Return to Video

سیمۆن ساینیک: چۆن سەرکردە گەورەکان کاریگەری لەسەر خەڵکی درووست دەکەن

  • 0:01 - 0:03
    چۆن ئەوە لێک دەدەنەوە
  • 0:03 - 0:05
    کاتێک شتەکان بەو شێوەیە ناڕۆن کە چاوەڕێی دەکەین؟
  • 0:05 - 0:08
    یان باشترە بڵێم، چۆن ئەوە لێک دەدەنەوە
  • 0:08 - 0:10
    کاتێک کەسانی دەوروبەرت شتانێک بەدەست دەهێنن
  • 0:10 - 0:12
    کە تەحەدای هەموو شتە چاوەڕوان کراوەکان بکات؟
  • 0:12 - 0:14
    بۆ نمونە
  • 0:14 - 0:16
    بۆچی کۆمپانیای (ئەپڵ) بەو ڕادە زۆرە بەرهەمهێنە؟
  • 0:16 - 0:18
    ساڵ لە دوای ساڵ
  • 0:18 - 0:21
    زیاتر بەرهەمهێن و داهێنەرن لە کۆمپانیا ڕکابەرەکانی تریان
  • 0:21 - 0:23
    کەچی هێشتا ئەوان هەر کۆمپانیەیەکی درووستی کردنی کۆمپیوتەرن
  • 0:23 - 0:25
    هەر وەک هەموو کۆمپانیاکانی تر وەهان
  • 0:25 - 0:27
    هەمەان ئەو بەهرەمەندانەیەنان هەیە کە کۆمپانیاکانی تریش هەیانە
  • 0:27 - 0:30
    هەمان ئاژانس و هەمان ستاف و هەمان ڕاگەیاندنیان هەیە کە ئەوانی تریش هەیانە
  • 0:30 - 0:32
    ئەی باشە بۆ وا دیارە کە ئەوان
  • 0:32 - 0:35
    خاوەنی شتێکی جیاواز بن ؟
  • 0:35 - 0:37
    ئەی باشە "مارتن لوسەر کینگ" بۆچی
  • 0:37 - 0:39
    بووە پێشەوای بزووتنەوەی مافی مەدەنی؟
  • 0:39 - 0:41
    خۆ ئەو تاکە پیاو نەبوو
  • 0:41 - 0:43
    کە ئازاری سەردەمی پێش مافی مرۆڤی ئەمریکای چەشتبێت
  • 0:43 - 0:45
    بە دڵنیاییشەوە تاکە بانگەوازکەری ئەو ڕۆژانەش نەبوو
  • 0:45 - 0:47
    کەواتە بۆچی ئەو؟
  • 0:47 - 0:50
    هەروەها بۆچی کۆمپانیای برایانی ڕایت
  • 0:50 - 0:53
    توانای ئەوەیان هەبوو کە باشترین و بەهێزترین سیستەمی فڕین بۆ خەڵک دا بنێن
  • 0:53 - 0:55
    لە کاتێکدا کە چەندین تیمی تریش هەبوون
  • 0:55 - 0:58
    کە هەڵگری کوالێتی باشتر بوون، پارەی باشتریان لەبەردەستدا بوو
  • 0:58 - 1:01
    بەڵام سیستەمێکی وەک ئەوەی ئەوانیان بۆ بەدەست نەهات
  • 1:01 - 1:03
    بەڵام کۆمپانیای برایانی (ڕایت) توانیان بە ئامانج بگەن
  • 1:03 - 1:06
    لێرەدا شتێکی تریش هەیە
  • 1:06 - 1:08
    لە ماوەی سێ ساڵ و نیو لەمەوبەردا
  • 1:08 - 1:10
    شتێکم دۆزییەوە
  • 1:10 - 1:13
    ئەم دۆزینەوەیەش گۆڕانکارییەکی قوڵی درووست کرد لە
  • 1:13 - 1:16
    ڕوانینی من بۆ چۆنیەتی گوزەرانی ژیان
  • 1:16 - 1:18
    تەنانەت بە قوڵی ئەو ژیانەی گۆڕی کە
  • 1:18 - 1:20
    من دەیگوزەرێنم
  • 1:22 - 1:25
    دەرکەوت کە پەیوەندییەک هەیە
  • 1:25 - 1:27
    وەک دەرکەوت، سەرجەم سەرکردە مەزن و کاریگەرەکان
  • 1:27 - 1:29
    سەرجام دامەزراوەکان لە جیهاندا
  • 1:29 - 1:32
    ئیتر ئایا ئەپڵ بێت یان مارتن لوسەر کینگ یاخود برایانی ڕایت بێت
  • 1:32 - 1:34
    شێوازی بیرکردنەوەیان، کردەوەکانیان، شێوازی پەیوەندییان
  • 1:34 - 1:36
    بە تەواوەتی لە یەکتری دەچن
  • 1:36 - 1:38
    کەچی کارەکانیان بە تەواوی
  • 1:38 - 1:40
    لە هەموو ئەوانی تر جیاوازە
  • 1:40 - 1:42
    تاکە شتێک کە من کردم ، کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ئەم شتانە بوو
  • 1:42 - 1:44
    لەوانەیە ئەمەش سادەترین
  • 1:44 - 1:46
    بیرۆکە بێت لە جیهاندا
  • 1:46 - 1:48
    من بەمە دەڵێم بازنە ئاڵتوونییەکە
  • 1:56 - 1:59
    یۆچی؟ چۆن؟ چی؟
  • 1:59 - 2:01
    ئەم بیرۆکە بچوکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە
  • 2:01 - 2:03
    کە بۆچی هەندێک لە ڕێکخراوەکان و هەندێک لە سەرکردەکان
  • 2:03 - 2:05
    دەتوانن کاریگەری لەسەر خەڵکی درووست بکەن، لە کاتێکدا ئەوانی تر ناتوانن
  • 2:05 - 2:07
    با ئەو زاراوانەتان بە خێرایی بۆ پێناسە بکەم
  • 2:07 - 2:10
    هەموو تاکێک، هەر یەکێک لە ڕێکخراوەکانی سەر ئەم هەسارەیە
  • 2:10 - 2:12
    باش دەزانن کە چ کارێک دەکەن
  • 2:12 - 2:14
    لە (%١٠٠)دەزانن کە چی دەکەن
  • 2:14 - 2:16
    هەندێکیان دەزانن کە چۆن کارەکانیان بکەن
  • 2:16 - 2:18
    ئیتر یان ئەوەتا بە ڕێگەی تایبەتی خۆیان دەیکەن
  • 2:18 - 2:21
    یاخود لە ڕێی ئەو شتانەوە کە هەیانە، یاخود لە ڕێی (یو پی ئێس)ەوە دەیکەن
  • 2:21 - 2:24
    بەڵام ڕێژەیەکی زۆر زۆر کەمی خەڵک و ڕێکخراوەکان
  • 2:24 - 2:26
