Return to Video

شادی لەکوێیا خۆی شاردۆتەوە و چۆن بیدۆزینەوە

  • 0:01 - 0:03
    ساڵی ٢٠٠٨ە، و
  • 0:03 - 0:06
    یەکەم ساڵی خۆمم تەواوکرد
    لە سکوڵی دیزاینکردن. و
  • 0:07 - 0:10
    لە پیاچوونەوەی کۆتایی ساڵی یەکەمما،
  • 0:10 - 0:17
    کە جۆرێک لە سرووتی ئازاربەخشە
    بۆ خوێندکارانی دیزاین،
  • 0:17 - 0:21
    کە تیایا واتلێئەکەن بەدرێژایی ساڵەکە
    چیت هەیە بیهێنیت و
  • 0:21 - 0:23
    بیخەیتە سەر مێزێک و
  • 0:23 - 0:26
    لە تەنیشتییەوە بووەستیت
    لەکاتێکا چەند پرۆفیسۆرێک،
  • 0:26 - 0:29
    زۆرێکیان کە هەرگیز پێشتر نەتبینیون،
  • 0:29 - 0:31
    بۆچوونە بێ فلتەرەکانی خۆیانت ئەیەنێ.
  • 0:33 - 0:36
    سەرەی من هات و لەتەنیشت
    مێزەکەوە وەستابووم،
  • 0:36 - 0:39
    هەموو شتێک بە ڕێکی ڕێزکرابوو، و
  • 0:39 - 0:43
    هیواداربووم کە پرۆفیسۆرەکانم
    ببینن کە چۆن
  • 0:43 - 0:48
    چەندێک هەوڵمیاوە بۆ ئەوەی
    دیزاینەکانم بەجێ بن و
  • 0:48 - 0:52
    کارزانییانە و بەرگەگرن.
  • 0:53 - 0:55
    خەریکبوو تەواو ئەکەوتمە ترسەوە،
  • 0:55 - 0:59
    چونکە زۆری پێچوو کەس هیچی نەوت.
  • 0:59 - 1:01
    بە تەواوەتی خامۆش بوو. و
  • 1:01 - 1:04
    ئینجا یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان
    دەستی کرد بە قسەکردن و وتی،
  • 1:04 - 1:06
    "کارەکەت هەستێکی شادیم ئەیاتێ."
  • 1:07 - 1:09
    شادی؟
  • 1:09 - 1:13
    ئەمویست ببم بە دیزاینەر چونکە ئەمویست
    چارەسەری کێشەی ڕاستەقینە بکەم.
  • 1:13 - 1:17
    پێموابێت، شادیش باشە،
    بەڵام کەمە --
  • 1:17 - 1:19
    زۆر گەورە نییە.
  • 1:20 - 1:21
    بەڵام بەجۆرێک
    زۆرم پێخۆشبوو،
  • 1:22 - 1:26
    چونکە شادی هەستێکە
    بەرجەستە نییە، و
  • 1:26 - 1:30
    ئەوە چۆن یەت لەو شتانەی سەر مێزەکەم؟
  • 1:30 - 1:32
    لە پرۆفیسۆرەکانم پرسی،
  • 1:32 - 1:34
    "چۆن شتەکان وامانلێئەکات
    هەست بە شادی بکەین؟
  • 1:34 - 1:39
    چۆن شتی بەردەست وامان لێئەکات
    هەست بە شادییە دەستلێنەدراوەکە بکەین؟"
  • 1:40 - 1:44
    هەر هێنایان و بردیان و زۆریان
    ئاماژەکرد بە دەستەکانیان.
  • 1:45 - 1:47
    وتیان، "ئیتر ئەیکات."
  • 1:48 - 1:50
    شتەکانی خۆم کۆکردەوە بۆ ئەو هاوینە،
  • 1:50 - 1:53
    بەڵام نەمتوانی وازبێنم لە بیرکردنەوە
    لەم پرسیارە .. و
  • 1:54 - 1:56
    گەشتێکم دەستپێکرد --
  • 1:56 - 1:59
    پرسیارەکەی ئەوکاتە نەمئەزانی
    کە دە ساڵم پێئەچێت --
  • 1:59 - 2:02
    بۆ تێگەشتن لە پەیوەندی نێوان
    جیهانی بەرجەستەمان و
  • 2:02 - 2:07
    هەستە نامۆ پرسیارهەڵگرەکەی
    کە پێی ئەڵێین "شادی".
