Return to Video

چی ئەبێت ئەگەر هەژارەکان بەشێک بن لە نەخشەکێشانی شارەکان؟

  • 0:01 - 0:04
    وێناتان چییە بۆ شارەکان؟
  • 0:04 - 0:06
    کاتێک وێنای شارەکان دەکەین،
  • 0:06 - 0:09
    زۆرجار وا وێنای ئەکەین
    شتێکی ئاواهی بێت.
  • 0:10 - 0:14
    بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئەوەی
    سەیری دەکەیت نیوەی وێنەکە بێت،
  • 0:14 - 0:16
    بەڵام شارێک هەیە لەناو شارەکەدا.
  • 0:18 - 0:21
    ئەم بەشەی شارەکە زۆر جار
    وەک هەژارنشینەکان،
  • 0:21 - 0:23
    نایاساییەکان ناو دەنرێن و
  • 0:23 - 0:26
    ئەو کەسانەشی تیایدا دەژین
    پێیان دەوترێت نایاسایی،
  • 0:26 - 0:29
    تاوانبارەکان، سوودمەندبووەکان و
    پەنابەرەکان.
  • 0:30 - 0:32
    بەڵام ڕاستییەکەی،
  • 0:32 - 0:35
    ئەمانە خەڵکە هەژارەکانن
    کە هیچ چارەی دیکەیان نییە.
  • 0:36 - 0:38
    هەژاری سوڕێکی سەختە.
  • 0:38 - 0:41
    ئەگەر بە هەژاری لەدایک بیت، دەکرێت سێ نەوە
    یان زیاتری بوێت
  • 0:41 - 0:42
    بۆ دەرچوون لێی.
  • 0:43 - 0:46
    زۆرێک بێ ئەوەی هەڵبژاردنیان هەبێت
    دەکەونە ناو سوڕەکەوە،
  • 0:46 - 0:48
    لەسەر شۆستەکان بژین،
  • 0:49 - 0:51
    لەسەر هێڵەکانی شەمەندەفەر،
  • 0:52 - 0:54
    لە ناو زبڵخانەکان،
  • 0:54 - 0:57
    لەلای کەنار ڕووبارەکان،
  • 0:57 - 1:00
    زەلکاوەکان و زۆر شوێنی تری
    باوەڕپێنەکراویش،
  • 1:00 - 1:03
    بەبێ ئاوی پاک، تەوالێت یان خانوو.
  • 1:04 - 1:06
    بەڵام ئەم شوێنانە نامۆ نین بۆ من،
  • 1:06 - 1:11
    چونکە هەر لە شەش ساڵییەوە،
    لەگەڵ باوکم بووم، پزیشک بوو،
  • 1:11 - 1:14
    چارەسەری نەخۆشەکانی دەکرد لە گەڕەکە
    هەژارنشینەکانی بۆمبای.
  • 1:14 - 1:17
    هەر لە منداڵییەوە، یارمەتیم دەدا
    بە هەڵگرتنی جانتا دەرمانەکەی
  • 1:17 - 1:18
    دوای وانەکانی قوتابخانە ---
  • 1:18 - 1:19
    حەزم لەوە بوو.
  • 1:20 - 1:22
    شتێک بکەم لەبارەی ئەم خووانەوە،
  • 1:22 - 1:25
    بڕیارم یا ببم بە تەلارساز.
  • 1:26 - 1:28
    بەڵام هەر زوو، درکم بەوە کرد
  • 1:28 - 1:31
    کە جوانی تەلارسازی تەنیا
    بۆ دەوڵەمەندەکانە.
