Return to Video

کچەکەم ، مەلالە

  • 0:01 - 0:05
    ،لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەریەکاندا
  • 0:05 - 0:10
    عادەتەن باوکەکان بە کوڕەکانیانەوە دەناسرێن
  • 0:10 - 0:14
    بەڵام من یەکێکم لەو باوکانەی
  • 0:14 - 0:16
    ،کە بە هۆی کچەکەمەوە ناسرام
  • 0:16 - 0:17
    .وە زۆر شانازیش ئەکەم بەمەوە
  • 0:17 - 0:22
    (چەپڵە لێدان)
  • 0:24 - 0:27
    مەلالە کەمپینەکەی بۆ داواکردنی خوێندن و
  • 0:27 - 0:30
    ،مافەکانی لە ٢٠٠٧ەوە دەست پێکرد
  • 0:30 - 0:34
    کاتێک لە ٢٠١١ ڕێز لە هەوڵەکانی گیراو
  • 0:34 - 0:38
    خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی گەنجانی پێبەخشرا
  • 0:38 - 0:39
    ،زۆر بەناوبانگ بوو
  • 0:39 - 0:43
    .بوو بە کچە گەنجە بەناوبانگەکەی وڵات
  • 0:43 - 0:47
    پێش ئەم شتانە ئەو بە ناوی منەوە بانگ ئەکرا
  • 0:47 - 0:50
    .بەڵام ئێستا من بە ناوی ئەوەوە ناسراوم
  • 0:51 - 0:52
    ،بەڕێزان
  • 0:52 - 0:56
    ،ئەگەر چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین
  • 0:56 - 0:58
    چیرۆکی ئافرەتان
  • 0:58 - 1:02
    ،باس لە نادادپەروەری
  • 1:02 - 1:04
    ،نایەکسانی
  • 1:04 - 1:09
    .توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکات
  • 1:09 - 1:11
    ،وەک ئەوەی دەبینن
  • 1:11 - 1:15
    ،لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا
  • 1:15 - 1:18
    ، هەر لە سەرەتاوە
  • 1:18 - 1:21
    ،کە کچێک لە دایک دەبێت
  • 1:21 - 1:25
    .خۆشحاڵی دەرنابڕن بە لەدایکبوونی
  • 1:25 - 1:27
    ،پێشوازی لێناکرێت
  • 1:27 - 1:30
    .لەلایەن دایک و باوکیەوە
  • 1:30 - 1:32
    دراوسێکان دێن و
  • 1:32 - 1:34
    ، دڵنەوایی دایکەکە دەکەن
  • 1:34 - 1:39
    .وە کەس پیرۆزبایی لە باوکەکە ناکات
  • 1:39 - 1:43
    دایکەکە زۆر غەمباردەبێت
  • 1:43 - 1:48
    .چونکە کچی بووە
  • 1:48 - 1:51
    ،کاتێک دایکێک یەکەم مناڵی کچ دەبێت
  • 1:51 - 1:55
    .بەهۆی ئەمەوە غەمبار دەبێت
  • 1:55 - 1:59
    ،کاتێک دووەم مناڵیشی هەر کچ دەبێت
  • 1:59 - 2:01
    دایکەکە شۆک دەبێت
  • 2:01 - 2:04
    ،کە ئەم جارە چاوەڕێ دەکات کوڕی ببێت
  • 2:04 - 2:07
    ،بەڵام دیسان کچی دەبێت
  • 2:07 - 2:13
    .ئیتر هەست بە تاوان دەکات وەکو تاوانبارێک
  • 2:13 - 2:16
    ،تەنها دایکەکە ئەم ئازارە ناچێژێت
  • 2:16 - 2:18
    ،بەڵکو کچە لەدایک بووەکەش دەیچێژێت
  • 2:18 - 2:20
    ،کە گەورە دەبێت
  • 2:20 - 2:23
    .ئەویش هەمان ئازار دەچێژێت
  • 2:23 - 2:25
    ،کە دەگاتە تەمەنی ٥ ساڵی
  • 2:25 - 2:28
    ،پێویستە بچێتە قوتابخانە
  • 2:28 - 2:30
