بۆ زاڵبوون بەسەر ململانێکان، چیتر خۆت بە کەسانی تر بەراورد مەکە
-
0:01 - 0:04لەوە ئەچێت بەدرێژایی ژیانمان
پێوانەییمان بۆ کرابێت، -
0:04 - 0:06کە ساوا بووین،
بە باڵا و کێشمان، و -
0:06 - 0:09کە گەورەش بووین بووە بە
خێرایی و هێزمان. و -
0:09 - 0:11تەنانەت لە قوتابخانەش نمرەی تاقیکردنەوە هەیە و
-
0:11 - 0:14ئێستاش بە مووچەکانمان و ئەنجامدانی
کارەکانی ڕۆژانەمان. -
0:15 - 0:19لەوە ئەچێت کە ئەم تێکڕا کەسییانە
زۆربەی کات بەکاربهێنرێن -
0:19 - 0:23بۆ پێوانەیی ئەوەی لەکوێین
بەراورد بە هاوڕێکانمان. و -
0:24 - 0:26پێموابێت پێویستە کەمێک بەشێوەیەکی
جیاواز سەیری ئەوە بکەین. -
0:26 - 0:29کە تێکڕای کەسی تەنیا ئەوەیە،
شتێکی زۆر کەسییە و -
0:29 - 0:31تەنیا بۆخۆتە، و
-
0:31 - 0:33پێموایە ئەگەر تیشک بخەیتە سەر ئەوە و
کار لەسەر بنیاتنانی بکەیت، -
0:33 - 0:36ئەتوانی بەڕاستی دەستبکەیت
بە بەدیهێنانی شتی زۆر سەرسوڕهێنەر. -
0:36 - 0:40ئەم بیرۆکەیە ئێوارەیەکی کانوونی یەکەمی
٢٠١١ دەستی پێکرد بۆ من. -
0:40 - 0:42پێمنایە دەرەوە بۆ ئەوەی
کارەکانی ئێوارانمان بکەین -
0:42 - 0:44خواردن بەین بە ئەسپەکانمان.
-
0:44 - 0:45بازم یایە سەر تراکتۆرەکەمان، و
-
0:45 - 0:46چەند خولەکێک دواتر،
-
0:46 - 0:51تۆپێک کای ٧٠٠ پاوەندی پێنج پێ درێژ
لە بارهەڵگرەکەوە کەوتە خوار، -
0:51 - 0:53لەسەر شوێنی شۆفێری تراکتۆرەکە
تێکیشکاندم و -
0:53 - 0:56بەهۆی ئەوەوە بڕبڕەکانی ٥ و ٦ی
سنگی شکاندم. -
0:56 - 0:59هۆشی خۆم لەدەست نەیا،
-
0:59 - 1:02بەڵام هەستم بەم گیزەیە کرد بە لەشما ئەهات، و
یەکسەر زانیم کە چی ڕووی یاوە. -
1:02 - 1:04دەستم ئەبرد بۆ قاچەکانم،
-
1:04 - 1:07بەڵام قاچەکانم هیچیان نەئەناسییەوە
کە بەریان ئەکەوت. و -
1:07 - 1:10ڕاستییەکەی، نەمئەتوانی هەست بە هیچ بکەم
لە ناوەڕاستی سنگم بۆ خوارەوە. -
1:11 - 1:14بۆخۆم لەویا بووم، نزیکەی ١٠٠ پێ
دوور لە ماڵەکەمەوە، و -
1:14 - 1:17دەستم گرێیابوو لە سووکانەکە،
-
1:17 - 1:19هەوڵم ئەیا خۆم ڕاگرم،
چاوەڕێی یارمەتیم ئەکرد. و -
1:20 - 1:22جیاواز لەوەی لە تەلەفزیۆن و
فلیمەکانا ئەیبینیت، -
1:22 - 1:26چەندێک هەوڵم ئەیا وا لە سەگەکان بکەن
بڕۆن بۆ ماڵەکە و یارمەتی بێنن -- -
1:26 - 1:27(پێکەنین)
-
1:27 - 1:29کەچی هەر سەیریان ئەکردم.
-
1:30 - 1:32باشە، ٤٥ خولەک دواتر،
هاوسەرەکەم هاتەوە ماڵەوە، و -
1:32 - 1:34گوێم لە هەنگاوەکەی بوو
ئەهاتە دەرەوەی ماڵ و -
1:34 - 1:37وەک کاتی ئاسایی، وەک ئەوەی یارمەتیم بوێت،
"هێی، پێویستت بە یارمەتی هەیە؟" -
1:37 - 1:38منیش وتم، "بەڵێ"
-
1:38 - 1:41ئینجا کەمێک وەستا و گوێم لە دەنگی
هاوارکردنەکەی بوو، -
1:41 - 1:42"پێویست بە یارمەتی ٩١١یە؟"
-
1:42 - 1:44دووبارە هاوارمکرد، "بەڵێ."
-
1:44 - 1:47زۆری پێنەچوو چێژم ئەبینی لە
یەکەمین گەشتی کۆپتەرم -
1:48 - 1:49بۆ نەخۆشخانەکە.
-
1:50 - 1:54نەخێر، برینارییەکە زۆر دیار
یان قورس دەرنەئەکەوت. -
1:54 - 1:56تەنیا ئێسکێک یان دوانم شکابوو. و
-
1:57 - 2:00لەو پرۆسەیەیا بوو، پێم وترا
کە لەوانەیە هەرگیز بەپێی خۆم نەڕۆمەوە. -
2:01 - 2:04وایلێهات زۆر ئاسایی ببێت بۆم
گوریسێک بەکاربێنم بۆ هەستان لە جێگە، -
2:04 - 2:07چونکە ماسولکەکانی سکم
چیتر کاریان نەئەکرد. -
2:07 - 2:10یان بۆردێکم بەکارئەهێنا بۆ ئەوەی
لەسەر جێگەکەوە خۆم بخزێنمە سەر کورسییەکە، -
2:10 - 2:12یان تەنانەت چاوەڕێی یەکێ بکەم
شتێک باتە دەستم. -
2:13 - 2:18هەموو شتێک کە فێربووبووم و
ئەمزانی لەسەر باڵام و -
2:18 - 2:22لەسەر هێزم و لەسەر هاوسەنگیم و
لەسەر توانای جوڵەم تێکچوو. -
2:22 - 2:24هەموو تێکڕای کەسی خۆم
خرایەوە سفر. -
2:25 - 2:29ئێستا ئەتوانن دڵنیابن لەوەی ئەو ماوەیە
لە هەموو کات زیاتر پێوانەییم بۆ کراوە، -
2:29 - 2:31لەلایەن پزیشکەکان و پەرستارەکانەوە
-
2:31 - 2:33بەڵام لەوانەشە زیاتر لە مێشکی خۆما بووبێت، و
-
2:33 - 2:35خۆم بینییەوە بەراوردم ئەکرد
-
2:35 - 2:38ئەوەی وام بیرئەکردەوە کە ئەتوانم بیکەم
ئەگەر بەرەو پێشەوە بڕۆم -
2:38 - 2:39بەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان
توانیومە بیکەم. -
2:40 - 2:42بۆیە زۆر بێ ورە بووم.
-
2:42 - 2:45پێویستم بە هاندانێکی بەردەوام بوو
لەلایەن هاوسەرەکەمەوە، کە هەر ئەیوت، -
2:45 - 2:48"چاوەکانت بەرزکەرەوە،"
پێش ئەوەی من بتوانم بەردەوام بم. -
2:48 - 2:53زۆری پێنەچوو درکم کرد بەوەی ئەبێت
ئەوە لەبیرکەم پێشتر کێ بووم و -
2:53 - 2:55پێشتر توانیومە چی بکەم.
