Return to Video

گەشتێک بەنێو قۆناغەکانی خەودا

  • 0:00 - 0:03
    لەوانەیە خەو تاکە کاریگەرترین شت بێت
  • 0:03 - 0:05
    کە بتوانین هەموو ڕۆژێک ئەنجامی بدەین
  • 0:05 - 0:09
    بۆ ڕێکخسنەوەی تەندرووستی
    مێشک و لەشمان.
  • 0:09 - 0:13
    هەروەها بۆ زیاتر تێگەشتن لەوەی خەو چییە،
  • 0:13 - 0:17
    پێدەچێ چانسی ئەوەمان هەبێ
    هەردوو چەندایەتی و جۆرایەتی
  • 0:17 - 0:18
    خەوتنمان باشتر بکەین.
  • 0:18 - 0:20
    [خەو لەگەڵ زانست]
  • 0:20 - 0:22
    (میوزیکێکی ئارام)
  • 0:23 - 0:26
    کەواتە، بەڕاستی خەو چییە؟
  • 0:26 - 0:29
    باشە، خەو، بە لانیکەمەوە لە مرۆڤدا ،
  • 0:29 - 0:32
    بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەشکراوە.
  • 0:32 - 0:35
    لە لایەکەوە، خەوی سووک،
  • 0:35 - 0:37
    یان بە کورتی خەوی non-REM.
  • 0:37 - 0:38
    بەڵام لە لایەکی دیکەوە،
  • 0:38 - 0:42
    خەوی قوڵ، یان خەوی REM.
  • 0:42 - 0:46
    خەوی سووک دابەشکراوە بۆ بەشی زیاتر
  • 0:46 - 0:48
    بۆ چوار قۆناغی جیاواز،
  • 0:48 - 0:52
    بەشێوەیەکی ئاسایی ناودەبرێت بە قۆناغەکانی
    یەک بۆ چوار،
  • 0:52 - 0:54
    کە زیاد دەبن لەقووڵایی خەودا.
  • 0:54 - 0:58
    کاتێک دەڕۆین بەرەو قۆناغە ڕووناکەکانی
    خەوی non-REM،
  • 0:58 - 1:01
    تێکڕای لێدانی دڵت بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات،
  • 1:01 - 1:03
    پلەی گەرمی جەستەت دەست بە دابەزین دەکات
  • 1:03 - 1:07
    هەروەها چالاکی کارەبایی شەپۆلی مێشک
    بەرەو هێواشبوونەوە دەڕوات.
  • 1:07 - 1:11
    بەڵام کاتێک لە
    خەوی سووک زیاتر قوڵ دەبینەوە،
  • 1:11 - 1:13
    واتە قۆناغەکانی سێ و چوار،
  • 1:13 - 1:16
    مێشک لەپڕێکدا هەڵدەچێت
  • 1:16 - 1:20
    ئینجا لەگەڵ ئەم شەپۆلە
    بەهێز و گەورانەی مێشکدا.
  • 1:20 - 1:25
    جەستە دووبارە پڕدەبێتەوە
    لە سیستمی بەرگری خۆی.
  • 1:25 - 1:30
    هەروەها باشبوونێکی جوانی
    سیستمی سووڕی خوێنمان دەستدەکەوێت.
  • 1:30 - 1:33
    لە ڕاستیدا، بەشی سەرەوەی مێشک،
  • 1:33 - 1:36
    لە خەوی قووڵی non_REM
    یارمەتی بەهێزبوونی یادەوەرییەکان دەدات و
  • 1:36 - 1:40
    دەیانچەسپێنێت لە کۆئەندامی دەماری ميشکدا.
  • 1:40 - 1:42
    ئەمە خەوی non-REM بوو.
  • 1:42 - 1:45
    بەڵام با بێین سەر باسی خەویREM،
  • 1:45 - 1:47
    کە ئەمەش بەشێکی دیکەی سەرەکی خەوە.
  • 1:47 - 1:51
    ئەوە لەکاتی خەوی REM دایە ‏
    کە بەشێوەیەکی سەرەکی زۆرترین جۆری،
  • 1:52 - 1:54
    خەوبینینی چالاک و
    زۆرترین وڕێنەمان هەیە.
  • 1:54 - 1:58
    لەڕاستیدا چالاکی شەپۆلی مێشک دووبارە
    دەست بە خێرابوونەوە دەکات.
  • 1:58 - 2:05
    لەکاتی خەوی REM بەزۆری شێوەیەک لە ‏
    فریاگوزاری سەرەتایی خۆشەویستی وەردەگرین.
  • 2:05 - 2:09
    هەروەها هەر لەکاتی خەوی REMدا
    توانای داهێنانمان زیاد دەکات،
  • 2:09 - 2:12
    کە زانیارییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە
  • 2:12 - 2:15
    بۆیە بە چارەسەرەوە هەڵدەستین
  • 2:15 - 2:18
    بۆ ئەو کێشە قورسانەی پێش خەوتن هەمانبووە.
  • 2:18 - 2:21
    بگەڕێینەوە بۆ ئەم دوو جۆرەی خەو،
  • 2:21 - 2:25
    دەردەکەوێت کە هەردووnon-REM و REM
    بەردەوام
  • 2:25 - 2:29
    لە جەنگدان بۆ زاڵبوون بەسەر مێشکدا
    بە درێژایی شەو،
  • 2:29 - 2:33
    لەو جەنگەی مێشکدا بردنەوە و دۆڕان هەیە
  • 2:33 - 2:35
