چۆن فیلم دونیابینین دەگۆڕێت
-
0:01 - 0:03من چیرۆک بێژم،
-
0:03 - 0:05لە هەمان کاتدا ئاژاوەچیشم.
-
0:05 - 0:06(پێکەنین)
-
0:06 - 0:09و خووی ئەوەم هەیە پرسیاری قورس بکەم.
-
0:10 - 0:12لە تەمەنی دە ساڵییدا دەستی پێ کرد،
-
0:12 - 0:16و دایکم، کە بەخێوکردنی شەش منداڵی لە
ئەستۆ بوو، هیچ کاتی بۆ ئەوان نەبوو. -
0:17 - 0:21لە ١٤ساڵییدا، پرسیارە
بێزارکەرەکانم بێزاری کردبوو، -
0:21 - 0:26پێشنیاری کرد کەوا دەست بەکاری نووسین
بۆ ڕۆژنامە ناوخۆییەکەی زمانی ئینگلیزی -
0:26 - 0:28لە پاکیستاندا بکەم،
-
0:28 - 0:31دایکم گوتی: بە پرسیارەکانم هەموو
وڵات بێزار بکەم. -
0:32 - 0:34(پێکەنین)
-
0:34 - 0:38لە ١٧ساڵییدا، ڕۆژنامەنووسێکی
لێکۆلینەوەی نهێنی بووم. -
0:38 - 0:42تەنانەت پێم وانییە سەرنووسەری
ڕۆژنامەکەش بزانێت کە من چەند گەنج بووم -
0:42 - 0:47کاتێک چیرۆکێکم دەنارد
کەوا باسی هەندێک لە -
0:47 - 0:49کەسە دەسەڵاتدارەکان
دەکرد و شەرمەزارم دەکردن. -
0:50 - 0:54ئەو پیاوانەی لەسەرم نووسی بوون ویستیان
وانەیەکی باشم بدەنێ. -
0:54 - 0:58دەیان ویست خۆم و خانەوادەکەم شەرمەزاربکەن.
-
1:00 - 1:02بە سپرا ناوی من و
خێزانەکەمیان -
1:02 - 1:06بە قسەی نەشیوا و نەگوتراو
لەسەر دەرگەی ماڵی خۆمان و -
1:06 - 1:08و دراوسێیەکانی دەوروبەرمان
دەنوسی ولەکەداریان دەکرد. -
1:08 - 1:12و هەستیان بەمە کرد بوو باوکم
پیاوێکی تووندوتیژ و نەریت پەرستە، -
1:12 - 1:14دەموەستێنێت.
-
1:14 - 1:17بە پێچەوانەوە، باوکم لە بەرامبەرم
وەستا و گوتی، -
1:17 - 1:20"ئەگەر قسەی ڕاست دەکەیت
من لەگەڵ تۆ دەبم، -
1:20 - 1:22هەروەک چۆن لە هەموو
جیهان ئەمە دەکرێت." -
1:22 - 1:23و پاشان ڕۆشت--
-
1:23 - 1:28(چەپڵەڕێزان)
-
1:28 - 1:32و دواتر گروپێک خەڵکی کۆکردەوە
و دیوارەکانیان سپی کردەوە. -
1:32 - 1:33(پێکەنین)
-
1:33 - 1:36هەمیشە ویستوومە چیرۆکەکانم
خەڵک ڕابچلەکێنێت، -
1:36 - 1:40لەناو گفتوگۆی کێشمە کێش
ڕایان بچڵەکێنێت. -
1:41 - 1:45و هەستم کرد کاریگەریم زیاتر دەبێت
ئەگەر شتێکی بینراو بکەم. -
1:45 - 1:49و لە ٢١ساڵییدا، بووم
بە دەرهێنەری فیلمی دیکۆمێنتاری، -
1:49 - 1:52زوومی کامێراکەم خستە سەر
کۆمەڵگە پەراوێز خراوەکانی -
1:52 - 1:55لە هێڵەکانی پێشەوەی ناوچەی شەڕ،
-
1:55 - 1:58لەکۆتاییدا گەڕانەوە بۆ پاکیستان،
-
1:58 - 2:01دەمویست کاری دیکۆمێنتاری لەسەر
توندوتیژی دژی ژنان بکەم. -
2:03 - 2:06پاکیستان شوێنی نیشتەجێبوونی
٢٠٠ ملیۆن کەسە. -
2:06 - 2:08و لەگەڵ کەمی ئاستی خوێندەواری،
-
2:08 - 2:13فلیم دەتوانێت ڕێگەی گرفتە
هەست پێکراوەکانی خەڵک بگۆڕێت. -
2:14 - 2:17حکایەتخوانێکی سەرکەوتوو
قسە بۆ هەستەکانمان، -
2:19 - 2:21دەردەدڵ و سۆزمان دەکات،
-
2:21 - 2:25و وامان لێدەکات بە ڕێگەی جیاواز
سەیری شتەکان بکەین. -
2:25 - 2:31لە وڵاتەکەم، فیلم توانای زیاتری
لە چیرۆک گێرانەوە هەیە. -
2:31 - 2:33دەتوانێت ژیان بگۆڕێت.
