تاقیکردنەوە نوێیەکانی سوگاتا میترا لەبارەی خۆ فێرکردنەوە
-
0:02 - 0:04لە ڕاستیدا، ئەوە بەیانێکی ڕوون و ئاشکرایە
-
0:04 - 0:07پێش (١٢) ساڵ، من بەو ڕستەیە دەستم پێکرد
-
0:07 - 0:10دەستم کرد بە بابەتێک دەربارەی
-
0:10 - 0:12ئەو وڵاتانەی کە لە پەرەسەندندان
-
0:12 - 0:15بەڵام هەر یەکێک لە ئێوە دانیشتوی سوچێکی ئەم جیهانەن
-
0:15 - 0:18جا ئەگەر بیر لە نەخشەیەکی ووڵاتەکەتان بکەنەوە
-
0:18 - 0:20وابزانم بۆتان دەردەکەوێت
-
0:20 - 0:22کە بۆ هەموو ووڵاتێک لەسەر زەوی
-
0:22 - 0:24دەتوانیت بازنەی بچوک بچوک بکێشیت بۆ ئەوەی بڵێی
-
0:24 - 0:27ئەمە ئەو شوێنانەن کە مامۆستا باشەکان نایانەوێت بڕۆن بۆی
-
0:28 - 0:30لەسەروو ئەوە وە
-
0:30 - 0:33ئەمە ئەو شوێنانەن کە سەرچاوەی دروست بونی کێشەکانن
-
0:33 - 0:35کەواتە کێشەیەکی دوو ڕوومان هەیە
-
0:35 - 0:37مامۆستا باشەکان نایانەوێت بڕۆن
-
0:37 - 0:40تەنها بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بەوانە
-
0:40 - 0:43لە ساڵی (١٩٩٩) دەستم کرد بەوەی
-
0:43 - 0:46بە تاقیکردنەوەیەک چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزمەوە
-
0:46 - 0:49کە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سادە بوو لە نیو دەلهی
-
0:51 - 0:54لە سەرەتادا کۆمپیوتەرێکم چەسپاند
-
0:54 - 0:57بە دیواری کۆڵانێکی هەژار نشین لە نیو دەلهی
-
0:58 - 1:01ڕێژەیەکی کەمی منداڵان دەچوون بۆ قوتابخانە، ئەوان هیچ ئینگلیزیان نەدەزانی
-
1:01 - 1:03ئەوان پێشتر کۆمپیوتەریان بەکار نەهێنابوو
-
1:03 - 1:06نەیان دەزانی ئینتەرنێت چیە
-
1:06 - 1:09هێڵی ئینتەرنێتەکەم لێبەست، سێ پێ بەرز بوو لەزەویەوە
-
1:09 - 1:11خستمە کارو لەوێ بەجێم هێشت
-
1:11 - 1:13پاش ئەمە
-
1:13 - 1:16ئێمە تێبینی دوو شتی سەرنجڕاکێشمان کرد، کە دواتر دەیبینن
-
1:16 - 1:19بەڵام لەهەموو هیندستاندا من ئەمەم دوبارە کردەوە
-
1:19 - 1:21وە دواتریش بە ناو
-
1:21 - 1:23بەشێکی فراوانی زەویدا
-
1:23 - 1:25ئەوە تێبینی کرا کە
-
1:25 - 1:27منداڵان ئەو شتانە فێر دەبن
-
1:27 - 1:30کە پێویست دەکات بۆ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
-
1:30 - 1:32ئەمە یەکەم تاقیکردنەوە بوو کە کردمان
-
1:32 - 1:34کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵ لە لای ڕاست
-
1:34 - 1:37قوتابیەکەی خۆی فێر دەکات کە کچێکی شەش ساڵان بوو
-
1:37 - 1:40کوڕەکە فێری دەکرد چۆن بەدوای زانیاریدا بگەڕێت
-
1:41 - 1:44ئەم کوڕە لێرە لە ناوجەرگەی هیندستان
-
1:45 - 1:47ئەمە لادێ ی ڕاجاستانە
-
1:47 - 1:50ئەو شوێنەی کە منداڵەکان گۆرانیەکانی خۆیانیان لێ تۆمار دەکرد
-
1:50 - 1:53وە لەدوایشدا دووبارە گۆرانیەکانیان بۆ یەکتر لێ ئەدایەوە
-
1:53 - 1:55لە پڕۆسەکەدا
-
1:55 - 1:57ئەوان بۆ خۆیان کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد
-
1:57 - 1:59هەموو ئەمانەیان کرد لە چوار کاتژمێردا
-
1:59 - 2:02کە تەنها چوار کاتژمێر بوو کە کۆمپیوتەریان بینی بوو
