Return to Video

ئەفسانەی مایای ئەستێرەی بەرەبەیان

  • 0:08 - 0:12
    چاک یک لە قوڵایی زەوییەوە بۆ ڕووی ئاستی
    دەریای ڕۆژهەڵات بەرز دەبێتەوە
  • 0:12 - 0:14
    دواتر دەگاتە بەهەشت.
  • 0:14 - 0:18
    کان ئاهاو، براکەی، بە دوای دەکەوێت.
  • 0:18 - 0:23
    سەڕەڕای ئەوەی کە چاک یک سەرەتا
    بەرزدەبێتەوە، بەڵام کین ئاهوا گەشاوەترە،
  • 0:23 - 0:26
    بۆیە، چاک ئیک بە دڵشکاوی
    دەگەڕێتەوە ناو زەوی
  • 0:26 - 0:29
    بۆ پلانگێڕان دژی براکەی.
  • 0:29 - 0:36
    لە ئەفسانەی ماییەکان، چاک یک وەک
    ڤینۆس و کین ئاهوا وەک خۆر دەناسرێن.
  • 0:36 - 0:39
    وەک خۆری بەیانیان و شەوان دەناسرێن،
  • 0:39 - 0:43
    ڤینۆس بە درێژایی ئاسمان دەجوڵێت و
    هەندێک جار پێش خۆرهەڵاتن دەردەکەوێت،
  • 0:43 - 0:47
    هەندێک جار دوای خۆرئاوابوون دەردەکەوێت،
    هەندێک جاریش هەر دەرناکەوێت.
  • 0:47 - 0:52
    مایا دێرینەکان، ئەم سوڕانەیان بە
    نزیکەی ٥٨٤ ڕۆژ لە ساڵێک دانابوو
  • 0:52 - 0:54
    زیاد لە هەزار ساڵ پێش ئێستا
  • 0:54 - 0:59
    تا ئێستاش بە وردی دەرکەوتنی
    ڤینۆس لە سەرانسەری جیهان
  • 0:59 - 1:01
    پێشبینی دەکات.
  • 1:01 - 1:04
    پێنج لەم دەورانانە دەکەنە ٨ ساڵ،
  • 1:04 - 1:07
    مایەکانیش شارەزای ئەم سوڕانە بوون.
  • 1:07 - 1:10
    ٥ شێوەیان بە چاک ئیک بەخشی بوو،
  • 1:10 - 1:16
    هەر دەورانێک لە دەورانەکانی ڤینۆس
    هەر سوڕانەوەیەکی ٨ ساڵی پێدەچێت.
  • 1:16 - 1:23
    لە ماوەی ٥٨٤ ڕۆژی ساڵدا، ڤینۆس ئێواران
    لە ئاسمان بۆ ماوەی ٢٥٠ ڕۆژ دەردەکەوێت،
  • 1:23 - 1:27
    دواتر بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بزر دەبێت و دواتر
    وەک خۆری بەیانیان دەردەکەوێت.
  • 1:27 - 1:32
    مایەکان گرنگی تایبەتییان بەو خاڵە دەدا:
  • 1:32 - 1:38
    بۆ یەکم جار ڤینۆس دەردەکەوێت پێش
    خۆر هەڵاتن دوای ئەوەی وون دەبێت.
  • 1:38 - 1:41
    لەم ڕۆژەدا، چاک ئێک لە
    ژێرزەمینەوە دەردەکەوێتەوە،
  • 1:41 - 1:45
    کە ڕم و تێرەکانی پێشان دەدات.
  • 1:45 - 1:47
    بۆ درووست کردنی کێشە لە جیهان،
  • 1:47 - 1:51
    پەلاماری براکەی و هاوپەیمانەکانی دەدات.
  • 1:51 - 1:56
    یەکەم ئامانجی، خوای
    ڕووناکی و ڕۆزیە: کاویلی.
  • 1:56 - 2:02
    چاک ئیک لە کۆتایی وەرزی باران بارین
    بەرز دەبێتەوە و بە ڕمەکانی کاویلی دەپێکێت.
  • 2:02 - 2:07
    ئەمەش دەبێتە درووست بوونی گەڕەلاوژێ
    و زیان گەیاندن بە خۆراک و تێکچوونی ئارامی
  • 2:07 - 2:10
    کۆمەڵایەتی تا کاویلی
    دووبارە لە دایک دەبێتەوە.
  • 2:10 - 2:13
    ٥٨٤ ڕۆژ دوای پەلاماردانی کاویلی،
  • 2:13 - 2:18
    چاک ئیک دەگەڕیتەوە بۆ چاودێری
    کردنی براکەی، خۆر.
  • 2:18 - 2:21
    هەموو شەوێک خۆر لە شێوەی
    جاگوارێک خۆی دەردەخات
  • 2:21 - 2:23
    لە جیهانی ژێرزەوی دەسوڕێتەوە.
  • 2:23 - 2:29
    تا کۆتایەکانی وەرزی وشکەساڵیی، چاک ئیک،
    جاگوارەکە پێش بەرزبوونەوەی بریندار دەکات.
  • 2:29 - 2:36