  • 2:08 - 2:12
    ئەوەشی دۆزیمەوە ئەوەیە کە نەک تەنیا
    پێکەوە بەستراونەتەوە،
  • 2:12 - 2:16
    بەڵکو ئەکرێت جیهانی بەرجەستەش
    سەرچاوەیەکی بەهێزبێت بۆمان
  • 2:16 - 2:19
    لە درووستکردنی ژیانی خۆشتر و
    ژیانی تەندروستتر.
  • 2:20 - 2:22
    دوای هەڵسەنگاندنەکە،
  • 2:22 - 2:24
    وتم، "ئەزانم هەستی شادی چۆنە،
  • 2:24 - 2:26
    بەڵام، بە وردی چییە؟"
  • 2:27 - 2:30
    بۆم دەرکەوت کە تەنانەت زاناکانیش
    هەموو کات هاوڕا نین، و
  • 2:30 - 2:34
    هەندێک جار وشەی "شادی" و
    "دڵخۆشی" و "ئەرێنی" بەکارئەهێنن
  • 2:34 - 2:35
    کەمتر یان زیاتر.
  • 2:37 - 2:40
    بەڵام بەشێوەیەکی کشتگیر قسەکەین،
    کاتێک دەروونناسان وشەی شادی بەکارئەهێنن،
  • 2:40 - 2:43
    ئەوەی مەبەستیانە ئەزموونێکی
    کاتی قوڵە،
  • 2:43 - 2:45
    هەستێکی ئەرێنی --
  • 2:45 - 2:49
    ئەوەی وامان لێئەکات زەردەخەنەکەین و پێکەنین و
    هەست بکەین بمانەوێ هەڵبەز و دابەزکەین. و
  • 2:49 - 2:51
    ئەمەش لە ڕاستییا شتێکی تەکنیکییە.
  • 2:51 - 2:53
    ئەو هەستەی واتلێئەکات
    هەڵبەزیت و دابەزیت
  • 2:53 - 2:56
    یەکێکە لە ڕێگاکانی کە زانایان
    شادی پێ ئەپێون.
  • 2:57 - 2:59
    جیاوازە لە دڵخۆشی،
  • 2:59 - 3:02
    کە هەستکردنمان بە بەشی
    بە درێژایی کات ئەپێوێت.
  • 3:02 - 3:05
    شادی هەستکردنە بە باشی
    لەو ساتەیا،
  • 3:05 - 3:06
    لە ئێستایا.
  • 3:07 - 3:08
    ئەمەش سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە
  • 3:09 - 3:12
    چونکە وەک کلتورێک، خوومان گرتووە
    بە شوێنکەوتنی دڵخۆشییەوە، و
  • 3:12 - 3:16
    کەچی لە پرۆسەکەیا بەجۆرێک
    شادی نابینین.
  • 3:19 - 3:22
    بۆیە ئەمە وایلێکردم بیرکەمەوە:
  • 3:22 - 3:24
    شادی لە کوێوە یەت؟
  • 3:25 - 3:26
    پرسیارم کرد لە هەموو ئەوانەی ئەمناسین، و
  • 3:26 - 3:29
    تەنانەت ئەوانەشی تازە بینیمن لەسەر شەقامەکە،
  • 3:29 - 3:31
    دەربارەی شتەکانی شادی بۆ هێنان.
  • 3:31 - 3:34
    لە شوێنی شەمەندەفەرەکان، لە کافتریاکان،
    لەسەر فڕۆکەکان،
  • 3:34 - 3:37
    ئەموت، "سڵاو، خۆشحاڵبووم بە بینینت.
    چی شادیت بۆ ئەهێنێت؟"
  • 3:39 - 3:40
    هەستم ئەکرد لێکۆڵەرێک بم.
  • 3:41 - 3:43
    ئەموت، "دواجار کەی بوو بینیت؟
  • 3:43 - 3:45
    لەگەڵ کێیا بوویت؟ چ ڕەنگێک بوو؟
  • 3:45 - 3:46
    کەسی تر بینی؟"
  • 3:46 - 3:49
    نانسی دریوی شادی بووم.
  • 3:49 - 3:50
    (پێکەنین)
  • 3:51 - 3:54
    دوای چەند مانگێکیش لەمە،
    تێبینیم کرد هەندێک شت هەبوون
  • 3:54 - 3:57
    دووبارە و دووبارە و دووبارە
    ئەهاتنەوە پێشەوە.