-
2:02 - 2:05لە لادێیەکی دیکەی باشوری هیندستان
-
2:05 - 2:07ئەم کوڕانە
-
2:07 - 2:09پارچەکانی کامێرایەکیان پێکەوە نا
-
2:09 - 2:11وە هەوڵیاندا بۆ ئەوەی وێنەی کورەیەکی هەنگ بگرن
-
2:11 - 2:13ئەوان لە لە سایتی دیسنی ئەوەیان دابەزاند
-
2:13 - 2:15یان یەکێک لەم سایتانە
-
2:15 - 2:18لە دوای چواردە ڕۆژ لە دانانی کۆمپیوتەر لە لادێکەیاندا
-
2:21 - 2:23و لە کۆتایدا
-
2:23 - 2:25ئێمە بۆمان دەرکەوت منداڵان بە گروپ گروپ
-
2:25 - 2:28دەتوانن فێر بن کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بەکاربهێنن
-
2:28 - 2:30بە بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەوان کێن و
-
2:30 - 2:33لە کوێ بوون
-
2:33 - 2:36لەم خاڵەدا، کەمێک چاوچنۆک بووم
-
2:36 - 2:39بڕیارمدا بۆ ئەوەی بزانم
-
2:39 - 2:42منداڵان دەتوانن بە کۆمپیوتەر چی تر بکەن
-
2:42 - 2:45ئێمە بە تاقیکردنەوەیەک دەستمان پێکرد لە هیدریئاباد لە هیندستان
-
2:45 - 2:48ئەو شوێنەی کە کۆمەڵە منداڵێکی لێبوو
-
2:48 - 2:51ئەوان بە دیالێکتێکی زۆر قورس قسەیان دەکرد کە ناوی (تیلیگو) بوو
-
2:51 - 2:53کۆمپیوتەرێکم دایە ئەو منداڵانە
-
2:53 - 2:55کە لێم نوسی بوو
-
2:55 - 2:58ئێستا تۆ دەتوانیت ویندۆزەکەت بە خۆڕایی بە کاربهێنیت
-
2:58 - 3:00وە داوام لێکردن لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەدا قسە بکەن
-
3:00 - 3:02کاتێک کە قسەیان کرد
-
3:02 - 3:04کۆمپیوتەرەکە قسەی بێمانای دەنووسی
-
3:04 - 3:06جا ئەوان ووتیان، کۆمپیوتەرەکە لە هیچ قسەیەکی ئێمە تێناگات
-
3:06 - 3:08وتم باشە، بۆ ماوەی دوو مانگ لێرە بەجێی دەهێڵم
-
3:08 - 3:10وا لە خۆت بکە کە
-
3:10 - 3:12کۆمپیوتەرەکە لێت تێبگات لە
-
3:12 - 3:14منداڵەکان وتیان: چۆن ئێمە ئەوە بکەین؟
-
3:14 - 3:16وتم
-
3:16 - 3:18لە ڕاستیدا نازانم
-
3:18 - 3:20پێکەنین
-
3:20 - 3:22ڕۆشتم
-
3:22 - 3:24پێکەنین
-
3:25 - 3:27دوو مانگ دواتر
-
3:27 - 3:29ئێستا ئەمە بەبەڵگەوە سەلمێندراوە
-
3:29 - 3:31لە بەشی زانیاری تەکنەلۆژیان
-
3:31 - 3:33لە ڕۆژنامەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی
-
3:33 - 3:35کە زمانەوانی گۆڕاوە
-
3:35 - 3:38تاڕادەیەکی زۆر نزیک بوو لە دیالێکتی (ئاسایی) بەریتانی
-
3:38 - 3:41کە تیایدا من ڕاهێنانم لە سەر گۆڕینی قسە بۆ دەق کردوە
-
3:41 - 3:44بە مانایەکی تر هەموویان وەک و (جەیمس تولی) قسەیان دەکرد
-
3:44 - 3:46پێکەنین
-
3:46 - 3:48کەواتە ئەوان خۆیان دەتوانن بیکەن
-
3:48 - 3:50پاش ئەوە، دەستم کرد بە تاقیکردنەوە
-
3:50 - 3:52بە شتی جیاوازی تر
-
3:52 - 3:54کە لەوانەیە ئەوان فێری ببن کە چۆن خۆیان بتوانن بیکەن
-
3:54 - 3:57جارێک پەیوەندیەکی تەلەفونی سەیرم بۆ هات لە کۆڵۆمبیەوە
-
3:57 - 3:59لە لایەن خوالێخۆش بوو ئارسەر س. کلارک
-
3:59 - 4:01ئەو وتی، ئەمەوێت بزانم چی ڕوودەدات
-
4:01 - 4:04ئەو نەیدەتوانی گەش بکات، لەبەرئەوەی خۆم ڕۆشتم بۆ لای
-