-
2:56 - 2:58بەجۆرێک ئەبوو وا دەریخەم
کە هەرگیز ئەوە من نەبووم. -
2:58 - 3:00ئەترسم ئەگەر ئەو درک کردنەم نەکردایە،
-
3:00 - 3:04ورە ڕووخانەکەم ئەبوو بە شتێک
چاکبوونەوە لێی زۆر قورستر بێت. -
3:05 - 3:07ئێستا خۆشبەختانە، چەند هەفتەیەک دواتر،
-
3:07 - 3:10گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی
بووژانەوەی دڕکە پەتک -
3:10 - 3:13نزیکەی ١٠ کاتژمێر دوور لە ماڵەوەمان، و
لەوانەیە تازە بێت، -
3:13 - 3:15یەکەم ڕۆژی بووژانەوەکە و
یەکەم ڕاهێنان -
3:15 - 3:16شتێک بوو پێی ئەوترا
وانەی لەباربوون، و -
3:16 - 3:18گرووپێکمان بووین بە چەند تیمێکەوە
-
3:18 - 3:22هەتا ببینین کام تیمە ئەتوانێت زۆرترین
دووبارەکردنەوە بکات بە ئامێری کێشەکە. -
3:22 - 3:25ئێستا هەموومان لەویا بووین،
ساڵێک دوان نەچوین بۆ هۆڵی یاری کردن. -
3:25 - 3:27منیش نەچووبووم.
-
3:27 - 3:28بۆیە چی ئەکەیت؟
-
3:28 - 3:30هەوڵ ئەیەیت ئەوە بکەیت
کە دوو ساڵ پێشتر کردووتە، و -
3:30 - 3:32دوو سێتێک ئەکەیت. و
-
3:32 - 3:34ئینجا چی تر ئەکەیت؟ دوو سێتی تر. و
-
3:34 - 3:36هەست بە باشتربوونیش ئەکەیت،
بۆیە هی تریش ئەکەیت. و -
3:36 - 3:40ئینجا دوو هەفتەی دواتر گلەیی ئەکەیت
لای خێزانەکەت کە چەند لەشت ئێشێت. -
3:40 - 3:41(پێکەنین)
-
3:41 - 3:44تیمەکەم دەرچووین و بردمانەوە،
بردنەوەیەکی گەورە، و -
3:44 - 3:47بۆ سێ ڕۆژی دواتر
نەمئەتوانی قۆڵم ڕێککەمەوە، -
3:47 - 3:50کە کێشەیەکی گەورە نییە
مەگەر لەسەر کورسییەکە بیت و -
3:50 - 3:53خۆشت هەر ئەوەت هەیە بەکاریبێنیت
بۆ ئەوەی بگەڕێیت. -
3:53 - 3:56ئەوەش وانەیەکی زۆر گرنگ بوو بۆم.
-
3:56 - 4:00شتێک بوو کە نەمئەتوانی بەهۆیەوە
خۆم بە خۆم بەراوردکەم، -
4:00 - 4:03بەڵکو ئەمتوانی خۆم بەو کەسانەی تری
نەخۆشخانەکە بەراوردکەم کە وەک خۆم بوون، -
4:03 - 4:07بۆم دەرکەوت کە نەمتوانیوە هەوڵبەم خێرابم
یان بە خێرایی ئەوان بم، و -
4:07 - 4:09تەنیا یەک هەڵبژاردنم بۆ مایەوە و
-
4:09 - 4:11ئەویش ئەوە بوو تیشک بخەمە سەر ئەوەی
لەو کاتەیا من کێ بووم -
4:12 - 4:15پێویستە بەرەو کوێ بڕۆم و
بگەڕێمەوە سەر ئەوەی پێویستە ببم پێی. -
4:15 - 4:18بۆ شەش هەفتەی دواتریش،
ڕۆژی حەوت بۆ هەشت کاتژمێر، -
4:18 - 4:20هەر ئەوەم ئەکرد.
-
4:20 - 4:21کەم کەم خۆم بنیاتنا، و
-
4:21 - 4:23وەک لەوانەیە چاوەڕێی بکەن،
-
4:23 - 4:26کاتێک چاک ئەبیتەوە لە
بریناربوونی دڕکەپەتک، -
4:26 - 4:27ڕۆژێکی زۆر ناخۆشت ئەبێت.
