زیندەوەرزانی ڕەگەز، لە دی ئێن ئەیەوە بۆ مێشک
-
0:03 - 0:06کەواتە ژن بوون واتای چییە؟
-
0:07 - 0:10هەموومان دوو کرۆمۆسۆمی ئێکسمان هەیە، وانییە؟
-
0:10 - 0:12ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە.
-
0:13 - 0:15هەندێک ژن کرۆمۆسۆمی زیا یان کەمیان هەیە.
-
0:15 - 0:20تێکەڵەیەکی جۆرەکانی کرۆمۆسۆمیان هەیە
بە ئێکس، لەگەڵ ئێکس وای و سێ ئێکس. -
0:21 - 0:23ئەگەر پەیوەندی بە کرۆمۆسۆمەکانمانەوە نەبێت،
-
0:23 - 0:26کەواتە ژن بوون بە واتای چی یەت؟
-
0:26 - 0:28کچانە بوون؟
-
0:28 - 0:30شووکردن؟
-
0:30 - 0:31منداڵبوون؟
-
0:32 - 0:35پێویست ناکات دوور بڕۆیت بۆ
دۆزینەوەی ئەوانەی -
0:35 - 0:37بەدەرن لەم یاسایانە،
-
0:37 - 0:41بەڵام هەموومان شتێکی هاوبەشمان هەیە
کە ئەمانکات بە ژن. -
0:42 - 0:44لەوانەیە ئەو شتە لە مێشکمانا بێت.
-
0:45 - 0:48لەوانەیە بیردۆزەکانی سەدەی
پێشترتان بیستبێت -
0:48 - 0:51کە چۆن پیاوان لە بیرکاریدا
لە ژنان باشترن -
0:51 - 0:53چونکە مێشکیان گەورەترە.
-
0:54 - 0:56ئەم بیردۆزانە بەدرۆخراونەتەوە.
-
0:56 - 0:59مرۆڤێکی ئاسایی مێشکی
سێ هێندە بچووکترە -
0:59 - 1:01لە مێشکی فیلێکی ئاسایی،
-
1:01 - 1:02بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە
-
1:02 - 1:05پیاوێکی ئاسایی سێ هێندە
بێمێشکتر بێت لە فیلێک.. -
1:05 - 1:06وا نییە؟
-
1:06 - 1:08(پێکەنین)
-
1:08 - 1:14شەپۆلێکی نوێی خانمە
زانایانی مێشکزانی هەیە -
1:14 - 1:18کە جیاوازی گرنگ ئەدۆزنەوە لە نێوان
مێشکی نێرینە و مێینەکاندا -
1:18 - 1:19لە پەیوەندی نێوان خانە دەمارەکان،
-
1:19 - 1:22لە پێکهاتەی مێشکدا، لە چالاکی مێشکدا.
-
1:23 - 1:27بۆیان دەرکەوتووە کە مێشک وەک
زەغرەفەیەک وایە -- -
1:27 - 1:28تێکەڵەیەک.
-
1:28 - 1:32ژنان زیاتر بەشی مێینەییان هەیە و
کەمێکیش بەشی نێرینە. -
1:33 - 1:36بەم هەموو زانیارییە نوێیانەوە،
ژن بوون واتای چییە؟ -
1:37 - 1:41شتێکە بەدرێژایی ژیانم
بیرم لێکردۆتەوە. -
1:42 - 1:46کاتێک خەڵک بۆیان دەر ئەکەوێت
من ژنێکم و ڕەگەزم گۆڕیوە، -
1:46 - 1:47هەمووکات ئەپرسن،
-
1:47 - 1:49"چۆن ئەزانیت کە ژنیت؟"
-
1:50 - 1:55وەک زانایەک، بۆ بنچینەی زیندەزانی
جێندەر ئەگەڕێم. -
1:55 - 1:59ئەمەوێ بزانم چی منی کردووە بە من.