    دەزانن کە بۆچی ئەو کارە دەکەن کە هەڵیانبژاردووە
  • 2:26 - 2:28
    کە دەڵێم "بۆچی" مەبەستم لەوە نی یە کە وەڵامەکەی بریتی بێت لە ؛ بەدەستهێنانی قازانج
  • 2:28 - 2:30
    ئەوە ئەنجامەکەیەتی، هەمیشە ئەنجامەکەی ئاوهایە
  • 2:30 - 2:32
    کە دەڵێم "بۆچی"، مەبەستم لەوەیە کە هۆکارەکان چین؟
  • 2:32 - 2:34
    پاڵنەری تۆ بۆ ئەم کارە چی یە ؟ بیرو ڕای تۆ چی یە؟
  • 2:35 - 2:38
    بۆچی ئەم ڕێکخراوەت هەیە؟
  • 2:38 - 2:40
    بۆچی هەموو بەیانییەک لە جێگای خەوەکەت دێیتە دەرەوە؟
  • 2:40 - 2:43
    بۆچی خەڵک دەبێت گرنگی بە کارەکەت بدەن؟
  • 2:43 - 2:45
    لە ڕاستیدا، شێوازی بیرکردنەوەمان، چۆنیەتی کردەوەکانمان
  • 2:45 - 2:47
    هەروەها شێوازی پەیوەندییەکانمان، هەمووی لەژێر کاریگەری دەوەروبەردایە
  • 2:47 - 2:50
    شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە ئێمە لە بوونەوەرێکی سادە و ساکارەوە دەبینە کەسێکی ئاڵۆز
  • 2:50 - 2:52
    بەڵام ڕابەرە مەزنەکان
  • 2:52 - 2:54
    دامەزراوە کاریگەرەکان
  • 2:54 - 2:57
    بە بێ گوێدانە قەبارەی خۆیان و گوێدان بە بەرهەمەکانیان
  • 2:57 - 2:59
    بە شیوەیەک بیردەکەنەوە، بە شیوەیەک پەیوەندییەکان درووست دەکەن
  • 2:59 - 3:01
    کە کاریگەری لەسەر دەرەوە درووست بکەن
  • 3:02 - 3:04
    با نمونەیەکتان بدەمێ
  • 3:04 - 3:07
    باس لە (ئەپڵ) دەکەم، بۆیە ئەوەم هەڵبژارد چونکە هەمووکەس لێی تێدەگات
  • 3:07 - 3:10
    ئەگەر ئەپڵ وەک هەموو کۆمپانیاکانی تر بوایە
  • 3:10 - 3:13
    پێدەچوو بەم شێوەیە ڕیکلامیان بۆ خۆیان بکردایە؛
  • 3:13 - 3:16
    "ئێمە کۆمپیوتەری مەزن دروست دەکەین"
  • 3:16 - 3:18
    "بە شێوەیەکی جوان دیزایین کراون. ئاسانن بۆ بەکار هێنان"
  • 3:18 - 3:20
    "مامەڵە پێ کردنیان هاوڕێیانەیە"
  • 3:20 - 3:23
    دەتەوێ دانەیەک بکڕی؟
  • 3:23 - 3:25
    زۆربەمان بەم شێوەیە مامەڵە دەکەین
  • 3:25 - 3:27
    زۆربەی بازرگانیەکانمان، زۆربەی فرۆشتنەکانمان بەم شێوەیەیە
  • 3:27 - 3:29
    ئەمە شێوەی مامەڵە تایبەتیەکانی زۆربەمانە
  • 3:29 - 3:32
    ئێمە هەر چییەک دەکەین دەیڵێین، باس لە چۆنیەتی جیاوازی خۆمان دەکەین، دەڵێین کە ئێمە باشترین
  • 3:32 - 3:34
    لە بەرامبەریشدا چاوەڕێی کاردانەوەیەکین
  • 3:34 - 3:36
    کڕین بێت، دەنگدان بێت، یان هەر شتێکی تری لەو بابەتە
  • 3:36 - 3:38
    دەزگا یاساییە نوێیەکانیشمان بەم شێوەیەن
  • 3:38 - 3:40
    باشترین پارێزەر و گەورەترین کڕیارمان هەیە
  • 3:40 - 3:42
    ئێمە هەمیشە کار بۆ ئەو کڕیارانە دەکەین کە بازرگانیمان لەگەڵ دەکەن
  • 3:42 - 3:44
    ئەمەش سەیارە نوێیەکەمانە
  • 3:44 - 3:47
    ئەمە بەنزین کەم دەخوات، کوشنەکانی چەرمە، یەکسەر دەیکڕین
  • 3:47 - 3:49
    ئەمە هیچمان پێ نابەخشێ
  • 3:49 - 3:52
    لە ڕاستیدا ئەپڵ بەم شێوەیە مامەڵە دەکات
  • 3:53 - 3:55
    "هەموو شتێک کە ئێمە دەیکەین"
  • 3:55 - 3:58
    "تەنها بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم تەکنەلۆژیاکانی ترە"
  • 3:58 - 4:01
    "ئێمە بڕوامان بە بیرکردنەوەی جیاواز هەیە"
  • 4:01 - 4:03
    "بەو شێوەیە بەرەنگاری تەکنەلۆژیاکانی تر دەبینەوە"
  • 4:03 - 4:06
    وا لەبەرهەمەکانمان دەکەین کە دیزاینێکی نایابی هەبێت
  • 4:06 - 4:08
    ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان
  • 4:08 - 4:11
    هەر ئێستا کۆمپیوتەرێکی مەزنمان درووت کردووە
  • 4:11 - 4:13
    دەتەوێت دانەیەک بکڕیت؟
  • 4:13 - 4:16
    بە تەواوەتی جیاواز بوو وایە ؟ ئێستا ئێوە ئامادەن کە کۆمپیوتەرێکم لێ بکڕن
  • 4:16 - 4:18
    من تەنها پاش و پێشم بە وشەکان کرد
  • 4:18 - 4:21
    ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە خەڵکی ئەو شتانەت لێناکڕن کە درووستی دەکەیت
  • 4:21 - 4:23
    بەڵکو خەلکی هۆکاری درووست کردنەکەیت لێدەکڕن
  • 4:23 - 4:25
    خەڵک ئەوەی دەیکەیت نایکڕێت، بەس بە تەنها هۆکارەکەی دەکڕێت
  • 4:25 - 4:27
    ئەمەش هۆکاری ئەوە ڕوون دەکاتەوە
  • 4:27 - 4:29
    کە هەمووی ئەوانەی لەم هۆڵەدان
  • 4:29 - 4:32
    زۆر ئاسودەن بەوەی کە کۆمپیوتەرێکیان لە کۆمپانیای ئەپڵ کڕیوە
  • 4:32 - 4:34
    ئێمە ئاسودە دەبین
  • 4:34 - 4:37
    بە کڕینی ئامێرێکی (ئێم پی ثری) یاخود مۆبایلێک
  • 4:37 - 4:39
    یاخود کامێرایەکی ڤیدیۆیی لە ئەپڵ
  • 4:39 - 4:41
    بەڵام وەک وتم، تەنها باس لە کۆمپانیای کۆمپیوتەر درووست کردنی ئەپڵ دەکەم
  • 4:41 - 4:43
    هیچ شتێک نی یە کە جیاوازی درووست بکات لە نێوان ئەوان و
  • 4:43 - 4:45
    کارمەندی پێکهاتەوە بەشەکانیان
  • 4:45 - 4:48
    کارمەندەکانیان وەک یەک شارەزان لە درووستکردنی ئەو هەموو بەرهەمانەدا
  • 4:48 - 4:50
    لە ڕاستیدا، ئەوان هەوڵی تەواوی خۆیان خستۆتە گەڕ
  • 4:50 - 4:53
    چەند ساڵێک لەمەوبەر (گێت وەی) پەیدا بوو کە شاشەیەکی تەلەفیزیۆنی فلاتی درووست دەکرد
  • 4:53 - 4:55
    بەڕاستی ئەوان لە درووستکردنی شاشەی فلاتدا شارەزان
  • 4:55 - 4:58
    ئەوان چەندین ساڵ بوو کە شاشەی فلاتیان درووست دەکرد
  • 4:58 - 5:00
    کەسیش نەیکڕی
  • 5:05 - 5:08
    کۆمپانیای دێڵ هات ئامێری (ئێم پی ثری و پی دی ئەی) درووست کرد
  • 5:08 - 5:10
    ئامێریان بە کوالیتی ئێجگار بەرز درووست دەکرد
  • 5:10 - 5:13
    ئەوان دەتوانن بەرهەمی نایاب لە دیزایندا بخەنە بازاڕەوە
  • 5:13 - 5:15
    لەگەڵ ئەوەشدا کەس لەوانیشی نەکڕی
  • 5:15 - 5:17
    لە ڕاستیدا، کە باس لەوانە دەکەین، ئێستا ناتوانین ئەوە بهێنینە پێش چاوی خۆمان
  • 5:17 - 5:19
    کە ئامێرێکی (ئێم پی ثری) لە کۆمپانیای دێڵ بکڕین
  • 5:19 - 5:21
    چ پێویست دەکات کە ئامێرێکی ( ئێم پی ثری ) لە کۆمپانیایەکی درووست کردنی کۆمپیوتەر بکڕیت؟
  • 5:21 - 5:23
    بەڵام ئێمە هەموو ڕۆژێک ئەم شتە دەکەین
  • 5:23 - 5:25
    خەڵک ئەو شتانە ناکڕێت کە درووستی دەکەیت، ئەوان هۆکاری درووست کردنەکەی دەکڕن
  • 5:25 - 5:27
    ئامانجەکە بازرگانی کردن نیە
  • 5:27 - 5:30
    لەگەڵ ئەو خەڵکەدا کە پێویستیان بەو شتانەیە کە تۆ هەتە
  • 5:31 - 5:33
    ئامانجەکە بازرگانی کردنە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە
  • 5:33 - 5:36
    بڕوایان بەو شتانە هەیە کە تۆ بڕوات پێیەتی
  • 5:36 - 5:38
    ئەمە باشترین بەشە
  • 5:38 - 5:40
    ئەو شتانەی کە دەیڵێم هیچی ڕای خۆم نین
  • 5:40 - 5:43
    من تەنها ئەو شتانە دەڵێم کە لە سروشتی خۆماندا بوونی هەیە
  • 5:43 - 5:45
    لە نەفسیەتماندا نا... لە سروشتماندا
  • 5:45 - 5:48
    ئەگەر سەر بەرەو خوار تەماشای ناوچەی یەکگرتنی مێشکی مرۆڤ بکەین
  • 5:48 - 5:50
    دەبینین کە مێشکی مرۆڤ دابەش بووە
  • 5:50 - 5:52
    بۆ سێ بەشی سەرەکی
  • 5:52 - 5:55
    کە تەواو لەگەڵ ئەم بازنە ئاڵتونیەدا یەک دەگرێتەوە
  • 5:55 - 5:58
    ئەم مێشکە نوێیەمان، ئەم مێشکە (هۆمۆ ساپایین)مان
  • 5:58 - 6:00
    توێکڵی مێشکمان
  • 6:00 - 6:02
    لەگەڵ قۆناغی "چی" دا هاوئاهەنگن
  • 6:02 - 6:04
    توێکڵی مێشک بەرپرسیارە لە هەموو
  • 6:04 - 6:06
    بیرکردنەوە ئەقڵانییەکانمان و هەروەها
  • 6:06 - 6:08
    زمانی ئاخاوتنیشمان
  • 6:08 - 6:11
    ئەو دوو بەشەی ناوەڕاستیش بەشی (لیمبیک)ی مێشک پێک دەهێنن
  • 6:11 - 6:14
    بەشی (لیمبیک)ی مێشکیش بەرپرسیارە لە هەموو هەستەکانمان
  • 6:14 - 6:17
    هەر وەک متمانە و دڵسۆزی
  • 6:17 - 6:19
    هەروەها بەرپرسیارە لە سەرجەم کردەوەکانی مرۆڤ و
  • 6:19 - 6:21
    سەرجەم ئەو بڕیارانەش کە دەریان دەکەین
  • 6:21 - 6:24
    بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زمانی ئاخاوتنماندا نی یە
  • 6:24 - 6:27
    بە مانایەکی تر، کاتێک کە پەیوەندییەکی دەرەکیمان لەسەرە
  • 6:27 - 6:30
    ئەوە ڕاستە کە خەڵکی دەتوانێت لە کۆمەڵە زانیارییەکی لە ڕادەبەدەری ئاڵۆز تێبگات
  • 6:30 - 6:33
    وەک سیفات و سوود و شێوەی شتەکان
  • 6:33 - 6:35
    ئەو تەنها بەرپرسیار نی یە لە کردەوەکانمان
  • 6:35 - 6:37
    کاتێک کە پەیوەندییەک لەگەڵ دەرەوەی خۆماندا دروست دەکەین
  • 6:37 - 6:39
    یەکسەر ئەو بەشەی مێشک بەکاردەهێنین کە
  • 6:39 - 6:41
    کۆنترۆڵی کردەوەکانمان دەکات
  • 6:41 - 6:43
    دواتریش ڕێگە بە خەڵکی دەدەین کە هەڵسەنگاندن بکەن
  • 6:43 - 6:45
    لەو شتە بەرجەستانەی کە دەیڵێین و دەیکەین
  • 6:45 - 6:47
    بڕیاری "ناخ" بەم شێوەیە دەدرێت
  • 6:47 - 6:49
    دەزانن، هەندێ کات سەرجەم زانیاری و ڕاستییەکان و ژمارەکان بە کەسێک دەڵێن
  • 6:49 - 6:51
    دەزانن، هەندێ کات سەرجەم زانیاری و ڕاستییەکان و ژمارەکان بە کەسێک دەڵێن
  • 6:51 - 6:53
    ئەوانیش دەڵێن ؛ دەزانم هەموو ئەم زانیارییانە چی دەگەیەنن
  • 6:53 - 6:55
    بەڵام (هەست) ناکەم ڕاست بن
  • 6:55 - 6:58
    بۆچی کرداری ( هەست) بەکاردێنین؟
  • 6:58 - 7:00
    چونکە ئەو بەشەی مێشک کە کۆنترۆڵی بڕیاردانمان دەکات
  • 7:00 - 7:02
    کۆنترۆڵی زمانی ئاخاوتنمان ناکات
  • 7:02 - 7:05
    بۆیە باشترین شت کە لەو کاتەدا بۆت بوترێت ئەوەیە کە بڵێیت؛ نازانم بەس هەست ناکەم ڕاست بێت
  • 7:05 - 7:07
    یاخود هەندێک کات دەڵێن، کە ئێوە دڵتان بەڕێوەتان دەبات
  • 7:07 - 7:09
    یان ڕۆحتان بەڕێوەتان دەبات
  • 7:09 - 7:11
    لە ڕاستیدا پێم خۆش نی یە کە بڵێم ئەوە هەڵەیە، بەڵام ئەو شتانە ئەو بەشانەی جەستە نین کە
  • 7:11 - 7:13
    کۆنترۆڵی کردارەکانمان دەکات
  • 7:13 - 7:15
    ئەوانە هەمووی لەو بەشەی مێشک دا ڕوو دەدات کە بە (لیمبیک) ناسراوە
  • 7:15 - 7:18
    ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسیارە لە بڕیاردان، کۆنترۆڵی زمانی ئاخاوتن ناکات
  • 7:18 - 7:21
    بەڵام ئەگەر نازانیت بۆچی ئەو کارە دەکەیت کە دەیکەیت
  • 7:21 - 7:24
    و خەڵکی تر لەبری تۆ هۆکاری کردنی کارەکەت بڵێن
  • 7:24 - 7:27
    ئیتر چۆن دەتوانیت داوا لە خەڵک بکەیت
  • 7:27 - 7:29
    کە هەڵتبژێرن، یان شتت لێبکڕن
  • 7:29 - 7:31
    یان باشترە کە بڵێم دڵسۆزت بن
  • 7:31 - 7:34
    یاخود چۆن چاوەڕێ دەکەیت کە ببنە بەشێک لەو کارەی کە دەیکەیت
  • 7:34 - 7:37
    جارێکی تر، ئامانجەکە فرۆشتنی ئەو شتانە نی یە کە خەڵکی تر پێویستی پێیەتی و لای تۆ دەست دەکەوێت
  • 7:37 - 7:40
    ئامانجەکە فرۆشتنی شتە بەو کەسانەی کە بڕوایان بە بیروڕای تۆ هەیە
  • 7:40 - 7:42
    ئامانجەکە تەنها بەکرێ گرتنی ئەو کەسانە نی یە
  • 7:42 - 7:44
    کە پێویستیان بە کارە
  • 7:44 - 7:47
    بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئەو خەڵکانە بەکرێ بگریت کە بڕوایان بە بیروڕای تۆیە
  • 7:47 - 7:50
    من هەمیشە وا دەڵێم، دەزانن
  • 7:52 - 7:55
    ئەگەر تۆ خەڵکی تەنها بۆ ئەوە بە کرێ بگریت کە دەتوانن کارێک بکەن، ئەوانیش تەنها بۆ پارە کارت بۆ دەکەن
  • 7:55 - 7:57
    بەڵام ئەگەر ئەو کەسانە بەکرێ بگریت کە متمانەیان بە بیرو ڕاکانی تۆیە
  • 7:57 - 7:59
    ئەوا بە خوێن و ئارەق و فرمێسکەوە کارت لەگەڵدا دەکەن
  • 7:59 - 8:01
    لە هیچ جێیەکی تر نمونەیەکی باشتر نی یە لە
  • 8:01 - 8:03
    برایانی رایت
  • 8:03 - 8:06
    پێ دەچێت زۆر کەس لە بارەی (ساموێل پیۆرپۆت لانلی)ەوە هیچی نەبیستبێت
  • 8:06 - 8:09
    لە سەرەتای سەدەی بیستەکاندا
  • 8:09 - 8:12
    هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی فڕین، شتێکی زۆر باو بوو
  • 8:12 - 8:14
    هەموو کەس تاقیدەکردەوە
  • 8:14 - 8:17
    هەروەها (ساموێل پیۆرپۆت لانلی) تێیدا سەرکەوتوو بوو، کەواتە وا دادەنێین
  • 8:17 - 8:20
    کە ڕەچەتەی سەرکەوتنی پێیە
  • 8:20 - 8:22
    مەبەستم لەوەیە، تەنانەت ئێستاش لە خەڵکی دەپرسن
  • 8:22 - 8:24
    بۆچی بەرهەم دەهێنن؟ یاخود بۆچی کۆمپانیاکەتان شکستی هێنا
  • 8:24 - 8:26
    وە خەڵکیش هەمیشە هەمان ئەو پیکهاتەیەت پێدەڵێن
  • 8:26 - 8:28
    کە لە هەمان ئەم سێ شتە پێکهاتووە:
  • 8:28 - 8:31
    بازرگانمان کەمە-- خەڵکی هەڵە بەکاردێنین-- بازاڕ باش نی یە
  • 8:31 - 8:34
    هەمیشە هەر ئەم سێ شتەت پێ دەڵێن، کەواتە با ئەمە شی بکەینەوە
  • 8:34 - 8:36
    ساموێل پیۆرپۆت لانلی
  • 8:36 - 8:39
    بڕی ٥٠ هەزار دۆلاری پێ درا لەلایەن وەزارەتی جەنگەوە
  • 8:39 - 8:41
    بۆ ئەوەی ئەم ئامێری فڕینە درووست بکات
  • 8:41 - 8:43
    پارە کێشە نەبوو
  • 8:43 - 8:45
    کورسییەکی لە زانکۆی هارڤارد گرت
  • 8:45 - 8:48
    هەروەها لە پەیمانگای سميثسونيان-یش کاری دەکرد، ئەو پەیوەندییەکی ئێجگار باشی هەبوو
  • 8:48 - 8:50
    کەسە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی دەناسی
  • 8:50 - 8:52
    باشترین مێشکەکانی بە کرێ گرت
  • 8:52 - 8:54
    پارە دەوری گرنگی هەبوو
  • 8:54 - 8:56
    بازاڕیش لەوپەڕی باشیدا بوو
  • 8:56 - 8:59
    ڕۆژنامە نوسانی (نیو یۆرک تامیز) بۆ هەموو شوێنێک بە دوایەوە بوون
  • 8:59 - 9:01
    هەموو کەسیش لە بنچینەدا دەچوونەوە سەر لانلی
  • 9:01 - 9:04
    ئیتر چۆن دەبێت کە ناوی ساموێل پیرپۆنت لانلیمان نەبیستبێت
  • 9:04 - 9:07
    لە دووری چەند سەد میلێک لە (دایتۆن ئۆهایۆ)وە
  • 9:07 - 9:09
    ئۆرڤیل و ویلبەر ڕایت
  • 9:09 - 9:11
    کە خاوەنی ئەو شتە نەبوون کە ئێمە پێی دەڵێین
  • 9:11 - 9:13
    ڕەچەتەی سەرکەوتن
  • 9:13 - 9:15
    پارەیان نەبوو
  • 9:15 - 9:18
    ئەوان ئەو پارەیەی کە لە دوکانی پاسکیلدا پەیدا دەکرد، لە خەونەکانیاندا خەرجیان دەکرد
  • 9:18 - 9:20
    هیچ کام لە تیمی برایانی ڕایت
  • 9:20 - 9:22
    خوێندکاری کۆلیژ نەبوون
  • 9:22 - 9:24
    تەنانەت ئۆرڤیل و ویڵبەریش
  • 9:24 - 9:27
    نیویۆرک تایمس-یش بۆ هیچ کوێ دوایان نەدەکەوت
  • 9:27 - 9:29
    جیاوازییەکە ئەوەبوو کە
  • 9:29 - 9:31
    ئۆرڤیل و ویڵبەر، هۆکارێک بەڕێوەی دەبردن
  • 9:31 - 9:33
    مەبەستێک، یان باوەڕێک بەڕێوەی دەبردن
  • 9:33 - 9:35
    بڕوایان وابوو کە ئەگەر
  • 9:35 - 9:37
    ئەو ئامێری فڕینە درووست بکەن
  • 9:37 - 9:40
    شێوازی ژیان لە هەموو جیهاندا دەگۆڕێت
  • 9:40 - 9:42
    ساموێڵ پێرپۆنت لانلی جیاواز بوو
  • 9:42 - 9:45
    دەیویست دەوڵەمەند بێت، دەیویست ناوبانگ پەیدا بکات
  • 9:45 - 9:47
    ئەو بەدوای ئەنجامێکدا دەگەڕا
  • 9:47 - 9:49
    ئەو هەوڵی دەوڵەمەندبوونی دەدا
  • 9:49 - 9:52
    تەماشاکەن چی ڕوویدا
  • 9:52 - 9:54
    ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە خەونەکانی برایانی ڕایت هەبوو
  • 9:54 - 9:57
    بە خوێن و ئارەق و فرمێسکەوە کاریان لەگەڵ دەکردن
  • 9:57 - 9:59
    بەڵام ئەوانی تر تەنها بۆ چەکی موچە کاریان دەکرد
  • 9:59 - 10:02
    چیرۆکی ئەوەش دەگێڕنەوە کە چۆن هەموو جارێک برایانی ڕایت دەچوونە دەرێ
  • 10:02 - 10:04
    و دەبوایە پێنج دەستە شت لەگەڵ خۆیان بەرن
  • 10:04 - 10:06
    چونکە ئەوەندە جار شکستیان دەهێنا
  • 10:06 - 10:08
    پێش گەڕانەوەیان بۆ نانخواردنی ئێوارە
  • 10:09 - 10:12
    بەڵام دواتر، لە ١٧ی کانونی یەکەم ساڵی ١٩٠٣ دا
  • 10:12 - 10:15
    برایانی ڕایت فڕینیان ئەنجام دا
  • 10:15 - 10:17
    کەس هەر لەوێ نەبوو تەنانەت تاقیشی بکاتەوە
  • 10:17 - 10:20
    ئێمە دوای چەند ڕۆژێک پێمانزانی
  • 10:21 - 10:23
    بەڵگەی زیاتر بۆ سەلماندنی ئەوەی کە لانلی
  • 10:23 - 10:25
    پاڵنەرێکی هەڵەی هەبووە لە کردنی کارەکەیدا:
  • 10:25 - 10:28
    ڕۆژێک دوای ئەوەی کە برایانی ڕایت فڕینەکەیان ئەنجام دا، ئەو وازی لە کارەکەی هێنا
  • 10:28 - 10:30
    دەیتوانی بڵێت
  • 10:30 - 10:32
    ئەوە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەرە، کوڕینە
  • 10:32 - 10:35
    منیش داهێنانی زیاتر لەسەر تەکنەلۆژیاکەی ئێوە دەکەم" بەڵام نەیوت
  • 10:35 - 10:37
    ئەو نەبووە یەکەمین، دەوڵەمەندیش نەبوو
  • 10:37 - 10:39
    ناوبانگیشی پەیدا نەکرد، بۆیە وازی هێنا
  • 10:39 - 10:42
    خەڵک ئەو شتانە ناکڕێت کە دروستی دەکەیت، هۆکاری دروست کردنەکەی دەکڕن
  • 10:42 - 10:44
    وە ئەگەر باس لەو شتانە بکەیت کە بڕوات پێیانە
  • 10:44 - 10:47
    سەرنجی ئەو کەسانە بەلای خۆتدا ڕادەکێشی کە بڕوایان بەو شتانە هەیە کە تۆ بڕوات پێیەتی
  • 10:47 - 10:50
    بەڵام بۆچی گرنگە کە سەرەنجی ئەو کەسانە بەلای خۆتدا ڕابکێشی کە بڕوایان بەو شتانە هەیە کە تۆ بڕوات پێیەتی؟
  • 10:52 - 10:54
    شتێک هەیە پێی دەڵێن یاسای بڵاوبوونەوەی داهێنان
  • 10:54 - 10:57
    ئەگەر تۆ ئەو یاسایە بزانی ئەوا هونەرەکەشی دەزانی
  • 10:57 - 11:00
    لە یەکەمین ٪٢.٥ی دانیشتوانمان
  • 11:00 - 11:02
    داهێنەرەکانمانن
  • 11:02 - 11:05
    دوایەمین ٪ ١٣.٥ ی دانیشتوانمان
  • 11:05 - 11:07
    بناغەکانی پێشوومانن
  • 11:07 - 11:09
    دواتریش لە ٪٣٤ زۆرینەی ئەوساتانەن
  • 11:09 - 11:12
    کەسە بەتەمەنەکانیشتانن
  • 11:12 - 11:15
    تاکە هۆکارێک کە ئەو کەسانە مۆبایلی لەمس ئەکڕن
  • 11:15 - 11:17
    ئەوەیە کە چیتر ناتوانی تەلەفۆنە کۆنەکان بکڕیت
  • 11:17 - 11:19
    پێکەنین
  • 11:19 - 11:22
    ئێمە هەموومان لەسەر کات و شوێنی جیاوازی ئەم نەخشەەیە دانیشتووین
  • 11:22 - 11:25
    بەڵام ئەوەی کە یاسای بلاوبوونەوەی داهێنان پێمان دەڵێت
  • 11:25 - 11:28
    ئەوەیە کە ؛ ئەگەر دەتەوێت لە بازاڕێکی مەزندا سەرکەوتوو بیت
  • 11:28 - 11:30
    یان ڕەزامەندی بازاڕی مەزنت لەسەر بیرۆکەیەک دەستبکەوێت
  • 11:30 - 11:32
    دەستت ناکەوێت
  • 11:32 - 11:34
    تاکو ئەم خاڵەت دەست دەکەوێت
  • 11:34 - 11:37
    لە نێوان (%١٥ و%١٨) کۆنترۆڵی بازاڕ دەکەیت
  • 11:37 - 11:40
    دواتر دەگەیت بە لوتکەی سیستەمەکە
  • 11:40 - 11:43
    حەزدەکەم پرسیار لە بازرگانان بکەم، چیتان دەست دەکەوێت لە بازرگانی نوێ؟
  • 11:43 - 11:45
    ئەوانە حەزیان لەوەیە پێت بڵێن، ئۆو بەشانازییەوە لە (%١٠)مان دەست دەکەوێت
  • 11:45 - 11:47
    باشە، ئێوە دەتوانن لە (%١٠) زیاتر بەدەست بهێنن لە کڕیارەکان
  • 11:47 - 11:49
    هەموو ئەوە نزیکەی لە (%١٠)یە کە بەدەست هێنراوە
  • 11:49 - 11:51
    کەواتە چۆن باسی ئەوان بکەین. وانیە؟
  • 11:51 - 11:53
    ئەوە وەکو هەستی هەناو وایە، ئۆو، ئەوان تەنها دەستیان دەکەوێت
  • 11:53 - 11:56
    کێشەکە ئەوەیە: تۆ چۆن ئەو دانەیە دەدۆزیتەوە کە ئەوەی دەست کەوتوە
  • 11:56 - 11:59
    پێش ئەوەی تۆ بازرگانی بکەیت لەگەڵ ئەواندا بەرامبەر بە یەکێک کە دەستی نەکەوتوە؟
  • 11:59 - 12:01
    لێرەدایە، کەلێنێکی بچوکە
  • 12:01 - 12:03
    پێویستە تۆ ئەو کەلێنە دابخەیت
  • 12:03 - 12:05
    وەک (جێفری مۆر) پێی دەڵێت دەربازبون لە کەلێن
  • 12:05 - 12:07
    لەبەرئەوەی، تۆ دەبینیت زۆرینەی پێشینان
  • 12:07 - 12:09
    هەوڵی شتێکیان نەداوە
  • 12:09 - 12:11
    تاکو کەسێکی تر
  • 12:11 - 12:13
    پێشتر هەوڵی بۆ نەدابێت
  • 12:13 - 12:16
    ئەم کەسانە، داهێنەرەکان و بەخێوکەرانی پێشترن
  • 12:16 - 12:18
    ئەوان ئاسودەن لە دروستکردنی ئەم بڕیارە هەناویانەدا
  • 12:18 - 12:21
    ئەوان زیاتر ئاسودەن لە دروستکردنی ئەم بڕیارە ژیرانەدا
  • 12:21 - 12:24
    ئەمەش لەسەر ئەوە بەندە کە ئەوان باوەڕیان بە جیهان هەیە
  • 12:25 - 12:27
    نەک تەنها کە چی بەرهەم دەهێنرێت
  • 12:27 - 12:29
    ئەم خەڵکانە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەسەرەدا وەستاون
  • 12:29 - 12:31
    بۆ کڕینی ئایفۆنێک کاتێک کە بۆ یەکەمجار نیشاندراون بۆ فرۆشتن
  • 12:31 - 12:33
    کاتێک بتەوێت هەفتەی داهاتوو پیاسەیەک بکەیت بە ناو کۆگاکەدا
  • 12:33 - 12:35
    تەنها یەک دانە نەماوە لەسەر ڕەفەکان تاکو بیکڕیت
  • 12:35 - 12:37
    ئەم خەڵکانە (٤٠،٠٠٠) هەزار دەدەن بە
  • 12:37 - 12:40
    شاشە تەختەکانی تەلەفیزیۆنەکان کاتێک ئەوانە بۆ یەکەم جار دروستکراون
  • 12:40 - 12:43
    هەرچەندە تەکنەلۆجیاکە داواکرا بوو
  • 12:43 - 12:45
    هەرچۆنێک بێت، ئەوان ئەوان ئەوەیان نەکرد
  • 12:45 - 12:47
    لەبەرئەوە تەکنەلۆجیاکە زۆر مەزن بوو
  • 12:47 - 12:49
    ئەوان لەبەر خۆیان کردیان
  • 12:49 - 12:51
    ئەوەش لەبەرئەوە بوو ئەوان دەیانویست ببن بە یەکەم
  • 12:51 - 12:53
    خەڵک ئەو شتانە ناکڕێت کە دروستی دەکەیت، هۆکاری دروست کردنەکەی دەکڕن
  • 12:53 - 12:55
    وە بەئاسانی چی دەکەیت
  • 12:55 - 12:57
    ئەوە دەسەلمێنیت کە باوەڕت پێیەتی
  • 12:57 - 12:59
    لە ڕاستیدا، خەڵک ئەو شتانە دەکەن
  • 12:59 - 13:01
    کە باوەڕیان پێیەتی و دەیسەلمێنن
  • 13:01 - 13:03
    هۆکاری ئەوەی ئەو کەسە ئایفۆنەکەی کڕی
  • 13:03 - 13:06
    لە یەکەم شەش کاتژمێردا
  • 13:06 - 13:08
    لە ڕیزدا وەستابوو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر
  • 13:08 - 13:10
    لەبەرئەوە بوو ئەوان باوەڕیان بە جیهان بوو
  • 13:10 - 13:12
    دەیانویست هەموو کەسێک ئەوان ببینێت
  • 13:12 - 13:14
    ئەوان یەکەم بوون
  • 13:14 - 13:16
    خەڵک ئەو شتانە ناکڕێت کە دروستی دەکەیت، هۆکاری دروست کردنەکەی دەکڕن
  • 13:16 - 13:18
    ڕێگەم بدەن با نمونەیەکی بەناوبانگتان بدەمێ
  • 13:18 - 13:20
    شکستێکی بەناوبانگ و سەرکەوتنێکی بەناوبانگ
  • 13:20 - 13:22
    لە یاسای بڵاوبونەوەی داهێناندا
  • 13:22 - 13:24
    یەکەم، شکستە بەناوبانگەکە
  • 13:24 - 13:26
    ئەوە نمونەیەکی بازرگانیە
  • 13:26 - 13:28
