Return to Video

کچەکەم ، مەلالە

  • 0:01 - 0:05
    لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشاییەریەکاندا،
  • 0:05 - 0:10
    عادەتەن باوکەکان بە
    کوڕەکانیانەوە دەناسرێن،
  • 0:10 - 0:14
    بەڵام من یەکێکم لەو باوکانەی
  • 0:14 - 0:16
    کە بە هۆی کچەکەمەوە ناسرام،
  • 0:16 - 0:17
    و زۆر شانازیش بەمەوە دەکەم.
  • 0:17 - 0:22
    (چەپڵە لێدان)
  • 0:24 - 0:27
    مەلالە کەمپینەکەی بۆ داواکردنی خوێندن و
  • 0:27 - 0:30
    مافەکانی لە ٢٠٠٧ەوە دەست پێکرد،
  • 0:30 - 0:34
    کاتێک لە ٢٠١١ ڕێز لە هەوڵەکانی گیراو،
  • 0:34 - 0:38
    خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی گەنجانی پێبەخشرا،
  • 0:38 - 0:39
    زۆر بەناوبانگ بوو،
  • 0:39 - 0:43
    بوو بە کچە گەنجە بەناوبانگەکەی وڵات.
  • 0:43 - 0:47
    پێش ئەم شتانە ئەو بە
    ناوی منەوە بانگ دەکرا،
  • 0:47 - 0:50
    بەڵام ئێستا من بە ناوی ئەوەوە ناسراوم.
  • 0:51 - 0:52
    بەڕێزان،
  • 0:52 - 0:56
    ئەگەر چاوێک بە مێژووی مرۆڤایەتیدا بخشێنین،
  • 0:56 - 0:58
    چیرۆکی ئافرەتان
  • 0:58 - 1:02
    باس لە نادادپەروەری،
  • 1:02 - 1:04
    نایەکسانی،
  • 1:04 - 1:09
    توندوتیژی و چەوساندنەوە دەکات.
  • 1:09 - 1:11
    وەک ئەوەی دەبینن،
  • 1:11 - 1:15
    لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا،
  • 1:15 - 1:18
    هەر لە سەرەتاوە،
  • 1:18 - 1:21
    کە کچێک لە دایک دەبێت،
  • 1:21 - 1:25
    بە لەدایکبوونییەوە خۆشحاڵی دەرنابڕن.
  • 1:25 - 1:27
    پێشوازی لێناکرێت،
  • 1:27 - 1:30
    لەلایەن دایک و باوکیەوە.
  • 1:30 - 1:32
    دراوسێکان دێن و
  • 1:32 - 1:34
    دڵنەوایی دایکەکە دەکەن،
  • 1:34 - 1:39
    و کەس پیرۆزبایی لە باوکەکە ناکات.
  • 1:39 - 1:43
    دایکەکە زۆر غەمباردەبێت
  • 1:43 - 1:48
    چونکە کچی بووە.
  • 1:48 - 1:51
    کاتێک دایکێک یەکەم مناڵی کچ دەبێت،
  • 1:51 - 1:55
    بەهۆی ئەمەوە، غەمبار دەبێت.
  • 1:55 - 1:59
    کاتێک دووەم مناڵیشی هەر کچ دەبێت،
  • 1:59 - 2:01
    دایکەکە شۆک دەبێت،
  • 2:01 - 2:04
    کە ئەم جارە چاوەڕێ دەکات کوڕی ببێت،
  • 2:04 - 2:07
    بەڵام دیسان کچی دەبێت،
  • 2:07 - 2:13
    ئیتر وەکو تاوانبارێک هەست بە تاوان دەکات.
  • 2:13 - 2:16
    تەنها دایکەکە ئەم ئازارە ناچێژێت،
  • 2:16 - 2:18
    بەڵکو کچە لەدایک بووەکەش دەیچێژێت،
  • 2:18 - 2:20
    کە گەورە دەبێت،
  • 2:20 - 2:23
    ئەویش هەمان ئازار دەچێژێت.