  • 3:57 - 4:00
    هەندێک شت بوون وەک
    خونچەی گێلاس و
  • 4:00 - 4:02
    بڵق و...
  • 4:03 - 4:06
    حەوزی مەلەکردن و خانووە درەختەکان ...
  • 4:08 - 4:11
    بالۆنەکانی هەوای گەرم و
    چاوی دەرپۆقیو --
  • 4:11 - 4:13
    (پێکەنین)
  • 4:13 - 4:16
    لولەی ئایس کرێم،
    بەتایبەتی ئەوەی پرژەی پێوەیە.
  • 4:17 - 4:22
    ئەم شتانە لەوە ئەچوو هێڵەکانی تەمەن،
    ڕەگەز، و ڕەچەڵەکیشی بڕیبێت.
  • 4:23 - 4:24
    مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر بیری لێکەیتەوە،
  • 4:24 - 4:26
    هەموو ئەوەستین و ڕوومان ئەکەینە ئاسمان
  • 4:26 - 4:29
    کاتێک قەوسە فرەڕەنگەکەی
    پەلکە زێڕینە پیایا ئەڕوات.
  • 4:30 - 4:31
    یاری ئاگرینیش --
  • 4:31 - 4:34
    تەنانەت پێویستیش ناکات
    کە بزانین بۆ چین، و
  • 4:34 - 4:36
    هەست ئەکەین کە ئێمەش ئاهەنگ ئەگێڕین.
  • 4:39 - 4:42
    ئەم شتانە تەنیا بۆ چەند کەسێک
    شادی ناهێنن؛
  • 4:42 - 4:44
    بە نزیکەیی بۆ هەمووان شادیهێنەرە.
  • 4:44 - 4:47
    بەشێوەیەکی جیهانی شادیهێنەرن. و
  • 4:49 - 4:51
    بینینی هەموویان پێکەوە،
  • 4:51 - 4:55
    ئەم هەستە هیابەخشەیان یاومەتێ
    کە ناتوانم وەسفیکەم.
  • 4:56 - 4:59
    جیهانە سیاسییە داپەشبووەکەی
    کە ئێستا تیایا ئەژین
  • 4:59 - 5:04
    هەندێک جار کاریگەری ئەوەی هەیە وامان لێکات
    جیاوازییەکەی هەستیپێئەکەین ئەوەنە فراوان بێت
  • 5:04 - 5:06
    نەتوانین بەسەریا سەرکەوین.
  • 5:06 - 5:07
    هێشتا لەژێر هەموو ئەوەیا،
  • 5:07 - 5:11
    بەشێکی ئێمە هەیە کە شادی ئەدۆزێتەوە
    لە هەمان شتەکانا. و
  • 5:12 - 5:16
    هەرچەندە زۆر جار پێمان ئەوترێت
    کە ئەم شتانە خۆشییەکانن کە تێئەپەڕن،
  • 5:16 - 5:19
    ڕاستییەکەی، بەڕاستی گرنگن،
  • 5:19 - 5:22
    چونکە بیرمان ئەهێنێتەوە
    ئێمەی مرۆڤ هاوبەشین
  • 5:22 - 5:25
    لە ئەزموونە هاوبەشەکەمان
    بۆ جیهانی بەرجەستە.
  • 5:26 - 5:28
    بەڵام هێشتا پێویستە بزانم:
  • 5:28 - 5:32
    ئەم شتانە چییان تیایە
    ئاوا وامان لێئەکات شادییەکی زۆرمان هەبێت؟
  • 5:33 - 5:36
    وێنەی ئەوانەم هەبوو
    بە دیواری شوێنی کارەکەمەوە، و
  • 5:36 - 5:40
    هەموو ڕۆژێک، ئەهاتم بەدیارییەوە و
    هەوڵم ئەیا سەری لێدەرکەم. و
  • 5:41 - 5:43
    ئینجا ڕۆژێک، شتێک هات بە مێشکما.
  • 5:44 - 5:46
    هەموو ئەم شێوانەم بینی:
  • 5:47 - 5:49
    شتی بازنەیی ...
  • 5:50 - 5:52
    چەند ڕەنگێکی کراوە ...
  • 5:54 - 5:55
    شێوەی وەک یەک ...
  • 5:57 - 5:59
    هەستێکی فرەیی و زۆری ...
