سێ پرسیار لەخۆتی بکەیت دەربارەی هەموو شتێک کە ئەیکەیت
-
0:01 - 0:04ئەوکاتەی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا
لە ئامادەیی بووم -- -
0:04 - 0:07خوێندنی ئامادەییم لە
دێکاتور، جۆرجیا تەواوکرد، -
0:07 - 0:09وەک یەکەمی قوتابخانەکە --
-
0:10 - 0:11زۆر شانازیم بەخۆمەوە ئەکرد.
-
0:11 - 0:15لە کۆمەڵگایەکی کەم دەرامەتەوە بووم،
لە میسیسیپی گەورەبووبووم، -
0:15 - 0:17لە میسیسیپییەوە گواستمانەوە بۆ جۆرجیا
-
0:17 - 0:22بۆ ئەوەی دایک و باوکم بتوانن هەوڵی
بڕوانامەی قەشەی میسۆدۆستی بەن. -
0:22 - 0:25هەژار بووین، بەڵام بیریان نەئەکردەوە
لەوەی زۆر هەژارین، -
0:25 - 0:27بۆیە هەوڵی هەژاری هەمیشەییان ئەیا.
-
0:27 - 0:28(پێکەنین)
-
0:28 - 0:30کاتێک ئەوان لە ئیمۆری ئەیانخوێند،
-
0:30 - 0:34من لە ئەڤۆندەیڵ ئەمخوێند، و
بووم بە یەکەمی قوتابخانەکە. -
0:34 - 0:37یەکێک لە خۆشییەکانی یەکەم بوون
لە ویلایەتی جۆرجیا ئەوەیە -
0:37 - 0:40کە بانگێشت ئەکرێیت بۆ بینینی
سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا. -
0:41 - 0:43زۆر کەم بایەخم ئەیا بە چاوپێکەوتنی.
-
0:44 - 0:46خۆشبوو بەلامەوە.
-
0:46 - 0:49زیاتر ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو ڕاستییە بوو
کە لە کۆشکێکا ئەژیا، -
0:49 - 0:52چونکە زۆرم سەیری زنجیرەکانی
"نەخۆشخانەی گشتی" و "بنەماڵەی فەرمانڕەوا -
0:52 - 0:53ئەکرد بە منداڵی.
-
0:53 - 0:55(پێکەنین)
-
0:55 - 0:59ئەو بەیانییەش هەستام لە خەو و ئامادەبووم
بڕۆم سەردانی سەرۆک ویلایەت بکەم. -
0:59 - 1:02دایکم و باوکم، کە ئەوانیش
بانگێشتکرابوون هەستان، و -
1:02 - 1:03چووینە دەرەوە.
-
1:03 - 1:05بەڵام نەچووینە ئوتومبێلی خۆمانەوە.
-
1:05 - 1:09لە باشووریش، ئوتومبێل شتێکی پێویستە.
-
1:09 - 1:12گواستنەوەی گشتیمان زۆر نییە،
هەڵبژاردنی زۆرمان نییە. -
1:12 - 1:14بەڵام ئەگەر هێندە خۆشبەخت بیت
لە کۆمەڵگایەکدا بژیت -
1:14 - 1:16کە ئوتومبێلێکت نەبێت،
-
1:16 - 1:18تەنیا هەڵبژاردن گواستنەوەی گشتییە.
-
1:18 - 1:19ئێمەش ئەبوو ئەوە بەکاربێنین.
-
1:20 - 1:22بۆیە چووینە ناو پاسەکەوە.
-
1:22 - 1:25بە پاس ڕێگا درێژەکەمان بڕی لە دیکاتورەوە
هەتا بەکهێد، -
1:25 - 1:30کە لەوێ کۆشکە جوانەکەی سەرۆک ویلایەت
لەناو ئەم زەوییە فراوانەیا بوو، -
1:30 - 1:33ئەم دەرگا ڕەشە درێژانەش بەدرێژایی
موڵکەکەیا هەبوو. -
1:33 - 1:35گەشتینە کۆشکەکەی سەرۆک ویلایەت،
-
1:35 - 1:38نوێڵەکەمان ڕاکێشا هەتا بزانن کە
ئەوە شوێنی وەستانمانە، -
1:38 - 1:39لە پاسەکە دابەزین،
-
1:39 - 1:42من و دایکم و باوکم،
لە شەقامەکە پەڕینەوە. -
1:42 - 1:45بە شەقامەکەیا ڕۆشتین،
لەبەر ئەوەی ئوتومبێل ئەهات، -
1:45 - 1:48ئوتومبێلەکانی خوێندکارەکانیان ئەهێنا
لە سەرانسەری ویلایەتی جۆرجیاوە. -
1:48 - 1:49بۆیە بە قەراغ ڕێگاکەیا ڕۆشتین.
