Return to Video

دەیڤ مێسڵن: دژە ژەهری بێدەربەستی

  • 0:00 - 0:02
    چەند ئەوە دەبیستین
  • 0:02 - 0:04
    کە خەڵک گوێ نادەنێ
  • 0:04 - 0:06
    چەند جار پێمان وتراوە
  • 0:06 - 0:09
    کە گۆڕانکاری راستەقینە و بنەڕەتی ئەستەمە
  • 0:09 - 0:11
    چونکە زۆرینەی خەڵک زۆر خۆپەرستن
  • 0:11 - 0:13
    زۆر گێلن یان زۆر تەمەڵن
  • 0:13 - 0:16
    بۆیە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاکەیاندا بەدی ناهێنن؟
  • 0:16 - 0:19
    من ئەمڕۆ ئەوەتان پێ دەڵێم کە بێدەربەستی بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین
  • 0:19 - 0:21
    لە راستیدا بونی نیە
  • 0:21 - 0:23
    بەڵکو لە خەڵک بایەخ دەدات
  • 0:23 - 0:25
    بەڵام ئێمە لە جیهانێکدا دەژین
  • 0:25 - 0:27
    کە بەشێوەیەکی کارایانە ئێمە لەبەشداربون سارد دەکاتەوە
  • 0:27 - 0:30
    بەوەی بەردەوام لەمپەڕ و رێگر دەخاتە بەردەممان.
  • 0:30 - 0:32
    چەند نمونەیەکیشتان دەدەمێ لەسەر مەبەستەکەم.
  • 0:32 - 0:34
    با بە هۆڵی شار دەست پێ بکەین
  • 0:34 - 0:36
    هەرگیز شتێکی لەمجۆرەت بینیوە؟
  • 0:36 - 0:38
    ئەمە ریکلامی رۆژنامەیەکە
  • 0:38 - 0:41
    ئاگاداری گواستنەوەیە لە شوێنێکەوە بۆ بینایەکی نوێ
  • 0:41 - 0:43
    بۆ ئەوەیە گەڕەکەکە بزانن کە چی رویداوە.
  • 0:43 - 0:45
    وەک دەبینن، مەحاڵە بتوانیت بیخوێنیتەوە
  • 0:45 - 0:47
    پێویستە تا نیوەی بێیتە خوارەوە
  • 0:47 - 0:49
    تەنیا بۆ ئەوەی بزانیت باسی چ ناونیشانێک دەکات
  • 0:49 - 0:51
    و لە خوار ئەوەش، ئینجا بە نوسینی قەبارە ١٠
  • 0:51 - 0:54
    باس لە چۆنێتی بەشداریکردن دەکات.
  • 0:54 - 0:57
    وا بهێنە بەرچاوی خۆت کە کەرتی تایبەتیش بە هەمان شێوە ریکلام بۆ خۆی بکات
  • 0:57 - 1:00
    ئەگەر نایک بیەوێت جوتێ پێڵاو بفرۆشێت
  • 1:00 - 1:03
    و ریکلامەکەی لەسەر کاغەزێکی لەمجۆرە بڵاو بکاتەوە
  • 1:03 - 1:06
    -چەپڵە-
  • 1:06 - 1:08
    هەرگیز ئەوە رو نادات
  • 1:08 - 1:10
    هەرگیز ریکلامێکی لەوجۆرە نابینیت
  • 1:10 - 1:13
    چونکە نایک بە راستی دەیەوێت تۆ پێڵاوی لێ بکڕیت
  • 1:13 - 1:15
    لە کاتێکدا کە شاری تۆرنتۆ
  • 1:15 - 1:17
    ئاشکرایە کە نایەوێت تۆ بەشداری بکەیت لە پرۆسەی بەرنامە داڕشتنەکەدا
  • 1:17 - 1:19
    ئەگەر نا ریکلامەکەیان شتێکی لەمجۆرە دەبو
  • 1:19 - 1:21
    هەمو زانیارییەکان بە رونی دەخرانە رو.
