Return to Video

بۆچی پێویستە ڕۆمانی "پاشایی مێشەکان"ی ویڵیام گۆڵدین بخوێنیتەوە؟ - جیڵ داش

  • 0:07 - 0:10
    ویلیام گۆلدینگ باوەری بە
    مرۆڤایەتی نەدەما.
  • 0:10 - 0:14
    لە جەنگی جیهانی دووەم لە
    سوپای بەریتانیا جەنگاوەر بوو،
  • 0:14 - 0:18
    مامۆستای فەلسەفە بوو پاشان بوو بە
    ملازمی هێزی دەریای شاهانە کە
  • 0:18 - 0:21
    بە چاوی خۆی کارە دڕندانە
    و قیزەوەنەکانی هاوڕێکانی دەدیت.
  • 0:21 - 0:25
    کاتێک گەڕایەوە بۆ بەریتانیا، تێبینی
    شەری ساردی نێوان وڵاتە زلهێزەکانی کرد کە
  • 0:25 - 0:28
    هەرەشەیان لە یەکتر دەکرد بە
    بەکارهێنانی وزەی ناوەکی کاولکار،
  • 0:28 - 0:32
    ویلیام ناچار کرا کە توێژینەوە دەربارەی
    بنیچینەی سەرەتایی و سروشتی مرۆڤ بکات.
  • 0:32 - 0:35
    کاردانەوەکانی بەرجەستەبوونی توندوتیژی لە
    مرۆڤدا، وایلێکرد کە
  • 0:35 - 0:40
    یەکەم و بەناوبانگترین ڕۆمانی خۆی بنووسێت
    بە ناوی: "پاشایی مێشەکان."
  • 0:40 - 0:43
    دوای ئەوەی کە ٢١ چاپخانە
    پەرتوکەکەیان ڕەت کردەوە،
  • 0:43 - 0:47
    لە ساڵی ١٩٥٤دا ئەم ڕۆمانە بە چاپ کرا.
  • 0:47 - 0:52
    ناونیشانی کتێبەکە لە ئەفسانەی بیلزە بیب
    وەرگیراوە کە شەیتانی شەڕ و شانازییە—
  • 0:52 - 0:56
    کە دوو بابەتی سەرەکی و خاڵی جەوهەرین
    لە پەرتوکەکەی گۆڵیندا.
  • 0:56 - 1:00
    ئەم ڕۆمانە تەنزە و ڕەخنە لە چیرۆکێکی
    کلاسیکی سەرکێشی سەر دوورگەکان دەگرێت
  • 1:00 - 1:05
    کە ژانرایەکی بەناوبانگە، کۆمەڵێک گەنج
    کەشتییەکەیان دەشکێت لە شوێنکی دوورە دەست.
  • 1:05 - 1:08
    قارەمانانی ناو ئەم چیرۆکانە
    دەتوانن بەسەر سروشتدا زاڵ ببن
  • 1:08 - 1:12
    بە خۆپاراستنیان لەو مەترسیانەی کە
    لە ژینگە تازەکەیان توشی دەبن.
  • 1:12 - 1:15
    ژانراکە باس لە کێشەی داگیرکاریش دەکات
    کە لە زۆربەی بەرهەمەکانی
  • 1:15 - 1:18
    ئەو کاتەی ئینگلیزدا، بەدی دەکرێن،
  • 1:18 - 1:21
    گەنجەکان بەها و ڕەوشتی بەریتانیایی زل هێز
    فێری دانیشتوانە
  • 1:21 - 1:24
    ڕەسەنەکانی ئەو دوورگەیە دەکەن.
  • 1:24 - 1:29
    ڕەخنەکانی گۆڵدینگ زیاتر قووڵبووتەوە
    بە جۆرێک کە شوێن و
  • 1:29 - 1:33
    کات و ناوی کارەکتەرەکانی لە پەرتوکی
    "دوورگەی مەرجان"ی بالەنتاین وەرگرتووە—
  • 1:33 - 1:36
    کە یەکێکە لە ڕۆمانە خۆشەویستەکانی
    تایبەت بە سەرکێشی دوورگەکان.
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام، لە کاتێکدا کە کتێبەکەی باڵانتاین
    مژدەی
