Return to Video

٣ وانە دەربارەى دەست پێكردنى جوڵەى خۆپاراستنێكى پێشەنگ.

  • 0:01 - 0:06
    چيڕۆكەكەم لە ٤ى پوشپەڕى ١٩٩٢ دەستيپێكرد،
  • 0:06 - 0:08
    ئەو ڕۆژەى دايكم دواى
    هاوڕێ خۆشەويستەكەى كەوت
  • 0:08 - 0:10
    لە ميسڕەوە بۆ نيونۆڕك.
  • 0:10 - 0:13
    كاتێك ياريە ئاگرينەكان
    لە پشتى ئاسۆوە دەتەقێنرايەوە،
  • 0:13 - 0:16
    باوكم بە گاڵتەوە سەيرى دايكمى كرد و گووتى،
  • 0:16 - 0:17
    "سەيركە، خۆشەويستم،
  • 0:18 - 0:20
    ئەمريكيەكان ئاهەنگ بۆ هاتنتان دەگێڕن."
  • 0:20 - 0:22
    (پێدەكەنين)
  • 0:22 - 0:25
    بەداخەوە،
    زۆر هەستم بە ئاهەنگ گێڕانەكە نەكرد
  • 0:25 - 0:29
    كاتێك گەورەبووم، من و دايكم
    بەناو هەرێمى كوينز دەڕۆيشتين
  • 0:29 - 0:31
    بەرەو شەقامەكانى شارى نيويۆڕك،
  • 0:31 - 0:34
    و دايكم بە جلە پان
    و درێژە باڵا پۆشەكەيەوە
  • 0:34 - 0:37
    دەستى لەسەر پەنجە بچووكەكانم ڕادەكێشا
  • 0:37 - 0:40
    دژى ئەو لێدوانانە وەستا
    كە ڕووبەڕووى دەبوونەوە وەك،
  • 0:40 - 0:43
    "بگەڕێوە ئەو شوێنەى كە لێوەى هاتى، "
  • 0:43 - 0:44
    "فێرى ئينگليزى ببە،"
  • 0:44 - 0:46
    "كۆچبەرى گەمژە."
  • 0:46 - 0:50
    ئامانجى لەو قسانە بۆ ئەوە بوون
    هەست بە نادڵنيايى و نا متمانەيى بكەين،
  • 0:50 - 0:53
    لە دراوسێكامان و لە پێستى خۆمان.
  • 0:54 - 0:55
    بەڵام ئەوانە ئەم شەقامانە بوون
  • 0:55 - 0:58
    كە وايلێكردم عاشقى نيويۆڕك ببم.
  • 0:58 - 1:01
    كوينز يەكێكە لە شوێنە جيوازەكانى جيهان،
  • 1:01 - 1:05
    هميشە بە چيڕۆكى جيوازى
    خێزانەكانەوە دەسپێدەكات
  • 1:05 - 1:08
    لەكەڵ شتێك لە نێوان
    سێ بۆ ١٥ دۆلار لە گيرفاندا،
  • 1:08 - 1:11
    و گەشتێك بە دەريايەكى گەورەدا
  • 1:11 - 1:12
    و فێڵ كردن
  • 1:12 - 1:16
    بۆ بنياتنانى نيشتەجێبوون بۆ خێزانەكانيان
    لە باڵەخانەى قەرەباڵغ و داڕوخاو.
  • 1:16 - 1:19
    هەروەها ئەوانە هەمان خێزان بوون
  • 1:19 - 1:23
    كە زۆر هەوڵياندا بۆ دڵنيابوون
    لەوەى كۆمەڵگاكەمان پارێزراوە --
  • 1:23 - 1:25
    بۆيە ئێمەى منداڵانى كۆچبەر،
  • 1:25 - 1:28
    با لە ناسنامەكانماندا هەست
    بە پيشتيوانى و خۆشەويستى بكەين.
  • 1:28 - 1:30
    بەڵام زۆرجار
    ئافرەتەكان ئەو كارەيان دەكرد.
  • 1:30 - 1:32
    و ئەم ئافرەتانە هۆكارن،
  • 1:32 - 1:35
    سەرەڕاى ئەو وتانەش
    كە دايكم ڕووبەڕوويان بۆوە،
  • 1:35 - 1:37
    و بەنەبوراوەيى مايەوە.
