Return to Video

لاری بریلیانت: دەیەوێت بڵاوبوونەوەکان بوەستێنێت

  • 0:00 - 0:02
    من خۆشبەخترین کەسم لە جیهاندا
  • 0:03 - 0:07
    من دواین کەسم بینی کە بەهۆی نەخۆشی ئاوڵە مرد لە جیهاندا
  • 0:07 - 0:09
    ساڵی ڕابردوو من لە هیندستان بووم
  • 0:09 - 0:13
    وە لەوانەیە من دواین حاڵەتەکانی نەخۆشی گێڕی منداڵم بینی بێت لە جیهاندا
  • 0:15 - 0:19
    هیچ شتێک نیە کە وات لێبکات هەست بکەیت... بە شانازی و شەرەفمەندی
  • 0:19 - 0:23
    لە کارکردن لە پڕۆگرامێکی لەم شێوەیە هەتا ئەوەی کە بزانیت
  • 0:23 - 0:26
    لەمەودوا کە شتێکی ناخۆش نەماوە
  • 0:27 - 0:29
    کەواتە، من دەمەوێت بڵێم..... چەپڵە لێدان
  • 0:31 - 0:34
    من دەمەوێت چەند وێنەیەکی ناشرینتان نیشان بدەم
  • 0:34 - 0:40
    تەماشاکردنیان زۆر ناڕەحەتە بەڵام پێویستە بە گەشبینیەوە تەماشایان بکەن
  • 0:40 - 0:45
    لەبەرئەوەی ناڕەحەتی و قێزەونی ئەم وێنانە یەک دەگرێتەوە
  • 0:45 - 0:49
    بە بەرزکردنەوەی کوالێتی کە بەهیچ شێوەیەک نەمێنێت
  • 0:50 - 0:54
    بەڵام، سەرەتا من دەمەوێت هەندێ باسی گەشتەکەمتان بۆ بکەم
  • 0:55 - 0:58
    باکگراوندی ژیانی من بەو شێوە ئاساییە نیە لە پەروەردەی تەندروستی
  • 0:58 - 1:00
    بەو شێوەیەی کە ئێوە لێی تێدەگەن
  • 1:02 - 1:05
    کاتێک من لە سان فرانسیسکۆ بووم
  • 1:05 - 1:08
    گوێم لە ناوی گروپێکی ئەمریکیە ئەسڵیەکان بووم
  • 1:08 - 1:10
    ئەوانەی کە دەستیان گرتبوو بە سەر دورگەی ئەلکاترازدا
  • 1:10 - 1:13
    ئەمریکیە ئەسڵیەکان دەیانویست منداڵیان ببێت لەسەر ئەو دورگەیە
  • 1:13 - 1:17
    وە هیچ دکتۆرێک نەیدەویست یارمەتیان بدەن لە منداڵ بونەکەدا
  • 1:17 - 1:20
    من چووم بۆ ئەلکاتراز و چەند هەفتەیەک لەوێ مامەوە
  • 1:21 - 1:24
    ئافرەتێک منداڵی بوو، وە من هەڵم گرت و دوورگەکەم بەجێ هێشت
  • 1:24 - 1:28
    لە سان فرانسیسکۆ دابەزیم و هەموو میدیاکان دەیانویست قسەم لەگەڵ بکەن
  • 1:28 - 1:32
    لەبەرئەوەی ئەو سێ هەفتەی لەو دوورگەیە بەسەرم برد منی کرد بە شارەزا لە کاروباری هیندیەکان
  • 1:33 - 1:35
    لە هەموو بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکاندا دەرکەوتم
  • 1:35 - 1:38
    کەسێک منی لە تەلەفیزیۆن بینی و بانگی کردم ، وە پرسیاریان لێکردم
  • 1:38 - 1:41
    کە من بەشدار بم لە فیلمێکدا و ڕۆڵی دکتۆرێک بگێڕم
  • 1:41 - 1:44
    بۆ کۆمەڵێک ئەستێرەی ڕۆک کە بە پاس گەشت دەکەن
  • 1:44 - 1:48
    لە سان فرانسیسکۆوە بۆ ئینگلتەرا. وە من وتم ڕازیم و ئەو کارە دەکەم
  • 1:48 - 1:52
    بووم بە دکتۆرێک لە فیلمێکی زۆر ناخۆش
  • 1:52 - 1:55
    بە ناوی (کەرەڤانێکی خڕی تەندروستی)
  • 1:55 - 1:57
    ئێستا، ئێوە دەزانن لە (٦٠) ەکانەوە
  • 1:57 - 2:00
    تۆ یان لە ناو پاس دەبیت یان لەدەرەوەی پاسەکە
  • 2:00 - 2:03
    من لە ناو پاسەکە بووم. دوای (٣٧) ساڵ من و خێزانەکەم چوینە ناو پاسەوە
  • 2:03 - 2:06
    پاسەکە ئێمەی لە سان فرانسیسکۆوە برد بۆ لەندەن
  • 2:06 - 2:10
    لە نزیک دەریاچەیەکی گەورەدا پاسەکەمان گۆڕی. دوای ئەوە چوینە ناو دوو پاسی ترەوە
  • 2:10 - 2:13
    وە بەرەو تورکیا، ئێران، ئەفغانستان ڕۆشتین
  • 2:13 - 2:18
    لە ڕێڕەوی (خەیبەر) وەک هەموو دکتۆرێکی تر بەرەو پاکستان ڕۆشتین
  • 2:18 - 2:20
    ئەمە ئێمەین لە ڕێڕەوی (خەیبەر) و ئەوە پاسەکەمانە
  • 2:20 - 2:23
    توشی کەمێک ناڕەحەتی بووین تاگەیشتینە ڕێرەوی (خەیبەر )
  • 2:24 - 2:26
    بەڵام، گەیشتینە هندستان
  • 2:27 - 2:29
    دوای ئەوە، وەک هەموو کەسێکی ئەم نەوەیە
  • 2:29 - 2:31
    چوین بۆ پەرستگای هیمالایا تا لەوێ بژین
  • 2:31 - 2:33
    پێکەنین
  • 2:35 - 2:37
    ئەمە وەک پڕۆگرامی مانەوە وایە
  • 2:37 - 2:39
    بۆ ئەوانەی کە لە بەشی تەندروستین
  • 2:39 - 2:45
    ئێمە لەگەڵ پیاوێکی زیرەک و بە متمانە دەرسمان خوێند کە ناوی (کاڕۆڵی بابا)بوو
  • 2:45 - 2:48
    کە دوایی پێی وتم واز لە لەبەر کردنی عەزی بهێنم
  • 2:48 - 2:50
    وە قاتێکی سێ پارچە لەبەر بکەم
  • 2:50 - 2:53
    بڕۆ وەک دیبلۆماتێک کار لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بکە
  • 2:53 - 2:56
    وە کار بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بکە
  • 2:56 - 3:00
    ئەو پێشبینییەکی خراپی لەسەر (ئاوڵە) کرد کە لەناو دەچێت
  • 3:00 - 3:03
    ئەوە دیاری خودا بوو بۆ مرۆڤایەتی
  • 3:03 - 3:06
    بەهۆی کاری زۆری زاناکان کە پێشکەشی دەکەن
