بە مناڵی چی فێربووم لە زیندان
-
0:01 - 0:05پێویستە کلتوری ناو زیندانییەکان و
بەندیخانەکانمان بگۆڕین، -
0:05 - 0:08بەتایبەتی بۆ گەنجەکانمان.
-
0:08 - 0:10ویلایەتی نیو یۆرک یەکێکە
لە دوو ویلایەتەکەی ئەمریکا -
0:10 - 0:14کە یەکسەر ١٦-١٧ ساڵ دەستگیر ئەکات و
وەک گەورەیەک دادگاییان ئەکات. -
0:15 - 0:17ئەم کلتوری توندوتیژییە
ئەم کەسە گەنجانە ئەبات و -
0:17 - 0:19ئەیانخاتە ژینگەیەکی دووژمنکارانەوە، و
-
0:19 - 0:23ئەفسەرەکانی بەندیخانەش ڕێگە بە ڕوودانی
هەموو جۆرە شتێک ئەیەن. -
0:23 - 0:26هیچ شتێکی وا نییە بۆ ئەم کەسە گەنجانە
-
0:26 - 0:30هەتا بەهرەکانی خۆیان باشتر بکەن و
بەوە بیانژێننەوە. -
0:31 - 0:34هەتا ئەوکاتەی ئەتوانین تەمەنی
بەرپرسیارێتی تاوانکاری بەرزکەینەوە بۆ ١٨ -
0:34 - 0:38پێویستە تیشک بخەینە سەر ژیانی ڕۆژانەی
ئەم کەسە گەنجانە. -
0:38 - 0:40خۆم پیایا تێپەڕیوم.
-
0:40 - 0:42پێش ئەوەی ببم بە ١٨ ساڵ،
-
0:42 - 0:46نزیکەی ٤٠٠ ڕۆژم بەسەربرد
لەسەر دوورگەی ریکەرس، و -
0:46 - 0:47لە سەروو ئەوەشەوە
-
0:47 - 0:51٣٠٠ ڕۆژم لە زیندانی تەنیاییدا بەسەربرد، و
-
0:51 - 0:53با ئەمەشتان پێبڵێم:
-
0:54 - 0:57قیژاندن بەوپەڕی توانای
سیەکانتەوە بەڕووی دەرگای زیندانەکەتا -
0:57 - 0:59یان قیژاندن بەوپەڕی توانای
سییەکانتەوە بەڕووی پەنجەرەکەیا، -
0:59 - 1:01ئەوە ماندووت ئەکات.
-
1:01 - 1:04لەبەر ئەوەی هیچ شتێکی وات نییە بیکەیت
کاتێک لەوێیت، -
1:04 - 1:06ئیتر بە زیندانەکەتا یەیت و ئەچیت،
-
1:06 - 1:08دەست ئەکەیت بە قسەکردن لەگەڵ خۆت،
-
1:08 - 1:10بیرکردنەوەکانت شێتانە ئەبن، و
-
1:10 - 1:14ئینجا بیرکردنەوەکانت
ئەبن بە خراپترین دووژمنت. -
1:14 - 1:17زیندانەکان ئەبێت خەڵک بخەنەوە سەر ژیان،
-
1:17 - 1:20نەک وایان لێبکات
زیاتر تووڕە بن، -
1:20 - 1:22بێزاربن، و هەست بە بێهیوایی بکەن.
-
1:22 - 1:26لەبەر ئەوەی پلانێکی دەرکردن نییە
بۆ ئەم کەسە گەنجانە، -
1:26 - 1:30دووبارە بە هیچەوە ئەچنەوە ناو کۆمەڵگا.