    بەڵام لە ماڵەوە دەیهێڵنەوە
  • 2:30 - 2:34
    .کەچی براکانی داغڵ دەکرێن لە خوێندنگە
  • 2:34 - 2:37
    تا تەمەنی ١٢ ساڵی
  • 2:37 - 2:40
    . ژیانی کەمێک خۆشە
  • 2:40 - 2:41
    .خۆشی دەبینێت لە ژیان
  • 2:41 - 2:44
    دەتوانێت یاری بکات لەکۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی
  • 2:44 - 2:46
    وە ئەتوانێت بە کۆلانەکاندا بگەڕێت
  • 2:46 - 2:49
    .وەک پەپولە
  • 2:49 - 2:53
    ،بەڵام کە دەکەوێتە تەمەنی هەرزەکاریەوە
  • 2:53 - 2:55
    ،کە دەبێت بە ١٣ ساڵ
  • 2:55 - 2:59
    چوونەد ەرەوە لەماڵ قەدەغە دەکرێت لێی
  • 2:59 - 3:02
    .ئیلا دەبێت پیاوێکی وەک پاسەوان لەگەڵ بێت
  • 3:02 - 3:08
    .لە نێوان چواردیواری ماڵەوە حەپس دەکرێت
  • 3:08 - 3:13
    .ئیتر ناتوانێت ئازاد بێت
  • 3:13 - 3:16
    وەکو ناموسی
  • 3:16 - 3:19
    باوک و براکانی و
  • 3:19 - 3:22
    ، خێزانەکەی سەیر دەکرێت
  • 3:22 - 3:25
    وە ئەگەر سەرپێچی بکات
  • 3:25 - 3:28
    دژی ئەو یاسایانەی خێزانەکەی
  • 3:28 - 3:32
    .بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێت
  • 3:32 - 3:36
    ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە
    کە ئەم پێشێلکردنەی مافەکان
  • 3:36 - 3:38
    بەناوی شەرەفەوە
  • 3:38 - 3:41
    ،تەنها کاریگەری نابێت لەسەر ژیانی کچ
  • 3:41 - 3:43
    بەڵکو کاریگەریشی دەبێت لەسەر ژیانی
  • 3:43 - 3:48
    .کوڕ و پیاوەکانی خێزانەکە
  • 3:48 - 3:55
    ، خێزانێک دەناسم حەوت خوشک و یەک بران
  • 3:55 - 3:57
    ،ئەم تاقە برایەیان
  • 3:57 - 4:00
    ،کۆچی کردووە بۆ وڵاتانی کەنداو
  • 4:00 - 4:03
    بۆ نان پەیاکردن بۆ حەوت خوشک
  • 4:03 - 4:05
    ، و خێزانەکەی
  • 4:05 - 4:10
    لەبەر ئەوەی بە عەیبەی دەزانێت
  • 4:10 - 4:14
    ئەگەر خوشکەکانی فێری کارێک بن و
  • 4:14 - 4:16
    بچنە دەرێ لە ماڵ
  • 4:16 - 4:20
    .بۆ ئەوەی شتێک پەیاکەن و پێی بژین
  • 4:20 - 4:22
    ،ئەم کوڕە
  • 4:22 - 4:25
    خۆشیەکانی ژیانی خۆی
  • 4:25 - 4:29
    و خۆشبەختی خوشکەکانی
  • 4:29 - 4:33
    .کردووەتە قوربانی شتێک بەناوی ناموسەوە
  • 4:33 - 4:35
    وە بنەمایەکی تری
  • 4:35 - 4:37
    کۆمەڵگە پیاوسالارەکان
  • 4:37 - 4:40
    .ملکەچییە
  • 4:42 - 4:45
    بۆ ئەوەی پێت بڵێن کچێکی باشە
  • 4:45 - 4:50
    دەبێت بێدەنگ بیت ، فەقیر بیت
  • 4:51 - 4:54
    .وە دەبێت زۆر گوێڕایەڵ بیت
  • 4:55 - 4:56
    .ئەوە بنچینەکەیانە
  • 4:56 - 5:00
    کچە نمونەییەکان دەبێت زۆر بێدەنگ بن
  • 5:00 - 5:02
    دەبێت دەنگیان لێوە نەیەت
  • 5:02 - 5:05
    وە دەبێت قبوڵی هەموو بڕیارێکی
  • 5:05 - 5:07