  • 2:23 - 2:25
    کە دەگاتە تەمەنی ٥ ساڵی،
  • 2:25 - 2:28
    پێویستە بچێتە قوتابخانە،
  • 2:28 - 2:30
    بەڵام لە ماڵەوە دەیهێڵنەوە
  • 2:30 - 2:34
    کەچی براکانی لە خوێندنگە ناونوس دەکرێن.
  • 2:34 - 2:37
    تا تەمەنی ١٢ ساڵی،
  • 2:37 - 2:40
    ژیانی کەمێک خۆشە.
  • 2:40 - 2:41
    خۆشی لە ژیان دەبینێت.
  • 2:41 - 2:44
    دەتوانێت یاری بکات لە
    کۆڵان لەگەڵ هاوڕێکانی،
  • 2:44 - 2:46
    و دەتوانێت بە کۆلانەکاندا بگەڕێت
  • 2:46 - 2:49
    وەک پەپولەیەک.
  • 2:49 - 2:53
    بەڵام کە دەکەوێتە تەمەنی هەرزەکارییەوە،
  • 2:53 - 2:55
    کە دەبێت بە ١٣ ساڵ،
  • 2:55 - 2:59
    چوونە د ەرەوە لە ماڵ لێی قەدەغە دەکرێت
  • 2:59 - 3:02
    ئیلا دەبێت پیاوێکی وەک پاسەوان لەگەڵی بێت.
  • 3:02 - 3:08
    لە نێوان چوار دیواری ماڵەوە حەپس دەکرێت.
  • 3:08 - 3:13
    ئیتر ناتوانێت ئازاد بێت.
  • 3:13 - 3:16
    وەکو ناموسی
  • 3:16 - 3:19
    باوک و براکانی و
  • 3:19 - 3:22
    خێزانەکەی سەیر دەکرێت،
  • 3:22 - 3:25
    و ئەگەر سەرپێچی بکات
  • 3:25 - 3:28
    دژی ئەو یاسایانەی خێزانەکەی،
  • 3:28 - 3:32
    بە ناوی شەرەفەوە دەکوژرێت.
  • 3:32 - 3:36
    ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە
    کە ئەم پێشێلکردنەی مافەکان
  • 3:36 - 3:38
    بەناوی شەرەفەوە،
  • 3:38 - 3:41
    تەنها کاریگەری نابێت لەسەر ژیانی کچ،
  • 3:41 - 3:43
    بەڵکو کاریگەریشی دەبێت لەسەر ژیانی
  • 3:43 - 3:48
    کوڕ و پیاوەکانی خێزانەکە.
  • 3:48 - 3:55
    خێزانێک دەناسم حەوت خوشک و یەک بران،
  • 3:55 - 3:57
    ،ئەم تاقە برایەیان
  • 3:57 - 4:00
    کۆچی کردووە بۆ وڵاتانی کەنداو،
  • 4:00 - 4:03
    بۆ نان پەیاکردن بۆ حەوت خوشکەکەی
  • 4:03 - 4:05
    و دایک و تاوکی،
  • 4:05 - 4:10
    لەبەر ئەوەی بە عەیبەی دەزانێت
  • 4:10 - 4:14
    ئەگەر خوشکەکانی فێری کارێک بن و
  • 4:14 - 4:16
    بچنە دەرێ لە ماڵ
  • 4:16 - 4:20
    بۆ ئەوەی شتێک پەیدا بکەن و پێی بژین.
  • 4:20 - 4:22
    ئەم کوڕە،
  • 4:22 - 4:25
    خۆشیەکانی ژیانی خۆی
  • 4:25 - 4:29
    و خۆشبەختی خوشکەکانی
  • 4:29 - 4:33
    کردووەتە قوربانی شتێک بەناوی ناموسەوە.
  • 4:33 - 4:35
    و بنەمایەکی تری
  • 4:35 - 4:37
    کۆمەڵگە پیاوسالارەکان
  • 4:37 - 4:40
    ملکەچییە.
  • 4:42 - 4:45
    بۆ ئەوەی پێت بڵێن کچێکی باشە
  • 4:45 - 4:50
    دەبێت بێدەنگ بیت ، فەقیر بیت
  • 4:51 - 4:54
    و دەبێت زۆر گوێڕایەڵ بیت.
  • 4:55 - 4:56
    ئەوە بنچینەکەیانە.