-
2:01 - 2:04دۆزینەوەی نوێ لە
لێواری پێشەوەی زانست -
2:04 - 2:08تیشک ئەخاتە سەر نیشانەکەرە زیندەییەکانی
کە پێناسەی جێندەر ئەکەن. -
2:08 - 2:14خۆم و هاوپیشەکانم لە بواری بۆماوەیی،
زانستی دەماری، کارئەندام زانی، و دەروونناسیدا -
2:14 - 2:17هەوڵدەدەین بە وردی بزانین
ڕەەگەز چۆن دیاری دەکرێت. -
2:17 - 2:21ئەم بوارانە کە تەواو جیاوازن
پەیوەندییەکی هاوبەشییان هەیە -- -
2:21 - 2:22درووستبوون لە هێلکەیەکەوە.
-
2:24 - 2:30لە زانستی درووستبوون لە هێلکەیەکەوە،
تیشک ئەخەینە سەر ئەوەی چۆن چالاکی دی ئێن ئەی -
2:30 - 2:33دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو و
هەمیشەیی گۆڕانکاری بەسەردا بێت، -
2:33 - 2:35هەرچەندە زنجیرە دی ئێن ئەیەکە
هەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە. -
2:36 - 2:42دی ئێن ئەی ئەو گەردە شێوە دەزووە درێژەیە
کە لەناو خانەکانماندا لەیەک ئاڵۆسکاوە. -
2:42 - 2:43دی ئێن ئەی ئەوەنە درێژە
-
2:43 - 2:46کە بەم شێوە گرێیە لەیەکتر
ئەئاڵۆسکێت -- -
2:46 - 2:47ئێمە هەر پێی ئەڵێین گرێ.
-
2:48 - 2:53کەواتە هۆکارە دەرەکییەکان گۆڕانکاری
ئەهێنن بەسەر درووستبوونی ئەو گرێیانەدا. -
2:55 - 2:56ئەتوانی بەم شێوەیە بیری لێبکەیتەوە:
-
2:56 - 3:02لەناو خانەکانماندا، ئامرازی جیاواز هەن
شتگەلێکی جیاواز بنیات ئەنێن، -
3:02 - 3:04هێڵەکان بەیەک ئەگەیەنن،
-
3:04 - 3:07هەموو ئەو شتانە ئەکەن پێویستیانە
بۆ ئەوەی ژیان بهێننە دی. -
3:08 - 3:12ئەمە یەکێکیانە کە بەجۆرێک خوێندنەوەی
دی ئێن ئەی و درووستکردنی ئاڕ ئێن ئەیە. -
3:13 - 3:17ئەمەش کیسێکی گەورە لە گەیەنەری
دەماری هەڵئەگرێت -
3:17 - 3:19لە کۆتاییەکی خانەی مێشکەوە
-
3:19 - 3:20بۆ کۆتاییەکەی تری.
-
3:20 - 3:23باشە پارەی مەترسییان نادرێتێ
بۆ ئەم جۆرە کارە؟ -
3:23 - 3:24(پێکەنین)
-
3:25 - 3:27ئەمە کارگەیەکی تەواوی درووستکردنی گەردە --
-
3:27 - 3:29هەندێک ئەڵێن کە نهێنی ژیانە.
-
3:29 - 3:30پێی ئەوترێت ڕایبۆسۆم.
-
3:30 - 3:33لە ٢٠٠١ەوە توێژینەوەی لەسەر ئەکەم.
-
3:34 - 3:37یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی
خانەکانمان ئەوەیە کە -
3:37 - 3:42پێکهاتەکانی ناویان دەکرێت شیبکرێنەوە.