-
4:27 - 4:29لەوانەیە چەند دانەیەکیش
بەسەر یەکەوە. -
4:29 - 4:32بۆم دەرکەوت کە باش و خراپ
بەڕاستی واتایەکی وایان نەبوو -
4:32 - 4:37مەگەر خۆم چوارچێوەی ئەوەم هەبووبێت
کە تێکڕاکەم چەند بووە. -
4:37 - 4:40بەڕاستی بۆ خۆم بوو بڕیار بەم
شتێک باشە یان خراپ بۆم -
4:40 - 4:42بە پشت بەستن بەوەی لەو کاتەیا
لە کوێیام، و -
4:42 - 4:45لەژێر کۆنترۆڵی خۆما بوو دیاری بکەم
ئەگەر بەڕاستی ڕۆژێکی خراپ بێت. -
4:45 - 4:48ڕاستییەکەی، بڕیاری خۆم بوو کە ئایا
ئەتوانم ڕێگری بکەم یان نا -
4:48 - 4:50لە ڕیزێک ڕۆژی خراپ.
-
4:50 - 4:53ئەوەی بۆم دەرکەوت لەو ماوەیەیا
لە دەرەوەی ماڵەکەم ئەوە بوو -
4:53 - 4:56کە هەرگیز ڕۆژێکی خراپم نەبووە،
تەنانەت بە هەموو شتەکانی ئەگوزەران. -
4:56 - 5:00هەندێک بەشی ڕۆژەکەم هەبوو
بەدڵنیاییەوە هێندە خۆش نەبوون -
5:00 - 5:01وەک ئەوەی ئەکرا ببێت،
-
5:01 - 5:03بەڵام هەرگیز بە تەواوەتی
ڕۆژەکە خراپ نەبووە. -
5:03 - 5:06بۆیە پێموابێت هەر هەمووتان
بە کۆبوونەوەیەکا ڕۆشتوون -
5:06 - 5:08کە زۆر باش تەواو نەبووە،
-
5:08 - 5:11یان پیاسەیەکی ڕۆژانە کە هێندە
مەزن نەبووبێ بەو شێوەیەی ئەتانویست، -
5:11 - 5:12یان تەنانەت نانی ئێوارەشتان سوتاوە.
-
5:12 - 5:15ئایا ئەو شتانە بەڕاستی
هەموو ڕۆژەکەتانی تێکیاوە؟ -
5:16 - 5:21ئەوەی دۆزیمەوە لە هەموو ئەو سیناریۆیانە ئەوەیە
هەتا خێراتر بچیتە سەر دواتر، -
5:21 - 5:23خێراتر ئەتوانیت دەستبکەیت
بە هێرشکردنە سەر شتەکان. و -
5:23 - 5:26بە چوونە سەر دواتر بەخێراترین شێوە،
-
5:26 - 5:29کاتەکە کەم ئەکەیتەوە کە
بەسەری ئەبەیت لەو سیناریۆ خراپانەیا و -
5:29 - 5:31کاتی زیاتر ئەیات بە باشەکە.
-
5:31 - 5:33دەرئەنجامی ئەوەش،
باشەکە لە خراپەکە زیاتر ئەبێت، -
5:33 - 5:37تێکڕاکەت زیا ئەکات و
کاری بیرکارییەکەش وا ئەکرێت. -
5:37 - 5:40گرنگ نەبوو بۆم ئەگەر
بەیانییەکەم بەسەر ببردایە -
5:40 - 5:42لە ناڵاندن بەدەست دەرمانەکەمەوە،
-
5:42 - 5:45یان لە نانی نیوەڕۆیا قاچم زۆر ڕەق بێت،
-
5:45 - 5:47یان تەنانەت ئەگەر لەسەر
کورسیەکەشم بکەوتمایە. -
5:47 - 5:49لە ژنەکەم بپرسن، زوو زوو ڕووئەیات.
-
5:49 - 5:50ئەویش لێرەیە.
-
5:51 - 5:55تەنیا بەشی بچووکی ڕۆژەکەم و
بەشی بچووکی تێکڕام بوون. -
5:56 - 5:58هەر بۆیە، مانگەکان و ساڵەکانی
کە بەدوای ئەوەیا هات، -
5:58 - 6:01بەردەوام بووم لە هەوڵدان
بۆ هێرشکردنە سەر شتەکان بەو شێوەیە، و -
6:01 - 6:06پێش ئەوەی بزانم کە پێشکەشکراوە
بە هەندێک ململانێی باش، -
6:06 - 6:09وەک تەواوکردنی ماراسۆن
بە کورسییە تایەکەوە. -
6:09 - 6:11سەرەتای ٢٠١٦،
چاوم بە چارەسەرکارە جەستەییەکەم کەوت، و -
6:11 - 6:15دوای چەند وانەیەکی زۆر قورس
ئەبێ هەستی بە شتێک کردبێت، -
6:15 - 6:19چونکە بردمییە لاوە و وتی،
"ئەزانیت، پێویستە نیو ماراسۆن بکەیت. -
6:19 - 6:22بەم کورسییەتەوە. و ئاه بەڵێ،
١٠ هەفتەی تر ئەبێت." -
6:22 - 6:27منیش لە مێشکما وتم، "تۆ شێتیت."
پلانی ڕاهێنان کردنم نەبوو. -
6:27 - 6:30هیچ ڕێگایەکم نەبوو بزانم
پێویستە چەند خێرا بڕۆم -
6:30 - 6:33یان ئەبێ چەندێک دوور بڕۆم.
-
6:34 - 6:35بەڵام هەر ئەبوو هەوڵ بەم، و
-
6:35 - 6:37دەستم کرد بە شوێنکەوتنی هەموو
ڕاهێنانێک، هەموو ڕۆژێک، و -
6:37 - 6:43تەنیا ئەمویست هێندەی ڕۆژی پێشتری خۆم
باش بم یان خێرا بم. -
6:43 - 6:45لە کۆتاییشا توانیم ئەو تێکڕایە
درووستکەم بۆخۆم و -
6:45 - 6:48هەتا بمتوانیایە لەسەروو ئەوەوە
بنیاتم ئەنا. -
6:48 - 6:52لە کاتی گونجاوا ئەو کێبڕکێیەم تەواوکرد
بەوەی کە ئەبوو تێکڕاکەمی لەسەر بێت، و -
6:52 - 6:55لە شوێنێکی ئەو ڕێگایە
-
6:55 - 6:59بەجۆرێک دەرگاکەم داخست لەسەر ئەوەی
کە پێشتر کێ بووم. -
6:59 - 7:00پێشتر کەسێکی چۆن بووم و
-
7:00 - 7:04هەموو ئەو شتانەی وامئەزانی
کە ئەتوانم بیکەم گرنگیان نەما. -
7:04 - 7:06ڕاستییەکەی، دووبارە ڕۆشتنەوە
چیتر گرنگی نەما. -
7:06 - 7:09کەمتر بوو بە ئامانجێک بۆم
لەڕووی ئەوەی بمەوێ بۆ کوێ بچم. و -
7:10 - 7:14جگە لەوەش، وەک ئەوانەی ناوتان
کە خاون لە ڕۆشتنا. -
7:14 - 7:17لەناو قەرەباڵغییەکی ئاوایا،
زۆر قورس ئەبێت. -
7:17 - 7:20منیش ئیتر ئەڵێم، "لاچۆ لەسەر ڕێگەکە.
شوێنمان بەدەستەوەیە." -
7:20 - 7:21(پێکەنین)
-
7:21 - 7:23هەموو ئەوەی ئەمویست بیکەم
ئەوە بوو خێرا بم. -
7:23 - 7:25بۆیە ئەوەم کرد کە پێموابوو ئەبێ بیکەم.