  • 4:56 - 5:00
    کچە نمونەییەکان دەبێت زۆر بێدەنگ بن.
  • 5:00 - 5:02
    دەبێت دەنگیان لێوە نەیەت
  • 5:02 - 5:05
    و دەبێت قبوڵی هەموو بڕیارێکی
  • 5:05 - 5:07
    دایک و باوکیان
  • 5:07 - 5:11
    و گەورەکانیان بکەن،
  • 5:11 - 5:13
    تەنانەت ئەگەر حەزی پێشیان نەبێت.
  • 5:13 - 5:16
    ئەگەرشوو بکات بە پیاوێک کە خۆشی ناوێت
  • 5:16 - 5:19
    یاخود ئەگەر شوو بکات بە پیاوێکی پیر،
  • 5:19 - 5:21
    ئەبێت قبوڵی بکات،
  • 5:21 - 5:23
    لەبەر ئەوەی نایەوێت پێی بووترێت
  • 5:23 - 5:26
    کچێکی بێگوێیە.
  • 5:26 - 5:28
    ئەگەربە مناڵی بەشووی بدەن،
  • 5:28 - 5:29
    دەبێت قبوڵی بکات.
  • 5:29 - 5:33
    ئەگینا پێی دەوترێت بێگوێ.
  • 5:33 - 5:36
    باشە دوای ئەمە چی ڕووئەدات؟
  • 5:36 - 5:38
    هەروەک ئەوەی دەوترێت،
  • 5:38 - 5:40
    کچە دەدەن بە شوو، دەگوازرێتەوە،
  • 5:40 - 5:45
    ئیتر ئەم ئافرەتە مناڵی دەبێت ودەبێتە دایک.
  • 5:45 - 5:48
    نەگبەتیەکەش لەوەدایە
  • 5:48 - 5:51
    کە ئەم دایکە،
  • 5:51 - 5:54
    بەهەمان شێوەی خۆی کە پەروەردەکراوە
  • 5:54 - 5:55
    کچەکەی فێر دەکات
  • 5:55 - 5:59
    و هەمان ئەو شتانە فێری کوڕەکانی دەکات
    کە بەناوی شەرەفەوە مافی ئافرەت پێشێل بکەن.
  • 5:59 - 6:04
    و ئەم توندڕەویەشیان
    نەوە بە نەوە بۆیان دەمێنێتەوە.
  • 6:06 - 6:09
    بەڕێزان،
  • 6:09 - 6:12
    دەتوانین ئەم حاڵە خراپەی
  • 6:12 - 6:15
    چەندین ملیۆن ئافرەت بگۆرین
  • 6:15 - 6:17
    ،ئەگەر جیاواز بیربکەینەوە،
  • 6:17 - 6:21
    ئەگەر پیاوان و ژنان جیاواز بیر بکەنەوە،
  • 6:21 - 6:25
    ئەگەرئەو پیاو و ئافرەتانەی کە خەڵکی
    کۆمەڵگە عەشایەری و پیاوسالاریەکانن
  • 6:25 - 6:27
    لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا،
  • 6:27 - 6:30
    هەندێک نەریتی
  • 6:30 - 6:35
    خێزانی و کۆمەڵایەتی بشکێنن،
  • 6:35 - 6:40
    و ئەگەر یاسا نا دادپەروەرییەکانی
  • 6:40 - 6:43
    سیستەمی وڵاتەکەیان لابەرن،
  • 6:43 - 6:45
    کە دژی مافە بنەڕەتیەکانی
  • 6:45 - 6:47
    ئافرەتانە.
  • 6:49 - 6:54
    خوشک و برایانی خۆشەویست،
    کاتێک مەلالە لە دایک بوو،
  • 6:54 - 6:56
    بۆ یەکەم جار،
  • 6:56 - 6:57
    باوەڕبکەن،
  • 6:57 - 7:02
    لە ڕاستیدا، زۆر مناڵی تازە لەدایک بووم
    خۆش ناوێت،
  • 7:02 - 7:06
    بەڵام کە چووم و سەیری
    چاوەکانی کچەکەمم کرد،
  • 7:06 - 7:08
    باوەڕبکەن،،
  • 7:08 - 7:12
    هەستم بە شەرەفێکی گەورە کرد.