-
3:42 - 3:43ئەتوێنەوە، و
-
3:43 - 3:45ئینجا ڕۆژانە درووست ئەکرێنەوە،
-
3:45 - 3:48وەک کەرنەڤاڵێکی گەڕۆک
-
3:48 - 3:52کە شانۆکە هەموو ڕۆژێک هەڵدەوەشێنرێتەوە و
دواتر دووبارە بنیات ئەنرێتەوە. -
3:53 - 3:56جیاوازییەکی گەورەی نێوان خانەکانمان و
گەرنەڤاڵە گەڕۆکەکە ئەوەیە کە -
3:56 - 3:58لە کەرنەڤاڵەکەیا،
-
3:58 - 4:02پیشەوەری بە ئەزموون هەیە کە
هەموو ڕۆژێک بنیاتی ئەنێنەوە. -
4:03 - 4:06لە خانەکانماندا، ئەو جۆرە
پیشەوەرە شارەزایانە نییە، -
4:06 - 4:07تەنیا ئامێری بنیاتنەری بێمێشک
-
4:07 - 4:10ئەوە بنیات ئەنێنەوە کە
لە پلانەکانا بۆیان دانراوە، -
4:10 - 4:11گرنگ نییە ئەو پلانانە چی بن.
-
4:12 - 4:15ئەو پلانانە دی ئێن ئەین.
-
4:15 - 4:19ڕێنماییەکان بۆ هەموو بەش و
پێکهاتەیەکی ناو خانەکانمان. -
4:20 - 4:23ئەگەر بەو شێوەیە بێت، بۆ نمونە
خانەکانی مێشکمان -
4:23 - 4:25هەموو ڕۆژێک بتوێنەوە،
-
4:25 - 4:28کەواتە چۆن مێشکمان شتی ڕۆژێک
زیاتری بیر ئەبێت؟ -
4:29 - 4:31لەویا دی ئێن ئەی ڕۆڵ ئەبینێت.
-
4:31 - 4:34دی ئێن ئەی یەکێکە لەو شتانەی
کە ناتوێتەوە. -
4:34 - 4:37بەڵام بۆ دی ئێن ئەی هەتا بیری بێت چی ڕووی یاوە،
-
4:37 - 4:39پێویستە بەجۆرێک بگۆڕێت.
-
4:39 - 4:42دەزانین ناکرێت گۆڕانکارییەکە
بە ڕێزبەندی بێت؛ -
4:42 - 4:44ئەگەر بەردەوام ڕێزبەندییەکەی بگۆڕێت؛
-
4:44 - 4:49ئەوا لەوانەیە هەموو ڕۆژێک، گوێیەکی تر
یان چاوێکی ترمان بۆ درووستبێت. -
4:49 - 4:50(پێکەنین)
-
4:50 - 4:52بۆیە لەجیاتی ئەوە شێوەی ئەگۆڕێت، و
-
4:52 - 4:54لەویا ئەو گرێ دی ئێن ئەیانە
کاریان دەستپێئەکات. -
4:54 - 4:56ئەتوانی وەک بیرەوەری دی ئێن ئەی
سەیریان بکەیت. -
4:57 - 5:00کاتێک شتێکی گەورە ڕووئەیات
لە ژیانمانا، -
5:00 - 5:02وەک ڕووداوێکی ناخۆشی منداڵی،
-
5:02 - 5:04هۆرمۆنی سترێس لە مێشکمانا ئەڕژێت.
-
5:05 - 5:08هۆرمۆنی سترێس کارناکاتە
سەر ڕیزبەندی دی ئێن ئەی، -
5:08 - 5:10بەڵکو شێوەکەی ئەگۆڕن.
-
5:10 - 5:12کار ئەکەنە سەر ئەو بەشەی دی ئێن ئەی
-
5:12 - 5:16بە ڕێنماییەوە بۆ ئامێرە گەردییەکانی
کە فشاری دەروونی زیاد ئەکەن. -
5:17 - 5:19ئەو بەشە دی ئێن ئەیە ئەبێت
بە گرێیەک، و -
5:19 - 5:23ئێستاش ئامێرە بنیاتنەرە بێمێشکەکان
ناتوانن ئەو پلانانە بخوێننەوە کە پێویستیانە -
5:23 - 5:25بۆ بنیاتنانی ئامێرەکانی کە
فشاری دەروونی کەم ئەکەنەوە. -
5:26 - 5:29ئەوە نمونەیەکی بچووکە، بەڵام
ئەوەیە کە ڕووئەیات لەسەر ئاستێکی بچووک. -
5:29 - 5:32لەسەر ئاستی خانەکان، توانای مامەڵەکردن
لەگەڵ فشاری دەروونی لەدەست ئەیەیت، و -
5:32 - 5:34ئەوەش خراپە.
