۆلیسە.
  • 3:45 - 3:47
    ئەوانە منداڵی منن.
  • 3:48 - 3:51
    ئێمە دەتوانین ئەو نایەکسانییە لە
    وەرگرتنی پۆلیسەکان کەم بکەینەوە،
  • 3:51 - 3:55
    بە گۆڕینی ئەو تاقیکردنەوانەی
    کە دەرئەنجامی بێ هیوا دروست دەکەن.
  • 3:56 - 3:58
    دادگا فیدڕاڵیەکان دیاریان کردووە کە
    پیاوان و ژنان
  • 3:58 - 4:00
    لە ڕووی فیسیۆلۆژیەوە وەکو یەک نین
  • 4:00 - 4:03
    بۆ مەبەستی پڕۆگرامەکانی توانای جەستەیی.
  • 4:03 - 4:05
    و ئەوەش بەپێی زانست سەلمێنراوە.
  • 4:06 - 4:10
    دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان، کە هێزە
    یاساییەکان ڕێزیان لێدەگرن،
  • 4:10 - 4:13
    وەک ئێف بی ئای
    و ماڕشاڵەکانی ئەمریکا وەکو
  • 4:13 - 4:16
    دەزگای بەرەنگاری مادە هۆشبەرەکان و تەنانەت
    سوپای ئەمریکاش
  • 4:16 - 4:21
    بە توندی بەرنامەکانی توانای جەستەیی
    تاقیدەکەنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی،
  • 4:21 - 4:23
    توانای جەستەیی دەپێون
    بەبێ دەرئەنجامی جیاوازی ڕەگەز
  • 4:23 - 4:24
    ئەمە بۆ؟
  • 4:25 - 4:27
    چونکە وەرگرتن و ڕاهێنان تێچووی زۆرە.
  • 4:27 - 4:31
    ئەوان دەیانەوێت کاندیدە گونجاوەکان
    وەربگرن و بیانهێڵنەوە.
  • 4:32 - 4:34
    دەزانی توێژینەوەکان چیتریان بۆ دەرکەوتووە؟
  • 4:34 - 4:38
    ئافرەتە باش ڕاهێنان پێکراوەکان
    بەهەمان شێوەی پیاوان بەتوانان
  • 4:39 - 4:40
    لە توانای جەستەیی گشتیدا،
  • 4:40 - 4:43
    و بەشێوەیەکی گرنگتر لە
    چۆنیەتی کاری پۆلیسی.
  • 4:44 - 4:45
    لایەنەکانی هێزی یاسایی
  • 4:45 - 4:49
    دان بە هەبوونی کێشە لە وەرگرتندا دەنێن.
  • 4:49 - 4:55
    لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر بەڕاستی بیانەوێت
    ژمارەی داواکارەکان زیاد بکەن، ئەوا دەتوانن
  • 4:55 - 4:59
    بە ئاسانی دەتوانین
    ئافرەتی زیاتر وەربگرین
  • 4:59 - 5:01
    و گشت سوودەکانی ئەو توێژینەوانە
    بەدەست بهێنین
  • 5:01 - 5:06
    ڕاهێنان پێکردنی کاندیدە باشەکان بۆ دەرچوون
    لە تاقیکردنەوەی جەستەی باش و تایبەت بەکار،
  • 5:06 - 5:10
    فیسیۆلۆژیانە بەندە بە تاقیکردنەوەی
    توانای جەستە،
  • 5:10 - 5:13
    وەک داواکراوە بە پێی ژمارە ٧
    لە مافی شارستانی.
  • 5:14 - 5:16
    دەتوانین ژمارەیی ئافرەتان زیاد بکەین،
  • 5:17 - 5:19
    دەتوانین نایەکسانی ڕەگەزی کەم بکەینەوە،
  • 5:19 - 5:23
    بە ئاسانی لە ڕێگەی گۆڕینی ئەو
    تاقیکردنەوانەی دەرەنجامی بێ ئومێدیان هەیە.
  • 5:23 - 5:25
    ئێمە پێداویستیەکانمان هەیە.
  • 5:25 - 5:28
    لێکۆڵینەوەکانمان هەیە، زانستمان هەیە و
    یاساکانیشمان هەیە.
  • 5:29 - 5:32
    هاوڕێیانم دەبێت ئەوە ڕاستکردنەوەیەکی
    زۆر ئاسان بێت.
  • 5:33 - 5:34
    سوپاستان دەکەم.
  • 5:34 - 5:39
    (چەپڵە)
Title:
چۆن پۆلیسە ئافرەتەکان کۆمەڵگەکان پارێزراوتر دەکەن؟
Speaker:
ئیڤۆن ڕۆمان
Description:

سەڕەڕای سەلماندنی چالاکییان لە نەهێشتنی حاڵەتی توندوتیژی و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی هێز، کەمتر لەسەدا ١٣ی ئەفسەرانی پۆلیسی ئەمریکا ئافرەتن. بە سوود وەرگرتن لە زیاتر لە دوو دەیە ئەزموون وەک ئەفسەری پۆلیس و بەرپرسی پۆلیس، ئیڤۆن ڕۆمان باسی ئەوە دەکات کە چۆن گۆڕانێکی سادە لە تاقیکردنەوەی توانای جەستەیی ئەکاديمیایي پۆلیس دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە بنیادنانی هێزێکی زیاتر هاوسەنگ کە سوودی دەبێت بۆ کۆمەڵگةکان و ئەفسەرەکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions