Return to Video

Jackson Katz: Violence against women—it's a men's issue

  • 0:13 - 0:16
    من ئەم بابەتانە دەخەمەڕوو
  • 0:16 - 0:18
    سەبارەت بە توندوتیژی ڕەگەزی
  • 0:18 - 0:21
    دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی خێزانی، خراپ بەکارهێنان لە پەیوەندیدا
  • 0:21 - 0:23
    دەستدرێژی سێکسی، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان
  • 0:23 - 0:25
    هەموو ئەم بابەتانەی کە بە کورتی باسیان دەکەم
  • 0:25 - 0:27
    پێیان دەوترێت: توندوتیژی ڕەگەزی
  • 0:27 - 0:30
    ئەم بابەتانە وا بینراون کە کێشەی ئافرەتانن و
    هەندێکی لە پیاوان هەوڵی چارەسەری دەدەن
  • 0:31 - 0:32
    من هاوڕا نیم لەگەڵ ئەو دەستەواژەیە
  • 0:32 - 0:33
    لای من جێی قبوڵ کردن نییە
  • 0:33 - 0:36
    من ئەم بابەتە بەو جۆرە نابینم کە کێشەی ئافرەتان بێت و
    هەندێک لە پیاوە باشەکان یارمەتییان بدەن
  • 0:37 - 0:39
    لەڕاستیدا، من دەڵێم ئەمە کێشەی پیاوانە
  • 0:39 - 0:40
    پیاوان لە پێش هەموویان
  • 0:41 - 0:43
    (چەپڵە)
  • 0:44 - 0:45
    بێگومان ئەمە کێشەیەکە تایبەتە بە ئافرەتان، بەڵام
  • 0:45 - 0:47
    من دان بەوەدا دەنێم، بەڵام ناونانی
  • 0:48 - 0:51
    توندوتیژی ڕەگەزی بە کێشەی ئافرەتان، بەشێکە لە کێشەکە
  • 0:51 - 0:52
    بەهۆی چەند هۆکارێکەوە
  • 0:53 - 0:56
    یەکەم، دەبێتە بیانوویەک لای پیاوان کە گرنگی نەدەن بە بابەتەکە
  • 0:56 - 0:58
    وا نییە؟ زۆر لە پیاوان کە دەبیستین، دەوترێت کێشەی ئافرەتان
  • 0:58 - 0:59
    لە بیری خۆمانی دەبەینەوە
  • 0:59 - 1:02
    دەڵێین، ئەوە کێشەی ئافرەتانە، یان ئەوە بابەتی کچانە
  • 1:02 - 1:05
    زۆربەی پیاوان لە سەری دێڕی بابەتەکە بەولاوە هیچ نازانن
  • 1:06 - 1:08
    وەک بڵێیت پێشوەخت مێشکمان فەرمانێکی وەرگرتبێت
  • 1:08 - 1:11
    سیستەمی خانەکانی مێشکمان بە لایەکی تردا دەچێت
  • 1:11 - 1:14
    هەر کاتێک زاراوەی، کێشەکانی ئافرەتان دەبیستین
  • 1:14 - 1:16
    ئەمە بۆ زاراوەی ڕەگەزیش ڕاستە
  • 1:16 - 1:18
    زۆربەی خەڵک کە وشەی ڕەگەزیان گوێ لێدەبێت
  • 1:18 - 1:20
    وا تێدەگەن بە واتای ئافرەتان بێت
  • 1:20 - 1:23
    بۆیە وا دەزانن کێشەی نێوان دوو ڕەگەز هاوتایە بە کێشەی ئافرەتان
  • 1:23 - 1:25
    هەڵە تێگەیشتنێک هەیە لە زاراوەی ڕەگەز
  • 1:25 - 1:28
    لە ڕاستیدا، ڕێم پێ بدەن بە نموونەیەک ئەم هەڵەتێگەشتنە ڕوون بکەمەوە
  • 1:29 - 1:30
    بۆ ساتێک با باسی نەژاد بکەین
  • 1:30 - 1:32
    لە ئەمریکا کاتێک وشەی ڕەگەز دەبیستین
  • 1:32 - 1:34
    زۆربەی خەڵک وا دەزانن بە واتای ئەمریکیە بەڕەچەڵەک ئەفریقیەکان دەگەیەنێت
  • 1:34 - 1:36
    لاتینی، ئەمریکی ئاسیایی، ئەمریکی ڕەسەن
  • 1:36 - 1:40
    ئاسیایی باشوور، ئەمریکی بە ڕەچەڵەک لە دوورگەکانی دەریای هێمن، تا دوایی
  • 1:40 - 1:43
    زۆر لە خەڵک کە وشەی ئاڕاستەی سێکسی دەبیستن
  • 1:43 - 1:46
    وا تێدەگەن بە واتای، هاوڕەزەگەزباز یان دووڕەگەزباز دێت
  • 1:46 - 1:49
    زۆر لە خەڵک کە وشەی ڕەگەز دەبیستن وادەزانن واتاکەی، ئافرەتانە
  • 1:49 - 1:52
    لە هەموو حاڵەتەکاندا، گروپە زاڵەکە زۆر گرنگی پێ نادرێت
  • 1:52 - 1:55
    وا نییە؟ وەک بڵێیت سپی پێستەکان هیچ ناسنامەیەک و ڕەگەزێکیان نەبێت
  • 1:55 - 1:58
    یان ئەوان بەشێک نەبن لە ڕیزی دەرخستە نەژادییەکاندا
  • 1:58 - 2:02
    وەک بڵێیت مرۆڤە ئاساییەکانیش هیچ ئاڕاساتەیەکی سێکسییان نەبێت
  • 2:02 - 2:04
    وەک بڵێیت پیاوان ڕەگەزیان نییە
  • 2:04 - 2:06
    ئەمە یەکێکە لەو شێوازانەی کە سیستەمە زاڵەکان
  • 2:06 - 2:08
    پارێزگاری و بەردەوامی بە ڕەچەڵەکی خۆیان دەدەن
  • 2:08 - 2:12
    بەمەش گروپە زاڵەکە هەردەم بە زاڵ دەمێنێتەوە چونکە هاوتای نییە
  • 2:12 - 2:13
    چونکە ئەوە یەکێکە لە تایبەتمەندێتییە سەرەکییەکانی
  • 2:13 - 2:17
    دەسەڵات و ئیمتیاز و توانای خۆبەدوورگرتن لە لێپرسینەوە
  • 2:17 - 2:20
    نەبوونی لەخۆپرسینەوە، لە ڕاستیدا وەک نەبوو دەبینرێت
  • 2:20 - 2:23
    بە ڕێژەیەکی زۆر
  • 2:23 - 2:25
    سەبارەت بەو بابەتانەی کە بنچینەیین لای ئێمە
  • 2:25 - 2:27
    ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەرە
  • 2:27 - 2:29
    لە توندوتیژی نێوان خێزان و توندوتیژی سێکسیدا
  • 2:29 - 2:32
    چۆن پیاوان لە بابەتێک خۆیان دزیوەتەوە لە بابەتێک
  • 2:32 - 2:35
    کە لە بنچینەدا دەربارەی پیاوانە
  • 2:35 - 2:37
    هەوڵ ئەدەم ئەم بابەتە ڕوون بکەمەوە
  • 2:37 - 2:39
    بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا کۆنەکە
  • 2:39 - 2:42
    من لە قوتابخانە کۆنەکەم لە شێوازی ڕوونکردنەوەدا
  • 2:42 - 2:45
    هەرچەندە من فیلم بەرهەم دەهێنم کە تەکنۆلۆجیای بەرزی تێدا بەکاردێت
  • 2:45 - 2:47
    بەڵام وەک فێرکارێک من هەر شێوازە کۆنەکە بەکاردێنم
  • 2:47 - 2:49
    دەمەوێت ئەم ڕاهێنانە لەگەڵ ئێوە تاقیبکەمەوە
  • 2:49 - 2:52
    هەوڵ دەدین لەسەر ئاستی بنچینەی ڕستەکە ڕوونیبکەینەوە
  • 2:52 - 2:56
    چۆن بیردەکەینەوە و چۆن زمان بەکاردەهێنین بۆ دەربڕینی
  • 2:57 - 2:59
    کە وا دەکات لە ئاخاوتندا کاریگەری پیاو لەسەر بابەتەکە لەبیربکەین
  • 2:59 - 3:01