-
1:31 - 1:35هیچ شتێکی واش نییە ڕێگریان لێبکات
دووبارە دەست بکەنەوە بە تاوان. -
1:36 - 1:38بەڵام هەموو جارێک
بە ئەفسەرەکانی زیندان دەستپێئەکات -
1:39 - 1:41زۆر ئاسانە بۆ هەندێک خەڵک
-
1:41 - 1:43وەک پیاوی باش سەیری ئەم
ئەفسەرانەی زیندان بکەن و -
1:43 - 1:45زیندانیکراوەکانیش وەک کەسانی خراپ،
-
1:45 - 1:47یان بەپێچەوانەوە بۆ هەندێک،
-
1:47 - 1:49بەڵام کەمێک لەوە زیاترە.
-
1:49 - 1:52ئەم ئەفسەرانە کەسانێکی ئاسایین،
ڕۆژیانە ئەیانبینین. -
1:52 - 1:57لە هەمان ئەو گەڕەکانەوە هاتوون
وەک ئەوانەی کاریان لەسەر ئەکەن. -
1:58 - 2:00هەر کەسانێکی ئاسایین.
-
2:00 - 2:03ڕۆبۆت نین، و هیچ شتێکی
تایبەت نییە لەبارەیانەوە. -
2:03 - 2:07نزیکەی هەموو ئەو شتانە ئەکەن
کە ئەندامەکانی تری کۆمەڵگا ئەیکەن. -
2:07 - 2:11ئەفسەرە پیاوەکان حەز ئەکەن
لەگەڵ ئەفسەرە ئافرەتەکان قسەکەن. -
2:11 - 2:14کەمێک یاری مناڵانەی خوێندنی
ئامادەیی لەگەڵ یەکتر ئەکەن. -
2:14 - 2:16باسی سیاسەت ئەکەن پێکەوە. و
-
2:16 - 2:20ئەفسەرە مێینەکانیش خەریکی
قسەوقسەڵۆکن پێکەوە. -
2:20 - 2:26منیش کاتێکی زۆرم بەسەربردووە
لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری سزادان، و -
2:26 - 2:29ئەمەوێ باسی ئەم دانەیەتان بۆ بکەم
بە دیاریکراوی کە ناوی مۆنرۆیە. -
2:29 - 2:31ڕۆژێک ڕایکێشام بۆ نێوان
دەرگاکانی ئەی و بی -
2:31 - 2:35کە بەشەکانی باکور و باشووری
زیندانەکانی جیاکردبووینەوە. -
2:35 - 2:37ڕایکێشامە ئەوێ چونکە
شەڕم بووبوو -
2:37 - 2:39لەگەڵ کوڕێکی تری گەنجی یەکەکەما،
-
2:39 - 2:43ئەویش هەستی کرد، لەبەر ئەوەی
ئەفسەرێکی مێینە کاری ئەکرد لە نهۆمەکەی، -
2:43 - 2:45کە لە شەفتەکەی ئەوا کێشەم ناوەتەوە.
-
2:45 - 2:47بۆیە بۆگزی کێشا بە سنگما.
-
2:47 - 2:49وایلێکردم هەناسەی لێبڕیم.
-
2:49 - 2:52یەکسەر هەڵنەچووم،
یەکسەر کاردانەوەم نەبوو، -
2:52 - 2:55چونکە ئەمزانی ئەوە شوێنی خۆیانە.
-
2:55 - 2:57هەرگیز نایبەمەوە.
-
2:57 - 3:02تەنیا شت لەسەری بێت بیکات ئەوەیە
باجەکەی ڕاکێشێت و یەکسەر هاوکاری یەت. -
3:03 - 3:06بۆیە تەنیا سەیرێکی چاوەکانیم کرد و
-
3:06 - 3:09پێموابێت یەکسەر توڕەیی و
بێچارەییەکەی بینی تیاما، و -
3:09 - 3:11پێی وتم،
-
3:11 - 3:13"چاوەکانت تووشی کێشەی زۆرت ئەکات،
-
3:13 - 3:16چونکە لەوە ئەچێت بتەوێ شەڕکەیت."
-
3:16 - 3:18بۆیە دەستیکرد بە لێکردنەوەی
قایشی کارەکەی، -
3:18 - 3:20کراسەکەی و باجەکەشی دانا، و
-
3:20 - 3:22ئینجا وتی، "ئەتوانین شەڕکەین."