-
2:33 - 2:37هەمیشە دەمویست گرفتەکان بخەمەڕوو --
-
2:37 - 2:40هەمیشە دەمویست ئاوێنەیەک
بۆ کۆمەڵگە هەڵبگرم -- -
2:40 - 2:43لە ژێر چاودێری تووڕەییەکی
بێ شوماری مندا بوون. -
2:43 - 2:49تووڕەیی بێ شوماری من، لە ٢٠١٤، بۆ کوشتن
لەسەر شەرەف، ڕێنیشاندەری کردم. -
2:49 - 2:52کوشتن لەسەر شەرەف لە زۆربەی
شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا باوە، -
2:52 - 2:57پیاوەکان ژنان سزا دەدەن بە یاسایەکی
ڕێگە پێنەدراو کە خۆیان دروستیان کردوە وەک: -
2:57 - 3:00ژنان بە ئازادی
هاوسەرگیری خۆیان هەڵدەبژێرن؛ -
3:00 - 3:03یان ژنان بەدوای تەڵاق دا دەگەڕێن؛
-
3:03 - 3:07یان ئەو ژنان گومانیان لێدەکرێت
پەیوەندی ناشەرعی هەبووبێت. -
3:08 - 3:12لە هەموو جیهاندا، تاوانی کوشتن لەسەر
شەرەف ناسراوە بە کوشتن. -
3:16 - 3:21هەمیشە دەموویست چیرۆکێکی لەسەر
زاری رزگار بووێک بگێرمەوە. -
3:22 - 3:25بەڵام ئەم ژنانە ڕزگاریان نابێت
ئەگەر چیرۆکی خۆیان بگێرنەوە -
3:25 - 3:29لەگەڵ ئەمەشدا لە شوێنکی
شاراوەو نەزانراو ئەیاننێژن. -
3:29 - 3:31بەیانییەک کاتێک
ڕۆژنامەم دەخوێندەوە، -
3:31 - 3:35و تیایدا خوێندمەوە کەوا ژنێکی گەنج
مووعجیزە ئاسا ڕزگاری بووە -
3:35 - 3:39دوای ئەوەی لەلایەن باوکی و مامییەوە
تەقە لە دەمووچاوی کراوە -
3:39 - 3:43چونکە پیاوێکی بۆ هاوسەرگیری
هەڵبژاردووە لە دەرەوەی سنوری ئازادی خۆى. -
3:43 - 3:46زانیم حیکایەتخوانی خۆم دۆزییەوە.
-
3:47 - 3:51سابا بڕیاریدابوو لەسەر ئەوەی
باوکی و مامی بخاتە زیندان، -
3:51 - 3:53بەڵام ڕۆژێک دوای ئەوەی
نەخۆشخانەی جێهیشت، -
3:53 - 3:56فشاری لەسەربوو بۆ ئەوەی بیانبەخشێت.
-
3:56 - 3:58دەبینن، دەربازگەیەک لە یاسا هەبوو
-
3:58 - 4:02کەوا ڕێگەی دەدا قوربانییەکان
تاوانبارەکان ببەخشن، -
4:02 - 4:05توانای پێدەدان تا زیندان دوور بخرێنەوە.
-
4:06 - 4:09و پێ وترابوو
کەوا حاشای لێدەکەن -
4:09 - 4:11و خێزانەکەی، ماڵە خەزوورانی،
-
4:11 - 4:14لە کۆمەڵگەش دوور دەخرێتەوە،
-
4:14 - 4:18چونکە زۆرینە وا هەستیان
دەکرد کەوا باوکی لەسەر حەقە، -
4:18 - 4:20سزای لە سنوور دەرچوونی داوە.
