سێ یاسا بۆ هاندانی فێربوون
-
0:01 - 0:03من وانەی کیمیا دەڵێمەوە.
-
0:03 - 0:04(تەقینەوە)
-
0:04 - 0:08باشە، باشە.
-
0:08 - 0:10کیمیا زۆر زیاتر لە تەقینەوەکان،
-
0:10 - 0:11لە هەموو شوێنێکدا بوونی هەیە.
-
0:11 - 0:14ئایا قەت لە چێشتخانەیەک خۆت
بینیووە بە بێ بیر کردنەوە -
0:14 - 0:16ئەم کردارە جار لە دوای جار بکەیت؟
-
0:16 - 0:19هەندێکتان بۆ وەڵامی بەڵێ سەر دەلەقێن.
-
0:19 - 0:21لە ماوەی ڕابردوو،
ئەمەم پێشانی خوێندکارەکانم دا، -
0:21 - 0:25داوام لێکردن هەوڵبدەن بۆم ڕوون
بکەنەوە بۆچی ئەمە ڕوودەدات. -
0:25 - 0:28پرسیار و گفتوگۆکانی
بەهۆی ئەمەوە دروست بوو -
0:28 - 0:30سەرنجڕاکێش بوون.
-
0:30 - 0:32سەیری ئەم ڤیدیۆیەی بکەن
خوێندکارەکەم ماددی -
0:32 - 0:35کە پۆلی سێییە، ئەم ئێوارەیە بۆی ناردووم.
-
0:45 - 0:48( دەنگی تەقەیەکی گەورە)
(پێکەنین) -
0:48 - 0:51ئێستا بە ئاشکرا دیارە،
وەک مامۆستایی بابەتی کیمیایی ماددی، -
0:51 - 0:54دڵخۆشم بەوەی چووە
ماڵەوە و لەوێش بەردەوام بوو -
0:54 - 0:56دووبارە کردنەوەی ئەم جۆرە
تاقیکردنە شێتانەیەی -
0:56 - 0:58لە پۆلدا کردمان.
-
0:58 - 1:01بەڵام ئەوەی زیاتر شێتانەیە،
حەزی فێربوونی ماددی -
1:01 - 1:03بەرەو شوێنێکی باشتری دەبات.
-
1:03 - 1:05ئەگەر ئێوە سەیری ئەم دەفرە بکەن،
-
1:05 - 1:06لەوانەیە مۆمێک ببینین.
-
1:06 - 1:09ماددی بۆ درێژ کردنەوەی ئەم
دیاردەیە سود لە گەرما وەردەگرێت -
1:09 - 1:12بۆ دروست کردنی سیناریۆیەکی نوێ.
-
1:12 - 1:15ئێوە دەزانن، پرسیارەکان و
حەزی فێربوون لە ماددی -
1:15 - 1:18وەک موگناتیسن بۆ مامۆستاکانمان
ڕامان دەکێشێت، -
1:18 - 1:21ئەوان هەموو تەکنەلۆژیاکان و
-
1:21 - 1:24وشە سواوەکانی پەروەردە تێدەپەرێنن.
-
1:24 - 1:28ئەگەر تەکنەلۆژیا بخەینە پێش
پرسیارەکانی خوێندکارەکان، -
1:28 - 1:31وەک مامۆستایان
خۆمان ڕێگری لە گرنگترین -
1:31 - 1:35ئامرازی فێرکردن ئەویش:
پرسیاری خوێندکارەکانە دەکەین. -
1:35 - 1:40بۆ نموونە، چاو پێداخشاندنەوە
بە وانەیەکی بێزارکەر لە پۆڵدا -
1:40 - 1:42بخرێتە سەر شاشەیی مۆبایل،
-
1:42 - 1:43لەوانەیە کاتی وانە گوتنەوە بپارێزێت،
-
1:43 - 1:46بەڵام ئەگەر ئامانجەکە
ئەزموونی خوێندکار بێت، -
1:46 - 1:49هەمان کات بە فیڕۆدانە بەڵام
-
1:49 - 1:52لە بەرگێکی جواندا.
-
1:52 - 1:54بەڵام، ئەگەر ئازایەتیمان هەبێت
-
1:54 - 1:57سەر لە خوێندکارەکانمان بشێوێنین،
بیانشڵەژێنین، -
1:57 - 1:59و پرسیاری ڕاستەقینە ئامادە بکەن،
-
1:59 - 2:02لە ڕێگەی ئەم پرسیارانەوە، ئێمەی
مامۆستایان زانیاریمان دەست دەکەوێت -
2:02 - 2:05دەتوانین بۆ دروست کردنی پڕۆگرامێکی
-
2:05 - 2:09و بەهێز و بە سودی خوێندن بەکاریان بهێنین.