-
3:22 - 3:25منیش لێم پرسی، "کەواتە ئەیخەیتە لاوە؟"
-
3:25 - 3:28ئەوە دەستەواژەیەکە لە دورگەی ریکەرس
زۆر بەکاری ئەهێنن -
3:28 - 3:31واتە هیچ شتێک بە کەس ناڵێیت، و
-
3:31 - 3:33لای ئەفسەرەکان ئاشکرای ناکەیت.
-
3:33 - 3:37وتی، "بەڵێئەیخەمە لاوە.
ئەی تۆش ئەیخەیتە لاوە؟" -
3:37 - 3:38تەنانەت وەڵامیشم نەیایەوە.
-
3:38 - 3:40تەنیا مستێکم کێشا بە ڕووخساریا، و
-
3:40 - 3:43یەکسەر لەویا
دەستمان کرد بە شەڕکردن. -
3:43 - 3:47لە کۆتایی شەڕکردنەکەیا،
پاڵینام بەڕووی دیوارەکەیا، -
3:47 - 3:51ئەوکاتەی لەپەل کەوتبووین،
پێی وتم، "تۆ باشیت؟" -
3:51 - 3:53وەک ئەوەی هیچی پێنەهێشتبێتم،
-
3:53 - 3:55بەڵام لە مێشکی خۆما،
ئەزانم کە من هیچم پێ نەهێشتووە، -
3:55 - 3:57بۆیە لەخۆباییانە وەڵامم یایەوە،
-
3:57 - 3:59"ئاه، من باشم، تۆ باشیت؟"
-
3:59 - 4:01وتی، "بەڵێ، من باشم،
من باشم،" -
4:01 - 4:06یەکترمان بەریا، تۆقەی لەگەڵ کردم،
وتی کە ڕێزی هەیە بۆم، -
4:06 - 4:09جگەرەیەکی یامێ و بەڕێیکردم.
-
4:10 - 4:13باوەڕبکەیت یان نا، هەندێک ئەفسەری
سزادان ئەبینیت لە دورگەی ریکەرس -
4:13 - 4:16ئامادەیە یەک بەرامبەر یەک
شەڕت لەگەڵکات. -
4:16 - 4:18هەست ئەکەن تێبگەن لەوەی
کەسەکان چۆن بن و -
4:18 - 4:21هەست ئەکەن ئامادەبن لە شوێنی خۆتا
ڕووبەڕووت ببنەوە. -
4:21 - 4:24لەبەر ئەوەی تۆ بەو شێوەیە
ناکۆکییەکانت یەکلایی ئەکەیتەوە، -
4:24 - 4:26ئێمەش ئەتوانین بەو شێوەیە یەکلاییکەینەوە.
-
4:26 - 4:29تۆ وەک پیاوێک لێی دەر ئەچیت،
منیش وەک پیاوێک لێی دەرئەچم، -
4:29 - 4:30ئیتر تەواو.
-
4:30 - 4:32هەندێک ئەفسەری زیندان
هەست ئەکەن لەگەڵتا لە زیندانا بن. -
4:32 - 4:35لەبەر ئەوە ئەو دەروونەیان هەیە و
ئەو هەڵوێستەیان هەیە و -
4:35 - 4:37بەپێی ئەو چەمکە ئەڕۆن.