  • 6:01 - 6:04
    هەستێکی سوکی یان بەرزبوونەوە.
  • 6:05 - 6:06
    کە بەم شێوەیە بینیم،
  • 6:07 - 6:11
    درکم بەوە کرد هەرچەنە هەستی شادی
    نامۆ و هەڵخەڵەتێنەرە،
  • 6:11 - 6:14
    ئەتوانین لەڕێگەی خەسڵەتی
    بەرجەستەی بەرکەوتەوە پێی بگەین،
  • 6:14 - 6:17
    یان ئەوەی دیزاینەرەکان پێی ئەڵێن
    ئایسێتیکەکان یان جوانییەکان،
  • 6:17 - 6:20
    وشەیەک لە هەمان ئەو ڕەگەوە هاتووە کە
    وشەی یۆنانی "ئایسۆمای"ی لێوە هاتووە،
  • 6:20 - 6:24
    واتە، "هەست ئەکەم،"
    "هەستی پێئەکەم،" پێی ئەزانم."
  • 6:26 - 6:30
    لەبەر ئەوەی ئەم شێوانەش پێمئەڵێن
    کە شادی بەم هەستانە دەستپێئەکات،
  • 6:30 - 6:33
    دەستمکرد بەوەی پێیان بڵێم
    "جوانییەکانی شادی"؛
  • 6:33 - 6:35
    هەستەکانی شادی.
  • 6:36 - 6:38
    لەم دۆزینەوەیەشا،
  • 6:38 - 6:40
    تێبینی شتێکم کرد
    کاتێک بەویا ئەڕۆشتم،
  • 6:40 - 6:45
    بۆ هەر کوێیەک ئەڕۆشتم ساتی بچووکی
    جوانیم ئەبینی --
  • 6:45 - 6:47
    ئوتومبێلێکی زەردی کۆن
  • 6:47 - 6:49
    یان پارچەیەکی زیرەکانەی
    هونەری سەر شەقام.
  • 6:49 - 6:53
    وەک ئەوە وابوو کە جووتێک چاویلکەی
    ڕەنگکراو بە گوڵم هەبێت، و
  • 6:54 - 6:56
    ئێستا کە ئەزانم بۆچی بگەڕێم،
  • 6:56 - 6:58
    لە هەموو شوێنێک ئەمبینی.
  • 6:58 - 7:01
    وەک ئەوە وابوو ئەم ساتە بچووکانەی شادی
    لەبەر چاوی خۆمانا شاردرابێتنەوە.
  • 7:03 - 7:04
    لە هەمان کاتیشا،
  • 7:04 - 7:06
    درکم بە شتێکی تریش کرد،
  • 7:06 - 7:09
    ئەگەر ئەمانە شتەکان بن
    کە شادیمان بۆ ئەهێنن،
  • 7:09 - 7:11
    کەواتە بۆچی زۆرێکی جیهان
    لەمە ئەچێت؟
  • 7:11 - 7:13
    (پێکەنین)
  • 7:13 - 7:15
    بۆچی بۆ کارکردن بۆ شوێنێکی ئاوا؟
  • 7:15 - 7:18
    بۆچی مناڵەکانمان ئەنێرین بۆ قوتابخانەکانی
    ئەم شێوەیەی هەیە؟
  • 7:19 - 7:21
    بۆچی شارەکانمان لەمانە ئەچن؟
  • 7:22 - 7:27
    ئەمەش ڕاستترینە بۆشوێنەکانی
    ماڵی ئەو کەسانەیە
  • 7:27 - 7:29
    کە لاوازترینن لەناومانا:
  • 7:29 - 7:31
    خانەی بەساڵاچووان،
  • 7:31 - 7:33
    نەخۆشخانەکان،
  • 7:33 - 7:35
    خانەی بێلانەکان،
  • 7:35 - 7:37
    پرۆژەکانی خانووبەرە.
  • 7:38 - 7:41
    چۆن گەشتینە جیهانێک
    کە لەمە ئەچێت؟
  • 7:43 - 7:45
    هەموو بە شادییەوە دەستپێئەکەین،
  • 7:45 - 7:49
    بەڵام کاتێک پیرتر ئەبین،
  • 7:49 - 7:53
    ڕەنگین بوون یان چوست بوون
    ئەمانخاتە بەر قسە.
