.له هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئهمهی لێوە فێربووم
-
0:01 - 0:04قەت لەو باوەڕەدا نەبووم
-
0:04 - 0:07کە خۆتەقێنەرەوەیەکی خۆکوژی ١٩ ساڵان
-
0:08 - 0:11بتوانێت فێری وانەیەکی
ئەوەندە بەنرخم بکات. -
0:13 - 0:14بەڵام توانی.
-
0:15 - 0:19فێری کردم هیچ تێڕوانینێک
-
0:19 - 0:22بۆ هیچ کەسێک دانەنێم کە نایناسم.
-
0:24 - 0:29بەیانییەکی پێنج شەممەی تەمموزی ٢٠٠٥،
-
0:29 - 0:32من و خۆتەقێنەرەوەکە، بێئاگایانە،
-
0:32 - 0:36سواری هەڵگرێکی هەمان شەمەندەفەر
بووین لە هەمان کاتدا، -
0:36 - 0:41تەنیا، چەند پێیەک لە یەکترەوە دووربووین،
-
0:42 - 0:43من نەمبینی.
-
0:44 - 0:46ڕاستییەکەی، کەسم نەبینی.
-
0:46 - 0:49وەک ئەزانن زۆربەی کات
سەیری کەس ناکەیت. -
0:49 - 0:52بەڵام پێموابێت ئەو منی بینی.
-
0:53 - 0:56پێموابێت سەیری هەموومانی کرد،
-
0:57 - 1:01کاتێک دەستی ئەهێنا بەسەر
سویچی خۆتەقاندنەوەکەدا. -
1:02 - 1:07زۆرجار بیرم ئەکردەوە: ئەبێ
بیری لەچی کردبێتەوە؟ -
1:07 - 1:10بەتایبەتی لەو دوایین چرکانەدا.
-
1:13 - 1:15ئەزانم شتێکی کەسی نەبووە بەرامبەرمان.
-
1:15 - 1:19بۆ ئەوە نەهاتووە تا من،
جیڵ هیکس بکوژێت. -
1:19 - 1:21مەبەستم ئەوەیە -- ئەو منی نەئەناسی.
-
1:22 - 1:23نەخێر.
-
1:24 - 1:27لهبری ئهوه، نیشانهو دیاریکردنێکی
-
1:27 - 1:31نایاسایی و نهخوازراوی پێدام.
-
1:32 - 1:36من بووم بە دووژمنەکە.
-
1:37 - 1:41بۆ ئەو، من "ئهوی دیکه" بووم،
-
1:41 - 1:44ئهوان"، که بهرامبهر"
به "ئێمه" دادهنرا. -
1:46 - 1:51"نیشانهکردنی ئێمه وهکو "دوژمن"
وای لێکرد ئێمه به مرۆڤ دانهنێت. -
1:52 - 1:54ڕێگەی پێدا پەنجە بنێت بە دووگمەکەدا.
-
1:55 - 1:58بە دیاریکراویش کەسی نەکردە ئامانج.
-
1:59 - 2:04بیست و شەش ژیانی بەنرخ بەتەنیا
لەسەر هەڵگرەکەی من کۆتاییان پێهێنرا، -
2:05 - 2:07منیش خەریکبوو ببم بە یەکێک لەوان.
-
2:09 - 2:12لەو کاتە کورتەدا کە پێویستە
بۆ هەناسەهەڵکێشان، -
2:12 - 2:15هەموومان نووقم کراینە ناو
تاریکییەکی زۆر قووڵەوە -
2:15 - 2:18کە ئەوەندەی نەمابوو هەستی
پێێبکرێت و دەستی لێبدرێت؛ -
2:18 - 2:22ئهوهی بیری لێ دهکهمهوه وهکو
ڕۆشتن بهناو قیردا وابوو. -
2:23 - 2:25نەمان ئەزانی کە ئێمە
دووژمنی کەسێکین. -
2:26 - 2:30،تهنها کۆمهڵه ڕێبوارێک بووین
چەند خوولەکێک پێش ئەوە، -
2:30 - 2:33ئەتەکیەتی ناو شەمەندەفەرمان
پەیڕەو دەکرد: -
2:33 - 2:35پەیوەندی ڕاستەوخۆی چاو
درووست مەکە، -
2:35 - 2:36قسەکردن نییە و
-
2:37 - 2:40هیچ گفتوگۆیەک ناکرێت.
-
2:42 - 2:45،بەڵام لە بەرپابوونی تاریکییەکەدا،
-
2:46 - 2:47خۆمان دەگەیاندە یەکتری.
-
2:48 - 2:50یارمەتی یەکترمان دەدا.
-
2:51 - 2:53ناوەکانی خۆمانمان دەوت،
-
2:53 - 2:55کهمێک وهک خوێندنهوهی ناوی لیستێک،
-
2:56 - 2:59چاوەڕێی وەڵامدانەوە بووین.
-
3:01 - 3:03"من جیڵم. ئەوەتام لێرەم.
-
3:05 - 3:06زیندووم.
-
3:08 - 3:09باشە."
-
3:12 - 3:13"من جیڵم
-
3:14 - 3:15لێرەم.
-
3:16 - 3:18زیندووم.
-
3:19 - 3:21باشە."
-
3:23 - 3:26ئالیسنم نەئەناسی.
-
3:26 - 3:31بەڵام هەموو چەند خوولەکێک
گوێم لە بانگکردنەکانی دەگرت. -
3:31 - 3:33ریچاردم نەدەناسی.
-
3:34 - 3:37بەڵام ئەوە گرنگ بوو
بەلامەوە کە ڕزگاری بووە. -
3:39 - 3:41هەموو ئەوەی هاوبەشم ئەکرد لەگەڵیان
-
3:41 - 3:42ناوی یەکەمی خۆم بوو.
-
3:43 - 3:44نەیاندەزانی
-
3:44 - 3:48کە من سەرۆکی بەش بووم
لە ئەنجوومەنی نەخشەدانان. -
3:49 - 3:53و ئەمەش جانتا خۆشەویستەکەمە،
-
3:53 - 3:55ئەویش ئەو بەیانییە ڕزگاری بوو.
-
3:56 - 4:00نەیاندەزانی کە جۆرناڵی تەلارسازی و
نەخشەسازی بڵاودەکەمەوە، -
4:00 - 4:04كه هاوڕێی کۆمەڵگای شاهانەی
هوونەرەکان بووم، -
4:04 - 4:05ڕەشپۆش بووم--
-
4:07 - 4:08ئێستاش وام--
-
4:09 - 4:11هەروەها چرووتم دەکێشا،
-
4:12 - 4:14بەس چیتر چرووت ناکێشم.
-
4:14 - 4:18بەدیار سەیرکردنی قسەکردنەکانی
تێدەوە جینم دەخواردەوە، -
4:18 - 4:25بێگومان، قەتیش لەو باوەڕەیا نەبووم
ڕۆژێک بێت لێرەیا بووەستم، -
4:26 - 4:28خۆم لەسەر قاچی دەستکرد ڕاگرم،
-
4:29 - 4:30قسە بکەم.
-
4:31 - 4:36ژنێکی ئوسترالی گەنج بووم
کە کاری نائاساییم دەکرد لە لەندەن. -
4:36 - 4:39ئامادەنەبووم بۆ کۆتایی هەموو ئەو شتانە.
-
4:41 - 4:44ئەوەنە سووربووم لەسەر مانەوە
-
4:44 - 4:49کە ملپێچەکەی خۆمم وەک تۆرنیکا
بەکارهێنا بۆ بەستنی سەری قاچەکانم و -
4:49 - 4:55هەموو شتێکم داخست بەڕووی خۆما و
هەموو کەسێکم لەبیرکرد، -
4:55 - 4:59بۆ ئەوەی تەرکیز بکەم، بۆ ئەوەی
گوێ لەخۆم بگرم، -
4:59 - 5:02بەتەنیا نهژادی خۆم
بتوانێت ڕێبەریم بکات. -
5:03 - 5:05ڕێژەی هەناسەدانی خۆمم نزمکردەوە.
-
5:06 - 5:08هەردوو ڕانمم بەرزکردەوە.
-
5:08 - 5:09بە ڕێکی وەستام و خۆم ڕاگرت و
-
5:09 - 5:13بەرەنگاری ویستی ناخی خۆم
دەبوومەوە بۆ چاوداخستن. -
5:15 - 5:18بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بەرگەم گرت،
-
5:19 - 5:23کاتژمێرێک تێڕوانین و بیرکردنەوە
لە تەواوی ژیانم -
5:23 - 5:25هەتا ئەم ساتە.
-
5:27 - 5:30لەوانەبوو پێویستی بکردایە زیاتر بکەم.
-
5:31 - 5:34لەوانەبوو بمتوانیایە
زیاتر بژیم، شتی زیاتر ببینم. -
5:34 - 5:39لەوانەبوو گرنگتر بێت زیاتر بچوومایە
بۆ ڕاکردن، بۆ سەماکردن، بۆ یۆگا. -
5:40 - 5:45بەڵام گرنگترین شت لام و ئەوەی
دایمە خەیاڵم لایبوو کارەکەم بوو. -
5:45 - 5:47بۆ ئەوە دەژیام ئیش بکەم.
-
5:48 - 5:51گرنگ بوو بەلامەوە کێم
-
5:51 - 5:52لەسەر كاتی ئیشهكهم.
-
5:54 - 5:57بەڵام لەو تونێلەیا
ئەوە هیچ گرنگ نەبوو. -
5:59 - 6:04ئەوکاتەی هەستم بە یەکەم بەرکەوتن کرد
-
6:04 - 6:06لەلایەن یەکێک لە ڕزگارکەرەکانمەوە،
-
6:06 - 6:09نەم ئەتوانی قسە بکەم،
-
6:09 - 6:14نەم ئەتوانی تەنانەت
وشەیەکی بچووکیش بڵێم، وەک "جیڵ." -
6:15 - 6:18لەشی خۆم بەدەستەوە یا بۆیان.
-
6:18 - 6:21هەموو ئەوەم کرد کە لە تواناما بوو، و
-
6:21 - 6:25ئیتر لەدەستی ئەواندا بووم.
-
6:27 - 6:28تێگەیشتم
-
6:29 - 6:35کە مرۆڤایەتی کێیە و چییە،
-
6:36 - 6:39کاتێک بۆ یەکەمجار ئەو
باجی ناسنامەیەم بینی -
6:39 - 6:42کە درابوو پێم کاتێک
داخڵ کرام بۆ نەخۆشخانە. -
6:42 - 6:44لەسەری نووسرابوو:
-
6:44 - 6:49"نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت"
-
6:51 - 6:55نەناسراوێک کە دەکرێت مێ بێت.
-
6:57 - 7:00ئەو چوار وشەیە دیاری بوون بۆم.
-
7:01 - 7:04ئەوەی بە ڕوونی پێیان وتم
-
7:04 - 7:07ئەوە بوو کە ژیانم ڕزگار کراوە،
-
7:07 - 7:10تەنیا لەبەر ئەوەی کە مرۆڤێکم.
-
7:11 - 7:15هیچ جۆرە جیاوازییەک گرنگ نەبوو
-
7:15 - 7:19بۆ ئەو قووربانیەی ڕزگارکەرەکان
ئامادەبوون بییەن بۆ ئەوەی بێن و -
7:20 - 7:22ژیانی من ڕزگارکەن،
-
7:22 - 7:25بۆ ئەوەی زۆرترین کەسی
نەناسراو ڕزگارکەن، -
7:25 - 7:28و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
-
7:28 - 7:33بۆ ئەوان گرنگ نەبوو،
دەوڵەمەند بووبێتم یان هەژار، -
7:33 - 7:35گرنگ نەبوو ڕەنگی پێستم چۆنە،
-
7:35 - 7:37گرنگ نەبوو ژنم یان پیاو،
-
7:37 - 7:39ئارەزووی سێکسیم چۆنە،
-
7:40 - 7:41دەنگم بە کێ یاوە،
-
7:41 - 7:43خوێندنم تەواو کردوە،
-
7:43 - 7:46باوەڕدارم یان بێباوەڕم.
-
7:47 - 7:49هیچ شتێک گرنگ نەبوو بەلایانەوە
-
7:49 - 7:54جگە لەوەی کە ژیانێکی بە نرخم.
-
7:56 - 7:59خۆم وەک ڕاستییەکی زیندووی ئەوە ئەبینم.
-
8:00 - 8:02من بەڵگەم
-
8:02 - 8:09لەسەر ئەوەی ڕێز و خۆشەویستی بێمەرج
نەک دەکرێت ژیانەکان ڕزگار بکات، -
8:09 - 8:12بەڵکو دەتوانێت ژیانەکانیش بگۆڕێت.
-
8:13 - 8:18ئەمە وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری من و یەکێک
لە ڕزگارکەرەکانمە، ئاندی، -
8:18 - 8:20ساڵی پار پێکەوە گرتمان.
-
8:20 - 8:23دە ساڵ دوای ڕووداوەکە، و
-
8:23 - 8:25ئێستاش لێرەیاین، باوەشمان کردووە بەیەکدا.
-
8:28 - 8:30لە ناو ئەو هەرایەدا،
-
8:30 - 8:33دەستم زۆر بە تووندی گیرابوو.
-
8:33 - 8:36بە نەرمی دەست هێنرا بە دەم و چاومدا.
-
8:37 - 8:39هەستم بە چی کرد؟
-
8:40 - 8:41هەستم بە خۆشەویستی کرد.
-
8:42 - 8:47ئەوەی ڕێگری کرد لەوەی دڵم پڕبێت
لە ڕق و ویستی تۆڵەسەندنەوە، -
8:47 - 8:50ئەوەی وایلێکردم بوێرانە بڵێم:
-
8:50 - 8:52ئەوەی کۆتایی بەمە دەهێنێت بۆم
-
8:54 - 8:55.خۆشەویستییە
-
8:57 - 8:59منیان خۆشەویست.
-
9:01 - 9:07لەو باوەڕەدام کە توانای شاردراوە
بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی فراوان -
9:08 - 9:09لە ڕادە بەدەر گەورەیە
-
9:09 - 9:12چونکە ئەزانم کە چی لە تواناماندایە.
-
9:12 - 9:15من جوانی مرۆڤایەتی باش ئەناسم.
-
9:16 - 9:20بۆیە ئەمە چەند شتێکی زۆر گەورەم
بۆ بەجێدەهێڵێت بیری لێکەمەوە و -
9:20 - 9:23چەند پرسیارێک بۆ هەموومان
کە لەبەرچای بگرین: -
9:25 - 9:30ئەوەی یەکمان دەخات زۆر لەوە
گەورەتر نییە کە دابەشمان دەکات؟ -
9:32 - 9:35پێویست ئەکات تراژیدیایەک
یان کارەساتێک ڕوو بدات -
9:35 - 9:40تا هەموومان لە ناخەوە هەست بکەین
،کە وەک جۆرە بوونەوەرێک پێکەوە بەستراوین، -
9:41 - 9:43وەک مرۆڤ؟
-
9:44 - 9:49ئەی کەی ژیری سەردەمی
خۆمان لە باوەش دەگرین -
9:50 - 9:53بۆ بەرزبوونەوە بۆ سەروو بەرگەگرتن و
-
9:54 - 9:57گەشتن بەرەو یەکتر قبووڵکردن
-
9:57 - 10:02بۆ هەموو ئەوانەی تەنیا
نیشانەکراوێکن تا ئەیان ناسین؟ -
10:04 - 10:05سوپاس.
-
10:05 - 10:12(چەپڵەلێدان)
- Title:
- .له هێرشێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو. ئهمهی لێوە فێربووم
- Speaker:
- جیڵ هیکس
- Description:
-
چیرۆکەکەی جیڵ هیکس چیرۆکی هاودڵی و مرۆڤایەتییە، کە لە خۆڵەمێشەکانی ئاژاوەگێڕی و ڕقەوە سەرهەڵدەدات. ڕزگاربوێکی هێرشە تیرۆرستییە خۆکوژەکەی ٧ی تەمموزی ٢٠٠٥ی لەندەن، باسی چیرۆکەکەی خۆی دەکات لە
ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژەدا -- و ئەو وانە بەنرخانەی کە لێوەی وەرگرت کاتێک فێربوو چۆن بەردەوامبێت لە ژیان. - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:37
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for I survived a terrorist attack. Here's what I learned |