  • 1:39 - 1:42
    "سەرسامی و دڵخۆشییەکی بێسنوور" دەدات بە
    خوێنەرانی، بە پێچەوانەی
  • 1:42 - 1:46
    کتێبەی گۆڵدین شتگەلێکی
    ناخۆشی بۆ خوێنەران لە هەگبەدایە.
  • 1:46 - 1:49
    پاشای مێشەکان ڕاستەوخۆ بەمە دەست پێ دەکات
    کە گەنجەکان لەسەر دوورگەکەن،
  • 1:49 - 1:53
    بەڵام بە کورتە گفتوگۆییەک کە ئاماژە
    بە ئەوە دەکات کە لە گەشتێکی مەترسیدار دان،
  • 1:53 - 1:58
    فڕۆکەکەیان لە ناوەڕاستی جەنگێکی نادیاردا
    دەکەوێتە خوارەوە.
  • 1:58 - 2:03
    کوڕەکان کە تەمەنیان ٦ بۆ ١٣ ساڵانە و،
    یەکتر ناناسن.
  • 2:03 - 2:09
    جگە لە گروپێک کە هەموویان جلوبەرگی ڕەشیان
    لەبەردا بوو و جاک پێشڕەوویان دەکات.
  • 2:09 - 2:12
    وەک لە "دورگەی مەرجان"ی باڵەنتیندا،
  • 2:12 - 2:15
    ژینگە تازەکەی منداڵەکان وەکو بەهەشت
    دەردەکەوێت-
  • 2:15 - 2:19
    کە ئاوی خاوێن، شوێنی حەوانەوە،
    و خواردنی بەتام و نەبڕاو بەردەستە.
  • 2:19 - 2:21
    بەڵام هەر لە سەرەتایی ڕۆمانەکەدا،
  • 2:21 - 2:26
    تاریکییەکی کوشندە باڵ بەسەر
    ئەو کەشە ئارام و دڵفڕێنەدا دەگرێت.
  • 2:26 - 2:30
    سێبەری کوڕەکان وەکو "شەمشەمەکوێرەی
    ڕەش" دەردەکەوت
  • 2:30 - 2:32
    لە کاتێکدا کە گروپەکە یەکەم جار وەکو
  • 2:32 - 2:36
    "شتێکی ترسناک... کە دەجوڵان بە درێژایی
    کەنارەکە" دەرکەوتن.
  • 2:36 - 2:38
    هەر لە سەرەتایی گەیشتنییان،
  • 2:38 - 2:42
    منداڵەکان پڕوپاگەندە بڵاو دەکەنەوە
    کە گوایە ئاژەڵێکی دڕندە هەیە
  • 2:42 - 2:44
    کە لە ناو دارستانەکە خۆی حەشارداوە.
  • 2:44 - 2:46
    لەم دەستپێکە شومانەوە،
  • 2:46 - 2:50
    پەرتوکەکەی گۆڵدین ئەوە دەردەخات کە خەڵک
    چەندە خێران لە هاوکاری و هەماهەنگی
  • 2:50 - 2:53
    یەکتر لە نەبوونی دەسەڵاتی گەورەکان.
  • 2:53 - 2:57
    لە سەرەتادا، منداڵە ڕزگاربووەکان
    هەوڵی نووسنی چەند یاساییەک دەدەن،
  • 2:57 - 3:01
    کوڕێک بە ناوی ڕالف، بوق لێ دەدات
    تا گروپەکە کۆ بکاتەوە و ڕێکیان بخات،
  • 3:01 - 3:02
    و ئەرکیان بۆ دیاری بکات.
  • 3:02 - 3:05
    بەڵام کاتێک جاک لە گەڵ ڕالف
    بۆ دەسەڵات دەکەوێتە ململانێ،
  • 3:05 - 3:09
    گروپەکە دەبێتە بە دوو بەرە
    منداڵەکاندەکەونە داوی ویستە ترسناکەکانیان.
  • 3:09 - 3:13
    پاش ماوەیەک هەندێک لە منداڵەکان
    پلانی دەرباز بوونیان لە یاد دەچێت،
  • 3:13 - 3:15
    بە بێدەنگی و کوێرانە،
  • 3:15 - 3:21
    شوێن بڕیاڕەکانی جاک دەکەون بۆ کەناری
    دوورگەکە، تا کەناری سەرشێتی.