-
1:49 - 1:51کاتێکیش بە یەک ڕیز ئەڕۆشتین،
-
1:52 - 1:55دایکم و باوکم پێش و پشتیان گرتبووم هەتا
دڵنیابن هیچ کام لەو ئوتومبێلانە لێمنایات -
1:55 - 1:57کە یەکەمەکانی تریان ئەهێنا،
-
1:57 - 1:59نزیک بووینەوە لە دەرگای پاسەوانەکە.
-
1:59 - 2:01کاتێک گەشتینە دەرگای پاسەوانەکە،
پاسەوانەکە هاتە دەرەوە. -
2:01 - 2:04سەیری کردم، و سەیری
دایک و باوکی کردم، و -
2:04 - 2:07وتی، "ئێوە بۆتان نییە بێن،
ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە." -
2:08 - 2:12باوکم وتی، "نەخێر، ئەمە کچمانە، ستەیسی.
یەکێکە لە یەکەمەکان." -
2:12 - 2:15بەڵام پاسەوانەکە سەیری لیستەکەی نەکرد
کە بەدەستییەوە بوو. -
2:15 - 2:17داوای بانگێشتنامەی لە دایکم نەکرد
-
2:17 - 2:20کە لە بنی جانتا گەورەکەیا بوو.
-
2:20 - 2:23لەجیاتی ئەوە، سەیری کردین
کە لە پاسەکە دابەزین، -
2:23 - 2:27چونکە بەلای ئەوەوە، پاسەکە
چیرۆکی ئەوەی پێئەڵێ کە ئەبێ کێ بێت. -
2:27 - 2:31ڕاستی ئەوەش کە زۆر هەژاربووین
ئوتومبێلی خۆمان نەبێت -- -
2:31 - 2:33ئەو چیرۆکەی بەخۆی وتبوو.
-
2:33 - 2:35لەوانەشە شتێکی بەدیکردبێت
لە ڕەنگی پێستما، -
2:35 - 2:37لەوانەیە شتێکی بەدیکردبێت
لە جلەکانی بەرما؛ -
2:37 - 2:39نازانم چی بە مێشکیا هاتووە.
-
2:39 - 2:42بەڵام دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو
دووبارە سەیرم بکاتەوە، و -
2:42 - 2:43بە بێزلێکردنەوە سەیرکات، و بڵێت،
-
2:43 - 2:47"پێموتن، ئەمە بۆنەیەکی تایبەتە.
ئێوە سەر بێرە نین." -
2:47 - 2:51دایکم و باوکم ئەیانخوێند بۆ ئەوەی
ببن بە قەشەی مێسۆدۆستی، -
2:51 - 2:53بەڵام هێشتا نەبووبوون بە قەشە.
-
2:53 - 2:55(پێکەنین)
-
2:55 - 2:58بۆیە دەستیان کرد بەوەی
ئەم بەڕێزە تێوەبگلێنن -
2:58 - 3:01لە گفتوگۆیەکی قورس لەسەر
توانای بڕیاردانی. -
3:01 - 3:02(پێکەنین)
-
3:02 - 3:04باوکم تەنانەت پێشی وت
-
3:04 - 3:07ئامادەیە بۆ هەتا هەتایە لە دۆزەخا بێت
-
3:07 - 3:09ئەگەر ناومی لەسەر لیستەکە نەدۆزییەوە.
-
3:09 - 3:12بێگومان، پیاوەکەش دەرئەنجام
سەیری لیستەکەی کرد، و -
3:12 - 3:14ناوی منی دۆزییەوە و
هێشتی بچینە ژوورەوە. -
3:15 - 3:18بەڵام بیرم نایەت چاوم بە
سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا کەوتبێت. -
3:18 - 3:21بیرم نایەت چاوم بە یەکەمەکانی تر کەوتبێت
-
3:21 - 3:23لە ١٨٠ قوتابخانەکانی ترەوە.
-
3:23 - 3:25تەنها یادەوەری ڕوونی ئەو ڕۆژە کە هەمبێت
-
3:25 - 3:28هی پیاوێک بوو وەستابوو لەبەردەم
بەهێزترین شوێنی جۆرجیا، -
3:28 - 3:31سەیری ئەکردم و پێی ئەوتم
کە سەر بەو شوێنە نیم. -
3:32 - 3:35بۆیە بڕیارم یا، ٢٠ ساڵ دواتر،
-
3:35 - 3:38ببم بەو کەسەی کە دەرگاکان ئەکاتەوە.
-
3:38 - 3:42(چەپڵەلێدان)
-
3:42 - 3:46(چەپڵەلێدان)
-
3:47 - 3:50بەداخەوە، لەوانەیە بەشەکەی تری
چیرۆکەکەتان خوێندبێتەوە. -
3:50 - 3:52بەو شێوەیە دەرنەچوو.
-
3:52 - 3:55ئێستاش ئەو ئەرکەم لەسەرشانە بزانم:
چۆن بەرەو پێشەوە بچم؟ -
3:56 - 4:00چونکە، وەک ئەبینن، بەتەنیا نەمئەویست
دەرگاکان بۆ ژنە گەنجە ڕەشپێستەکان بکەمەوە -
4:00 - 4:02کە بەکەم سەیرکرابوون و پێیان وترابوو
سەر بەو شوێنە نین. -
4:02 - 4:06ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ
ژنە لاتینییەکان و ئاسیاییەکانیش بکەمەوە. -
4:06 - 4:10ئەمویست ئەو دەرگایانە بۆ پەنابەرە
تۆمارکراو و تۆمارنەکراوەکانیش بکەمەوە. -
4:11 - 4:14ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە وەک
گەڕەکێک بۆ هاوڕەگەزباز و نەشازەکان. -
4:14 - 4:15ئەمویست ئەو دەرگایانە بکەمەوە
-
4:15 - 4:19بۆ خێزانەکانی بەخۆیان ئەوت
قوربانییەکانی توندوتیژی چەک. -
4:19 - 4:22ئەمویست ئەو دەرگایانە بەفراوانی بکەمەوە
بۆ هەموو خەڵکی جۆرجیا، -
4:22 - 4:24چونکە ئەوە ویلایەتەکەمانە، و
ئەمەش وڵاتەکەمانە، و -
4:24 - 4:26هەموومان سەر بێرەین.
-
4:26 - 4:29(چەپڵەلێدان)
-
4:29 - 4:32(چەپڵەلێدان)
-
4:34 - 4:38بەڵام ئەوەی درکم پێکرد ئەوەبوو
کە یەکەم هەوڵم بەس نەبوو. -
4:39 - 4:42پرسیارەکەشم بوو بەوەی:
چۆن بەرەوپێش بچم؟ -
4:42 - 4:47چۆن بتوانم تێپەڕم لە تاڵی، و
دڵتەنگی و ماندوێتییەکەی و -
4:47 - 4:51سەیرکردنی تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەکی زۆر
لەکاتی خواردنی ئایسکرێم؟ -
4:51 - 4:53(پێکەنین)
-
4:53 - 4:55دواتر چی بکەم؟
-
4:55 - 4:58ئەوە ئەکەم کە هەمووکات ئەمکرد.
-
4:58 - 5:01بەرەو پێشەوە ئەچم، چونکە
چونە دواوە هەڵبژاردنێک نییە و -
5:01 - 5:03وەستانیش لەجێگەی خۆت بەس نییە.
-
5:04 - 5:08(چەپڵەلێدان)
-
5:08 - 5:11دەستمکرد بە کێبڕکێکەم بۆ بوون
بە سەرۆکی ویلایەت -
5:11 - 5:15بە شیکردنەوەی ئەوەی کێم و
ئەمویست ببم بە چی. -
5:15 - 5:18سێ پرسیاریش هەیە لەخۆمی ئەکەم
کاتێک ئەمەوێ شتێک بکەم، -
5:18 - 5:20ئەگەر هەوڵدان بێت بۆ پێگەیەک
یان دەستکردن بە کارێک؛ -
5:20 - 5:23کاتێک بڕیارم یا دەستبکەم بە
پرۆژەی جۆرجیای نوێ -
5:23 - 5:24بۆ ناونوسکردنی خەڵک بۆ دەنگدان؛
-
5:24 - 5:27یان کاتێک دوایین کارم دەستپێکرد،
ململانێی دادپەروەرانە لە جۆرجیا. -
5:27 - 5:30هەرچییەک بکەم،
سێ پرسیار لەخۆم ئەکەم: -
5:30 - 5:31چیم ئەوێت؟
-
5:31 - 5:33بۆچی ئەمەوێت؟
-
5:33 - 5:34چۆن پێی بگەم؟
-
5:35 - 5:38لێرەشا، ئەزانم چیم ئەوێت.
-
5:38 - 5:39گۆڕانکاریم ئەوێت.
-
5:39 - 5:41ئەوەم ئەوێت.
-
5:41 - 5:42بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە:
-
5:43 - 5:45ئەمەوێ چی گۆڕانکارییەک ببینم؟
-
5:46 - 5:48ئەشزانم پرسیارەکانی
ئەبێ لەخۆمی بکەم ئەمانەن: -
5:48 - 5:51یەکەم، ڕاستگۆم لەبارەی
مەودای خواستەکانمەوە؟ -
5:52 - 5:55چونکە ئاسانە درک بەوە بکەیت کاتێک
بەوە ناگەیت کە ئەتەوێت، -
5:55 - 5:58ئەوا لەوانەیە پێویست بکات کەمێک
خواستەکەت نزمتر بکەیتەوە، -
5:58 - 6:01بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی پێتان بڵێم
زۆر سوربوون لەسەر خواستەکانتان. -
6:01 - 6:04مەهێڵن نسکۆکان بەرەو دواوەتان بەرێت.
-
6:04 - 6:07(چەپڵەلێدان)
-
6:09 - 6:13دووەم، ڕێگە بەخۆت بە
لەهەڵەکانت تێبگەیت. -
6:13 - 6:15بەڵام لەهەڵەی کەسانی تریش تێبگە،
-
6:16 - 6:17چونکە، وەک ژن بەتایبەتی،
-
6:17 - 6:19وافێرکراوین ئەگەر شتێک
سەرنەگرێت بۆمان، -
6:19 - 6:21لەوانەیە هەڵەی خۆمان بێت.
-
6:21 - 6:23زۆربەی کاتیش، شتێک هەیە
ئەکرێت باشتر بیکەیت، -
6:23 - 6:25بەڵام پێمانوتراوە کە زۆر نەکۆڵینەوە
-
6:25 - 6:27کە ئەکرێت لاکەی تر چیان کردبێت.
-
6:27 - 6:29ئەمەش پارتیزانی نییە -- خەڵکە.
-
6:29 - 6:32زۆرجار پێمان ئەوترێت کە
هەڵەکانمان هەر هیخۆمانە بەتەنیا، -
6:32 - 6:34بەڵام سەرکەوتن بەرژەوەندییەکی هاوبەشە.
-
6:34 - 6:37منیش ئەمەوێ پێتان بڵێم
لە هەڵەکانی خۆتان تێبگەن، -
6:37 - 6:39بەڵام لە هەڵەی خەڵکی تریش تێبگەن.
-
6:40 - 6:42بە ژیرییەوە لێی تێبگەن.
-
6:42 - 6:45ڕاستگۆشبە لەگەڵ خۆت و
لەگەڵ ئەوانەشدا کە پشتیوانیت ئەکەن. -
6:46 - 6:48بەڵام هەر کە زانیت چیت ئەوێت،
-
6:48 - 6:50تێبگە لەوەی بۆچی ئەتەوێت.
-
6:51 - 6:54هەرچەندە هەستێکی خۆشیشە،
تۆڵەسەندنەوە هۆکارێکی باش نییە. -
6:54 - 6:56(پێکەنین)
-
6:56 - 6:58لەجیاتی ئەوە، دڵنیابە لەوەی ئەتەوێت
-
6:58 - 7:02چونکە شتێک هەیە ناچار نیت بیکەیت
-
7:02 - 7:04بەڵکو شتێکە ئەبێ بیکەیت.
-
7:04 - 7:07ئەبێ شتێک بێت نەهێڵێت شەو بنوویت
-
7:07 - 7:09بێ ئەوەی خەوی پێوە ببینیت؛
-
7:09 - 7:12شتێک بەیانیان هەڵتسێنێت لە خەو و
واتلێبکات بەپەرۆش بیت بۆی؛ -
7:12 - 7:14یان شتێک زۆر تووڕەت بکات،
-
7:14 - 7:17ئەزانیت پێویستە شتێک بکەیت لەبارەیەوە.
-
7:17 - 7:19بەڵام بزانە بۆچی ئەیکەیت.
-
7:19 - 7:21بشزانە بۆچی ئەبێ بکرێت.
-
7:22 - 7:25گوێتان لە زۆربەی ژنانی
سەرانسەری ئەم جیهانە گرتووە -
7:25 - 7:28باسیان کردووە بۆچی هەندێک شت
پێویستە ڕووبدەن. -
7:28 - 7:30بەڵام تۆ بیدۆزەرەوە ئەو
"بۆچی"یە چییە بۆتۆ، -
7:30 - 7:33چونکە بازدان لە "چی"یەوە
بۆ "کردن" -
7:33 - 7:35بێواتایە ئەگەر نەزانیت بۆچی.
-
7:35 - 7:38چونکە کاتێک قورس ئەبێت،
کاتێک ململانێی تێئەکەوێت، -
7:38 - 7:40کاتێک هاوڕێکانت لێت دوورئەکەونەوە،
-
7:40 - 7:43کاتێک پشتیوانیکەرەکانت لەبیرت ئەکەن،
-
7:43 - 7:45کاتێک یەکەم کێبڕکێت نابەیتەوە --
-
7:45 - 7:48ئەگەر نەزانیت بۆچی،
ناتوانیت دووبارە هەوڵبەیت. -
7:48 - 7:50بۆیە، یەکەم شت بزانە چیت ئەوێت.
-
7:50 - 7:52دووەم، بزانە بۆچی ئەتەوێت،
-
7:52 - 7:55بەڵام سێیەم، بشزانە چۆن
بەجێی ئەهێنیت. -
7:55 - 7:58ڕووبەڕووی چەند بەربەستێک بوومەوە
لەم کێبڕکێیەدا. -
7:58 - 8:00(پێکەنین)
-
8:00 - 8:01چەند دانەیەک.
-
8:01 - 8:02بەڵام لە هەوڵەکەمدا،
-
8:02 - 8:07بووم بە یەکەم ژنی ڕەشپێست بتوانێت
ببێت بە پاڵێوراو بۆ سەرۆک ویلایەت -
8:07 - 8:10لەسەر پارتێکی سەرەکی لە مێژووی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. -
8:11 - 8:15(چەپڵەلێدان)
-
8:15 - 8:19(چەپڵەلێدان)
-
8:19 - 8:21بەڵام لەوەش گرنگتر، لەم پرۆسەیەدا،
-
8:21 - 8:26توانیمان دەنگی ١.٢ ملیۆن دەنگدەری
ئەمریکی ئەفریقی جۆرجیا بەدەستبێنین. -
8:26 - 8:27ئەوەش زیاترە لە تەواوی دەنگدەرەکانی
-
8:27 - 8:31دیموکراتەکان بەدەستیان هێناوە لە ساڵی ٢٠١٤دا.
-
8:31 - 8:35(چەپڵەلێدان)
-
8:35 - 8:38هەڵمەتەکانمان ژمارەی
لاتینییەکانی کرد بە سێ هێندە -
8:38 - 8:41کە باوەڕیان وابوو دەنگیان بایەخی هەیە
لە ویلایەتی جۆرجیا. -
8:41 - 8:43ژمارەی ئەمریکییە ئاسیاییەکانمان کرد بە سێ هێندە
-
8:43 - 8:45کە هەستان و وتیان،
"ئەم ویلایەتە هی ئێمەشە." -
8:45 - 8:49ئەمانە سەرکەوتنەکانن کە پێم ئەڵێن
چۆن بتوانم جێبەجێی بکەم. -
8:49 - 8:53بەڵام ڕێگەشم پێئەیەن تێبگەم لەوەی
بەربەستەکان ئەوە نین نەبەزێنرێن. -
8:53 - 8:54تەنیا کەمێک بەرزن.
-
8:55 - 8:57بەڵام تێشئەگەم لەوەی
-
8:57 - 9:00هەمووکات سێ شت هەیە کە
بە بارمتە ئەمانگرن. -
9:01 - 9:03یەکەمیان داراییە.
-
9:04 - 9:06لەوانەیە بیستبێتتان،
کەمێک قەرزم لەسەرە. -
9:07 - 9:10ئەگەر ئەوەتان نەبیستبێت،
کەواتە نەچوونەتە دەرەوە. -
9:10 - 9:11(پێکەنین)
-
9:12 - 9:15داراییش شتێکە زۆر جار
ناهێڵێت بەرەو پێش بچین، -
9:15 - 9:18خەونەکانمان سنووردار ئەکرێن بەوەی
چەندێک داهاتمان هەیە. -
9:19 - 9:20بەڵام دووبارە و دووبارە گوێمان
-
9:20 - 9:24لە چیرۆکەکانی ئەوانە ئەبێت کە زاڵبوون
بەسەر ئەو ململانێی داهاتەیا. -
9:25 - 9:28بەڵام ناتوانیت زاڵبیت بەسەر شتێکدا
کە باسی ناکەیت. -
9:28 - 9:31لەبەر ئەوەشبوو ڕێگەم پێنەیان
لە هەڵمەتەکەمدا بە قەرزەکانم شەرمەزارم بکەن. -
9:32 - 9:36ڕێگەم بە کەس نەیا پێمبڵێت
کە نەبوونی دەرفەت بۆ من -
9:36 - 9:38هۆکاری ئەوەبێت بێبەش بکرێم
لە خۆکاندیدکردن. -
9:38 - 9:41باوەڕیشم پێبکەن، خەڵک هەوڵیاندا پێمبڵێن
کە نابێت خۆم کاندید بکەم. -
9:41 - 9:43هاوڕێکانم پێیان وتم نەیکەم.
-
9:43 - 9:45هاوپەیمانەکان پێیان وتم.
-
9:45 - 9:48ڕۆژنامەی "ئەمڕۆی ئەمریکا" باسیکرد
کە باشترە خۆم کاندید نەکەم. -
9:48 - 9:49(پێکەنین)
-
9:49 - 9:50بەڵام گرنگ نییە کێبووبێت،
-
9:50 - 9:55تێگەشتم لەوەی دارایی زۆرجار هۆکارە
بۆ ئەوەی ڕێگە بەخۆمان نەیەین خەون ببینین. -
9:56 - 9:59ناڵێم هەمووکات بەسەر ئەو بەربەستانەیا زاڵدەبن،
-
9:59 - 10:02بەڵام پێتان ئەڵێم،
نەفرەتتان لێئەکرێت ئەگەر هەوڵنەیەن. -
10:02 - 10:08(چەپڵەلێدان)
-
10:08 - 10:09دووەمیان ترسە.
-
10:10 - 10:11ترسیش ڕاستەقینەیە.
-
10:11 - 10:13لەپەلت ئەخات.
-
10:13 - 10:14ترسێنەرە.
-
10:14 - 10:16بەڵام ئەشکرێت وزەت پێببەخشێت،
-
10:17 - 10:19چونکە هەر کە زانیت لەچی ئەترسیت،
-
10:19 - 10:21ئەکرێت ڕێگایەک بدۆزیتەوە
بۆ زاڵبوون بەسەریا. -
10:21 - 10:23سێیەمیش ماندووبوونە.
-
10:24 - 10:27هەندێک جار ماندوو ئەبیت لە هەوڵدان.
-
10:27 - 10:31ماندوو ئەبیت لە خوێندنەوە لەسەر
پرۆسەکان و سیاسەتەکان و -
10:31 - 10:34شتەکانی ئەتوەستێنن لە گەشتن
بەو شوێنەی ئەتەوێت. -
10:35 - 10:39هەندێک جار، ماندوو بوون واتای ئەوەیە
پێگە قبوڵ ئەکەین لەجیاتی دەسەڵات. -
10:39 - 10:42ئەهێڵین کەسێک نازناوێکمان باتێ
وەک خەڵاتی دڵنەواییدانەوە، -
10:42 - 10:46لەجیاتی ئەوەی درک بەوە بکەین ئەزانین
چیمان ئەوێت و بەدەستی ئەهێنین، -
10:46 - 10:47ئەگەر ماندووش بین.
-
10:47 - 10:49لەبەر ئەوە خوا سەرخەوشکاندنی درووستکردووە.