    وەک پێشتر وتمان، چرکەیەک پێش ئێستا
  • 13:28 - 13:31
    ڕەچەتەکە بۆ سەرکەوتنی پارە و خەڵکی گونجاو و بازاڕی گونجاوە
  • 13:31 - 13:33
    وایە؟ پێویستە دواتر سەرکەوتو بیت
  • 13:33 - 13:35
    سەیری تیڤۆ بکەن
  • 13:35 - 13:37
    لەوکاتەوەی تیڤۆ دروستکرا تاکو نزیکەی هەشت بۆ نۆ ساڵ پێش ئێستا
  • 13:37 - 13:39
    تا ئەم ڕۆژەی ئێستا
  • 13:39 - 13:42
    ئەوان تاکە بەرهەمن کە بەرزترین کوالێتی هەبێت لە بازاڕدا
  • 13:42 - 13:45
    ئەوە جێگەی گفتوگۆ نیە
  • 13:45 - 13:47
    ئەوان بەتەواوەتی پارەیان بۆ تەرخان کردبوو
  • 13:47 - 13:49
    بارودۆخی بازاڕ بێوێنە بوو
  • 13:49 - 13:51
    مەبەستم ئەوەیە، ئێمە تیڤۆ بەکاردەهێنین وەک کار
  • 13:51 - 13:54
    تیڤۆکەم پڕە لەپارچەئاسنی تایم وارنەر بۆ ئەوەی دیڤیدیەکە وێنەیەکی ڕونی هەبێت لە هەموو کاتێکدا
  • 13:57 - 13:59
    بەڵام تیڤۆ بازرگانیەکی سەرنەکەوتوە
  • 13:59 - 14:01
    هەرگیز ئەوان پارەیان پێ پەیدا نەکرد
  • 14:01 - 14:03
    دواتر ئەوان هەنگاویان نا بەرەو (پێشکەشکردنی سەرەتایی) ئایپۆ
  • 14:03 - 14:05
    بەشی ئەوانە نزیکەی سی بۆ چل دۆلار بوو
  • 14:05 - 14:07
    دواتر کەمبویەوە و هەرگیز لە دە زیاتر نەبوو
  • 14:07 - 14:10
    لەڕاستیدا، واهەست دەکەم تەنانەت لە شەشیش زیاتر نەبوو
  • 14:10 - 14:12
    جگە لە دوو بزماری بچوک
  • 14:12 - 14:14
    لەبەرئەوە دەبینیت کاتێک تیڤۆ دەستیان کرد بە بەرهەمەکەیان
  • 14:14 - 14:17
    هەموو ئەوەی ئەوان هەیانە بە ئێمەیان وت
  • 14:17 - 14:20
    ئەوان وتیان، ئێمە بەرهەمێکیان هەیە کە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆن دەوەستێنێت
  • 14:20 - 14:23
    ڕیکلامە بازرگانیەکان دەپەڕێنێت، گەڕانەوە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆن
  • 14:23 - 14:25
    وە کورتکردنەوەی دیمەنەکانت
  • 14:25 - 14:28
    تەنانەت بەبێئەوەی تۆ پرسیار بکەیت
  • 14:28 - 14:30
    زۆرینەی گاڵتەجارەکان دەیانگوت
  • 14:30 - 14:32
    ئێمە باوەڕ بە ئێوە ناکەین
  • 14:32 - 14:34
    پێویستمان بەوە نیە. حەزمان لەوە نیە
  • 14:34 - 14:36
    ئێوە ئێمە دەترسێنن
  • 14:36 - 14:38
    چی دەبوو ئەگەر ئەوان بیانوتایە
  • 14:38 - 14:40
    ئەگەر ئێوە لەو کەسانە بن
  • 14:40 - 14:43
    کە حەزیان لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیە
  • 14:43 - 14:46
    لە هەموو لایەنەکانی ژیانت
  • 14:46 - 14:49
    کوڕ، دەبێت ئێمە بەرهەمێکمان هەبێت بۆ تۆ
  • 14:49 - 14:51
    وەستاندنی پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنە، ڕیکلامە بازرگانیەکان دەپەڕێنێت
  • 14:51 - 14:54
    کورتکردنەوەی دیمەنەکانت، تا دواتر
  • 14:54 - 14:56
    خەڵک ئەو شتانە ناکڕێت کە دروستی دەکەیت، هۆکاری دروست کردنەکەی دەکڕن
  • 14:56 - 14:58
    وە چی خزمەتگوزاریەکی سادەت هەیە
  • 14:58 - 15:00
    بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تۆ باوەڕت پێیەتی
  • 15:00 - 15:03
    ڕێگەم بدەن ئێستا نمونەیەکی سەرکەوتوتان پێبڵێم
  • 15:03 - 15:06
    لە یاسای بڵاوبونەوەی داهێناندا
  • 15:06 - 15:09
    لە هاوینی ساڵی ١٩٦٣ دا
  • 15:09 - 15:11
    ٢٥٠،٠٠٠ هەزار کەس
  • 15:11 - 15:13
    لە مۆڵەکە بوون لە واشنتۆن
  • 15:13 - 15:15
    بۆ گوێگرتن لە وتەکانی دکتۆر کینگ
  • 15:16 - 15:19
    ئەوان بانگهێشت نەکرابوون
  • 15:19 - 15:22
    وە هیچ سایتێک نەبوو بۆ ئەوەی بەروارەکەی ئاشکرا بکات
  • 15:22 - 15:24
    ئەوە چۆن بوو؟
  • 15:24 - 15:26
    باشە، دکتۆر کینگ تەنها پیاو نەبوو لە ئەمریکا
  • 15:26 - 15:28
    وە گەورەترین وتاربێژ نەبوو
  • 15:28 - 15:30
    ئەو تەنها کەس نەبوو لە ئەمریکادا کە ئازار بکێشێت
  • 15:30 - 15:32
    لە ناو یاسای مەدەنی ئەمریکادا
  • 15:32 - 15:35
    لەڕاستیدا، هەندێک لە بیرۆکەکانی خراپ بوون
  • 15:35 - 15:37
    بەڵام ئەو خەڵاتێکی هەبوو
  • 15:37 - 15:40
    ئەو بەو خەڵکەی نەوت کە لەدەوروبەریدا بوو کە چی پێویستە بۆ گۆڕانکاری لە ئەمریکادا
  • 15:40 - 15:42
    هەوڵی دەدا ئەوە بەو خەڵکەی دەوروبەری بڵێت کە باوەڕی پێیەتی
  • 15:42 - 15:44
    باوەڕم وایە، باوەڕم وایە، باوەڕم وایە