  • 1:38 - 1:40
    ئەو ئافرەتانەش
    لە ئافرەتە هەرە بەهێزەكان بوون
  • 1:40 - 1:43
    كە لە هەموو ژيانم بينيوومە.
  • 1:43 - 1:46
    مەبەستم، ئەوان تۆڕى
    كۆمەڵايەتيان بۆ هەموو شتێك هەبوو.
  • 1:46 - 1:49
    خولانەوەيان هەبوو
    بۆ سەيركردنى منداڵەكانيان،
  • 1:49 - 1:51
    بۆ پاراستنى پارە زيادەكانيان،
  • 1:51 - 1:53
    بۆ هەڵكردنى ئاهەنگى سەماى ورگ
  • 1:53 - 1:55
    و لەبەر كردنى قورئانى پيرۆز
    و فێربوونى ئينگليزى.
  • 1:55 - 1:58
    و زێڕى بچووكيان كۆ دەكردەوە
  • 1:58 - 2:00
    بۆ دابين كردنى مزگەوتى ناوخۆيى.
  • 2:01 - 2:03
    هەروەها هەوان ئەو ئافرەتانە بوون،
  • 2:03 - 2:05
    كاتێك بڕيارمدا ببم بە باڵاپۆش،
  • 2:05 - 2:07
    پشگيريان كردم.
  • 2:07 - 2:09
    هەروەها كاتێك بەخۆشيەوە بوومە موسوڵمان،
  • 2:09 - 2:15
    هەميشە وام دادەنا سوپايەكى باكوورى
    ئەفريقام هەيە، لێبووردنيان لێنەكراەى
  • 2:15 - 2:16
    كە پارێزگاريم لێ دەكەن.
  • 2:17 - 2:19
    هەموو بەيانيەم كاتژمێر ٣،
  • 2:19 - 2:21
    لە خەو هەڵدەستام
    و لەبەردەم ئاوێنەكە دەوەستام،
  • 2:21 - 2:24
    سەرم بە قوماشێكى ئاوڕيشمى جوان بپێچم،
  • 2:24 - 2:27
    بەو شێوەيەى دايكم و داپيرم ئەنجاميان دەدا.
  • 2:27 - 2:30
    ڕۆژێك لە هاوينى٢٠٠٩،
  • 2:30 - 2:32
    بۆ پياسە كردن چوومە شەقامەكانى نيويۆڕك
  • 2:32 - 2:35
    وەك خۆبەخشێك لە ڕێگە بووم
    بۆ ڕێكخراوى تتوندووتيژى خێزانى
  • 2:35 - 2:38
    لە لايەن ئافرەتێكى ئەو شارەوە دەستى پێكرد.
  • 2:38 - 2:42
    ئەوەم لەبيرە لەو ساتەدا زۆر
    بەتووندى لەپشتى سەرمەوە هەستم پێكرد.
  • 2:42 - 2:44
    پاشان يەكێك گرتمى و ڕايكێشام،
  • 2:44 - 2:47
    هەوڵياندا سەرپۆشەكەم لەسەر لاببەن.
  • 2:47 - 2:50
    ڕووم لە پياوێكى باڵا بەرزىى شان درێژ كرد،
  • 2:50 - 2:52
    چاوەكانى ڕقێكى پاكيان هەبوو.
  • 2:53 - 2:54
    تێكۆشام و بەرەنگاريان بومەوە،
  • 2:54 - 2:57
    و لەكۆتايدا توانيم دەربتزم ببێت،
  • 2:57 - 3:01
    لە گەرماوى ڕێكخراوەكەدا گريام و گريام.
  • 3:01 - 3:04
    بە خۆمم دەگوت،
  • 3:04 - 3:06
    "بۆچى ڕقى لێم دەبێتەوە؟
  • 3:06 - 3:07
    تەنانەت من ناناسێت."
  • 3:08 - 3:11
    ڕق دژ بە مسوڵمانان لە ئەمريكا
  • 3:11 - 3:15
    لە دواى ٩ا١١ لە سەدا ١٦٠٠ بەرزبۆوە،
  • 3:15 - 3:17
    يەك لە چوارى ئافرەت لە ئەمريكا
  • 3:18 - 3:20
    بەدەست توندووتيژى ڕەگەزيەوە دەناڵێنێت.
