سوڕی ژیانی ئەستێرەی نیوترۆن
-
0:09 - 0:11بە نزیکی هەر سەدەیەک.
-
0:11 - 0:14ئەستێرەیەکی گەورە لە شوێنێکی
گەلە ئەستێرەکەماندا -
0:14 - 0:15وزەی تێدا نامێنێت.
-
0:15 - 0:19ئەمەش، لەدوای ملیۆنەها ساڵ
لە گەرمی و پەستان -
0:19 - 0:21گشت هایدرۆجینی ناو ئەستێرەکەی پیتاندووە
-
0:21 - 0:27بە توخمە قورسەکانی وەک،
هیلیۆم، کاربۆن، نایترۆجین - هەتا ئاسن. -
0:27 - 0:31کە چیتر ناتوانێت وزەی بەردەوام بەرهەمبێنێت
بۆ بەردەوامی دان بە شێوەکەی، -
0:31 - 0:37لە ژێر هێزی کێشکردنی خۆیدا دەڕوخێت
(بە شێوەیەکی گەورە دەتەقێتەوە (سوپەر نۆڤا. -
0:37 - 0:40ناوەڕۆکی ئەستێرەکە زۆربەی بەرەو بۆشایی
بڵاودەبێتەوە، -
0:40 - 0:43بەمەش توخمە قورسەکان
لە گەلەئەستێرەکەدا بڵاو دەبێتەوە. -
0:43 - 0:48بەڵام لەدوای ئەم تەقینەوە گەورەیە
شتێکی زۆر سەمەرە لە دوای خۆی جێ دەهێڵێت -
0:48 - 0:52تۆپێک لە ماددە کە ئەوەندە چڕە
ئەلیکترۆنەکان -
0:52 - 0:56دەڕوخێنت و دەچنە ناو خولگەی
ناو ناوەڕۆکی گەردیلەکانەوە. -
0:56 - 1:00مەرگی ئەو ئەستێرەیە
دەبێتە لەدایک بوونی ئەستێرەی نیوتڕۆنی: -
1:00 - 1:03کە یەکێک لە چڕترین
تەنە ناسراوەکانی گەردوونن. -
1:03 - 1:09و تاقیگەیەکی سەیری فیزیا بۆ ماددەی
سەروو چڕی بەرز. -
1:09 - 1:11بەڵام، ئەستێرەی نیوترۆن چییە؟
-
1:11 - 1:17بیر لە تۆپێکی چڕ بکەوە کە لەناویدا
پڕۆتۆن و ئەلیکتڕۆن دەگۆڕێن بە نیوتڕۆن -
1:17 - 1:21بەمەش، شلەیەکی لووس دروست دەکەن
(کە ناودەبرێت بە سەروو شلەکان (سوپەرفلوید -
1:21 - 1:23کە بە توێکڵێک ڕووپۆش کراوە.
-
1:23 - 1:26ئەم ماددەیە زۆر چڕە
-
1:26 - 1:29کە یەکسانە بە یەک بارهەڵگری گەورەی پڕ
-
1:29 - 1:32چڕکرابێت بۆ تاڵە موویەکی مرۆڤ،
-
1:32 - 1:37یان بارستەی شاخی ئێڤەرێست
لە شێوەی کڵۆیەک شەکردا. -
1:37 - 1:42لە ناو توێکڵەکەدا، شلەی نیوتڕۆنی لە
چەند شێوەیەکدا هەیە -
1:42 - 1:45کە فیزیازانەکان ناویدەبەن
بە مەعکەرۆنی گەردیلەیی -
1:45 - 1:49لە شێوەی پانی لازانیاوە
دەبن بە شێوەی سپاگێتی دەرزیلەیی -
1:49 - 1:53لە پێش دروست بوونی ئەستێرەی نیوتڕۆن
ئەستێرەکانی دەسوڕێنەوە. -
1:53 - 1:55کاتێک بەرەو ڕوخان دەڕۆن،
-
1:55 - 1:57ئەم ئەستێرانەی کە
پانیەکانیان دەگاتە ملیۆنەها کیلۆمەتر -
1:57 - 2:03چڕ دەبنەوە بۆ ئەستێرەیەکی نیوتۆنی کە
تیرەکەی لە ٢٥ کیلۆمەتر زیاتر نییە. -
2:03 - 2:07بەڵام تەوژمی گۆشەیی ئەستێرە بنەڕەتیەکە
هێشتا پارێزراو دەبێت -
2:07 - 2:10بە هەمان هۆکاری ئەو خلیسکێنەری سەر سەهۆڵ
خێراتر دەبێت -
2:10 - 2:12کە قۆڵەکانیان دادەخەن
-
2:12 - 2:16ئەستێرەی نیوتڕۆنی زۆر خێراتر لە ئەستێرە
