Return to Video

چۆن جادووی میهرەبانی یارمەتی یام بەرگەی هۆڵۆکۆست بگرم

  • 0:01 - 0:08
    لە کتێبە ئیلهامبخەشەکەی
    "شازادە بچووکەکە،"دا
  • 0:08 - 0:13
    وتەیەک هەیە، ئەڵێت
  • 0:16 - 0:21
    "تەنیا لەدڵەوە مرۆڤ ئەتوانێت
    شتەکان بە ڕاستی ببینێت.
  • 0:22 - 0:25
    ئەوەی بنەڕەتییە نادیارە."
  • 0:26 - 0:32
    لەکاتێکدا نووسەرەکە بێکێشە لەسەر
    کورسییەک دانیشتووە ئەمەی نوسیوە،
  • 0:32 - 0:36
    لە شوێنێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 0:36 - 0:38
    من هەمان ئەم وانەیە فێربووم
  • 0:38 - 0:42
    لە دوری چەندین میل، لە گڕتووخانەیەکی
    قێزەونی پیس
  • 0:42 - 0:45
    لە کەمپێکی سەرکووتکردندا لە پۆڵەندا.
  • 0:46 - 0:53
    بەها و نرخی دیارییەکە نییە
    کە بەڕاستی گرنگن،
  • 0:53 - 0:56
    بەڵکو ئەوەی چۆن لە دڵەوە هەڵیئەگریت.
  • 0:57 - 0:59
    ئەوکاتەی شەش ساڵ بووم،
  • 0:59 - 1:04
    دایکم، باوکم، خوشکەکەم و خۆشم
  • 1:04 - 1:08
    ئەڵمانیاکەمان بەجێهێشت کە ڕقی لە جولەکە بوو
    چووین بۆ یوگۆسلاڤیا.
  • 1:09 - 1:13
    ماوەی حەوت ساڵیش بە دڵخۆشی
    لە یوگۆسلاڤیا ژیاین، و
  • 1:13 - 1:17
    ئینجا ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر یوگۆسلاڤیا و
  • 1:17 - 1:20
    دووبارە کەوتنەوە ڕاونانمان، و
  • 1:20 - 1:22
    ناچاربووم خۆم بشارمەوە. و
  • 1:22 - 1:25
    ماوەی دوو ساڵ خۆم شاردەوە
  • 1:25 - 1:29
    لەگەڵ ژن و مێردێک کە کاریان ئەکرد
    بۆ هێزی بەرەنگاری. و
  • 1:30 - 1:33
    پەرەم بە فلیم یا، و
    بەرەنگاریم زیاد ئەکرد.
  • 1:35 - 1:39
    ڕۆژێک، کاتێک ١٥ ساڵ بووم،
  • 1:39 - 1:42
    لەلایەن گێستاپۆوە گیرام و
  • 1:42 - 1:45
    لێمدرا و
  • 1:45 - 1:48
    ماوەی دوو مانگ پەلکێش کرام
    بەناو زیندانییە هەمەجۆرەکاندا، و
  • 1:48 - 1:52
    دواجار کەوتمە
  • 1:52 - 1:58
    قەڵایەکی ١٥٠ ساڵی
    لە چیکۆسلۆڤاکیا،
  • 1:58 - 2:02
    کە نازییەکان گۆڕیبوویان بۆ
    کەمپێکی کۆکردنەوەی جولەکەکان.
  • 2:04 - 2:05
    ماوەی ١٠ مانگ لەوێ بووم.
  • 2:06 - 2:08
    ڕاڕەوی هێڵی ئاسنیم دائەنا،
  • 2:08 - 2:10
    جرج و کولەم ئەکوشت،
  • 2:11 - 2:12
    سەبەتەم دروست ئەکرد، و
  • 2:12 - 2:13
    دوای ١٠ مانگ،
  • 2:13 - 2:19
    نزیکەی ٢٠٠ هەزارمان
    خراینە ئوتومبێلێکی ئاژەڵەکانەوە،
  • 2:19 - 2:22
    دەرگاکان داخران، و
    بەرەو خۆرهەڵات براین.
