چۆن ئەو کارە ئەدۆزیتەوە کە حەزت لێیە
-
0:00 - 0:03چەند شەرەفێکی گەورەیە. هەمووکات بیرم ئەکردەوە
ئەبێ ئەمە هەستێکی چۆنبێت. -
0:03 - 0:08هەشت ساڵ لەمەوبەر، خراپترین
ئامۆژگاری ماوەی کارکردنمم وەرگرت. -
0:08 - 0:10هاوڕێیەکم پێی وتم،
-
0:10 - 0:12"زۆر خەمی ئەوەت نەبێت چەندێک حەزت
لە کارەکەتە کە ئێستا ئەیکەیت. -
0:13 - 0:15تەنیا بۆ ئەوەیە سی ڤی پێ درووستکەیت."
-
0:15 - 0:17منیش دوای ماوەیەک لە ژیان
لە ئیسپانیا گەڕابوومەوە، و -
0:17 - 0:21چوومە کۆمپانیای فۆرچون ٥٠٠.
وتم، "زۆر سەرسوڕهێنەر ئەبێت. -
0:21 - 0:23کاریگەرییەکی زۆرم ئەبێت
لەسەر ئەم جیهانە." -
0:23 - 0:25هەموو ئەم بیرۆکانەم هەبوو. و
لە ماوەی دوو مانگیشا، -
0:25 - 0:28هەموو بەیانییەک نزیکەی ١٠ی بەیانی
تێبینیم ئەکرد ئەم ویستە سەیرەم هەیە -
0:28 - 0:32بۆ ئەوەی سەرم بکێشم بە شاشەی
کۆمپیتەرەکەی بەردەمما. -
0:32 - 0:34نازانم ئەگەر قەت کەس هەستی
بەوە کردبێت. و -
0:34 - 0:37زۆری پێنەچوو تێبینی ئەوەم کرد
ڕکابەرەکانی شوێنی کارکردنەکە -
0:37 - 0:40ڕۆڵی کارەکەمیان بە ئۆتۆماتیک کردووە. و
-
0:40 - 0:45ئەمەش ڕێک لەو کاتەیا بوو کە ئامۆژگارییە
زیرەکانەکە کرام بەوەی سی ڤی دروستکەم. -
0:45 - 0:47لەکاتێکا هەوڵم ئەیا بزانم
-
0:47 - 0:53لە کام تەلاری دوو نهۆمییەوە
خۆم فڕێبەمە خوارەوە و شتەکان بگۆڕم، -
0:53 - 0:57چەند ئامۆژگارییەکی هەمەجۆری
وارێن بوفێتم خوێندەوە، و ئەیوت، -
0:57 - 1:03"وەرگرتنی کار بۆ درووستکردنی سی ڤی
وەک ئەوە وایە سێکس هەڵگریت بۆ تەمەنێکی پیر." -
1:03 - 1:04(پێکەنین)
-
1:04 - 1:07گوێم لەوە گرت، و
هەموو ئەوە بوو کە ئەمویست. -
1:07 - 1:10لە ماوەی دوو هەفتەیا، لەو شوێنە چوومە دەر، و
بە یەک ئامانجەوە ڕۆشتم: -
1:10 - 1:13شتێک بدۆزمەوە بتوانم تێکبیەم.
هێندە قورس بوو. -
1:13 - 1:16ئەمویست جۆرێک لە کاریگەریم هەبێت.
گرنگ نەبوو بەلامەوە چی بێت. -
1:16 - 1:19زۆریشی پێنەچوو بۆم دەرکەوت
کە بەتەنیا نیم: -
1:19 - 1:22دەرکەوت کە زیاتر لە لەسەدا
هەشتای خەڵک -
1:22 - 1:23حەزیان لە کارەکانیان نەبوو.
-
1:23 - 1:25لەوە ئەچێت ئەوانەی لەم شوێنەشان وانەبن،
-
1:25 - 1:28بەڵام ئەوە تێکڕای ئەوەیە
کە دیلۆیت کردوێتی لە توێژینەوەکانیا. -
1:28 - 1:31بۆیە ویستم بزانم ئەو شتە چییە،
کە ئەم خەڵکانەی لەیەک جیاکردۆتەوە، -
1:31 - 1:33ئەوانەی کارەکان لەدڵیانەوە ئەکەن، و
جیهانی پێئەگۆڕن، -
1:33 - 1:35کە هەموو ڕۆژێک بە ئیلهامێکەوە هەڵئەستن، و
-
1:35 - 1:36ئینجا لەسەدا هەشتاکەی تر
-
1:36 - 1:38کە بێچارانە خەریکی کارەکانی خۆیانن.
-
1:39 - 1:42بۆیە دەستمکرد بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم کەسانەیا
کە ئەم کارە ئیلهامبەخشانەیان ئەکرد، و -
1:42 - 1:45کتێبم ئەخوێندەوە و توێژینەوەم
لەسەر ئەزموونەکان ئەکرد، -
1:45 - 1:47سێ سەد کتێب لەسەر ئامانج و
کارکردن و ئەم جۆرە شتانە، -
1:47 - 1:52بە تەواوەتی خۆمم تیا نوقم ئەکرد تەنیا
بۆ ویستە خۆپەرستانەکەی -- -
1:52 - 1:55دۆزینەوەی ئەو کارەی
کە نەئەکرا نەیکەم، -
1:55 - 1:56کام کارە بۆمن باشە.
-
1:56 - 1:59بەڵام کاتێک ئەمەم ئەکرد خەڵکی
زیاتر دەستیان کرد بە پرسیارکردن لێم، -
1:59 - 2:00"تۆ خەریکی ئەم بابەتی
کاری گونجاوەیت. -
2:00 - 2:03من حەزم لە ئیشەکەم نییە.
ئەتوانین دانیشین و قسەکەین؟" -
2:03 - 2:05منیش ئەموت، "بێگومان."
بەڵام ئەبوو ئاگاداریان بکەمەوە، -
2:05 - 2:07چونکە لەم ساتەیا ڕێژەی وازهێنانەکەی منیش
لە سەدا هەشتا بوو. -
2:07 - 2:10لەوانەی دائەنیشتم و قسەم لەگەڵ ئەکردن،
لەسەدا هەشتایان وازیان لە کارەکەیان ئەهێنا -
2:10 - 2:12لە ماوەی دوو مانگدا.
