< Return to Video

PTSD جۆرێکی نوێ لە دەرمان بۆ ڕێگری کردن لە خەمۆکی و

  • 0:01 - 0:05
    یەکەم دژە خەمۆکی دروست کرا، لە هەموو
    ئەو شتانە،
  • 0:05 - 0:08
    سوتەمەنی موشەکی بەجێماو لە
    جەنگی جیهانی دووەم.
  • 0:09 - 0:14
    کە لەمڕۆدا دیارە، یەک لە پێنج سەرباز توشی
    خەمۆکی دەبێت،
  • 0:14 - 0:16
    یان گوشاری دوای ڕاتەکین یاخود هەر دووکیان.
  • 0:17 - 0:21
    بەڵام تەنیا سەربازەکان ڕووبەڕووی مەترسی
    توشبو,ن بەم نەخۆشیانە نابنەوە.
  • 0:21 - 0:27
    ئاگرکوژێنەوەکان، پزیشکی فریاکەوتن، نەخۆشی
    شێرپەنجە، کارمەندی فریاکەوتن، پەنابەرەکان
  • 0:27 - 0:29
    هەر کەسێک توشی ڕاتەکین یاخود هەر جۆرێکی تری
    فشاری ژیان ببێتەوە.
  • 0:30 - 0:34
    و هێشتا، سەرەڕای بەربڵاوی ئەم ناڕێکیانە،
  • 0:34 - 0:37
    چارەسەرەکانمان لە ئێستادا، ئەگەر کار بکەن،
  • 0:38 - 0:40
    تەنیا نیشانەکان دادەمرکێننەوە.
  • 0:41 - 0:46
    لە ١٧٩٨، کاتێک ئێدوارد جێنەر یەکەم ڤاکسینی
    دۆزیەوە
  • 0:46 - 0:47
    بۆ چارەسەری نەخۆشی ئاوڵە بوو
  • 0:47 - 0:51
    تەنیا چارەسەری ڕێگری لە نەخۆشیەکە
    نەدۆزیەوە،
  • 0:51 - 0:53
    بەڵکو ڕێگەیەکی تەواو نوێ بۆ بیرکردنەوە:
  • 0:53 - 0:56
    کە دەرمان دەتوانێت ڕێگری لە نەخۆشی بکات.
  • 0:56 - 0:58
    هەر چۆنێک، بۆ ماوەی ٢٠٠ ساڵ،
  • 0:58 - 1:02
    ئەم ڕێگەیە بۆ ناڕێکی دەروونی باوەڕپێکراو
    نەبوو.
  • 1:02 - 1:06
    هەتا ٢٠١٤، کاتێک من و هاوپۆلەکەم بە ڕێکەوت
    دۆزیمانەوە
  • 1:06 - 1:10
    یەکەم دەرمان کە لەوانەیە ڕێگری بکات لە
    PTSD خەمۆکی یان
  • 1:11 - 1:12
    دەرمانەکەمان بۆ مشک تاقیکردەوە،
  • 1:12 - 1:16
    ئێستاش لێکۆڵینەوە دەکەین کە ئایا بۆ مرۆڤ
    شیاوە.
  • 1:16 - 1:19
    و ئەم دەرمانە دەروونیانە
  • 1:19 - 1:21
    دژە خەمۆکی نین.
  • 1:21 - 1:23
    بەڵکو جۆرێکی نوێن لە دەرمان.
  • 1:23 - 1:25
    و کار دەکەن بە بەرزبونەوەی جیڕی گوشار،
  • 1:25 - 1:28
    بۆیە با پێیان بڵێین بەرزکەرەوەی جیڕی.
  • 1:28 - 1:31
    ئینجا بیر لەو کاتە پڕ گوشارە بکەرەوە
    کە تێت پەڕاندووە.
  • 1:32 - 1:36
    ،لەوانەیە بەهۆی جیابونەوە یان تاقیکردنەوە
    لە دەست چوونی گەشتێک.
  • 1:36 - 1:39
    جیڕی گوشاری دەروونی پڕۆسەیەکی
    چالاکی زیندەییە
  • 1:39 - 1:42
    کە ڕێگەمان دەدات ئاسایی ببینەوە دوای گوشار
  • 1:42 - 1:45
    هاوشێوەی ئەوەی ئەگەر سەرمات بوبێت
    سیستەمی بەرگریت شەڕی لەگەڵ بکات.
  • 1:46 - 1:47
    جیڕی بەش نەکردوو
  • 1:47 - 1:50
    لە دژی گوشارێکی زۆر گرینگ،
  • 1:50 - 1:53
    ئەنجامەکەی لەوانەیە ناڕێکی دەروونی بێت
    وەک خەمۆکی.
  • 1:53 - 1:56
    لە ڕاستیدا زۆربەی حاڵەتەکان لە ناڕێکی
    خەمۆکی هەمەجۆر
  • 1:56 - 1:58
    لە سەرەتادا بەهۆی گوشار جوڵاون.
  • 1:59 - 2:01
    ئەوەی تائێستا لە مشکەکان تێبینیمان کردووە،
  • 2:01 - 2:05
    باشتر کردنی جیڕی دەتوانێت پارێزگاری
    بکات لە خەمۆکی زیندەیی،
  • 2:05 - 2:07
    وەک هۆڕمۆنەکانی گوشار،
  • 2:07 - 2:11
    و گوشاری کۆمەڵایەتی و دەروونی وەک
    هەڵەشەی و گۆشەگیری.
  • 2:12 - 2:16
    لێرەدا ئەو نمونەیەی دامان بە مشکەکان
  • 2:16 - 2:18
    سێ هەفتە لە پلەی بەرزی هۆڕمۆنەکانی گوشار.
  • 2:19 - 2:23
    ئینجا بەشێوەیەکی تر، گوشارێکی زیندەیی
    بە پێی پێکهاتەی دەروونی.
  • 2:23 - 2:25
    ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەفتاری خەمۆکی.
  • 2:25 - 2:29
    و ئەگەر سێ هەفتە چارەسەری دژە خەمۆکیمان
    بە مشکەکان دابا،
  • 2:30 - 2:31
    هیچ کاریگەری بەسوودی نەدەبوو،
  • 2:32 - 2:38
    بەڵام پێدانی یەک بەرزکەرەوەی جیڕی هەفتەیەک
  • 2:38 - 2:41
    پێشتر، بە تەواوی ڕێگری دەکرد لە
    ڕەفتاری خەمۆکی.
  • 2:42 - 2:44
    تەنانەت دوای سێ هەفتەش لە گوشاری دەروونی.
  • 2:44 - 2:47
    ئەمە یەکەم جارە دەرمانەکە بیسەلمینێت
  • 2:47 - 2:49
    ڕێگری دەکات لە کاریگەریە نەرێنیەکانی
    خەمۆکی.
  • 2:50 - 2:56
    خەمۆکی وپی تی ئێس دی نەخۆشی درێژخایەنن ،
    بە درێژایی ژیان
  • 2:56 - 3:00
    هەروەک بەرزکردنەوەی مەترسی ئاڵودە بوون،
    دەربەدەری،
  • 3:00 - 3:03
    نەخۆشی دڵ، ئەلزەهایمەر، خۆکوژی.
  • 3:03 - 3:08
    تێچووی جیهانی بەتەنیا بۆخەمۆکی ساڵانە
    نزیکەی سێ تریلۆن دۆلارە.
  • 3:09 - 3:13
    بەڵام ئێستا وابیربکەنەوە کە سینارۆیەک
    هەیە دەزانیت کەسێک
  • 3:13 - 3:16
    توشی مەترسی گوشارێکی زۆر دەبێتەوە.
  • 3:16 - 3:19
    با بڵێین خۆبەخشیکی خاچی سور دەچیتە
    ناوچەی بومەلەرزە.
  • 3:20 - 3:22
    سەرەڕای ڤاکسینی تیفۆید،
  • 3:22 - 3:25
    دەتوانین حەبێک یان دەرزیەکی بەرزکردنەوەی
    جیڕی لێ بدەین
  • 3:25 - 3:27
    پێش ئەوەی بڕوات.
  • 3:27 - 3:30
    کەواتە لە ژێرحاڵەتی هەڕەشەی چەک
    لە لایەن دزەکان یان خراپتر،
  • 3:30 - 3:34
    بە لایەنی کەم دەتوانرێ بپارێزرێت لە توشبوون
    PTSD بە خەمۆکی یان
  • 3:34 - 3:36
    دوایی ڕووداوەکە.
  • 3:36 - 3:39
    ڕێگری ناکات لە ئەزموونکردنی گوشارەکە،
  • 3:39 - 3:41
    بەڵکو ڕێگەی دەدات چاک ببێتەوە.
  • 3:41 - 3:43
    کەوایە شۆڕشەکە لێرەدایە
  • 3:43 - 3:45
    بە بەرزکردنەوەی جیڕی،
  • 3:45 - 3:50
    بەلایەنی کەم دەتوانرێت بپارێزرێت لە توشبوون
    PTSD بە خەمۆکی یان
  • 3:50 - 3:56
    و بپارێزرێت لە لەدەستدانی کارەکەی ،
    مالەکەی ،خێزان و ژیانی.
  • 3:58 - 4:00
    دوایی ئەوەی جینەر ڤاکسینی ئاوڵەی دۆزیەوە،
  • 4:00 - 4:03
    ژمارەیەکی زۆری ڤاکسینی تر
    بە خێرای دۆزرانەوە.
  • 4:04 - 4:06
    بەڵام کارەکە ١٥٠ساڵی ویست
  • 4:06 - 4:08
    پێش ئەوەی ڤاکسینی نەخۆشی سیل
    بەردەست بێت بە بەڕبڵاوی.
  • 4:09 - 4:10
    بۆچی؟
  • 4:11 - 4:13
    لەلایەکەوە چونکە کۆمەڵگە بڕوای وابوو
  • 4:13 - 4:18
    نەخۆشی سیل خەڵکی هەستیارتر و
    داهێنەرتر و بەسۆزتر کردووە.
  • 4:19 - 4:21
    و نەخۆشیەکە بەهۆی دەستورە نەک زیندەزانی.
  • 4:23 - 4:26
    و شتی هاوشێوە هێشتا لە ئەمڕۆدا دەوترێت
    لەسەر خەمۆکی.
  • 4:27 - 4:30
    هەروەک جێنەر دەرگەی بە ڕووی
  • 4:31 - 4:33
    هەموو ڤاکسینەکانی تردا کردەوە لە
    دوایی ئەمە
  • 4:34 - 4:37
    دەرمانی دۆزراوەی ئێمە بوارێکی تەواو
    نوێ دەکاتەوە:
  • 4:37 - 4:40
    زانستی دەرمانی چارەسەری دەروونی.
  • 4:41 - 4:43
    بەڵام چی ئەگەر ئەوەی ١٥ ساڵ،
  • 4:43 - 4:45
    یاخود ١٥٠ساڵ دوور بێت،
  • 4:45 - 4:47
    تەنیا پشت بەزانست نابەستێت،
  • 4:47 - 4:51
    بەڵام چۆن دەبێت وەک
    کۆمەڵگە ئەمە هەڵبژێرین.
  • 4:51 - 4:53
    سوپاستان دەکەم.
  • 4:53 - 4:56
    چەپڵە
Title:
PTSD جۆرێکی نوێ لە دەرمان بۆ ڕێگری کردن لە خەمۆکی و
Speaker:
ڕێبیکا بڕاچمان
Description:

چارەسەرە باوەکان بۆ خەمۆکی و پی تی ئێس دی تەنیا نیشانەکان دادەمرکێننەوە، ئەگەر کار بکەن . چی ئەگەر ڕێگری لە گەشە کردنی ئەو نەخۆشیانە بگرین ھەموو پێکەوە؟ دەرووناس و ھاوڕێی TEDڕێبیکا بڕاچمان چیڕۆکی تیمەکەی ھاوبەشی دەکات کە بۆ یەکەم جار و بە ڕێکەوت جۆرێک لە دەرمانیان دۆزیوەتەوە، کە دەتوانێت ڕێگری بکات لە کاریگەرییە نەرێنیەکانی گوشار و توانایی کەس بەرزدەکاتەوە بۆ چاکبوونەوە و گەشە کردن. فێر بین چۆن .ئەم دەرمانی بەرزکەرەی جیڕیە ڕێگەی مامەڵەمان لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان دەگۆڕێت

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:10

Kurdish (Central) subtitles

Revisions