  • 15:44 - 15:46
    بە خەڵکەکەی وت
  • 15:46 - 15:48
    وە خەڵکەکە باوەڕیان بەوەکرد کە ئەو باوەڕی پێی بوو
  • 15:48 - 15:50
    پرسەکەی ئەویان برد و کردیان بە هی خۆیان
  • 15:50 - 15:52
    وە بەخەڵکیان وتەوە
  • 15:52 - 15:54
    هەندێک لەو خەڵکانە پێکهاتەکانیان دروستکرد
  • 15:54 - 15:56
    بۆ دەستکەوتنی وشەی زۆر و وتنی بۆ خەڵکی
  • 15:56 - 15:58
    سەیرکەن و ببینن
  • 15:58 - 16:00
    ٢٥٠،٠٠٠ هەزار کەس دەرکەوتن
  • 16:00 - 16:03
    لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا
  • 16:03 - 16:05
    بۆ ئەوەی گوێ لە قسەکانی ئەو بگرن
  • 16:05 - 16:08
    چەند لەوان خۆیان دەرخست بۆ ئەو؟
  • 16:09 - 16:11
    سفر
  • 16:11 - 16:13
    ئەوان خۆیان دەرخست بۆ خۆیان
  • 16:13 - 16:15
    ئەوەی ئەوان باوەڕیان پێی بوو دەربارەی ئەمریکا
  • 16:15 - 16:18
    دەستیان کەوت و گەشتیان کرد بە پاس بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر
  • 16:18 - 16:21
    وەستان لە بەر خۆردا لە واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا
  • 16:21 - 16:24
    ئەوە ئەو شتە بوو کە ئەوان باوەڕیان پێی بوو، ئەوە دەربارەی دژایەتی ڕەش و سپی نەبوو:
  • 16:24 - 16:27
    لە (%٢٥) ی ئامادەبوان سپی پێست بوون
  • 16:27 - 16:29
    دکتۆر کینگ باوەڕی وابوو
  • 16:29 - 16:31
    دوو جۆر یاسا هەیە لە جیهاندا
  • 16:31 - 16:33
    ئەمانە دروست بوون بەهۆی دەسەڵاتێکی باڵاوە
  • 16:33 - 16:35
    ئەمانەش لەلایەن مرۆڤەوە دروست بوون
  • 16:35 - 16:38
    تەنانەت هەموو یاساکان دروست نەکراون لەلایەن مرۆڤەوە
  • 16:38 - 16:40
    کە هاوتان لەگەڵ ئەو یاسایانەی کە دروستکراون لەلایەن دەسەڵاتە باڵاکەوە
  • 16:40 - 16:42
    ئێمە دەژین تەنها لە جیهانێکدا
  • 16:42 - 16:44
    ئەوە زۆر ڕوویدا لە جوڵانەوەی مافی مەدەنیدا
  • 16:44 - 16:47
    وە باشترین شت بوو بۆ یارمەتیدانی ئەو
  • 16:47 - 16:49
    کە ئامانجەکەی بهێنێت بۆ ژیان
  • 16:49 - 16:52
    ئێمە دوای کەوتین، لەبەر ئەو نا بەڵکو لەبەر خۆمان دوای کەوتین
  • 16:52 - 16:54
    هەرچۆنێک بێت، ئەو وتاری (خەونێکم هەیە)ی پێشکەشکرد
  • 16:54 - 16:56
    نەک (من پلانێکم هەیە)ە
  • 16:56 - 17:00
    پێکەنین
  • 17:00 - 17:03
    ئێستا گوێبگرن بۆ سیاسەتمەداران، لەگەڵ نەخشە دوانزە خاڵیەکەیاندا
  • 17:03 - 17:05
    ئەوان ئیلهام نابەخشنە کەس
  • 17:05 - 17:08
    لەبەرئەوەی سەرکردەکان ئەوانەن کە سەرکردایەتی دەکەن
  • 17:08 - 17:10
    سەرکردەکان پلەیەکی دەسەڵات دەگرنە دەست
  • 17:10 - 17:12
    یان دەسەڵاتێکی جێبەجێکردن
  • 17:12 - 17:15
    بەڵام ئەم سەرکردانە ئیلهام دەبەخشنە ئێمە
  • 17:16 - 17:18
    ئەگەر بێتو ئەوان تاکەکان بن یاخود ڕێکخراوەکان بن
  • 17:18 - 17:20
    ئێمە دوای ئەوانە دەکەوین کە سەرکردەن
  • 17:20 - 17:22
    نەک لەبەرئەوەی پێویستە وابکەین
  • 17:22 - 17:25
    بەڵکو لەبەرئەوەیە کە ئێمە خۆمان دەمانەوێت
  • 17:25 - 17:28
    ئێمە دوای ئەوانە دەکەوین کە سەرکردەن، ئەوەش لەبەر ئەوان نیە
  • 17:28 - 17:30
    بەڵکو لەبەر خۆمانە
  • 17:30 - 17:33
    ئەم کەسانە ئەوانەن کە دەست دەکەن بە پرسیارکردن بە (بۆچی) ئەوان
  • 17:33 - 17:35
    ئەو توانایەیان هەیە
  • 17:35 - 17:37
    بۆ ئیلهام بەخشین بە دەوروبەریان
  • 17:37 - 17:40
    یان دۆزینەوەی ئەوانەی تر کە ئیلهامیان پێدەبەخشێت
  • 17:40 - 17:42
    زۆر سوپاس
  • 17:42 - 17:44
    چەپڵە لێدان
Title:
سیمۆن ساینیک: چۆن سەرکردە گەورەکان کاریگەری لەسەر خەڵکی درووست دەکەن
Speaker:
Simon Sinek
Description:

Simon Sinek has a simple but powerful model for inspirational leadership all starting with a golden circle and the question "Why?" His examples include Apple, Martin Luther King, and the Wright brothers -- and as a counterpoint Tivo, which (until a recent court victory that tripled its stock price) appeared to be struggling.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
17:44
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How great leaders inspire action
Show all

Kurdish subtitles

Revisions