4:04 - 4:06ئەو دوو شتی سەرنج ڕاکێشی وت
-
4:06 - 4:11یەکەمیان: مامۆستایەک کە ئامێرێک بتوانێت جێی بگرێتەوە، با جێی بگرێتەوە
-
4:11 - 4:13پێکەنین
-
4:13 - 4:15دوهەمین شت کە وتی ئەوە بوو
-
4:15 - 4:17ئەگەر منداڵان حەزیان هەبێت
-
4:17 - 4:20ڕۆشنبیری سەرهەڵدەدا
-
4:20 - 4:22من خۆشم هەر ئەوەم دەکرد
-
4:22 - 4:24جا هەموو کاتێک سەیری دەکەم بیر لەو دەکەمەوە
-
4:24 - 4:27ئارسەر س. کلارک: ئەوان بەدڵنیاییەوە دەتوانن
-
4:27 - 4:29کە یارمەتی خەڵک بدەن
-
4:29 - 4:31لەبەرئەوەی منداڵەکان بە خێرایی فێر دەبن کە بگەڕێن بە ناو
-
4:31 - 4:34ئینتەرنێتدا و ئەو شتانە بدۆزنەوە کە بەلایانەوە سەرنج ڕاکێشە
-
4:34 - 4:37ئەو کاتەی حەز بۆ فێربون هەیە، ڕۆشنبیریش هەیە
-
4:37 - 4:40سوگاتا میترا: تاقیکردنەوەکەم برد بۆ باشوری ئەفەریقا
-
4:40 - 4:42ئەمە کوڕێکی تەمەن پانزە ساڵە
-
4:42 - 4:45کوڕ: تەنها ناوی هێناوە، من یاری دەکەم
-
4:45 - 4:48وەکو ئاژەڵەکان
-
4:48 - 4:51گوێشم لە مۆسیقا دەگرت
-
4:51 - 4:53سوگاتا میترا: لێم پرسی، ئیمەیڵ دەنێریت؟
-
4:53 - 4:56کوڕەکە وتی: بەڵێ، ئیمەیڵەکان بازیان بەسەر زەریاکەدا داوە
-
4:57 - 4:59ئەمە لە کامبۆدیایە
-
4:59 - 5:02دێهاتە نزیکەکانی شار لە نزیک کامبۆدیا
-
5:02 - 5:05یاریەکی تاڕادەیەک بێسود و بیرکاریانەیە
-
5:05 - 5:07کە هیچ منداڵێک نە لەماڵەوە و نە لە پۆلدا ئەو یاریە ناکات
-
5:07 - 5:09ئەوان دەیکەن، وەک دەزانن ئەوە دەدەنەوە بە ڕووتدا
-
5:09 - 5:11ئەوان دەڵێن، ئەمە زۆر بێزارکەرە
-
5:11 - 5:13ئەگەر تۆ لەسەر شۆستەکان جێی بهێڵیت
-
5:13 - 5:15وە ئەگەر هەموو هەرزەکارەکان دوور بکەونەوە
-
5:15 - 5:17لە دواییدا هەمویان خۆیان بەسەر یەکدا فش دەکەنەوە
-
5:17 - 5:19دەربارەی ئەوەی کە لە توانایاندایە چیبکەن
-
5:19 - 5:21ئەمانە ئەو شتانەن کە منداڵەکان دەتوانن بیکەن
-
5:21 - 5:24ئەوان لە هەوڵی پەرە پێدانان، وابزانم
-
5:24 - 5:26لە هەموو هیندستان
-
5:26 - 5:28لە کۆتایی دا، کە دوو ساڵێکی خایاند
-
5:28 - 5:31منداڵەکان دەبێت لە (گوگڵدا) بەدوای ئەرکەکانی ماڵەوەیاندا دەگەڕان
-
5:31 - 5:33لە ئەنجامی ئەوەدا ، مامۆستاکانیان دەیانگوت
-
5:33 - 5:35کە ئینگلیزیەکەیان زۆر باش بوە
-
5:35 - 5:39پێکەنین
-
5:39 - 5:41پەرەسەندنێکی خێرا لەهەموو شتەکاندا
-
5:41 - 5:44ئەوان وتیان: ئەم منداڵانە بونەتە بیرمەندی زۆر باش
-
5:44 - 5:47پێکەنین
-
5:47 - 5:49ڕاست دەکەن
-
5:49 - 5:51مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر شت هەبێت لە گوگڵ
-
5:51 - 5:54چ پێویست دەکات شت لەبەر بکەی؟
-
5:55 - 5:57لە کۆتایی چوار ساڵی داهاتودا
-
5:57 - 6:00بڕیارمدا کە منداڵان دەتوانن بە نێو ئینتەرنێتدا بگەڕێن
-
6:00 - 6:03تاکو خۆیان پێداویستیە ڕۆشنبیریەکانیان بەدەست بهێنن
-
6:03 - 6:05لەو کاتەدا، بڕێکی زۆری پارە
-
6:05 - 6:07هێنرا بۆ زانکۆی نیوکاسڵ
-
6:07 - 6:10بۆ پەرە پێدانی پەروەردەی قوتابخانە لە هیندستان
-
6:10 - 6:13زانکۆی نیوکاسڵ پەیوەندیان پێوە کردم، وتم من لە نیودەلهیەوە دەست پێدەکەم
-
6:13 - 6:15وتیان، بەهیچ شێوەیەک تۆ ناتوانی
-
6:15 - 6:18بەهای یەک ملیۆن پاوەند لە پارەی زانکۆ
-
6:18 - 6:20لە دەلهی سەرف بکەیت
-
6:20 - 6:22هەر بۆیە لە ساڵی (٢٠٠٦) دا
-
6:22 - 6:24قاپوتێکی ئەستورم بۆ بۆ خۆ،م کڕی و
-
6:24 - 6:26ڕۆشتم بۆ زانکۆی نیوکاسڵ
-
6:27 - 6:29ویستم سنوری
-
6:29 - 6:31سیستەمەکان تاقی بکەمەوە
-
6:31 - 6:33یەکەمین تاقیکردنەوەم لەدەرەوەی زانکۆی نیوکاسڵ
-
6:33 - 6:35لەهیندستان بە ئەنجام گەیاند
-
6:35 - 6:38خۆم بۆ ئامانجێکی مەحاڵ ئامادەکرد، لە بارەی
-
6:38 - 6:41ئایا (تامیل) دەتوانێت
-
6:41 - 6:43قسە لەگەڵ منداڵی (١٢) ساڵاندا بکات
-
6:43 - 6:46لە دێهاتەکانی باشوری ئەفەریقا
-
6:46 - 6:48کە خۆیان، خۆیان فێری بەکارهێنانی (بایۆ تەکنەلۆژی) تەکنەلۆژیای ژیان بکەن
-
6:48 - 6:50بە زمانی ئینگلیزی و بە هەوڵی خۆیان؟
-
6:50 - 6:53من وامزانی، تاقیان دەکەمەوە هەموویان سفر دەهێنن
-
6:53 - 6:55کەرەستەکانیان دەدەمێ و دەگەڕێمەوە تاکو تاقیان بکەمەوە
-
6:55 - 6:57ئەو کاتە سفرێکی تر دەهێنن
-
6:57 - 7:01دەگەڕێمەوە و دەڵێم بەڵێ، ئێمە مامۆستامان بۆ چەند شتێکی تایبەت دەوێت
-
7:01 - 7:03بیست و شەش منداڵم بانگ کرد
-
7:03 - 7:05هەموویان هاتن بۆ ئەوێ و پێم وتن
-
7:05 - 7:07هەندێک شتی قورس لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە هەیە
-
7:07 - 7:10سەسام نابم ئەگەر هیچ شتێکی لێ تێنەگەشتن
-
7:10 - 7:13هەمووی بە ئینگلیزیەوە منیش دەڕۆم
-
7:13 - 7:15پێکەنین
-
7:15 - 7:17بۆیە ئەوابن لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەدا بەجێهێشت
-
7:17 - 7:19دوای دوو مانگ گەڕامەوە
-
7:19 - 7:21(٢٦) منداڵەکە زۆر زۆر بە بێدەنگی سەیریان دەکردم
-
7:21 - 7:24وتم، باشە، سەیری هیچ شتێکتان کرد؟
-
7:24 - 7:26ئەوان وتیان، بەڵێ، سەیەمان کردوە
-
7:26 - 7:29هیچ شتێک تێگەشتن؟ نا، هیچ شتێک
-
7:29 - 7:31جا وتم
-
7:31 - 7:33باشە، بۆ ماوەی چەند ڕاهێنتان لەسەری کرد
-
7:33 - 7:35پێش ئەوەی بڕیار بدەن ئێوە هیچ شتێک تێنەگەشتون؟
-
7:35 - 7:38ئەوان وتیان، ئێمە هەموو ڕۆژێک سەیرمان دەکرد
-
7:38 - 7:40وتم، بۆ ماوەی دوو مانگ، ئێوە سەیری شتەکەتان کرد و تێنەگەشتن؟
-
7:40 - 7:42کچێکی تەمەن (١٢) ساڵ دەستی بەرز کردەوە و
-
7:42 - 7:44بە لەبەر وتی
-
7:45 - 7:48جگە لەو ڕاستیەی کە دروست بوونەوەی هەڵەی خانە دەماریەکانی DNA
-
7:48 - 7:50دەبێتە هۆی توشبونی نەخۆشی بۆ ماوەیی
-
7:50 - 7:52هیچ شتێکی تێنەگەشتووین
-
7:52 - 7:54پێکەنین
-
7:54 - 8:01چەپڵە
-
8:01 - 8:04پێکەنین
-
8:04 - 8:06سێ ساڵم پێچو تا ئەوەم بڵاو کردەوە
-
8:06 - 8:09ئەوە تەنها لە ڕۆژنامەی فێرکاری تەکنەلۆژیا لە بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە
-
8:09 - 8:12یەکێک لەو بڕیاردەرانەی کە بڕیاردەری ڕۆژنامکە بوو، وتی
-
8:12 - 8:15زۆر باشە ئەگەر ڕاست بێت
-
8:15 - 8:17ئەمەش کۆمێنتێکی زۆر جوان نەبوو