-
5:34 - 5:37بەو شێوەیەش دی ئێن ئەی بیری ئەبێت
لە ڕابردوودا چی ڕوویداوە. -
5:39 - 5:42وا بیر ئەکەمەوە ئەمە
بەسەر من هاتبێت -
5:42 - 5:44ئەوکاتەی دەستم کرد بە
گۆڕینی ڕەگەزی خۆم. -
5:45 - 5:47ئەمزانی لەناخەوە مێینەم، و
-
5:48 - 5:50لە دەریشەوە جلی ژنانەم لەبەر ئەکرد
-
5:51 - 5:53بەڵام هەمووان وەک پیاوێک بە جلی
ژنەوە سەیریان ئەکردم. -
5:55 - 6:00هەستم ئەکرد چەندێک هەوڵبەم،
-
6:00 - 6:03هەرگیز کەس وەک ژنێک
سەیرم ناکات. -
6:03 - 6:06لە زانستدا، توانای باوەڕپێکردن
هەمووشتێکە، و -
6:06 - 6:09لە ڕاڕەوەکانا خەڵک پێمپێئەکەنین،
-
6:10 - 6:11سەیریان ئەکردم،
-
6:11 - 6:13وەک شتێکی قێزەون --
-
6:13 - 6:15ئەترسان لە نزیکبوونەوە لێم.
-
6:16 - 6:19بیرمە بۆ یەکەم جار دوای گۆڕینی ڕەگەزەکەم
کە قسەم بۆ خەڵک کرد. -
6:19 - 6:20لە ئیتاڵیا بووم.
-
6:20 - 6:23پێشتر وتاری شکۆمەندانەم یاوە،
-
6:23 - 6:26بەڵام بۆ ئەمەیان، زۆر ئەترسام.
-
6:26 - 6:27سەیری گوێگرانم کرد، و
-
6:27 - 6:30چپە دەستیپێکرد --
-
6:30 - 6:32سەیرکردن،
-
6:32 - 6:34بزەکردن، خەندەکردن.
-
6:35 - 6:40هەتا ئەمڕۆش، دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیم هەیە
بەهۆی ئەزموونەکەی هەشت ساڵ لەمەوبەرم. -
6:42 - 6:43هیوام لەدەستیا.
-
6:45 - 6:48خەمتان نەبێت.
چارەسەری دەروونیم وەرگرت بۆیە باشم -- -
6:48 - 6:49ئێستا باشم.
-
6:49 - 6:51(پێکەنین)
-
6:51 - 6:53(چەپڵەلێدان)
-
6:53 - 6:57(چەپڵەلێدان)
-
6:57 - 6:59بەڵام هەستم کرد تەواو بەسە:
-
6:59 - 7:00من زانایەکم،
-
7:00 - 7:02دکتۆرام هەیە لە فیزیای گەردوونیا،
-
7:02 - 7:04لە باشترین جۆرناڵەکاندا نوسراوم هەیە،
-
7:04 - 7:07لە کارلێکی شەپۆلی تەنەکان،
فیزیای گەردوونی، -
7:07 - 7:09کیمیای زیندەیی ترشی ناوکی.
-
7:09 - 7:12ڕاهێنانم پێکراوە بۆ ئەوەی بتوانم
بچمە بنج و بناوانی هەموو شتەکان، بۆیە -- -
7:12 - 7:13(پێکەنین)
-
7:13 - 7:14چومە سەر ئینتەرنێت --
-
7:14 - 7:19(چەپڵەلێدان)
-
7:19 - 7:23بۆیە چوومە سەر ئینتەرنێت، و توێژینەوەی
سەرنجڕاکێشم دۆزییەوە. -
7:23 - 7:27زانیم کە ئەم گرێیانەی دی ئێن ئەی
هەمووکات شتێکی خراپ نین. -
7:27 - 7:29ڕاستییەکەی، گرێکردنەکە و کرانەوەی گرێکە --
-
7:29 - 7:31وەک زمانێکی ئاڵۆزی کۆمپیتەر وایە.