  • 7:54 - 7:59
    گەورەکانی شادییەکی ڕاستی پیشان ئەیەن
    زۆرجار وەک مناڵانە سەیر ئەکرێن
  • 7:59 - 8:01
    یان زۆر مێینانە
  • 8:01 - 8:03
    یان ناجدی
  • 8:03 - 8:05
    یان زۆر دڵتەڕ، و
  • 8:06 - 8:10
    بۆیە خۆمان لە شادییەکە ئەگرینەوە، و
  • 8:10 - 8:12
    دەرئەنجام ئەکەوینە جیهانێک
    کە لەمە ئەچێت.
  • 8:14 - 8:16
    بەڵام ئەگەر جوانییەکی شادی
    بتوانرێ بەکاربهێنرێت
  • 8:16 - 8:18
    بۆ یارمەتیدانمان هەتا شادی زیاتر
    بدۆزینەوە لە جیهانەکەی چواردەورمان،
  • 8:18 - 8:21
    ئەوا ناکرێت بەکاریشبێت
    بۆ دروستکردنی شادی زیاتر؟
  • 8:22 - 8:24
    ئەو دوو ساڵەی پێشووم بەسەربرد
    لە گەڕان بە هەسارەکەیا،
  • 8:24 - 8:28
    بۆ ڕێگا جیاوازەکان ئەگەڕام کە خەڵک
    وەڵامی ئەم پرسیارەیان پێ یاوەتەوە.
  • 8:29 - 8:31
    ئەمەش گەیاندمییە کارەکەی
    نیگارکێش ئاراکاوا و
  • 8:31 - 8:33
    شاعیر مادیلین گینس،
  • 8:33 - 8:38
    کە باوەڕیان وایە ئەم جۆرە ژینگانە
    خەریکە ئەمانکوژێت.
  • 8:39 - 8:43
    بۆیە دەستیان کرد بە درووستکردنی
    تەلارێکی ئەپارتمان
  • 8:43 - 8:45
    کە باوەڕیان وابوو پرۆسەی
    بەتەمەنبوون پێچەوانە ئەکاتەوە.
  • 8:46 - 8:47
    ئەمەش ئەوەیە.
  • 8:48 - 8:51
    (پێکەنین)
  • 8:51 - 8:55
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:55 - 8:58
    شوێنێکی ڕاستەقینەیە،
    لە نزیک تۆکیۆ.
  • 8:58 - 9:01
    شەوێکم لەوێ بەسەربرد، و
    ئەوەش زۆرە.
  • 9:01 - 9:04
    (پێکەنین)
  • 9:04 - 9:06
    زەوییەکە شەپۆلی هەیە،
  • 9:06 - 9:08
    بۆیە ئەوەنە زۆر هاتوچۆ ناکەیت
  • 9:08 - 9:11
    بەناو ئەپارتمانەکەیا نایەیت و ناچیت، و
  • 9:11 - 9:15
    ڕەنگی ڕووناکیش هەیە
    لە هەموو ئاڕاستەکانا.
  • 9:16 - 9:19
    دڵنیا نیم ئەگەر گەنجتر
    هاتبێتمە دەرەوە،
  • 9:19 - 9:23
    بەڵام وەک ئەوە وایە کە بە هەوڵدان
    بۆ دروستکردنی ئەپارتمانێک
  • 9:23 - 9:25
    ئەوە وامان لێبکات هەست بکەین
    گەنجتر بین،
  • 9:25 - 9:28
    دەرئەنجام یەکێکیان دروستکرد
    کە شادیهێنەر بوو.
  • 9:29 - 9:32
    وە بەڵێ، ئەمە زۆر باشە
    بۆ ژیانی ڕۆژانە،
  • 9:32 - 9:35
    بەڵام وایلێکردم بیرکەمەوە:
    ئەی چی بۆ ئەوانەی ترمان؟
  • 9:35 - 9:40
    چۆن ئەم بیرۆکانە بێنینەوە
    بۆناو جیهانی ڕاستی؟
  • 9:41 - 9:43
    بۆیە دەستمکرد بە دۆزینەوەی ئەوانەی
    تەنیا ئەوەیان ئەکرد.
  • 9:44 - 9:48
    بۆ نموونە، ئەمە نەخۆشخانەیەکە، لەلایەن
    هونەرمەندی دانیمارکی پۆڵ گێرنسەوە دیزاینکراوە.
  • 9:49 - 9:50
    یان ئەم قوتابخانانە،
  • 9:50 - 9:53
    پەبڵیک کەلەرە قازانجنەویستەکەمیان گۆڕی.
  • 9:53 - 9:57
    ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە
    پەبلیک کەلەر لە بەڕێوبەری قوتابخانەکانی بیستووە
  • 9:57 - 10:00
    کە ئەڵێن ئامادەبوون باشتر بووە،
  • 10:00 - 10:02
    وێنەی نەشیاو نەماوە و
  • 10:02 - 10:06
    منداڵانیش ئەڵێن هەست ئەکەن زیاتر
    سەلامەت بن لەم قوتابخانە ڕەنگکراوانە. و
  • 10:06 - 10:09
    ئەمەش یەک ئەگرێتەوە لەگەڵ توێژینەوەکەی
    لە چوار وڵاتدا کراوە،
  • 10:09 - 10:13
    کە نیشانی ئەیات ئەو خەڵکانەی
    لە ئۆفیسی ڕەنگاوڕەنگترا کار ئەکەن
  • 10:13 - 10:14
    زیاتر بە ئاگان،
  • 10:14 - 10:16
    متمانەیان بەخۆیانە و
  • 10:16 - 10:19
    دۆستانەترن لەوانەی لە شوێنی
    دێزا کار ئەکەن.
  • 10:21 - 10:22
    بۆچی ئەبێ ئاوا بێت؟
  • 10:22 - 10:26
    کە دەستمکرد بە گەڕانەوە بەسەر
    شوێنەواری خۆشەویستیمان بۆ ڕەنگ،
  • 10:26 - 10:31
    دۆزیمەوە کە هەندێک توێژەرەوە بەستنەوەیەک
    ئەبینن بۆ پەرەسەندنەکەمان.
  • 10:31 - 10:37
    ڕەنگ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی،
    نیشانەیەکی ژیانە، نیشانەیەکی وزە. و
  • 10:37 - 10:39
    هەمان شتیش ڕاستە بۆ فرەیی.
  • 10:39 - 10:42
    لە جیهانێکا پەرەمان سەندووە
    کە قاتی مەترسیدارە، و
  • 10:42 - 10:45
    فرەیی واتە ڕزگاربوون.
  • 10:46 - 10:49
    بۆیە، یەک کۆنفێتۆ --
  • 10:49 - 10:52
    کە تاکی کۆنفێتییە،
  • 10:52 - 10:53
    ئەگەر ویستبێتتان بزانن --
  • 10:53 - 10:54
    (پێکەنین)
  • 10:54 - 10:56
    زۆر شادیبەخش نییە،
  • 10:56 - 10:58
    بەڵام ئەگەر زیایکەیت، و
  • 10:58 - 11:01
    چنگێکت ئەبێت لە یەکێک
    لە شادیهێنەرترین ماددەکان
  • 11:01 - 11:02
    لەسەر هەسارەکەمان.
  • 11:02 - 11:06
    تەلارساز ئیمانوێل مۆریۆ ئەم بیرۆکەیە
    زۆر بەکارئەهێنێت لە کارەکەیا.
  • 11:07 - 11:08
    ئەمە ماڵێکی بەساڵاچووانە
    کە دیزاینیکردووە،
  • 11:08 - 11:13
    کە ئەم تۆپە فرەڕەنگانە بەکارئەهێنێت
    بۆ دروستکردنی هەستی فرەیی.
  • 11:14 - 11:16
    ئەی چی دەربارەی ئەم شتە خڕانەی
    کە تێبینیم کردن؟
  • 11:17 - 11:20
    دەرکەوت کە زاناکانی بواری مێشکیش
    لەمەیان کۆڵیوەتەوە.
  • 11:20 - 11:23
    خەڵکەکە ئەخەنە ئامێری لەرینەوەی
    موغناتیزی کردار زانییەوە، و
  • 11:23 - 11:27
    وێنەی شتی شێوە خڕ
    یان چەماوەیان پیشان یاون. و
  • 11:28 - 11:30
    ئەوەی دۆزیویانەتەوە ئەوەیە
    کە ئەمیگداڵا،
  • 11:30 - 11:34
    بەشێکی مێشک کە بەشدارە لە
    هەستی ترس و دڵەڕاوکێ،
  • 11:34 - 11:36
    هەڵکراوە کاتێک کەسەکان
    سەیری شتی چەماوەیان کردووە،
  • 11:36 - 11:38
    بەڵام هەڵنەبووە کاتێک
    سەیری شتی خڕیان کردووە.