-
8:17 - 8:19زۆر باشە، یەکێک لە کچەکان خۆی فێر کردبوو
-
8:19 - 8:21کە ببێت بە مامۆستا
-
8:21 - 8:23ئەوە ئەو کچەیە
-
8:31 - 8:33لە بیرتان بێت، ئەوان ئینگلیزی ناخوێنن
-
8:46 - 8:49لە کۆتایدا پرسیم، دەمارەخانەی مێشک لە کوێدایە؟
-
8:49 - 8:51کچەکە وتی، دەماری خانەی مێشک؟ دەماری خانەی مێشک
-
8:51 - 8:54لە داویدا سەیری کرد و وەڵامی دامەوە
-
8:54 - 8:57وەڵامەکەی هەر چیەک بێت جوان نەبوو
-
8:57 - 9:00نمرەکانیان لە سفرەوە بەرز بۆوە بۆ لە %٣٠
-
9:00 - 9:03لە وەها بارودۆخێکدا ئەمە لەبواری پەروەردەدا
-
9:03 - 9:06بەڵام لە %٣٠ دەرچون نیە
-
9:06 - 9:08بۆ دەرکەوت کە ئەوان هاوڕێیەکیان هەیە
-
9:08 - 9:10کچێکی گەنجە، کە کاری ژمێریاری ناوخۆیی دەکات
-
9:10 - 9:12ئەوان یاری دووگۆڵیشیان لەگەڵ دەکرد
-
9:12 - 9:14منیش لەو کچەم پرسی : ئایا هێندەی پێویست
-
9:14 - 9:16بابەتی تەکنەلۆژیای ژیانی فێری ئەوانی تر دەکەیت کە دەربچن ؟
-
9:16 - 9:18ئەویش وتی : من چۆن ئەوە بکەم، من ئەو بابەتە نازانم
-
9:18 - 9:20منیش پێم وت : نا، تۆش ڕێگەی داپیرە بەکار بهێنە
-
9:20 - 9:22وتی : ئەو ڕێگەیە چی یە ؟
-
9:22 - 9:24پێم وت : لە ڕاستیدا، ئەوەی کە تۆ لەسەرتە بیکەیت
-
9:24 - 9:26ئەوەیە کە لە پشتیانەوە بوەستیت
-
9:26 - 9:29هەمیشە هانیان بدەیت
-
9:29 - 9:31تەنها پێیان بڵێ : ئافەرین، ئەوە زۆر باشە
-
9:31 - 9:34ئەوە چی یە ؟ دەتوانیت جارێکی تر دووبارەی کەیتەوە ؟
دەتوانیت شتی ترم نیشان بدەیت ؟ -
9:34 - 9:36ئەو کچەش بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر ئەوە بەردەوام بوو
-
9:36 - 9:38ڕیژەی فێر بووەکان گەیشتە پەنجا کەس
-
9:38 - 9:40کە هەمان ڕیژەی فێربووی قوتابخانە بەناوبانگەکانی نیو دەلهی بوو
-
9:40 - 9:43لەژێر دەستی مامۆستای مەشق پێکراوی تەکنەلۆژیای ژیانی
-
9:43 - 9:45منیش هاتمەوە بۆ نیو کاسڵ
-
9:45 - 9:47بەم کۆمەڵە ئەنجامەوە
-
9:47 - 9:49بڕیارمدا
-
9:49 - 9:51کە لەوێ شتێک ڕوو دەدات
-
9:51 - 9:54کە بەدڵنیاییەوە زۆر گرنگە
-
9:55 - 9:58دوای ئەم هەمو شوێنە دوورەی کە تاقیکردنەوەم تێدا کردن
-
9:58 - 10:01چوومە دوورترین شوێن کە هەر بیریشم لێ نەکردبۆوە
-
10:01 - 10:03پێکەنین
-
10:04 - 10:07بە نزیکەیی، لە دووری ٥٠٠٠ میل لە نیو دەلهی
-
10:07 - 10:09شوێنێک هەیە ناوی گەیت شید-ە
-
10:09 - 10:12لە (گەیت شێد) ، ٣٢ منداڵم هێنا
-
10:12 - 10:15کەمێک میتۆدەکەم نەرم و نیانتر کرد
-
10:15 - 10:18دابەشم کردن بۆ گرووپی چوار کەسی
-
10:18 - 10:20پێم وتن : خۆتان گروپی چوار کەسی بۆ خۆتان هەڵبژێرن
-
10:20 - 10:23هەر گروپێکی چوار کەسی دەتوانن یەک کۆمپیوتەر بەکار
نەک چوار دانە -
10:23 - 10:26بیرتانە، هەر وەک پڕۆژەی : کونێک لە دیوارەکەدا
-
10:26 - 10:28پێم وتن، دەتوانن گروپەکانتان بگۆڕن
-
10:28 - 10:30دەتانن بەناو گروپەکەتان جێ بهێڵن
-
10:30 - 10:32ئەگەر گروپەکەتانتان بە دڵ نەبوو
-
10:32 - 10:35دەتوانن بچنە لای گروپێکی تر، سەر بکەنە سەر شانیان ، تەماشایان بکەن تا بزانن ئەوان چی دەکەن