-
7:31 - 7:34وردییەکی پێوێنە بۆ جەستەمان
پرۆگرام ئەکات. -
7:35 - 7:37بۆیە کاتێک دووگیان ئەبین،
-
7:37 - 7:40هێلکە پیتێنراوەکانمان ئەبێت
بە مناڵی نوێ. -
7:41 - 7:45ئەم پرۆسەیە پێویستی بە هەزارەها
بڕیارە لەسەر ئاستی دی ئێن ئەی. -
7:45 - 7:48ئایا پێویستە خانەی کۆرپەلەکە
ببێت بە خانەیەکی خوێن؟ -
7:48 - 7:50خانەیەکی دڵ؟ خانەیەکی مێشک؟
-
7:51 - 7:54بڕیارەکانیش لە کاتە جیاوازەکانی
کاتی دووگیانیدا دەدرێن. -
7:54 - 7:57هەندێک لە سێ مانگی یەکەم،
هەندێک لە سێ مانگی دووەم و -
7:57 - 7:59هەندێکیش لە سێ مانگی سێیەم.
-
8:02 - 8:05بۆ ئەوەی بەڕاستی لە بڕیاردانی
دی ئێن ئەی تێبگەین، -
8:05 - 8:09پێویستە سەیری پرۆسەی درووستبوونی
گرێکان بکەین لەسەر ئاستی گەردیلەیی. -
8:10 - 8:13تەنانەت بەهێزترین مایکرۆسکۆپەکانیش
توانای بینینی ئەمەی نیە. -
8:14 - 8:17ئەی ئەگەر لەسەر کۆمپیتەرێک هەوڵبەین
ئەمانە ببزوێنین؟ -
8:18 - 8:21بۆ ئەوە پێویستمان بە ملیۆنێک
کۆمپیتەر ئەبێت. -
8:22 - 8:25ڕێک ئەوەشمان هەیە لە تاقیگەکانی
لۆس ئالامۆس -- -
8:25 - 8:28ملیۆنێک کۆمپیتەر لە گەنجینەیەکی
زەبەلاحدا لەیەکتر بەستراون. -
8:30 - 8:34لێرەیا ئەبینین دی ئێن ئەیەک
جینێکی تەواوەتی پێکئەهێنێت -
8:34 - 8:38توێکراوە بۆ چەند شێوە
گرێیەکی دیاریکراو. -
8:39 - 8:40بۆ یەکەمجار،
-
8:40 - 8:44تیمەکەم توانیان کاری دی ئێن ئەیەکانی
جینێکی تەواو بکەنەوە -- -
8:44 - 8:47گەورەترین دووبارەکردنەوەی کاری
زیندەگەردی هەتا ئێستا کرابێت. -
8:48 - 8:52بۆ یەکەمجار خەریکە تێئەگەین
لە پرسیارە وەڵامنەدراوەکە -
8:52 - 8:55کە چۆن هۆرمۆنەکان کار ئەکەنە
سەر درووستکردنی ئەم گرێیانە. -
8:58 - 9:02درووستبوونی گرێی دی ئێن ئەی
بەجوانی لە پشیلەی کالیکۆیا دابینرێت. -
9:02 - 9:05بڕیاری نێوان ڕەش و پرتەقاڵی
-
9:05 - 9:07زوو لە منداڵداندا ڕووئەیات،
-
9:07 - 9:10بەشێوەیەک نەخشەی ڕەش و پرتەقاڵییەکە،
-
9:10 - 9:12ڕێک بەو شێوەیە دەرئەچێت
-
9:12 - 9:15کە منداڵەکە بە کۆرپەیی هەیبووە
-
9:15 - 9:16لەناو سکی دایکیا.