  • 3:20 - 3:22
    لەوانەيە بەم شێوەيە نەبێت،
  • 3:22 - 3:24
    بەڵام ئيسلامۆفيا و توندوتيژى دژى موسڵمانان
  • 3:24 - 3:26
    شێوەى توندووتيژى ڕەگەزيە،
  • 3:26 - 3:30
    پەيوەستە بە سەرهەڵدانى
    ئافرەتانى موسڵمان بە باڵاپۆشى.
  • 3:30 - 3:32
    ئەگەر بەتەنيا نەبام،
  • 3:32 - 3:34
    ئەمە منى دەترساند.
  • 3:34 - 3:36
    واى لێكردم شتێك بكەم.
  • 3:36 - 3:39
    واى لێكردم بڕۆمە دەرەو
    و دڵنيا ببم كەس خۆشى ناوێى،
  • 3:39 - 3:42
    هيچ ئافرەتێك
    لە پێستى خۆيدا هەست بە ترس ناكات.
  • 3:44 - 3:47
    بۆيە دەستم كرد بە بيركردنەوە
    كە چۆن ژنانى گەڕەكەكەم
  • 3:47 - 3:50
    كە بتوانن كۆمەڵگايەك بۆخۆيان دروست بكەن،
  • 3:50 - 3:53
    و چۆن سەرچاوە زۆر بچووكەكانيان بەكاردەهێنن
  • 3:53 - 3:55
    بۆ ئەوەى بەڕاستى شتێك پێشكەش بكەن.
  • 3:55 - 3:58
    و خەريكە بير لەوە دەكەمەوە
    كە من دەبێت چى پێشكەش بكەم
  • 3:58 - 4:00
    بۆ دابينكردنى ئاسايش و هێز بۆ ژنان.
  • 4:00 - 4:02
    لەكاتى ئەو گەشتەدا،
  • 4:02 - 4:03
    چەند شتێك فێر بووم،
  • 4:03 - 4:07
    دەمەوێت ئەمڕۆ هەندێك لەم وانانە
    لەگەڵ ئێوە هاوبەشى پێبكەم،
  • 4:07 - 4:09
    وانەى يەكەم:
  • 4:09 - 4:11
    بەوە دەست پێبكە كە دەزانيت.
  • 4:11 - 4:14
    لەو كاتەدا فێرى كاراتى شووتەكان بووم،
  • 4:14 - 4:15
    لەوكاتەوەى بەبيرم دێت،
  • 4:16 - 4:17
    پشتێنە ڕەشەكەم پێ بوو.
  • 4:18 - 4:20
    بەڵێ. بۆيە بيرم كردەوە -- كتوپڕ.
  • 4:20 - 4:21
    (پێكەنين)
  • 4:21 - 4:24
    پێموابوو لەوانەيە
    بڕۆمە دەرەوە لەناو گەڕەكەكەم
  • 4:24 - 4:26
    و كچانى گەنج فێرى خۆپاراستن بكەين.
  • 4:26 - 4:28
    بۆيە هاتمە دەرەوە و لە دەرگايەكانم دا،
  • 4:28 - 4:31
    و لەگەڵ سەركردەكانى كۆمەڵگا
    و باوك و ئافرەتانى گەنج چسەم كرد،
  • 4:31 - 4:35
    و لە كۆتايدا توانيم كە سەكۆيەكى
    ناوەندى كۆممەڵگاى ئازاد بپارێزم
  • 4:35 - 4:38
    بۆ ئەوە ژمارەيەكى زۆر لە ئافرەتانى
    گەنج قايل بكەم لە پۆلەكەم ئامادەبن.
  • 4:38 - 4:41
    كارەكە سەركەوتوو بوو،
  • 4:41 - 4:43
    چونكە كاتێك بيرۆكەكەم بۆ هات،
  • 4:43 - 4:45
    زۆربەى وەڵامەكان ئەوە بوون،
  • 4:45 - 4:46
    "ڕاستە، جوانە،
  • 4:46 - 4:50
    ئەو كچە سەرپۆشە
    ٥ ئنج درێژە كاراتى دەزانێت.
  • 4:50 - 4:51
    جوانە"
  • 4:51 - 4:56
    بەڵام لە ڕاستيدا، بوومە بەڕێز مياگى
    لە گەڕەگى كوينزى شارى نيويۆڕك
  • 4:56 - 4:58
    لە تەمەنى ١٦ ساڵى،
  • 4:58 - 5:03
    لە ناوەندى كۆمەڵگاكەدا
    دەستم بەفێركردنى ١٣ ئافرەتى گەنج كرد
  • 5:03 - 5:04
    بەرگرى لە خۆ كردن.
  • 5:04 - 5:06
    لەگەڵ هەر جوڵەيەكى بەرگرى لە خۆ كردن،
  • 5:06 - 5:09
    لە م هاوينە لە ماوەى هەشت جاردا،
  • 5:09 - 5:11
    دەستمان كرد بە تێگەشتن لە هێزى جەستەمان،
  • 5:11 - 5:14
    و دەستمان بە هاوبەشى
    كردنى ئەزموونەكانمان كرد
  • 5:14 - 5:15
    دەربارەى ناسنامەكانمان.
  • 5:15 - 5:19
    لەو كاتەدا دۆزراوەى سەرسوڕهێنەر هەبوو،
  • 5:19 - 5:21
    و هەندێكجار فرمێسكمان دەڕژاند،
  • 5:21 - 5:22
    بەڵام زۆرجاريش پێكەنين هەبوو،
  • 5:22 - 5:26
    ئەو هاوينەم لەگەڵ ئەو
    ڕێكخراوە جوانەى ژنان تەواو كرد،
  • 5:26 - 5:29
    لە پێستى خمدا هەستم بەسەلامەتى دەكرد.
  • 5:29 - 5:32
    و ئەو ئافرەتانە بوون
    كە بەردەوام بوون لە فێركردن.
  • 5:32 - 5:35
    هەرگيز بيرم نەدەكردەوە بەردەوام ببم،
    بەڵام ئێمە هەر وانەمان دەگووتەوە.
  • 5:35 - 5:38
    ئەمڕۆش دواى ٩ ساڵ و ١٧ شار،
  • 5:38 - 5:40
    ١٢ وڵات و ٧٦٠ خول
  • 5:40 - 5:44
    و هەزاران كچ و ئافرەت دواتر،
  • 5:44 - 5:45
    هەتاوەكو ئێستاش وانە دەڵێمەوە.
  • 5:45 - 5:47
    هەروەها وەك خولى خۆپاراستن دەستى پێكرد
  • 5:47 - 5:50
    لە بنەماى ناوەندى كۆمەڵەكەدا
  • 5:50 - 5:53
    ئێستا ڕێخراوێكى بزوتنەوەى نێودەوڵەتيە
  • 5:53 - 5:57
    تيشك دەخاتە ەسەر دابينكردنى
    سەلامەتى و هێز بۆ ئافرەتانى دەورى جيهان:
  • 5:57 - 5:58
    مەليكە.
  • 5:58 - 6:04
    (چەپڵەڕێزان)
  • 6:04 - 6:07
    ئێستتا وانەى دووەم:
  • 6:07 - 6:08
    بەوە دەست پێبكە كە دەيزانيت.
  • 6:10 - 6:12
    زۆرجار دەكرێت زۆر سەرنج ڕاكێش بێت،
  • 6:12 - 6:14
    بەتايبەتى ئەگەر شارەزابيت لە شتێكك
  • 6:14 - 6:16
    و بتەوێت كاريگەريت هەبێت،
  • 6:16 - 6:19
    و كۆمەڵگا وا بير دەكەنەوە
    ڕەچەتەى جادوويت هەيە.
  • 6:19 - 6:21
    بەڵام زوو فێر بووم
  • 6:21 - 6:26
    وەك جارێك فەيلەسوفى
    گەورە كندريك لامار گووتى،
  • 6:26 - 6:29
    زۆر گرينكە بێ فيز بيت و دانيشيت.