  • 1:32 - 1:35
    بۆیە بڕیارمدا بچمە ناو
    پلاندانانی شارەکانەوە و
  • 1:35 - 1:39
    چومە ڕێکخراوێکی ناحکومی هیندستان
    کە کار لەسەر گەڕەکە هەژارەکان دەکات
  • 1:39 - 1:42
    ڕێکیان دەخات تا خزمەتگوزاری
    بنچینەییان بۆ بەردەست بێت،
  • 1:42 - 1:45
    وەک ئاو، پاکژی، و خانوو بۆ ئەو
    هەژارانەی لە شارەکەدا دەژیان.
  • 1:46 - 1:52
    دە ساڵی تەمەنم بەسەربرد لە پەروەردەی
    پیشەگەری، لە فێربووندا، و
  • 1:52 - 1:54
    ئینجا پێنج ساڵ لە لەبیرخۆبردنەوەی.
  • 1:55 - 1:57
    چونکە درکم بەوەکرد
  • 1:57 - 2:00
    هەموو ڕاهێنانەکەم لە تەلارسازی،
    نەخشەکێشان و پلاندانان
  • 2:00 - 2:03
    لەسەر زەوی ڕاستی شکستی هێنا.
  • 2:04 - 2:07
    لێرەدا فێری هێزی هەڵبژاردن بووم.
  • 2:08 - 2:10
    زۆر شت فێربووم،
  • 2:10 - 2:12
    بەڵام دوو ئەفسانە هەیە
    دەربارەی هەژارەکان
  • 2:12 - 2:15
    کە لەگەڵیان ئەژین و حەز ئەکەم
    باسی بکەم بۆتان.
  • 2:16 - 2:18
    یەکەم ئەفسانەیان ئەوەیە
  • 2:18 - 2:21
    کە کۆچکردنی خەڵک بۆ ناو
    شارەکان کێشەیە.
  • 2:23 - 2:25
    ئایا کۆچکردن بەڕاستی هەڵبژاردنە؟
  • 2:26 - 2:28
    مامۆستاکەم شیلا پاتێل
  • 2:28 - 2:31
    لەوانەی پرسی کە پێیان وایە
    ئەمە کێشەیە،
  • 2:31 - 2:35
    ئەویش گوتی، "بڕۆ لە باپیرت بپرسە
    لەکوێوە هاتووە،"
  • 2:38 - 2:41
    خەڵکی هەژار چی ەکەن
    کاتێک دێنە ناو شارەکانەوە؟
  • 2:41 - 2:43
    با نموونەیەکتان بدەمێ.
  • 2:43 - 2:46
    ئەمە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مومبایە.
  • 2:46 - 2:49
    هەموو ئەو شینانەی دەیبینن
    شوێنی نیشتەجێبوونی نایاسایی گەورەیە.
  • 2:50 - 2:53
    نزیکەی حەفتا و پێنج هەزار کەس
    لێرەیا دەژین.
  • 2:53 - 2:59
    کەواتە ئەو خەڵکانە کێن بە بێدەنگی
    لە ئوتێلەکان، چێشتخانەکان کار دەکەن
  • 2:59 - 3:02
    وەک کرێکار، بەخێوکەری منداڵ،
    یاریدەدەری ناوماڵ و
  • 3:02 - 3:04
    چەندین جۆر کاری تر
  • 3:04 - 3:07
    کە پێویستمان پێیانە بۆ ئەوەی
    شارەکان بەردەوام بن؟
  • 3:07 - 3:09
    ئایا لەکوێ دەژین؟
  • 3:09 - 3:12
    لە زۆربەی شارەکان، لە گەڕەکە
    هەژارنشینەکان دەژین.
  • 3:13 - 3:15
    کەواتە با دووبارە بیر بکەینەوە.
  • 3:15 - 3:18
    بمانەوێت خەڵکە هەژارەکە
    کۆچ نەکەن بۆ شارەکانمان؟
  • 3:19 - 3:22
    ئەگەر بەدەست خۆیان بێت؟
  • 3:24 - 3:28
    دووەم ئەفسانە ئەزموونی کەسی خۆمە.