    دایک و باوکیان
  • 5:07 - 5:11
    ،و گەورەکانیان بکەن
  • 5:11 - 5:13
    .تەنانەت ئەگەر حەزی پێشیان نەبێت
  • 5:13 - 5:16
    ئەگەرشوو بکات بە پیاوێک کە خۆشی ناوێت
  • 5:16 - 5:19
    یاخود ئەگەر شوو بکات بە پیاوێکی پیر
  • 5:19 - 5:21
    ،ئەبێت قبوڵی بکات
  • 5:21 - 5:23
    لەبەر ئەوەی نایەوێت پێی بووترێت
  • 5:23 - 5:26
    .کچێکی بێگوێیە
  • 5:26 - 5:28
    ئەگەربە مناڵی بەشووی بەن
  • 5:28 - 5:29
    .دەبێت قبوڵی بکات
  • 5:29 - 5:33
    .ئەگینا پێی دەوترێت بێگوێ
  • 5:33 - 5:36
    باشە دوای ئەمە چی ڕووئەدات؟
  • 5:36 - 5:38
    ، هەروەک ئەوەی دەوترێت
  • 5:38 - 5:40
    کچە دەدەن بە شوو، دەگوازرێتەوە
  • 5:40 - 5:45
    ئیتر ئەم ئافرەتە مناڵی دەبێت ودەبێتە دایک
  • 5:45 - 5:48
    نەگبەتیەکەش لەوەدایە
  • 5:48 - 5:51
    ،کە ئەم دایکە
  • 5:51 - 5:54
    بەهەمان شێوەی خۆی کە پەروەردەکراوە
  • 5:54 - 5:55
    کچەکەی فێر دەکات
  • 5:55 - 5:59
    وە هەمان ئەو شتانە فێری کوڕەکانی دەکات
    کە بەناوی شەرەفەوە مافی ئافرەت پێشێل بکەن
  • 5:59 - 6:04
    وە ئەم توندڕەویەشیان
    نەوە بە نەوە بۆدەمێنێتەوە
  • 6:06 - 6:09
    ،بەڕێزان
  • 6:09 - 6:12
    دەتوانین ئەم حاڵە خراپەی
  • 6:12 - 6:15
    چەندین ملیۆن ئافرەت بگۆرین
  • 6:15 - 6:17
    ،ئەگەر جیاواز بیربکەینەوە
  • 6:17 - 6:21
    ،ئەگەر پیاوان و ژنان جیاواز بیر بکەنەوە
  • 6:21 - 6:25
    ئەگەرئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خەڵکی
    کۆمەڵگە عەشایەری و پیاوسالاریەکانن
  • 6:25 - 6:27
    ،لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا
  • 6:27 - 6:30
    هەندێک نەریتی
  • 6:30 - 6:35
    ، خێزانی و کۆمەڵایەتی بشکێنن
  • 6:35 - 6:40
    وە ئەگەر یاسا نا دادپەروەرییەکانی
  • 6:40 - 6:43
    ،سیستەمی وڵاتەکەیان لابەرن
  • 6:43 - 6:45
    کە دژی مافە بنەڕەتیەکانی
  • 6:45 - 6:47
    .ئافرەتانە
  • 6:49 - 6:54
    خوشک و برایانی خۆشەویست
    کاتێک مەلالە لە دایک بوو
  • 6:54 - 6:56
    ،بۆ یەکەم جار
  • 6:56 - 6:57
    ،باوەڕبکەن
  • 6:57 - 7:02
    لە ڕاستیدا زۆر مناڵی تازە لەدایک بووم
    خۆش ناوێت
  • 7:02 - 7:06
    بەڵام کە چووم و سەیری چاوەکانی کچەکەمم کرد
  • 7:06 - 7:08
    ،باوەڕبکەن
  • 7:08 - 7:12
    . هەستم بە شەرەفێکی گەورە کرد
  • 7:12 - 7:14
    ،وە پێش ئەوەی لە دایک ببێت
  • 7:14 - 7:17
    ،بیرم کردەوە چ ناوێکی لێ بنێم
  • 7:17 - 7:21
    وە سەرسام بووم بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی
  • 7:21 - 7:25
    .شەڕکەری ئازادی لە ئەفغانستان
  • 7:25 - 7:30
    ،کە ناوی (مەلالەی مێوەند) بوو