  • 7:12 - 7:14
    و پێش ئەوەی لە دایک ببێت،
  • 7:14 - 7:17
    بیرم کردەوە چ ناوێکی لێ بنێم،
  • 7:17 - 7:21
    و سەرسام بووم بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی
  • 7:21 - 7:25
    شەڕکەری ئازادی لە ئەفغانستان.
  • 7:25 - 7:30
    کە ناوی (مەلالەی مێوەند) بوو،
  • 7:30 - 7:34
    بۆیە کچەکەم لەوەوە ناونا مەلالە.
  • 7:34 - 7:37
    چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی،
  • 7:37 - 7:39
    کچەکەم مەلالە لەدایک بوو،
  • 7:39 - 7:40
    کوڕی پورم هات --
  • 7:40 - 7:42
    هات بۆ ماڵمان --
  • 7:42 - 7:45
    و بەڕێکەوت
  • 7:45 - 7:48
    درەختی خێزانەکەمان
    (شجرة العائلة)ی هێنابوو،
  • 7:48 - 7:51
    درەختی خێزانی یوسفزەی،
  • 7:51 - 7:54
    کە سەیری درەختی خێزانەکەمانم کرد،
  • 7:54 - 8:00
    هەتا ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە
    باوانمانی تێدا نوسرابوو.
  • 8:00 - 8:04
    بەڵام کە سەیرم کرد تەنها
    ناوی پیاوەکان نوسرابوون،
  • 8:04 - 8:07
    قەڵەمەکەم هەڵگرت،
  • 8:07 - 8:09
    و لە ناوەکەی خۆمەوە خەتێکم کێشا،
  • 8:09 - 8:12
    و نووسیم ''مەلالە."
  • 8:14 - 8:16
    و کە گەورە بوو،
  • 8:16 - 8:20
    کە بوو بە چوار ساڵ و نیو،
  • 8:20 - 8:23
    لە مەکتەبەی خۆم ناونوسم کرد.
  • 8:23 - 8:26
    لەوانەیە پێتان سەیر بێت
  • 8:26 - 8:29
    کە باسی ناونوسینی
    کچەکەم دەکەم لە قوتابخانە؟
  • 8:29 - 8:31
    .بەڵێ، پێویستە باسی بکەم.
  • 8:31 - 8:34
    ئەمە شتێکی ئاساییە لە کەنەدا،
  • 8:34 - 8:38
    لە ئەمەریکا ،و وڵاتە پێشکەوتووەکانی تر،
  • 8:38 - 8:40
    بەڵام لە وڵاتە فەقیرەکاندا،
  • 8:40 - 8:44
    و لە کۆمەڵگە پیاوسالار و عەشایەرەکاندا،
  • 8:44 - 8:47
    ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە ژیانی کچێکدا.
  • 8:47 - 8:51
    ناونوسکردنی کچێک لە قوتابخانە
  • 8:51 - 8:57
    مانای ناساندنی ناو و ناسنامەی کچەکەیە.
  • 8:57 - 8:59
    ناونوسکردنی کچێک لە قوتابخانە
  • 8:59 - 9:02
    ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کچە چووەتە
    دنیای خەون
  • 9:02 - 9:04
    و خۆزگەکانیەوە
  • 9:04 - 9:07
    کە دەتوانێت ئیتر تواناکانی خۆی بدۆزێتەوە
  • 9:07 - 9:11
    بۆ دواڕۆژی خۆی.
  • 9:11 - 9:13
    من پێنج خوشکم هەیە،
  • 9:13 - 9:16
    کەسیان نەیانتوانیوە بچنە خوێندنگە،
  • 9:16 - 9:18
    لەوانەیە سەرتان بسوڕمێت،
  • 9:18 - 9:22
    ئەگەر بڵێم، دوو هەفتە پێش ئێستا،
  • 9:22 - 9:26
    کاتێک فۆرمی ڤیزای کەنەدام پڕدەکردەوە،
  • 9:26 - 9:31
    لە بەشی خێزانیی فۆڕمەکەدا،
  • 9:31 - 9:33
    نەمتوانی ناوی کۆتایی
  • 9:33 - 9:37
    هەندێک لە خوشکەکانم بیرکەوێتەوە.