  • 2:24 - 2:26
    ماوەی سێ ڕۆژ، بەو شێوەیە
    گەشتمان کرد، و
  • 2:26 - 2:28
    کاتێک داگیراین،
  • 2:28 - 2:32
    بۆنی میز و پیساییمان لێئەهات، و
  • 2:32 - 2:37
    خۆمان لە کەمپی کووشتنی
    ئۆشویتز بینیەوە.
  • 2:37 - 2:39
    کەمپێک، کە ئەوکاتە
  • 2:39 - 2:42
    نزیکەی یەک ملیۆن کەسی تیا کوژرابوو و
  • 2:42 - 2:47
    بە دووکەڵکێشەکە نێردرانە ئاسمان.
  • 2:48 - 2:52
    گەشتین، هەموو ئەو شتانەمان
    لێسەندرا کە هەمانبوو،
  • 2:52 - 2:54
    ئەوەی هەمان بوو،
  • 2:54 - 2:58
    تەنانەت جلە ڕەسمییەکانمان،
  • 2:58 - 3:01
    نیشانەیەک کرا بە قۆڵمانەوە، و
  • 3:01 - 3:05
    هەروەها نامەیەکیشمان درایە
  • 3:05 - 3:09
    کە شەش مانگی ڕێک لەوێ ئەبین. و
  • 3:10 - 3:13
    دوای ئەوەش، کەمپەکە بەجێ ئەهێڵین.
  • 3:13 - 3:15
    لەڕێگەی دووکەڵکێشەکانەوە.
  • 3:17 - 3:20
    هەر یەکەمان خراینە
    سەربازگەیەکی جیاوە. و
  • 3:20 - 3:25
    هەر سەربازگەیەکیش پڕکرابوو
    لە جێگەی نوستنی تەسک،
  • 3:25 - 3:28
    شەش کەس بۆ هەر نهۆمێک،
  • 3:28 - 3:33
    سێ کەس بە ئاراستەیەک ئەنوستن و
    سێکەی تریش بە ئاراستەکەی تر،
  • 3:33 - 3:36
    کەواتە بە هەر لایەکا بنوویت،
  • 3:36 - 3:39
    هەمووکات جوتێک پێ
    بە ڕووخسارتەوە ئەبوو.
  • 3:40 - 3:45
    کەسەکەی تەنیشتمەوە کەسێکی
    هەتا بڵێی بەڕێز بوو، و
  • 3:45 - 3:50
    خۆی پێناساندم ناوی بەڕێز
    هێربێرت لێڤین بوو.
  • 3:52 - 3:55
    بەڕێز لێڤین باش و بەڕێز بوو لەگەڵم.
  • 3:56 - 4:00
    ڕۆژێکیان کە دوای ئەنجامدانی
    کارێک گەڕامەوانێ،
  • 4:00 - 4:02
    سەرکەوتم،
  • 4:02 - 4:06
    لە نهۆمی سەرەوەی شوێنە نووستنە
    سێ نهۆمییەکەیا بووم، و
  • 4:06 - 4:09
    بەڕێز لێڤی کۆمەلێک کارتی پێبوو.
  • 4:11 - 4:13
    ئەم کارتانەی تێک ئەیا بەردەوام. و
  • 4:13 - 4:15
    نەم ئەتوانی لێی تێبگەم،
  • 4:15 - 4:18
    کۆمەڵێک کارتی یاری لە ئۆشویتز
  • 4:18 - 4:21
    وەک دۆزینەوەی غۆرێلایەک بوو
    لە گەرماوەکەت.
  • 4:21 - 4:22
    (پێکەنین)
  • 4:22 - 4:24
    ئەزانیت، "چی ئەکات لەوێ؟"
  • 4:24 - 4:28
    ئینجا بەڕێز لێڤی ڕووی تێکردم و
  • 4:28 - 4:33
    کۆمەڵە کارتەکەی بۆ هێنامە پێش، و
    وتی، "کارتێک هەڵبژێرە."