    ئەمەی باسی دەکەم پەیوەندی بە توندوتیژی نێو خێزانەکانە
  • 3:01 - 3:05
    بەڵام دەتوانین بیکەین بە نموونە بۆ هەموو ئەوانی تریش
  • 3:05 - 3:07
    ئەمە کاری چالاکوانی بواری کاریگەری زمانەوانییە لەسەر ئافرەتان بە ناوی جولیا پێنێلۆپی
  • 3:08 - 3:10
    بە ڕستەیەکی سەرەتایی دەست پێدەکات
  • 3:10 - 3:14
    جۆن دەکێشیت بە ماریدا
  • 3:14 - 3:15
    ئەمە ڕستەیەکی ئینگلیزی واتادارە
  • 3:15 - 3:16
    جۆن بکەرە، پێداکێشان فەرمانەکەیە
  • 3:16 - 3:18
    ماری بەرکارەکەیە، ڕستەیەکی واتابەخشە
  • 3:19 - 3:20
    ئێستا دەچینە سەر ڕستەی دووەم
  • 3:20 - 3:23
    کە هەمان ڕستەیە بەڵام بە شێوازێکی تر
  • 3:23 - 3:30
    ماری لەلایەن جۆن پێیکێشرا
  • 3:30 - 3:32
    لە نێوان ئەم دوو ڕستەیە گۆڕانکاری زۆر ڕوویدا
  • 3:32 - 3:34
    لە ڕستەی "جۆن دەکێشێت بە ماری"دا چووین بەرەو
  • 3:34 - 3:36
    ڕستەی "ماری لەلاین جۆن پێیکێشرا"وە
  • 3:36 - 3:40
    بە ڕستەیەک بایەخی ڕستەکە لە جۆن گۆڕا بۆ ماری
  • 3:40 - 3:42
    دەبینین کە جۆن لە کۆتایی ڕستەی دووەمدا دێت
  • 3:42 - 3:45
    کە زۆر نزیکە لە کەوتنە خوارەوەی لە کڵێشەی هزرماندا
  • 3:45 - 3:47
    لە ڕستەی سێیەمدا ناوی جۆن نامێنێت
  • 3:47 - 3:50
    ماری لێدانی خوارد
  • 3:50 - 3:52
    ئێستا هەموو تیشکەکە خراوەتە سەر ماری
  • 3:52 - 3:55
    ئێستا کەس بیری لای جۆن نەماوە، هەموو خەیاڵی لای ماریە
  • 3:55 - 3:57
    بە درێژایی ئەو نەوەیەی پێشوو ئەو زاراوەیەی بەکاردەهات
  • 3:57 - 3:59
    لێی دەدات هاوتای لێدراوە
  • 3:59 - 4:03
    کەواتە، ماری لێیدراوە
  • 4:03 - 4:05
    کۆتا ڕستەمان لەم ڕیزبەندییەدا
  • 4:05 - 4:07
    کە لە ئانجامی ڕستەکانی تر بەدەستیدەهێنین
  • 4:07 - 4:10
    ماری ئافرەتێکە لێدانی خواردووە
  • 4:10 - 4:18
    کەواتە تەنها ناسنامەیەک بۆ ماری لێرەدا ئەوەیە کە ئافرەتێکە لێدانی خواردووە
  • 4:18 - 4:20
    ئەم کارەشی لەلایەن جۆنەوە بەسەرهێنراوە وەک باسمان کرد لە سەرەتادا
  • 4:20 - 4:23
    بەڵام وەک دیارە، جۆن دەمێکە لە بابەتەکەدا بوونی نەماوە
  • 4:23 - 4:25
    ئێستا، ئەوانەی کە لە بواری توندوتیژی خێزانی و سێکسیدا کار دەکەن
  • 4:25 - 4:28
    دەزانن، لەم ڕۆژگارەدا باو ئەوەیە کە لۆمە بدرێتە ملی قوربانی
  • 4:28 - 4:31
    بەواتای، لۆمەی ئەو کەسە بکەیت کارەکەی بەسەردا هێنراوە
  • 4:31 - 4:33
    لە جیاتی ئەو کەسەی کارەکەی کردووە
  • 4:33 - 4:35
    دەڵێین، باشە ئەم ئافرەتانە بۆ لەگەڵ ئەو پیاوانە دەچنە دەرەوە
  • 4:35 - 4:36
    بۆ پیاوی وا سەرنجیان ڕادەکێشێت
  • 4:36 - 4:38
    بۆ هەردەم دەچنەوە بۆلایان، بۆ جلی لەو جۆرەیان لەبەرکرد لەو ئاهەنگەدا
  • 4:38 - 4:39
    چەند نەفام بوو؟
  • 4:39 - 4:44
    بۆ لەگەڵ ئەو پیاوانەدا دەیخواردەوە لەو هۆتێلە؟
  • 4:44 - 4:47
    ئەمە پێیدەڵێن، لۆمەکردنی قوربانییەکە، چەندین هۆکاریشی هەیە
  • 4:47 - 4:49
    بەڵام یەکێکیان پەیوەندی بە سیستەمی فێرکردنەوە هەیە
  • 4:49 - 4:51
    لە بنەڕەتەوە وا بنیاتنراوە کە لۆمەی قوربانی بکەین، زۆربەشی خۆنەویستانەیە
  • 4:51 - 4:54
    سیستەمی فێرکردن هەمووی بنیاتنراوە لەسەر لێپرسینەوەی ئافرەتان
  • 4:54 - 4:57
    هەڵبژاردەکانی ئافرەتان، چی دەکەن، بیر لە چی دەکەنەوە و چی لەبەردەکەن؟
  • 4:57 - 5:00
    من نامەوێت ئەو کەسانە بێدەنگ بکەم کە لە ئافرەت دەپرسنەوە
  • 5:00 - 5:02
    جێی خۆیەتی کە لێیان بپرسرێتەوە
  • 5:02 - 5:05
    بەڵام با ئەوەش بزانین، پرسیار کردن سەبارەت بە ماری
  • 5:05 - 5:07
    نامانگەیەنێتە هیچ ئەنجامێک بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی
  • 5:07 - 5:09
    پێویستە هەندێک پرسیاری تازە بێتە ئاراوە
  • 5:09 - 5:11
    ئێوە هەست دەکەن دەمەوێت چی بڵێم، وا نییە؟
  • 5:11 - 5:14
    پرسیارەکان دەربارەی ماری نین، بەڵکو دەربارەی جۆنن
  • 5:14 - 5:17
    پرسیارەکان شتی لەم جۆرە لەخۆدەگرێت، وەک، بۆچی جۆن لە ماری دا؟
  • 5:17 - 5:19
    بۆچی هێشتا توندوتیژی نێو خێزان کێشەیەکی گەورەیە؟
  • 5:19 - 5:21
    لە ویلایەتە ئەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە هەموو دنیاشدا
  • 5:21 - 5:23
    چی ڕوودەدات؟ بۆچی زۆر لە پیاوان
  • 5:23 - 5:26
    دەستدرێژی دەکەن، هەم بە جەستە و بە زمان چەندین شێوەی تر
  • 5:26 - 5:27
    لە دژی ئافرەتان و کچان، تەنانەت لە دژی پیاوان و کوڕانی تر
  • 5:27 - 5:30
    کە بە دەمی خۆیان خۆشیان دەوێن، بۆچی پیاوان وا دەکەن؟
  • 5:30 - 5:34
    بۆچی زۆر لە پیاوی پێگەیشتوو دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵی کچ و كوڕ؟
  • 5:34 - 5:36
    بۆچی ئەمە بووە بە کێشەیەکی باو لە کۆمەڵگەکەماندا؟
  • 5:36 - 5:37
    لە هەموو دنیاشدا
  • 5:37 - 5:40
    بۆچی؟ بۆچی دووبارە و دووبارە دەیبیستینەوە
  • 5:40 - 5:43
    ئابڕووچونێکی گەورە دەبیستین لە دامودەزگایەکی گەورەی وەک
  • 5:43 - 5:46
    کڵێسای کاسۆلیک یان خولی تۆپی پێ لە زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا
  • 5:46 - 5:49
    یان گەڕیدە ئەمریکیەکان، چەندەها نموونەی تر
  • 5:49 - 5:51
    هەروەها لە نێو کۆمەڵگاکەدا لە سەرتاسەری وڵاتدا
  • 5:51 - 5:53
    لە سەرتاسەری هەموو دنیادا، وا نییە؟ بەردەوام گوێمان لەو شتانە دەبێت
