Return to Video

ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە. ئیلیزابێت کۆکس

  • 0:08 - 0:13
    دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای
    سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن
  • 0:13 - 0:17
    لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە
    دورەدەستەکانی چین.
  • 0:17 - 0:21
    لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە
    شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە.
  • 0:21 - 0:23
    ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا
  • 0:23 - 0:27
    کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە
    بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات،
  • 0:27 - 0:31
    پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣.
  • 0:31 - 0:33
    ڤایرۆسی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن
  • 0:33 - 0:36
    کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون
    لە شێوەی تاجی شاھانە
  • 0:36 - 0:38
    لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە.
  • 0:38 - 0:41
    سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
    ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە.
  • 0:41 - 0:45
    حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن
    و ھەندێک جار کوشندەن.
  • 0:45 - 0:52
    ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV ده‌بێته‌ هۆی
    SARS و MERS-CoV ده‌بێته‌ هۆی MERS<
  • 0:52 - 0:57
    و ھۆکاری COVID-19 بریتیە
    لە SARS-CoV-2.
  • 0:57 - 1:01
    لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن،
    چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت،
  • 1:01 - 1:05
    نەخۆشی گوازراوەی خاو
    یان توندی قورگ و لووت.
  • 1:05 - 1:10
    دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن
    و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن.
  • 1:10 - 1:15
    حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە
    ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان:
  • 1:15 - 1:19
    بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری
    خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە.
  • 1:19 - 1:24
    کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی
    دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.
  • 1:24 - 1:28
    کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و
    دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە.
  • 1:28 - 1:32
    لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی
    کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە،
  • 1:32 - 1:33
    بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن.
  • 1:33 - 1:37
    کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک
    نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان،
  • 1:37 - 1:40
    کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە
    تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە،
  • 1:40 - 1:44
    پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی
    ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت.
  • 1:44 - 1:47
    گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی
    لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە.
  • 1:47 - 1:50
    بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس
    لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە،
  • 1:50 - 1:55
    ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە
    کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن.
  • 1:55 - 2:00
    لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان
    بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت
  • 2:00 - 2:03
    و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی
    خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات
  • 2:03 - 2:06
    تا بتوانێت جینی خۆی
    چەند ھێندە لێ بکات.
  • 2:06 - 2:09
    ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە
    ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت.
  • 2:09 - 2:13
    گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی
    دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین.
  • 2:13 - 2:16
    ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن
    و جینی کەمتریان ھەیە،
  • 2:16 - 2:20
    ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە
    ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن.
  • 2:20 - 2:24
    بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی
    توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە،
  • 2:24 - 2:27
    بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی.
  • 2:27 - 2:29
    بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن
    ئەی دوو ھێندە دەبێت،
  • 2:29 - 2:33
    ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە
    دەوترێت گۆڕانی جینی.
  • 2:33 - 2:37
    بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە
    جینیانە بێ سوود و ته‌نانه‌ت زیان به‌خشن.
  • 2:37 - 2:40
    بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی
    زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان،
  • 2:40 - 2:43
    وەک خانەخوێیەکی تازە.
  • 2:43 - 2:47
    درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە
    ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت.
  • 2:47 - 2:50
    ئەمه‌ لە حالەتەکانی ئەو
    ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی
  • 2:50 - 2:56
    حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و
    سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو.
  • 2:56 - 2:59
    کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم
    ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن
  • 2:59 - 3:02
    بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی
    درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە.
  • 3:02 - 3:05
    بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر
    ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت.
  • 3:05 - 3:10
    ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ
    ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە.
  • 3:10 - 3:13
    ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان،
    واتا جینی زۆریان ھەیە.
  • 3:13 - 3:17
    کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان
    بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش.
  • 3:17 - 3:21
    بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە،
    کۆڕۆنا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه‌:
  • 3:21 - 3:25
    ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و
    کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات.
  • 3:25 - 3:28
    ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی
    ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت،
  • 3:28 - 3:31
    ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت
    لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر.
  • 3:31 - 3:34
    لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو،
  • 3:34 - 3:37
    ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی
    نیشانەیەکی موژدەبەخشە
  • 3:37 - 3:39
    کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین.
  • 3:39 - 3:42
    دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی
    بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە
  • 3:42 - 3:45
    لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان
    دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە
  • 3:45 - 3:47
    بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە.
  • 3:47 - 3:51
    گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی
    ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە
  • 3:51 - 3:54
    بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت.
  • 3:54 - 3:58
    دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان
    کەمتر کاریگەر و بە سوود بن،
  • 3:58 - 4:01
    چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ
    ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت.
  • 4:01 - 4:04
    بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان
    بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە،
  • 4:04 - 4:09
    ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر
    دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت.
  • 4:09 - 4:12
    ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا
  • 4:12 - 4:15
    سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان
  • 4:15 - 4:18
    بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای
    ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە،
  • 4:18 - 4:21
    بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن.
  • 4:21 - 4:26
    لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی
    دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت.
  • 4:26 - 4:29
    تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ
    چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە.
  • 4:29 - 4:33
    گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە
    ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە،
  • 4:33 - 4:36
    لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری
    سارس و میرس گەشە پێدەدەن،
  • 4:36 - 4:40
    درمەکە پێش تاقی کردنەوەی
    دەرمانەکان کۆتایی ھات.
  • 4:40 - 4:43
    لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی
    ئاژەڵە جیاوازەکان،
  • 4:43 - 4:49
    گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا
    بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە،
  • 4:49 - 4:54
    ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین،
    لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.
Title:
ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە. ئیلیزابێت کۆکس
Speaker:
ئیلیزابێت کۆکس
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/what-is-a-coronavirus-elizabeth-cox

نزیکەی دەیەیەک دەبێت زانایان بە دوای سەرچاوەی ڤایرۆسێکی کوشندە لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە دورەدەستەکانی چین دەگەڕێن. لە کۆتایدا توانیان ئەم ڤایرۆسە لە شەمشەمەکوێرەکانی شاخی شیتۆ بدۆزنەوە، ئەو ڤایرۆسەی کە توێژینەوەی لەسەر دەکرا بریتیە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە هۆکاری سەرهەڵدانی درم و پەتایی جیاوازە بە تایبەت هێرش دەکاته‌ سەر سییەکانی مرۆڤ وەک پەتایی سارس لە ٢٠٠٣. ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە و چۆن بڵاو دەبێتەوە؟ ئیلیزابێت کۆکس وەڵامی ئەم پریسیارانە دەداتەوە.

وانەکە لە لایەن ئیلیزابێت کۆکس و لە لایەن ئەنتۆنی بوگاتی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:55
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
zhila mawlood accepted Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is a coronavirus?
Show all

Kurdish subtitles

Revisions