Return to Video

چی دەبێتە هۆی وڕێنەکردن؟ - ئێلیزابێث کۆکس

  • 0:07 - 0:10
    ئافرەتێکی بەساڵاچوو بە ناوی ڕۆزالی
    لە نەخۆشخانەی چاودێری دەمایەوە
  • 0:10 - 0:14
    کاتێك لە ناکاو ژوورەکەی دەستی کرد بە ژیان
    لەگەڵ سوڕانەوەی کوتاڵەکان.
  • 0:14 - 0:16
    و لە ڕێگەی ئەو پەردە پڕ وردەکاریانە،
  • 0:16 - 0:17
    ئەو دەیتوانی وێنای
    ئاژەڵەکان بکات،
  • 0:17 - 0:18
    منداڵان،
  • 0:18 - 0:20
    و کەسایەتی بە جل و بەرگەوە.
  • 0:20 - 0:23
    ڕۆزالی ترساو بوو،
    بەهۆی خۆتێهەڵقورتانەکە نا،
  • 0:23 - 0:28
    بەڵکو چونکە ئەو دەیزانی ئەو تێبینیانە
    ئەوپەڕی درێژەی وڕێنەکردنە.
  • 0:28 - 0:30
    چالاکی توانای مێشکی نایاب بوو،
  • 0:30 - 0:35
    و ئەو هیچ دەرمانێکی بەکار نەهێنابوو
    کە هۆکار بووبێت بۆ وڕێنەکردن.
  • 0:35 - 0:40
    نامۆترین، قەرەباڵغیەکی ڕاستەقینەی هەبوو لە
    ڕۆڵگێڕەکانی سێرک بەخێرای دەچێتە ژوورەکە،
  • 0:40 - 0:42
    ئەو نەیدەتوانی ئەوان ببینێت:
  • 0:42 - 0:44
    ئەو بە تەواوەتی کوێر بوو.
  • 0:44 - 0:48
    ڕۆزالی نەخۆشیەکی گەشەکردووی هەبوو
    کە ناسراو بوو بە دیاردەی چارلیس بۆنێت،
  • 0:48 - 0:52
    کە نەخۆشەکان لەم بارەدا توشی پەککەوتنی
    بینایی یاخود کوێرێتی تەواوەتی دەبن
  • 0:52 - 0:56
    لەناکاو وڕێنەی هەموو دیمەنەکانی
    ڕەنگی ڕۆشن دەکەن.
  • 0:56 - 0:58
    ئەو وڕێنەکردنانە لەناکاو دەردەکەون،
  • 0:58 - 1:02
    و دەکرێت تەنها چەند خولەکێک بمێنێتەوە
    یاخود ساڵانێك دووبارە ببێتەوە.
  • 1:02 - 1:06
    ئێمە تاکو ئێستا بەتەواوەتی تێنەگەشتووین
    کە چی دەبێتە هۆی ئەوەی بێن و بڕۆن، یان
  • 1:06 - 1:09
    بۆچی هەندێك لە نەخۆشەکان تیایاندا
    ڕوودەدات لەکاتێکدا لەوانەی تر ڕوونادات.
  • 1:09 - 1:13
    ئێمە لە ڕێگەی پشکنینی چالاکی لەرەی
    موگناتیسیەوە دەزانین کە ئەو وڕێنەکردنانە
  • 1:13 - 1:16
    هەمان ناوچەکانی مێشك
    چالاک دەکات وەك بینایی،
  • 1:16 - 1:20
    ئەو ناوچانەی کە چالاك نین
    بە وێناکردن.
  • 1:20 - 1:23
    زۆربەی وڕێنەکردنەکانی دیکە
    ،لەگەڵییدا بۆنکردن،
  • 1:23 - 1:24
    وێناکردن،
  • 1:24 - 1:25
    و دەنگەکان،
  • 1:25 - 1:30
    بەهەمان شێوە بەشداری لە هەمان ناوچەی مێشکدا
    دەکەن وەك ئەزموونە هەستیە ڕاستەقینەکان.
  • 1:30 - 1:36
    لەبەر ئەوە، وا دادەنرێت کە توێژاڵی
    مێشک ڕۆڵێك دەگێڕێت لە وڕێنەکردن.