  • 1:21 - 1:23
    تا ئەوکاتەی ئاگادارییەکانی شار بەمجۆرە بێت
  • 1:23 - 1:25
    بۆ ئەوەی خەڵک بەشدار بکات
  • 1:25 - 1:27
    ئەوا بە دڵنیاییەوە خەڵک بەشداری تیا ناکەن
  • 1:27 - 1:29
    بەڵام ئەمە بێدەربەستی نیە؛
  • 1:29 - 1:32
    ئەمە هەڵاوێرەکردنی مەبەستدارە
  • 1:32 - 1:34
    فەزای گشتی
  • 1:34 - 1:36
    -چەپڵە-
  • 1:36 - 1:38
    ئەو شێوازە هەڵەیەی کە مامەڵەی فەزای گشتی پێ دەکەین
  • 1:38 - 1:40
    رێگرێکی زەبەلاحە
  • 1:40 - 1:43
    لەبەردەم هەرجۆرە گەشەیەکی گۆڕانکاری سیاسی
  • 1:43 - 1:46
    چونکە بەم کارە تۆ نرخ بۆ ئازادی رادەربڕین دیاری دەکەیت
  • 1:46 - 1:49
    ئەو کەسەی زۆرترین پارەی هەبێت بەرزترین دەنگی دەبێت
  • 1:49 - 1:51
    و ژینگەی بینراو و ئەقڵی کۆنترۆڵ دەکات.
  • 1:51 - 1:53
    کێشەی ئەم مۆدێلە لەوەدایە
  • 1:53 - 1:55
    کە چەند پەیامێکی سەرسوڕهێنەر هەن کە پێویستە بوترێن
  • 1:55 - 1:57
    و وتنیان سود نابەخشێت
  • 1:57 - 2:00
    بۆیە هەرگیز لەسەر بیلبۆردەکان نایانبینیت
  • 2:00 - 2:02
    راگەیاندن رۆڵێکە گرنگ دەگێڕێت
  • 2:02 - 2:05
    لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ گۆڕانکاری سیاسی
  • 2:05 - 2:07
    بە شێوەیەکی سەرەکی بە پشتگوێ خستنی سیاسەت
  • 2:07 - 2:09
    و فۆکەس کردن بۆ سەر کەسایەتییە هونەرییەکان و ئابڕوچونەکان
  • 2:09 - 2:12
    بەڵام تەنانەت ئەو کاتەش کە باس لە بابەتە سیاسییە گرنگەکان دەکەن
  • 2:12 - 2:15
    بە شێوەیەک دەیکەن کە مرۆڤ لە بەشداریکردن سارد دەکاتەوە
  • 2:15 - 2:17
    و نمونەیەکتان دەدەمێ: گۆڤاری -ناو- ژمارەی هەفتەی پێشو
  • 2:17 - 2:19
    هەفتەنامەیەکی گەشەسەندوی ناو شاری تۆرنتۆیە
  • 2:19 - 2:21
    ئەمە بابەتی سەر بەرگی هەفتەنامەکەیە
  • 2:21 - 2:24
    وتارێکە دەربارەی نمایشێکی شانۆیی
  • 2:24 - 2:26
    و بە زانیاری بنەڕەتی سەبارەت بە شوێنەکەی دەست پێ دەکات
  • 2:27 - 2:30
    بۆ ئەوەی ئەگەرویستت دوای خوێندنەوەی وتارەکە بچیت بۆی
  • 2:30 - 2:32
    لەکوێ، کاتەکە، پێگە ئەلکترۆنییەکە
  • 2:32 - 2:34
    ئەمەش بە هەمان شێوە - خوێندنەوەی فیلمێکە
  • 2:34 - 2:36
    خوێندنەوەیەکی هونەری
  • 2:36 - 2:39
    خوێندنەوەی کتێب - خوێندنەوەکە لە کوێیە ئەگەر ویستت بچیت
  • 2:39 - 2:41
    چێشتخانەیەک - مەرج نیە تەنیا بتەوێت لەسەری بخوێنیتەوە
  • 2:41 - 2:43
    رەنگە بتەوێت بچیت بۆ ئەو چێشتخانەیە
  • 2:43 - 2:45
    بۆیە پێت دەڵێن کە شوێنەکەی لە کوێیە، نرخەکانی چۆنە
  • 2:45 - 2:47
    ناونیشانەکە، ژمارە تەلەفون، تادوایی.
  • 2:47 - 2:49
    پاشان دەگەیتە سەر وتارە سیاسییەکان
  • 2:49 - 2:52
    ئەمە وتارێکی نایابە لەبارەی پێشبڕکێیەکی هەڵبژاردنی گرنگ کە لە ئێستادا رودەدات
  • 2:52 - 2:54
    باس لە کاندیدەکان دەکات - زۆر بە باشی نوسراوە
  • 2:54 - 2:56
    بەڵام زانیاری تیا نیە، بە دواداچونی تیا نیە
  • 2:56 - 2:58
    پێگەی ئەلکترۆنی هەڵمەتەکانی تیا نیە
  • 2:58 - 3:01
    زانیاری تیا نیە کە وتووێژەکان لە کوێ دەکرێن، بنکەی هەڵمەتەکان لەکوێن
  • 3:01 - 3:03
    ئەمەش وتارێکی باشی دیکەیە
  • 3:03 - 3:06
    باسی هەڵمەتێکی نوێ دەکات دژی بەتایبەتکردنی کەرتی گواستنەوە
  • 3:06 - 3:09
    بەڵام هیچ زانیارییەکی تیا نیە لەسەر چۆنێتی پەیوەندیکردنەوە بە هەڵمەتەکە.
  • 3:09 - 3:11
    پەیامەکە وا دەردەکەوێت
  • 3:11 - 3:13
    ئەوە بێت کە خوێنەران زیاتر دەیانەوێت بخۆن
  • 3:13 - 3:16
    رەنگە کتێبێک بخوێننەوە، رەنگە فیلمێک ببینن، بەڵام نایانەوێت بەشداری لە کۆمەڵگەکەیاندا بکەن
  • 3:16 - 3:18
    رەنگە تۆ بڵێیت ئەمە شتێکی بچوکە
  • 3:18 - 3:21
    بەڵام بە بڕوای من ئەمە گرنگە چونکە ئاوازێک دا دەنێت
  • 3:21 - 3:25
    و ئەو بیرۆکە مەترسیدارە بەهێز دەکات
  • 3:25 - 3:28
    کە دەڵێت سیاسەت وەرزشێکی تەماشاکەرە.
  • 3:28 - 3:30
    پاڵەوانەکان: ئێمە چۆن دەڕوانینە سەرکردەکان؟
  • 3:30 - 3:33
    تەماشای ئەم دە فیلمە بکە. لە چیدا هاوبەشن؟
  • 3:33 - 3:35
    کێ دەزانێ؟
  • 3:35 - 3:37
    پاڵەوانی ناو هەمویان کەسانی هەڵبژێردراون
  • 3:37 - 3:40
    کەسێک هاتووە بۆ لایان و وتوێتی: تۆ کەسی هەڵبژێردراویت
  • 3:40 - 3:42
    پێشبینیکردنی تێدایە. تۆ دەبێت جیهان رزگار بکەیت
  • 3:42 - 3:45
    و پاشان کەسێک دەردەچێت و جیهان رزگار دەکات، چونکە وای پێ وتراوە
  • 3:45 - 3:47
    چەند کەسێکی کەمیشی لەگەڵدایە.
  • 3:47 - 3:49
    ئەمە یارمەتیم دەدات تێ بگەم
  • 3:49 - 3:52
    کە بۆچی زۆر کەس لەوەدا کە خۆیان بە سەرکردە بزانن روبەڕوی کێشە دەبنەوە
  • 3:52 - 3:55
    چونکە ئەوە هەمو پەیامە هەڵەکانی سەبارەت بە چییەتی سەرکردایەتی دەنێرێت
  • 3:55 - 3:57
    هەوڵی قارەمانانە هەوڵی دەستەجەمعییە
  • 3:57 - 3:59
    ئەمە خاڵی یەکەم
  • 3:59 - 4:02
    خاڵی دووەم ئەوەیە، ئەمە ناکامڵە، زۆر شکۆدار نیە
  • 4:02 - 4:04
    و شتێک نیە لەپڕ دەست پێ بکات و لەپڕ بوەستێت
  • 4:04 - 4:06
    پرۆسەیەکی بەردەوامی هەمو ژیانتە
  • 4:06 - 4:08
    بەڵام لە هەموی گرنگتر، خۆبەخشانەیە.