-
7:25 - 7:28دەستم کرد بە توێژینەوە لەسەر
کێبڕکێی کورسی تایەدار. و -
7:28 - 7:30چوومە سەر ئینتەرنێت و
باشترینی باشترینەکانم دۆزییەوە، -
7:30 - 7:33تەکنیکەکانیان فێربووم،
لەبارەی پێداویستییەکانیانەوە فێربووم، و -
7:33 - 7:37خۆشبەخت بووم ڕاهێنەرێکم دەستکەوت
ڕێگایەکی بۆ پێشنیارکردم لێیەوە دەستپێکەم. -
7:37 - 7:39دوای قسەکردنیش لەگەڵی و
-
7:39 - 7:42دوای ئەوەی یارمەتی یام
ئەو کارانە بخەمە سەر پێ، -
7:43 - 7:47کاتێک ئەڕۆشتم، وتی "ئەزانیت،
پێویستە ماراسۆنی ٢٠١٧ی چیکاگۆ بکەیت." -
7:47 - 7:51ئەویش ڕاهێنەرە، ناتوانم پێی بڵێم نا.
-
7:51 - 7:54بەو ڕێبەریکردنەوە، چوومەوە ماڵەوە، و
چوومە سەر کار، -
7:54 - 7:57بەزۆری وەک پێشتر.
-
7:57 - 8:00بەردەوام بووم لە توێژینەوە، بەڵام
وانەی خۆم فێربووم. -
8:00 - 8:01زۆر وریابووم بەراوردی خۆم نەکەم
-
8:01 - 8:04لەگەڵ کەسەکانی دەستکەوتیان هەبوو
لەسەر ئینتەرنێت بوون و -
8:04 - 8:06چەندێک خێرا بوون،
-
8:06 - 8:08چونکە ئەگەر ئەوەم بکردایە، لەوانەیە هەرگیز
بەردەوام نەبوومایە و -
8:08 - 8:10پیایا نەڕۆشتمایە.
-
8:10 - 8:12کۆتایی هەفتەی پێشبڕکێکە هات، و
-
8:12 - 8:14وەک ئەوە وابوو یەکەم جارت بێت
بچیت بۆ کۆلێژ. -
8:15 - 8:16ئەخرێیتە لاوە،
-
8:16 - 8:19چەندین کەس لە چواردەورتە،
-
8:19 - 8:21کە هەر بەڕاستی زۆرێکیان ناناسیت،
-
8:21 - 8:23هەندێکیان ستیریۆیەک و تەلەفزیۆنێکی
سەرنجڕاکێشیان هەیە و -
8:23 - 8:26زیرەکن و جوانن و
قۆزن و سەرنج ڕاکێشن و -
8:26 - 8:28ئەزانیت کە بەڕاستی شوێنی تۆ نییە.
-
8:28 - 8:31بەڵام هەر کەسێک یەت و ئەڵێت،
"هێی، با بڕۆین خواردن بێنین." -
8:31 - 8:33ئینجا لە ناکاو، ئەو کۆمەڵە
هاوڕێیە درووست ئەبێت و -
8:33 - 8:35تۆش لەناویا جێگیر ئەبیت.
-
8:36 - 8:37ئەو پێشبڕکێیەی پشووی هەفتەکە،
-
8:37 - 8:39کۆبوونەوەیەکمان هەبوو پێی ئەوترا
کۆبوونەوەی تایەدارەکان، و -
8:39 - 8:43شەوی پێش پێشبڕکێکەش ٦٠ کورسی تایەدار
لە ژوورەکەیا بوون. و -
8:43 - 8:45نەشت ئەتوانی بزانیت،
-
8:45 - 8:48هەموو ئەو کەسانەی خوێندبوومەوە لەسەریان
لەوێ بوون، -
8:48 - 8:49باشترینەکانی جیهان.
-
8:49 - 8:52ئەو ڕۆژە لەوانەیە پەنجا خاوەن مەدالیا
لەو ژوورەیا بووبێتن. -
8:52 - 8:56هەستم کرد زۆر بچووک بم و کەوتمەوە ناو
تەڵەی بەراوردکردنی خۆم. -
8:58 - 9:01ئەمزانی تێکڕاکانم کە خەریکی
هەوڵدان بووم بۆی لەکاتی ڕاهێنانەکانمدا -
9:01 - 9:04٩٠ چرکە بۆ هەر میلێک کەمتر بوو
لە هی ئەوەی ئەوان. -
9:05 - 9:08ڕاهێنەرەکەش لەوێ تەنیا کەس بوو
کە من بمناسیایە، و -
9:08 - 9:12سەیری کردم و هەستی بە شتێک کرد و
پێموابێت هەستی بە دڵەڕاوکێکەم کرد، و -
9:12 - 9:16بانگێشتی کردم بۆ ئەوەی
خواردن بخۆم لەگەڵ تیمەکەی. و -
9:17 - 9:20بەوەش دڵەڕاوکێکەم ڕەوییەوە.
