Return to Video

چۆن واز لە خوولیای بوون بە کەسێکی باش بهێنین و ببینە کەسێکی باشتر.

  • 0:02 - 0:05
    ڕۆژێكيان هاوڕێيهكم كه سوارى تهكسى
    بوو بهرهو فڕۆكهخانه دهچوو
  • 0:05 - 0:08
    له ڕێگه قسهى لهگهڵ شۆفێرى
    تهكسيهكه دهكرد
  • 0:08 - 0:10
    ئهو، بهوپهڕى نيازپاكيهوه
    به هاوڕێكهمى وتبوو
  • 0:10 - 0:14
    دڵنیام تۆ کەسێکی زۆر باشیت.
  • 0:14 - 0:16
    كاتێ دواتر ئهو چيرۆكهى بۆ باس كردم
  • 0:16 - 0:19
    باوەڕم نەدەکرد کە ئەم قسەیە،
    چۆن هەستێکی لام دروست کرد و
  • 0:19 - 0:21
    ئەم قسەیە بۆ من چەند بە نرخ بوو.
  • 0:21 - 0:24
    ئێستا لهوه دهچێ هاوڕێكهم
    كاردانهوهيهكى بههێزى ههبێ
  • 0:24 - 0:26
    بهرامبهر وشهكانى كهسێكى تهواو نامۆ،
  • 0:26 - 0:28
    وهلێ ئهو تهنيا نييه.
  • 0:28 - 0:29
    من سۆسيۆلۆژيستم
  • 0:29 - 0:32
    سايكۆلۆژى خهڵكانى باش دهخوێنم
  • 0:32 - 0:36
    توێژينهوهكانى بوارهكهم دهڵێن خهڵكانى
    زۆر له ئێمه به قووڵى گرنگى دهدهن
  • 0:36 - 0:41
    به ههستكردن وهك خهڵكى
    باش و وهك خهڵكى باش ببينرێت.
  • 0:41 - 0:46
    ئێستا پێناسهى ئێوە بۆ خهڵكى باش
  • 0:46 - 0:49
    لهوانهيه پێناسهى شۆفێرى
    تهكسييهكه بۆ خهڵكى باش
  • 0:49 - 0:51
    لهوانهيه ههموو يهك پێناسهمان نهبێ،
  • 0:51 - 0:54
    وهلێ، پێناسهكان ههرچييهك بن
  • 0:54 - 0:57
    پێناسەی ڕەوشت لاى زۆرينهمان گرنگه.
  • 0:57 - 1:02
    ئێستاكه گهر كهسێ تهحداى ئهمهى كرد،
    بۆ نموونه داواى نووكتهيهكيان لێ كردين
  • 1:02 - 1:05
    يان ئێمه لهوانهيه بڵێين
    هێزى كارهكانمان هاوتان،
  • 1:05 - 1:08
    تێچووی ئیشی ناجێگیر،
  • 1:08 - 1:11
    زۆربەی کات بۆ ناووچەی
    سوری خودپارێزی دەچین.
  • 1:11 - 1:14
    مهبهستم ئهوهيه، هەندێک جار
    پەنا بۆ ئامرازی جیاواز بۆ
  • 1:14 - 1:18
    یارمەتیدانی خەڵکانی پەراوێزخراو دەبەین،
  • 1:18 - 1:20
    یان دەبەخشین،
  • 1:20 - 1:24
    یان کاتەکەمان بۆ ئامانجی
    قازانج نەویست دەبەخشین.
  • 1:24 - 1:28
    ئيش دهكهين بۆ پاراستنى
    ناسنامهى كهسێكى باش.
  • 1:28 - 1:30
    ئەوە بۆ زۆرينهمان گرنگه.
  • 1:31 - 1:32
    وهلێ چى ئهگهر من ئهمهتان پێ بڵێم؟
  • 1:32 - 1:37
    چۆنە ئەگەر پێتان بڵێم هۆگریمان
    بۆ بوون بە کەسێکی باش
  • 1:37 - 1:40
    کۆسپی سەرەکیە لە
    بەردەم بوون بە کەسێکی باش؟
  • 1:40 - 1:47
    چى ئهگهر پێم یڵێم پێناسهمان
    بۆ خهڵكى باش زۆر بهرتهسكه
  • 1:47 - 1:49
    له ڕووى زانستييهوه
    ئهستهمه بهوه بگهين؟
  • 1:50 - 1:53
    چى ئهگهر پێتان بڵێم
    ڕێگەی بوون بە کەسێکی باش
  • 1:53 - 1:56
    بە وازهێنان لە خوولیای بوون
    بە کەسێکی باش دەست پێ دەکات؟
  • 1:57 - 2:00
    ههنوكه با كهمێ شتتان
    دهربارهى توێژينهوه پێ بڵێم
  • 2:00 - 2:01
    كه چۆن مێشكى مرۆڤ كار دهكات
  • 2:01 - 2:02
    بۆ ڕوونكردنهوه
  • 2:03 - 2:07
    مێشك پشت به كورتكراوهكان بۆ
    ڕاپهڕاندنى زۆربهى كارهكانى دهبهستێ.
  • 2:07 - 2:08
    ئهمه ئهوه دهگهيهنێ زۆرجار،
  • 2:08 - 2:12
    كردارهكانى مێشك له دهرهوهى
    بهئاگايى تۆ كاردهكهن،
  • 2:12 - 2:16
    وهك پاتريهكى كهم شهحن له
    دۆخى هێزى كهم لهپشتهوهى مێشكتدا.
  • 2:17 - 2:21
    له ڕاستيدا ئهوه گريمانهى
    سنوردارێتى ئهقڵانيه.
  • 2:21 - 2:24
    بیرۆکەی سنوردارێتى ئهقڵانى
    براوەی خەڵاتی نۆبڵە
  • 2:24 - 2:27
    دەیسەلمێنێت کە مێشکی مرۆڤ
    سەرچاوەی هەڵگری سنورداری هەیە،
  • 2:27 - 2:29
    هێزى پرۆسێسى سنورداره،
  • 2:29 - 2:33
    وهك دهرئهنجام، پشت به كورتكراوهكان
    بۆ ئەنجامدانی كاره زۆرهكانى دەبەستێت.
  • 2:34 - 2:35
    بۆ نموونه،
  • 2:36 - 2:38
    ههندێ له زاناكان مهزهندهيان كردووه
  • 2:39 - 2:41
    باشتر، باشتر، دروسته؟ دهى ئهوهتانێ
  • 2:41 - 2:42
    (پێكهنين)
  • 2:42 - 2:44
    له ههموو ساتێكدا
  • 2:44 - 2:47
    یانزدە مليۆن پارچه له زانيارى
    بۆ ناو مێشكت دێ
  • 2:48 - 2:50
    یانزدە مليۆن.
  • 2:50 - 2:53
    تهنيا چل دانهيان به ئاگاييهوه
    پرۆسيس دهبن
  • 2:53 - 2:55
    كهواته یانزدە مليۆن، چل
  • 2:56 - 2:58
    يانى تۆ قهد تووشى ئهمه بووى؟
  • 2:58 - 3:00
    قهد ڕۆژێكى بهراستى
    سهرقاڵت له ئيش ههبووه؟
  • 3:00 - 3:02
    كه بهرهو ماڵەوە
    بە ئۆتۆمبیل دەڕۆیت
  • 3:02 - 3:04
    كاتێك كه دهگهيته بهردهم دهرگا،
  • 3:04 - 3:08
    درک بەوە دەکەیت لە یادت نیە کە بەرەو
    ماڵ بە ئۆتۆمبێل هاتبیت،
  • 3:08 - 3:10
    توشی گڵۆپى سهوز، يان سوورت بوویت.
  • 3:10 - 3:13
    ههر له بيريشت نايه كه
    لە دۆخی خودکار بوویت.