-
2:09 - 2:14با واز لەو زمانە قورسەی سەردەم بهێنین،
-
2:14 - 2:18ڕاستیەکەی من بۆ ماوەی ١٣
ساڵە وانە دەڵێمەوە، -
2:18 - 2:21پێویست بوو توشی ڕووداوێکی مەترسیدار بم،
-
2:21 - 2:24تا لە خەونی ١٠ ساڵەی مامۆستا
بوون بەخەبەر بێم -
2:24 - 2:27و تێبگەم کە پرسیاری خوێندکارەکان
-
2:27 - 2:30بناغەی فێربوونی ڕاستەقینەن،
-
2:30 - 2:33نەک پڕۆگرامە ئامادەکراوەکانی خوێندن
-
2:33 - 2:36کە کۆمەڵێک زانیاری کۆکراوەی
سەرلێشێوێنەریان فێر دەکەن. -
2:36 - 2:39لە مانگی ٥ ی ٢٠١٠، لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا،
-
2:39 - 2:42باوکی منداڵێکی دوو ساڵانی بووم و
منداڵی دووەمیشم لە ڕێگە بوو، -
2:42 - 2:45پێان ڕاگەیاندم کە تووشی
هەڵئاوسانی شادەمارم -
2:45 - 2:48لە قەفەزی سینگم هاتووم.
-
2:48 - 2:51ئەمە پێویستی بە نەشتەرگەری
کردنەوی سینگ هەبوو، ئەمە -
2:51 - 2:52ئیمەێلی یەکێک لە دکتۆرەکانمە.
-
2:52 - 2:56کاتێک ئەم ئیمەیڵەیم پێ گەیشت،
-
2:56 - 2:58بە ڕاستی زۆر ترسام و تۆقێنەر بوو، باشە؟
-
2:58 - 3:02بەڵام متمانەی دکتۆرەکەم
-
3:02 - 3:06ئارامی پێدەبەخشم.
-
3:06 - 3:09ئەم پیاوە ئەم هەموو متمانە و
ئازایەتییەی لە کوێ هێناوە؟ -
3:09 - 3:13کاتێک لێم پرسی. سێ شتی پێ گوتم.
-
3:13 - 3:16گوتی یەکەم،حەزی فێربوونی هانی دەدات
-
3:16 - 3:19پرسیار لەم جۆرە شتانە بکەم،
-
3:19 - 3:22سەبارەت بە چی باشە و چی خراپە.
-
3:22 - 3:25دووەم، لە ترس نەدەترسا،
-
3:25 - 3:27لە تاقیکردنەوە و سەرنەکەوتن نەدەترسا،
-
3:27 - 3:30تاقیکردنەوە و سەرنەکەوتن
لای شتێکی حەتمی بوو. -
3:30 - 3:33سێهەم، گەر بە قوڵی بیری لێبکەمەوە،
-
3:33 - 3:35ئەو هەموو زانیاریانەی پێویستی
بوو کۆی کردبووەوە -
3:35 - 3:38بۆ درست کردنی نەخشەڕێگە
و پێداچوونەوە پرۆسەکە، -
3:38 - 3:41دواتر، بە ئارامی ژیانی منی ڕزگار کرد.
-
3:41 - 3:44ئێستا من زۆر لەم گوتە ژیرانە فێربووم،
-
3:44 - 3:46پێش ئەوەی لە پایز بچمەوە خوێندنگە،
-
3:46 - 3:50من سێ یاسای تایبەت بە خۆم نووسی
-
3:50 - 3:52تا ئێستا هەموویان لە پلانی
خوێندن جێبەجێیان دەکەم. -
3:52 - 3:56یاسایی یەکەم: فێربوون یان
زانینخواز پێش هەموو شتێک. -
3:56 - 3:59پرسیارەکان دەکرێت دەرچەی
باشتری فێربوونمان بۆ بکەنەوە، -
3:59 - 4:02نەک بە پێچەوانەوە.
-
4:02 - 4:06یاسایی دووەم: لە ئاژاوە مەترسە و ئارامبە.
-
4:06 - 4:08ئێمەی مامۆستایان،
دەزانین فێربوون بێزارکەرە. -
4:08 - 4:11و لەبەر دابەشکاری ڕێگەی کتێبی زانستی
-
4:11 - 4:15بابەتێکی لە پەیجێکی
دیاریکراو و کەرتێکی داناوە -
4:15 - 4:18ئێمە هەموومان نەمانخوێندووە،
-
4:18 - 4:21لەگەڵ ئەوەشدا، تاقیکردنەوە و
سەرنەکەوتن دەکرێت بەشێکی زیاد کراو بێت -
4:21 - 4:23لە خوێندنی ڕۆژانەی
-
4:23 - 4:27خوێندگەکەمان لە ژووری ٢٠٦.
-
4:27 - 4:31یاسایی سێهەم: کرداریی بیربکەوە.
-
4:31 - 4:33ئەو کارانەی دەیانکەین گرنگن.
شایستەی گرنگی پێدانی ئێمەن، -
4:33 - 4:36بەڵام دەبێت پێداچوونەوەشیان بۆ بکەین.
-
4:36 - 4:39دەکرێت نۆژداری کڵاسەکانمان بین؟
-
4:39 - 4:42بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو
کارانە بۆ ڕزگار کردنی ژیانی خەڵک بێت. -
4:42 - 4:44خوێندکارەکانمان شایستەی ئەوەن.
-
4:44 - 4:46و هەر حاڵەتێک جیاوازە لە حاڵەتەکەیتر.
-
4:46 - 4:47(تەقینەوە)
-
4:47 - 4:49ببورن.
-
4:49 - 4:51مامۆستاکەی کیمیایی ناخم
پێویستی بەمە بوو -
4:51 - 4:54بەبێ ئەوەی خۆم بمەوێت،
پێش ئەوەی بچمە سەر بابەتێکیتر. -
4:54 - 4:56ئەمانە کچەکانمن.
-
4:56 - 4:59ئەوەی لای ڕاست، ئێمەلووە --
ئێمە خێزانێکین لە باشوور. -
4:59 - 5:02و ئەوەی لای چەپیش ڕایلییە.
-
5:02 - 5:05ڕایلی دوای چەند هەفتەیەک
دەبێتە کچێکی گەورە. -
5:05 - 5:06تەمەنی دەبێتە چوار ساڵان،
-
5:06 - 5:09هەر کەسێک شارەزای ئەم تەمەنە بێت
-
5:09 - 5:12دەزانێت لەم تەمەنە زۆر
پرسیار دەکەن، و دەڵێن "بۆ؟" -
5:12 - 5:13بەڵێ. بۆچی.
-
5:13 - 5:16من دەتوانم ئەو منداڵە فێرە هەر شتێک بکەم
-
5:16 - 5:19چونکە زۆر فێرخوازە.
-
5:19 - 5:21ئێمە کاتێک لەم تەمەنە بووین.
-
5:21 - 5:24بەڵام بەرنگاریە ڕاستەقینیەکە
بۆ مامۆستاکانی ڕایڵیە، -
5:24 - 5:27ئەو مامۆستایانەی هێشتا
چاویان پێ نەکەوتووە. -
5:27 - 5:30چۆن ئەم زانینخوازیە پەرە پێدەدەن؟
-
5:30 - 5:35وەک دەبینن، من پێم وایە ڕایڵی
نموونەیەکە بۆ هەموو منداڵان، -
5:35 - 5:39و پێم وایە وازهێنان لە خوێندن
بە چەند شێوازێکی جیاوازە -- -
5:39 - 5:42بۆ ئەو فێرخوازانەی پێش ئەوەی
خوێندن دەست پێبکاتەوە وازیانهێنا -
5:42 - 5:47یان ئەو میزە چۆڵانەی دواوەی
پۆڵەکانی خوێندنگەکانی شارەکان. -
5:47 - 5:50بەڵام ئێمە گەر وەک مامۆستایان واز لە
-
5:50 - 5:52پابەندبوون بە مەنهج بهێنن
-
5:52 - 5:55ڕێگەیەکی جیاواز بدۆزینەوە
-
5:55 - 5:58بۆ پەرە پێدانی زانینخوازی و پرسیارکردن،
-
5:58 - 6:00لەوانەیە بتوانین زیاتر مانا بە خوێندنی
-
6:00 - 6:03ڕۆژانە ببەخشین و
خەیاڵی فێرخوازان پەرە پێ بدەین. -
6:03 - 6:04زۆر سوپاس.
-
6:04 - 6:10(چەپڵە)
- Title:
- سێ یاسا بۆ هاندانی فێربوون
- Speaker:
- ڕامزی موسالەم
- Description:
-
بۆ ئەوەی ڕامزی موسالەم مامۆستای کیمیا لە خەونی قوڵی ١٠ساڵەی خوێندنی بێ ڕوح بەخەبەر بێت، دەبوو بە پرۆسەیەکی مەترسیدار تێپەڕێت. ئەو پرۆسەیە هانی ڕامزی دا بیر بکاتەوە و لە کڵاسەکانی هەوڵی هاندانی زانینخوازی فێرخوازەکانی بدات. لەم ئاخاوتنە کەسییە کورتەدا، موسالەم سێ یاسا بۆ هاندانی خەیاڵی فێرخوازان و هاندانی فێرخواز بۆ چێژبینین لەو بابەتانی دەیخوێنن پێشکەش دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:29
halo fariq approved Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for 3 rules to spark learning |