  • 6:30 - 6:33
    كەواتە لە بنەڕەتەوە، لە تەمەنى ١٥ ساڵيدا،
  • 6:33 - 6:37
    تاكە كۆمەڵە كە كارى لەگەڵ دەكەم
  • 6:37 - 6:39
    كچە ١٤ ساڵانەكانى گەڕەكەى خۆمن،
  • 6:39 - 6:41
    ئەوەش بەهۆى ئەوەيە من هاوڕێيانم.
  • 6:41 - 6:44
    ئەگينا نەمدەزانى منداڵى بوون چۆنە
  • 6:44 - 6:46
    بۆ كۆچبەرانى بەنگالى لە بڕۆكلين
  • 6:46 - 6:48
    يان سەنگالى بيت لە بڕۆنكس.
  • 6:48 - 6:52
    ئە ئافرەتانەم دەناسى كە
    پەيوەنديان بە كۆمەڵەكەوە هەبوو،
  • 6:52 - 6:55
    زۆر خۆش بوو كە چۆن پێشتر هەيانبوو
  • 6:55 - 6:58
    ئەو چينانەى متمانە و هۆشيارى
    و پەيوەنديان لەگەڵ كۆمەڵگا هەيە.
  • 6:58 - 7:01
    وەك دايكم و ئافرەتەكانى گەڕەكەكەى،
  • 7:01 - 7:04
    ئەم تۆڕە كۆمەڵايەتييە بەهێزانەيان هەبوو،
  • 7:04 - 7:06
    ئەمە دەربارەى دابينكردنى تواناكانيان بوو
  • 7:06 - 7:09
    و باوەڕ بە ئافرەتى تر بۆ سەلامەتى بكەن.
  • 7:10 - 7:12
    هەرچەندە من مامۆستاى خۆپارێزى بووم،
  • 7:12 - 7:14
    نەمتوانى بێمە ناو كۆمەڵگا
  • 7:14 - 7:16
    پێناسەى سەلامەتى بۆ هەر ئافرەتێك بكەم
  • 7:16 - 7:18
    كە بەشێك لە كۆمەڵگاكەم نين.
  • 7:19 - 7:22
    لەبەر ئەوەى تۆڕەكەمان فراوان بوو،
  • 7:22 - 7:24
    دركم پێكرد بەرگرى
    لە خۆكردن تەنها جەستەيى نييە.
  • 7:24 - 7:26
    لەڕاستيدا كارێكى سۆزداريە.
  • 7:26 - 7:30
    مەبەستم، ٦٠ خولەك پۆلمان بۆ
    خۆپاراستن تەرخان كردبوو،
  • 7:30 - 7:34
    پاشان ٣٠ خولەك بۆ قسەكردن و چاكبوونەوە.
  • 7:34 - 7:35
    لەماوەى ئەو ٣٠ خولەكە،
  • 7:35 - 7:38
    بۆ دەست پێكردن ئافرەتان
    هاوبەشيان لەگەڵ پۆلەكە دەكرد
  • 7:38 - 7:41
    و ئەزموونى هەجۆر و تونووتيژى.
  • 7:41 - 7:44
    بۆ نموونە، جارێك لە يەكێك لەو ڕيزانەدا،
  • 7:44 - 7:47
    ژنێك لەسەر ڕاستى دەستى بە قسەكردن كرد
  • 7:47 - 7:51
    كە زياتر لە ٣٠ ساڵ لەناو
    پەيوەندى تووندوتيژى بووە،
  • 7:51 - 7:53
    ئەو يەكەم جار بوو ئەوە ئاشكرا بكات
  • 7:54 - 7:57
    چونكە ئێمە ئەو شوێنە
    پارێزراومان بۆ دروستكردووە.
  • 7:57 - 7:58
    كەواتە ئەوە كارێكى بەهێزە،
  • 7:58 - 8:02
    بەڵأم ئەوە كاتێك ڕوودەدات كە باوەڕمان
    بە پێناسە كردنى تواناى ژنان هەبێت
  • 8:02 - 8:05
    ئاسايش چۆنە و چۆن هێزيان بۆ دەردەكەوێت.
  • 8:06 - 8:08
    باشە، بۆ وانەى سێيەم --
  • 8:08 - 8:10
    ئەمە قورسترين شت بوو بۆ من --
  • 8:10 - 8:14
    گرينگترين شت لەم كارەدا
    ئەوەيە كە بەخۆشى دەشت پێبكەين.