  • 3:06 - 3:11
    ئەم پێشبینییە بوو بە ڕاستی وە ئەو کچە بچوکە (ڕاهیما بانوو)ە
  • 3:11 - 3:15
    ئەو دواین کچە کە نەخۆشی کوشندەی (ئاوڵە)ی هەبوو لە جیهاندا
  • 3:15 - 3:20
    وە ئەم بەڵگەیە بڕوانامەیەکە لیژنەی جیهانی ئیمزای کردووە
  • 3:20 - 3:25
    کە ئەوە نیشان دەدات کە جیهان یەکەم نەخۆشی لە مێژودا لەناو برد
  • 3:26 - 3:32
    هۆکاری نەمانی ئاوڵە بەهۆی زوو دۆزینەوە و زۆر کاریگەری و وەڵام دانەوە بوو
  • 3:32 - 3:36
    من داواتان لێ دەکەم کە ئەمە دووبارە بکەنەوە: زوو دۆزینەوە، زوو وەڵام دانەوە
  • 3:36 - 3:38
    دەتوانن ئەوە بڵێن؟
  • 3:38 - 3:40
    ئامادەبووان: زوو دۆزینەوە ، زوو وەڵام دانەوە
  • 3:40 - 3:43
    لاری بریلیانت: ئاوڵە خراپترین نەخۆشییە لە مێژودا
  • 3:43 - 3:46
    زۆرترین خەڵکی کوشتووە بە بەراورد لەگەڵ هەموو جەنگەکانی مێژودا
  • 3:46 - 3:51
    لە سەدەی ڕابردودا، ئەو نەخۆشیە ٥٠٠ ملێۆن کەسی کوشت
  • 3:52 - 3:55
    زیاتر لە دوو... ئێوە لە ئێستادا خەریکی خوێندنەوەی (لاری پەیج ) ن
  • 3:55 - 3:57
    کەسێک زۆر بە خێرایی دەیخوێنێتەوە. پێکەنین
  • 3:57 - 4:00
    لەو ساڵەی کە (لاری پەیج) و (سێرگی برین)
  • 4:00 - 4:03
    کەسێک کە کاریگەری هەیە لەسەرم و هاوشێوەی یەکترن
  • 4:03 - 4:05
    لەو ساڵەی کە هەردوکیان لە دایک بوون
  • 4:05 - 4:08
    دوو ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشی ئاوڵەوە مردن
  • 4:08 - 4:12
    ئێمە لە ساڵی ١٩٨٠ ڕامان گەیاند کە ئاوڵە نەماوە
  • 4:13 - 4:17
    ئەوە گرنگترین بەشە کە من بینیبێتم لە تەندروستی گشتیدا
  • 4:17 - 4:21
    لەبەرئەوەی ، ئەوە نیشان دەدات کە ببیت بە دەوڵەمەند ترین و ئازاترین
  • 4:21 - 4:23
    وە ببیت بە شاژنی هەموو جیهان
  • 4:23 - 4:25
    ناتپارێزێت لە مردن بە هۆی ئاوڵەوە
  • 4:25 - 4:29
    بە هیچ شێوەیەک گومان مەکە لەوەی کە ئێمە لەمەدا بەیەکەوە بوین
  • 4:30 - 4:34
    بەڵام بۆ بینینی ئەو نەخۆشیە لە ڕوانگەیەکی سەربەخۆوە
  • 4:34 - 4:36
    کارێک یاخود بیرێکی هەڵەیە
  • 4:36 - 4:39
    پێویستە تۆ لە ڕوانگەی دایکێکەوە تەماشای بکەی کە
  • 4:39 - 4:43
    تەماشای منداڵەکەی دەکات کە نەخۆشیەکەی گەشە دەکات و ئەویش هیچی پێناکرێت
  • 4:43 - 4:54
    ڕۆژی یەکەم، ڕۆژی دووەم، ڕۆژی سێهەم، ڕۆژی چوارەم، ڕۆژی پێنجەم، ڕۆژی شەشەم
  • 4:54 - 4:57
    تۆ دایکێکیت و تەماشای منداڵەکەت دەکەیت
  • 4:57 - 5:02
    وە لە ڕۆژی شەشەمدا، دەبینیت بەشی دەرەوە ڕەق بووە
  • 5:02 - 5:08
    لە ڕۆژی حەوتەمدا، چەند نیشانەیەکی نەخۆشی ئاوڵەکە دەردەکەوێت کە لاناچێت
  • 5:08 - 5:09
    ڕۆژی هەشتەم
  • 5:09 - 5:14
    وە (ئەل گۆر) باسی کرد کە گاریگەرترین وێنە لە جیهاندا
  • 5:14 - 5:16
    زۆرترین وێنە کە چاپ کراوە لە جیهاندا
  • 5:16 - 5:19
    لەسەر زەوی بووە ، بەڵام ئەوە لە ساڵی ١٩٧٤ بوو
  • 5:19 - 5:22
    وە لەو کاتەدا، ئەو وێنەیە وێنەیەک بوو
  • 5:22 - 5:24
    کە زۆرترین چاپی لێ کرا بوو
  • 5:24 - 5:27
    لەبەرئەوەی ئێمە دوو ملیۆن کۆپیمان لەو وێنەیە کرد
  • 5:27 - 5:30
    وە دەست بە دەست و دەرگا بە دەرگا دامان بە خەڵک
  • 5:30 - 5:35
    بۆ ئەوەی نیشانی خەڵکی بدەین و پرسیاریان لێ بکەین کە ئایا نە خۆشی ئاوڵەیان هەیە لە ماڵەکانیاندا
  • 5:35 - 5:39
    لەبەر ئەوەی ئەوە سیستەمی چاودێری کردنی ئێمەیە. ئێمە گۆگڵمان نەبوو
  • 5:39 - 5:42
    وێبێکی گواستنەوەمان نەبوو، کۆمپیتەرمان نەبوو
  • 5:43 - 5:48
    لە ڕۆژی نۆهەمدا، تەماشای ئەم وێنەیە دەکەیت و پێی ناڕەحەتی
  • 5:48 - 5:50
    من تەماشای ئەم وێنەیە دەکەم دەڵێم ''سوپاس بۆ خوا''
  • 5:50 - 5:54
    لەبەرئەوەی ئەوە دیارە کە شتێکی ئاساییە لە حاڵەتی ئاوڵەدا
  • 5:54 - 5:56
    وە دەزانن کە ئەم منداڵە دەژی
  • 5:57 - 6:02
    لە ڕۆژی سیانزەهەمدا، برینەکانی لا دەچێت، قەراخ چاوەکانی باش دەبێت
  • 6:02 - 6:06
    بەڵام دەزانین ئەو منداڵە هیچ ڕێگەیەکی تری نییە
  • 6:06 - 6:11
    لە ڕۆژی بیستەمدا، پاش ئەوەی نیشانەکەی دەردەکەوێت بۆ هەموو ژیانی بەڵام ئەو دەژی
  • 6:11 - 6:15
    چەند جۆرێکی ئاوڵە هەیە کە وەک ئەوەیان نین
  • 6:15 - 6:17
    ئەمە ئاوڵەیەکی تێکەڵە
  • 6:17 - 6:21
    کە ناتوانرێت پەنجە بخەیتە سەری لە یەک بەشی لەشیدا
  • 6:21 - 6:24
    وە برین دانەپۆشراو بێت
  • 6:24 - 6:28
    ئاوڵەی تەخت لە %١٠٠ ی ئەو کەسانە دەکوژێت کە توشی بوە
  • 6:28 - 6:32