  • 1:36 - 1:40
    ئەو چینە تەنکە لە ماددەی خۆڵەمێشی
    تەواوی مێشك دادەپۆشێت،
  • 1:40 - 1:44
    لەگەڵ ناوچە جیاوازەکانی چارەسەری
    زانیاریەکان لە هەریەک لە هەستەکانماندا.
  • 1:44 - 1:47
    بەڵام تەنانەت لەو کەسانەی
    هەستەکانیان بەتەواوەتی تەندروستن،
  • 1:47 - 1:52
    مێشك جیهانێك دروست دەکات لەو
    زانیارییە ناتەواوانەی کە ئێمە دەیزانین.
  • 1:52 - 1:54
    بۆ نموونە، چاوەکانمان کوێرە پەڵەی هەیە
  • 1:54 - 1:57
    لەوێدا دەمارەکانی بینین
    بەشێك لە تۆڕی چاو سڕدەکەن.
  • 1:57 - 2:01
    کاتێك توێژاڵی بینایی کاردانەوەی
    ڕووناکی بۆ چەند وێنەیەکی یەکگرتوو دەکات،
  • 2:01 - 2:05
    ئەو کوێرە پەڵانە پڕ دەکات لە
    .زانیاری لە ناوچەکانی دەورووبەر
  • 2:05 - 2:10
    جاروبار لەوانەیە تێبینی کەمو کوڕیەك بکەین،
    بەڵام زۆربەی کات ئێمە درکی پێ ناکەین.
  • 2:10 - 2:16
    کاتێك توێژاڵی بینایی بێبەش دەبێت لە
    زانیاریە هاتووەکانی چاو، ئەگەر کاتیش بێت،
  • 2:16 - 2:19
    مێشك بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان
    بۆ دروست کردنی وێنەیەکی یەکگرتوو،
  • 2:19 - 2:23
    بەڵام سنوورەکان بۆ تواناکانی
    زۆر زیاتر ڕوون دەبن.
  • 2:23 - 2:28
    وڕێنەکردنە تەواوەکان لە
    دیاردەی چارلیس بۆنێت نمونەیەکە.
  • 2:28 - 2:31
    چونکە دیاردەی چارلیس بۆنێت
    تەنها لەو کەسانە ڕوودەدات
  • 2:31 - 2:33
    کە بینایی ئاساییان هەبووە
    و دواتر بیناییان لەدەست داوە،
  • 2:33 - 2:35
    نەوەکو ئەوانەی کە بە
    نابینایی لە دایك بوون،
  • 2:35 - 2:38
    زاناکان بیر دەکەنەوە مێشك
    وێنە بیرهاتووەکان بەکار دەهێنێت
  • 2:38 - 2:42
    بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەمی لە
    زانیارییە تازە ھاتووەکونی بینایی.
  • 2:42 - 2:44
    و هەمان شت ڕاستە بۆ هەستەکانی دیکە.
  • 2:44 - 2:48
    ئەو کەسانەی بیستنیان لە دەست دەدەن
    بە زۆری وڕێنە بە مۆسیقا و دەنگەوە دەکەن،
  • 2:48 - 2:53
    هەندێك جار دەنگەکە درێژە پێدەری تەواوی
    باندێکی موزیکییە.
  • 2:53 - 2:56
    سەرەڕای لەدەست دانی هەست،
  • 2:56 - 2:58
    دەرمانەکانی چارەسەری و ئاسوودەیی،
  • 2:58 - 3:01
    لە بارەکانی نەخۆشی وەك
    سەرئێشە و بەزۆر خەواندن،
  • 3:01 - 3:04
    و ناڕێکی لە دەرووندا
    وەکو شیزۆفرێنیا،
  • 3:04 - 3:07
    نموونەی زۆربەی هۆکارە ناسراوەکانن
    لە وڕێنەکردن،