  • 8:14 - 8:18
    كاتێك دەستم بە ئەنجامدانى ئەو كارە كرد
    وەڵامى هێرشێكر ڕقم دايەوە،
  • 8:18 - 8:21
    بۆيە هەستى بێ متمانەيى
    و نيگەرانيم شكست پێهێنا.
  • 8:21 - 8:23
    بەڕاستى دەترسام.
  • 8:23 - 8:26
    ئەوەش ماناى هەيە،
    چونكە ئەگەر هەنگاو بنێيتەوە،
  • 8:26 - 8:30
    و دەتوانيت ئەوە بهێنيتە پێش چاو زۆر
    لە ژنان لەم ژورەدا دەتوانن لەوە تێبگەن،
  • 8:30 - 8:32
    ئەم هەستە، هەستكردنە بە نائارامى
  • 8:32 - 8:34
    بەبەردەوامى بە ئێمە لكێنراوە.
  • 8:34 - 8:36
    مەبەستم، بيهێنە پێش چاوت:
  • 8:36 - 8:39
    شەو درەنگ بە ماڵدا بڕۆ،
    گوێت لە هەنگاوەكانى دواوەت بێت.
  • 8:40 - 8:44
    دەپرسيت ئايە دەبێت خێراتر
    بڕۆيت يان خاو ببيتەوە.
  • 8:44 - 8:47
    كليلەكان لە دەستەكانتدا بهێڵەوە
    بۆ بەكارهێنان لە دۆخى پێويست.
  • 8:47 - 8:51
    دەڵێن،"كاتێك دەچيتە ماڵەوە بۆم بنووسە
    دەمەوێت دڵنبابم كە سەلامەتيت."
  • 8:51 - 8:52
    مەبەستمان لەو وشانە.
  • 8:52 - 8:55
    دەترسين خواردنەوەكانمان لەسەر دابنێن.
  • 8:55 - 8:58
    دەترسن لە كۆبوونەوەى زۆر
    يان كەم قسە بكەين.
  • 8:58 - 9:03
    بپهێنە پێش چاوت، كە ئافرەت بيت
    ڕەش و ڕەگەزگۆڕ و هاوڕەگەز بازو لاتينى
  • 9:03 - 9:06
    و هەژار و كۆچبەربيت
    بەبێ بەڵگەنامەى فەرمى،
  • 9:06 - 9:09
    تەنها دەتوانيت بىهێنيتە پێش چاوت
    كە ئەم كارە چەند قورسە،
  • 9:09 - 9:12
    بەتايبەتى لە چوارچێوەى
    سەلامەتى كەسيەتيدا.
  • 9:13 - 9:15
    بەڵام كاتێك هەنگاوێكم نا بۆ بيركردنەوە
  • 9:15 - 9:17
    لەبەر ئەوەى دەستم بەم كارە كرد،
  • 9:17 - 9:21
    خەريكە بۆم دەردەكەوێت بەهۆى
    ئەو خۆشەويستيەيە كە بۆم هەبوو
  • 9:21 - 9:22
    بۆ ئافرەتانى كۆمەڵگاكەم.
  • 9:22 - 9:25
    بەو شێوەيە بينيم كە ئەوان دەيبينن،
  • 9:25 - 9:27
    و توانا بۆ يەكتر دروست بكەن،
  • 9:27 - 9:29
    ئەوە هانيدام بەردەوامبم
    لە ئەنجامدانى كارەكە
  • 9:29 - 9:31
    ڕۆژ لەدواى ڕۆژ.
  • 9:31 - 9:34
    بۆيە تۆ لە چادرگەى پەنابەريبيت لە ئوردن
  • 9:34 - 9:36
    يان لە سەنتەرى كۆمەڵگاى دالاسى لە تەكساس
  • 9:36 - 9:39
    يان لە ئەفيسى كۆمپانياى سليكۆن قالى بيت،
  • 9:39 - 9:42
    ژنان بە جزانى و دڵڕفێنيەوە
    چاويان بەيەك دەكەوێت
  • 9:42 - 9:44
    پێكەوە بنياتيان دەنا و پشگيريان لێك دەكرد
  • 9:44 - 9:46
    بەو ڕێگەيانەى شارستانيەتيان گۆڕيوە
  • 9:46 - 9:48
    بۆ ئەوەى ژنان بەهێز بكەن
    و سەلامەتيان بۆ دابين بكەن.