    وە ئاوڵەی خوێن بەربون هەیە کە قورسترینیانە
  • 6:32 - 6:35
    کە زیاتر لە ئافرەتی سکپڕدا ڕوو دەدات
  • 6:35 - 6:39
    نزیکەی ٥٠ ئافرەت مردون هەمویان ئاوڵەی خوێن بەربونیان هەبووە
  • 6:39 - 6:42
    هیچ کەسێکم نەبینیوە کە مردبێت و سکپڕ نەبوبێت
  • 6:44 - 6:47
    لە ساڵی ١٩٦٧، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی پڕۆگرامەکەی
  • 6:47 - 6:49
    بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشییە
  • 6:49 - 6:53
    لەو ساڵەدا ٣٤ وڵات توشی ئاوڵە بوون
  • 6:53 - 6:57
    لە ساڵی ١٩٧٠، ئەو وڵاتانە کەم بوو بە ١٨ وڵات
  • 6:57 - 6:59
    لە ساڵی ١٩٧٤، وڵاتەکان کەم بووەوە و بوو بە ٥ وڵات
  • 6:59 - 7:04
    بەڵام لەو ساڵەدا، نەخۆشی ئاوڵە لە هەموو هندستان بڵاو بووەوە
  • 7:04 - 7:09
    وە هندستان دواین شوێن بوو کە ئەو نەخۆشییەی تێدا مایەوە
  • 7:09 - 7:12
    لە ساڵی ١٩٧٤، دانیشتوانی هندستان ٦٠٠ ملیۆن بوون
  • 7:12 - 7:15
    ٢١ شاری جیاواز لە هندستان هەیە
  • 7:15 - 7:18
    وەکو وایە بڵێین ٢١ وڵاتی جیاوازە
  • 7:18 - 7:21
    هەرکاتێک بێت ٢٠ ملیۆن کەس لە شەقامەکان و ناو پاسەکانە
  • 7:21 - 7:27
    شەمەندەفەرەکان هاتوچۆ دەکەن، ٥٠٠ هەزار گوند نشین، ١٢٠ ملیۆن کەس لە ماڵەوەن
  • 7:27 - 7:32
    هیچ کەسێک لەمانە نایەوێت بڵێت نەخۆشی ئاوڵە هەیە لە ماڵەکانیاندا
  • 7:32 - 7:35
    لەبەرئەوەی ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە ئەو نەخۆشییە کاتییە و سروشتییە
  • 7:35 - 7:37
    شیتالا ماتا، دایکە هێمنەکە
  • 7:37 - 7:41
    وە نەدەبوو کە هیچ کەسێکی نامۆ بهێنێت بۆ ماڵەوە
  • 7:41 - 7:46
    کاتێک ئەو شتە سروشتییە لە ماڵەکەدا بوایە، هیچ هاندەرێک نییە بۆ ڕاپۆرت دانی ئەو نەخۆشییە
  • 7:46 - 7:49
    تەنها هندستان نەبوو کە ئەو ئاوڵە سروشتییەی هەبوو
  • 7:49 - 7:53
    سروشتی ئەو نەخۆشییە ئەوەیە کە کاتییە لە هەموو جیهاندا
  • 7:53 - 7:58
    کەواتە، بەو شێوەیەی کە ئاوڵە کۆتایی پێ دێت ئەوە بوو ... چارەسەری زۆر کاری تێ ناکات
  • 7:58 - 8:00
    دەتوانیت دەرمانی ئەو دژە نەخۆشییە بدەیت بە هەموو کەسێک لە هندستان
  • 8:00 - 8:03
    بەڵام ساڵی داهاتوو ٢١ ملیۆن منداڵ دەبێت
  • 8:03 - 8:05
    کە دەگاتە ژمارەی دانیشتوانی کەنەدا
  • 8:05 - 8:08
    تەنها بە پێدانی ئەو دژە نەخۆشییە کار ناکات
  • 8:08 - 8:11
    پێویست بوو یەکە بە یەکەی حاڵەتی ئاوڵە لە جیهاندا بدۆزرێتەوە
  • 8:11 - 8:14
    وە لە هەمان کاتدا چارەسەرێکی بازنەیی بەرگری بە دەوریدا بکێشرێت
  • 8:14 - 8:16
    ئەوە ئەوە بوو کە ئێمە کردمان
  • 8:17 - 8:20
    تەنها لە هیندستان من و ١٥٠ هەزار لە هاوڕێ خۆشەویستەکانم
  • 8:20 - 8:24
    دەرگا بە دەرگا گەڕاین و ئەو ڕەسمەمان پێ بوو
  • 8:24 - 8:28
    بۆ هەموو ماڵێکی هندستان. ئێمە زیاتر لە یەک بلیۆن خانومان بەسەر کردەوە
  • 8:29 - 8:33
    من شتێکی زۆر گرنگ فێر بووم لەم کارەدا
  • 8:33 - 8:36
    هەر کاتێک کە ماڵ بە ماڵ دەگەڕاین
  • 8:37 - 8:42
    نیشانەیەکمان هەبوو بە کارمان دەهێنا لە هەندێک لە ڕاپۆرتەکانی نەخۆشی ئاوڵەدا
  • 8:43 - 8:47
    کاتێک ئێمە نەدەگەڕاین، خەیاڵێکمان بۆ دروست دەبوو کە نەخۆشی نییە
  • 8:47 - 8:51
    کاتێک کە دەگەڕاین، خەیاڵێکمان بۆ دروست دەبوو کە نەخۆشی زۆر هەیە
  • 8:52 - 8:54
    سیستەمی چاودێری کردن پێویست بوو
  • 8:54 - 8:59
    چونکە ئەوەی کە پێویستمان بوو زوو دۆزینەوە و زوو چارەسەر کردن بوو
  • 9:01 - 9:04
    لەبەر ئەوە ئێمە دەگەڕاین و دەگەڕاین
  • 9:04 - 9:07
    هەموو کەسێکی ئاوڵەمان لە هندستان دەدۆزییەوە و ئێمە پاداشتمان هەبوو
  • 9:07 - 9:11
    پاداشتەکەمان زیاد کرد، بەردەوام بووین لە زیاد کردنی پاداشتەکە
  • 9:11 - 9:15
    لەسەر دەرگای هەموو ماڵێکمان دەنوسی
  • 9:15 - 9:20
    کاتێک ئەوەمان کرد ژمارەی ڕاپۆرتی ئەو نەخۆشییە کەم بووەوە بۆ سفر
  • 9:20 - 9:26
    وە لە ساڵی ١٩٨٠ ڕامان گەیاند کە جیهان پاک بوەتەوە لە ئاوڵە
  • 9:26 - 9:32
    ئەوە گەورەترین کامپینی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە مێژوو هەتا جەنگی عێراق
  • 9:32 - 9:37
    ١٥٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهانەوە
  • 9:37 - 9:40
    دکتۆر لە هەموو ڕەگەزێک، ئاین، کۆمەڵگا و نەتەوە
  • 9:40 - 9:45
    کە بەیەکەوە شەڕیان دەکرد ، خوشک و براکان، لەگەڵ یەکتر
  • 9:45 - 9:50
    نەک دژی یەکتر، بۆ هۆکارێکی هاوبەش تا جیهان باشتر بکەن