  • 9:37 - 9:39
    هۆکارەکەشی ئەوەیە
  • 9:39 - 9:42
    هیچ کاتێک ناوەکانیانم
  • 9:42 - 9:48
    لەسەر هیچ مامەڵە و دۆکیومێنتێک نەبینیوە.
  • 9:48 - 9:51
    هەر لەبەر ئەمەش بوو
  • 9:51 - 9:54
    بەهام بۆ کچەکەم دانا.
  • 9:54 - 9:59
    ئەوەی باوکم نەیتوانی بیبەخشێت بە خوشکەکانم
  • 9:59 - 10:00
    و بە کچەکانی خۆی،
  • 10:00 - 10:05
    وتم دەبێت من بیبەخشم بە کچەکەم.
  • 10:05 - 10:08
    لێهاتووی و زیرەکی
  • 10:08 - 10:11
    کچەکەمم بەرز دەنرخاند.
  • 10:11 - 10:14
    هانم دەدا کە لەگەڵم دانیشێت
  • 10:14 - 10:15
    کاتێک هاوڕێکانم سەردانم دەکەن.
  • 10:15 - 10:20
    هانم دەدا کە بێت لەگەڵمدا بۆ
    شوێن و کۆبنەوە جیاوازەکان.
  • 10:20 - 10:22
    لەگەڵ ئەم هەموو هاندانەدا،
  • 10:22 - 10:25
    کەسایەتی کچەکەمم دروست دەکرد.
  • 10:25 - 10:29
    ئەم هاندانەشم تەنها بۆ مەلالە نەبوو.
  • 10:29 - 10:32
    بەڵکوهەوڵی هەموو خوێندکارە
  • 10:32 - 10:36
    کوڕ و كچەکانم بەرز دەنرخاند.
  • 10:36 - 10:40
    من خوێندنم بۆ ڕزگار بوون
    لە کۆیلایەتی بەکارهێنا.
  • 10:40 - 10:42
    ئەوەم فێری
  • 10:42 - 10:44
    خوێندکارە کچەکانم کردووە،
  • 10:44 - 10:48
    کە ملکەچ نەبن.
  • 10:49 - 10:52
    ئەوەشم بە خوێندکارە کوڕەکانم وتووە
  • 10:52 - 10:58
    کە فێری وانە ئەخلاقیە ساختەکان نەبن.
  • 11:02 - 11:06
    خوشک و برایانی بەرێز،
  • 11:06 - 11:10
    زۆرمان خەبات کرد بۆ مافەکانی ئافرەتان،
  • 11:10 - 11:14
    و جەنگاین بۆ مافی زیاتر،
  • 11:14 - 11:18
    و بۆ زیاتر و زیاتر جێکردنەوەی
    ئافرەت لە کۆمەڵگە.
  • 11:18 - 11:21
    بەڵام دیاردەیەکی نوێ سەری هەڵدا.
  • 11:21 - 11:24
    کە وەک دەردێکی کوشندە بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ
  • 11:24 - 11:27
    بە تایبەتیش مافەکانی ئافرەت؟
  • 11:27 - 11:32
    ئەوەش بە (تاڵیبانی کردن) بوو.
  • 11:32 - 11:36
    کە بە هەموو جۆرێک
  • 11:36 - 11:38
    بەشداری کردنی ئافرەتانی لە
  • 11:38 - 11:44
    چالاکییە سیاسی و ئابوری و
    کۆمەڵایەتیەکاندا ڕەت دەکردەوە.
  • 11:44 - 11:48
    بە سەدەها مەکتەب داخران.
  • 11:48 - 11:54
    چوونە قوتابخانە لە کچان قەدەغە کرا.
  • 11:54 - 11:58
    بە زۆر پەچەیان بە ئافرەتان پۆشی
  • 11:58 - 12:01
    و ڕێگەیان پێ نەدەدرا بچنە دەرەوە بۆ بازار.
  • 12:01 - 12:04
    میوزیک ژەنەکانیان بێدەنگ دەکرد،
  • 12:04 - 12:06
    بە قامچی لە کچانیان دەدا
  • 12:06 - 12:09
    گۆرانیبێژەکانیان دەکوشت.
