Return to Video

مێژووی قێزەون: ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی- ئیدوارد پاوڵینۆ

  • 0:08 - 0:12
    کاتێک مێژوونووسان لەبارەی
    دڕندەیی سەدەی ٢٠ قسەدەکەن،
  • 0:12 - 0:18
    زیاتر ڕووداوەکانی نێوان جەنگی
    جیهانی ١ و ٢ دێتە یاد.
  • 0:18 - 0:20
    لەگەڵ جینۆسایدی ئەرمەنییەکان
    لەلایەن تورکیاوە،
  • 0:20 - 0:23
    هەروەها دەستدرێژیکردنە
    سەر شاری نانکینگی چین،
  • 0:23 - 0:26
    هەروەها تووندوتیژی نازییەکان لە
    دژی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا،
  • 0:26 - 0:28
    هەڵمەتێکی ترسناکی تری پاککردنەوە دەرکەوت
  • 0:28 - 0:33
    لەسەر دوورگەیەک لەنێوان زەریای
    ئەتڵەسی و دەریای کاریبیی.
  • 0:33 - 0:36
    ڕەگوڕیشەی ئەم ناکۆکییە
    دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٤٩٢،
  • 0:36 - 0:39
    کاتێک کریستۆڤەر کۆڵۆمبۆس
    دەستیگرت بەسەر دوورگەی کاریبیی
  • 0:39 - 0:46
    کە ناوی بوویە هیسپانیۆڵا، بەهۆی ئەوەوە
    شەپۆڵی داگیرکاری ئەورووپی دەستیپێکرد
  • 0:46 - 0:51
    خەڵکە نیشتەجێبووە ڕەسەنەکەی دوورگەکە
    تووشی تووندوتیژی و نەخۆشی بوون
  • 0:51 - 0:55
    ئەورووپییەکان ژمارەیەکی زۆریان
    کۆیلەی ئەفریقی هێنابوو.
  • 0:55 - 0:58
    لە کێڵگەکانی شەکر تا کاریگران ئەنجامبدەن.
  • 0:58 - 1:01
    لە ساڵی ١٧٧٧، دوورگەکە دابەشکرا
  • 1:01 - 1:06
    لەنێوان فەڕەنسا کە خورئاوایان گرت
    ئیسپانیا کە خورهەڵاتیان گرت.
  • 1:06 - 1:11
    لەڕێگەی شۆڕشی کۆیلەکانەوە هایتی سەربەخۆی
    خۆی لە فەڕەنسا وەرگرت لە ساڵی ١٨٠٤
  • 1:11 - 1:14
    بووە یەکەم کۆماری سەربەخۆی
    ڕەشپێستانی جیهان.
  • 1:14 - 1:17
    بەڵام کۆمارە نوێیەکە باجێکی قوڕسیدا،
  • 1:17 - 1:22
    دەرکرا لە ئابووری جیهان و بێچارەیی
    بەهۆی سەرکردە کۆنەکانییەوە.
  • 1:22 - 1:25
    لەهەمانکاتتدا، کۆماری دۆمینیکا
    سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند
  • 1:25 - 1:29
    لەرێگەی پەیڕەوکردنی یاساکانی هایتی
    لە خۆرهەڵاتی هیسپانیۆڵا
  • 1:29 - 1:32
    لەدوای ئەویش یاساکانی داگیرکاری
    ئیسپانیا و ئەمریکا دەهاتن.
  • 1:32 - 1:36
    سەرباری ئەو مێژووی هاوکارییە
    بەردەوامەکانی نێوان ئەم ٢ وڵاتە،
  • 1:36 - 1:40
    زۆرێک لە هەڵبژاردەکانی دۆمینیک هایتیان
    وەک هەڕەشە نەژادی دەبینی
  • 1:40 - 1:46
    تووشی مەترسی پەیوەندی سیاسیی و بازرگانیان
    دەکات لەگەڵ وڵاتە سپیپێستە ڕۆژئاواییەکان.
  • 1:46 - 1:48
    دوای ساڵانی جەنگی جیهانی یەکەم،
  • 1:48 - 1:51
    ویلایەتە یەکگرتووەکان هەردوو
    بەشی دوورکەی داگیرکرد.
  • 1:51 - 1:55
    ئەم کارەی بۆ گرەنتیکردنی هێزی
    خۆی لە نیوەگۆی خۆرئاوا ئەنجامدا
  • 1:55 - 1:59
    لەڕێگەی وێرانکردنی بەرگرییە ناوچەییەکان
    حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی هاوڕێ.