  • 3:13 - 3:16
    يان قهد دەرگاى سهلاجهتان كردۆتهوه،
  • 3:16 - 3:18
    بۆ كهره گهڕا بن
  • 3:18 - 3:21
    سوێند دهخۆی كهرهى تيا نهبوو
  • 3:21 - 3:25
    پاشان درك بهوه دهكهن كه به
    درێژايى كاتهكه ڕێك لهبهردهمتاندا بوو؟
  • 3:25 - 3:29
    ئهمانه ساتهكانى "ئۆو" ن كه
    وامان لێ دهكهن پێبكهنين،
  • 3:29 - 3:31
    ئهمه ئهوهيه كه له مێشكدا
    ڕوو دهدات،
  • 3:31 - 3:34
    كه كۆنترۆڵى هاتنى يانزه مليۆن
    زانيارى دهكات بێنه ژوورهوه و
  • 3:34 - 3:37
    تهنيا چلیان بهئاگاييهوه پڕۆسيس دهبن.
  • 3:37 - 3:40
    ئهوه بهشه سنوردارهكهى
    ئهقڵانيهتى سنورداره.
  • 3:43 - 3:46
    ئهم ئيشه لهسهر ئهقڵانيهتى سنووردار
  • 3:46 - 3:50
    ئيلهامبهخش بوو لهم كارهی كه
    لهگهڵ هاوكارهكانم ئهنجامم دا،
  • 3:50 - 3:53
    ماكس بهيزمان و مازرين بانژى
  • 3:53 - 3:55
    لهسهر ئهوهى كه ئێمه پێى
    دهڵێين ڕەوشتی سنووردار.
  • 3:56 - 3:59
    ههمان گريمانهى ئهقڵانييهتى سنوورداره،
  • 3:59 - 4:04
    كه وهك مرۆڤ مێشكێكمان ههيه
    به شێوازيكى دياريكراو سنوردار كراوه
  • 4:04 - 4:07
    ههروهها پشت به كورتكراوهكان دهبهستێ
  • 4:07 - 4:10
    ئهم كورتكراوانه هەندێک جار
    بهرهو ونبوون ڕێنيشاندهريمان دهكهن.
  • 4:11 - 4:12
    لهگهڵ ئهقڵانهيهتى سنورداردا
  • 4:12 - 4:16
    لهوانهيه كاربكاته سهر ئهو
    بەرهەمەی كه له دوكان دهيكڕين،
  • 4:16 - 4:19
    يان ئهو شمهكانهى كه له ژوورى
    كۆبوونهوه به كارى دههێنين.
  • 4:20 - 4:23
    لهگهڵ ڕەوشتی سنورداردا، ئهقڵى مرۆڤ
  • 4:23 - 4:25
    ههمان ئهقڵى مرۆڤ،
  • 4:25 - 4:26
    بڕيارهكان دهدات،
  • 4:26 - 4:29
    وەک: جاری داهاتوو کێ دابمەزرێت،
  • 4:29 - 4:31
    چ نووكتهيه دهگێڕيتهوه
  • 4:31 - 4:33
    یان بڕیاری بازرگانی ناجێگیر.
  • 4:34 - 4:39
    ڕێگەم بدهنێ با نموونهيهكتان لهسهر
    ڕەوشتی سنوردار له ئيشدا بۆ باس بكهم
  • 4:39 - 4:42
    لە نائاگایی لایەنگیری کردن
  • 4:42 - 4:45
    كاريگهرى ڕەوشتی
    سنوردارى لێ دهبينين.
  • 4:45 - 4:50
    لایەنگیری کردنی نائاگايى ئاماژه بۆ ئهو
    هاوپهيوهندانه دهنێرێ كه له مێشكماندا
  • 4:50 - 4:54
    کە بۆ كورتكراوەکانی مێشك بۆ ڕێکخستنى
    زانياريهكان بهكاريان دههێنێ،
  • 4:54 - 4:56
    ئهگهر زۆره له دهرهوهى
    به ئاگايى تۆ بێت،
  • 4:56 - 5:00
    مهرج نييه لهگهڵ پرهنسيپهكانى
    بەئاگاییت هاوشێوە بن.
  • 5:01 - 5:03
    توێژهران نۆسيك، بانژى و گرينوالد
  • 5:03 - 5:06
    تهماشاى داتاكانيان
    له مليۆنێ كهسدا كردووه
  • 5:06 - 5:09
    چەند ڕاستیەکیان دۆزیوەتەوە،
    بۆ نموونە،
  • 5:09 - 5:12
    زۆربهى ئهمهريكیە سپى پێستکان
    دهتوانن بهخێرايى و ئاسانى
  • 5:12 - 5:16
    خهڵكى سپى پێست زياتر له خهڵكى ڕهش
  • 5:16 - 5:19
    به شتى باشهوه ببەستنەوە،
  • 5:20 - 5:25
    ههروهها زۆربهى ژن و
    پياو ئاسانتر و خێراتر
  • 5:25 - 5:30
    پياو به زانست زیاتر لە ژن و زانست
    بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
  • 5:30 - 5:34
    ئهو هاوپهيوهندييانه مهرج نييه
    هاوچەشن بن لەگەڵ
  • 5:34 - 5:36
    تێڕوانینی بە ئاگایی مرۆڤەکان.
  • 5:36 - 5:40
    دهشێ ڕوانگهى تهواو هاوتايان
    ههبێ، له ڕاستيدا
  • 5:40 - 5:45
    كهواته هەندێک جار يانزه مليۆن و
    چل هاوڕا نابن.
  • 5:45 - 5:47
    ئهمهش نموونهيهكى دیکەیە
  • 5:47 - 5:49
    ناكۆكيى بهرژهوهنديهكان.
  • 5:49 - 5:53
    لهبهر ئهوهی ئێمه حهز دهكهين له
    بههاى دياريى بچووك كهم بكهينهوه
  • 5:53 - 5:57
    پێنووسێک، يان ژهمێ
    نانخواردنى ئێواره بێننه بهر چاوت
  • 5:57 - 6:01
    چهنده ديارييهكى بچكۆله
    كار دهكهنه سهر بڕياردانمان.
  • 6:02 - 6:06
    درك بهوه ناكهين كه مێشكمان
    نائاگاييانه بهڵگهكان ڕيز دهكات
  • 6:06 - 6:10
    بۆئهوهى پاڵپشتى ڕوانگهى ئهو كهسه
    بكات كه ديارييهكهى بهخشيوه،
  • 6:10 - 6:15
    هەرچەندە سەرسەختانە له بەئاگایماندا
    ههوڵ دهدهين بابهتى و پڕۆفيشناڵ بين.
  • 6:16 - 6:17
    ههروهها سنوردارێتى ڕەوشتی لە،
  • 6:17 - 6:21
    ڕژدبوون و پەشۆکاویمان
    بۆ ئهوهى خهڵكێكى باش بين، دەردەکەوێت.
  • 6:21 - 6:23
    هێشتا ههر ههڵه دهكهين
  • 6:23 - 6:27
    ههڵه دهكهين و هەندێک جار ئهو ههڵانه
    ئازارى خهڵكانيتر دهدهن،
  • 6:27 - 6:29
    كه هەندێکجار هانى نادادوهرى دهدهن،
  • 6:29 - 6:31
    به چاوپۆشين له ئهوپهڕى ههوڵهكانيشمان
  • 6:32 - 6:36
    بۆ بیانو هێنانەوە بۆ ههڵهكانمان
    له جياتى ئهوهى لێيانهوه فێربين.
  • 6:37 - 6:39
    وهك بۆ نموونه
  • 6:39 - 6:43
    كاتێك كه ئيمهيڵێكم له لايهن
    کچە خوێندکارێکمەوە له كلاسهكهم بۆ دێت
  • 6:43 - 6:46
    دەڵێت ئەو واجبانەی کە
    پێمداون خوێندومەتەوە،
  • 6:46 - 6:48
    ئهو واجبانەی كه
    من ساڵانێكه دامناوه
  • 6:48 - 6:50
    ڕەگەز پەرستبوون.