    خۆر بریندار دەبێت و زەوی
    دەکەوێتە دۆخی شەڕ و گەڕەلاوژێ .
  • 2:36 - 2:39
    قوربانی سێیەمی چاک ئیک،
    خواوەندی گەنمەشامییە،
  • 2:39 - 2:42
    کە ڕۆزی گشت مرۆڤەکان دابین دەکات.
  • 2:42 - 2:46
    چاک ئیک لە کاتی دروێنە برینداری دەکات.
  • 2:46 - 2:50
    لە ژێر زەوی نێژراوە و دانەوێڵەش،
    سەرچاوەی سەرەکی ژیان،
  • 2:50 - 2:53
    چیتر بەردەست نییە بۆ دانیشتوانی زەوی.
  • 2:53 - 2:58
    بەڵام خواوەندی گەنمەشامی دوای سێ مانگ لە
    شوینێکی نوێ دەردەکەوێتەوە:
  • 2:58 - 3:04
    ئەشکەوتی ڕۆژهەڵات کە بە حەوت ئاو ناسراوە،
    خۆراک بۆ مرۆڤ دەهێنێت.
  • 3:04 - 3:09
    کە کیسەڵی ئاک ناک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان
    بۆ ڕاگەیاندنی دەست پێکی هاوین،
  • 3:09 - 3:11
    چاک ئیک چوارەم قوربانی خۆی دەکاتە ئامانج.
  • 3:11 - 3:16
    لەگەڵ کوشتنی ئەم، خۆر و
    دابینکاری خۆراک، خەڵک
  • 3:16 - 3:20
    دەمرن و گەڕەلاوژێ باڵی
    بەسەر جیهان دەکێشێت.
  • 3:20 - 3:25
    بەڵام لەم گەڕەلاوژێیەدا، سیستمێکی
    نوێ لە لایەن هون ئاجو دروست دەبێت،
  • 3:25 - 3:28
    کە یەکێکە لە پاڵەوانە دوانە ناسراوەکان،
  • 3:28 - 3:31
    کە بە لەناوبەری خواوەندەکانی
    ژێر زەوی دەناسرێن.
  • 3:31 - 3:35
    نەوەیەکی نوێی مرۆڤ لە
    دانەوێڵە درووست دەبێت.
  • 3:35 - 3:38
    ئەم پارسەنگە تا سەر بەردەوام نابێت،
    لەگەڵ ئەوەشدا،
  • 3:38 - 3:43
    پێنجەم قوربانی چاک ئیک کەسێکی
    نەناسراوی ڕۆژئاوایە،
  • 3:43 - 3:46
    مردنی ئەو لە ناوەڕاستی وەرزی وشکەساڵی
  • 3:46 - 3:49
    زەوی دەلەرزێنێت و سیستەمەکەی
    هۆن ئاجوا تێکدەشکێنێت.
  • 3:49 - 3:54
    خواوەندەکان، شازادەکان و دانەوێڵە
    لە ناخی زەوی دەنێژرێن.
  • 3:54 - 3:58
    بەڵام ئەم سەرکەوتنەی چاک ئیک کاتی دەبێت.
  • 3:58 - 4:03
    سوڕی دوو براکە، زەوی و
    ڤینۆس، سوڕێکی بێکۆتایە
  • 4:03 - 4:08
    ئەوان بۆ دەسەڵاتداری دەجەنگن و
    پێنج قوربانییەکە دووبارە دەبێتەوە،
  • 4:08 - 4:12
    لە کاتێکدا جیهان لە نێوان گەڕەلاوژێ
    و ئارامی دێت و دەچێت
  • 4:12 - 4:14
    لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەستێرەی بەرەبەیان.
Title:
ئەفسانەی مایای ئەستێرەی بەرەبەیان
Speaker:
گابریاڵ ڤایل
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-mayan-myth-of-the-morning-star

چاک ئیک، ئەستێرەی بەرەبەیان، لە ژێرزەوییەوە هەڵدەستێتەوە بۆ دەریایی ڕۆژهەڵات، دواتر بۆ بەهەشت. براکەی، کین ئاهوا، خۆر، بەدوایدا بەرز دەبێتەوە. سەڕەڕای ئەوەی چاک ئیک سەرەتا بەرز دەبێتەوە، کین ئاهوا گەشاوەتر دەردەکەوێت و چاک ئیکی دڵشکاو دەگەڕێتەوە جیهانی ژێرزەمین بۆ کێشانی پلانی تۆڵە کردنەوە لە براکەی و هاوپەیمانەکانی. گابریالا ڤایل باسی ئەفسانەی مایەکانی ئەستێرەی بەرەبەیان دەکات.

وانەکە لە لایەن گابریلا ڤایلەوە ئامادەکراوە و لە لایەن Basa کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:16

Kurdish subtitles

Revisions