-
10:35 - 10:38بگەڕێنەوە بۆ گروپەکەی خۆتان و وا خۆتان نیشان بدەن کە خۆتان ئەو کارەتان کردووە
-
10:38 - 10:40وە بۆشم ڕوون کردنەوە کە
-
10:40 - 10:43چەندین لێکوڵینەوەی زانستی بەم ڕیگەیە ئەنجام دراوە
-
10:43 - 10:45پێکەنین
-
10:45 - 10:50چەپڵە
-
10:52 - 10:54منداڵەکان بە گڕ و تینێکی زۆرەوە دوام کەوتن و وتیان
-
10:54 - 10:56ئێستا تۆ دەتەوێت ئێمە چی بکەین ؟
-
10:56 - 10:59منیش شەش پرسیاری کۆتایی ساڵی خوێندنی ناوەندیم دانێ
-
10:59 - 11:01گرووپی یەکەم کە باشترین گرووپ بوون
-
11:01 - 11:03لە ماوەی ٢٠ خولەکدا وەڵامی هەموویان دایەوە
-
11:03 - 11:06خراپترین گرووپیش ماوەی ٤٥ خولەکیان پێ چوو
-
11:06 - 11:08هەرچییەکیان دەزانی بەکاریان دەهێنا
-
11:08 - 11:10گروپە نوێیەکان، گوگڵ، ویکیپێدیا
-
11:10 - 11:12ئاسک جێڤێز، و چەند شتێکی تریش
-
11:12 - 11:15مامۆستاکان وتیان: ئەمە فێربونێکی باشەو بیریان ناچیتەوە ؟
-
11:15 - 11:17وتم: با تاقی بکەینەوە
-
11:17 - 11:19دوو مانگی تر دەگەڕێمەوە
-
11:19 - 11:21ئەوکاتە تاقی کردنەوەیەکی سەر وەرەقەیان دەکەین
-
11:21 - 11:23کۆمپیوتەریان نادەینێ، ناهێڵین پێکەوە قسە بکەن، هتد
-
11:23 - 11:25ڕیژەی دەرچونی ئەوکاتەی کە کۆمپیوتەر و گروپمان بەکارهێنا
-
11:25 - 11:27بریتی بوو لە ٪ ٧٦ ی منداڵەکان
-
11:27 - 11:29دواتریش کە تاقیکردنەوەی سەر وەرەقەم کردن
-
11:29 - 11:32لە دوای دوو مانگ، ڕێژەکە
-
11:32 - 11:35هەر بریتی بوو لە ٪ ٧٦ ی منداڵەکان
-
11:35 - 11:37بیرکردنەوەیەکی فۆتۆگرافی هەبوو
-
11:37 - 11:39لە ناخی منداڵەکاندا
-
11:39 - 11:42بۆیە وا هەست دەکەم چونکە ئەوان موناقەشەی بابەتەکەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد
-
11:42 - 11:44منداڵێک بە تەنها لەسەر یەک کۆمپیوتەر
-
11:44 - 11:46ناتوانێت ئەوە بکات
-
11:46 - 11:48ئەنجامی تریشم هەیە
-
11:48 - 11:50کە زۆر سەرسوڕهێنەرن
-
11:50 - 11:52ئەو ئەنجامانەش لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەرزتر دەبنەوە
-
11:52 - 11:54چونکە مامۆستاکانیان دەڵێن
-
11:54 - 11:56کە دوای تەواو بوونی وانەکان
-
11:56 - 11:59خوێندکارەکان زیاتر بەدوای زانیاریدا دەگەڕێن لە گوگڵدا
-
11:59 - 12:01لێرە لە بەریتانیا، من پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم کرد
-
12:01 - 12:03بۆ داپیرە بەریتانییەکان
-
12:03 - 12:05دوای ئەم لێکۆڵینەوەیەم
-
12:05 - 12:07زۆر باشە، ئێوە دەزانن
-
12:07 - 12:09ئەو داپیرانە کەسانی زۆر بەهێز و خۆ ڕاگرن
-
12:09 - 12:11دەم و دەست ٢٠٠ کەس لەوانە ئامادەبوون کە خۆبەخشانە کارمان لەگەڵدا بکەن
-
12:11 - 12:13پێکەنین
-
12:13 - 12:16ڕیکەوتنەکەمان بەم جۆرە بوو
-
12:16 - 12:18ئەوان ڕێگە بدەن کاتژمێرێک لە ژیانی ئەوان
لە ڕێگەی کامێراوە نیشانی من بدرێت -
12:18 - 12:20کاتێک کە لە ماڵەکەی خۆیاندا دانیشتوون
-
12:20 - 12:22تەنها لە هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ
-
12:22 - 12:24بۆیە ئەوانیش ڕازی بوون
-
12:24 - 12:26بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو
-
12:26 - 12:28زیاد لە ٦٠٠ کاتژمێڕ وانە
-
12:28 - 12:30لە " سکایپ" پێشکەش کرا
-
12:30 - 12:33بە بەکارهێنانی ئەو شتەی کە خوێندکارەکانم پێیان دەگوت داپیرە هەورییەکان
-
12:33 - 12:36داپیرە هەورییەکان لەوێدا دانیشتبوون
-
12:36 - 12:39دەمتوانی بە هەر خوێندنگەیەکەوە بیانبەستمەوە کە خۆم دەمەوێت
-
12:45 - 12:47مامۆستا: ناتوانیت بمگریت
-
12:47 - 12:50بیڵێنەوە
-
12:50 - 12:53ناتوانیت بمگریت
-
12:53 - 12:56منداڵان: ناتوانیت بمگریت
-
12:56 - 12:59مامۆستا: من فرۆشیاری نانی زەنجەفیلم
-
12:59 - 13:01منداڵان: من فرۆشیاری نانی زەنجەفیلم
-
13:01 - 13:03مامۆستا : ئافەرین. زۆر باشە
-
13:09 - 13:11سوگاتا میترا : با بگەڕێینەوە بۆ گەیت شێد
-
13:11 - 13:13کچێکی تەمەن دەساڵان چووە ناو دڵی ئاینی هیندۆسەکانەوە
-
13:13 - 13:15تەنها لەماوەی ١٥ خولەکدا
-
13:15 - 13:18دەزانن، هەندێک شت هەن کە من هیچیان لە بارەوە نازانم
-
13:21 - 13:23دوو منداڵ تەماشای ئاخاوتنەکانی "تێد" دەکەن
-
13:23 - 13:25ئەوان پێشتر دەیانویست ببنە یاریزانی تۆپی پێ
-
13:25 - 13:27دوای تەماشاکردنی ئەو ئاخاوتنانە
-
13:27 - 13:30ویستیان ببنە : لیۆناردۆ داڤینشی
-
13:30 - 13:33پێکەنین
-
13:33 - 13:36چەپڵە
-
13:36 - 13:38ئەمانە شتی زۆر سادەن
-
13:38 - 13:40من ئێستا سەرقاڵی درووستکردنی کۆمەڵە شتێكم کە
-
13:40 - 13:43پێیان دەگوترێت "SOLE " واتە ناوەندی خۆ فێرکردن
-
13:43 - 13:45شوێنی دانیشتنەکان وا ڕێکخراون کە
-
13:45 - 13:48منداڵەکان بتوانن لەبەردەم شاشەیەکی گەورەی بەهێزدا دابنیشن
-
13:48 - 13:51لەبەردەم شاشەی ڕاستەوخۆدا، بەڵام بە شێوازی گروپ
-
13:51 - 13:54ئەگەر ویستیان، دەتوانن داپیرە هەورییەکانیان بانگ بکەن
-
13:54 - 13:56ئەمە " SOLE " یە لە نیو کاسڵ
-
13:56 - 13:58دەلیلەکەشمان خەڵکی هیندستان بوو
-
13:58 - 14:01کەواتە، بەم شێوەیە دەگەینە کوێ؟ یەک شتی تر دەڵێم و دەوەستم
-
14:01 - 14:04لە مانگی ٥ دا چووم بۆ تۆرینۆ
-
14:05 - 14:08هەموو مامۆستاکانم لە گروپەکەی خۆم دوور خستەوە کە پێکهاتبوون لە
خوێندکاری ١٠ ساڵان -
14:09 - 14:12من تەنها بە ئینگلیزی دەدوام و ئەوانیش تەنها بە ئیتاڵی
-
14:12 - 14:14کەواتە هیچ ڕێگەیەکی گفتوگۆمان نەبوو
-
14:14 - 14:17دەستم کرد بە نوسینی پرسیاری ئینگلیزی لەسەر تەختە ڕەشەکە
-
14:18 - 14:20منداڵەکانیش تەماشاین کرد و وتیان : چی ؟
-
14:20 - 14:22منیش وتم : ئەمە بکەن
-
14:22 - 14:25ئەوانیش لە گوگڵدا نوسیان و وەریان گێڕا بو زمانی ئیتاڵی
-
14:25 - 14:27دواتریش چونە سەر گوگڵی ئیتاڵی
-
14:27 - 14:30...دوای ١٥ خولەک
-
14:37 - 14:40پرسیاری داهاتوو: "کالکوتا " لەکوێیە ن؟
-
14:42 - 14:45بۆ ئەمەیان تەنها ١٠ خولەکیان پێچوو
-
14:49 - 14:52دواتر پرسیارێکی زۆر قورسم تاقی کردەوە
-