  • 6:51 - 6:56
    يان كاتێ دوو خوێندكارم له
    كلاسهكهمدا تووشى پهشۆكان كرد
  • 6:56 - 6:58
    لە هەمان بنەچە،
  • 6:58 - 7:00
    هیچ لهيهك نهدهچوو
  • 7:00 - 7:02
    كاتێك ههريهكهيانم
    تووشى پهشۆكاند كرد
  • 7:02 - 7:05
    زياتر له جارێ له بهردهمى ههموواندا.
  • 7:06 - 7:10
    ئهم جۆره ههڵانه دهمانێرێ، دهمنێرێ
  • 7:10 - 7:13
    بۆ ناوچهى سوورى بهرگريكردن.
  • 7:13 - 7:17
    جێمان دههێڵن بۆ شهڕكردن له پێناوى
    ناسنامهى كهسێكى باشدا.
  • 7:18 - 7:23
    وهلێ دواشت دهربارهى سنووردارى ڕەوشتی
    ئيشم لهسهر كردووه لهگهڵ مارى كارن
  • 7:23 - 7:26
    پێمان دەڵێت تهنيا ئهوه نييه
    دهشێ تووشى ههڵه ببين
  • 7:26 - 7:31
    ئهم مهيله بۆ ههڵه بهنده بهوهوه
    چهند له ناوچهى سورهوه نزيكين.
  • 7:31 - 7:36
    له بهرئهوه زۆربهى كات كهس
    بەرنگاری ناسنامهى كهسێكى باشمان ناكات،
  • 7:36 - 7:38
    لهبهر ئهوه زۆر بيرله كاريگهرى
  • 7:38 - 7:40
    مۆڕاڵی بڕيارهكانمان ناكهينهوه،
  • 7:40 - 7:44
    مۆدێلهكهمان دهريدهخات
    كه ئێمه زۆربهى كات
  • 7:44 - 7:49
    ڕووەو ڕهفتارى
    مۆڕالى كهمتر و كهمتر دەخولێنەوە.
  • 7:49 - 7:52
    به مانايهكى ديكه كهسێ دهشێ
    تهحداى ناسنامهكهمان بكات
  • 7:52 - 7:55
    يان كاردانهوهيهك كه خۆمان
    تهحەداى خۆمان بكهين
  • 7:55 - 7:59
    له بهرئهوه كاريگهرى مۆڕاليتى
    بڕيارهكانمان به ڕاستى ديار دهبێت،
  • 7:59 - 8:05
    لهم دۆخانهدا، زياتر و زياتر به دهورى
    ڕهفتارى كهسێكى باشدا دهخولێينهوه،
  • 8:05 - 8:07
    وردتر
  • 8:07 - 8:12
    ڕووهو ڕهفتارى زياتر و زياتر كه وامان لێ
    بكات ههست بكهين كهسێكى باشين،
  • 8:12 - 8:14
    كه بێگومان ههميشه ههمان شت نييه.
  • 8:15 - 8:19
    بيرۆكهى سنوردارێتى ڕەوشتی
  • 8:19 - 8:23
    ئايا دهشێ زيادهڕۆييمان
    له مهزهندهكردن كردبێت
  • 8:23 - 8:28
    گرنگی قيبلهنوماى ناوهمان ڕۆڵى
    له بڕياره ڕەوشتییەکانماندا هەیە.
  • 8:28 - 8:33
    دهشێ کەمتەرخەمیمان لە هەڵسەنگاندنی
    ڕؤڵی بهرژهوهنديه شهخسيهكانمان
  • 8:33 - 8:36
    لەسەر بڕیارەکانماندا کردبێت،
  • 8:36 - 8:42
    لهوانهيه درك بهوه نهكهين چهنده
    وهك كهسێكى باش له خۆمان دهڕوانين
  • 8:42 - 8:45
    كاردهكاته سهر بيروباوهڕمان.