  • 4:33 - 4:35
    بۆیە کارتێکم هەڵبژارد، و
  • 4:35 - 4:37
    فێڵێکی کارتی لەسەر جێبەجێ کردم.
  • 4:38 - 4:39
    موعجیزەیەکی کرد. و
  • 4:40 - 4:43
    پێشتر فێڵی کارتم نەدیبوو، و
  • 4:43 - 4:47
    پیاوەکەی کە کردی
    لەوێ دانیشتبوو.
  • 4:48 - 4:52
    ئینجا بەڕێز لێڤاین شتە
    باوەڕپێنەکراوەکەی کرد.
  • 4:53 - 4:56
    فێڵەکەی بۆ ڕوونکردمەوە. و
  • 4:57 - 5:01
    ووشەکانی چوونە مێشکمەوە. و
  • 5:01 - 5:03
    هەموو وشەکانیم بیر بوو،
  • 5:04 - 5:06
    لەو ڕۆژەوە،
  • 5:06 - 5:10
    هەموو ڕۆژێک فێڵەکەم ئەنجام ئەیا.
  • 5:11 - 5:14
    هەرچەندە هیچ کارتێکم پێنەبوو.
  • 5:16 - 5:18
    بەردەوام بووم لە ڕاهێنان.
  • 5:20 - 5:23
    نزیکەی سێ هەفتە دواتر،
  • 5:25 - 5:30
    هەموو کەمپەکە، جگە لە
    دوو سەد کەسێکمان،
  • 5:30 - 5:33
    براین بۆ ژووری گازەکان.
  • 5:34 - 5:38
    نێردرام بۆ کەمپێکی تر
    کە لە تەویلەکان کارم ئەکرد، و
  • 5:38 - 5:42
    ئینجا کانوونی دووەمی ١٩٤٥،
  • 5:42 - 5:47
    ئەوکاتەی ڕووسەکان هاتنە پێش،
  • 5:47 - 5:51
    شەست هەزارمان نێردراین
    بۆ ڕێگاکردنی مەرگ.
  • 5:53 - 5:57
    ماوەی سێ ڕۆژ بەپێ ڕۆشتین، و
  • 5:57 - 6:00
    لە ناوەڕاستی زستانیشدا، و
  • 6:00 - 6:04
    ئەوکاتەی گەشتینە لای
    هێڵێکی شەمەندەفەرەوە،
  • 6:04 - 6:06
    لەو شەست هەزار کەسە،
  • 6:06 - 6:08
    پانزە هەزاری مردبوو.
  • 6:09 - 6:13
    ئەوانەی تریشمان خراینە ناو
    ئوتومبێلەکانی هێڵە ئاسنینەکە، و
  • 6:13 - 6:19
    بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، ڕێگامان بڕی
    لە پۆڵەنداوە بۆ نەمسا. و
  • 6:20 - 6:23
    خۆمان لە کەمپێکی مردن بینییەوە،
  • 6:23 - 6:26
    لە کەمپێکی گیراوەکان بەناوی
    ماوتاوسین،
  • 6:26 - 6:29
    کە دووبارە وەک قەڵایەک بنیات نرابوو.
  • 6:30 - 6:35
    لەو خاڵەشدا، ئێس ئێس
    دەستبەردارمان بووبوو، و
  • 6:35 - 6:37
    هیچ خواردنێکی لێنەمابوو، و
  • 6:37 - 6:41
    هەزارەها لاشەی کەوتووش
    هەبوو لەوێ.
  • 6:41 - 6:45
    ماوەی سێ ڕۆژ لە تەنیشت
    پیاوێکی مردووەوە نوستم،
  • 6:45 - 6:49
    تەنیا بۆ ئەوەی بەشەکەی ئەویش
    وەرگرم لە پارچە نانێکی کەڕواوی.
  • 6:49 - 6:55
    دوو ڕۆژیش پێش کۆتاییهاتنی
    جەنگەکە، پێنجی ئایار،
  • 6:55 - 6:58
    لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئازاد کراین.
