Return to Video

چیرۆکێکی خۆشەویستی بۆ قەیرانی تۆپەڵی مەرجانیەکان

  • 0:01 - 0:04
    من دەمەوێت چیرۆکێکی
    خۆشەویستیتان بۆ باس بکەم.
  • 0:04 - 0:07
    بەڵام کۆتاییەکی خۆشی نییە.
  • 0:07 - 0:11
    ڕۆژێک لە ڕۆژان منداڵێکی لاساری پێنج
    ساڵان بووم
  • 0:11 - 0:14
    کە بڕیاریدا ببێت بە زیندەوەرزانی دەریا
  • 0:15 - 0:19
    سی و چوارساڵ،٤٠٠ئامێری هەناسەدانی ژێرئاو و
    دواتر یەک بڕوانامەی دکتۆرا،
  • 0:19 - 0:22
    من هێشتا بەتەواوەتی پەیوەستم بە دەریا.
  • 0:23 - 0:25
    دە ساڵم بەکارکردن لە
    کۆمەڵی ماسییەکان بەسەربرد
  • 0:25 - 0:27
    لە کاریبیان،
  • 0:27 - 0:29
    ژماردنی ماسی، چاوپێکەوتنی ماسیگرەکان،
  • 0:29 - 0:33
    دووبارە نەخشاندنی ئامێری ماسیگرتن و
    پێشخستنی سیاسی.
  • 0:33 - 0:37
    من هاوکاربووم بۆ زانینی بەرێوبردنی
    بەردەوام چییە و چۆن دەبێت
  • 0:37 - 0:41
    بۆ ئەو شوێنانەی پاراستنی خۆراک،
    کار و کلتورەکان
  • 0:41 - 0:43
    هەموویان پشت بە دەریا دەبەستن.
  • 0:44 - 0:47
    لە نێوەندی هەموو ئەوانەوە، من کەوتمە
    خۆشەویستیەوە.
  • 0:48 - 0:49
    لەگەڵ ماسی.
  • 0:50 - 0:53
    زیاد لە ٥٠٠ جۆری ماسی تۆپەڵی دەریایی
    کاریبیان دەژین،
  • 0:53 - 0:57
    بەڵام ئەوەی کەناتوانم لە مێشکم دەری بکەم
  • 0:57 - 0:58
    ماسی توتیە.
  • 0:58 - 1:01
    ماسی توتی لەتەواوی جیهان لەسەر تۆپەڵی
    مەرجانی دەژیت،
  • 1:01 - 1:02
    ١٠٠ جۆری هەیە،
  • 1:02 - 1:04
    ئەوان بە درێژی مەترێک دەتوانن گەشەبکەن
  • 1:04 - 1:06
    و بەکێشی زیاد لە ٢٠ کیلۆگرام،
  • 1:06 - 1:08
    بەڵام ئەمە شتێکی بێزارکەرە.
  • 1:08 - 1:12
    من دەمەوێت پێنج شتی باوەڕپێنەکراو دەربارەی
    ئەو ماسیانەتان پێ بلێم.
  • 1:13 - 1:15
    یەکەم، ئەوان دەمێکی وەک دەنووکی تووتیان
    هەیە،
  • 1:15 - 1:17
    بەپێی پێویست بەهێزە بۆگازگرتنی
    مەرجان،
  • 1:17 - 1:20
    هەرچەندە ئەوان لەدوای قەوزەن.
  • 1:20 - 1:22
    ئەوان گیابڕی تۆپەڵەکانی دەریاکەنن.
  • 1:22 - 1:26
    ئەمە کلیلێکە، لەبەرئەوەی زۆربەی تۆپەڵی
    دەریاکان لەگەڵ قەوزە گەشەدەکەن
  • 1:26 - 1:29
    بەهۆی پیسبوونی پێکهاتەی خۆراک بە ئاوی
    ئاوەڕۆ و پەیین
  • 1:29 - 1:30
    کەوا لە زەوییەکە دەردەچێت.
  • 1:31 - 1:33
    و لەوێ بەپێی پێویست هیچ گیاخۆرێکی وەک
    ماسی تووتی نییە
  • 1:33 - 1:35
    لە تۆپەڵی دەریا
    جێهێڵدرابێت
  • 1:35 - 1:36
    بۆ ئەوەی هەمووی لەژێرەوە ببڕێت.
  • 1:37 - 1:39
    باشە، دووەم شتی سەرسوڕهێنەر.
  • 1:39 - 1:44
    دوای ئەوهەموو خواردنە، ئەوان پیساییەکی لمی
    سپی جوان دەکەن.
  • 1:45 - 1:49
    ماسییەکی توتی تاک دەتوانێت زیاد لە ٣٨٠
    کیلۆگرام دروست بکات
  • 1:49 - 1:51
    لەو هاڕاوە مەرجانییە لە هەرساڵێک.
  • 1:51 - 1:53
    هەندێک جار،کە دەچمە ژێر دەریا،
  • 1:53 - 1:55
    بە چاویلکەکەم
  • 1:55 - 1:59
    و تەنها ئەو هێلە سپییەی لە بارینی پیسایی
    ماسی تووتی دەبینم.
  • 2:00 - 2:04
    بۆیە جاری داهاتوو کاتێ لەسەر ئەو لمە
    سپییەی سەرکەناری خولگەیی دەسوڕییتەوە،
  • 2:04 - 2:07
    ڕەنگە پێوستە سوپاسی ئەم ماسیە بکەیت.
  • 2:07 - 2:08
    (پێکەنین)
  • 2:08 - 2:11
    سێیەم، ئەوان شێوازی زۆریان هەیە.
  • 2:11 - 2:13
    فرەڕەنگ و هێڵدار، شینی سەوزباو، ئەرخەوانی
    سوور،
  • 2:13 - 2:14
    زەرد، پرتەقاڵی، خاڵدار،
  • 2:15 - 2:18
    ماسی توتی بەشێکی گەورەیە کەوادەکات تۆپەڵی
    مەرجانی ڕەنگاوڕەنگبن.
  • 2:19 - 2:22
    لەگەڵ، بەشێوازی گۆرانیبێژێکی ڕاستەقینە،
  • 2:22 - 2:25
    ئەوان دۆڵابێک لەگۆڕانکاری جۆراوجۆریان هەیە
    بەدرێژایی ژیانیان.
  • 2:25 - 2:27
    دەرکەوتنی لاویەتی،
  • 2:27 - 2:28
    سیمای ناوەند،
  • 2:28 - 2:29
    ڕوانینی کۆتایی.
  • 2:29 - 2:35
    چوارەم،لەگەڵ کۆتا گۆڕانکاری لە دۆڵابی بەرگ
    گۆڕانکاری ڕەگەز دێت لەمێیەوە بۆ نێر،
  • 2:35 - 2:38
    ناودەبرێت بە زنجیرەی نێرەموک.
  • 2:38 - 2:42
    ئەم کۆمەڵە گەورەیە لەنێرەکان دواتر
    لەناوچەی مێینەکان کۆدەبنەوە بۆ گەراکردن.
  • 2:43 - 2:46
    ئارەزووی ڕەگەزی تر و تاک هاوسەریەتی
    بەدڵنیاییەوە یاسای سروشت نییە.
  • 2:46 - 2:49
    و ماسی توتی نمونەیە بۆ هەندێک جوانی
  • 2:49 - 2:52
    لە بەرنامەڕێژی پەیوەندی زاوزێی جۆراوجۆر.
  • 2:52 - 2:55
    پێنجەم، و سەرسوڕهێنەرتریان،
  • 2:55 - 2:59
    هەندێکجار کاتێ ماسی توتی خۆیگەرم دەکات
    لەنێو تۆپەڵی دەریایی لە شەودا،
  • 2:59 - 3:03
    ئەوان بڵقێکی لینج لەگڵاندی سەریانەوە
    دەردەدەن
  • 3:03 - 3:06
    کەوا بەرگی تەواوی لەشیان دەکەن.
  • 3:07 - 3:09
    ئەو ماسکانە بۆنەکەیان لە دڕندەکان
  • 3:09 - 3:11
    و لە مشەخۆرەکان دەیانپارێزێت،
  • 3:11 - 3:12
    بۆیە دەتوانن بە قوڵی بخەون.
  • 3:12 - 3:14
    ئەمە چەند جوانە؟
  • 3:14 - 3:16
    (پێکەنین)
  • 3:16 - 3:20
    بۆیە ئەمە دانپێدانانی خۆشەویستی منە بۆ
    ماسی توتی
  • 3:20 - 3:21
    لەهەموو گاڵتەکردنێکیان،
  • 3:21 - 3:25
    خواردنی قەوزە، پیسایی لم، گۆڕانی
    ڕەگەزی پیرۆز.
  • 3:25 - 3:26
    (پێکەنین)
  • 3:26 - 3:30
    بەڵام لەگەڵ ئەم خۆشەویستییە خەم دێت.
  • 3:31 - 3:34
    ئێستا ئەم گروپانە و ماسیە سورەکان دەناڵێنن
    بەڕاوکردنی لە ڕادەبەدەر،
  • 3:34 - 3:37
    ماسیگرەکان ماسی توتی بە ئامانج دەگرن.
  • 3:37 - 3:39
    ڕمی ماسیگرتن جۆری گەورە دەردێنێت،
  • 3:39 - 3:44
    لەنیوەشەو ماسی توتی شین و پەلکەڕەنگینە
    ئێستا زۆر دەگمەنن،
  • 3:44 - 3:47
    و تۆڕ و تەڵەکان بچوکترین جۆریان ڕاودەکات.
  • 3:47 - 3:51
    بوونم وەک زیندەوەرزانی دەریا و کەسێک،
  • 3:51 - 3:52
    دەتوانم پێتان بڵێم،
  • 3:52 - 3:54
    لەوێ ئەوەندە ماسی لە دەریادە نییە.
  • 3:54 - 3:56
    (پێکەنین)
  • 3:56 - 3:59
    و لەوێ خۆشەویستیم بۆ ماڵەکانیان هەیە
  • 3:59 - 4:00
    تۆپەڵی مەرجانی،
  • 4:00 - 4:03
    کە جاران وەک کلتوری کاریبیان چالاک بوو،
  • 4:03 - 4:05
    ڕەنگاوڕەنگ هەروەک تەلارسازی،
  • 4:05 - 4:07
    و بەجموجۆڵ هەروەک کەرنەڤاڵ،
  • 4:08 - 4:09
    بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا،
  • 4:09 - 4:12
    زیاد لە پێویستی ڕاوکردنی ماسی و پیسبوون،
  • 4:12 - 4:17
    ڕەنگە تۆپەڵی مەرجانی لە ماوەی ٣٠ساڵ
    نەمێنێت.
  • 4:17 - 4:20
    تەواوی سیستەمی ژینگەیی دەسڕێتەوە.
  • 4:20 - 4:21
    ئەمە وێرانکەرە،
  • 4:21 - 4:26
    چونکە سەد ملیۆن خەڵک لەسەرانسەری جیهان
  • 4:26 - 4:30
    پشت بە تۆپەڵی دەریایی دەبەستن بۆ خۆراک و
    داهاتیان.
  • 4:30 - 4:31
    لێیگەڕێ نقوم بێت.
  • 4:33 - 4:35
    کەمێک هەواڵی باش
  • 4:35 - 4:40
    ئەوەیە شوێنەکانی وەک بڵیز،بەربودا و بۆنیر
    دەپارێرزن VIPsئەو --
  • 4:40 - 4:43
    ماسی توتی زۆر گرنگ,
  • 4:43 - 4:47
    هەروەها، زیاتر و زیاتر شوێنەکان ناوچەی
    پارێزراو دادەمەزرێنن
  • 4:47 - 4:50
    کە بەتەواوی سیستەمی ژینگەیی
    دەپارێزێت.
  • 4:50 - 4:53
    ئەوانە هەوڵی گرنگن، بەڵام ئەوە بەس نین.
  • 4:54 - 4:56
    هەروەک ئەمڕۆ من لێرە وەستاوم،
  • 4:56 - 5:00
    تەنها سەدا ٢.٢ لەزەریاکان پارێزراون.
  • 5:00 - 5:03
    لەهەمان کاتدا،سەدا ٩٠لە ماسیە گەورە،
  • 5:03 - 5:06
    وسەدا ٨٠ی مەرجان لە گردی دەریایی کاریبیان،
  • 5:06 - 5:08
    بەتەواوی لەناوچوون.