-
9:17 - 9:22ئەو نەخشە پەڵە پەڵەیەش لەناو مێشکمان و
لە شێرپەنجەشدا ڕووئەیات. -
9:22 - 9:26ڕاستەوخۆش پەیوەندی هەیە بە پەککەوتنی
بیری و شێرپەنجەی مەمک. -
9:28 - 9:32ئەم بڕیارانەی دی ئێن ئەیەکان
لە بەشەکانی لەشیشماندا ڕووئەیەن. -
9:32 - 9:37دەرکەوت ئەندامە زایندە سەرەتاییەکە
دەکرێت ببێت بە هی مێینە یان نێرینە -
9:37 - 9:39لە یەکەم سێ مانگی دووگیانیدا.
-
9:40 - 9:42مێشکی سەرەتاییش لەلایەکی تر،
-
9:42 - 9:46ببێت بە مێشکی مێینە یان نێرینە
لە دووەم مانگی دووگیانیدا. -
9:47 - 9:49کەواتە مۆدێلی کارکردنی ئێستا
-
9:49 - 9:53ئەوەیە کە تێکەڵەیەکی تایبەت لە سکی دایکما
-
9:53 - 9:56بووەتە هۆی ئەوەی ئەندامە زایندە
سەرەتاییەکە بەلایەکدا گۆڕاوە -
9:56 - 9:59بەڵام مێشکە سەرەتاییەکە بەلایەکی تردا.
-
10:03 - 10:05زۆرێک لە توێژینەوەکانی درووستبوون
-
10:05 - 10:08تیشکیان خستۆتە سەر فشاری دەروونی،
دڵەڕاوکێ، خەمۆکی -- -
10:08 - 10:10ورە ڕووخێنەر بوون،
-
10:10 - 10:11شتی خراپ بوون.
-
10:11 - 10:12(پێکەنین)
-
10:12 - 10:14بەڵام ئێستا ---
-
10:14 - 10:15نوێترین شتەکان --
-
10:15 - 10:17خەڵک سەیری پشوودانی مێشک ئەکەن.
-
10:17 - 10:19ئەکرێت ئەوە کاریگەری ئەرێنی
لەسەر دی ئێن ئەی هەبێت؟ -
10:20 - 10:23لە ئێستایا زانیاری کلیلیمان کەمە لەسەر
نموونە وەرگیراوەکانی مشک. -
10:25 - 10:26ئەزانین کە مشکەکان ئەتوانن پشوو بەن؟
-
10:26 - 10:30بەڵام وەک دالای لاما ئەتوانن
تێڕامان بکەن؟ -
10:30 - 10:32بگەنە ڕووناکبیری؟
-
10:32 - 10:36ئەتوانن بە مێشکی خۆیان بەرد بجوڵێنن
وەک یۆدای مامۆستای جێدای؟ -
10:36 - 10:39دەنگی یۆدا: هم، جێدایەکی مشک
ئەبێت هەست بە هێز بکات، هم. -
10:40 - 10:41(پێکەنین)
-
10:41 - 10:45(چەپڵەلێدان)
-
10:46 - 10:49نازانم ئەگەر پشتیوانییەکەی دەستمکەوت
دوای وتارەکەی ئەوجارەم لە ئیتاڵیا -
10:49 - 10:51هەوڵی دابێت دی ئێن ئەیەکەم بکاتەوە.