  • 9:48 - 9:50
    بەم شێوەيە گۆڕانكاريەكە ڕويدا.
  • 9:50 - 9:53
    لە ڕێگەى ئەو پەيوەنديانەى
    پێكەوە دروستمان كرد.
  • 9:53 - 9:55
    لەبەر ئەوە تەنها خۆپارستن فێرر ناكەين،
  • 9:55 - 9:57
    بەڵكۆ سەما و ئاهەنگ دەكەين
  • 9:57 - 9:58
    و ميواندارى هاوبەشەكان دەكەين
  • 9:58 - 10:00
    و تێبينى خۆشەويستى بۆ يەكترى دەنووسين
  • 10:00 - 10:02
    بەيەكەوە گۆرانى دەڵێين.
  • 10:02 - 10:04
    ئەمە بەتەواوى هاوڕێيەتيەو،
  • 10:04 - 10:06
    ئەمەش زۆر خۆشە.
  • 10:06 - 10:08
    دواين شت كە دەمەوێت لەگەڵتانى جێبهێڵم
  • 10:08 - 10:14
    ئەوەيە كە دەرەنجامى فێركردنى
    بنەرەتى خۆپاراستن ئەو هەموو ساڵە
  • 10:14 - 10:18
    لە ڕاستيدا من ئافرەتانم ناوێت،
    من ڕۆحى جەڵەيى خۆپاراستنم دەوێت،
  • 10:18 - 10:21
    بڕۆنە دەرەوە و ئەو
    هەنگاوانەى خۆپارێزيە بەكاربهێنن.
  • 10:21 - 10:26
    نامەوێت هيچ ئافرەتێك دووچارى
    تووندوتيژى لە هەر بارودۆخێك بكرێت.
  • 10:26 - 10:28
    بەڵام بۆ ئەوەى ئەمە ڕووبدات،
  • 10:28 - 10:30
    بۆ ئەوەى تووندوتيژى نەبێت،
  • 10:30 - 10:32
    بۆ ئەوەى توندووتيژى ڕوونەدات،
  • 10:32 - 10:33
    سيستەم و كلتورەكان
  • 10:34 - 10:37
    ڕێگە دەدات ئەم
    توندووتيژيە سەرەتا بوەستێت.
  • 10:37 - 10:41
    و بۆ ئەوەى ئەمە ڕووبدات،
    پێويستمان بە يارمەتى هەموو كەسێكە.
  • 10:41 - 10:44
    ڕەچەتەى نهێنى خۆم پێدان،
  • 10:44 - 10:45
    ئێستا ئەمە لەسەر خۆتانە.
  • 10:45 - 10:49
    بەوە دەستپێبكە كە دەيزانيت،
    لەگەڵ ئەوە دەستپێبكە كەدەتناسێت
  • 10:49 - 10:52
    بەخۆشە دەست پێبكە،
    بەڵام تەنها دەست پێبكە.
  • 10:52 - 10:53
    زۆر سوپاستان دەكەم.
  • 10:53 - 10:59
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
٣ وانە دەربارەى دەست پێكردنى جوڵەى خۆپاراستنێكى پێشەنگ.
Speaker:
ڕەنا عەبدوالحميد
Description:

لە تەمەنى ١٦ ساڵى ڕەنا عەبدوالحميد دەستى بە فێركردنى خۆپارێزى بۆ ئافرەتان و كچانى كۆمەڵگاكەى كرد. بەتەواوى دواى ١٠ ساڵ، بەشەكانى كۆمەڵگايەكە فراوان بوون بۆ مەليكە: تۆڕێكى جيهانى و گشتى كە سەلامەتى و هێز و هاودەستى بۆ هەموو ژنان دروست دەكات. چۆن كردى؟ عەبدولحەميد هاوبەشى سێ پێكهاتە بۆ دروستكردنى جوڵيەيەك لە زەوى دەكات.

https://amara.org/en/videos/Q5QSkQYqb4xi/info/3-lessons-on-starting-a-movement-from-a-self-defense-trailblazer/

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:20

Kurdish (Central) subtitles

Revisions