-
4:37 - 4:41هەندێک جار، لەگەڵ ئەفسەرەکانا
بەم شێوەیە ئەیەین بە یەکا. -
4:41 - 4:44بەڵام ئەم دامەزراوانە پێویستە
بۆ ئەم ئەفسەری زیندانانە -
4:44 - 4:47ڕاهێنانی گونجاو دابینکات هەتا بزانن
چۆن بە باشی مامەڵە لەگەڵ هەرزەکارەکانا بکەن، -
4:47 - 4:49هەروەها پێویستە ڕاهێنانی
گونجاویشیان پێبەن -
4:49 - 4:53لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ
تەندروستی دەروونیشیانا بکەن. -
4:53 - 4:56ئەم ئەفسەرانە ڕۆڵێکی گەورە ئەگێڕن
لە ژیانی ئەم کەسە گەنجانەیا -
4:56 - 4:59بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو هەتا ئەوکاتەی
دۆسییەکەیان ئەکەوێت بە لایەکا. -
4:59 - 5:04بۆیە بۆچی هەوڵنەدرێت ئەم گەنجانە
فێربکرێن هەتا ئەوکاتەی لەوێ ئەمێننەوە؟ -
5:04 - 5:08بۆچی هەندێک تیژبینییان نەدرێتێ
بۆ درووستکردنی جیاوازییەک، -
5:08 - 5:12بۆ ئەوەی هەر کە چوونەوە ناو کۆمەڵگا،
-
5:12 - 5:15کارێکی ئەرێنی بکەن؟
-
5:16 - 5:22دووەم شتی گەورە بۆ یارمەتیدانی
هەرزەکارەکانمان لە زیندانا پرۆگرامی باشترە. -
5:22 - 5:26کە لە دوورگەی ریکەرس بووم،
ئەوەی زۆر قورس بوو زیندانی تاکە کەسی بوو. -
5:26 - 5:28زیندانی تاکە کەسی بۆ ئەوە کراوە
-
5:28 - 5:32کەسێک لەڕووی دەروونی، جەستەیی و
سۆزییەوە بشکێنێت. -
5:32 - 5:35بۆ ئەوە درووستکراوە.
-
5:36 - 5:38ڕاوێژکاری یاسایی ئەمریکا
ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە -
5:38 - 5:41تیایا باسیکرد کە زیندانی تاکە کەسی
قەدەغە ئەکەن -
5:41 - 5:43لە ویلایەتە نیو یۆرک بۆ هەرزەکارەکان.
-
5:44 - 5:48ئەوەی کە لە هۆشی خۆما ئەیهێشتمەوە
کاتێک لە زیندانی تاکە کەسیدا بووم خوێندنەوە بوو. -
5:48 - 5:51هەتا ئەمتوانی هەوڵم ئەیا
خۆم زیاتر ڕۆشنبیرکەم. -
5:51 - 5:53دەستم بەر هەر شتێک بکەوتایە
ئەمخوێندەوە. و -
5:53 - 5:57جگە لەوەش، چیرۆک و موزیکی کورتم ئەنوسی.
-
5:57 - 6:02هەندێک پرۆگرام کە هەست ئەکەم
سود بگەیەنێت بە گەنجەکانمان -
6:02 - 6:05پرۆگرامی چارەسەری هونەرە
-
6:05 - 6:08بۆ مناڵەکانی حەزیان لە وێنەکێشانە و
ئەو بەهرەیەشیان هەیە، و -
6:08 - 6:12ئەی چی بۆ ئەو کەسە گەنجانەی
کە حەزیان لە موزیکە؟ -
6:12 - 6:15پرۆگرامێکی موزیک دابنرێت
کە فێریان بکات -
6:15 - 6:18چۆن موزیک بنوسن و درووستیکەن؟
-
6:18 - 6:19تەنیا بیرۆکەیەکە.
-
6:19 - 6:21کاتێک هەرزەکارەکان یەن بۆ دوورگەی ریکەرس،
-
6:21 - 6:25سی ٧٤، ئاڕ ئێن دی سی
تەلارەکەیە کە تیایا ئەهێڵدرێنەوە. -
6:25 - 6:29ئەوەش ناونراوە "خوێندنگەی زۆرانباز،"
-
6:29 - 6:32چونکە کەسێکی گەنجت بۆ یەت
لەسەر شەقامەکانەوە -
6:32 - 6:33وا ئەزانێت کە جیڕە،
-
6:33 - 6:37چواردەوریشی گیراوە بە چەند
کەسێکی تری گەنج -
6:37 - 6:40لە پێنج ناوچەکەی ترەوە، و
هەمووان وا هەست ئەکەن جیڕ بن. -
6:40 - 6:44کەواتە چەند کەسێکی گەنجت ئەبێت
ئەکێشن بە سنگی خۆیانا -
6:44 - 6:48هەست ئەکەن پێویستە بیسەلمێنن
کە ئەوانیش جیڕن -
6:48 - 6:50یان من لە تۆ جیڕترم، لە تۆ و لەتۆش.