  • 5:08 - 5:11
    ئێمە لە ناوەندی شەشەم لەناوچونی بەکۆمەڵین.
  • 5:11 - 5:14
    و ئێمە، مرۆڤەکان،
    داینەمۆی ئەم لە ناوچونەین.
  • 5:15 - 5:18
    هەروەها ئێمە چارەسەرەکانیشمان هەیە.
  • 5:18 - 5:21
    چاککردنی گۆڕانی کەش و هەوا
    و وەستانی زیادەڕۆی لە ڕاوکردنی ماسی،
  • 5:21 - 5:23
    پاراستنی زەریاکان و
  • 5:23 - 5:25
    وەستانی پیسکردنی خاکەکان.
  • 5:25 - 5:27
    بەڵام ئەمانە پڕۆژەی گەورەن
  • 5:27 - 5:29
    گۆڕانکاری سیستەمی پێویستە
  • 5:29 - 5:32
    و ئێمە بەڕاستی ئەو
    کاتەمان نییە تا لە دەستی بدەین.
  • 5:33 - 5:35
    هەریەکەمان دەتوانین
    پێشنیار بکەین و بیربکەینەوە
  • 5:35 - 5:38
    لەگەڵ دەنگدانمان، دەنگەکانمان، هەڵبژاردنی
    خواردنەکانمان،
  • 5:38 - 5:40
    تواناکانمان و دۆلارەکانمان.
  • 5:40 - 5:43
    پێویستە هەوڵ بخەینەگەڕ بۆ
    چاککردنی هەڵسوکەوتی کۆمپانیاکان
  • 5:43 - 5:45
    و سیاسەتەکانی حکومەتەکان.
  • 5:45 - 5:47
    پێویستە شارستانیەت بگۆڕین.
  • 5:48 - 5:51
    بنیادنانی کۆمەڵگەیەک لەدەوری
    چارەسەرکردنەکان
  • 5:51 - 5:53
    گرنگترین شتە.
  • 5:54 - 5:57
    من هەرگیز کۆڵ نادەم
  • 5:57 - 6:00
    کاردەکەم بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەم
    هەسارە قەشەنگە.
  • 6:01 - 6:04
    هەربەشێک لە ژینگە کە دەیپارێزین،
  • 6:04 - 6:08
    هەموو دە پلەیەک لەگەرمبوون ئێمە دەپارێزێت،
  • 6:08 - 6:09
    بەڕاستی کێشەیە.
  • 6:10 - 6:13
    بەسوپاسەوە، من باوەڕم بە هیوا نییە،
  • 6:13 - 6:15
    بەڵکو ویستێکە بۆ ئەوەی بەسوود بێت.
  • 6:16 - 6:20
    چونکە من نازانم چۆن وتارێکی
    ڕاستگۆیانە پێشکەش بکەم
  • 6:20 - 6:23
    دەربارەی خۆشەویستەکەم ماسی توتی و تۆپەڵی
    مەرجانی
  • 6:23 - 6:25
    کەوا کۆتاییەکی خۆشی هەیە.
  • 6:25 - 6:26
    سوپاس.
  • 6:26 - 6:29
    (چەپڵە لێدان)
Title:
چیرۆکێکی خۆشەویستی بۆ قەیرانی تۆپەڵی مەرجانیەکان
Speaker:
ئەیانا ئیلیزابێث جۆنسن
Description:

لەنێو سەدان ژێر دەریاوان، زیندەوەرزانی دەریا ئەیانا ئیلیزابێث جۆنسن کەوتە خۆشەویستیەوە -- لەگەڵ ماسی. لەم هۆنراوەیەوە بۆ ماسی توتی، ئەو باسی پێنج خاڵی ئەم بونەوەرانە دەکات. زۆر بە سادەیی سەرسوڕهێنەرن (لە توانایان بۆ کردنی پیسایی لمی سپی بۆ ڕەنگاوڕەنگ کردن "گۆڕانکاری لە دۆڵابی جل") و پشاندانی چی لە مەترسی دایە -- وەک هەڕەشەی گۆڕانکاری کەش و هەوا بۆ داهاتووی تۆپەڵی مەرجانی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:42

Kurdish subtitles

Revisions