  • 9:51 - 9:55
    بەڵام نەخۆشی ئاوڵە چوارەم نەخۆشی بوو کە بەرەو نەمان دەچوو
  • 9:55 - 9:57
    سێ جارەکەی تر توشی شکست بوین
  • 9:57 - 10:00
    لە دژی مەلاریا، تای زەرد، نەخۆشی گوێزەرەوە شکستمان هێنا
  • 10:00 - 10:04
    بەڵام بەم نزیکانە شەلەل ببینین
  • 10:04 - 10:09
    بەڵام هۆکاری نەهێشتنی شەلەل ئەوەیە کە زوو بیدۆزینەوە و زوو چارەسەری بکەین
  • 10:10 - 10:13
    لەوانەیە ئەمە ئەو ساڵە بێت کە شەلەل ناهێڵین
  • 10:13 - 10:16
    کە دەیکات بە دووەم نەخۆشی لە مێژودا
  • 10:16 - 10:20
    وە (دایڤد هیمان)، کە تەماشای ئەمە دەکات لە ڕێی پەخشی ئینتەرنێتەوە
  • 10:20 - 10:25
    دەیڤد بەردەوام بە. ئێمە نزیکین. ئێمە باسی چوار وڵات دەکەین
  • 10:25 - 10:30
    چەپڵە لێدان
  • 10:31 - 10:35
    من وەک (هانک ئارۆنم). (باری بۆندس) دەتوانێت هەموو کات جێگەم بگرێتەوە
  • 10:35 - 10:40
    با نەخۆشییەکی تر لە لیستەکە دەربهێنین و خەمی شتە خراپەکانی بخۆین
  • 10:40 - 10:43
    من لە هیندستان بووم کارم لەسەر پڕۆگرامی شەلەل دەکرد
  • 10:43 - 10:49
    دەبوایە لە سیستەمی چاودێری کردنی شەلەلدا بچوینایە بۆ ٤ ملیۆن ماڵ، دەرگا بە دەرگا
  • 10:49 - 10:51
    ئەمە سیستەمی چاودێری کردنە
  • 10:51 - 10:55
    بەڵام پێویستە دۆزینەوەی خێرا و چارەسەری خێرا مان هەبێت
  • 10:55 - 10:59
    چاو کوێری، هەمان شتە. کلیلی دۆزینەوەی کوێری و
  • 10:59 - 11:04
    گەڕان بەدوایدا و هۆکاری پەیدا بوونی کوێری بدۆزینەوە
  • 11:04 - 11:06
    تا بتوانیت بگەیتە ئەنجامێکی ڕاست
  • 11:07 - 11:11
    ڕێکخراوی (سێڤا) لەلایەن کۆمەڵێکەوە دەرچوو لەو ڕێکخراوە دروست کرا
  • 11:11 - 11:14
    لە پڕۆگرامی نەهێشتنی ئاوڵەدا، کەسێک
  • 11:14 - 11:17
    هەڵگەڕان بە بەرزترین چیادا
  • 11:17 - 11:22
    کە دەرمانەکەی تاقی کردەوە لە بەدەست هێنانی نەهێشتنی ئەو نەخۆشییە
  • 11:22 - 11:24
    ویستی دوبارەی بکاتەوە
  • 11:24 - 11:28
    بە درێژایی ٢٧ ساڵی ڕابردوو، پڕۆگرامی (سێڤا) لە ١٥ وڵاتدا
  • 11:28 - 11:32
    بینایی گێڕاوەتەوە بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن کەسی کوێر
  • 11:32 - 11:36
    سێڤا دەستی پێ کرد چونکە ئێمە ویستمان کە ئەو ڕێگایانە بە کار بهێنین
  • 11:36 - 11:38
    لە چاودێری کردن و بڵاوبونەوەدا
  • 11:38 - 11:41
    بۆ شتێک کە هیچ کەسێک تەماشای ناکات
  • 11:41 - 11:44
    وەک کێشەی تەندروستی کۆمەڵگە: کوێری
  • 11:44 - 11:47
    بەردەوام بیری لێ کراوەتەوە کە نەخۆشییەکە پەیوەندی بە تاقەتەوە هەیە
  • 11:47 - 11:53
    لە ساڵی ١٩٨٠ دا (ستیڤ جۆبس) ئەو کۆمپیتەرەی پێدام، کە ئەپڵی ژمارە ١٢ یە
  • 11:53 - 11:56
    وە هێشتا ئەو لە (کاتماندو) وە و هێشتا کاریش دەکات
  • 11:56 - 12:00
    ئەوە بهێنیت و هەڕاجی بکەیت تا پارەی زیاتر بۆ (سێڤا) پەیدا بکات
  • 12:01 - 12:05
    ئێمە سەرپەرشتی ڕاپرسییەکمان کرد لە (نیپاڵ) کە یەکەم دانە بوو دەربارەی تەندروستی
  • 12:05 - 12:08
    وە یەکەم ڕاپرسی کوێرانەی ئەو خەڵکە بوو کە ئەنجام درا بێت
  • 12:08 - 12:10
    ئێمە سەرمان سوڕما لە ئەنجامەکەی
  • 12:10 - 12:13
    لە جیاتی ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی حاڵەتەکە بدەین کە چۆن بوو
  • 12:13 - 12:17
    کە کوێری بە هۆی قەلەقی و مێشک و گواستنەوەی لە خەڵکی ترەوە
  • 12:17 - 12:23
    ئێمە سەرمان سوڕما کاتێک بۆمان دەرکەوت کە کوێری دروست دەبێت بەهۆی ڕژانی ئاوی زۆر بەسەر چاودا
  • 12:23 - 12:28
    ناتوانین چارەسەری ئەوە بکەین ئەوەی کە نازانن لە وێ یە
  • 12:30 - 12:34
    لە (تێد)ەکەتاندا (دی-ڤی-دی)ەیەک هەیە '' کۆتایی نەهاتی ببینین''
  • 12:34 - 12:37
    لە بارەی (دکتۆر. ڤی) و نەخۆشخانەی چاوی ئاراڤیند
  • 12:37 - 12:39
    هیوادارم تەماشایەکی بکەن
  • 12:39 - 12:41
    ئاراڤیند سەرەتا وەک پڕۆژەیەکی سێڤا دەستی پێکرد
  • 12:41 - 12:44
    ئێستا گەورەترین و باشترین نەخۆشخانەی چاوە لە جیهاندا
  • 12:44 - 12:47
    لەم ساڵدا، ئەو نەخۆشخانەیە دەتوانێت بینین بگێڕێتەوە بۆ
  • 12:47 - 12:51
    زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس لە (تامیل نابو) لە هیندستان
  • 12:51 - 12:55
    چەپڵە لێدان
  • 12:55 - 12:59
    ئەنفلۆنزای باڵندە، من لێرە وەستاوم نوێنەرایەتی هەموو شتە ناخۆشەکان دەکەم
  • 12:59 - 13:01
    لەوانەیە ئەمەیان ناخۆشترین بێت
  • 13:02 - 13:06
    کلیلی ڕێگرتن و کەم کردنەوەی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە
  • 13:06 - 13:09
    زوو دۆزینەوە و خێرا چارەسەر کردنە
  • 13:09 - 13:14
    ئێمە ڤاکسینێک یان پێداویستیەکی باشمان نیە بۆ ڕێگرتن
  • 13:14 - 13:18
    لە شەڕی ئانفلۆنزای باڵندە ئەگەر ڕوو بدات لە سێ ساڵی داهاتوودا
  • 13:18 - 13:22
    ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاستی بڵاو بونەوەکە دەست نیشان دەکات
  • 13:22 - 13:26
    ئێستا ئێمە لە ئاستی سێیەمینین لە ئاستەکانی بڵاوبونەوەدا
  • 13:26 - 13:30
    لەگەڵ تۆزێک لە گواستنەوە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ
  • 13:30 - 13:34
    بەڵام نەک گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بەشێوەیەکی بەردەوام
  • 13:34 - 13:38
    لەو کاتەی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێن چوینەتە ریزبەندی چوار
  • 13:38 - 13:43
    ئەوە وەک (کاترینا )نابێت ، ئەو جیهانەی کە ئێمە دەیناسین دەوەستێت
  • 13:43 - 13:45
    هیچ فڕۆکەیەک نافڕێت
  • 13:45 - 13:48
    ئایا دەچیتە ناو فڕۆکەیەک لەگەڵ (٢٥٠) کەس کە نەیان ناسیت
  • 13:48 - 13:51
    کۆکەو پژمە ، کاتێک دەتزانی هەندێکیان
  • 13:51 - 13:53
    نەخۆشیەکیان لەگەڵدایە کە لەوانەیە بتکوژێت
  • 13:53 - 13:55
    کە تۆ هیچ ڤاکسینێک یان بەرگریەک نیە لە دژی
  • 13:56 - 14:01
    لێکۆڵینەوەیەکم کرد لەسەر مانگی تشرینی یەکەم لەسەر ئەو کەسانەی کە چاودێری بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان دەکەن لە جیهاندا
  • 14:01 - 14:05
    لێم پرسین ئەوان هەمویان شارەزاییان لە ئەنفلۆنزا هەیە
  • 14:05 - 14:08
    ئەو پرسیارەم لێ کردن کە ئێوە حەز دەکەن لێیان بپرسن
  • 14:08 - 14:11
    بەڕای تۆ چانسی بڵاوبونەوەکەی چۆن دەبێت؟
  • 14:11 - 14:14
    ئەگەر بڵاوبونەوەکە ڕویدا تا چەندە خراپ دەبێت؟
  • 14:14 - 14:19
    لە %١٥ پێی وا بوو بڵاوبونەوەکە لە ٣ ساڵدا ڕوو دەدات
  • 14:19 - 14:21
    بەڵام خراپتر لەوە
  • 14:21 - 14:24
    لە %٩٠ دەڵێن بڵاوبونەوەکە ڕوو دەدات
  • 14:24 - 14:27
    لە کاتی منداڵەکانت یان نەوەکانی داهاتوودا
  • 14:28 - 14:31
    وە باوەڕیان وابوو ئەگەر بڵاوبونەوەکە ڕوو بدات
  • 14:32 - 14:34
    یەک بلیۆک کەس توشی نەخۆشی دەبێت
  • 14:35 - 14:38
    نزیکەی ١٦٥ ملیۆن کەس دەمرێت
  • 14:38 - 14:41
    ئابڵوقەیەک، نەهامەتییەک ڕوو دەکاتە جیهان
  • 14:41 - 14:43
    لەبەرئەوەی سیستەمی کاتمان و
  • 14:43 - 14:46
    بەستنەوەمان بە جیهان گیرییەوە بچڕاوە
  • 14:47 - 14:51
    وە تێچونی خەرجیەکانی ئابووری لە یەک بۆ سێ ترلیۆن دۆلار
  • 14:51 - 14:56
    زۆر خراپتر دەبێت بۆ هەموو کەسێک زیاتر لە مردنی تەنها ١٠٠ ملیۆن کەس
  • 14:56 - 14:59
    چونکە خەڵکێکی زۆر لەوە زیاتر کارەکانیان و
  • 14:59 - 15:01
    سودی بەدەست هێنانی تەندروستی لەوە دەدەن
  • 15:01 - 15:03
    کە ئەنجامەکەی خەیاڵاوییە
  • 15:05 - 15:09
    بەرەو خراپتریش دەڕوات چونکە سەردان کردن زیاتر دەبێت
  • 15:12 - 15:16
    با شێوازێکتان نیشان بدەم کە بڵاوبونەوەکە چۆن دەبێت
  • 15:17 - 15:19
    بۆ ئەوەی بزانین کە ئێمە باسی چی دەکەین
  • 15:20 - 15:24
    با وا دابنێین، بۆ نمونە، یەکەم حاڵەت کە ڕوو دەدات لە باشوری ئاسیا
  • 15:25 - 15:27
    لە سەرەتادا زۆر بە هێواشی دەڕوات
  • 15:27 - 15:30
    تۆ دوو یان سێ ئاڕاستەی جیاواز وەردەگریت
  • 15:32 - 15:37
    دوای ئەوە شوێنی دووەم دەردەکەوێت و نەخۆشییەکە بڵاو دەبێتەوە
  • 15:37 - 15:41
    لە وڵاتێکەوە بۆ دانەیەکی تر زۆر بە خێرایی کە نازانیت چی لێت دەدات
  • 15:41 - 15:45
    لەماوەی سێ هەفتەدا لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە دەبێت
  • 15:45 - 15:51
    ئێستا، ئەگەر دوگمەی گێڕانەوەمان هەبێت و بتوانین بگەڕێینەوە و چارەسەری بکەین
  • 15:51 - 15:54
    دەست نیشانی یەکەم شوێنی دەستپێکردنی بکەین. ئەگەر توانیمان بەزوویی بیدۆزینەوە
  • 15:54 - 15:57
    وە زوو دیاری کردن و زوو چارەسەرکردنی بۆ بکەین
  • 15:57 - 16:00
    بتوانین هەریەک لەو ڤایرۆسانە بخەینە زیندانەوە
  • 16:00 - 16:05
    ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ شتێکی وەک بڵاوبونەوە
  • 16:07 - 16:09
    ڕێگەم بدەن با پێتان بڵێم بۆچی بەو شێوەیەیە
  • 16:10 - 16:14
    نوکتەیەکمان هەیە. ئەمە ڕێژەیەکی بڵاوبونەوەی نەخۆشیە وە ئەوانەی کە لە پزیشکیدان
  • 16:14 - 16:16
    وابزانم، لە کۆتایدا دەزانن کە ئەوە چیە