  • 3:28 - 3:32
    ئەو بۆچوونەیە کە ئێمەی پیشەگەران
    باشتر شتەکان دەزانین.
  • 3:33 - 3:36
    ئێمەی پیشەگەران حەز دەکەین
    هەڵبژاردنی کەسەکانی تر بکەین،
  • 3:36 - 3:38
    بەتایبەتی بۆ هەژارەکان.
  • 3:38 - 3:39
    با ئەزموونێکتان بۆ باسکەم.
  • 3:40 - 3:45
    لە وۆرکشۆپێکدا کە خەریکی نەخشەکێشان بووین
    بۆ دووسەد و پەنجا خانوی نوێ بۆ هەژارەکان
  • 3:45 - 3:47
    لە گەڕەکێکی هەژارنشینی ئەو نزیکانە،
  • 3:47 - 3:50
    کەرەستەی بنیاتنانی جیا جیا پێشکەشکرا،
  • 3:50 - 3:54
    لە کاغەزی کۆکراوەوە بۆ، کارتۆن،
  • 3:54 - 3:56
    تەنیا لەبەر ئەوەی گران نەبوون.
  • 3:57 - 4:00
    بەڵام ئەم بیرۆکەیە هەبوو دەربارەی
    لەخۆگرەکانی کەشتییەکان.
  • 4:01 - 4:03
    یەکسەر پەسەندمان کرد،
  • 4:03 - 4:07
    چونکە واماندەزانی بەرگە ئەگرێت، و
    گەورەیە و هەرزانە.
  • 4:08 - 4:09
    بەڵام لەکاتی ئەم سیمینارەدا،
  • 4:09 - 4:12
    خانمێک لە گەڕەکە هەژارەکە
    زۆر بە سادەیی قسەی کرد.
  • 4:13 - 4:15
    لە پێشکەشکارەکەی پرسی،
  • 4:15 - 4:17
    "خۆت ئەتوانیت تیادا بژیت؟"
  • 4:17 - 4:19
    (پێکەنین)
  • 4:19 - 4:23
    "ئەگەرنا، بۆ پێتوایە ئێمە دەتوانین؟"
  • 4:24 - 4:27
    ئەمە ساتێک بوو بۆم
    بۆ ئەوەی لە سفرەوە فێرببمەوە،
  • 4:27 - 4:30
    تیادا درکم بەوەکرد هەژاری تەنیا
    شتی بەردەستت بۆ دەگۆڕێت --
  • 4:30 - 4:32
    خواستەکانت ناگۆڕێت.
  • 4:33 - 4:37
    خەڵکی هەژار بە درێژایی ژیانیان
    لە ماڵی کاتیدا ژیاون.
  • 4:37 - 4:39
    لە دیوارێکەوە بۆ دیوارێک،
  • 4:39 - 4:41
    لە خشتەوە بۆ تەنەکە.
  • 4:41 - 4:43
    لە خانوی قامیشەوە دەچنە سەر،
  • 4:43 - 4:46
    خانوی مقەبا، پلاستیک،
    تەنەکە، و
  • 4:46 - 4:48
    ئینجا خشت و چیمەنتۆ،
  • 4:48 - 4:49
    هەر وەک ئێمە.
  • 4:50 - 4:54
    بۆیە لە شوێنێکدا لێرەیا، هەڵبژاردنەکانی
    خۆمان دەسەپاند بەسەریاندا.
  • 4:54 - 4:56
    دەبێت هەڵبژاردنی خۆمان
    بسەپێنین بەسەریاندا،
  • 4:56 - 4:59
    یان پێویستە هەڵبژاردنەکانیان
    فراوانتر بکەین؟
  • 5:00 - 5:03
    ئێستا چی دەبێت ئەگەر دەرفەتی هەڵبژاردن
    بدرێت بە کەسەکان؟
  • 5:04 - 5:09
    ئەمانە ژنەکانن کە لەسەر شۆستەکانی
    گەڕەکێکی مومبای دەژیان.