    لە هەموو ٩٠ خولەکێکدا،
  • 2:35 - 2:38
    هەروەها هەموو ٩٠ خولەک
    جارێک دووبارە دەبێتەوە.
  • 2:39 - 2:44
    ئەمەش سووڕێکی تەلارسازی ستاندارد ‏
    لە خەوی مرۆڤدا بەرهەمدەهێنێت،
  • 2:44 - 2:46
    سووڕێکی ستانداری ٩٠ خولەک ‏.
  • 2:47 - 2:48
    بەڵام ئەوەی جیاوازە ئەوەیە کە،
  • 2:49 - 2:54
    ڕێژەی non-REMبۆREM لە ماوەی
    ئەو سووڕە ٩٠ خولەکیەدا
  • 2:54 - 2:57
    دەگۆڕێت بەدرێژایی کاتی
    شەوەکە ئێمە پێیداتێپەردەبین،
  • 2:57 - 3:00
    وەک لەماوەی نیوەی یەکەمی شەودا،
  • 3:00 - 3:03
    زۆرینەی سووڕە ٩٠ خولەکییەکان
  • 3:03 - 3:06
    بەشی زۆری خەوە قووڵەکەی non-REM دەگرێتەوە،
  • 3:06 - 3:10
    بەتایبەت قۆناغەکانی ٣و٤ ی خەویnon-REM.
  • 3:10 - 3:13
    بەڵام کاتێک بەرەو نیوەی دووەمی شەو دەڕۆین،
  • 3:13 - 3:17
    ئەوا هاوسەنگی جووڵەکە لەڕاستیدا دەگۆڕێت،
  • 3:18 - 3:21
    لەجیاتی ئەوە، زۆربەی سووڕە ٩٠ خولەکییەکان
  • 3:21 - 3:26
    زیاتر خەوی خێرایی جووڵەی چاو دەگرنەوە،
    یان خەون بینین،
  • 3:26 - 3:29
    هەروەک چۆن لە قۆناغی٢ی خەوی non-REM,
  • 3:29 - 3:31
    کە ئەمەش شێوە خەوێکی سووکیnon-REMە.
  • 3:31 - 3:34
    لێرەوە دەردەکەوێت کە چەنین ئاماژە هەن
  • 3:34 - 3:38
    بۆ تێگەشتن لەوەی چۆن خەو
    بەمشێوەیە رێکخراوە.
  • 3:38 - 3:43
    با کەسێک وەک نموونە وەربگرین
    کە بەزۆری لە ١٠ی شەو دەخەوێت،
  • 3:43 - 3:45
    ٦ی بەیانیش لە خەو هەڵدەستێت،
  • 3:45 - 3:47
    واتە ٨ سەعاتێک دەخەون.
  • 3:47 - 3:50
    بەڵام با وایدابنێین پێویستە
    بەیانیەک زووترهەستێت
  • 3:50 - 3:52
    بۆ کۆبونەوەیەکی بەیانی زوو،
  • 3:52 - 3:54
    یان زووتر ڕۆژەکەی دەست پێدەکات
  • 3:54 - 3:56
    بۆ ئەوەی بچێت بۆ
    وەرزشکردن.
  • 3:56 - 4:00
    لەبەر ئەوە، دەبێ کاتژمێر٤ی بەیانی هەستێت،
  • 4:00 - 4:02
    لەبڕی ئەوەی کاژێر٦ هەستێت.
  • 4:02 - 4:04
    لێرەدا چەند سەعات خەوی لە دەستداوە؟
  • 4:04 - 4:07
    ٢ کاتژمێر لەو ٨ کاتژمێرەی
    خەوی شەوی لەدەستداوە
  • 4:07 - 4:11
    واتە ٪٢٥ی خەوەکەی لەدەستداوە.
  • 4:12 - 4:14
    زۆر باشە. بەڵێ و نەخێر.
  • 4:14 - 4:17
    ٢٥ لە سەدی هەموو خەوەکەی لەدەستداوە،
  • 4:17 - 4:22
    بەڵام لەبەر ئەوەی خەوی REM
    زیاتر لەنیوەی دووەمی شەو دێت
  • 4:22 - 4:24
    بەتایبەت لەو چەند کاتژمێری کۆتایی شەودا،
  • 4:24 - 4:29
    لەوانەیە ڕێژەی سەدا٥٠تا ٦٠،
    یان تەنانەت ٧٠٪‏
  • 4:29 - 4:31
    لە هەموو خەوی REM لەدەستدابێت.
  • 4:31 - 4:36
    کەواتە دەرئەنجامی ڕاستەقینە هەیە
    بۆ تێگەیشتن لەوەی خەو چییە
  • 4:36 - 4:38
    و چۆن خەو ڕێکخراوە.
  • 4:38 - 4:42
    هەروەها هەموومان سوودەکانی
    قۆناغە جیاوازەکانی خەو و
  • 4:42 - 4:45
    ئەو زیانانەش فێردەبین کاتێک بەپێی پێویست
    یەکێکیان وەرنەگرین
  • 4:45 - 4:48
    لە زنجیرەکانی دواتردا.
Title:
گەشتێک بەنێو قۆناغەکانی خەودا
Speaker:
مات وۆڵکەر
Description:

ئایا زانیوتە هەموو شەوێک دوای ئەوەی چاوەکانت دادەخەیت بەرەو گەشتێک دەڕۆیت؟ زانای ‏بواری خەو مات وۆڵکەر جیاوازی نێوان هەردوو جۆری خەوی سووک و خەوی قورس‏ دەخاتەڕوو هەروەها چی ڕوودەدات ‏لەماوەی‎.‎لە قۆناغە جیاوازەکانی خەو - بۆچی گرنگە هەردوو قۆناغەکە بە ڕادەی پێویست ‏وەربگرین‎.‎

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED Series
Duration:
04:47

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions