چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەهێز دەدەن
-
0:01 - 0:03لەگەڵ دوو هاوڕێ لە باڕەکە دانیشتووم --
-
0:03 - 0:05بە دیاریکراوی، جووتێکی خێزاندار.
-
0:05 - 0:07باوانی دوو منداڵی بچووک،
-
0:07 - 0:09لە حەوت پلەی زانستی هاوبەش بوون،
-
0:09 - 0:14زانستخواز، کەسی باش،
بەڵام بێبەش لە سەرجێی. -
0:14 - 0:19و پرسیارێکیان لێ کردم کە لە هەر
پرسیارێکیتر زیاتر ئاڕاستەم دەکرێت. -
0:19 - 0:22وتیان، "ئینجا ئیمێڵی،
-
0:22 - 0:27چۆن هاوسەرەکان بەردەوامی بە پەیوەندییەکی
بەهێزی سێکسی دەدەن -
0:27 - 0:29بە درێژای دەیەها ساڵ؟"
-
0:30 - 0:34من شارەزایەکی بواری پەروەردەی سێکسیم،
بۆیە هاوڕێکانم پرسیاری ئاوا دەکەن، -
0:34 - 0:36و منیش زانست خوازم وەک ئەوان.
-
0:36 - 0:40پەیوەستم بە زانست بۆیە دەتوانم وەڵامێکیان
پێ بدەم. -
0:40 - 0:43لێکۆڵینەوەکان بەڵگەی پتەو بە دەستەوە دەدەن
-
0:43 - 0:45کە ئەو هاوسەرانەی بەردەوامی
بە پەیوەندییەکی بەهێزی -
0:45 - 0:47سێکسی دەدەن بە درێژای دەیەها ساڵ
-
0:47 - 0:49لە دوو شتدا هاوبەشن.
-
0:49 - 0:52پێش ئەوەی ئەو دوو شتە بە هاوڕێکانم بڵێم،
-
0:52 - 0:54پێویستە ئەو چەند شتانەیان پێ بڵێم کە لێی
هاوبەش نین. -
0:55 - 0:58ئەوانەی بەردەوام سێکس دەکەن هاوسەر نین.
-
0:59 - 1:02زۆربەشمان بەردەوام سێکسمان نییە.
-
1:02 - 1:04ئێمە سەرقاڵین.
-
1:04 - 1:08هاوسەرەکان پێویست ناکات سێکسێکی کێویانە
یان سەرکێشانەیان هەبێت. -
1:08 - 1:10لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە
-
1:10 - 1:13کەوا ئەو هاوسەرانەی زۆر پێش چاون
-
1:13 - 1:17کە پەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی و قایلکەریان
هەبێت، -
1:17 - 1:19باشترین پێشبینی
-
1:19 - 1:21ئەوە نییە کە چ جۆرێک لە سێکسیان هەیە
-
1:21 - 1:22یان چەند جار یاخود لە کوێ
-
1:22 - 1:25بەڵکو ئایا لە
دوای سێکس یەکتر دەگرنە باوەش. -
1:26 - 1:28و ئەوەش پێویست نییە کە دوو هاوسەر
-
1:28 - 1:31نەتوانن پێش لە بەرکەوتنی هەمیشەی بگرن.
-
1:31 - 1:32هەندێکیان وان.
-
1:32 - 1:35ئەزموونی ئەوە دەکەن کە لێکۆڵەرەکان پێی
دەڵێن "خواستی خۆڕسک،" -
1:35 - 1:38کە دیارە بەبێ پێشبینی دەردەکەوێت.
-
1:38 - 1:40ئێریکا مۆین، وێنەکێشی کاریکاتێر لە
کتێبەکەم، -
1:40 - 1:45خواستی خۆڕسکی وەک هەورە بروسکە بۆ ئەندامی
زاوزێ کێشاوە-- -
1:45 - 1:48کابوم (دەنگ)! -- دەستبەجێ و
لەخۆوە دەتەوێت. -
1:48 - 1:52لە ڕاستیدا، ڕێگەیەکی سروشتی و تەندروستە بۆ
هەست کردن بە ئارەزووی سێکسی. -
1:52 - 1:55بەڵام ڕێگەی تری تەندروست هەیە بۆ هەست کردن
بە ئارەزووی سێکسی. -
1:55 - 1:57پێی دەڵێن "خواستی وەڵامدەر".
-
1:57 - 2:02کاتێک خواستی خۆڕسک وەک چاوەڕوان
کردنی خۆشی دەردەکەوێت، -
2:02 - 2:06خواستی وەڵامدەر وەک وەڵامدانەوەی خۆشی
وایە. -
2:06 - 2:09لە نیو جێرسی، پەرایزکاری سێکسی بە ناوی
کریستین هاید" هەیە، -
2:09 - 2:12کە ئەو مێتافۆرەی لەگەڵ نەخۆشەکانی
بەکاری دەهێنێت، فێری کردم. -
2:12 - 2:16وتی، وای دابنێ باشترین هاوڕێت بۆ ئاهەنگێک
بانگهێشتت دەکات. -
2:16 - 2:20چونکە ئەو باشترین هاوڕێتە و ئاهەنگیشە ،
دەڵێیت بەڵێ. -
2:20 - 2:22بەڵام كاتێک ژوانەکە نزیک دەبێتەوە،
بیر دەکەیتەوە، -
2:22 - 2:25"ئۆو، قەرەباڵغی ترافیک دەبێت.
-
2:25 - 2:27دەبێ چاودێر بۆ منداڵەکان بدۆزینەوە.
-
2:27 - 2:29ئایا دەمەوێت جلی ئاهەنگ بپۆشم
-
2:29 - 2:31و لە کۆتایی هەفتەدا بچم بۆ ئەوێ؟"
-
2:31 - 2:34بەڵام جلی ئاهەنگ لەبەر دەکەیت و دەچیت،
-
2:34 - 2:36و چی ڕوودەدات؟
-
2:36 - 2:38کاتێکی باش بەسەر دەبەیت لە ئاهەنگەکە.
-
2:38 - 2:40ئەگەر چێژ لە ئاهەنگەکە ببینیت،
-
2:40 - 2:42کەوایە کارە ڕاستەکەت کردووە.
-
2:42 - 2:45هەمان شت دروستە بۆ پەیوەندیەکی سێکسی.
-
2:45 - 2:47جلی ئاهەنگت دەپۆشیت،
-
2:47 - 2:48چاودێر بۆ منداڵەکان دادەنێیت،
-
2:48 - 2:50جەستەت دەخەیتە سەر جێگا،
-
2:50 - 2:53ڕێگە دەدەی پێستت بەر
پێستی هاوسەرەکەت بکەوێت -
2:53 - 2:55و ڕێگە بدە جەستەت ڕابێت و لە هزرتدا بێت،
-
2:55 - 2:58"ئۆ، بەڵێ! ئەمەم بەدڵە.
-
2:58 - 2:59ئەم کەسەم بەدڵە!"
-
3:00 - 3:02ئەمە خواستی وەڵامدەرە،
-
3:02 - 3:07کلیلی تێگەیشتنە لەو ھاوسەرانەی بەردەوامی
بە پەیوەندییەکی بەھێزی سێکسی دەدەن -
3:07 - 3:08بەدرێژایی ماوەیەکی زۆر،
-
3:08 - 3:11هەر بۆیە ئەمە ئەم بەشەیە کە
بە ھاوڕێکانم دەڵێم -
3:11 - 3:15دوو خاسیەتی ئەو ھاوسەرانەی کە بەردەوامی
بە پەیوەندییەکی بەھێزی سێکسی دەدەن -- -
3:15 - 3:19یەکەم پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی بەھێزیان ھەیە
وەک بنچینەیی پەیوەندییەکەیان. -
3:19 - 3:22بەتایبەتی متمانەیەکی بەھێز لە نێوانیاندا.
-
3:23 - 3:24لێکۆڵەری پەیوەندی و پەرایزکار،
-
3:24 - 3:26گەشەپێدەری چارەسەری سۆزداری،
-
3:26 - 3:28سوو جۆنسن،
-
3:28 - 3:30متمانە لەو پرسیارەدا کورت دەکاتەوە:
-
3:30 - 3:33ئایا بۆ من لێرەی؟
-
3:33 - 3:37بە تایبەتی، ئایا بەسۆزەوە ئامادەیت و
بۆ من لێرەیت؟ -
3:37 - 3:39ھاوڕێکان بۆ یەک ئامادەن .
-
3:39 - 3:40ژمارە یەک.
-
3:40 - 3:46دووەم خاسیەت ئەوەیە ئەوان سێکس دەکەنە
پێشەنگ. -
3:46 - 3:50بڕیار دەدەن کە ئەوە
گرنگە بۆ پەیوەندییەکەیان. -
3:50 - 3:54بڕیار دەدەن ھەموو ئەو شتانەی سەرقاڵیان
دەکەن بەلاوەیان بنێن -- -
3:54 - 3:58وەک پەردوەردە کردنی منداڵ و سەرقاڵ بوون
بە کار، -
3:58 - 4:00و گرینگیدان بە تاکەکانی تری خێزان،
-
4:00 - 4:03و ھاوڕێیانە کە دەیانەوێ
پێکەوە بڕۆنە دەرەوە. -
4:03 - 4:06نەک بۆ ئەوەی سەیری تەلەفزیۆن بکەن
یان بخەون نا خوانەکا. -
4:06 - 4:09بوەستە لە کردنی ھەموو ئەمانە بۆشاییەکی
پارێزراو دروست بکە -
4:09 - 4:13ھەموو ئەوەیی دەیکەیت دانانی جەستەتە
لەسەر جێگەکە -
4:13 - 4:15و ڕێبدە پێستت بەر پێستی ھاوسەرەکەت بکەوێت.
-
4:16 - 4:17ئینجا ئەمە ھەموویەتی:
-
4:17 - 4:19باشترین ھاوڕێ،
-
4:19 - 4:20سێکس کردن بە پێشەنگ.
-
4:21 - 4:23ئینجا ئەمەم لە باڕەکە بە ھاوڕێکانم وت.
-
4:23 - 4:27پێم وتن دەربارەی باشترین ھاوڕێ، سێکس کردن
بە پێشەنگ، دەربارەی ئاھەنگەکە، -
4:27 - 4:29پێم وتن با جەستەیان بەریەک بکەوێت.
-
4:29 - 4:34یەکێک لە جووتەکە کە قسەم بۆ دەکردن
وتی، "ئاھ." -
4:34 - 4:36(پێکەنین)
-
4:36 - 4:38و وتم "باشە ،ئینجا ئەمە کێشەکەی تۆیە."
-
4:38 - 4:39(پێکەنین)
-
4:39 - 4:43کێشەکە ئەوە نەبوو
نەیانەوێت بچنە ئاھەنگەکە. -
4:43 - 4:46ئەگەر کێشە نەبوونی خواستی خۆڕسک بێت بۆ
ئاهەنگەکە، -
4:46 - 4:47دەزانی چی دەکەیت:
-
4:47 - 4:50جلی ئاھەنگ دەپۆشیت ودەچیت.
-
4:50 - 4:53ئەگەر چێژی لێ ببینیت، ئەوا کارە
ڕاستەکە دەکەیت. -
4:53 - 4:55کێشەکە ئەوەبوو کە لەو ئاھەنگە
-
4:55 - 4:59کچەکە حەزی بە خواردنی پێشکەشکراو نەدەکرد،
-
4:59 - 5:00مۆسقاکە دڵخوازی ئەو نەبوو،
-
5:00 - 5:04ودڵنیاش نەبوو کە چێژ لە پەیوەندی
لەگەڵ خەڵکەکانی -
5:04 - 5:06ناو ئاھەنگەکە دەبینێت.
-
5:06 - 5:08ئەمەش ھەموو کات ڕوودەدات:
-
5:08 - 5:13خەڵکی باش کە یەکیان خۆشدەوێت
دەگەنە قۆناغی تۆقین لە سێکس. -
5:13 - 5:15ئەم ھاوسەرانە ئەگەر بەدوایی چارەسەر
بگەڕێن، -
5:15 - 5:17پەرایزکار هەڵیان دەستێنێت
-
5:17 - 5:21بە پێی پێویست جەستەیان لیک دوردەخاتەوە
-
5:21 - 5:22تا هەست بە ئاسودەیی بکەن،
-
5:22 - 5:28و ئەو کەسەی خواستی کەمترە بیست پێ لێی
دوور دەکەوێتەوە. -
5:28 - 5:32و بەشە قورسەکە ئەوەیە
ئەم بۆشاییە بەتاڵ نییە. -
5:32 - 5:36بەڵکو پڕە بە هەفتە و مانگ و زیاتر
-
5:36 - 5:38لە، "تۆ گوێم لێ ناگریت،"
-
5:38 - 5:42و "نازانم کێشەم چییە بەڵام ڕەخنەی تۆ
یارمەتیدەر نییە،" -
5:42 - 5:45و، "ئەگەر خۆشت بویستبام وات دەکرد،" و
"تۆ بۆ من لێرەنیت." -
5:45 - 5:49هەموو ئەم هەستە دژوارانە ساڵەها بەردەوام
دەبن. -
5:49 - 5:51لە کتێبەکەمدا، میتافۆرێکی زۆر سادەم
بەکارهێناوە -
5:51 - 5:54بۆ هەستە سەختەکان کە وەک ژیشکە خەوتووەکانن
-
5:54 - 5:58دەیان گرێتە خۆ تاکو ڕێگەیەک دەدۆزیەوە بۆ
ئازاد کردنیان -
5:58 - 6:02بە ڕێگەی مامەڵەکردنی میهرەبانی و بەزەیی.
-
6:02 - 6:06ئەو هاوسەرانەی تێدەکۆشن بۆ
پارێزگاری کردن لەپەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی، -
6:06 - 6:10دووری نێوانیان پڕە لەم ژیشکە خەوتوانە.
-
6:10 - 6:12ڕوو دەدات لە هەر پەیوەندێک کە بۆماوەیەکی
درێژ بەردەوام بێت. -
6:12 - 6:16تۆش هەروەها ،ژمارەیەک لەو ژیشکە دڕکاوییە
خەوتوانە دەگریەخۆ -
6:16 - 6:19لە نیوان خۆت و ئەو کەسەی خۆشت دەوێت.
-
6:19 - 6:22جیاوازی لە نیوان ئەو هاوسەرانەی کە
بەردەوامن لە پەیوەندی بەهێزی سێکسی -
6:22 - 6:23و ئەوانەی واناکەن
-
6:23 - 6:27ئەوە نییە کە ئەم هەستە
سەختانە ئەزموون ناکەن، -
6:27 - 6:30بەڵکو مامەڵە لەگەڵ ئەم هەستە سەختانە
-
6:30 - 6:32بە میهرەبانی و بەزەیی دەکەن
-
6:32 - 6:34کەوایە دەتوانن ئازادیان بکەن
-
6:34 - 6:36و رێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەکتر بدۆزنەوە.
-
6:37 - 6:42ئینجا هاوڕێکانم لە باڕەکە ڕوبەڕووی
پرسیارێکی تر بوونەوە، -
6:42 - 6:44نەک، "چۆن بەردەوامی بدەین بە پەیوەندیەکی
بەهێز؟" -
6:44 - 6:47بەڵکو، "چۆن ڕێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەک
بدۆزینەوە؟" -
6:48 - 6:50و بەڵێ، زانست هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە
دەداتەوە، -
6:50 - 6:52بەڵام ٢٥ ساڵ لە شارەزای پەروەردەی سێکسی،
-
6:52 - 6:55شتێک فێربووبم ئەوەیە، ئیمێڵی، هەندێک جار،
-
6:55 - 6:56کەمتر زانستیانەیە،
-
6:57 - 6:59ژیشکی زیاترە.
-
6:59 - 7:01پێم وتن دەربارەی خۆم.
-
7:01 - 7:06چەندین مانگم بە نوسینی کتێبی زانستی
تەندروستی سێکسی ئافرەت بەڕێکرد. -
7:06 - 7:09بیرم لای سێکس بوو بە درێژای ڕۆژ،
و هەموو ڕۆژ، -
7:09 - 7:14و ئەوەندە پەستانی دەروونی پرۆژەکەم لەسەر
بوو! -
7:14 - 7:16کە ئارەزووی سێکسم سفڕ بوو.
-
7:16 - 7:19و دوای چەندین مانگ لە گەشت کردن بە جیهان،
-
7:19 - 7:21قسەم لەگەڵ هەر کەسێک
دەکرد گوێی بۆ گرتبام -
7:21 - 7:23دەربارەی زانستی تەندروستی سێکسی ئافرەت.
-
7:23 - 7:25و بە تێپەڕ بوونی کات گەڕامەوە ماڵەوە،
-
7:25 - 7:27چوومە ئاهەنگەکە و جەستەمم خستە سەر جێگاکە،
-
7:27 - 7:29پێستم بەر پێستی هاوسەرەکەم کەوت،
-
7:29 - 7:34زۆر شەکەت و ماندوو بووم دەستم دەکرد
بەگریان و دەخەوتم . -
7:34 - 7:40چەندین مانگ لە گۆشەگیری کە هەستی ترس و
تەنیایی -
7:40 - 7:42و بێورەیی لە خۆگرتن .
-
7:43 - 7:45ژمارەیەکی زۆر لە ژیشک .
-
7:45 - 7:49باشترین هاوڕێم ئەو کەسەی خۆشم دەویست
و سەرسامی بووم، -
7:49 - 7:52هەستم دەکرد ملیۆنێک میل لیمەوە دوورە .
-
7:53 - 7:54بەڵام ...
-
7:55 - 7:57هێشتا ئامادە بوو بۆم.
-
7:57 - 8:00گرنگ نییە چەند هەستی سەخت هەبوو،
-
8:00 - 8:03بە میهرەبانی و بە زەییەوە مامەڵەی
لەگەڵ دەکردن. -
8:03 - 8:04هەرگیز جێی نەهێشتم .
-
8:06 - 8:08خاسێتی دووەم چی بوو
-
8:08 - 8:10لەوهاوسەرانەی بەردەوامن لە پەیوەندی ؟
-
8:11 - 8:12سێکس دەکەنە پێشەنگ.
-
8:12 - 8:16بڕیار دەدەن کە ئەمە گرنگە بۆ
پەیوەندییەکەیان، -
8:16 - 8:19ئەمە دەکەن کە پێویستە بۆدۆزینەوەی ڕێگەی
گەڕانەوە بۆلای یەکتر. -
8:19 - 8:23بە هاورێکەم وت کە پەرایزکاری سێکس و
لێکۆڵەر پێجی کڵاینپلاتز" وادەڵێت." -
8:23 - 8:27پرسیاری کرد: چ جۆرە سێکسێک شایەنی ویستنە ؟
-
8:28 - 8:31ئێمە سەیری چۆنیەتی پەیوەندیەکمان کرد
-
8:31 - 8:33چی هێناوەتە ناو ژیانمان،
-
8:33 - 8:36و سەیری خێزانی ژیشکە خەوتوەکانمان کرد
-
8:36 - 8:39کە هێناومەتە ماڵەکەمان.
-
8:41 - 8:43و بڕیارماندا کە ئەوە شایەنیەتی.
-
8:43 - 8:48بڕیارماندا، هەڵمانبژارد، کە ئەوە بکەین کە
پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ لای یەکتر، -
8:48 - 8:51و ڕووبەڕووی هەر یەک لەو
ژیشکە خەوتووانە ببینەوە، -
8:51 - 8:52ئەو هەستە سەخت و بە ئازارانە،
-
8:52 - 8:54بە میهرەبانی و بەزەیی
-
8:54 - 8:56و ئازادییان بکەین و ڕێگەی گەرانەوە بۆ لای
یەکتر بدۆزینەوە -
8:57 - 8:59بۆ ئەم پێک بەستنەی کە پێویستە بۆ
پەیوەندیەکەمان. -
9:01 - 9:03ئەمە چیڕۆکێک نییە کە بەردەوام بیگێڕینەوە
-
9:03 - 9:06دەربارەی چۆنیەتی بەردەوام بوونی
ئارەزووی سێکسی پەیوەندییە درێژەکان. -
9:07 - 9:10بەڵام ناتوانم شتێکی ڕۆمانسیتر بڵێم،
-
9:11 - 9:12شتێکی سێکسیتر،
-
9:13 - 9:17جگە لە هەڵبژاردن وەک پێشەنگێک
-
9:17 - 9:20چونکە ئەم پێکبەستنە زۆر گرنگە،
-
9:21 - 9:25هەتا دوای هێنانی ئەم هەستە سەختانە بۆ
پەیوەندیەکەمان. -
9:27 - 9:31چۆن بەردەوامی دەدەی بە پەیوەندیەکی بەهێزی
سێکسی بۆ ماوەیەکی درێژ؟ -
9:32 - 9:35سەیری چاوی باشترین هاوڕێت دەکەیت،
-
9:35 - 9:39و بەردەوام دەبن لە هەڵبژاردنی ڕێگەی
گەڕانەوە بۆ لای یەکتر. -
9:40 - 9:41سوپاستان دەکەم.
-
9:41 - 9:44(چەپڵە ڵێدان)
- Title:
- چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەهێز دەدەن
- Speaker:
- ئێمڵی ناگۆسکی
- Description:
-
وەکو پەروەردەکارێکی سێکسی، ئێمڵی ناگۆسکی زۆری ئەوەی لێی دەپرسرا: چۆن ھاوسەرەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی بە پەیوەندیەکی سێکسی بەھێز دەدەن؟ لەم ئاخاوتنە خۆش و تێگەیشتووەدا، بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی (تاڕادەیەک سوپڕایز) ئەو وەڵامە ھاوبەش دەکات کە دەری دەخات بۆ چی ھەندێک ھاوسەر دەوەستن لە سەرجێی کردن لە کاتێکدا ھەندێکیان بە درێژای ژیان بەردەوام دەبن
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:57
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How couples can sustain a strong sexual connection for a lifetime |