  • 5:09 - 5:13
    دووچارەی پێچۆڵکردنی بەردەوام دەبنەوە و
    لە وەڵامدا،
  • 5:13 - 5:16
    تۆڕێکی ژنانیان ڕێکخستووە بەناوی
    ماهیلا میلان.
  • 5:17 - 5:21
    نەک هەر تەنیا بەرەنگاری پێچۆڵکردن بوونەوە
    لەگەڵ دەسەڵاتداراندا
  • 5:21 - 5:23
    پارەیان کۆئەکردەوە و زەوییان کڕی،
  • 5:23 - 5:27
    بەڵکو نەخشەیان داناوە و یارمەتیدەر بوون
    لە بنیاتنانی خانووەکانی خۆیان.
  • 5:28 - 5:31
    ئەمانە ژنی نەخوێنەوار بوون،
    کەواتە چۆن ئەوەیان کردوو؟
  • 5:32 - 5:37
    حەسیری زەوی و سارییان بەکارهێنا
    بۆ تێگەشتن لە پێوانەییەکان.
  • 5:37 - 5:42
    ساریی درێژی چوار مەترە و
    پانییەکەی مەتر و نیوێکە.
  • 5:42 - 5:47
    ئەم ئامرازانەی کاری ڕۆژانەیان
    بەکاردەهێنا بۆ نیشاندانی نمونەی خانووەکان.
  • 5:47 - 5:50
    تەنانەت سێ مۆدێلیشیان درووستکردبوو
    بۆ ئەوەی لێی هەڵبژێرن و
  • 5:50 - 5:53
    هەموو دانیشتووانەکانی تریان
    بانگ کردبوو بێن و سەیریکەن.
  • 5:53 - 5:55
    (پێکەنین)
  • 5:55 - 5:59
    هەمووانیش ئەم هەڵبژاردنەیان بەدڵ بوو
    کە هەورەبانی تیابوو،
  • 5:59 - 6:01
    تەنیا لەبەر دوو شت.
  • 6:01 - 6:05
    یەکەمیان شوێنی زیاتر هەبوو بۆ
    خێزانە گەورەکان تیایدا بخەون.
  • 6:05 - 6:08
    دووەمیش، ڕێگەی بەکاری
    ڕۆژانەی ناوماڵ ئەیا،
  • 6:08 - 6:10
    وەک درووستکردنی بازن، خشڵ،
  • 6:10 - 6:13
    چنین، و کۆکردنەوە.
  • 6:14 - 6:18
    بڕیاری ئەوەشیان دا
    تەوالێت لە ناوەوە نەبێت،
  • 6:18 - 6:21
    بەڵکو لە دەرەوە بێت
    لە ڕاڕەوەکاندا،
  • 6:21 - 6:24
    تەنیا لەبەر ئەوەی شوێنی
    زیاتریان دەداتێ و هەرزاتر بوو.
  • 6:25 - 6:28
    کەسە پیشەگەرەکان هەرگیز نەیاندەتوانی
  • 6:28 - 6:29
    بیر لە شتێکی وا بکەنەوە.
  • 6:30 - 6:34
    نەخشەیەکی ڕەسمی پێویستی بەوەیە
    تەوالێت لە ناوەوە بێت.
  • 6:35 - 6:38
    ئەمانە نموونەی بچووکترن --
  • 6:38 - 6:40
    با ژمارەیەکی گەورەتر بخەمە ڕوو:
  • 6:41 - 6:43
    هەشسەد و هەشتا و یەک ملیۆن کەس --
  • 6:43 - 6:47
    کە یەک لەسەر شەشی جیهانە،
    لەم کاتەدا --
  • 6:47 - 6:49
    لە گەڕەکی هەژار و شوێنە
    نایاساییەکاندا دەژین.