  • 8:45 - 8:50
    كه زۆر سهخت ههوڵ دهدهين بۆ
    پاراستنى ناسنامهى ئهو كهسه باشه
  • 8:50 - 8:52
    تا له دهرهوهى ئهو
    ناوچه سوره بيهێڵينهوه،
  • 8:53 - 8:58
    كه له ڕاستيدا بوار به خۆمان نادهين
    تا له ههڵهكانمانهوه فێرببين
  • 8:58 - 9:00
    ههروهها تا بهڕاستى
    ببين به كهسێكى باشتر.
  • 9:02 - 9:05
    چونكه لهوانهيه پێشبينى
    بكهين كه ئهوه شتێكى ئاسانه
  • 9:05 - 9:09
    پێناسهيهكمان بۆ كهسى
    باش ههيه، ئيدى ئهگهر
  • 9:09 - 9:12
    تۆ كهسێكى باش بيت، يان بە پێچەوانەوە.
  • 9:12 - 9:15
    یان دەست پاکیت یان بە پێچەوانەوە.
  • 9:15 - 9:20
    یان نەژاد پەرستی، يان ڕەگەز پەرستی،
    يان هۆمۆفۆبیت، يان نا.
  • 9:20 - 9:24
    لهنێو ئهم ئەگەر و پێناسانەدا
    هيچ شوێنێ بۆ گهشهكردن نييه.
  • 9:24 - 9:26
    ههر بهم بۆنهيهوه،
  • 9:26 - 9:29
    ئهمه ئهوه نييه كه زۆربهى
    كات له ژيانماندا دهيكهين
  • 9:29 - 9:31
    لە ژیانماندا ئەگەر بمانەوێت
    فێری ژمێرکاری ببین
  • 9:31 - 9:33
    ئهوا كڵاسێكى ژمێريارى وهردهگرى.
  • 9:33 - 9:35
    يان ئهگهر ببيت به باوان
  • 9:35 - 9:39
    ئهوا كتێبێك ههڵدهبژێرين و
    دهربارهى دهيخوێنينهوه.
  • 9:39 - 9:41
    قسه لهگهڵ شارهزايان دهكهين،
  • 9:41 - 9:43
    له ههڵه كانمانهوه فێردهبين،
  • 9:43 - 9:44
    زانياريهكانمان نوێ دهكهين
  • 9:44 - 9:46
    بهردهوام بهرهو باشتر دهڕۆين.
  • 9:47 - 9:49
    وهلێ كه دێته سهر
    بوون به كهسيكى باش،
  • 9:49 - 9:51
    وا بير دهكهينهوه ئهوه
    شتێكه دهبێت بيزانين،
  • 9:51 - 9:53
    وا دهزانين دهبێ بيكهين،
  • 9:53 - 9:56
    بێ سود وهرگرتن له هيچ
    كۆششێ، يان گهشه کردنێک.
  • 9:56 - 9:58
    ئهوهى من بيرم لێ دهكردهوه
  • 9:58 - 10:02
    چى دهبێت ئهگهر تهنيا ئهوه له بير
    خۆمان بهرينهوه كه كهسيكى باشين،
  • 10:02 - 10:04
    تهنيا لێگهڕێين بڕوات،
  • 10:04 - 10:07
    لهجياتى ئهوه ستاندهرێكى
    باڵاتر جێ بكهين،
  • 10:07 - 10:10
    ستاندهرێكى باڵاتر بۆ بوون
    به كهسێكى مهيلهوباش.
  • 10:13 - 10:17
    كهسێكى مهيلهوباش
    هێشتا ههر ههڵه دهكات.
  • 10:17 - 10:20
    وهك كهسێكى مهيلهوباش
    ههميشه هەڵە دهكهم.
  • 10:21 - 10:25
    وهلێ وهك كهسێكى مهيلهوباش ههوڵ دەدەم
    دان بە هەڵەکانم دابنێم و لێانەوە فێر ببم.