  • 16:16 - 16:20
    بەڵام نوکتەکە ئەوەیە، شارەزایەک لە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکاندا حەزی لێبوو بگاتە
  • 16:20 - 16:23
    ناڕێکی ئەو نەخۆشیە و بگاتە سەرکەوتنێک لە کۆتایی چەماوەکە
  • 16:24 - 16:26
    بەڵام، عادەتەن ئەوەت دەست ناکەوێت کە دەتەوێت
  • 16:26 - 16:29
    هەمیشە تۆ دەگەیتە ئێرە
  • 16:29 - 16:34
    ئەوەی کە بەڕاستی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە بگەینە ئێرە تابتوانین بڵاوبونەوەکە ڕابگرین
  • 16:34 - 16:37
    بەڵام هەموو کات ناتوانی ئەوە بکەیت. بەڵام ڕێکخراوێک هەیە
  • 16:37 - 16:42
    کە توانیویەتی ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ فێربونی هەر حاڵەتێک کە دەست پێدەکات
  • 16:42 - 16:44
    وە پێی دەڵێن (جی پی ئێچ ئای ئێن)
  • 16:44 - 16:47
    ئەوە تۆڕێکی جیهانیە بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر تەندروستی گشتی
  • 16:47 - 16:51
    ئەو نمونەیەی کە نیشانم دان کە واتان دەزانی ئەوە ئەنفلۆنزای باڵندە بوو
  • 16:51 - 16:55
    ئەوە سارس بوو. وە سارس بڵاوبونەوەیەکە کە ڕوونادات
  • 16:55 - 17:02
    بڵاو نابێتەوە چونکە ( جی پی ئێج ئای ئێن) شتێکی دۆزیوەتەوە تا ببێت بە سارس
  • 17:02 - 17:08
    سێ مانگ پێش ئەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی بکاتەوە
  • 17:08 - 17:12
    وە بەهۆی ئەوەوە ئێمە توانیمان بڵاوبونەوەی سارس ڕابگرین
  • 17:12 - 17:17
    وابزانم ئێمە زۆر قەرزاری ( جی پی ئێچ ئای ئێن) ین، لەگەڵ (ڕۆن سانت جۆن)ین
  • 17:17 - 17:20
    کە هیوادارم لە شوێنێک بینەرمان بێت... لەوێیە
  • 17:20 - 17:22
    کێ ( جی پی ئێچ ئای ئێن)ی دۆزیوەتەوە
  • 17:22 - 17:23
    چەپڵە لێدان
  • 17:23 - 17:25
    ڕۆن، چۆنی
  • 17:25 - 17:33
    چەپڵە لێدان
  • 17:33 - 17:37
    هەروەها (تێد) ڕۆنی لە ئۆتاوە هێنا بۆ ئێرە، ئەو شوێنەی (جی پی ئێچ ئای ئێن)ی لێیە
  • 17:38 - 17:43
    لەبەرئەوە نا کە (جی پی ئێچ ئای ئێن) سەرەتا (سارس)ی دۆزیەوە، بەڵام
  • 17:43 - 17:49
    لەوانەیە هەفتەی ڕابردوو بینی بێتان کە ئێران ڕایگەیاند کە ئەنفلۆنزای باڵندە لە ئێران بڵاوبۆتەوە
  • 17:49 - 17:55
    بەڵام (جی پی ئێچ ئای ئێن) ئەنفلۆنزای باڵندەی دۆزییەوە لە ئێران نەک لە (١٤)ی شوبات بەڵکو لە ئەیلولی ڕابردودا
  • 17:55 - 17:57
    پێویستمان بە سیستەمێکی سەرەتایی ئاگادارکردنەوە هەیە
  • 17:57 - 18:02
    بۆ ئەوەی بمانپارێزێت لە دژی ئەو شتانەی کە خراپترین خەونن بۆ مرۆڤایەتی
  • 18:02 - 18:08
    لەبەرئەوە هیواکەی من لە (تێد)دا لەسەر خاڵی هاوبەشی ئەو شارەزاییانە بەندە
  • 18:08 - 18:10
    ئاوڵە.... زوو دۆزینەوە. زوو وەڵام دانەوە
  • 18:10 - 18:14
    کوێری، شەلەل...زوو دۆزینەوە، زوو وەڵام دانەوە
  • 18:14 - 18:19
    بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە....زوو دۆزینەوە، زوو وەڵام دانەوە، ئەوە ڕیزبەندییە
  • 18:19 - 18:24
    ئەوە ئاشکرایە کە تاکە ڕێگەی ئێمە بۆ چارەسەرکردنی و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو نەخۆشیە تازانە
  • 18:24 - 18:29
    ئەوەیە کە بەزوویی بیاندۆزینەوە و لە ناویان بەرین پێش ئەوەی بڵاوببنەوە
  • 18:29 - 18:33
    کەواتە، هیوای من لە (تێد)دا بۆ ئێوە ئەوەیە کە هاوکاربن لە دروستکردنی سیستەمێکی
  • 18:33 - 18:35
    سەرەتایی ئاگادارکەرەوە
  • 18:35 - 18:39
    بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لە دژی مۆتەکە خراپەکەی
  • 18:39 - 18:44
    وە ئەوەی کە من بیری لێدەکەمەوە ناوی دەنێم، زوو دۆزینەوە
  • 18:46 - 18:51
    بەڵام پێویست بوو پێی بوترێت، زوو دۆزینەوەی گشتی
  • 18:51 - 18:53
    پێکەنین
  • 18:53 - 19:01
    چەپڵە لێدان
  • 19:06 - 19:08
    بەڵام ئەم هەموو سووربونە
  • 19:08 - 19:11
    لەبەرئەوەیە ئەم بیرۆکەیە لە (تێد) دا لەدایک بوە
  • 19:11 - 19:17
    دەمەوێت ئەوە ببێت بە سشنازی بۆ (تێد) و دەمەوێت ناوی بنێم
  • 19:17 - 19:22
    سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ بە زوویی دۆزینەوەی نەخۆشی
  • 19:26 - 19:30
    وە (ئینستید) دواتر ببێتە مێژوومان
  • 19:33 - 19:36
    لەبەرئەوە لەجیاتی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە بە شاراوەیی
  • 19:36 - 19:38
    ئێمە دەیدۆزینەوە و بەخێرایی هەڵیدەگرین
  • 19:39 - 19:43
    لەجیاتی توشبون بە ڤایرۆسی نوێی بایۆلۆجی یان هەڵەی بایۆلۆجی
  • 19:43 - 19:48
    یان گۆڕانکاری یان ڕاماڵین دەدۆزینەوەو وەریدەگرین
  • 19:48 - 19:53
    لەجیاتی ڕووداوی پیشەسازی وەک بڵاوبونەوەی نەوت یان نەهامەتیەکەی بۆپاڵ
  • 19:53 - 19:57
    دەیاندۆزینەوە و وەڵامیان دەدەینەوە
  • 19:57 - 20:03
    لە جیاتی قات و قڕی، کە شاراوەیە کاتێک دەزانیت درەنگ بوە بۆ چارەسەرکردنی، ئەو کات دەبینیت وەڵاممان دەبێت بۆی
  • 20:04 - 20:06
    لە جیاتی سیستەمێک
  • 20:06 - 20:10
    کە لەلایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوەو لە بەشێکی حکومەتدا شاردراوەتەوە
  • 20:10 - 20:12
    با سیستەمێکی خێرا بنیات بنێین
  • 20:12 - 20:16
    کە لەبەر دەست بێت بۆ هەموو کەسێکی جیهان و بە زمانەکەی خۆی
  • 20:17 - 20:21
    با ئاشکرای بکەین، بیکەین بە ناحکومی
  • 20:22 - 20:25
    کە هیچ ووڵاتێک، کۆمپانیایەک خاوەنی نەبێت
  • 20:25 - 20:28
    لە ووڵاتانی بێلایەن بێت، لەگەڵ چونەناوەوەی تەواو
  • 20:28 - 20:32
    لە کاتە جیاوازەکان و لە کیشوەرە جیاوازەکان
  • 20:32 - 20:36
    وە با لەسەر (جی پی ئێچ ئای ئێن) دروستی بکەین. با بە (جی پی ئێچ ئای ئێن) دەست پێ بکەین
  • 20:36 - 20:41
    با لەو وێب سایتانە زیاد بکەین کە بەشداربوەکانی لە ٢٠،٠٠٠ بۆ (٢٠)ملیۆن زیاد دەبێت
  • 20:41 - 20:47
    با زمانەکانی بەکارهێنانی لە (٧)دانەوە بۆ (٧٠) دانەیان زیاتر بکەین
  • 20:47 - 20:50
    با لە نامە لێکدابڕاوەکان دروست بکەینەوە
  • 20:50 - 20:54
    بە بەکارهێنانی نامەی نوسراو یان هەر نامەیەکی تر
  • 20:54 - 20:58
    بۆ دەرخستنی ئەو داواکارییەی خەڵک کە لەدووری (١٠٠)مەترەوە گوێت لێیە
  • 20:58 - 21:00
    لە ڕاستیدا، ئەگەر گونجاو بێت
  • 21:00 - 21:02
    با سەتەلایت زیاد بکەین
  • 21:02 - 21:06
    وە نەخشە جوانەکەی (گاپمایندەر) زیاد بکەین بۆ بەشی پێشەوە
  • 21:06 - 21:10
    وە پەرە بەوە دەدەین وەک شتێکی ئەخلاقی لە جیهاندا
  • 21:10 - 21:15
    بەدەرخستنی ئەو شتە خراپانە پێش ئەوەی کەسێکی تر لەبارەیەوە بزانێت
  • 21:15 - 21:19
    وەڵامی خۆمانی پێدەدەینەوە. کەواتە ئەم ساڵی داهاتوە
  • 21:19 - 21:21
    لەجیاتی ئەوەی لێرە یەکتر ببینین
  • 21:21 - 21:24
    خەفەتی ئەوە دەخۆین کە چەندین شتی ناخۆش لەم جیهانەدا هەیە
  • 21:24 - 21:27
    هەموومان خۆمان کۆکردۆتەوە، بە بەکارهێنانی شارەزایی تایبەت
  • 21:27 - 21:31
    وە نهێنی ئەم کۆمەڵگەیە
  • 21:31 - 21:34
    هەست بەشانازی بکە بەوەی کە ئێمە هەموو شتێکمان کرد بۆ وەستاندنی بڵاوبونەوەکە
  • 21:34 - 21:39
    نەهامەتیەکانی تر و گۆڕانی دەستپێکردنی جیهان
  • 21:39 - 21:57
    چەپڵە لێدان
  • 21:58 - 22:02
    کریس ئەندرسۆن: باسکردنێکی سەرنجڕاکێش بوو، سەرەتا
  • 22:02 - 22:06
    تەنها بۆ ئەوەی هەموو کەسێک تێبگات، تۆ دەڵێیت لە ئەنجامی دروستکردنی
  • 22:06 - 22:11
    بەدروستکردنی وێب سایتە قەرەباڵغەکان، تەماشای ئینتەرنێت بکەن بۆ ڕاستی مەبەستەکە
  • 22:11 - 22:17
    دەتوانن شتێکی گوماناوی لە پێش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بدۆزنەوە
  • 22:17 - 22:19
    پێش ئەوەی کەس بیبینێت؟
  • 22:19 - 22:22
    تەنها بۆ ڕوونکردنەوە. نمونەیەک لەسەر ئەوەی ئەوە چۆن دەبێت
  • 22:22 - 22:25
    لاری بریلیانت: سەرەتا ئێوە شێت نەبوون لەبارەی توندوتیژی لە دژی چاپ کردن؟
  • 22:25 - 22:27
    کریس ئەندرسۆن: نەخێر. من حەزم لێی نیە. پێکەنین
  • 22:28 - 22:31
    لاری بریلیانت: باشە، دەزانن وەک ڕۆن سانت جۆن وتی.... هیوادارم بڕۆن و بیبینن
  • 22:31 - 22:34
    لە کاتی نانی ئێوارە و داوی ئەوە قسەی لەگەڵ بکەن
  • 22:34 - 22:40
    کاتێ دەستی کرد بە (جی پی ئێچ ئای ئێن) لە ساڵی ١٩٧٧ زیادبونێکی خێرا لە بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕوویدا
  • 22:40 - 22:44
    ئەنفلۆنزای باڵندە. لە هۆن کۆنگ بوو. وە دکتۆری زۆر بەناوبانگ لە هۆن کۆنگ بوو
  • 22:44 - 22:50
    بە کوشتنی ١،٥ ملیۆن مریشک و باڵندە وەک وەڵامدانەوەیەک
  • 22:50 - 22:53
    وە ئەو بڵاوبونەوەیان وەستاند لە جێی خۆیدا
  • 22:53 - 22:56
    دۆزینەوەی خێرا و وەڵام دانەوەی خێرا
  • 22:56 - 22:58
    دوایی چەند ساڵێکی بەسەرچوو
  • 22:58 - 23:00
    وە چەند زانیاری و داواکاری لەسەر ئەنفلۆنزای باڵندە هەبوو
  • 23:00 - 23:04
    ڕۆن و تیمەکەی لە ئۆتاوا دەستیان کرد بە دروستکردنی وێب سایتێک
  • 23:04 - 23:09
    دانانی تەنها (٢٠،٠٠٠) وێب سایتی جیاواز، کە زۆربەیان کاتی بوون
  • 23:09 - 23:14