  • 7:30 - 7:34
    .بۆیە کچەکەم لەوەوە ناونا مەلالە
  • 7:34 - 7:37
    چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی
  • 7:37 - 7:39
    ،کچەکەم مەلالە
  • 7:39 - 7:40
    کوڕی پورم هات
  • 7:40 - 7:42
    هات بۆ ماڵمان
  • 7:42 - 7:45
    و بەڕێکەوت
  • 7:45 - 7:48
    درەختی خێزانەکەمان(شجرة العائلة)ی هێنابوو
  • 7:48 - 7:51
    ،درەختی خێزانی یوسفزەی
  • 7:51 - 7:54
    ،کە سەیری درەختی خێزانەکەمانم کرد
  • 7:54 - 8:00
    هەتا ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە
    باوانمانی تێدا نوسرابوو
  • 8:00 - 8:04
    بەڵام کە سەیرم کرد تەنها
    ناوی پیاوەکان نوسرابوون
  • 8:04 - 8:07
    قەڵەمەکەم هەڵگرت
  • 8:07 - 8:09
    ،و لە ناوەکەی خۆمەوە خەتێکم کێشا
  • 8:09 - 8:12
    "و نووسیم ''مەلالە
  • 8:14 - 8:16
    ،وە کە گەورە بوو
  • 8:16 - 8:20
    ،کە بوو بە چوار ساڵ و نیو
  • 8:20 - 8:23
    . داغڵم کرد لە مەکتەبەی خۆم
  • 8:23 - 8:26
    لەوانەیە پێتان سەیر بێت
  • 8:26 - 8:29
    کە باسی داغڵکردنی
    کچەکەم دەکەم لە قوتابخانە؟
  • 8:29 - 8:31
    .بەڵێ، پێویستە باسی بکەم
  • 8:31 - 8:34
    ،ئەمە شتێکی ئاساییە لە کەنەدا
  • 8:34 - 8:38
    ،لە ئەمەریکا ،و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر
  • 8:38 - 8:40
    ،بەڵام لە وڵاتە فەقیرەکاندا
  • 8:40 - 8:44
    ،وە لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەرەکاندا
  • 8:44 - 8:47
    .ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە ژیانی کچێکدا
  • 8:47 - 8:51
    داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە
  • 8:51 - 8:57
    . مانای ناساندنی ناو و ناسنامەی کچەکەیە
  • 8:57 - 8:59
    داغڵکردنی کچێک لە قوتابخانە
  • 8:59 - 9:02
    ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کچە چووەتە
    دنیای خەون
  • 9:02 - 9:04
    و خۆزگەکانیەوە
  • 9:04 - 9:07
    کە دەتوانێت ئیتر تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە
  • 9:07 - 9:11
    .بۆ دواڕۆژی خۆی
  • 9:11 - 9:13
    ، من پێنج خوشکم هەیە
  • 9:13 - 9:16
    ،کەسیان نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە
  • 9:16 - 9:18
    لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت
  • 9:18 - 9:22
    ،ئەگەر بڵێم، دوو هەفتە پێش ئێستا
  • 9:22 - 9:26
    ،کاتێک فۆرمی ڤیزای کەنەدام پڕدەکردەوە
  • 9:26 - 9:31
    ،لە بەشی خێزانیی فۆڕمەکەدا
  • 9:31 - 9:33
    نەمتوانی ناوی کۆتایی
  • 9:33 - 9:37
    . هەندێک لە خوشکەکانم بیرکەوێتەوە
  • 9:37 - 9:39
    هۆکارەکەشی ئەوەیە
  • 9:39 - 9:42
