Return to Video

جۆرێکی نوێی دەرمانی دروستکراو بەشێوەی داواکراو بە پڕۆتینی زۆر بچووک

  • 0:01 - 0:03
    من نەخشەکێشی پڕۆتینم.
  • 0:05 - 0:08
    و دەمەوێت گفتوگۆ بکەم
    دەربارەی جۆرێکی نوێی دەرمان.
  • 0:08 - 0:12
    لە گەردێک دروست کراوە
    کە ناوی پێپتایدی نادروستە.
  • 0:12 - 0:15
    لە مڕۆدا تەنھا ژمارەیەکی کەم
    دەرمانی پێپتایدی نادروست ھەیە،
  • 0:15 - 0:18
    بەڵام لە دەیەی داھاتوودا ژمارەیەکی
    زۆر دەکەوێتە بازاڕەوە.
  • 0:18 - 0:21
    با بزانین کە ئەم دەرمانە
    نوێیانە لە چی بەرھەم دێن،
  • 0:21 - 0:24
    جیاوازییان چییە و چی دەبێتە
    ھۆی ئەم دەستکەوتە بە لێشاوەی
  • 0:24 - 0:25
    دەرمانە نوێ و ھەژێنەرەکان.
  • 0:26 - 0:30
    پێپتایدە نادروستەکان پڕۆتینی زۆر بچووکن.
  • 0:30 - 0:34
    بەندی کیمیایی زیادەیان بەرھەمھێناوە
    کە پەستان لە شێوەی گەرد دەکات،
  • 0:34 - 0:36
    و باوەڕ پێ نەکراوانە جێگیرییان دەکات
  • 0:36 - 0:37
    ھەروەھا بە شێوەیەکی زۆر بەھێز.
  • 0:38 - 0:42
    ئەوانە بە شێوەی سروشتی ڕوو دەدەن، لەشی
    ئێمە ژمارەیەک لەوانە بەرھەم دێنێت
  • 0:42 - 0:44
    کە ھاوکاری جەنگی دژ بە ژەھراوی
    بونە بە بەکتریا، کەڕو و ڤایرۆس.
  • 0:44 - 0:46
    و ئاژەڵانی وەک مار و دوپشک
  • 0:46 - 0:49
    پێپتایدی نادروستی ناو ژەھری
    خۆیان بەکار دەھێنن.
  • 0:49 - 0:52
    دەرمانە لە پڕۆتین بەرھەمھێنراوەکان
    ناو دەبرێن بە دەرمانی زیندەیی.
  • 0:52 - 0:54
    بۆیە ئەمە پێکدێت لە پێپتایدی نادروست،
  • 0:54 - 0:56
    ھەروەھا دەرمانی وەکو ئەنسۆلین
  • 0:56 - 1:00
    یان دەرمانی دژەتەن وەکو ھیومایرا و ئەنبڕڵ.
  • 1:00 - 1:03
    و بە گشتی، زیندەییەکان مەزنن،
  • 1:03 - 1:07
    چونکە بە چەند شێوەیەک ڕێگە دەگرن
    لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمان.
  • 1:07 - 1:09
    یەکەم، پڕۆتین.
  • 1:09 - 1:12
    بە تەواوی سروشتییە، ماددەیەکی
    نا ژەھراوییە لە لەشماندا.
  • 1:12 - 1:15
    خانەکانی لەشمان دەیان ھەزار
    پڕۆتینی جیاواز بەرھەم دەھێنن،
  • 1:15 - 1:17
    و بە زۆری، ھەموو خۆراکەکانمان
    پڕۆتین لە خۆ دەگرن.
  • 1:17 - 1:21
    و دووەم، ھەندێ کات دەرمانەکان لەگەڵ
    گەردەکانی ناو لەشتدا کارلێک دەکەن
  • 1:21 - 1:23
    کە تۆ ناتەوێت کارلێک بکەن.
  • 1:23 - 1:25
    بەراورد بە گەردی بچووکی دەرمانەکان،
  • 1:25 - 1:27
    و مەبەستم دەرمانی ئاسایی، وەکو ئەسپرین،
  • 1:27 - 1:29
    زیندەییەکان تەواو گەورەن.
  • 1:29 - 1:33
    گەردەکان کارلێک دەکەن کاتێک کە
    شێوەیەکی تەواو گونجاو لە خۆ بگرن.
  • 1:33 - 1:35
    زۆر لە قوفڵ و کلیل دەچن.
  • 1:35 - 1:37
    باشە، کلیلی گەورەتر
    چاڵی زیاتر لەخۆ دەگرێت،
  • 1:37 - 1:40
    بۆیە زیاتر وەکو گونجانە لەگەڵ قوفڵێک.
  • 1:40 - 1:43