بنەڕەتییەکە دەسوڕێتەوە -
2:16 - 2:23خێراترین ئەستێرەی نیوتڕۆنی کە پێوانەکرابێت
٧٠٠، جارە لە هەر چرکەیەکدا سوڕاوەتەوە -
2:23 - 2:26ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە خاڵێک لەسەر ڕووەکەی
لە بۆشاییدا دەسوڕێتەوە -
2:26 - 2:29بە خێراییەک زیاتر
لە ١\٥ ی خێرایی ڕوناکی. -
2:29 - 2:34هەروەها، ئەستێرەی نیوترۆنی
بەهێزترین بواری موگناتیسیان هەیە. -
2:34 - 2:38ئەم چڕبوونەوە موگناتیسیە
چەند گێژاوێک دروست دەکات -
2:38 - 2:41کە دەبێتە هۆی دەردانی تیشکدانەوەیەکی بەهێز
لە جەمسەرە موگناتیسیەکانی. -
2:41 - 2:45لەبەر ئەوەی جەمسەرەکان، لەگەڵ گۆشەی
سوڕانەوەی ئەستێرەکە ڕێک نین، -
2:45 - 2:48ئەم گورزانە وەک نیشانەکانی
چرای ڕێنیشندەری دەریا دەسوڕێنەوە، -
2:48 - 2:51کە بە شێوەی کوژاندنەوەو داگیرسان
لە زەویەوە دیارن -
2:51 - 2:53و بە پۆڵسار دەناسرێن
.ئەستێرەی ترپەدار -
2:53 - 2:57دۆزینەوەی ئەم نیشانە ڕوناکیانە
-
2:57 - 3:01لەلایەن فیزیازانی بۆشایی ئاسمان
جۆسێلین بێڵ لە ١٩٦٧ -
3:01 - 3:05لە ڕاستیدا، ڕێگەیەکی نا ڕاستەوخۆ بوو
بۆ دۆزینەوەی ئەستێرەی نیوترۆنی -
3:05 - 3:07لە یەکەم باردا.
-
3:07 - 3:13سوڕانەوە بەهێزەکەی ئەستێرەی نیوترۆنی
لەدوای ملیارەها ساڵ هێواش دەبێتەوە -
3:13 - 3:18کە وزەکەی، لە شێوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسی و
شەپۆلی کێشکردن پەرش دەکاتەوە. -
3:18 - 3:22بەڵام، هەموو ئەستێرە نیوترۆنیەکان
بە بێدەنگی نامرن. -
3:22 - 3:25بۆ نمونە، تێبینی چەند
سیستەمێکی دوانەییمان کردووە -
3:25 - 3:28کە کاتێک ئەستێرەیەکی نیوترۆنی
بە دەوری ئەستێرەیەکی تردا دەسوڕێتەوە -
3:28 - 3:31ئەستێرە نیوترۆنیەکە
وزە لە هاوەڵە بارستە کەمەکەی وەردەگرێت، -
3:31 - 3:34و لەسەر بەرگەهەوا کەمچڕییەکەی
وزە وەردەگرێت -
3:34 - 3:39لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی وێرانکەر
بۆ چاڵی ڕەش دەگۆڕدرێت. -
3:39 - 3:42لە کاتێکدا زۆر لەم ئەستێرانە
لەم سیستەمە دوانیانەدا هەن، -
3:42 - 3:46تەنها ڕێژەیەکی کەمیان
سیستەمی دوانی ئەستێرە-نیوترۆنیەکانن. -
3:46 - 3:52کە دوو ئەستێرەی نیوترۆنی لە سەمایەکی
هاوتا دان کە بەیک گرتن کۆتایی دێت. -
3:52 - 3:57کە لە کۆتاییدا بەریەک دەکەون، شەپۆلی
کێشکردن بە مەودای کات-بۆشایی بڵاو دەکەنەوە -
3:57 - 4:01وەک ئەو شەپۆلانەی لە کاتی بەریەککەوتنی
بەردێک بە ڕووی ئاوێکی مەنگ دروستی دەکات. -
4:01 - 4:03تیۆری ڕێژەیی گشتی ئەنیشتاین
-
4:03 - 4:08١٠٠ ساڵ پێش ئێستە پێشبینی ئەم
دیاردەیەی کردووە ، بەڵام تا -
4:08 - 4:10٢٠١٧ نەسەلمێنرا.