  • 11:39 - 11:43
    گریمانەی ئەوەیان کردووە کە
    گۆشەکان لە سرووشتدا
  • 11:43 - 11:46
    زۆر جار لە سرووشتدا بەستراوەتەوە
    بەو شتانەی مەترسین بۆمان،
  • 11:46 - 11:51
    کە پەرەمان یاوە بە هەستێکی ناهۆشیاری
    بەئاگابوون لەم شتە خڕانە،
  • 11:51 - 11:54
    لەکاتێکا شێوەی قەوس
    دڵنیاییمان ئەیاتێ.
  • 11:55 - 11:59
    ئەتوانی ئەمە بە کرداری لە قوتابخانەی
    ئامادەیی نیو ساندی هووکا ببینیت.
  • 11:59 - 12:01
    دوای دەستڕێژەکەی ساڵی ٢٠١٢،
  • 12:01 - 12:03
    تەلارسازانی سڤیگاڵس و
    هاوکارەکانیان
  • 12:03 - 12:07
    زانیان کە پێویستە تەلارێک دروستکەن
    کە سەلامەت بێت،
  • 12:07 - 12:09
    بەڵام ئەشیانویست دانەیەک دروستکەن
    کە شادیش بهێنێت، و
  • 12:09 - 12:11
    بۆیە پڕیانکرد لە قەوس.
  • 12:11 - 12:13
    چەندین شەپۆل هەیە
    بەلاکانی تەلارەکەیا ئەڕۆن، و
  • 12:13 - 12:17
    ئەم تارا خوار و خێچانە
    بە ڕێگای چوونە ژوورەوەوە، و
  • 12:17 - 12:20
    چەمانەوەی هەموو تەلارەکە
    بە ئاڕاستەی شوێنی چوونە ژوورەوە
  • 12:20 - 12:21
    بەشێوەیەکی پێشوازیکەر.
  • 12:24 - 12:26
    هەموو ساتێکی شادی بچووکە،
  • 12:26 - 12:31
    بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، کۆئەبنەوە
    بۆ زیاتر لە کۆکردنەوەی هەر تاکێکیان.
  • 12:33 - 12:36
    بۆیە لەوانەیە لەجیاتی شوێنکەوتنی دڵخۆشی،
  • 12:36 - 12:39
    ئەوەی پێویستە بیکەین
    باوەشکردنەوەیە بۆ شادی و
  • 12:39 - 12:44
    دۆزینەوەی ڕێگاکانە هەتا زیاتر
    خۆمان بخەینە سەر ڕێگەی.
  • 12:46 - 12:47
    لە قوڵایی ناخمانا،
  • 12:47 - 12:52
    هەموو ئەم پاڵنەرەمان هەیە بۆ ئەوەی
    هەوڵ بۆ شادی بەین لە چواردەورمانا. و
  • 12:52 - 12:55
    لەبەر هۆکارێک هەمانە.
  • 12:55 - 12:59
    شادی تەنیا شتێکی زیای
    نابنەڕەتی نییە.
  • 13:00 - 13:05
    ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە غەریزە
    بنەڕەتییەکانی مانەوەمان.
  • 13:06 - 13:08
    لەسەر بنچینەییترین ئاست،
  • 13:08 - 13:13
    هەوڵدان بەرەو شادی
    هەوڵدانە بەرەو ژیان
  • 13:14 - 13:15
    زۆر سوپاس.
  • 13:15 - 13:17
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:17 - 13:18
    سوپاس.
  • 13:18 - 13:19
    سوپاس.
  • 13:19 - 13:20
    سوپاس.
  • 13:20 - 13:26
    (چەپڵەلێدان)
Title:
شادی لەکوێیا خۆی شاردۆتەوە و چۆن بیدۆزینەوە
Speaker:
ئینگرید فێتێڵ لی
Description:

خونچەی گێلاس، پەلکەزێڕینە، بڵق و چاوی دەرپۆقیو: ئەبێت بۆچی هەندێک شت شادی بۆ هەمووان بێنن؟ لەم وتارە سەرنج ڕاکێشەیا، ئینگرید فێتێڵ لی پەردە لائەبات لەسەر ڕەگە بەردەستە سەرسامکەرەکانی شادی و نیشانی ئەیات چۆن بتوانین زیاتری لێ بدۆزینەوە و درووستیکەین لە جیهانەکەی چواردەورمان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:38

Kurdish (Central) subtitles

Revisions