14:52 - 14:55بیساگۆرس کێ یە و چی کردووە ؟
-
14:57 - 14:59ماوەیەک بێ دەنگ بوون
-
14:59 - 15:01پاش کەمێک پێیان وتم، ناوەکەیت بە هەڵە نووسیوە
-
15:01 - 15:04وشە ڕاستەکە فیساگۆرس-ە
-
15:08 - 15:10دواتر
-
15:10 - 15:12لە ماوەی بیست خولەکدا
-
15:12 - 15:14چەندین سێگۆشەی گۆشە وەستاو لەسەر سکرینەکە دەرکەوت
-
15:14 - 15:17ئەمەش زۆر دڵخۆشی کردم
-
15:17 - 15:19ئەوان تەنها ١٠ ساڵان بوون
-
15:32 - 15:35تێکست: لە ٣٠ خولەکی داهاتوودا دەتوانن بیردۆزی ڕێژەیی بدۆزنەوە، ئەی دواتر؟
-
15:35 - 15:37پێکەنین
-
15:37 - 15:46چەپڵە
-
15:46 - 15:48سوگاتا میترا: کەواتە دەزانن دواتر چێ ڕوویدا؟
-
15:48 - 15:50وابزانم هەر ئێستا شتێکمان دۆزییەوە کە پێی دەگوترێت
-
15:50 - 15:52سیستمی خۆ ڕێکخەر
-
15:52 - 15:54سیستمی خۆ ڕێکخەر ئەوەیە کە
-
15:54 - 15:56نمونەیەک درووست دەکات
-
15:56 - 15:59کە هیچ کاریگەرییەکی دەوروبەری لەسەر نی یە
-
15:59 - 16:02سیستمی خۆ ڕێکخستن هەمیشە وەک سیستمی فریا گوزاری خێرایە
-
16:02 - 16:04کە لەو سیستمەدا کۆمەڵە شتێک دەکرێت
-
16:04 - 16:06کە پێشتر هیچ نەخشەسازییەکی بۆ نەکراوە
-
16:06 - 16:08هەر بۆیە ئێوە بەو شێوەیە کاردانەوە دەکەن کە ئێستا دەیکەن
-
16:08 - 16:11چونکە شتە مەحاڵەکانیش دەکەن
-
16:11 - 16:14وابزانم ئێستا دەتوانم پێشبینییەک بکەم
-
16:14 - 16:16پەروەردە سیستمێکی خۆ-ڕێکخەرە
-
16:16 - 16:18کە فێربوون تێیدا بارودۆخێکی لەپڕە
-
16:18 - 16:20سەلماندنی ئەمەش چەند ساڵێکی دەوێت
-
16:20 - 16:22بەڵام هەوڵی بۆ دەدەم
-
16:22 - 16:25لەم کاتەشدا، ڕێگەیەک لە ئارادایە
-
16:25 - 16:28بۆ یەک بلیۆن منداڵ، پێویستمان بە یەک ملیۆن ڕێبەرە
-
16:28 - 16:30زۆر لەو ژمارانە زیاتر ئێستا لە جیهاندا بوونیان هەیە
-
16:30 - 16:32بە ١٠ ملیۆن ڕێکخراوی ئاوهاو
-
16:32 - 16:35بڕی ١٨٠ ملیۆن دۆلار و ١٠ ساڵە
-
16:36 - 16:38دەتوانین جیهان بگۆڕین
-
16:38 - 16:40سوپاس
-
16:40 - 16:51چەپڵە
- Title:
- تاقیکردنەوە نوێیەکانی سوگاتا میترا لەبارەی خۆ فێرکردنەوە
- Speaker:
- Sugata Mitra
- Description:
-
زانای بواری پەروەردە "سوگاتا میترا". یەکێک لە کێشە هەرە گرنگەکانی بواری پەروەردە دەوروژێنێت--" باشترین مامۆستاو باشترین قوتابخانە لەو شوێنانەدا بوونیان نی یە کە پێویستیان پێێانە" لە زنجیرەیەک تاقی کردنەوەی ڕاستەقینەدا لە (نیو دەلهی)یەوە
تاکو (ئەفەریقای باشور) و لەوێشەوە تاکو (ئیتاڵیا) بە گەیاندنی دەستی منداڵان بە ئینتەرنێت، کۆمەڵە ئەنجامێکی بەدەست هێنا کە دەکرێت شۆڕشێک لە بیری ئێمەدا هەڵبگیرسێنێت لەبارەی دیدی ئێمە لەسەر بواری فێرکردن - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:53
Jenny Zurawell edited Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Jenny Zurawell edited Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The child-driven education | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The child-driven education |