    هیچ کاتێک ناوەکانیانم
  • 9:42 - 9:48
    .لەسەر هیچ مامەڵەو دۆکیومێنتێک نەبینیوە
  • 9:48 - 9:51
    هەر لەبەر ئەمەش بوو
  • 9:51 - 9:54
    .بەهام بۆ کچەکەم دانا
  • 9:54 - 9:59
    ئەوەی باوکم نەیتوانی بیبەخشێت بە خوشکەکانم
  • 9:59 - 10:00
    ،و بە کچەکانی خۆی
  • 10:00 - 10:05
    . وتم دەبێت من بیبەخشم بە کچەکەم
  • 10:05 - 10:08
    لێهاتووی و زیرەکی
  • 10:08 - 10:11
    .کچەکەمم بەرز دەنرخاند
  • 10:11 - 10:14
    هانم دەدا کە لەگەڵم دانیشێت
  • 10:14 - 10:15
    .کاتێک هاوڕێکانم سەردانم دەکەن
  • 10:15 - 10:20
    هانم دەدا کە بێت لەگەڵما بۆ
    شوێن و کۆبنەوە جیاوازەکان
  • 10:20 - 10:22
    ،لەگەڵ ئەم هەموو هاندانەیا
  • 10:22 - 10:25
    .کەسایەتی کچەکەمم دروست دەکرد
  • 10:25 - 10:29
    .ئەم هاندانەشم تەنها بۆ مەلالە نەبوو
  • 10:29 - 10:32
    بەڵکوهەوڵی هەموو خوێندکارە
  • 10:32 - 10:36
    .کوڕ و كچەکانم بەرز دەنرخاند
  • 10:36 - 10:40
    من خوێندنم بۆ ڕزگار بوون
    لە کۆیلایەتی بەکارهێنا
  • 10:40 - 10:42
    ئەوەم فێری
  • 10:42 - 10:44
    خوێندکارە کچەکانم کردووە
  • 10:44 - 10:48
    .کە ملکەچ نەبن
  • 10:49 - 10:52
    ئەوەشم بە خوێندکارە کوڕەکانم وتووە
  • 10:52 - 10:58
    .کە فێری وانە ئەخلاقیە ساختەکان نەبن
  • 11:02 - 11:06
    ،خوشک و برایانی بەرێز
  • 11:06 - 11:10
    ،زۆرمان خەبات کرد بۆ مافەکانی ئافرەتان
  • 11:10 - 11:14
    ،وە جەنگاین بۆ مافی زیاتر
  • 11:14 - 11:18
    وە بۆ زیاتر و زیاتر جێکردنەوەی
    ئافرەت لە کۆمەڵگە
  • 11:18 - 11:21
    .بەڵام دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵدا
  • 11:21 - 11:24
    کە وەک دەردێکی کوشندە بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ
  • 11:24 - 11:27
    .بە تایبەتیش مافەکانی ئافرەت
  • 11:27 - 11:32
    .ئەوەش بە (تاڵیبانی کردن) بوو
  • 11:32 - 11:36
    کە بە هەموو جۆرێک
  • 11:36 - 11:38
    بەشداری کردنی ئافرەتانی لە
  • 11:38 - 11:44
    چالاکییە سیاسی و ئابوری و
    کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەت دەکردەوە
  • 11:44 - 11:48
    .بە سەدەها مەکتەب داخران
  • 11:48 - 11:54
    .چوونە قوتابخانە لە کچان قەدەغە کرا
  • 11:54 - 11:58
    بە زۆر پەچەیان بە ئافرەتان پۆشی
  • 11:58 - 12:01
    وە ڕێگەیان پێ نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ بازار
  • 12:01 - 12:04
    ، میوزیک ژەنەکانیان بێدەنگ دەکرد
  • 12:04 - 12:06
    بە قامچی لە کچانیان دەدا
  • 12:06 - 12:09
    .گۆرانیبێژەکانیان دەکوشت
  • 12:09 - 12:11
    ،بە ملیۆنان کەس ئازاریان دەچەشت
  • 12:11 - 12:14
    بەڵام کەسانێکی کەم داوای مافی خۆیان کرد
  • 12:14 - 12:16
    ئەوەش ترسناکترین شت بوو
  • 12:16 - 12:20
    کە داوای مافی خۆت بکەیت
  • 12:20 - 12:23
    لە کاتێکدا چواردەورت پڕە لەو کەسانەی
  • 12:23 - 12:26
    . خەڵک دەکوژن و لە جەڵدیان دەدەن
  • 12:26 - 12:30
    .ئەوە ترسناکترین شتە
  • 12:30 - 12:32
    ،لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا
  • 12:32 - 12:36
    مەلالە پێداگیری کرد لەسەر داواکردنی
  • 12:36 - 12:39
    . مافەکانی خوێندن
  • 12:39 - 12:43
    نووسی BBC یاداشتنامەیەکی بۆ سایتی
  • 12:43 - 12:45
    وەک خۆبەخشێک
  • 12:45 - 12:49
    ئامادە بوو بۆ بەڵگەنامەییەکانی
    (نیویۆرک تایمز)
  • 12:49 - 12:54
    .لەسەرچەندین سەکۆ تا توانی وتاری خوێندەوە
  • 12:54 - 12:58
    .دەنگی مەلالە بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی بوو
  • 12:58 - 13:03
    .وەک بەرزترین دەنگ بە هەموو دنیا گەیشت
  • 13:05 - 13:06
    هەر ئەمەش هۆکار بوو کە تاڵیبان
  • 13:06 - 13:11
    ،نەیتوانی بەرگەی ئەم کامپینەی مەلالە بگرێت
  • 13:11 - 13:14
    ،و لە ٩ی تشریینی یەکەمی ٢٠١٢
  • 13:14 - 13:19
    تەقەیان لێکرد و هێندەی نەمابوو
    کەلەی سەری ببڕێت
  • 13:19 - 13:24
    ئەو ڕۆژە کۆتایی دنیا بوو بۆ من و خێزانەکەم
  • 13:24 - 13:29
    . دنیا لەبەر چاوم ڕەش بوو
  • 13:29 - 13:31
    کاتێک کچەکەم
  • 13:31 - 13:34
    ،لە لێواری ژیان و مردن دا بوو
  • 13:34 - 13:38
    ،چرپاندم بە گوێچکەی هاوسەرەکەمدا
  • 13:38 - 13:41
    ئەمەی کە ڕوویدا بەسەر کچەکەماندا "
  • 13:41 - 13:45
    " هەمووی خەتای منە وانیە؟
  • 13:45 - 13:48
    ، هاوسەرەکەم یەکسەر وتی
  • 13:48 - 13:50
    .تکایە خۆت تاوانبارمەکە "
  • 13:50 - 13:53
    ،تۆ شتێکی راستت ئەنجامداوە
  • 13:53 - 13:55
    تۆ ژیانی خۆت خستە مەترسیەوە
  • 13:55 - 13:57
    ،لە پێناو ڕاستیدا
  • 13:57 - 13:58
    ،لە پێناو ئاشتیدا
  • 13:58 - 14:00
    ،وە لە پێناو خوێندندا
  • 14:00 - 14:02
    کچەکەشت ئیلهامی لە تۆوە وەرگرتوە
  • 14:02 - 14:04
    .وە هاتۆتە پاڵ تۆ
  • 14:04 - 14:06
    ئێوە هەردووکتان لەسەر حەق بوون
  • 14:06 - 14:10
    "خودا کچەکەمان دەپارێزێت
  • 14:10 - 14:13
    ،ئەم قسانەی ژنەکەم زۆر بەنرخ بوون بۆم
  • 14:13 - 14:17
    .وە چیتر ئەم پرسیارەم دووبارە نەکردەوە
  • 14:17 - 14:21
    ،کاتێک مەلالە لە نەخۆشخانە بوو
  • 14:21 - 14:24
    ئازارێکی زۆرسەختی دەچەشت
  • 14:24 - 14:27
    وە توشی سەریەشەیەکی زۆر توند بوو
  • 14:27 - 14:30
    ،چونکە دەماری دەمووچاوی پچڕابوو
  • 14:30 - 14:33
    لەم کاتەدا هاوسەرەکەم زۆر بێتاقەت بوو