  • 6:59 - 7:02
    ئەوکاتە، تەمەنم ١٧ ساڵ بوو، و
  • 7:02 - 7:05
    کێشم ٦٤ پاوند بوو.
  • 7:06 - 7:09
    بەپەلە گەڕامەوە یوگۆسلاڤیا، و
  • 7:09 - 7:11
    کە گەڕامەوە یوگۆسلاڤیا،
  • 7:11 - 7:13
    کۆمەنیستی بڵاوکرابۆوە لەوێ،
  • 7:13 - 7:15
    هیچ خێزانێک لەوێ نەبوو،
  • 7:15 - 7:17
    هیچ هاوڕێیەکیش.
  • 7:17 - 7:19
    ماوەی دوو ساڵ لەوێ مامەوە، و
  • 7:19 - 7:23
    دوای دوو ساڵ،
    توانیم بچم بۆ ئینگلتەرا. و
  • 7:23 - 7:25
    کە هاتم بۆ ئینگلتەرا،
  • 7:25 - 7:27
    نەم ئەتوانی بە ئینگلیزی قسە بکەم،
  • 7:27 - 7:30
    هیچ فێربوونێکم نەبوو،
    هیچ شارەزاییەکم نەبوو.
  • 7:31 - 7:33
    دەستم کرد بە کارکردن،
  • 7:33 - 7:37
    نزیکەی ساڵێک دوای گەشتنم
    بۆ ئینگلتەرا،
  • 7:37 - 7:39
    ژمارەیەک کارتی یاریم بۆخۆم کڕی. و
  • 7:39 - 7:42
    بۆ یەکەم جار،
  • 7:43 - 7:46
    توانیم فێڵێکی کارتەکان ئەنجام بەم
  • 7:46 - 7:52
    کە لە ئۆشویتز نیشانم درابوو
    لەسەر جێگا بچووکەکە.
  • 7:53 - 7:54
    سەریشی گرت.
  • 7:54 - 7:56
    بەشێوەیەکی جوان.
  • 7:56 - 7:57
    نیشانی چەند هاوڕێیەکمم یا، و
  • 7:57 - 7:59
    بەدڵیان بوو.
  • 8:00 - 8:04
    ئینجا چووم بۆ کۆگایەکی جادوو، و
    چەند فێڵێکی جادووکردنم کڕی، و
  • 8:04 - 8:06
    نیشانی هاوڕێکانمم یا، و
  • 8:06 - 8:08
    چەند فێڵێکی جادوویی تریشم کڕی و
  • 8:08 - 8:10
    نیشانم یان. و
  • 8:10 - 8:14
    ئینجا چەند کتێبێکی جادووکردنم کڕی، و
    چەند کتێبێکی جادووکردنی ترم کڕی.
  • 8:15 - 8:18
    هێڵێکی زۆر زۆر باریک هەیە
  • 8:18 - 8:22
    لە نێوان خولیا و شێتیدا.
  • 8:22 - 8:24
    (پێکەنین)
  • 8:24 - 8:27
    بەهەرحاڵ، هاوسەرگیریم کرد، و
  • 8:27 - 8:30
    هاتم بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
  • 8:30 - 8:35
    یەکێک لە یەکەمین کارەکانی کە هەمبوو
  • 8:35 - 8:40
    داوام لێکرابوو قسە بۆ
    گرووپێکی بچووک خەڵک بکەم.
  • 8:40 - 8:43
    توانیم، و زۆر باشبووم تیایا. و
  • 8:43 - 8:47
    ئینجا، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر،
    وازم لە کارەکە هێنا. و
  • 8:47 - 8:50
    دەستمکرد بە قسەکردن لە قوتابخانەکان. و
  • 8:51 - 8:56
    تەنیا هۆکار کە ئەمتوانی
    لە قوتابخانەکان قسە بکەم
  • 8:56 - 9:01
    لەبەر ئەوەبوو کە پیاوێکی باش
  • 9:01 - 9:06
    فێڵێکی کارتی یاریکردنی
    پیشانی منداڵێکی ترساودا
  • 9:06 - 9:09
    لە کەمپەکانی نازییەکاندا.