-
9:20 - 9:24خێرا درکم بەوە کرد کە ئەوان
گرنگی بە تێکڕاکەم نایەن و -
9:24 - 9:26هی خۆشیان لەبیرکردووە.
-
9:26 - 9:28ئەو ڕۆژەی دواتر،
-
9:28 - 9:31پێشبڕکێکەم ٤٥ خولەک دوای کەسی
براوە تەواوکرد. -
9:31 - 9:34بەڵام کە ئەڕۆشتمەوە، ئەو هاوڕێ نوێیانە،
کە ئەمڕۆ زۆر نزیکن لێمەوە، -
9:34 - 9:36داوایان لێکردم هەر بەردەوام بم و
-
9:36 - 9:40بەشداری بکەم لە کێبڕکێ و
پێشبڕکێ جیاوازەکان. -
9:41 - 9:45بۆیە ئەوەم کرد کە ئەمزانی.
چوومەوە ماڵەوە و سەرقاڵ بووم. -
9:45 - 9:48ئێستا، وەک ئەتوانن بیهێننە بەر چاوتان،
لەسەر کورسی تایەدار بوون چۆنە، -
9:48 - 9:50ئینجا ئەگەر ڕاهێنانکردن بێت بۆ ماراسۆن
لەسەر کورسی تایەدار، -
9:50 - 9:51کارێکی زۆر تەنیایانەیە.
-
9:51 - 9:53کۆمەڵێک هاوڕێی سەرسوڕهێنەرم هەیە
-
9:53 - 9:57کە لەگەڵما پاسکیل سواری ئەکەن و
خێراییەکەم دیاری ئەکەن و یارمەتیم ئەیەن. -
9:57 - 9:59بەڵام لە کۆتاییا، هەفتەی پێنج بۆ شەش ڕۆژە،
-
9:59 - 10:03پەنجا بۆ شەست میل هەوڵدانە، و
کاتێکی زۆرە بەتەنیا. -
10:03 - 10:05بۆ بەشێکی زۆریشی،
-
10:05 - 10:08هیچ شتێکی وات نییە پشتی پێ ببەستی
جگە لە خۆت لەو کاتانەیا. -
10:08 - 10:11تێکڕای خۆمە، و هەوڵ ئەیەم
وردە وردە باشتر بم. -
10:13 - 10:15ئەم پایزە بۆ جاری سێیەم
لە چیکاگۆ بووم. -
10:15 - 10:17حەوتەم ماراسۆنم بوو، و
-
10:17 - 10:19هەروەک چۆن دوای ساڵی یەکەم
ئەگەڕێیتەوە کۆلێژ، -
10:20 - 10:22چاوەڕێی ئەوە ئەکەیت هاوڕێکانت ببینیتەوە و
-
10:22 - 10:25بەپەرۆشیت بۆ ئەوەی دووبارە
بچیتەوە ناو چالاکییەکان. -
10:25 - 10:29ئامادەی هەمان کۆبوونەوەی پێش پێشبڕکێ و
هەمان خوانی پێش پێشبڕکێ بووم و -
10:29 - 10:30هاوڕێکانم بینییەوە.
-
10:30 - 10:32ڕیز بووین بۆ پێشبڕکێکە، و
-
10:32 - 10:34هەر لەسەرەتاوە
تێکڕاکەم هاتە ناوەوە، و -
10:34 - 10:37زۆری پێنەچوو بە هەندێک
لەو هاوڕێیانە گەشتمەوە و -
10:37 - 10:39توانیم بگەمە خێرایی ئەوان و
ململانێ بکەم. -
10:39 - 10:41بەڵام زۆری پێنەچوو پووکامەوە.