-
6:50 - 6:52بەڵام با ڕاستگۆ بین:
-
6:52 - 6:57ئەو کلتورە زۆر مەترسیدارە و
زیان بە گەنجەکانمان ئەگەیەنێت. -
6:57 - 7:00پێویستە یارمەتی دامەزراوەکان و
ئەم هەرزەکارانە بەین درک بکەن -
7:00 - 7:03کە پێویست ناکات ئەو شێوازی ژیانەیان هەبێت
کە پێشتر هەیانبووە -
7:03 - 7:06کاتێک لەسەر شەقامەکە بوون،
کە لە ڕاستییا ئەتوانن گۆڕانکارییەک بکەن. -
7:06 - 7:10جێی داخە بڵێم کاتێک لە زیندانا بووم،
-
7:10 - 7:14گوێم لێبووە چەند زیندانیکراوێک
باسی ئەوەیان کردووە کە لە زیندان بەربوون -
7:14 - 7:17چ جۆرە تاوانێک ئەنجام ئەیەن
-
7:17 - 7:20کاتێک ئەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.
-
7:20 - 7:22گفتوگۆکان زۆر جار لەمە ئەچوون:
-
7:24 - 7:26"ئاه، کە چوومەوە سەر شەقام،
براکەم ئەم پەیوەندییەی هەیە -
7:26 - 7:28بۆ ئەمە، ئەوە، و سێیەم،"
-
7:28 - 7:31یان، "هاوڕێکەم لەوێ
ئەو پەیوەندیەی هەیە بۆ نرخی کەم. -
7:31 - 7:32با زانیاری ئاڵوگۆڕکەین،"
-
7:32 - 7:35"هەر کە چووینە شارەکەش،
ئیتر کارێکی گەورە ئەکەین." -
7:35 - 7:38گوێم لەم گفتوگۆیانە ئەبوو و
بۆخۆم بیرم ئەکردەوە، "سەیرە، -
7:38 - 7:41ئەم کوڕانە باسی ئەوە ئەکەن
بچنەوە سەر شەقامەکە و -
7:41 - 7:42تاوانی تر ئەنجام بەن."
-
7:42 - 7:44بۆیە ناوێکم دۆزیوەتەوە بۆ ئەوە:
-
7:44 - 7:47ناوی ئەنێم پلانی
خێرا گەڕانەوە بۆ زیندان -
7:47 - 7:51چونکە هەر بەڕاستی
ئەوە چەندێک ئەخایەنێت؟ -
7:51 - 7:53بەوە پلانی خانەنشین بوون دائەنێیت؟
-
7:53 - 7:56خانەنشینییەکی بچووک نییە؟
٤٠١ هەزارت دەستئەکەوێت؟ -
7:56 - 8:00دڵنیایی تەندروستیت هەیە؟ هی ددانت؟
-
8:00 - 8:02(پێکەنین)
-
8:02 - 8:03بەڵام ئەمەتان پێئەڵێم:
-
8:03 - 8:05بە بوونم لە زیندان،
-
8:05 - 8:09توانیم چاوم بە هەندێک لە
زیرەکترین، بلیمەتترین، و -
8:09 - 8:12بەهرەمەندترین کەسەکان بکەوێت لە ژیانما.
-
8:12 - 8:14خەڵکم بینیوە کاغەزی
جپسی پەتاتەی بردووە و -
8:14 - 8:16کردوێتی بە جوانترین وێنە.
-
8:16 - 8:20خەڵکم بینیوە سابوونەکەیان بردووە
کە بەبەلاش دابینکراوە و -
8:20 - 8:22کردوویانە بە جوانترین پەیکەر
-
8:22 - 8:26کە وا لە مایکلئانجیلۆ بکات
لە مناڵێکی باخچەی ساوایان بچێت. -
8:26 - 8:29لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە زیندانییەکی
ئاسایشی تۆکمەیا بووم -
8:29 - 8:31بەناوی دامەزراوەی ڕاستکەرەوەی ئێلمیرا.
-
8:31 - 8:34تازە لە ڕاهێنانکردن تەواو بووبووم، و
-
8:34 - 8:37پیاوێکی بەتەمەنم بینی کە ئەمناسی
لە ناوەڕاستی حەوشەکەیا وەستابوو -
8:37 - 8:38سەیری ئاسمانی ئەکرد.
-
8:38 - 8:43ئەم پیاوە بەتەمەنە سزای لەسەدا
سی و سێی تەمەنی وەرگرتبوو -
8:43 - 8:46کە ٢٠ ساڵی سزاکەی تەواوکردبوو.
-
8:46 - 8:48بۆیە چووم بۆلای و وتم،
-
8:48 - 8:50"ئۆ جی، چییە هاوڕێ، تۆ باشیت؟"
-
8:50 - 8:53سەیری کردم و وتی،
"بەڵێ باشم، خوێنی گەنج." -
8:53 - 8:55منیش وتم، "کەواتە بۆچی سەیری
ئاسمان ئەکەیت؟ -
8:55 - 8:57چی شتێکی تایبەتی تیایە؟"
-
8:57 - 9:00وتی، "تۆ سەیرکە و
پێمبڵێ چی ئەبینیت." -
9:01 - 9:05"هەورەکان"
-
9:05 - 9:08وتی، "باشە، چی تر ئەبینیت؟"
-
9:08 - 9:10لەوکاتەیا، فڕۆکەیەک
تێئەپەڕی بە ئاسمانا. -
9:10 - 9:12وتم، "باشە، فڕۆکەیەک ئەبینم."
-
9:12 - 9:16وتی، "زۆر تەواوە و
چی لەسەر ئەو فڕۆکەیەیە؟" "خەڵک." -
9:16 - 9:20"بەڵێ. باشە ئێستا ئەو فڕۆکەیە و
ئەو خەڵکانە بۆ کوێ ئەڕۆن؟" -
9:20 - 9:22"نازانم. تۆ ئەزانیت؟
-
9:22 - 9:25تکایە ئەگەر زانیت پێمبڵێ.
ئینجا با چەند ژمارەیەکی یانسیب بێنم." -
9:26 - 9:29وتی، "وێنە گەورەکە نابینیت
کوڕی گەنج. -
9:29 - 9:32ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە
ئەڕوات بۆ شوێنێک، -
9:32 - 9:34لەکاتێکا ئێمە لێرە گیرمان خواردووە.