  • 1:59 - 2:03
    سروشتی دڕندەیی و نەژادپەرستی
    داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتووە،
  • 2:03 - 2:06
    بەتایبەتیی بەدرێژایی سنوور دوورەکانی
    دۆمینیکا و هایتی،
  • 2:06 - 2:11
    بەرەو وەحشیگەری دوای یەکگرتنەکەی بردن.
  • 2:11 - 2:15
    لە ساڵی ١٩٣٠، سەرۆکی لیبڕاڵی
    دۆمینیکا هۆڕاسیۆ ڤاسکویز
  • 2:15 - 2:19
    لە دەسەڵات لابرا لەلایەن سەرۆکی
    سوپاکەی کە ڕافایل تروهیۆ بوو.
  • 2:19 - 2:22
    لەگەڵ داگیرکردنی نیوەی هایتی،
  • 2:22 - 2:26
    تروهیۆ سەرۆکی هەردوو
    هایتی و دۆمینیکای وەک
  • 2:26 - 2:28
    هەڕەشە بۆ هێزی خۆی بینی
  • 2:28 - 2:32
    هەروەها هەڵاتنی سیاسی بۆ شۆڕشی سیاسی.
  • 2:32 - 2:36
    لە گوتارە تووندەکەی ٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٣٧،
  • 2:36 - 2:39
    هیچ گومانێکی نەهێشتەوە بۆ
    ئارەزووەکانی لەبارەی هەرێمەکە.
  • 2:39 - 2:43
    بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا جوتیارانی
    دۆمینیکا دەپارێزێت لە دزی و تاڵانی،
  • 2:43 - 2:48
    تروهیۆ کوژرانی ٣٠٠ کەسی هایتی
    ڕاگەیاند لەسەر سنوورەکانی
  • 2:48 - 2:53
    بەڵێنی ئەوەی دا ئەوەی کە "چارەسەر"
    بە ناویدەبرد بەردەوام دەبێت.
  • 2:53 - 2:56
    دوای چەند هەفتەیەک، سوپای دۆمینیکا،
  • 2:56 - 2:58
    بە گوێرەی فەرمانی تروهیۆ ،
  • 2:58 - 3:02
    هەزاران پیاو و ئافرەتی هایتیان کوشت،
  • 3:02 - 3:04
    تەنانەت منداڵە تازەلەدایکبووەکانی
    دۆمینیکاش.
  • 3:04 - 3:07
    سوپاکە ئامانجی لە دانیشتوانە
    ڕەشپێستەکانی هایتی گرت،
  • 3:07 - 3:11
    لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە
    دۆمینیکییەکان خۆیان ڕەشپێست بوون.
  • 3:11 - 3:14
    هەندێک ڕاپۆڕت دەڵێن بۆ
    جیاکردنەوەی نیشتەجێبوانی
  • 3:14 - 3:16
    وڵاتێک بۆ وڵاتێکی ترە،
  • 3:16 - 3:21
    بکوژەکان قوربانییەکانیان ناچارکرد وشەی
    "کەرەوز" بە ئیسپانی بڵێن
  • 3:21 - 3:25
    خەڵکی دۆمینیکا کەرەوزی بە پیتی "ر"
    ئیسپانی دەخوێندەوە.
  • 3:25 - 3:31
    زمانی ڕەسەنی هایتیش بەبێ
    "ر" وشەکە دەخوێنێتەوە.
  • 3:31 - 3:34
    بۆیە خەڵکەکە دەیانناڵان بەدەست بە
    هەڵە خوێندنەوەی وشەی کەرەوز،
  • 3:34 - 3:37
    کە هەڵەیاندەکرد یەکسەر دەیانگون ئەمانە
    خەڵکی هایتین و دەبێت بکوژرێن.
  • 3:37 - 3:41
    کە خوێندنەکانی بەم دواییانە
    ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە
  • 3:41 - 3:44
    تاکە هۆکاری دیاریکردنی ئەو
    کەسانە بوون کە دەبێت بکوژرێن،
  • 3:44 - 3:48
    بەتایبەتیی زۆربەی دانیشتوانی
    سەرسنوور ٢ زمانیان دەزانی.
  • 3:48 - 3:52
    حکومەتی دۆمینیکا چاودێری هەر
    هەواڵێکی سەر ئەم ڕەشەکوژییەکە دەکرد،
  • 3:52 - 3:54
    لەکاتێکدا جەستەکان
    فڕێدەدرانە ناو کەندەکان،
  • 3:54 - 3:56
    یاخود ڕووبارەکان،
  • 3:56 - 3:58
    یاخود دەسوتێندران بۆ خۆ
    ڕزگارکردن لە بەڵگەکان.