    بەڵام زۆربەی زیندەییەکانیش درزیان ھەیە.
  • 1:43 - 1:44
    ناسکن.
  • 1:44 - 1:46
    بۆیە ئاساییانە لە ڕێی
    دەرزییەوە بەکار دەھێنرێن،
  • 1:46 - 1:49
    چونکە ترشی گەدەمان دەرمانەکە تێک دەشکێنێت
  • 1:49 - 1:50
    ئەگەر ھەوڵی
    قووتدانی بدەین.
  • 1:50 - 1:52
    پێپتایدە نادروستەکان پێچەوانەن.
  • 1:52 - 1:54
    ئەوان زۆر خۆگرن، وەکو دەرمانی ئاسایی.
  • 1:54 - 1:59
    بۆیە دەگونجێت لە ڕێگەی حەب، ئامێری
    ھەڵمژینی دەرمان، مەڵحەمەوە بەکار بێت.
  • 2:00 - 2:04
    ئەمە وا لە پێپتایدە نادروستەکان دەکات کە
    زۆر خوازراو بن بۆ گەشەپێدانی دەرمان.
  • 2:04 - 2:06
    ھەندێ لە باشترین ڕەوشتەکان کۆ دەکەنەوە
  • 2:06 - 2:10
    ھی گەردی بچووک و
    دەرمانی زیندەیی لە یەک دانەدا.
  • 2:10 - 2:12
    بەڵام بەداخەوە، ئەوە زۆر قورسە
  • 2:12 - 2:15
    بۆ نەخشەکێشانەوەی پێپتایدی نادروست
    کە لە سروشتیدا دەیدۆزینەوە
  • 2:15 - 2:17
    بۆ ئەوەی ببن بە دەرمانی نوێ.
  • 2:17 - 2:18
    ئێرە بوو لێوەی
    ھاتمە ناوەوە.
  • 2:18 - 2:22
    دروست کردنی دەرمانێکی نوێ زۆر
    لە دروستکردنی کلیل دەچێت
  • 2:22 - 2:24
    بۆ گونجان لەگەڵ قوفڵێکی دیاریکراو.
  • 2:24 - 2:26
    دەبێت شێوەی ڕاست بەدەست بھێنین.
  • 2:26 - 2:29
    بەڵام ئەگەر شێوەی پێپتایدی
    نادروست زۆر بگۆڕین،
  • 2:29 - 2:31
    بەندە کیمیاییە زیادەکان
    ناتوانرێت پێک بھێنرێن
  • 2:31 - 2:33
    و تەواوی گەردەکە جیا دەبێتەوە.
  • 2:33 - 2:37
    بۆیە پێویستە بزانین کە چۆن
    کۆنتڕۆڵی شێوەکانیان بکەین.
  • 2:37 - 2:39
    من بەشێک بووم لە ھەوڵێکی زانستی هاوبەش
  • 2:39 - 2:42
    کە پێکھات بوو لە کۆمەلێک
    دەزگا لە سێ کیشوەرەوە
  • 2:42 - 2:45
    کۆ بوونەوە و ئەم کێشەیەیان چارەسەر کرد.
  • 2:45 - 2:49
    بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕێگەی جیاواز
    لە ھەوڵەکانی پێشوومان گرتەبەر.
  • 2:49 - 2:51
    لە جیاتی دروست کردنی گۆڕانکاری
    لە پێپتایدە نادروستەکان
  • 2:51 - 2:52
    کە لە سروشت دەیدۆزینەوە
  • 2:52 - 2:56
    تێگەشتین کە چۆن بە تەواوی دانەی
    نوێ لە نەبوونەوە بنیاد بنێین.
  • 2:56 - 2:57
    بۆ ئاسانکاری،
  • 2:57 - 3:00
    گەشەماندا بە سەرچاوەی کراوەی
    سۆفتوێری نەخشەکێشانی پێپتاید
  • 3:00 - 3:02
    کە ھەموو کەس توانای بەکارھێنانی ھەیە.
  • 3:02 - 3:03
    بۆ تاقیکردنەوەی ڕێگاکەمان،
  • 3:03 - 3:06
    زنجیرەیەک لە پێپتایدە
    نادروستەکانمان پێکھێنا
  • 3:06 - 3:08
    کە ھەمەجۆرییەکی زۆر لە شێوەیاندا ھەبوو.
  • 3:08 - 3:11
    زۆرێک لەوانە پێشتر ھەرگیز لە
    سروشتدا نەبینرا بوون.
  • 3:11 - 3:14
    دواتر چووین بۆ تاقیگە و ئەو
    پێپتایدانەمان بەرھەمھێنان.
  • 3:14 - 3:16
    دوای ئەوە، پێکھاتە
    گەردییەکانییانمان دیاری کرد،
  • 3:16 - 3:18
    لە ڕێی تاقیکردنەوەی زانستی.