-
4:21 - 4:22ئەو جەنگا--
-
4:23 - 4:25بۆ ماوەی چەند مانگێک.
-
4:25 - 4:27بەڵام کۆتا ڕۆژ لە دادگا،
-
4:27 - 4:30لێدوانی بەخشینی پێدان.
-
4:32 - 4:34ئێمە وەک دەرهێنەر، وێران بووین،
-
4:34 - 4:37چونکە ئەمە فلیمەکە نەبوو
کەوا ئێمە پلانمان بۆی دانابوو. -
4:38 - 4:44بە فشار خستنەسەر ژنەکە، کەیسەکە لە
بەرژەوەندی تاوانبارەکە کۆتایی پێ هات، -
4:44 - 4:46پێشبینی ئەمەی لێ دەکرا.
-
4:46 - 4:50کاتێک وەک ژنێکی بەهێز بێدەنگ دەکڕێت
-
4:50 - 4:52ئەی ژنانی تر چ هەڵێکیان هەیە؟
-
4:53 - 4:56و دەستمان بە بیرکرنەوە سەبارەت بە
بەکارهینانی فلیمەکەمان -
4:56 - 4:59بۆ گۆڕینی تێروانینی خەڵک سەبارەت
بە کوشتن لەسەر شەرەف کرد، -
5:00 - 5:02تا کاریگەری لەسەر دەربازگەک
لە یاسادا هەبێت. -
5:03 - 5:07و دواتر فلیمەکەمان بۆ
خەڵاتی ئەکادیمی دەست نیشانکرا، -
5:07 - 5:10و کوشتن لەسەر شەرەف
دەبێتە سەردێری هەوڵەکان، -
5:10 - 5:14و سەرۆک وەزیران،
لەکاتێکدا پیرۆزبای خۆی نارد، -
5:14 - 5:18پیشنیازی بۆ میوانداریکردنمان یەکەم
نمایشکردنی فلیمەکە لە نووسنگەکەیدا کرد. -
5:18 - 5:20بێگومان، هەڵەکەمان قۆستەوە،
-
5:20 - 5:23چونکە هیچ سەرۆک وەزیرانێک لە مێژوی
وڵاتەکەمان کارێکی وای ئەنجام نەداوە. -
5:24 - 5:25و لە شاشەکە،
-
5:25 - 5:29کەوا ڕاستەوخۆ لە
تەلەڤیزۆنی نەتەوەی گواستییەوە، -
5:29 - 5:33هەندێک شتی گوت کەوا
لە تەواوی ووڵات دەنگی دایەوە وەک: -
5:33 - 5:36ئەو وتی: "کوشتن لەسەر
شەرەف بە سەربەرزی دانانرێت". -
5:36 - 5:43(چەپڵەڕێزان)
-
5:44 - 5:47لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی
ئۆسکار لە لۆس ئەنجلوس -
5:47 - 5:49زۆربەی شارەزایان لەسەر ئێمەیان نووسی،
-
5:49 - 5:53بەڵام ئێمە هەستمان کرد
بۆ ئەوەی بەردەوام بین، -
5:53 - 5:55پێویست بوو خەڵاتەکە ببەینەوە.
-
5:56 - 5:58و دواتر. ناوی من دەست نیشان کرا،
-
5:58 - 6:03لە ترسی ڕاگۆرین بەهێواشی بۆ سەر شانۆ
هەنگاوم دەنا چونکە پێشبینی ئەوەم نەدەکرد. -
6:03 - 6:05(پێکەنین)
-
6:05 - 6:08و خەڵاتەکەم قبوڵ کرد،
بە ملیۆنەها خەڵک ووت -
6:09 - 6:12کەوا سەرۆک وەزیرانی پاکیستان
بەڵێنیدابوو یاساکە بگۆڕێت، -
6:12 - 6:16چونکە، ببێگومان، ئەوە تاکە ڕێگەیە
کە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بەردەوام بێت. -
6:16 - 6:18(پێکەنین)
-
6:18 - 6:19و--
-
6:19 - 6:23(چەپڵەڕێزان)
-
6:24 - 6:28گەڕاینەوە وڵات، براوەی ئۆسکار
سەردێری هەوڵەکانی تەنی بوو، -
6:28 - 6:31و خەڵکی زیاتر پەیوەندییان
بە خوروقاتەکەوە دەکرد -
6:31 - 6:34داوای داخستنی دەربازگە
لە یاسا دەکرد. -
6:34 - 6:39و دواتر لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦
دوای مانگێک لەکەمپەینی پاڵپشتی، -
6:39 - 6:41لەڕاستیدا دەربازگە داخرا.