  • 12:09 - 12:11
    بە ملیۆنان کەس ئازاریان دەچەشت،
  • 12:11 - 12:14
    بەڵام کەسانێکی کەم داوای مافی خۆیان کرد،
  • 12:14 - 12:16
    ئەوەش ترسناکترین شت بوو
  • 12:16 - 12:20
    کە داوای مافی خۆت بکەیت
  • 12:20 - 12:23
    لە کاتێکدا چواردەورت پڕە لەو کەسانەی،
  • 12:23 - 12:26
    خەڵک دەکوژن و لە جەڵدیان دەدەن.
  • 12:26 - 12:30
    ئەوە ترسناکترین شتە.
  • 12:30 - 12:32
    لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا،
  • 12:32 - 12:36
    مەلالە پێداگیری کرد لەسەر داواکردنی
  • 12:36 - 12:39
    مافەکانی خوێندن.
  • 12:39 - 12:43
    یاداشتنامەیەکی بۆ سایتی BBC نووسی،
  • 12:43 - 12:45
    وەک خۆبەخشێک
  • 12:45 - 12:49
    ئامادە بوو بۆ بەڵگەنامەییەکانی
    نیویۆرک تایمز،
  • 12:49 - 12:54
    لەسەرچەندین سەکۆ تا توانی وتاری خوێندەوە.
  • 12:54 - 12:58
    دەنگی مەلالە بەهێزترین دەنگی ناڕەزایی بوو.
  • 12:58 - 13:03
    وەک بەرزترین دەنگ بە هەموو دنیا گەیشت.
  • 13:05 - 13:06
    هەر ئەمەش هۆکار بوو کە تاڵیبان
  • 13:06 - 13:11
    نەیتوانی بەرگەی ئەم کامپینەی مەلالە بگرێت،
  • 13:11 - 13:14
    و لە ٩ی تشریینی یەکەمی ،٢٠١٢
  • 13:14 - 13:19
    تەقەیان لێکرد و هێندەی نەمابوو
    کەلەی سەری ببڕێت.
  • 13:19 - 13:24
    ئەو ڕۆژە بۆ من و خێزانەکەم
    کۆتایی دنیا بوو.
  • 13:24 - 13:29
    دنیا لەبەر چاوم ڕەش بوو.
  • 13:29 - 13:31
    کاتێک کچەکەم
  • 13:31 - 13:34
    لە لێواری ژیان و مردن دا بوو،
  • 13:34 - 13:38
    چرپاندم بە گوێچکەی هاوسەرەکەمدا،
  • 13:38 - 13:41
    "ئەمەی کە بەسەر کچەکەماندا ڕوویدا
  • 13:41 - 13:45
    هەمووی خەتای منە وانیە؟"
  • 13:45 - 13:48
    هاوسەرەکەم یەکسەر وتی،
  • 13:48 - 13:50
    "تکایە خۆت تاوانبارمەکە.
  • 13:50 - 13:53
    تۆ شتێکی ڕاستت ئەنجامداوە.
  • 13:53 - 13:55
    تۆ ژیانی خۆت خستە مەترسیەوە
  • 13:55 - 13:57
    لە پێناو ڕاستیدا،
  • 13:57 - 13:58
    لە پێناو ئاشتیدا،
  • 13:58 - 14:00
    و لە پێناو خوێندندا،
  • 14:00 - 14:02
    کچەکەشت ئیلهامی لە تۆوە وەرگرتوە
  • 14:02 - 14:04
    و هاتۆتە پاڵ تۆ.
  • 14:04 - 14:06
    ئێوە هەردووکتان لەسەر حەق بوون
  • 14:06 - 14:10
    خودا کچەکەمان دەپارێزێت."
  • 14:10 - 14:13
    ئەم قسانەی ژنەکەم زۆر بەنرخ بوون بۆم،
  • 14:13 - 14:17
    و چیتر ئەم پرسیارەم دووبارە نەکردەوە.