  • 6:49 - 6:56
    هەموو شارێکی باشووری زەوی گەڕەکی
    هەژارنشینی هەیە بە قەبارەی شارۆچکەیەک،
  • 6:56 - 6:58
    کایبێرا، لە نایرۆبی،
  • 6:59 - 7:01
    دهاراڤی لە مومبای،
  • 7:03 - 7:06
    خایلیتشا لە ئەفریقای باشوور، و
    چەندینی تریش.
  • 7:07 - 7:10
    بەشێوەیەکی سەرەتایی، هەموویان
    لەسەر پاشەڕۆ و زەوییە چۆڵکراوەکان بوون
  • 7:10 - 7:12
    کە شارەکان گرنگییان پێ نەدابوون
  • 7:13 - 7:14
    لەگەڵ گەشەکردنی شارەکان،
  • 7:14 - 7:17
    هەژارەکان دەستیان کردووە بە بنیاتنان
    لەسەر ئەم زەوییانە
  • 7:17 - 7:19
    بەدرێژایی کات نرخیان زیادکردوون.
  • 7:20 - 7:23
    ئێستا ئەو زەوییانە بوون بە شوێنی
    بایەخی بازرگانی و
  • 7:23 - 7:26
    هەمووان پارچەیان لەو زەوییانە دەوێت.
  • 7:26 - 7:30
    کەواتە چۆن شارەکان و ئەوانەی لە دەسەڵاتان
    مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن؟
  • 7:31 - 7:34
    وێرانیان دەکەن و پێیان چۆڵ دەکەن و
  • 7:34 - 7:37
    دووریان دەخەنەوە لە شارەکانیان و
    ئابوورییەکانیان
  • 7:37 - 7:40
    بۆ ئەوەی پێکهاتەی بنچینەیی
    نوێ بنیات بنێن.
  • 7:41 - 7:44
    دەیانخەنە ناو تەلاری ستوونییەوە،
  • 7:45 - 7:48
    کە لە ڕاستیدا لەمە دەچێت.
  • 7:49 - 7:51
    ئێستا کە زۆریان لێ بنیات دەنرێت،
  • 7:51 - 7:53
    هەواگۆڕکێ و ڕووناکی سرووشتیان نابێت،
  • 7:53 - 7:55
    زۆرجار دەبنە هۆی بارودۆخی ناتەندروست.
  • 7:57 - 7:59
    ئێستا، لەلایەک،
  • 7:59 - 8:02
    خەڵکی هەژار بەشداری ناکەن
    لە دانانی نەخشەکاندا،
  • 8:02 - 8:05
    جۆرێتی بنیاتنانەکەشی خراپە.
  • 8:05 - 8:07
    لە لایەکی تریش،
  • 8:07 - 8:09
    تێناگەن لەوەی چۆن
    شوێنەکانی خۆیان ڕابگرن،
  • 8:09 - 8:13
    پێدانی پسووڵە، هەڵگرتنی تۆمار،
    درووستکردنی کۆمەڵگەکان --
  • 8:13 - 8:15
    ئەمە هەموو کات قورسە بۆیان.
  • 8:17 - 8:21
    بەهۆی ناچارکردنیان بۆ چوونە ناو
    ئەم کۆمەڵگە ڕەسمییەوە،
  • 8:21 - 8:24
    دەرئەنجام دوای چەند ساڵێک
    ئاوا دەر دەکەون.
  • 8:25 - 8:27
    چونکە بەڕەسمیکردن بەرهەم نییە،
  • 8:27 - 8:28
    پرۆسەیە.
  • 8:28 - 8:32
    ڕۆشتن لە ناڕەسمییەوە بۆ ڕەسمی
    بۆ خەڵکی هەژار گەشتێکە.
  • 8:32 - 8:34
    قبوڵکردن و خۆگونجاندنەکەی کاتی دەوێت.