  • 3:21 - 3:25
    ڕەوشت، شارستانییەت و کۆمەڵگە
    بابەتە سەرەکیەکانی ڕۆمانەکە
  • 3:25 - 3:27
    ڕۆمانەکەیان کردووە بە نووسینێکی کلاسیکی،
  • 3:27 - 3:33
    کە ڕەخنە دەگرێت لە بیر و باوەڕە کۆنەکان
    دەربارەی بیری مرۆڤایەتی لەو کاتەدا.
  • 3:33 - 3:37
    لە کاتێکدا زۆرینەی کاتەکان چیرۆکەکانی
    سەرکێشی پاڵپشتن بۆ داگیرکاری،
  • 3:37 - 3:39
    بەڵام ڕۆمانی "پاشای مێشەکان" ئەمە
    بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە.
  • 3:39 - 3:44
    لە جیاتی ئەوەی خەڵکی ڕەسەنی
    دورگەکە وەکو دڕندە بناسێنێت
  • 3:44 - 3:50
    بەڵکو منداڵە فریشتە ئاساکانی ئینگلیز،
    دەکات بە دڕندە.
  • 3:50 - 3:53
    گەنجەکان دەست دەکەن بە شەڕ،
  • 3:53 - 3:58
    بەڵام زۆر خراپتر لەو شەڕەی کە ئەوانی
    گەیاندنە دورگەکە.
  • 3:58 - 4:01
    تەنانەت ئەگەر کوڕەکانیش لە خۆیان
    ڕزگارییان ببێت.
  • 4:01 - 4:04
    دەبێت بۆ چ جیهانێک بگەڕێنەوە؟
  • 4:04 - 4:09
    لەگەڵ هەبوونی بەڵگەی کەم بۆ بەستنەوەی
    کارەکتەرەکان بە شوێنێک یان کاتێکی
  • 4:09 - 4:12
    دیاریکراوەوە،
    ڕۆمانەکە بە نەمری دەمێنێتەوە
  • 4:12 - 4:15
    لە باسکردنی سروشتی مرۆڤ
    لە سادەترین بابەتیدا.
  • 4:15 - 4:19
    هەرچەندە دەکرێت هەموو خوێنەرانی،
    هاوڕا نەبن لەگەڵ بیر و بۆچوونەکانی گۆڵدین،
  • 4:19 - 4:22
    بەڵام "پاشایی مێشەکان" بە
    جۆرێک نائارام و نادڵنیاییە
  • 4:22 - 4:25
    کە بەرنگاری
    هەموو بیرکردنەوەیەکی گەشبین دەبێتەوە.
Title:
بۆچی پێویستە ڕۆمانی "پاشایی مێشەکان"ی ویڵیام گۆڵدین بخوێنیتەوە؟ - جیڵ داش
Speaker:
جیڵ داش
Description:

بینەری تەواوی ڤیدیۆکە بە: https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-lord-of-the-flies-by-william-golding-jill-dash

دوایی بینینی دڕندەیی هاوڕێکانی لە جەنگی جیهانی دوومدا، ویڵیام گۆڵدین باوەڕی بە مرۆڤایەتی نەما. دواتر لە ماوەی شەری سارددا، کە وڵاتە زلهێزەکان هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناووکی وێرانکەر دەکرد، وێلیام ناچار بوو کە دەربارەی بنچینەیی سەرەتایی سروشتی مرۆڤ و توندوتیژی لێکۆڵینەوە بکات. بەرجەستەبوونی ئەم تایبەتمەندییەتیانە لە مرۆڤدا، وای کرد یەکەم ڕۆمانی بنووسێت بە ناوی "پاشایی مێشەکان."

ئامادەکردنی: جیل داش، دەرهێنانی: ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی لوسی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:25

Kurdish (Central) subtitles

Revisions