  • 4:08 - 4:10
    خۆ بەخشانەیە.
  • 4:10 - 4:13
    تا ئەو کاتەی مناڵەکانمان فێر بکەین
  • 4:13 - 4:16
    کە قارەمانێتی ئەو کاتە دەست پێ دەکات کە کە کەسێک لە سەر ناوچەوانت شتێک هەڵکەنێت
  • 4:16 - 4:18
    یان کەسێک پێت بڵێت تۆ بەشێکی لە پێشبینییەک
  • 4:18 - 4:21
    ئەمانە گرنگترین خەسڵەتی سەرکردایەتییان ونکردووە
  • 4:21 - 4:23
    کە ئەوەیە لە ناخەوە دێت
  • 4:23 - 4:25
    سەرکردایەتی بریتییە لەوەی شوێن خەونەکانی خۆت بکەویت
  • 4:25 - 4:27
    بێ ئەوەی بانگێشت بکرێیت
  • 4:27 - 4:30
    و پاشان لەگەڵ خەڵکانی تردا کار بکەیت بۆ ئەوەی ئەم خەونانە بهێنیتە دی
  • 4:30 - 4:32
    پارتە سیاسییەکان: ئۆی کوڕە.
  • 4:32 - 4:35
    پارتە سیاسییەکان دەتوانن و پێویستە ببنە
  • 4:35 - 4:37
    دەروازەیەکی سەرەکی بۆ بەشداریکردنی خەڵک
  • 4:37 - 4:39
    لە ناو سیاسەتدا
  • 4:39 - 4:41
    بەداخەوە لە جیاتی ئەمە
  • 4:41 - 4:44
    بونەتە دامەزراوەی نائیلهامبەخش و ناداهێنەر
  • 4:44 - 4:46
    کە بە توندی پشتی بەستووە بە لێکۆڵینەوەی بازاڕ
  • 4:46 - 4:48
    بە راپرسی و بە فۆکەس گروپەکان
  • 4:48 - 4:50
    کە هەموشیان دواجار یەک شت دەڵێنەوە
  • 4:50 - 4:53
    تا رادەیەکی زۆر هەمان ئەو شتانە دەڵێنەوە کە پێشتر بیستومانە
  • 4:53 - 4:56
    ئەمەش لەسەر حسابی هێنانە پێشەوەی بیرۆکەی بوێر و داهێنەر ئەنجام دەدەن.
  • 4:56 - 4:59
    و خەڵک دەتوانێ بۆنی ئەمە بکات، ئەمە دەبێتە هۆی بێهیوایی.
  • 4:59 - 5:05
    -چەپڵە-
  • 5:05 - 5:07
    پێگە خێرخوازییەکان:
  • 5:07 - 5:10
    ئەو گروپە خاون پێگە خێرخوازییانە لە کەنەدا رێگەیان پێ نادرێت بانگەشە بکەن
  • 5:10 - 5:13
    ئەمە کێشەیەکی گەورە و رێگرێکی گەورەی بەردەمی گۆڕانکارییە
  • 5:13 - 5:16
    چونکە مانای ئەوەیە بەشێکی هاوسۆزترین و بەئاگاترین دەنگەکان
  • 5:16 - 5:19
    بە تەواوی بێدەنگ دەکرێن، بەتایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا
  • 5:19 - 5:21
    ئەمەش بەرەو دوا خاڵمان دەبات
  • 5:21 - 5:23
    کە بریتییە لە هەڵبژاردنەکانمان
  • 5:23 - 5:26
    وەک تێبینیتان کردووە، هەڵبژاردنەکانمان لە کەنەدا نوکتەیەکی تەواوە
  • 5:26 - 5:28
    ئێمە سیستمی بەسەرچو بەکاردەهێنین
  • 5:28 - 5:30
    کە نادادپەروەرە و ئەنجامی هەڕەمەکی لێ دەکەوێتەوە
  • 5:30 - 5:32
    کەنەدا ئێستا لەلایەن حزبێکەوە بەڕێوە دەبرێت
  • 5:32 - 5:35
    کە زۆرینەی خەڵکی کەنەدا بەڕاستی نایانەوێت
  • 5:35 - 5:38
    چۆن دەتوانین بە راستگۆییەوە هانی خەڵک بدەین بۆ دەنگدان
  • 5:38 - 5:40
    لە کاتێکا کە دەنگەکان لە کەنەدا گرنگ نەبن؟
  • 5:40 - 5:42
    هەمو ئەمانە کۆ دەکەیتەوە
  • 5:42 - 5:44
    و بە دڵنیاییەوە خەڵک بێدەربەست دەبن.