-
6:41 - 6:45(چەپڵەڕێزان)
-
6:45 - 6:49و ئێستا ئەو پیاوانەی لە ژێر ناوی
شەرەف ژنان دەکوژن -
6:49 - 6:51ژیانیان لە زیندان بەرێدەکەن.
-
6:52 - 6:57(چەپڵەڕێزان)
-
6:57 - 6:59لەگەڵ ئەمەشدا، لە ڕۆژانی دواتر،
-
6:59 - 7:02ژنێک لە ژێر ناوی شەرەفدا کوژرا،
-
7:02 - 7:04و دواتر هی دیکە وهی تریش.
-
7:06 - 7:08کاریگەریمان لەسەر یاسادانان هەبوو،
-
7:09 - 7:10بەڵام ئەمە بەس نەبوو.
-
7:11 - 7:15پێویست بوو فلیمەکە بخەینە کار
و ئەوە پەیامێکە بۆ ناوجەرگەی وڵات، -
7:15 - 7:19بۆ گوند و شارۆچکە بچووکەکان
لە سەرانسەری ووڵاتەکەدا. -
7:20 - 7:26دەبینن، بۆ من، سینەما دەتوانێت
ڕۆڵی زۆر ئیجابی بگێرێت -
7:26 - 7:30لە گۆڕینی کۆمەڵگەی دواکەوتوو
بە ئاڕاستەیەکی باشتر. -
7:31 - 7:35بەڵام ئێمە چۆن بەوە شوێنانە دەگەین؟
-
7:36 - 7:38چۆن دەستمان بەم گوند و
شارۆچکە بچووکانە دەگات؟ -
7:40 - 7:43ئێمە سینەمای گەڕۆکمان دروست کرد،
-
7:43 - 7:48بارهەڵگرێک کە بە دڕێژی و
پانی وڵاتەکەدا دەسوڕایەوە، -
7:48 - 7:51لە گوند و شارۆچکە بچووکەکان دەوەستا.
-
7:51 - 7:56کەلوپەلەکانمان لەگەڵ شاشەیەکی گەورە
کە ئاسمانی شەوی تاریکی ڕووناک دەکردەوە، -
7:56 - 7:58و پێمان دەگوت"
سەیرکە بەڵام بە خۆشەویستی." -
7:59 - 8:02ئەمە هەلی بە کۆمەڵگە بەخشی
بەیەکەوە بێن -
8:02 - 8:04و لە ئێواران دا سەیری فلیم بکەن.
-
8:04 - 8:08زانیمان دەتوانین سەرنجی پیاوان و منداڵان
لە ڕێگەی سینەمای گەڕۆکدا ڕابکێشین. -
8:08 - 8:10ئەوان دەهاتنەدەر و سەیریان دەکرد.
-
8:10 - 8:12بەڵام چی سەبارەت ژنان؟
-
8:12 - 8:15لەم کۆمەڵگە بچوک و گوندنیشینانەدا
کە لە ڕووی ڕەگەزەوە جیاکراوە. -
8:15 - 8:18چۆن هانی ژنان بدەین بێنە
دەرەوە و بینەر بن؟ -
8:18 - 8:21بۆ ئەمەش پێویست بوو ئێمە کار لەسەر
بنچینەی کلتورە باوەکان بکەین، -
8:21 - 8:24و بۆیە سینەمامان لە ناو
سینەما دروست کرد، -
8:24 - 8:28کورسی و شاشەی لە ناو سینەماکە هەبوو
لەوێ ئافرەتان دەیانتوانی بچنە ژوورەوە و -
8:28 - 8:30بەبێ هیچ ترسێک
-
8:30 - 8:32یان سوکایەتی پێکردنێک
-
8:32 - 8:33یان هەراسانکردنێک سەیریان دەکرد.