-
10:49 - 10:51(پێکەنین)
-
10:51 - 10:54بەڵام لەو ساتانەشدایە فێرئەبین
-
10:54 - 10:59کە ماندووبوون دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی
ئەوەی چەندێک ئەو شتەمان ئەوێت. -
11:00 - 11:02چونکە ئەگەر لەپەل کەوتبێتیت،
-
11:02 - 11:05ئەگەر تەواوی هەوڵی خۆتت یابێت،
-
11:05 - 11:08ئەگەر هەموو ئەوەت کردبێت
کە پێویستبوو بیکەیت، و -
11:08 - 11:09هەر سەرینەگرت،
-
11:09 - 11:12ئەکرێت ماندووبوون وزەت پێنەهێڵێت.
-
11:13 - 11:15بەڵام هەر لەبەر ئەوەشە ئەچیتەوە
سەر بەشی "بۆچی"ییەکە. -
11:16 - 11:19چونکە ئەزانم پێویستە ئەو ژنانەمان هەبێت
کە قسە بۆ ئەوانە ئەکەن کە دەنگیان نییە. -
11:20 - 11:22ئەزانم کە پێویستە کەسانی
خاوەن ویژدانمان هەبێت -
11:23 - 11:24کە دژی سەرکوتکردن ئەوەستنەوە.
-
11:25 - 11:27ئەزانم پێویستە خەڵکانێکمان هەبێت
-
11:27 - 11:30کە تێئەگەن لەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی
بۆ هەموومانە. -
11:30 - 11:32ئەوەش هەموو بەیانییەک هەڵمئەستێنێت، و
-
11:32 - 11:34واشملێئەکات زیاتر هەوڵبەم.
-
11:35 - 11:39چونکە بەرەوپێش ئەچم،
ئەشزانم ڕابردووەکەم چی بووە. -
11:39 - 11:41ئەزانم چی بەربەستیان بۆ داناوم.
-
11:41 - 11:43ئەزانم کە چی ئەکەن، و
-
11:43 - 11:47هەتا ڕادەیەکیش دڵنیام لەوەی هێز کۆئەکەنەوە و
بەربەستی نوێ درووست ئەکەن. -
11:47 - 11:49بەڵام چوار ساڵیان ماوە بۆ دۆزینەوەی.
-
11:50 - 11:51(پێکەنین)
-
11:51 - 11:56(چەپڵەلێدان)
-
11:56 - 11:57لەوانەشە دووان.
-
11:58 - 12:00(چەپڵەلێدان)
-
12:00 - 12:03(چەپڵەلێدان)
-
12:03 - 12:04بەڵام ئەمە مەبەستەکەمە:
-
12:05 - 12:08ئەزانم چیم ئەوێت، و ئەوەش دادپەروەرییە.
-
12:08 - 12:09ئەزانم بۆچی ئەمەوێت،
-
12:09 - 12:13چونکە هەژاری بێڕەوشتییە و
لەکەیەکە بۆ وڵاتەکەمان. و -
12:13 - 12:15ئەزانم چۆن پێیئەگەم:
-
12:15 - 12:17بەوەی هەموو ڕۆژێک بۆ پێشەوە بچم.
-
12:17 - 12:18زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
12:18 - 12:21(چەپڵەلێدان)
-
12:21 - 12:25(چەپڵەلێدان)
- Title:
- سێ پرسیار لەخۆتی بکەیت دەربارەی هەموو شتێک کە ئەیکەیت
- Speaker:
- ستەیسی ئەبرامس
- Description:
-
چۆنێتی کاردانەوەت دوای نسکۆکانت پێناسەی کەسایەتیت ئەکات. ستەیسی ئەبرامس یەکەمین ژنی ڕەشپێست بوو لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پاڵێوراوبێت بۆ سەرۆک ویلایەتی لەسەر پارتێکی سەرەکی -- ئەو کێبڕکێ گەرمەی دۆڕاند، بەڵام وەک دەڵێت؛ تەنیا هەڵبژاردن ڕۆشتنە بەرەو پێشەوە. لە وتارێکی گەرمدا، باسی وانەکان ئەکات کە فێریبوو لەکاتی هەڵمەتەکەی بۆ سەرۆک ویلایەتی جۆرجیا، لەگەڵ هەندێک ئامۆژگاری بۆ گۆڕینی جیهان -- و چەند ئاماژەیەکی بچووک لەسەر هەنگاوەکانی دواتری. ئەبرامس ئەڵێت، "سووربە لەسەر خواستەکانت."
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:38
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for 3 questions to ask yourself about everything you do |