  • 5:44 - 5:46
    ئەمە وەک ئەوە وایە هەوڵ بدەیت را بکەیتە بە روی دیوارێکی خشت دا
  • 5:46 - 5:48
    ئێستا من هەوڵ نادەم نەرێنی بم
  • 5:48 - 5:50
    بەوەی هەمو ئەم رێگرانە هەڵڕێژم کە لەبەردەمماندان
  • 5:50 - 5:53
    بە پێچەوانەوە: من بەڕاستی بڕوام وایە کە خەڵک سەرسامکەر و زیرەکن
  • 5:53 - 5:56
    و بەدڵنیاییەوە کەمتەرخەم نین
  • 5:56 - 5:59
    بەڵام وەک وتم ئێمە لە ژینگەیەکدا دەژین
  • 5:59 - 6:03
    کە تیایدا هەمو ئەم رێگرانە خراونەتە بەردەممان
  • 6:03 - 6:06
    تا ئەو کاتەی بڕوامان وابێت کە خەڵک، دراوسێکانمان
  • 6:06 - 6:10
    خۆپەرست و گێل و تەمەڵن
  • 6:10 - 6:12
    هیچ هیوایەک بونی نابێت.
  • 6:12 - 6:14
    بەڵام ئێمە دەتوانین هەمو ئەو گۆڕانکارییانە بەدی بهێنین کە ئاماژەم بۆ کردن
  • 6:14 - 6:16
    دەتوانین هۆڵی شار بکەینەوە
  • 6:16 - 6:18
    دەتوانین سیستمەکانی هەڵبژاردن چاک بکەین
  • 6:18 - 6:20
    دەتوانین فەزا گشتییەکەمان بە دیموکراتی بکەین
  • 6:20 - 6:22
    پەیامە سەرەکییەکەی من ئەوەیە
  • 6:22 - 6:24
    ئەگەر بتوانین بێدەربەستی دوبارە پێناسە بکەینەوە
  • 6:24 - 6:26
    نەک وەک جۆرە سیندرۆمێکی ناوەکی
  • 6:26 - 6:28
    بەڵکو وەکو تۆڕێکی ئاڵۆز لە رێگری کلتوری
  • 6:28 - 6:31
    کە هانی بەشدارینەکردن دەدەن
  • 6:31 - 6:34
    و ئەگەر بتوانین بە رونی پێناسەی بکەینەوە، بە رونی دەستنیشانی بکەین
  • 6:34 - 6:36
    کە ئەو رێگرانە چین
  • 6:36 - 6:39
    و پاشان ئەگەر بتوانین بە شێوەیەکی دەستەجەممعی پێکەوە کار بکەین بۆ لابردنی ئەو رێگرانە
  • 6:39 - 6:41
    ئەو کاتە هیچ شتێک ئەستەم نابێت.
  • 6:41 - 6:43
    سوپاس
  • 6:43 - 6:45
    -چەپڵە-
Title:
دەیڤ مێسڵن: دژە ژەهری بێدەربەستی
Speaker:
Dave Meslin
Description:

سیاسەتی ناوخۆیی - قوتابخانەکان، شوێنەکان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکان - روبەڕومان دەبنەوە. کەواتە بۆچی زۆربەمان بە شێوەیەکی راستەقینە بەشدارییان تێدا ناکەین؟ ئایا ئەمە بێدەربەستییە؟ دەیڤ مێسلن دەڵێت نەخێر. ئەو ٧ رێگر دەستنیشان دەکات کە رێگریمان لێ دەکەن بەشداری بکەین لە کۆمەڵگاکەماندا، تەنانەت ئەو کاتەش کە بەڕاستی بایەخ دەدەین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:45
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Daban Q Jaff rejected Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for The antidote to apathy
Show all

Kurdish subtitles

Incomplete

Revisions Compare revisions