  • 9:09 - 9:13
    ئەم پیاوەی کە نیشانی یام،
    بەڕێز لێڤاین،
  • 9:13 - 9:16
    جادووگەرێکی پیشەگەر بوو.
  • 9:16 - 9:18
    لە ئەڵمانیا کاری ئەکرد، و
  • 9:18 - 9:23
    کە هات بۆ ئۆشویتز،
    ئێس ئێس ئەیانزانی کێیە،
  • 9:23 - 9:26
    بۆیە هەندێک کارتیان یابوو پێی،
  • 9:26 - 9:28
    پارچە تەزوێکیان یابوو پێی،
  • 9:28 - 9:29
    هەندێک زاریشیان یابوو پێی، و
  • 9:29 - 9:31
    نمایشی بۆ ئەکردن. و
  • 9:32 - 9:35
    ئینجا هەندێکیشیانی فێرکردبوو.
  • 9:35 - 9:36
    بەرگەی جەنگەکەی گرت،
  • 9:36 - 9:39
    بەڵام ژنەکەی و کوڕەکەی مردن.
  • 9:40 - 9:45
    هات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
    لە چەندین بۆنەدا نمایشی کرد،
  • 9:45 - 9:48
    بەڵام چاوم پێی نەکەوتەوە.
  • 9:49 - 9:53
    بەڵام فێڵەکەی نیشانی یام
    لەگەڵما مایەوە و
  • 9:53 - 9:57
    توانیم بەهۆیەوە بچم بۆ قوتابخانەکان و
  • 9:57 - 10:02
    هەوڵبەم ئەم جیهانە
    بکەم بە شوێنێکی کەمێک باشتر.
  • 10:02 - 10:09
    بۆیە ئەگەر هەرکاتێک کەسێکتان
    ناسی کە پێویستی بە یارمەتی بوو،
  • 10:10 - 10:13
    ئەگەر کەسێکتان ناسی کە ترسابێت،
  • 10:13 - 10:15
    باشبن لەگەڵیان.
  • 10:16 - 10:19
    ئامۆژگاریان بەنێ،
  • 10:19 - 10:21
    باوەشیان پیا بکەن،
  • 10:22 - 10:23
    فێڵی کارتی یاریان فێرکەن.
  • 10:26 - 10:28
    هەرچییەک بکەن بۆیان،
  • 10:28 - 10:31
    ئەبێت بە هیوایەک بۆیان.
  • 10:32 - 10:35
    ئەگەر لە کاتێکی ڕاستیشا بیکەن،
  • 10:36 - 10:38
    ئەچێتە ناو دڵیانەوە، و
  • 10:38 - 10:43
    بۆ هەر کوێیەک بچن لەگەڵیان ئەبێت،
    بۆ هەتا هەتایە.
  • 10:43 - 10:44
    زۆر سوپاس.
  • 10:44 - 10:48
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن جادووی میهرەبانی یارمەتی یام بەرگەی هۆڵۆکۆست بگرم
Speaker:
وێرنەر ڕایچ
Description:

ڕزگاربووی هۆڵۆکۆست وێرنەر ریچ باسی هەرزەکارییە سەختەکەی ئەکات وەک بەندکراوێک کە لەنێوان کەمپەکانی نازییەکاندا گواستراوەتەوە --- و باسی ئەوە ئەکات کە چۆن یەک کاری میهرەبانی بچووک ژیانێک لە هاوسۆزی بەدوای خۆیدا ئەهێنێت. "ئەگەر هەرکات کەسێکتان ناسی پێویستی بە یارمەتی بێت، ئەگەر کەسێکتان ناسی کە بترسێت، میهرەبانبە لەگەڵیان". "ئەگەر لە کاتێکی ڕاستدا بیکەیت، ئەچێتە ناو دڵیانەوە، و بۆ هەر کوێیەک بچیت لەگەڵیان ئەبێت، بۆ هەتا هەتایە."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:01

Kurdish subtitles

Revisions