  • 3:18 - 3:20
    کاتێک بەراوردی نمونەی نەخشێنراومان کرد
  • 3:20 - 3:21
    لەگەڵ پێکھاتەی ڕاستی گەردەکان،
  • 3:22 - 3:25
    بۆمان دەرکەوت کە سۆفتوێرەکەمان
    دەتوانێت تاک گەردیلە جێگیر بکات
  • 3:25 - 3:28
    لەگەڵ ڕێکییەک کە لە سنوری
    پێوانی گونجاو دایە.
  • 3:28 - 3:30
    سێ ساڵ بەر لە ئێستا، نەدەکرا ئەمە بکرێت.
  • 3:30 - 3:33
    بەڵام ئەمڕۆ، توانای ئەوەمان ھەیە کە
    پێپتایدی نەخشەکێش دروست بکەین
  • 3:33 - 3:37
    بەو شێوانەی کە پێویستن
    بۆ گەشەپێدانی دەرمان.
  • 3:37 - 3:38
    کەواتە ئەم تەکنەلۆجیایە
    ئێمە بۆ کوێ دەبات؟
  • 3:39 - 3:41
    باشە، لەم دواییەدا،
  • 3:41 - 3:43
    من و ھاوڕێکانم نەخشەی
    پێپتایدی نادروستمان کێشا
  • 3:43 - 3:46
    کە ھاوکێشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەکات،
  • 3:46 - 3:49
    پارێزگاری دەکات دژی ژەھراویبوونی کوشندە
  • 3:49 - 3:51
    ڕێگە دەگرێت لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
  • 3:51 - 3:53
    ھەندێک لەو دەرمانە نوێیانە
  • 3:53 - 3:56
    تاقیکراونەوە لە پشکنینی نیشانەی پێش
    نەخۆشی لەسەر ئاژەڵی تاقیگە.
  • 3:56 - 4:00
    و ئێستا، ھەموویان سەلامەت و زۆر کاریگەرن.
  • 4:00 - 4:03
    نەخشەکێشانی پێپتایدی نادروست
    تەکنەلۆجیای لێوار بڕینە،
  • 4:03 - 4:06
    و ھێڵی بۆڕی گەشەپێدانی
    دەرمان ھێواش و وریایە.
  • 4:06 - 4:08
    بۆیە ھێشتا سێ بۆ پێنج ساڵ لە
    دەرەوەی تاقیکردنەوەی مرۆڤین.
  • 4:08 - 4:10
    بەڵام لەو ماوەیەدا،
  • 4:10 - 4:11
    دەرمانی پێپتایدی
    نادروستی زیاتر
  • 4:11 - 4:14
    دەچنە ناو ھێڵی بۆڕی گەشەپێدانی دەرمان.
  • 4:14 - 4:18
    و لە کۆتاییدا، باوەڕم وایە ئەو
    دەرمانە پێپتایدە نەخشەکێشراوانە
  • 4:18 - 4:20
    توانا دەدەن بە ھەموومان بۆ ڕزگاربوونمان
  • 4:20 - 4:23
    لە پەستانی نەخۆشییەکانمان.
  • 4:23 - 4:24
    سوپاس بۆ ئێوە.
  • 4:24 - 4:28
    (چەپڵە)
Title:
جۆرێکی نوێی دەرمانی دروستکراو بەشێوەی داواکراو بە پڕۆتینی زۆر بچووک
Speaker:
کریستۆفەر باڵ
Description:

ھەندێک دەرمانی ژیان پارێز، وەکو ئەنسۆلین، لە پڕۆتینی زۆر گەورە و ناسک دروست دەکرێن کە پێویستە لەڕێگەی دەرزی لێدانەوە بەکاربێن لە جیاتی حەب.
بەڵام نەوەیەکی نوێی دەرمان - دروست دەکرێن لە پڕۆتینی بچووکتر، خۆگرتر کە بە پێپتاید ناسراون درووست دەکرێن. لە ئاخاوتنێکی خێرادا، پڕ زانیاریدا، ئەندازیاری گەردی و ھاوڕێی تێد کریستۆفەر باڵ ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن نەخشەکێشانی تاقیکردنەوەیی بەکار دەھێنێت بۆ دروست کردنی پێپتایدی بەھێز کە ڕۆژێک بتوانێت ببێت بە ریشە کێش کردنی ئەنفلۆنزا، پارێزەر دژی ژەھراویبوونی کوشندە و تەنانەت وەستاندنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:41

Kurdish subtitles

Revisions