  • 10:25 - 10:29
    پێشبينيان دهكهم و
    بەدواداچوونیان بۆ دەکەم.
  • 10:29 - 10:31
    تێدەگەم ئەم هەڵانە کاریگەری خۆیان هەیە.
  • 10:31 - 10:36
    كاتێ دێته سهر مۆڕاڵ، لایەنگیری،
    فرەجۆرى و لەخۆگرتن
  • 10:36 - 10:39
    نرخى ڕاستهقينه ههيه، دهبێ
    خهڵكى ڕاستهقينه ئەم باجە بدەن
  • 10:39 - 10:40
    من ئهوهم قبوڵ كردووه.
  • 10:43 - 10:44
    وهك كهسێكى مهيلهوباش، لهڕاستيدا
  • 10:45 - 10:47
    بە تێبينيكردنى ههڵهكانى خۆم باشتر دەبم.
  • 10:47 - 10:50
    چاوهڕێ ناكهم خهڵك ئاماژهيان پێ بدەن
  • 10:50 - 10:52
    ڕاهێنان لهسهر دۆزينهوهيان دهكهم.
  • 10:52 - 10:53
    و وهك دهرئهنجام
  • 10:54 - 10:58
    بهدڵنيايى، هەندێک شت دهشێ شهرمنده و
  • 10:58 - 10:59
    نائاسووده بن.
  • 10:59 - 11:03
    هەندێک جارخۆمان دهخهينه
    ههڵوێستى ههستيارهوه.
  • 11:04 - 11:06
    وهلێ بهناو ئهو ههموو ههستياريهدا
  • 11:06 - 11:10
    وهك ههر شتێكى ديكه كه
    ههوڵ دهدهين باشتر بين
  • 11:11 - 11:12
    بهرهوپێشچوون دهبينين.
  • 11:12 - 11:13
    گهشهكردن دهبينين.
  • 11:13 - 11:16
    ڕێگه به خۆمان دهدهين باشتر بين
  • 11:17 - 11:20
    بۆچى ئهوه به خۆمان نابهخشين؟
  • 11:21 - 11:25
    له ههموو بهشهكانى ديكهى ژيانمان
    بوار بهخۆمان دهدهين گهشه بكهين
  • 11:25 - 11:28
    بێجگه لهمهيان كه
    له ههموويان گرنگتره.
  • 11:29 - 11:30
    سوپاس بۆ ئێوه.
  • 11:30 - 11:35
    (چهپڵهلێدان)
Title:
چۆن واز لە خوولیای بوون بە کەسێکی باش بهێنین و ببینە کەسێکی باشتر.
Speaker:
دۆلى چیو
Description:

چی دەبێت ئه‌گه‌ر پەشۆکاویت بۆ بوون بە كه‌سێكى باش، ڕێگر بێت له‌وه‌ى كه‌ ببيت به‌ كه‌سيكى باشتر؟ له‌م ئاخاوتنە هاوڕێيانه‌دا، سۆسيۆلۆژيستى کۆمەڵگە، دۆلى چیو په‌زڵى سايكۆلۆژيى ڕه‌فتارى ڕەوشتیی ڕوون ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه‌ بۆچى سه‌خته‌ لایەنگیری و زانيارى ده‌رباره‌ى هه‌ڵه‌كانت وه‌لا بنێيت و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ بخه‌يته‌ ڕوو كه‌ لێوه‌ى ده‌ست ده‌كه‌يت به‌ بوون به‌ كه‌سێكى باشتر بە دانپێدان بە هەڵەکانی خۆت. "له‌ هه‌موو به‌شه‌كانى ژيانماندا بوار به‌ خۆمان ده‌ده‌ين گه‌شه بکەین، بێجگه‌ له‌مه‌يان كه‌ له‌ هه‌موويان گرنگتره‌،" چیو وتى.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:48

Kurdish subtitles

Revisions