  • 14:33 - 14:38
    تارماییەکی بێ ئومێدیم لەسەر
    دەموچاوی بەدی دەکرد
  • 14:38 - 14:44
    .بەڵام کچەکەم زۆر خۆڕاگر بوو
  • 14:44 - 14:46
    ،پێی دەووتین
  • 14:46 - 14:48
    لەگەڵ خەندەی لێوە لارەکانم و "
  • 14:48 - 14:51
    .دەموچاوە سڕەکەمدا ،من باشم
  • 14:51 - 14:53
    ." من باش دەبم. تکایە خەم مەخۆن
  • 14:53 - 14:55
    ، مەلالە سوکناییەک بوو بۆدڵمان
  • 14:55 - 14:58
    .وە دڵنەوایی دەکردین
  • 15:00 - 15:04
    ،خوشک و برایانی بەڕێز
  • 15:04 - 15:07
    لە مەلالەوە فێربووین دوبارە بەهێز بین
  • 15:07 - 15:10
    ،لە هەموو کاتە سەختەکاندا
  • 15:10 - 15:13
    من دڵخۆشم بەوەی ئەمەتان پێئەڵێم
  • 15:13 - 15:19
    کە جگە لەوەی کچەکەم ڕەمزێکە
  • 15:19 - 15:22
    ،بۆ مافەکانی ژنان و مناڵان
  • 15:22 - 15:27
    . مەلالە وەک هەر کچێکی ١٦ ساڵی تر وایە
  • 15:27 - 15:32
    ئەو وەک هەر کچێکی تر کە
    ئەرکی قوتابخانەی تەواو نەکردووە دەگری
  • 15:32 - 15:34
    ،دەمەقاڵێ دەکات لەگەڵ براکانی
  • 15:34 - 15:38
    .وە من بەمە زۆر دڵ خۆشم
  • 15:38 - 15:41
    ، خەڵک لێم دەپرسن
  • 15:41 - 15:44
    ئەو پەروەردە تایبەتە چیە کە وات کردووە
  • 15:44 - 15:47
    مەلالە کچێکی چاونەترس و ئازا
  • 15:47 - 15:51
    وە هەروەها دەنگ دلێر و خۆڕاگر دەرچووە؟
  • 15:51 - 15:57
    منیش پێیان دەڵێم
    پرسیارم لێ مەکەن لەبارەی ئەوەی چیم کردووە
  • 15:57 - 16:01
    پرسیاری ئەوەم لێ بکەن کە
    ڕێگریم لە چی نەکردووە
  • 16:01 - 16:07
    ،من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند
    .ئەوە وەڵامەکەیە
  • 16:07 - 16:09
    .زۆر سوپاستان دەکەم
  • 16:09 - 16:15
    (چەپڵە لێدان)
  • 16:15 - 16:19
    سوپاس. زۆر سوپاستان دەکەم
    (چەپڵە لێدان)
Title:
کچەکەم ، مەلالە
Speaker:
زەیودین یوسفزای
Description:

مامۆستایەکی پاکستانی زەیودین یوسفزای، ئەو ڕاستیە سادەیە بە بیر جیهان دەهێنەتەوە کە زۆر کەس نایانەوێت گوێیان لێبێت : ئافرەتان و پیاوان دەبێت هەلی یەکسانیان بۆ برەخسێنرێ لە بوارەکانی خوێندن ،خۆبەڕێوەبەری ، وە ناسنامەی سەربەخۆ. ئەم پیاوە چیرۆکی ژیانی خۆی وکچەکەی (مەلالە) کە لەلایەن تالیبانەوە لە ٢٠١٢ تەقەی لێدەکرێت بەهۆی پێداگیری کردنی بۆ چوون بۆ خوێندنگە دەگێڕێتەوە.
" بۆچی کچەکەم زۆر بەهێزە؟ "
". یوسفزەی دەڵێت "چونکە من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:36
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify accepted Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Nivin Burhan edited Kurdish subtitles for My daughter, Malala
Show all

Kurdish subtitles

Revisions