-
10:43 - 10:45لەخۆوە ڕووی یا، و
دووبارە خۆم بەتەنیا بینییەوە -
10:45 - 10:51هیچ شتێکم نەبوو پشتی پێ ببەستم
جگە لەوەی زۆرم هەوڵ بۆ ئەیا. -
10:52 - 10:54بەڵام لە نیوەی ڕێگاکەیا
ڕوومان کردە باکە، و -
10:54 - 10:56تێکڕاکەی من بوو بە خاڵێکی بەهێز بۆم، و
-
10:56 - 10:59زۆری پێنەچوو هەندێک
لەو هاوڕێیانەم گرتەوە و -
10:59 - 11:01هەمویان تێپەڕاند بۆ کۆتایی.
-
11:01 - 11:04هەرچەنە ئەو ڕۆژە هیچ تۆمارێکی
کەسیم دیاری نەکردبوو، -
11:04 - 11:07بۆ هەر میلێک سی چرکە خێراتر بووم
وەک لە جارەکانی پێشترم لە چیکاگۆ و -
11:09 - 11:11بەوە زیاتر بەپەرۆش بووم.
-
11:13 - 11:16کەواتە ئەمەش منم. ئەمە تێکڕاکەمە.
-
11:18 - 11:21حەفتا و پێنج ڕۆژی تر لەمڕۆوە،
بۆ جاری دووەمم لە بۆستن ئەبم. -
11:22 - 11:24زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوە.
-
11:24 - 11:28بەڵام ئەوەتان بیر بێت،
ئەمە تەنیا بۆ پێشبڕکێ نییە. -
11:28 - 11:32هەموو ڕۆژێک هەوڵێکی زۆر ئەیەم
بۆ ئەوەی لە چەندین ڕووەوە باشتر بم، -
11:32 - 11:37باوکێکی باشتر، مێردێکی باشتر،
ڕاهێنەرێک، هاوتیمێک، هاوڕێیەک، کەسێکی باشتر. -
11:38 - 11:41بەڵێنیشتان پێئەیەم، هەرچەنە
ئەوەی لێرە ئەیبینن زۆر دیارە -
11:41 - 11:43لەڕووی ململانێکانی ڕووبەڕووی بوومەوە،
-
11:43 - 11:46هەمووان لێرە شتێکیان هەیە
کە شەڕی لەگەڵ ئەکەن، و -
11:46 - 11:47لەوانەیە دیار بێت،
لەوانەشە دیار نەبێت، -
11:48 - 11:51بەڵام تکایە، هەندێک کات وەرگرن و
لەجیاتی خەڵکی تر تیشک بخەنە سەر خۆتان، و -
11:51 - 11:53گرەو ئەکەم ئەتوانن
ئەو ململانێیانە بەرنەوە و -
11:53 - 11:56ئەتوانن دەستکەن بە گەشتن
بە زۆر شتی مەزن. -
11:56 - 11:58زۆر سوپاس.
-
11:58 - 12:00(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆ زاڵبوون بەسەر ململانێکان، چیتر خۆت بە کەسانی تر بەراورد مەکە
- Speaker:
- دیان فێرنێس
- Description:
-
دیان فێرنسی وەرزشەوانی کورسی تایەدار دەڵێت کاتێک ئەوەستیت لە بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر، ئەتوانی زۆر شتی مەزن بەدەست بێنیت. باسی ئەکات کە چۆن دوای لەدەستدانی قاچەکانی لە ڕووداوێکا، بیرکردنەوەیەکی بەهێزی نوێی دۆزیوەتەوە کە تیشکی خستۆتە سەر پێناسەکردنەوەی "تێکڕای کەسی" و کەم کەم باشتربوون.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:14
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for To overcome challenges, stop comparing yourself to others | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for To overcome challenges, stop comparing yourself to others | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for To overcome challenges, stop comparing yourself to others | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for To overcome challenges, stop comparing yourself to others |