-
9:34 - 9:36وێنە گەورەکە ئەمەیە:
-
9:36 - 9:39ئەو فڕۆکەیە بەو خەڵکانەوە
کە بۆ شوێنێک ئەچن، -
9:39 - 9:43ئەوە ژیانە بەلامانا ئەڕوات لەکاتێکا
ئێمە لەپشت ئەم دیوارانەوە گیرمان خواردووە." -
9:46 - 9:48هەر لەو ڕۆژەوە،
-
9:48 - 9:52شتێک جوڵا لە مێشکما و وایلێکردم
بزانم کە ئەبێ گۆڕانکارییەک بکەم. -
9:52 - 9:56هەر لەگەڵ گەورەبوونما،
هەمووکات کوڕێکی باشی زیرەک بووم. -
9:56 - 10:01هەندێک کەس تەنانەت ئەیانوت
زۆر زیرەکترم لە تەمەنی خۆم. -
10:01 - 10:06خەونی گەورەم هەبوو بۆ بوون
بە تەلارساز یان شوێنەوارناس. -
10:06 - 10:08ئێستا، لە کۆمەڵگای بەخت کارئەکەم،
-
10:08 - 10:10کە پرۆگرامێکی چوونەوەناوە، و
-
10:10 - 10:15وەک بەڕێوبەری دۆسییە کار ئەکەم لەگەڵ
ئەو کەسانەی لە مەترسییەکی زۆری چوونەوە سەر تاوانن. -
10:15 - 10:17ئەیانبەستمەوە بەو خزمەتگوزاریانەی
کە پێویستیان پێیەتی -
10:17 - 10:19کاتێک ئازاد ئەکرێن لە زیندان
-
10:19 - 10:22بۆ ئەوەی بتوانن بەشێوەیەکی
ئەرێنی بگەڕێنەوە کۆمەڵگا. -
10:22 - 10:25ئەگەر ئەمڕۆ ١٥ ساڵی خۆم ببینیایە،
-
10:25 - 10:28دائەنیشتم لەگەڵی و قسەم لەگەڵ ئەکرد و
هەوڵم ئەیا کە فێری بکەم و -
10:28 - 10:32ئینجا پێم ئەوت،
"گوێگرە، ئەمە منم. من تۆم. -
10:32 - 10:34ئەمە ئێمەین. ئێمە یەکێکین.
-
10:34 - 10:37هەموو شتێک کە خەریکە ئەیکەیت،
ئەزانم کە چی ئەکەیت -
10:37 - 10:40پێش ئەوەی کە بیکەیت چونکە من کردوومە، و
-
10:40 - 10:44هانی ئەیەم کە لەگەڵ کەسانی
ئێکس، و وای و زێتا نەچێتە دەر. -
10:44 - 10:47پێی ئەڵێم کە نەچێت
بۆ فڵان و فیسار شوێن. -
10:47 - 10:49پێی ئەڵێم، خەریکی خوێندنەکەت بە،
-
10:49 - 10:51چونکە پێویستە لەوێ بیت،
-
10:51 - 10:54چونکە ئەوە ئەتگەیەنێت
بە شوێنێک لە ژیانا. -
10:54 - 10:56ئەمە نامەکەیە کە پێویستە بیگەیەنین
-
10:56 - 10:58بە پیاوە گەنجەکانمان و
ژنە گەنجەکانمان. -
10:58 - 11:02نابێ وەک گەورە مامەڵەیان لەگەڵکەین و
بیانخەینە بەر کلتوری توندوتیژی -
11:02 - 11:04کە مەحاڵ بێت بۆیان لێیدەرچن.
-
11:04 - 11:06زۆر سوپاس.
-
11:06 - 11:10(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بە مناڵی چی فێربووم لە زیندان
- Speaker:
- ئیسماعیل نازاریۆ
- Description:
-
وەک هەرزەکارێک، ئیسماعیل نازاریۆ نێردرا بۆ زیندانی دورگەی ریکەرسی نیو یۆرک، کە لەوێ ٣٠٠ ڕۆژ لە زیندانی تەنیایا بوو -- پێش ئەوەی تاوانێکی لەسەر یەکلایی بکرێتەوە. ئێستا وەک چالاکەوانێکی چاکسازی زیندانی کار ئەکات لەسەر گۆڕینی کلتوری زیندانەکانی ئەمریکا، کە تیایا گەنجەکان زۆر جار دووچاری توندوتیژییەکی ناڕەوا ئەبنەوە. نازاریۆ باسی چیرۆکە ناخۆشەکەی خۆیمان بۆ ئەکات و پێشنیاری ڕێگاکان ئەکات بۆ یارمەتیدان لەجیاتی ئازاردانی هەرزەکارەکان لە زیندانا.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:23
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What I learned as a kid in jail | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for What I learned as a kid in jail | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What I learned as a kid in jail | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What I learned as a kid in jail | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What I learned as a kid in jail |