  • 3:07 - 3:09
    و ئێمە هەر بەردەوامین
    لە دۆزینەوەی هۆکاری نوێ.
  • 3:09 - 3:12
    هەندێك لە خراپترین وڕێنەکردنەکان
  • 3:12 - 3:15
    ئەوانەن کە پەیوەستن بە دەرمانەوە
    وەکو دەرمانەکانی وڕێنە 'LSD' و psilocybin.
  • 3:15 - 3:20
    گرنگترین کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەو
    هەستە لەخۆ دەگرێت کە هەموو شتێکی وشك تەڕە
  • 3:20 - 3:23
    و ڕووکەشەکان هەناسە دەدەن.
  • 3:23 - 3:27
    و لەکاتی وەرگرتنی دەرمانی زۆردا، جیهانی
    بەرچاو دەکرێت وا بێتە بەرچاو کە دەتوێتەوە،
  • 3:27 - 3:28
    دەتوێتەوە بۆ
    چەند گێژەڵۆکەیەك،
  • 3:28 - 3:31
    یاخود لە شێوەی پارچە پارچە دەتەقێتەوە.
  • 3:31 - 3:36
    بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو دەرمانانە
    کاریگەریان لەسەر توێژاڵی مێشک هەیە.
  • 3:36 - 3:40
    بەڵام کاتێك پەککەوتنی بینایی ئاساییانە
    دەبێتە تاکە هۆکار بۆ وڕێنەکردنە بینایەکان،
  • 3:40 - 3:42
    و لەدەستدانی بیستن تەنها هۆکاری
    وڕێنەی بیستن، ماددەکانی
  • 3:42 - 3:48
    وەك LSD کاریگەری دەکەنەە سەر تێکچوونی
    درکپێکردنە هەستیەکان بەرامبەر بە هەستەکان.
  • 3:48 - 3:53
    ئەوەش لەوانەیە بەهۆی خستنەکاری پێشوازی
    وەرگرەکان بێت لە ناوچە مەودا فراوانەکانی
  • 3:53 - 3:57
    مێشك، کە ناوچەکانی توێکڵ دەگرێتەوە
    بۆ هەموو هەستەکان.
  • 3:57 - 4:01
    هەریەك لە LSD وpsilocybin
    لە مێشکدا وەك سیرۆتۆنین کار دەکەن،
  • 4:01 - 4:05
    ڕاستەوخۆ پێکەوە دەبەسترێن لە جۆرێکی
    پێشوازیکەری سیرۆتۆنین بە تایبەتی.
  • 4:05 - 4:09
    کاتێك ڕۆڵی سیرۆتۆنین لە مێشکدا
    ئاڵۆز و ناڕوونە،
  • 4:09 - 4:13
    بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت
    لە لێکدانی زانیاریەکان
  • 4:13 - 4:13
    لە چاوەوە،
  • 4:13 - 4:14
    لووت،
  • 4:14 - 4:15
    گوێچکەکان،
  • 4:15 - 4:17
    و لە هەستەوەرەکانی دیکەدا.
  • 4:17 - 4:21
    کەواتە تاکە بیردۆز ئەوەیە کە LSD و
    psilocybin هۆکاری وڕێنە کردنن
  • 4:21 - 4:25
    لەڕێی تێکدانی ئەو ئاماژەیەی
    بەستراوە بە کرداری تەواو کردنی هەستی.
  • 4:25 - 4:28
    وڕێنەکردن پێکەوە بەستراوە
    لەگەڵ شیزۆفرێنیا ڕەنگە
  • 4:28 - 4:33
    بەشداری بە میکانیزمی چونیەك بکات لەگەڵ
    ئەوانەی بە LSD و psilocybin کاریگەرن.
  • 4:33 - 4:35
    تووشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرێنیا
  • 4:35 - 4:38
    زۆرجار ئاستی سیرۆتۆنینی
    بەرز لە مێشکیان هەیە.
  • 4:38 - 4:42
    و دەرمانەکانی دژە نەخۆشی دەروونی
    نیشانەکانی شیزۆفرێنیا کەمدەکاتەوە
  • 4:42 - 4:48
    بە وەستاندنی هەمان پێشوازیکەرەکانی
    سیرۆتۆنین لە LSD و psilocybin.
  • 4:48 - 4:49
    و، لە هەندێك حاڵەتدا،
  • 4:49 - 4:52
    ئەو دەرمانانە دەتوانن تەنانەت
    وڕێنەکردنیش کەم بکەنەوە
  • 4:52 - 4:54
    .لەو نەخۆشانەی توشبوون
    بە دیاردەی چارلیس بۆنێتن.
  • 4:54 - 4:58
    ئێمە هێشتا ڕێگەیەکی درێژمان ماوە
    لە تێگەشتنی هەموو هۆکارە جیاوازەکان
  • 4:58 - 5:01
    و میکانیزمە پەیوەندیدارە ناوەکیەکانی
    .وڕێنەکردن
  • 5:01 - 5:04
    بەڵام ئەوە ڕوونە کە
    ئەزموونەکانی وڕێنە
  • 5:04 - 5:08
    بڕواپێکراوانەتر بەستراوە بە توانای زانینی
    ئاسایی زیاتر لەوەی ئێمە بیرمان لێدەکردەوە.
  • 5:08 - 5:10
    و بە لێکۆڵێنەوە لە وڕێنەکردن،
  • 5:10 - 5:11
    دەستمان کرد بە فێربوونی زیاتر
  • 5:11 - 5:14
    دەربارەی ئەوەی چۆن مێشکمان
    ئەو جیهانە ساز دەکات کە دەیبینین،
  • 5:14 - 5:15
    دەیبیستین،
  • 5:15 - 5:16
    بۆنی دەکەین،
  • 5:16 - 5:17
    و دەستی لێدەدەین.
  • 5:17 - 5:18
    تاکو زیاتر فێربین،
  • 5:18 - 5:22
    ڕەنگە ئێمە زیاتر ڕێز بگرین
    لەوەی هەستی زانینی کەسی و تاکی
  • 5:22 - 5:26
    گەردوونی دوورگەی هەر کەسێك
    لە ڕاستیدا چۆنە.
Title:
چی دەبێتە هۆی وڕێنەکردن؟ - ئێلیزابێث کۆکس
Speaker:
ئێلیزابێث کۆکس
Description:

تەواوی وانەکە لێرە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/what-causes-hallucinations-elizabeth-cox

نەخۆشیەك بە ناوی دیاردەی چارلیس بۆنێت دەتوانێت نەخۆشە کوێرەکان توش بکات بە وڕێنەکردنی دیمەنی ڕەنگی ڕۆشن، لێکۆڵینەوەکان لە پشکنینی چالاکی لەرەی موگناتیسی ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەو وڕێنەکردنانە هەمان ناوچەکانی مێشك چالاک دەکات وەك بینایی - ئەو ناوچانەی کە چالاك نین بە وێناکردن. وڕێنەکردنەکانی دیکە بەهەمان شێوە بەشداری لە هەمان ناوچەی مێشکدا دەکەن وەك ئەزموونە هەستیە ڕاستەقینەکان. چی ڕوو دەدات؟ ئێلیزابێث کۆکس زانستی وڕێنەکردن باس دەکات.

وانەیەك لەلایەن ئێلیزابێث کۆکس، دەرهێنراوە لەلایەن نێردۆ.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:43

Kurdish (Central) subtitles

Revisions