  • 8:36 - 8:39
    ئەو کاتەشی هەڵبژاردنەکەت نادرێتێ،
  • 8:39 - 8:40
    ئاوای لێدێت،
  • 8:40 - 8:43
    کە دەترسم لە داهاتووا،
    ئەمانە ببن بە گەڕەکە هەژارەکان.
  • 8:45 - 8:47
    ئێستا لەجیاتی ئەوەی ئەمە بکەیت،
  • 8:47 - 8:49
    چی دەبێت ئەگەر شوێنی
    خەڵکە هەژارەکە بکەینەوە و
  • 8:50 - 8:52
    هەڵبژاردنی ئەوەیان بدەینێ
    ببن بە بەشێک لە شارەکانمان و
  • 8:52 - 8:54
    لە شوێنی خۆیاندا پەرەیان پێبەین،
  • 8:54 - 8:57
    خزمەتگوزاری بنچینەییان بدەینێ،
    وەک ئەم وێنەیە؟
  • 8:59 - 9:02
    ئێستا چی ڕوودەدات ئەگەر شار و
    حکومەتەکان بتوانن پێکەوە کار بکەن،
  • 9:02 - 9:05
    ئەگەر حکومەت دان بە
    خەڵکە هەژارەکەدا بنێت،
  • 9:05 - 9:07
    پێکەوە بتوانن بنیاتی بنێن؟
  • 9:07 - 9:09
    ئەمە موکوروە.
  • 9:10 - 9:12
    دانیشتگەیەکی گەورەی ناڕەسمییە لە نایرۆبی.
  • 9:12 - 9:15
    یەکێکە لە گەورەترین دانیشتگەکانی ئەفریقا.
  • 9:15 - 9:17
    ماڵی سێسەد هەزار کەسە
  • 9:17 - 9:20
    بەدرێژایی شەش سەد و پەنجا ئەکرە زەوی.
  • 9:21 - 9:23
    بۆ تێگەشتن لەوە،
  • 9:23 - 9:25
    وەک ئەوە وایە دانیشتووانی
    پیتسبۆرگ چڕبکەیتەوە
  • 9:25 - 9:27
    لەناو پارکی ناوەندی نیو یۆرک.
  • 9:28 - 9:30
    ئەوە موکوروە.
  • 9:31 - 9:33
    کەواتە بیهێنەرە بەرچاوت،
  • 9:33 - 9:35
    ئەمە بارودۆخی نیشتەجێبوونە.
  • 9:37 - 9:39
    ئەمەش ئەوەیە کە لە نێوانیاندایە.
  • 9:41 - 9:44
    کەواتە ژیان لە موکورو چۆنە،
    بە کورتی باسی بکەین؟
  • 9:45 - 9:49
    پێنجسەد و پەنجا کەس
    یەک بەلۆعە بەکاردەهێنن و
  • 9:49 - 9:51
    نۆ هێندە پارە دەدەن
  • 9:51 - 9:54
    بەراورد بە هەر کەسێکی تری ناو شارەکە،
  • 9:54 - 9:56
    تەنیا لەبەر ئەوەی بناغەی
    دابینکردنی ئاو نییە و
  • 9:56 - 9:57
    ئاو دەفرۆشرێت.
  • 9:59 - 10:03
    زۆرێک لە کارکردنەوە دێنەوە ماڵەوە و
    دەبینن خانووەکانیان نەماوە،
  • 10:03 - 10:05
    یان تەخت کراون،
  • 10:05 - 10:06
    یان سووتێنراون.
  • 10:09 - 10:11
    دوای بێزاربوون لەم دۆخە،
  • 10:11 - 10:14
    ڕێکخراوێک درووستبوو لە دانیشتووانەکە
    بەناوی مونگانۆ
  • 10:14 - 10:16
    بڕیاری دا شتێک بکات لەوبارەیەوە.
  • 10:16 - 10:18
    لە چوار ساڵدا،
  • 10:18 - 10:22
    بیست هەزار دانیشتوویان ڕێکخست
    بۆ کۆکردنەوەی زانیاری،
  • 10:22 - 10:25
    نەخشە دانان بۆ پێکهاتەکان و
    پێکەوە لکاندنیان.
  • 10:26 - 10:28
    پلانەکە زۆر سادە بوو --
  • 10:28 - 10:30
    تەنیا چوار شتیان دەویست.
  • 10:30 - 10:32
    ئاوی پاک،
  • 10:32 - 10:34
    تەوالێت، ڕێگەیەکی شایستە و
  • 10:34 - 10:37
    لەهەمووشی گرنگتر، شوێنیان پێ چۆڵ نەکرێت.
  • 10:39 - 10:42
    ئەمەیان خستە بەردەمی
    حکومەتی نایرۆبی.
  • 10:42 - 10:45
    بۆ یەکەم جار لە مێژودا،
  • 10:45 - 10:47
    شارێک ڕازی بوو لەسەر ئەو کارە.
  • 10:48 - 10:50
    شاری نایرۆبی، حکومەتی کینیا،
  • 10:50 - 10:53
    موکوری وەک شوێنێکی
    نەخشەبۆداڕێژراوی تایبەت دانا،
  • 10:53 - 10:56
    واتە خەڵکەکە دەیانتوانی بۆخۆیان
    نەخشەی شوێنەکەیان دابنێن.
  • 10:56 - 11:00
    خەڵکەکە دەتوانن خۆیان شێوازی ژیان و
    ئەرکەکانی کۆمەڵگەکە دیاری بکەن،
  • 11:00 - 11:03
    چونکە ئەو شێوازی ژیانەی بۆ
    دانیشتووانی ڕەسمییە،
  • 11:03 - 11:05
    بۆ شوێنێکی ناڕەسمی نابێت.
  • 11:06 - 11:09
    ئەوە واتای چی دەگەیەنێت؟
  • 11:09 - 11:11
    ئەگەر ئەمانە ڕێگەکانی
    موکورو بن،
  • 11:11 - 11:15
    دەبینیت لەسەر هەردوولای ڕێگەکە
    خانوو هەیە.
  • 11:16 - 11:19
    ئێستا بۆ ئەوەی پاسێکی شار بهێنیت،
  • 11:19 - 11:20
    بەپێی ستانداردەکان،
  • 11:20 - 11:24
    پێویستە ڕێگەیەکی بیست و پێنج مەتری هەبێت.
  • 11:25 - 11:29
    ئەوەش واتای داگیرکردنی لە سەدا
    بیست و پێنجی شوێنەکە یەت --
  • 11:29 - 11:31
    ئەوەش خەڵکێکی زۆر دەکات.
  • 11:32 - 11:36
    بۆیە لەجیاتی ئەوەی ئەوە بکەن،
    ڕێگەیەکی دوازدە مەتریمان دانا،
  • 11:36 - 11:39
    کە پێکهاتەکەی بە گەورەیی هێشتەوە و
    پاسیشی هێنا بۆ شارەکە
  • 11:39 - 11:41
    بێ ئەوەی شوێنی زۆر داگیربکات.
  • 11:42 - 11:46
    نموونەیەکی تر،
    با باسی تەوالێتە گشتییەکان بکەین.
  • 11:46 - 11:48
    لە ناوچەیەکی چڕدا،
  • 11:48 - 11:51
    کە شوێنی تەوالێتی تایبەتی نابێتەوە،
  • 11:51 - 11:53
    وەک تەوالێتە گشتییەکانی هەمانە لێرە.
  • 11:54 - 11:57
    بۆیە بەشێک دادەنێیت بۆ پیاوان و
    بەشێکیش بۆ ژنان.
  • 11:58 - 12:00
    بەڵام لەم بارودۆخەدا وێنای بکە.