    زۆر گوێیان لێبوو وە خوێندنەوەیان هەبوو لە بارەی خەمە زۆرەکانی منداڵان
  • 23:14 - 23:17
    ئەوانەی کە تایەکی زۆر و نیشانەیەکی زۆر ئەنفلۆنزای باڵندەیان هەبوو
  • 23:17 - 23:22
    ئەوانەیان بە ڕاپۆرت نارد بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک کاتی وویست
  • 23:22 - 23:27
    چونکە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەنها ڕاپۆرت لە حکومەتەوە وەردەگرێت
  • 23:27 - 23:29
    لەبەرئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکانە
  • 23:29 - 23:33
    بەڵام دەیانتوانی یارمەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بدەن و زانیاریان بدەنێ
  • 23:33 - 23:37
    کە چەند نەخۆشیەکی چاوەڕوان نەکراو هەیە
  • 23:37 - 23:39
    کە وەک ئەنفلۆنزای باڵندەیە
  • 23:39 - 23:41
    ئەوە وای لێهات ببێت بە سارس
  • 23:41 - 23:43
    ئا بەو شێوەیە بوو جیهان بە (سارس) ی زانی
  • 23:43 - 23:47
    وە بەهۆی ئەوەوە بوو کە ئێمە توانیمان (سارس) بوەستێنین
  • 23:47 - 23:50
    ئەوەی کە بەڕاست لە ئێستادا گرنگە ئەوەیە پێش ئەوەی (جی پی ئێچ ئای ئێن) دروست بکرێت
  • 23:50 - 23:54
    لە %١٠٠ ی ڕاپۆرتە جیهانیەکان لەسەر شتە خراپەکانە
  • 23:54 - 23:57
    جا ئایا تۆ باسی قات و قڕی دەکەیت یان باسی ئەنفلۆنزای باڵندە
  • 23:57 - 23:59
    یان باسی (تای ئیبۆلا) دەکەیت
  • 23:59 - 24:02
    لە %١٠٠ ی هەموو ڕاپۆرتەکان لە نەتەوەکانەوە هاتوون
  • 24:02 - 24:07
    لەو کاتەی ئەو هاوڕێیانە لە ئۆتاوا بە بودجەیەکی ٨٠٠،٠٠٠ دۆلاری لە ساڵێکدا
  • 24:07 - 24:13
    تێکشکان، لە %٧٥ ی هەموو ڕاپۆرتەکان لە جیهانەوە لە (جی پی ئێچ ئای ئێن)ەوە دەهاتن
  • 24:13 - 24:15
    لە %٢٥ ی ڕاپۆرتەکانی جیهان
  • 24:15 - 24:17
    لە (١٨٠) ووڵاتەوە دەهاتن
  • 24:18 - 24:20
    ئێستا، ئەمە شتە خۆشەکەیە
  • 24:20 - 24:23
    دوای کارکردن بۆ ماوەی دوو ساڵ
  • 24:23 - 24:26
    تۆ هەست دەکەیت چی ڕوویدا بێت لەو ووڵاتانە؟
  • 24:26 - 24:29
    زۆر گەمژە بوون، لەبەرئەوەی بەزوویی دەستیان کرد بە ناردنی ڕاپۆرتەکانیان
  • 24:29 - 24:32
    لە ئێستادا ڕێژەی ناردنی ڕاپۆرتەکانیان دابەزیوە بۆ لە %٥٠
  • 24:32 - 24:35
    لەبەرئەوەی خەڵکەکانیان دەستیان کردوە بە ناردنی ڕاپۆرت
  • 24:35 - 24:39
    کەواتە، ئایا دەتوانیت نەخۆشیەکان بدۆزیتەوە بە گەڕان بە نێو وێب سایتەکاندا؟
  • 24:39 - 24:44
    بەدڵنیاییەوە دەتوانیت، ئایا دەتوانیت زووتر لە (جی پی ئێچ ئای ئێن) بیاندۆزیتەوە؟
  • 24:44 - 24:47
    بەدڵنیاییەوە دەتوانیت، ئەوەت بینی کە (سارس)یان دۆزییەوە
  • 24:47 - 24:51
    بە بەکارهێنانی شارەزایانی چینی لە شەش هەفتەی تەواودا
  • 24:51 - 24:55
    پێش دۆزینەوەی کەسێکی ئینگلیز
  • 24:55 - 24:57
    باشە، ئەوان تەنها بە (٧) زمان دەگەڕێن
  • 24:57 - 25:00
    ئەم ڤایرۆسە خراپانە نایانەوێت بەئاسانی دەربکەون
  • 25:00 - 25:02
    سەرەتا بە ئینگلیزی یان بە ئیسپانی یان بە فەڕەنسی
  • 25:02 - 25:03
    پێکەنین
  • 25:03 - 25:09
    کەواتە، بەڵێ، دەمەوێت (جی پی ئێچ ئای ئێن) ببەم، دەمەوێت فراوانی بکەم
  • 25:09 - 25:13
    دەمەوێت هەموو زمانەکانی جیهان زیاد بکەم کە لەوانەیە بتوانین
  • 25:13 - 25:15
    دەمەوێت ئەمە کراوە بێت بۆ هەموو کەسێک
  • 25:15 - 25:18
    لەبەرئەوەی چاودێرەکەی تەندروستی لە نایرۆبی یان لە پانتا، بیهار
  • 25:18 - 25:23
    هەمان توانای بەدەست هێنانیان هەبێت کە ئەوانەی ئۆتاوا یان (سەنتەری چاودێری نەخۆشیەکان) هەیانە
  • 25:23 - 25:27
    وە دەمەوێت بیکەم بە بەشێک لە کلتورمان کە کۆمەڵگەیەک
  • 25:27 - 25:31
    لە خەڵک هەیە کە تەماشای مۆتەکەی مرۆڤایەتی دەکەن
  • 25:31 - 25:33
    کە ئەوە پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە هەیە
Title:
لاری بریلیانت: دەیەوێت بڵاوبوونەوەکان بوەستێنێت
Speaker:
Larry Brilliant
Description:

دکتۆر لاری بریلیانت خەڵاتی تێدی وەرگرتوە لە ساڵی ٢٠٠٦. ئەو قسە دەکات دەربارەی ئەوەی چۆن نەخۆشی ئاوڵە لەناو برا لەم گەردوونەدا، هەروەها بانگەشە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی جیهانی دەکات کە لەتوانایدا بێت نەخۆشیەکان بناسێتەوە و دیاریان بکات پێش ئەوەی بڵاو ببنەوە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
25:33
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My wish: Help me stop pandemics
Show all

Kurdish subtitles

Revisions