  • 3:58 - 4:02
    بۆیە کەس نەیزانی بەتەواوی چەند کەس کوژران،
  • 4:02 - 4:08
    لەگەڵ ئەوەی خەمڵاندنەکانی بەمدواییە
    دەڵێن کوژراوەکان ٤،٠٠٠ بۆ ١٥،٠٠٠
  • 4:08 - 4:11
    بەڵام مەودای ڕەشەکوژییەکە دیاربوو
    بۆ زۆرێک لە چاودێران.
  • 4:11 - 4:15
    لەکاتێکدا باڵیۆزی ویلایەتە
    یەکگرتووەکان لەم کاتەدا گوتی
  • 4:15 - 4:19
    "تەواوی باکووریخۆرئاوا لەلای داهاپۆن
  • 4:19 - 4:22
    بەتەواوی بەتاڵبوون لە هاتییەکان
  • 4:22 - 4:28
    نەکوژروەکان هەڵاتن و سنورەکانیان بڕی هێشتا
    لەناو دارستانەچڕەکان خۆیان شاردووەتەوە."
  • 4:28 - 4:31
    حکوومەت هەوڵیدا نگووڵی
    لە بەرپرسیاریەتیەکانی بکات
  • 4:31 - 4:34
    لۆمەی کوشتنەکان بخاتە
    سەر میلیشیا مەدەنییەکان،
  • 4:34 - 4:37
    بەڵام بەشێوەیەکی نێونەتەوەیی ناڕەزایی
    لەبارانبەری تروهیۆ دەربڕدرا.
  • 4:37 - 4:39
    لەم کۆتاییانە، حکومەتی دۆمینیکا
  • 4:39 - 4:45
    ناچارکرا ٥٢٥،٠٠٠ دۆلار وەک قەرەبوو
    ببەخشێتە هایتی،
  • 4:45 - 4:46
    بەڵام لەبەر بیۆکراتی گەندەڵ،
  • 4:46 - 4:51
    برێکی کەمی پارەکە گەیشتەدەست
    ڕزگاربوان و خانەوادەکانیان.
  • 4:51 - 4:54
    نە تروهیۆ نە هیچ کەسێکی حکوومەتەکەی
  • 4:54 - 4:58
    هەرگیز بۆ تاوانی دژی مرۆڤاێتی سزانەدران.
  • 4:58 - 5:01
    پاشماوەی ڕەشەکوژییەکە
    تا ئێستا سەرچاوەی شڵەژانە
  • 5:01 - 5:03
    لەنێونا ٢ وڵاتەکە
  • 5:03 - 5:07
    چالاکوانانی سەر سنووری هەردوولا
    هەوڵیاندا برینی ڕابردوو سارێژبکەن.
  • 5:07 - 5:10
    بەڵام حکومەتی دۆمینیکا زۆر کەمی وایکرد
    ئەگەر هەرشتێک،
  • 5:10 - 5:14
    بۆ دووبارە زیندوکردنەوەی ڕەشەکوژییەکە یان
    قوربانییەکان بەشێوەیەکی فەرمی ڕووبدات.
  • 5:14 - 5:19
    لە هەمانکاتتدا، یادەوەری ڕەشەکوژی هایتی
    هەر بە یادەوەریەکی مچوڕکهێن دەمێنێتەوە
  • 5:19 - 5:22
    کە چۆن هێزی سەرکردە تووڕەکان
    کاردەکاتە سەر خەڵک
  • 5:22 - 5:25
    بۆ دژایەتیکردنی هاوسێکەیان
    تا تەواوی ژیانیان.
Title:
مێژووی قێزەون: ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی- ئیدوارد پاوڵینۆ
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/ugly-history-the-1937-haitian-massacre-edward-paulino
کاتێک مێژوونووسان لەبارەی دڕندەکانی سەدەی ٢٠ قسەدەکەن، زیاتر ڕووداوەکانی نێوان جەنگی جیهانی ١ و ٢ دێتە یاد. لەگەڵ جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکیاوە، هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر شاری نانکینگی چین،
هەروەها تووندوتیژی نازییەکان لە دژی جوولەکەکان لە ئەڵمانیا، هەڵمەتێکی ترسناکی تری پاککردنەوە دەرکەوت لەسەر دوورگەیەک لەنێوان زەریای ئەتڵەسی و دەریای کاریبیی. لەلایەن ئیدوارد پاوڵینۆ ڕەشەکوژی ساڵی ١٩٣٧ی هایتی ڕووندەکاتەوە
وانەکە لەلایەن: ئیدوارد پاوڵینۆ
کاری ئەنیمەیشنی لەلایەن تۆماس پیکاردۆ ئیپایڵەت بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:40

Kurdish (Central) subtitles

Revisions