  • 12:00 - 12:03
    کاتی قەرەباڵغی بەیانیان
    بۆ تەوالێتەکە،
  • 12:03 - 12:06
    کاتێک خەڵک بەپەلەن بۆ ئەوەی
    بچن و بگەنە تەوالێت و
  • 12:06 - 12:09
    لە سەرەیەکی پەنجا کەسیدا وەستابێتی،
  • 12:09 - 12:12
    مناڵێک لەپشتی گەورەیەکەوە وەستابێت،
  • 12:12 - 12:13
    کێ ئەیباتەوە؟
  • 12:14 - 12:16
    مناڵان لە دەرەوە دائەنیشن.
  • 12:17 - 12:19
    لەبەر ئەوە ژنان بڕیاریان دا
  • 12:19 - 12:22
    شوێنێکی دانیشتنی جیا دابنێن
    بۆ منداڵەکان.
  • 12:22 - 12:24
    کێ دەیتوانی بیر لە شتێکی ئاوا بکاتەوە؟
  • 12:25 - 12:28
    لێرەدا بیرۆکەکە ئەوەیە کە
    کاتێک خەڵکی هەژار هەڵدەبژێرن،
  • 12:28 - 12:30
    باشتر هەڵدەبژێرن.
  • 12:30 - 12:32
    ئەوە هەڵدەبژێرن کە بۆیان دەگونجێت.
  • 12:34 - 12:36
    بۆیە هەڵبژاردن هەموو شتێکە.
  • 12:36 - 12:38
    هێزیش بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکە دەدات.
  • 12:38 - 12:42
    پێویستمان بەوانەیە
    کە لە دەسەڵاتدان --
  • 12:42 - 12:44
    سیاسەتمەداران، سەرۆکەکان، حکومەتەکان،
  • 12:44 - 12:48
    تەلارسازەکان، پلان دانەرەکان،
    دەستگاکان، توێژەرەوەکان و
  • 12:48 - 12:52
    هەر یەکێکی تریش لە ئێمە
    ڕێز لەو هەڵبژاردنانە بگرین.
  • 12:53 - 12:57
    لەجیاتی هەڵبژاردنی ئەوەی ڕاستە
    بۆ خەڵک، بۆ هەژارەکان،
  • 12:57 - 13:00
    با دان بە هەڵبژاردنەکانی ئەواندا بنێین و
    هێزی زیاتریان بدەینێ.
  • 13:00 - 13:02
    بەو شێوەیە دەتوانین شاری باشتر و
  • 13:02 - 13:05
    گشتگیرتر بنیات بنێین بۆ داهاتوو،
  • 13:05 - 13:06
    وێنەی ئەو شارانە تەواو بکەین
  • 13:06 - 13:09
    کە بە هەڵبژاردنی خەڵکەکان
    خۆیان دروستکراون.
  • 13:09 - 13:10
    زۆر سوپاس.
  • 13:10 - 13:14
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چی ئەبێت ئەگەر هەژارەکان بەشێک بن لە نەخشەکێشانی شارەکان؟
Speaker:
سمروتی جوکور جۆهاری
Description:

نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهانا لە کۆمەڵگا ناڕەسمییەکان و گەڕەکە هەژارەکانا ئەژین، زۆربەی کات بێ پێکهاتەی بناغەیی وەک ئاوی پاک، تەوالێت و ڕێگای پێویست. نەخشەدانەری شار سمروتی جوکور جۆهاری ئەفسانەکانمان بۆ بەدرۆ ئەخاتەوە دەربارەی ئەم کۆمەڵگایانە و باسی چارەسەرە سادە و ئاسانەکان ئەکات کە یەنە کایەوە کاتێک حکومەتەکان و تەلارسازەکان پێکەوە کار ئەکەن لەگەڵ دانیشتووانەکاندا وەک لەوەی پرسیان پێنەکەن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:27

Kurdish (Central) subtitles

Revisions