-
8:34 - 8:37دەستمان بە ئاشناکردنی هەموو کەسێک
-
8:37 - 8:42بە فلیم کرد بۆ ئەوەی ئەقڵیان بکاتەوە
بە بیربۆچوونەکانی جیهان ئاشنابن، -
8:43 - 8:45هانی منداڵان بدڕێت بیڕۆکەی
ڕەخنەییان هەبێت -
8:45 - 8:47تاوەکو بتوانن پرسیار بکەن.
-
8:48 - 8:51و ئێمە تیشکمان خستە سەر تاوانی
کوشتن لەسەر شەرەف -
8:51 - 8:54و باسی نایەکسانی داهات،
-
8:54 - 8:56ژینگە،
-
8:56 - 9:00باسی پەیوەندییەکانی ڕەگەزی،
لێبووردەیی ئاینی، و بەزەییمان کرد. -
9:00 - 9:02و لەناوەوە ، لە پێناو ژنان،
-
9:02 - 9:05ئێمە فلیمان پێ نیشاندان
کە ئەوان پاڵەوانن، نەک قوربانی، -
9:05 - 9:10و پێمان گوتن چۆن دەتوانن
ڕابەری لە سیستەمی دادگا، پۆلیسدا بکەن، -
9:10 - 9:12سەبارەت بە مافەکانیان
هۆشیارمان کردنەوە، -
9:12 - 9:14پێمان گوتن دەتوانن بەدوای پەناگەیەک بگەڕێن
-
9:14 - 9:17ئەگەر قوربانی ژێر دەستی توندوتیژی بوون،
-
9:17 - 9:20هەر شوێنێک دەتوانن بۆی بچن و
یارمەتیان دەست دەکەوێت -
9:21 - 9:24سەرمان سوڕاما لەوەی لە زۆربەی
شوێنانەی -
9:24 - 9:26ئێمە چووێن
پێشوازیمان لێ کرا. -
9:28 - 9:33زۆربەی شارۆچکەکان هەرگیز بە تەلەفیزیۆن
یان تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاشنا نەببوون، -
9:33 - 9:35و بە بەرۆش بوون
بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێربن. -
9:35 - 9:38لەگەڵ ئەمەشدا ڕووبەرووی
هەڕەشە و دژایەتی کردن -
9:38 - 9:40بەم بیرۆکەکانی
لەگەڵ خۆمان هێنابوو، بووینەوە. -
9:41 - 9:46دوو کەس لە ئەندامانی تیمی
سینەما گەڕۆکەکەمان بەهۆی -
9:46 - 9:48هەڕەشەی هەندێک لە گوندەکان
دەستیان لە کار کێشایەوە. -
9:48 - 9:51و لە یەکێک لە گوندەکان کە
نمایشی تێدا دەکرد، -
9:51 - 9:52شاشەکەیان کوژاندەوە
-
9:52 - 9:55و گوتیان نایانەوێت ژنان
سەبارەت بە مافەکانیان بزانن. -
9:55 - 9:59بەڵام لەبەرامبەر ئەمەشدا، لە گوندێکی دیکە
کاتێک ڕێگریان لە نمایش کردن کرد. -
9:59 - 10:03پۆلیسێک بە جلی مەدەنی
فەرمانی کردبوو پێبکەنەوە، -
10:03 - 10:05لە پاڵ تیمەکەمان وەستا و
پارێزگاری لێ کردین، -
10:05 - 10:09بە هەموو کەسێکی گوت
ئەمە ئەرکی سەرشانی ئەوە -
10:09 - 10:13بۆ بوون بە ئەلتەرناتیڤی دنیابینی
و چێژوەرگرتنیش. -
10:13 - 10:15ئەوە پاڵەوانێکی ڕاسگۆ بوو.
-
10:15 - 10:18بەڵام بەدرێژای گەشتەکەمان
چاومان بە زۆر پاڵەوان کەوت. -
10:19 - 10:23لە شارۆچکەیەکی دیکە، پیاوەکان دەیانگوت
تەنها ئەوان لەوێ دەتوانن سەیر بکەن -
10:23 - 10:24و ژانان پێویستە
لە ماڵەوە بمێنەوە، -
10:24 - 10:26بەتەمەنەکان هەستانە سەر پێ،
-
10:26 - 10:30گروپێکمان بەیەکەوە دروست کرد،
گفتوگۆمان کرد، -
10:30 - 10:34و پاشان ژنان و پیاوان
بەیەکەوە دانیشتن پێکەوە سەیریان دەکرد. -
10:36 - 10:38دیکۆمێنتی ئەوەمان کردوە کە ئەنجاممانداوە.
-
10:39 - 10:40قسە بۆ خەڵک دەکەین
-
10:40 - 10:42خۆمان دەگونجێنین.
-
10:42 - 10:44لایەنگری فلیمەکانمان گۆڕی.
-
10:45 - 10:47کاتێک فلیمەکانمان پێشانی پیاوەکان دەدا
-
10:47 - 10:51کەوا پیشاندانی تاوانکرەکان
توندوتیژی پشت بارەکان، -
10:51 - 10:54دەمانویست لەو ماڵە بدەین
کە پیاوێکی توندوتیژی لێبیت، -
10:54 - 10:55دەنگ دانەوەی دەبێت.
-
10:56 - 11:02بەڵام هەروەها فلیمەکانمان پیشانی
پیاوەکان دەدا وەک ئەوەی ژنان پاڵەوانبن. -
11:02 - 11:04چونکە هانمان دەدەن
ئەو یاسایانە لە ناو ببن. -
11:07 - 11:10بۆ ژنان، کاتێک فلیمان پیشاندەدان
کەوا ئەوان سەرۆکی هەموو شتێکن -
11:10 - 11:14یان شوێنی ئەوان پارێزەرن و
دکتۆرەن و لە شوێنی ڕابەرایەتی کردن، -
11:14 - 11:18هانماندان بۆ ئەوەی
هەنگاویک لەناو ئەوە یاسایەنە بنێن. -
11:18 - 11:23شێوازی هەڵسوکەوتی ئەو خەڵکەمان گۆڕی
کە لە گوندەکان دەژین . -
11:23 - 11:27و قسەمان لەسەر فێربوونەکانمان دەکرد
لە شوینەکانی دیکە. -
11:27 - 11:31لەم دوایانەدا، گروپێک پەیوەندی پێوەکردین
و دەیانوسییت سینەما جوڵاوەکەمان ببەین -
11:31 - 11:33بۆ بنگلادش و سوریا،
-
11:33 - 11:35و ئەو شتانەی فیربووین هاوبەشیان لەگەڵدا بکەین.
-
11:36 - 11:38هەستمانکرد ئەوە زۆر گرنگە
-
11:38 - 11:43ئەوە ببەن کەوا ئێمە ئەنجامانداوە
و بە هەموو جیهان بڵاوی بکەنەوە. -
11:43 - 11:46لە شارۆچەکە بچووکەکان و گوندەکان
هەموو پاکیستان، -
11:46 - 11:49پیاوەکان ئەو شێوازی
هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ژنەکان گۆڕی. -
11:49 - 11:52منداڵان ئەو ڕێگەیەیان گۆڕی
کە جیهانیان پی دەدیت، -
11:53 - 11:55لە کاتێک دا یەک گوند، لە ڕێگەی سینەما.
-
11:55 - 11:56سوپاس.
-
11:56 - 12:03(چەپڵەرێزان)
- Title:
- چۆن فیلم دونیابینین دەگۆڕێت
- Speaker:
- شەرمین ئوبێد- چینۆی
- Description:
-
فلیم توانای گۆڕینی تێڕوانین و شێوازی بیرکردنەوە و کلتوری هەیە. دیکۆمێنتار وهاوڕیی تێد 'شەرمین ئوبێد'- چینۆی ڕاهاتووە دژی توندوتیژی دژی ژنان بجەنگێت، ڕووی کامێراکەی دەخاتە سەر نەریتی کوشتن لەسەر کەیسی شەرەف لە پاکیستان. لە قسە ورووژێنەرەکانی، باسی دەکات چۆن براوەی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بووە و چۆن ئەم بردنەوەیەی لە ڕێگەی براوەی ئۆسکاری فلیم سینەمای گەڕۆک بۆ گوند و شارەکانی پاکیستان گواستۆتەوە. جیاوازی تێروانینی پەیوەندی نێوان پیاون و ژنان و کۆمەڵگەش لە کاتێک دا لە رێگەی سینەما بگۆڕێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:19
halo fariq approved Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for How film transforms the way we see the world |