  • 14:17 - 14:21
    کاتێک مەلالە لە نەخۆشخانە بوو،
  • 14:21 - 14:24
    ئازارێکی زۆرسەختی دەچەشت
  • 14:24 - 14:27
    و توشی سەریەشەیەکی زۆر توند بوو
  • 14:27 - 14:30
    چونکە دەماری دەمووچاوی پچڕابوو،
  • 14:30 - 14:33
    لەم کاتەدا هاوسەرەکەم زۆر بێتاقەت بوو
  • 14:33 - 14:38
    تارماییەکی بێ ئومێدیم لەسەر
    دەموچاوی بەدی دەکرد.
  • 14:38 - 14:44
    بەڵام کچەکەم زۆر خۆڕاگر بوو.
  • 14:44 - 14:46
    پێی دەووتین،
  • 14:46 - 14:48
    "لەگەڵ خەندەی لێوە لارەکانم و
  • 14:48 - 14:51
    دەموچاوە سڕەکەمدا ، من باشم.
  • 14:51 - 14:53
    من باش دەبم. تکایە خەم مەخۆن."
  • 14:53 - 14:55
    مەلالە سوکناییەک بوو بۆدڵمان،
  • 14:55 - 14:58
    و دڵنەوایی دەکردین.
  • 15:00 - 15:04
    خوشک و برایانی بەڕێز،
  • 15:04 - 15:07
    لە مەلالەوە فێربووین دوبارە بەهێز بین
  • 15:07 - 15:10
    لە هەموو کاتە سەختەکاندا،
  • 15:10 - 15:13
    من دڵخۆشم بەوەی ئەمەتان پێدەڵێم
  • 15:13 - 15:19
    کە جگە لەوەی کچەکەم ڕەمزێکە
  • 15:19 - 15:22
    بۆ مافەکانی ژنان و مناڵان،
  • 15:22 - 15:27
    مەلالە وەک هەر کچێکی ١٦ ساڵی تر وایە.
  • 15:27 - 15:32
    ئەو وەک هەر کچێکی تر کە
    ئەرکی قوتابخانەی تەواو نەکردووە دەگریێت.
  • 15:32 - 15:34
    دەمەقاڵێ دەکات لەگەڵ براکانی،
  • 15:34 - 15:38
    و من بەمە زۆر دڵ خۆشم.
  • 15:38 - 15:41
    خەڵک لێم دەپرسن،
  • 15:41 - 15:44
    ئەو پەروەردە تایبەتە چیە کە وات کردووە
  • 15:44 - 15:47
    مەلالە کچێکی چاونەترس و ئازا
  • 15:47 - 15:51
    وەهەروەها دەنگ دلێر و خۆڕاگر دەرچووە؟
  • 15:51 - 15:57
    منیش پێیان دەڵێم
    پرسیارم لێ مەکەن لەبارەی ئەوەی چیم کردووە.
  • 15:57 - 16:01
    پرسیاری ئەوەم لێ بکەن کە
    ڕێگریم لە چی نەکردووە.
  • 16:01 - 16:07
    من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند،
    ئەوە وەڵامەکەیە.
  • 16:07 - 16:09
    زۆر سوپاستان دەکەم.
  • 16:09 - 16:15
    (چەپڵە لێدان)
  • 16:15 - 16:19
    سوپاس. زۆر سوپاستان دەکەم. سوپاس.
    (چەپڵە لێدان)
Title:
کچەکەم ، مەلالە
Speaker:
زیاودین یوسەفزای
Description:

مامۆستایەکی پاکستانی زیاودین یوسەفزای، ئەو ڕاستییە سادەیە بە بیر جیهان دەهێنەتەوە کە زۆر کەس نایانەوێت گوێیان لێبێت : ئافرەتان و پیاوان دەبێت هەلی یەکسانیان بۆ برەخسێنرێ لە بوارەکانی خوێندن ،خۆبەڕێوەبەری ، وە ناسنامەی سەربەخۆ. ئەم پیاوە چیرۆکی ژیانی خۆی وکچەکەی (مەلالە) کە لەلایەن تالیبانەوە لە ٢٠١٢ تەقەی لێدەکرێت بەهۆی پێداگیری کردنی بۆ چوون بۆ خوێندنگە دەگێڕێتەوە.
" بۆچی کچەکەم زۆر بەهێزە؟ "
". یوسفزەی دەڵێت "چونکە من باڵەکانی کچەکەم نەشکاند.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:36

Kurdish (Central) subtitles

Revisions