-
10:53 - 10:55هەبوونی بازنەیەکی باشی هاوڕێکان،
دایک و باوکێکی پشتیوانکەر و -
10:56 - 10:57لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا بیت
-
10:58 - 11:01هێز و هیوای یاومەتێ بۆ یارمەتیدانی
خەڵکی تر. -
11:02 - 11:04لە شوێنی کار بازنێکی پەلکەزێڕینە
لەدەست ئەکەم. -
11:04 - 11:08هەندێک جار برۆکان بەرز ئەکاتەوە،
بەڵام وشیاریش بەرز ئەکاتەوە. -
11:08 - 11:11چەندین کەس هەن ڕەگەزیان گۆڕیوە --
-
11:11 - 11:13بەتایبەتی ژنانی ڕەش پێست --
-
11:13 - 11:17کە یەک قسەی خراپ بەسە بۆ ئەوەی
وایان لێبێت خۆیان بکوژن. -
11:19 - 11:22لەسەدا چلمان هەوڵی خۆکووشتن ئەیەین.
-
11:23 - 11:28ئەگەر گوێئەگریت و هەست ئەکەیت
کە هیچ هەڵبژاردنێکی ترت نییە، -
11:28 - 11:30هەوڵبە پەیوەندی بە هاوڕێیەکەوە بکەیت،
-
11:30 - 11:32بچۆرە سەر ئینتەرنێت و هەوڵبە بچیتە ناو
گرووپێکی پشتیوانیکردنەوە. -
11:34 - 11:39ئەگەر ژنێکیت کە ڕەگەزت نەگۆڕیوە
بەڵام ئازاری دابڕان ئەزانیت، -
11:39 - 11:41ئازاری هێرشی سێکسی --
-
11:41 - 11:42داوای یارمەتی بکە.
-
11:45 - 11:48کەواتە ژن بوون واتای چییە؟
-
11:49 - 11:50نوێترین توێژینەوە دەریئەخات
-
11:51 - 11:55مێشکی مێینە و نێرینە بەشێوەی
جیاواز پەرە ئەستێنن لە مێشکدا، -
11:55 - 11:58لەوانەیە ئەو هەستی ژن بوونە
ناوەکییە بیات بە ئێمەی مێینە. -
11:59 - 12:01لەلایەکی ترەوە،
-
12:01 - 12:05لەوانەیە ئەو هەستە هاوبەشەی
هەبوونی خاڵی هاوبەشەبێت بمانکات بە ژن. -
12:06 - 12:09چەندین قەبارە و شێوەی جیاوازمان هەیە
-
12:09 - 12:13کە پرسیاری واتای چییە ژن بیت
لەوانەیە پرسیارێکی درووست نەبێت. -
12:13 - 12:17وەک ئەوە وایە لە پشیلەیەکی کالیکۆ بپرسیت
واتای چییە پشیلەیەکی کالیکۆ بیت. -
12:18 - 12:22لەوانەیە بوون بە ژن واتای
ئەوەبێت خۆمان قبوڵ بکەین -
12:22 - 12:24کە بەڕاستی ئێمە کێین و
-
12:24 - 12:27هەمان شت لە یەکتریشدا قبوڵ بکەین.
-
12:28 - 12:30ئەتانبینم. و
-
12:30 - 12:32ئێوەش منتان بینی
-
12:33 - 12:38(چەپڵەلێدان)
- Title:
- زیندەوەرزانی ڕەگەز، لە دی ئێن ئەیەوە بۆ مێشک
- Speaker:
- کاریسا سانبۆنماتسو
- Description:
-
ئایا ڕەگەز چییە؟ تەنیا دەربارەی کرۆمۆسۆمەکانمان نییە، بە قسەی زیندەوەرزان کاریسا سانبۆنماتسو. لەم وتارە نوێگەرەدا، دۆزینەوەی نوێمان پێدەڵێت لەسەر زانستی درووستبوون، توێژینەوەی نوێ لەسەر ئەوەی چۆن چالاکی دی ئێن ئەی دەکرێت بەشێوەیەکی درێژخایەن بگۆڕێت لەسەر بنەمای هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان وەک خورپەی دەروونی یان خواردن. بزانن چۆن ئەزموونەکانی ژیان شێوە ئەین بە دروستبوونی جینەکان -- و ئەوە چی دەگەیەنێت بۆ تێگەشتنمان لە ڕەگەز.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:11
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for The biology of gender, from DNA to the brain |