-
4:10 - 4:14کاتێک وێستگەی نیشانەکردنی شەپۆلی کێشکردنی
لیگۆ و ڤێرگۆ -
4:14 - 4:17بەیەکداکەوتنی دوو
ئەستێرەی نیوترۆنیان دۆزیەوە. -
4:17 - 4:21تەلیسکۆپەکانی تر تەوژمی تیشکی
گاما و ڕوناکیانی نامۆیان دۆزیەوە، -
4:21 - 4:26لە دوایشدا، تیشکی ئێکس و شەپۆلی ڕادیۆیی
لەم بەیەکداکەوتندا تۆمارکرا. -
4:26 - 4:31ئەمە بوو بە یەکێک لەو ڕووداوانەی
زۆرترین توێژینەوەی دەربارە کرا. -
4:31 - 4:33گەنجینەیەک لە زانیاری بەخشی
-
4:33 - 4:35کە یارمەتی دیاریکردنی خێرایی
شەپۆڵەکانی کێشکردنی دا، -
4:35 - 4:38چەند تیۆریەکی گرنگی
فیزیای ئەستێرەناسی بەرهەمهات، -
4:38 - 4:44و بەڵگەی لەسەر شوێنی بنەڕەتی توخمە
قورسەکانی ئاڵتون و پلاتین بەردەست کرد. -
4:44 - 4:47ئەستێرە نیوترۆنیەکان هێشتا
هەموو ڕازەکانیان ئاشکرا نەکردووە. -
4:47 - 4:52لیگۆ و ڤێرگۆ ڕۆژ بەڕۆژ بۆ دۆزینەوەی
.یەکبوونی زیاتر بەرەوپێش دەچن -
4:52 - 4:53ئەمەش یارمەتیمان
دەدات بزانین -
4:53 - 4:58ئەم تەنە سەرنجڕاکێشە
موگناتیسە بەهێزە سوڕاوەیە -
4:58 - 5:02چی ڕازێکی گەردوونمان بۆ ئاشکرا دەکات.
- Title:
- سوڕی ژیانی ئەستێرەی نیوترۆن
- Speaker:
- دەیڤید لۆنی
- Description:
-
هەر سەدەیەک، ئەستێرەیەکی گەورە لە گەلەئەستێرەکەمان، بەهۆی نەمانی وزەی پێویست بۆ هەڵگرتنی بارستەکەی وزەی تێدا نامێنێت. بە ئەمەش لە ژێر بارستەی خۆیدا دەڕوخێت و بە شێوەی تەقینەوەیەکی گەورە کە ناودەبرێت بە سوپەرنۆڤا دەتەقێتەوە. مردنی ئەم ئەستێرەتە دەبێتە لەدایکبوونی ئەستێرەیەکی نیوترۆن. یەکێکە لە چڕترین تەنەکانی گەردون. دەیڤد لونی، دەچێتە نێو قوڵایی ئەم باسە، بۆ ئەوەی بزانێت ئەستێرەی نیوترۆنی چییە
وانە لەلایەن دەیڤید لۆنی ئامادەکراوە و کاری دەرهێنان لەلایەن جودی بڕودی کراوە. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:02
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Rawand Qader edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star | ||
Rawand Qader edited Kurdish subtitles for The life cycle of a neutron star |