-
2:12 - 2:16شانازیم بەمەوە ئەکرد، و
مەسەلە ئەوە نەبوو هیچ جادوێکی تایبەتم هەبێت. -
2:16 - 2:18تەنیا یەک پرسیاری سادەم ئەکرد.
-
2:18 - 2:21ئەویش ئەوەبوو، "بۆچی ئەو کارە ئەکەیت
کە ئێستا ئەیکەیت؟" -
2:21 - 2:23وەڵامی ئەوانیش ئەوە ئەبوو،
-
2:23 - 2:25"لەبەر ئەوەی کەسێک پێی وتووم
کە پێویستە ئەو کارە بکەم." -
2:25 - 2:27درکم بەوە کرد زۆر کەسی چواردەورمان
-
2:27 - 2:31بەسەر ئەم پەیژەیەیا سەر ئەکەون
کە کەسێک پێیان ئەڵێ پیایا سەرکەون، و -
2:31 - 2:33دەر ئەچێت پەیژەکە بە دیوارێکی
هەڵەوە نراوە، -
2:33 - 2:35یان هەر بەهیچ دیوارێکەوە.
-
2:35 - 2:38هەتا کاتی زیاترم بەسەر ئەبرد لەنزیک
ئەم کەسانەوە و ئەم کێشەیەم ئەبینی، -
2:38 - 2:40بیرم ئەکردەوە، چی ئەبێت ئەگەر
بتوانین کۆمەڵگایەک دروستکەین، -
2:40 - 2:42شوێنێک خەڵک بتوانن هەست بکە،
کە شوێنی خۆیانە و -
2:42 - 2:45ئاساییە ئەگەر لەوێ هەموو شتێک
بەشێوەیەکی جیاواز بکەن، -
2:45 - 2:47مەودایەکی کەمتری ڕێگاکە ببڕن،
کە لەوێ هانی ئەوە بدرێت، و -
2:47 - 2:50ئیلهام بەخەڵک ببەخشن بگۆڕدرێن؟
-
2:50 - 2:53ئەوەش دواتر ئەبێت بەو شتەی
کە پێی ئەڵێم ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجێند، -
2:53 - 2:54کە کەمێکی تر ڕوونی ئەکەمەوە.
-
2:54 - 2:58بەڵام لەگەڵ ئەم دۆزینەوانەما،
تێبینی چوارچێوەیەکی کارکردنی -
2:58 - 2:59سێ شتی زۆر سادەم کرد
-
2:59 - 3:03کە هەموو ئەم کەسانەی بەحەسرەتەوە ئەیانەوێت
جیهان بگۆڕن تیایا هاوبەشن، -
3:03 - 3:05ئەگەر ستیڤ جۆبس بیت یان
ئەگەر تەنیا، -
3:05 - 3:07خاوەنی کۆگای نانکردنەکەی
سەر شەقامەکە بیت. -
3:07 - 3:09بەڵام ئەو کارە ئەکەیت کە بەرجەستەی
ئەوە ئەکات تۆ کێیت. -
3:09 - 3:12ئەمەوێ ئەو سێ شتەتان پێبڵێم،
بۆ ئەوەی بتوانن وەک هاوێنەیەک بەکاریبێنن -
3:12 - 3:15بۆ ئەو ماوەیەی ماومانە لەمڕۆیا و
هیوادارم بۆ ئەو ماوەیەی ماویشتانە لە ژیانا. -
3:15 - 3:18بەشی یەکەمی ئەم چوارچێوەی کاری
سێ هەنگاوییە ئەوەیە -
3:18 - 3:21بە تەواوەتی شارەزای خۆت بیت و
لەخۆت تێبگەیت، -
3:21 - 3:23چونکە ئەگەر نەزانیت
بۆچی ئەگەڕێیت، -
3:23 - 3:25هەرگیز نایدۆزیتەوە.
-
3:25 - 3:28ئەویش ئەوەیە کە کەس ئەم
شتەمان بۆ ناکات. -
3:28 - 3:31هیچ بابەتێکی خوێندن نییە لە زانکۆکان
لەسەر حەز و ئارەزوو بۆ کارەکەت. -
3:31 - 3:34تێناگەم چۆن ئەوە نەکراوە بە
بابەتێکی خوێندن، -
3:34 - 3:36بەڵام با زیاتر نەچمە قوڵایی ئەوە.
-
3:36 - 3:39مەبەستم ئەوەیە، کاتی زیاتر بەسەر ئەبەیت
لە هەڵبژاردنی سێتی تەلەفزیۆنی ژوورەکەت -
3:39 - 3:42وەک لە گەڕان بۆ هەڵبژاردنی باشترین
کۆلێژ و بوارەکەی بۆی ئەخوێنیت. -
3:42 - 3:44بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە،
ئەکەوێتەوە سەر خۆمان ئەوە بزانین، و -
3:44 - 3:47چوارچێوەیەکی کارکردنمان ئەوێت،
پێویستمان بە ڕێنیشاندانێکە بەناو ئەمەیا. -
3:47 - 3:51هەنگاوی یەکەمی قیبلەنوماکەشمان
ئەوەیە بزانین خاڵی بەهێزی تایبەتمان چییە. -
3:51 - 3:54ئەو شانە چین کە کاتێک لەخەو هەڵئەستین
بەهەر نرخێک بێت هەر ئەمانەوێ بیکەین، -
3:54 - 3:58ئەگەر پارەمان پێبدرێت بۆی یان نا،
ئەو شتانەی خەڵک سوپاسمان ئەکات بۆی؟ -
3:58 - 4:01دۆزەرەوەی خاڵی بەهێزیش کتێبێکە و
ئامرازێکی سەر ئینتەرنێتیشە. -
4:01 - 4:05پێشنیاری ئەکەم بۆ جیاکردنەوەی ئەو کارانەی
بەشێوەیەکی سرووشتی تیایا باشیت. و -
4:05 - 4:09دواتریش، چوارچێوەی کارکردنمان یان
پلەبەندییەکەمان چییە بۆ ئەو بڕیاردانانە؟ -
4:09 - 4:13گرنگی بە کەسەکانمان و خێزانەکەمان، و
تەندروستی خۆمان ئەیەین زیاتر -
4:13 - 4:15یان تەنیا دەستکەوت و سەرکەوتن، و
ئەو جۆرە شتانەیە؟ -
4:15 - 4:18پێویستە بزانین کامیانمان ئەوێت
بۆ ئەوەی ئەم بڕیارانەی بەین. -
4:18 - 4:20کەواتە ئەزانین رۆحمان لەچی پێکهاتووە،
-
4:20 - 4:25بۆ ئەوەی نەچین بیفرۆشین بە مەسەلەیەک
کە هیچ گرنگ نییە بەلامانەوە. و -
4:25 - 4:28ئینجا هەنگاوی دواتریش ئەزموونەکانمانە.
-
4:28 - 4:32هەموو ئەم ئەزموونانەمان هەیە.
هەموو ڕۆژێک و هەموو خولەکێک شت فێر ئەبین -
4:32 - 4:34لەسەر ئەوەی خۆشمان ئەوێت، و
ڕقمان لێیە، و -
4:34 - 4:36لە چییا باشین، و
لە چییا خراپین. و -
4:36 - 4:38ئەگەر کات بەسەر نەبەین لە
سەرنجدان بەو شتەیا و -
4:38 - 4:40کۆکردنەوەی ئەوەی فێریبووین و
-
4:40 - 4:43بەکارهێنانی بۆ ئەو ماوەیەی ماومانە لە ژیانمانا،
کەواتە بۆ هیچ بووە. -
4:43 - 4:45هەموو ڕۆژێک، هەموو هەفتەیە:،
هەموو مانگێکی ساڵیش -
4:45 - 4:48هەندێک کات بەسەر ئەبەم لە
بیرکردنەوە لەوەی چی بە ڕاستی کراوە، -
4:48 - 4:50چی بە هەڵەیی کراوە، و
پێویستە چی دووبارەکەمەوە، -
4:50 - 4:51ئەتوانم چی زیاتر بەکاربێنم لە ژیانما.
-
4:51 - 4:55زیاتریش لەسەر ئەو بابەتە،
وەک ئەبینن خەڵک، بەتایبەتی لەم ڕۆژەیا، -
4:55 - 4:57کە ئیلهامت پێئەبەخشن، کە کاتێک
شتێک ئەکەن ئەڵێن -
4:57 - 5:00"ئای خوایە، جێف چی ئەکات،
ئەمەوێ وەک ئەو بم." -
5:00 - 5:02بۆچی وا ئەڵێیت؟
جۆرناڵێک بکەرەوە. -
5:02 - 5:04بینوسەرەوە بزانە چی شتێکی
ئەوان ئیلهامت ئەیاتێ. -
5:04 - 5:06هەموو شتێک نابێت سەبارەت
بە ژیانیان، -
5:06 - 5:08بەڵام هەرچییەک بێت، تێبینی بکە،
-
5:08 - 5:10بەتێپەڕبوونی کات جۆرێک لە
گەنجینەمان ئەبێت -
5:10 - 5:14کە ئەتوانین بەکاریبێنین بۆ ژیانی خۆمان و
زیاتر حەز بە بوونی خۆمان بکەین و -
5:14 - 5:16کاریگەرییەکی زیاترمان هەبێت.
-
5:16 - 5:18چونکە کاتێک دەست ئەکەین بە
پێکەوەنانی ئەم شتانە، -
5:18 - 5:21ئەواتە ئەتوانین پێناسەی بکەین
کە بەڕاستی سەرکەوتن واتای چییە بۆمان، و -
5:22 - 5:25بێ ئەم بەشە جیایانەی قیبلەنومایە
مەحاڵ ئەبێت بۆمان. -
5:25 - 5:27لەم دۆخەیا کۆتاییمان پێیەت --
ئەو ژیانە دەق بۆ نوسراوەمان هەیە -
5:27 - 5:30کە ژیانی هەمووی بەشێوەیەکە بە
پەیژەیەکا سەر ئەکەون نازانن بۆ کوێ ئەچێت. -
5:30 - 5:33بەجۆرێک وەک ۆڵ ستریتی دوو وایە،
ئەگەر کەستان دیبێتتان، -
5:33 - 5:37کارمەندە تازەکە لە بەڕێوبەری
جێبەجێکاری بانقەکە ئەپرسێت، -
5:37 - 5:39"ژمارەت چەندە؟
هەمووان ژمارەیەکیان هەیە، -
5:39 - 5:42کە ئەگەر بگەن بەو پارەیە،
ئیتر واز ئەهێنن." -
5:42 - 5:44ئەویش ئەڵێت، "ئاه، ئاسانە. زیاتر."
-
5:45 - 5:46ئینجا زەردەخەنەیەک ئەکات.
-
5:46 - 5:48ئەوەش دۆخی هەموو خەڵکە
کە جێگەی داخە و -
5:48 - 5:51زۆربەیان کاتیان بەسەر نەبردووە لە
تێگەشتن لەو شتانەی گرنگە بۆیان، -
5:51 - 5:54کە بەردەوام هەوڵ بۆ شتێک ئەیەین،
کە هیچ گرنگ نییە بەلامانەوە، -
5:54 - 5:56بەڵام بۆیە ئەیکەین چونکە هەمووان
پێیان وتوین پێویستە بیکەین. -
5:56 - 5:58بەڵام هەر کە ئەم چوارچێوەیە کۆئەکەینەوە،
-
5:58 - 6:00دەست ئەکەین بە دیاریکردنی ئەو شتانەی
کە وامان لێئەکەن زیندوو بینەوە. -
6:00 - 6:04ئەشزانیت لەوانەیە پێش ئەمە، حەزێک
بێتە ئاراوە و بیات بە ڕووخسارتا، -
6:04 - 6:06یان هێڵێکی کارکردن کە ئەکرێت
لەخۆتی بەدوور بگریت -
6:06 - 6:09لەبەر ئەوەی ڕێگایەکت نەبووە بۆ
دیاریکردنی کاری گونجاو. -
6:09 - 6:12بەڵام کاتێک ئەوە ئەکەیت، ئەکرێت شتێک
ببینیت کە یەک ئەگرێتەوە لەگەڵ تواناکانت، -
6:12 - 6:14بەهاکانت، و وەک کەسێک کێیت، و
-
6:14 - 6:17بڵێیت هەموو ئەمە بەدەستەوە ئەگرم،
شتێکی پێ درووست ئەکەم، و -
6:17 - 6:20هەوڵی بۆ ئەیەم، و
هەوڵ ئەیەم کاریگەرییەک درووستکەم. -
6:20 - 6:23ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجینت و
جوڵانەوەکەی بنیاتمان ناوە -
6:23 - 6:25بوونی نەئەبوو ئەگەر ئەم قیبلەنومایەم
نەبوایە بۆ دیاریکردنی، -
6:25 - 6:29"ئەمە شتێکە ئەمەوێت هەوڵی بۆ بەم، و
جیاوازییەکی پێ درووستکەم." -
6:29 - 6:32ئەگەر نەزانین بۆ چی ئەگەڕێین،
هەرگیز نایدۆزینەوە، -
6:32 - 6:34بەڵام کە ئەم نەخشەیەمان دانا،
ئەم قیبلەنومایە، -
6:34 - 6:39ئەتوانین بچینە سەر هەنگاوی دواتر -- و
ئەوەش من نیم لەو سەرەوە -- -
6:39 - 6:41کاری مەحاڵ بکەم و لە توانای
خۆم زیاتر بکەم. -
6:41 - 6:43دوو هۆکار هەیە خەڵک ناتوانن
کارێک بکەن کە ئەیانەوێت. -
6:43 - 6:45یەکەمیان خۆیان بەخۆیان ئەڵێن
کە پێیان ناکرێت، -
6:45 - 6:47یان چواردەورەکەیان پێیان ئەڵێن
کە پێیان ناکرێت. -
6:47 - 6:49بەهەردوو لایا، دەست ئەکەین
بە باوەڕکردن پێی. -
6:49 - 6:51یان ئەوەتا کۆڵ ئەیەین،
یان ئەوەتا هەر دەستی نایەینێ. -
6:51 - 6:54لە ڕاستیا، هەموو کارێک مەحاڵ بووە
هەتا ئەوکاتەی کەسێک کردوێتی. -
6:54 - 6:57هەموو داهێنانێک،
هەموو شتێکی نوێ لە جیهانا، -
6:57 - 6:58یەکەمجار بیرکردنەوەی خەڵک
بە شێتانە دانراوە. -
6:58 - 7:02رۆجەر بانیستەر و میلە چوار خولەکەکە،
لەڕووی جەستەییەوە مەحاڵ بوو -
7:02 - 7:04بە چوار خولەک میلێک ببڕیت
بە کێبڕکێی سەر پێ -
7:04 - 7:06هەتا ئەوکاتەی رۆجەر بانیستەر کردی.
-
7:06 - 7:08ئینجا چی ڕووی یا؟
-
7:08 - 7:10دوو مانگ دواتر، شانزە کەسی تریش
بە چوار خولەک میلێکیان بڕی. -
7:10 - 7:13ئەو شتانەی لە مێشکمانایە و
پێمان وایە کە مەحاڵن -
7:13 - 7:15زۆر جار تەنیا وێستگەکانی ژیانن
چاوەڕێ ئەکەن پێیان بگەین -
7:15 - 7:17ئەگەر بتوانین کەمێک
سنورەکانی خۆمان ببەزێنین. -
7:17 - 7:20پێموابێت ئەمەش بە لەباری باری جەستەیی و
بەهێزی لەشت دەستپێئەکات -
7:20 - 7:23زیاتر لە هەر شتێکی تر،
چونکە ئەتوانین کۆنترۆڵی ئەوە بکەین. -
7:23 - 7:24ئەگەر وا بیر ئەکەیتەوە نەتوانیت
یەک میل ڕابکەیت، -
7:24 - 7:26ئەتوانی نیشانی خۆتی بەیت کە
ئەکرێت میلێک یان دوان ڕابکەیت، -
7:26 - 7:29یان ماراسۆنێک، یان پێنج پاوەند
لەدەست بەیت، یان هەرشتێکی تربێت، -
7:29 - 7:32درک بەوە ئەکەیت متمانە بەخۆبوون
ئاوێتە ئەبێت و -
7:32 - 7:34ئەکرێت بگوازرێتەوە بۆ
بەشەکەی تری ژیانت. -
7:34 - 7:38لەگەڵ هاوڕێکانیشما کەمێک ئەم خووەم گرتووە.
-
7:38 - 7:40گرووپێکی بچووکمان هەیە.
ئەچین بۆ سەرکێشی جەستەیی و -
7:41 - 7:44بەم دواییە، خۆم لە دۆخێکی هەستیاردا بینییەوە.
-
7:44 - 7:47زۆر ئەترسم لە ئاوی شینی
تاریکی قوڵ. -
7:47 - 7:49نازانم ئەگەر کەس هەمان
ئەو ترسەی هەبووبێت -
7:49 - 7:51دوای ئەوەی یەک دوو سێ جار فلیمی
جەویان دیبێت -
7:51 - 7:52وەک من بە منداڵی.
-
7:53 - 7:57بەڵام هەر شتێک لەسەروو ئێرەوە، ئەگەر
تاریک بێت، یەکسەر هەستی پێئەکەم. -
7:57 - 7:59سوێند ئەخۆم شتێکی تیایە.
-
7:59 - 8:02تەنانەت ئەگەر دەریاچەی تاهۆیش بێت،
ئاوی سازگارە، کە نابێ لێی بترسیت، -
8:02 - 8:04نابەجێیە، بەڵام ترسەکە هەیە.
-
8:04 - 8:06بەهەرحاڵ، سێ ساڵ لەمەوبەر
لەسەر بەلەمێکی گەورە بووم -
8:06 - 8:08لە کەنداوی سان فرانسیسکۆ.
-
8:08 - 8:12ڕۆژێکی باراناوی و ڕەشەبایەکی بەهێزی هەبوو،
خەڵکەکە سکیان تێکچوو لەسەر بەلەمەکە، و -
8:12 - 8:15منیش دانیشتبووم و جلی مەلەم لەبەرا بوو، و
لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد -
8:15 - 8:18ترسێکی زۆر دایگرتبووم و بیرم ئەکردەوە
لەم مەلەکردنەیا ئەمرم. -
8:18 - 8:20هەوڵ ئەیەم بە مەلە پردی
گۆڵدن گەیت تێپەڕێنم. و -
8:20 - 8:24پێموابێت هەندێک کەس لێرە
توانیویانە پێشتر ئەوە بکەن. -
8:24 - 8:27لەوێ دانیشتبووم، و جۆناسانی هاوڕێم،
کە هانی یام ئەوە بکەم، -
8:27 - 8:30هات بۆلام و بینی لە چی دۆخێکام. و
-
8:30 - 8:32وتی، "سکۆت، هاوڕێ
خراپترین شت چییە ڕووبات؟ -
8:32 - 8:35جلی مەلەت لەبەرایە.
نوقم نابیت. و -
8:35 - 8:37ئەگەر ماندووش بوویت،
بچۆرە سەر یەکێک لە بیست بەلەمەکە. -
8:37 - 8:40هەروەها، ئەگەر هێرشی قرش هەبێت،
بۆچی لەناو هەشتا کەسا -
8:40 - 8:43بەتۆوە ئەگیرسێنەوە؟"
وتم سوپاس، ئەوە یارمەتیدەر بوو. -
8:43 - 8:46ئەیویست بڵێت، "هەر بەڕاستی
چێژی لێ ببینە. بەهیوای بەختێکی باش." -
8:46 - 8:48ئینجا مەلەیکرد و بەڕێکەوت. باشە.
-
8:48 - 8:53دەرچوو، هێمن کردنەوەکەی سوودی هەبوو، و
منیش هەستم بە هێمنییەکی تەواو کرد، و -
8:53 - 8:56پێموابێت هی ئەوە بوو کە
جۆناسان سیانزە ساڵ بوو. -
8:56 - 8:58(پێکەنین)
-
8:58 - 9:00ئەو ڕۆژەش هەشتا کەس لەوانەی مەلەیان ئەکرد،
-
9:00 - 9:03شەست و پێنجیان لەنێوان تەمەنی
نۆ و سیانزەیا بوون. -
9:03 - 9:06بیری لێکەرەوە چۆن بەشێوەیەکی جیاواز
مامەڵەت لەگەڵ ژیانت ئەکرد -
9:06 - 9:09ئەگەر لە تەمەنی نۆ ساڵیا بۆت دەرکەوتایە
ئەتوانی میل و نیوێک مەلە بکەیت -
9:09 - 9:12لە ئاوێکی ساردا لە ئەلکاترازەوە
بۆ سان فرانسیسکۆ. -
9:12 - 9:13ئەوکاتە بۆ چی ئەتوت بەڵێ؟
-
9:13 - 9:16لەسەر چی شتێک کۆڵت نەئەیا؟
چیت تاقی ئەکردەوە؟ -
9:16 - 9:18لەگەڵ تەواوبوونم لە مەلەکردن،
چوومە ئەکوا پارکەکە، و -
9:18 - 9:20لە ئاوەکە ئەهاتمە دەرەوە و
-
9:20 - 9:22بێگومان نیوەی مناڵەکان
پێشتر تەواو بووبوون، -
9:22 - 9:24بۆیە هانیان ئەیام و هەموو
بەپەرۆشی تەواو بوونم بوون. -
9:24 - 9:27منیش سەرم بە تەواوەتی بەستبوی،
ئەوەی مەلەی کردبێ لەوێ ئەزانێت، و -
9:27 - 9:31سەری خۆم گەرم ئەکردەوە و سەیرم ئەکرد
کاتێک خەڵکەکەی تر تەواویان ئەکرد. -
9:31 - 9:34لەوکاتەیا بوو مناڵێکم بینی،
هەستم ئەکرد لەباش ناچێت. و -
9:34 - 9:36بەم شێوەیە لەشی شل بوو.
-
9:36 - 9:39بە ئەستەم ئەیتوانی هەناسە بات پێش ئەوەی
پێش ئەوەی دووبارە سەری بکێشتەوە بە ئاوەکەیا. و -
9:39 - 9:42تێبینیم کرد دایک و باوکی تریش
هەبوون سەیریان ئەکرد، و -
9:42 - 9:44سوێند ئەخۆم وەک من بیریان ئەکردەوە:
-
9:44 - 9:48لەبەر ئەمە نابێ بهێڵیت مناڵی نۆ ساڵان
لە ئەلکاترازەوە مەلە بکات. -
9:48 - 9:49ئەمە ماندوو بوون نەبوو.
-
9:49 - 9:52لەناکاو، دایک و باوکێک
ڕایان کرد و گرتیان، و -
9:52 - 9:55خستیانە سەر شانیان و
بەم شێوەیە هێنایان، -
9:55 - 9:57بە تەواوەتی لەپەل کەوتبوو. و
-
9:57 - 10:00ئینجا لەناکاو چەند هەنگاوێکی تر
دوورکەوتنەوە و -
10:00 - 10:02خستیانەوە سەر عەرەبانەکەی خۆی. و
-
10:02 - 10:05بە شێتانەترین شێوە کە بینیبێتم دەستی
سەرکەوتنی بەرزکردەوە. -
10:05 - 10:08هێشتا ئەتوانم هەست بە گەرمی و
وزەکەی ئەو کوڕە بکەم -
10:08 - 10:09کاتێک بەم دەستکەوتە گەشت.
-
10:09 - 10:12پێشتر ئەو ڕۆژە بینیبووم لەسەر
عەرەبانەکەی خۆی. -
10:12 - 10:14بەڵام نەمئەزانی کە مەلە ئەکات.
-
10:14 - 10:18باشە، ئەوە بیست ساڵی تر
ئەبێ بەچی بگات؟ -
10:18 - 10:21ئەبێ چەند کەس پێیان وتبێت ئەوە نەکات و
ئەگەر بیکات لەوانەیە بمرێت؟ -
10:21 - 10:23بۆ خەڵکی ئەسەلمێنیت کە هەڵەن،
ئەشیسەلمێنیت کە خۆشت هەڵەیت، -
10:23 - 10:25ئەکرێت هەندێک هەنگاوی
یەکلاکەرەوە بنێیت بە ئاراستەی -
10:25 - 10:27ئەوەی باوەڕت پێیەتی پێت بکرێت.
-
10:27 - 10:29پێویست ناکات خێراترین ڕاکەری
ماراسۆنی جیهان بیت، -
10:29 - 10:31تەنیا متمانەت بەخۆت بێت بتوانیت
مەحاڵ بەدی بێنیت، و -
10:31 - 10:33بە هەنگاوی بچووک دەستپێئەکات. و
-
10:33 - 10:36باشترین ڕێگاش بۆ ئەمە ئەوەیە
-
10:36 - 10:38خەڵکانێک لە چواردەورت بن هەمیشە
بەچۆش و خرۆش بن. -
10:38 - 10:41خێراترین ڕێگا بۆ کردنی ئەو شتانەی
کە پێتوانییە بتوانرێت بکرێت -
10:41 - 10:43ئەوەیە ئەو کەسانە بە چواردەورتەوە بن
کە وەک تۆ خەریکن. -
10:43 - 10:46وتەیەکی جیم رۆن هەیە و ئەڵێت:
-
10:46 - 10:49"تۆ تێکڕای ئەو پێنج کەسەیت کە
زۆرترینی کاتەکانت لەگەڵیانا بەسەر ئەبەیت." -
10:49 - 10:53لە مێژووی جیهانیشا هیچ شتێک
هێندەی ئەوە کارئاسانیت بۆ ناکات -
10:53 - 10:56بۆ گەشتنت لە شوێنی ئێستاتەوە
بۆ ئەو شوێنەی ئەتەوێ پێی بگەیت -
10:56 - 10:59کە کێ هەڵ ئەبژێریت بۆ ئەوەی
لە چواردەورت بن. -
10:59 - 11:01هەموو شتێک ئەگۆڕن و ئەوەش
ڕاستییەکی سەلمێنراوە. -
11:01 - 11:05ساڵی ١٨٩٨، نۆرمان تریپلێت ئەم توێژینەوەیەی
لەسەر چەند پاسکیل سوارێک کرد، و -
11:05 - 11:08کاتی گەڕەکەیانی بە چواردەوری
مەیدانەکەیا بە گرووپ هەژمار ئەکرد، و -
11:08 - 11:09هەروەها تاک تاکیش. و
-
11:09 - 11:13بۆی دەرکەوت جار لەدوای جار پاسکیلسوارەکانی
گروپەکە خێراتر لێیان ئەخوڕی. -
11:13 - 11:16لەوکاتەوە لە هەموو بوارەکانی تری ژیاندا
ئەمە دووبارە کراوەتەوە، و -
11:16 - 11:18جار لەدوای جار هەمان شت ئەسەلمێنێت،
-
11:18 - 11:21کە کەسەکانی چواردەورت گرنگن، و
ژینگەش هەموو شتێکە. -
11:21 - 11:23بەڵام کۆنترۆڵکردنی بۆخۆت ئەمێنێتەوە،
چونکە ئەکرێت بەهەردوو لایا بڕوات. -
11:23 - 11:26لەبەر ئەوەی لەسەدا هەشتای خەڵک
حەزیان لە کارەکەی خۆیان نییە، -
11:26 - 11:29کەواتە زۆربەی خەڵکەکەی چواردەورمان،
نەک ئەوانەی ئێرە، بەڵکو شوێنی تر، -
11:29 - 11:33هانی ئاڵۆزکردنی ژیان ئەیەن و ناهێڵن
هەوڵ بۆ ئەوە بەین کە گرنگە بەلامانەوە -
11:33 - 11:35بۆیە پێویستە ئاگاداری چواردەورمان بین.
-
11:35 - 11:37خۆم لەم دۆخەیا بینییەوە --
-
11:39 - 11:42خۆم نمونەی ئەوە بووم، دوو ساڵ لەمەوبەر.
-
11:42 - 11:46کەس هیچ حەز یان خولیایەکی هەبووە
دڵ و ڕۆحی بۆ تەرخان کردبێت، -
11:46 - 11:49لەگەڵ کاتێکی پێشوومارا، و زۆر حەز
ئەکەن پێی بڵێن بزنس، -
11:49 - 11:53بەڵام کەس سەرنجی پێنایات و
هیچ پارە پەیا ناکات؟ -
11:53 - 11:58باشە، من چوار ساڵ لەمەوبەر هەوڵم ئەیا
ئەم جوڵانەوەی لیڤ یۆر لێجێندە بنیات بنێم -
11:58 - 12:01هەتا هانی خەڵک بەم ئەو کارە بکەن کە
بەڕاستی حەزیان لێیە و ئیلهامیان پێبەم، و -
12:01 - 12:02ئەوەی لەتواناما بوو ئەمکرد، و
-
12:02 - 12:04تەنیا سێ کەس سەرنجیان ئەدا، و
-
12:05 - 12:08هەموویان لەوێ بوون:
دایکم، باوکم، و چێڵسیای هاوسەرم. -
12:08 - 12:09زۆر سوپاس بۆ پشتیوانیتان.
-
12:09 - 12:11(چەپڵەلێدان)
-
12:11 - 12:15منیش زۆرم حەز ئەکرد سەربگرێت،
بۆ ماوەی چوار ساڵ بەڕێژەی لەسەدا سفر گەشەی کرد، و -
12:16 - 12:17خەریکبوو دایخەم، و
-
12:18 - 12:19لەو کاتەیا بوو،
-
12:19 - 12:23گواستمەوە بۆ سان فرانسیسکۆ و
چاوم بە چەند کەسێکی سەرنجڕاکێش کەوت -
12:23 - 12:25کە شێوازێکی ژیانی شێتانەی
پڕ سەرکێشیان هەبوو، -
12:25 - 12:27لە بزنس و ماڵپەڕەکان و بلۆگەکان
-
12:27 - 12:30درووستکراو لەسەر حەزەکانیان، و
بەشێوەی واتابەخش یارمەتی خەڵکیان ئەیا. و -
12:30 - 12:33یەکێک لە هاوڕێکانم، کە ئێستا،
خێزانێکی هەشت ئەندامی هەیە، و -
12:33 - 12:35هەموو خێزانەکەی بەخێو ئەکات
-
12:35 - 12:38بە ماڵپەڕێک کە هەفتەی دوو جار
شتی بۆ ئەنوسێت. -
12:38 - 12:41تازە گەڕاونەتەوە دوای بەسەر بردنی
مانگێک لە ئەوروپا، هەر هەموویان. -
12:41 - 12:43ئەمە سەرنجی راکێشام.
چۆن شتی وا بوونی هەیە؟ -
12:43 - 12:47ئەمەم کە بینی ئیلهامێکی زۆری پێبەخشیم، و
-
12:47 - 12:50لەجیاتی ئەوەی ماڵپەڕەکەم دابخەم،
بڕیارم یا گرنگی زیاتری پێبەم. و -
12:50 - 12:52ئەوەی لە تواناما بوو کردم و
کاتی خۆم تەرخان کرد، و -
12:52 - 12:54هەموو کاتژمێرێکی کارکردنم بۆ دانا
بۆ پشتیوانیکردنی ئەم کەسانە، -
12:54 - 12:57لەگەڵیانا ئەچومە دەر و بیرەمان ئەخواردەوە و
وەرزشمان ئەکرد. و -
12:57 - 12:59دوای چوار ساڵ لە سفر گەشەکردن،
-
12:59 - 13:01لە ماوەی شەش مانگ لە
چوونە دەرەوە لەگەڵیان، -
13:01 - 13:04کۆمەڵگای لیڤ یۆر لێجێند
دە هێندە گەشەی کرد. -
13:04 - 13:08لە ماوەی دوانزە مانگی تردا،
سەد و شەست هێندە. -
13:08 - 13:11ئەمڕۆش زیاتر لە سی هەزار کەس
لە سەد و پەنجاو هەشت وڵاتی جیاوە -
13:11 - 13:14مانگانە ئامرازەکانی پەیوەندی و
دۆزینەوەی کاری ئێمە بەکارئەهێنن. -
13:14 - 13:19ئەو کەسانەش بوون ئەو کۆمەڵگا
پڕ جۆشەیان درووست کرد -
13:19 - 13:21کە ئیلهامیان بەخشی بۆ درووستکردنی ئەو
ئەگەرەی خەونم پێوە بینیبوو -
13:21 - 13:24بۆ ماڵپەڕی لیڤ یۆر لێجێند پێش چەند ساڵێک.
-
13:24 - 13:26خەڵک هەموو شتێک ئەگۆڕن، و
لەبەر ئەمەشە -- -
13:26 - 13:29ئێوەش ئەپرسن چی ڕووی یا.
-
13:29 - 13:31ماوەی چوار ساڵ،
هیچ کەسێکم لەم بوارەیا نەئەناسی و -
13:31 - 13:35تەنانەت نەشمئەزانی کە بونی هەیە،
کە خەڵک ئەتوانن ئەم کارە بکەن، -
13:35 - 13:37کە ئەکرێت جوڵانەوەی ئاوات هەبێت.
-
13:37 - 13:40منیش لێرە بووم لە سان فرانسیسکۆ، و
هەموو ئەوانەی چواردەورم ئەوەیان ئەکرد. -
13:40 - 13:44بوو بە شتێکی ئاسایی، بیرکردنەوەم گۆڕا لەوەی
چۆن بتوانم ئەمە بکەم بۆ -
13:44 - 13:46چۆن ئەکرێت نەیکەم.
-
13:46 - 13:49ئینجا کاتێک ئەوە ڕووئەیات،
ئەو پلاکە دائەگیرسێت لە مێشکتا، -
13:49 - 13:51بەناو مێشکتا شەپۆل دروست ئەکات.
-
13:51 - 13:54بێ ئەوەی هەوڵیش بەیت،
ستانداردت لێرەوە ئەچێت بۆ ئێرە. -
13:54 - 13:58پێویست ناکات ئامانجەکانت بگۆڕیت.
تەنیا پێویستە چواردەورت بگۆڕیت. -
13:58 - 14:02لەبەر ئەوەیە، و لەبەر ئەوەیە حەز ئەکەم
لەنزیک ئەم کۆمەڵە کەسەوە بم، -
14:02 - 14:04لەبەر ئەوە ئەچم بۆ هەموو بۆنەکانی تێد، و
-
14:04 - 14:07لەسەر ئایپادەکەم سەیریان ئەکەم لەسەر
ڕێگام بۆ کار، ئیتر هەرچییەک بێت. -
14:07 - 14:10چونکە ئەمە ئەو کۆمەڵە کەسەن کە
ئیلهام بە ئەگەرەکان ئەبەخشن. -
14:10 - 14:13ڕۆژێکی تەواو و زۆر زیاترمان هەیە
پێکەوە بەسەری بەرین. -
14:13 - 14:17بۆ کۆکردنەوەی هەموو شتێک،
لەڕووی ئەم سێ پایەیەوە، -
14:17 - 14:21لەهەموو شتێک زیاتر خاڵی
هاوبەشیان هەیە. -
14:21 - 14:23لەسەدا سەد لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندان.
-
14:23 - 14:26کەس ناتوانێت پێتبڵێت کە ناتوانیت
شت لەسەر خۆت فێربیت. -
14:26 - 14:28کەس ناتوانێ پێتبڵێت کە ناتوانیت
پاڵ بە سنورەکانی خۆتەوە بنێیت و -
14:28 - 14:31بزانیت چی مەحاڵە بۆت و تەنانەت
ئەوەش بکەیت بە ڕاستی. -
14:31 - 14:34کەس ناتوانێ پێتبڵێت کە ناتوانیت
چواردەوری خۆت بەیت بە کەسی ئیلهامبەخش -
14:34 - 14:36یان دوورکەوتنەوە لەوانەی کە
ساردت ئەکەنەوە. -
14:36 - 14:37ناتوانیت کۆنترۆڵی نسکۆ بکەیت.
-
14:37 - 14:41ناتوانیت کۆنترۆڵی دەرکردن بکەیت یان
کۆنترۆڵی تووشبوون بە ڕووداوی هاتوچۆ. -
14:41 - 14:43زۆربەی شتەکان بە تەواوەتی
لەدەرەوەی جڵەوی خۆتایە. -
14:43 - 14:45ئەم سێ شتە بە تەواوەتی
بەدەستی خۆمانە، و -
14:47 - 14:51ئەکرێت تەواوی جیهانمان بگۆڕێت
ئەگەر بڕیار بەین شتێکی لەبارەوە بکەین. و -
14:52 - 14:55ئەوەی ئەیبینین ئەوەیە کە بەشێوەیەک
بەرفراوان ڕووئەیات. -
14:55 - 14:58لە گۆڤاری فۆربسا خوێندمەوە، حکومەتی
ئەمریکی بۆ یەکەم جار ڕایگەیاندووە -
14:58 - 15:01لە ماوەی مانگێکا خەڵکی زیاتر هەبووە
واز لە کارەکانیان بێنن -
15:01 - 15:02وەک لەوانەی دەربکرێن.
-
15:02 - 15:06وایان زانیوە تەنیا ئەو مانگەیە بەڵام
سێ مانگ بەسەر یەکەوە ڕووی یا. -
15:06 - 15:08لە سەردەمێکدا کە خەڵک ئەڵێن
جۆرە ژینگەیەکی قورسە، -
15:08 - 15:11خەڵک ئەم ژیانە دەق بۆ داڕێژراوە
بەنەفرەت ئەکەن، -
15:11 - 15:13ئەو شتانەی خەڵک پێت ئەڵێن
کە پێویستە بیانکەیت، -
15:13 - 15:17لە بەرامبەر ئەو شتانەی گرنگە بۆیان و
ئەو شتانە بکەیت کە ئیلهامیان پێئەبەخشێت. -
15:17 - 15:19خەڵکیش ئێستا زیاتر بە ئاگا یەنەوە
بۆ ئەم ئەگەرە، -
15:19 - 15:25کە بەڕاستی ئێستا تەنیا شت کە سنوور دابنێت
بۆ ئەگەر ئەندێشەکردنە. -
15:25 - 15:27ئەوە چیتر دەربڕینێکی سواو نییە.
-
15:27 - 15:31گرنگ نییە بەلامەوە بایەخ بەچی ئەیەیت،
حەزەکەت چییە، و خولیاکەت چییە. -
15:31 - 15:34ئەگەر حەزت لە چنینە ئەکرێت کەسێک
بدۆزیتەوە کە شارەزایە تیایا و -
15:34 - 15:36لێیانەوە فێربیت. بەدڵی خۆتانە. و
-
15:36 - 15:40جیهانی ئەم سەردەمەش بەو شێوەیەیە،
فێربوون لەوانەوەی قسە ئەکەن، و -
15:40 - 15:43ئێمەش ڕۆژانە ئەو جۆرە کەسانە
کۆ ئەکەینەوە لەسەر ماڵپەڕەکەمان، -
15:43 - 15:46چونکە کاتێک کەسێکی ئاسایی
کارێکی نائاسایی ئەکات، و -
15:46 - 15:48ئێمەش بتوانین لەچواردەوریان بین،
-
15:48 - 15:50ئەبێت بە شتێکی ئاسایی.
-
15:50 - 15:54ئەمەش دەربارەی ئەوە نییە ببیت بە غاندی
یان ستیڤ جۆبس، و کاری شێتانە بکەیت. -
15:54 - 15:56تەنیا ئەوەیە کارێک بکەیت
کە گرنگە بەلاتەوە، و -
15:56 - 15:58کاریگەرییەک درووست بکات کە
تەنیا تۆ پێت ئەکرێت. -
16:00 - 16:03بە باسکردنی غاندی،
ئەو پارێزەربوو وازی لەکارەکەی هێنابوو، -
16:03 - 16:05وەک بیستم، و
-
16:05 - 16:08هەوڵی بۆ پرسێکی گەورەتر یا،
پرسێک کە گرنگ بوو بەلایەوە، -
16:08 - 16:09کە نەئەکرا نەیکات. و
-
16:09 - 16:11ئەم وتەیەشی هەیە کە
من بەپێی ئەوە ئەژیم. -
16:11 - 16:14"یەکەمجار فەرامۆشت ئەکەن،
ئینجا پێتپێئەکەنن، -
16:14 - 16:16ئینجا شەڕت لەگەڵ ئەکەن،
ئینجا ئەیبەیتەوە." -
16:18 - 16:21هەموو شتێک مەحاڵ بووە هەتا
ئەوکاتەی کەسێک پێی کراوە. -
16:21 - 16:24یان ئەوەتا ئەکرێت لەگەڵ ئەو کەسانەیا بیت
کە پێت ئەڵێن ناتوانیت بیکەیت و -
16:24 - 16:26پێت ئەڵێن بێمێشکیت هەوڵی ئەوە ئەیەیت،
-
16:26 - 16:29یان چواردەورت بەو کەسانە ئەگریت
کە ئیلهامت پێئەبەخشن، -
16:29 - 16:31وەک ئەو کەسانەی لەم ژوورەیان.
-
16:32 - 16:35چونکە وەک بەرپرسیارێتی خۆمانی ئەبینم
نیشانی جیهانی بەین -
16:36 - 16:39کە ئەوەی وەک مەحاڵ ئەبینرێت
ئەکرێت ببێت بە شتێکی نوێی ئاسایی. -
16:39 - 16:41ئەوەش خەریکە ڕووئەیات.
-
16:41 - 16:44یەکەم، ئەو شتانە بکە
کە ئیلهاممان پێئەبەخشن، -
16:44 - 16:48بۆ ئەوەی بتوانین ئیلهام بە خەڵکی تریش
ببەخشین ئەو کارانە بکەن کە ئیلهامیان پێئەبەخشێت. -
16:48 - 16:49بەڵام ناتوانین ئەوە بدۆزینەوە
-
16:50 - 16:52ئەگەر نەزانین بۆ چی ئەگەڕێین.
-
16:52 - 16:54پێویستە بۆخۆمان کارەکانی خۆمان بکەین،
-
16:54 - 16:57بە مەبەستەوە ئەو کارانە بکە، و
ئەو دۆزینەوانە بکە. -
16:57 - 17:01چونکە ئەکرێت جیهانێک بێنمە بەرچاوم
لەسەدا هەشتای حەزی لە کارەکەی خۆیبێت. -
17:01 - 17:02ئەوە جیهانێکی چۆن ئەبێت؟
-
17:02 - 17:06داهێنانەکان بەچی ئەگەن؟
چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسەکانی چواردەورت ئەکەیت؟ -
17:06 - 17:07وردە وردە هەموو شتێک ئەگۆڕێت.
-
17:09 - 17:12لەگەڵ تەواوبوونیشمان،
تەنیا یەک پرسیارم هەیە لێتانی بکەم، و -
17:12 - 17:15پێموابێت تەنیا پرسیارە گرنگ بێت. و
-
17:15 - 17:17ئەو کارە چییە کە ناکرێت نەیکەیت؟
-
17:18 - 17:21ئەوە بدۆزەرەوە، و لەسەری بژی،
-
17:21 - 17:23نەک تەنیا بۆخۆت، بەڵکو
بۆ هەموو ئەوانەی چواردەوریشت، -
17:24 - 17:27چونکە ئەوە وردە وردە
دەست ئەکات بە گۆڕینی جیهان. -
17:27 - 17:30ئەو کارە چییە ناکرێت نەیکەیت؟
-
17:30 - 17:32سوپاس بۆ ئێوە.
-
17:32 - 17:34(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن ئەو کارە ئەدۆزیتەوە کە حەزت لێیە
- Speaker:
- سۆکت دینسمۆر
- Description:
-
سکۆت دینسمۆر وازی لە کارێک هێنا کە ژیانی تاڵکردبوو، و چوار ساڵەکەی تری بەسەربرد لە بیرکردنەوە لەوەی چۆن کارێک بدۆزێتەوە کە واتابەخش بێت بۆی و چێژی باتێ. لەم وتاردانە سادەیەیدا باسی ئەوە ئەکات کە دۆزیوێتییەوە و چۆن دەستبکرێت بە ئەنجامدانی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:47
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to find work you love | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to find work you love | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to find work you love | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to find work you love | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to find work you love |