  • 5:53 - 5:55
    دەستدرێژی سێکسی لەسەر منداڵان
  • 5:55 - 5:59
    بۆچی پیاوان وا دەکەن؟ بۆچی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان دەستدرێژی دەکەنە سەر ئافرەتان؟
  • 5:59 - 6:00
    لە کۆمەڵگای ئێمەدا و لە سەرانسەری دنیاشدا
  • 6:00 - 6:02
    بۆچی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان دەستدرێژی دەکەنە سەر پیاوانی تر؟
  • 6:02 - 6:04
    بۆچی ئەمە لە پیاواندا ڕوودەدات؟
  • 6:04 - 6:08
    ڕۆڵی ئەم هەموو دامودەزگایانە چییە؟
  • 6:08 - 6:10
    کە یارمەتیدەرن لە زۆربوونی ژمارەی ئەم پیاوە خراپەکارانەدا
  • 6:10 - 6:12
    بە ڕێژەیەکی زۆر
  • 6:12 - 6:13
    چونکە ئەمە کێشەیەکی تاکە کەسی نییە
  • 6:13 - 6:15
    ئەوە تێگەیشتنێکی ساویلکەیانەیە بۆ
  • 6:15 - 6:18
    کێشەیەکی کۆمەڵگا کە زۆر لەوە قوڵتر و سیستیماتیکە
  • 6:18 - 6:20
    وەک دەزانن، تاوانبارەکان
  • 6:20 - 6:22
    ئەژدیهایەک نییە لە کێڵگەکانیانەوە خۆیان حەشار دابێت دواتر بێنە دەر و
  • 6:22 - 6:24
    بێن بۆ شارەکان بۆ ئەنجامدانی کاری قێزەونی خۆیان
  • 6:24 - 6:26
    دواتر لە تاریکیدا خۆیان مەڵاس بدەن
  • 6:26 - 6:29
    ئەوە بیرکردنەوەیەکی ساویلکەیە، وا نییە؟
  • 6:29 - 6:30
    تاوانبارەکان زۆر لەوە ئاساییترن
  • 6:30 - 6:32
    ڕۆژ بە ڕۆژ ئاسایی تر دەبێت
  • 6:32 - 6:35
    بۆیە پرسیارەکە لێرەدا، ئەی ئێمە چی دەکەین لێرە؟
  • 6:35 - 6:36
    لە کۆمەڵگەدا و لە دنیاشدا
  • 6:36 - 6:39
    ڕۆڵی دامودەزگا جۆراوجۆرەکان چییە؟
  • 6:39 - 6:41
    لە یارمەتیدانیان لە بەرهەمهێنانی پیاوی بەکاربەر
  • 6:41 - 6:43
    ڕۆڵی بەرنامە ئاینییەکان چییە؟
  • 6:43 - 6:45
    کلتوری وەرزش، کلتوری پۆرنۆگرافی
  • 6:45 - 6:48
    داڕشتەی خێزان، ئابووری، چۆنێتی کاریگەرییان لەسەر یەکدی
  • 6:48 - 6:50
    پێکهاتەی نەژادی و ڕەچەڵەک و چۆنێتی کاریگەرییان لەسەر یەکدی
  • 6:50 - 6:52
    هەموو ئەمانە چۆن کار دەکەن؟
  • 6:52 - 6:55
    دواتر، هەرکاتێک دەستدەکەین بە دروستکردنی هەرکام لەو جۆرە پەیوەندییانە
  • 6:55 - 6:57
    کاتێکیش دەستدەکەین بە خستنە ڕووی هەرکام لەو پرسیارە گرنگانە
  • 6:57 - 7:00
    ئەوسا دەتوانین بپرسین چۆن دەتوانین گۆڕانکاری بکەین
  • 7:00 - 7:02
    بە دەستەواژەیەکی تر، چۆن شتێکی جیاواز بکەین؟
  • 7:02 - 7:04
    چۆن بتوانین کردارەکان بگۆڕین؟
  • 7:04 - 7:06
    چۆن دەتوانین ڕۆڵی کوڕ بگۆڕین لە کۆمەڵگەدا؟
  • 7:06 - 7:09
    چۆن ئەو پێناسانەی پیاوەتی بگۆڕین، کە بووەتە هۆکاری ئەم ئەنجامانەی ئێستا
  • 7:09 - 7:12
    ئەمە ئەو پرسیارانەیە کە پێویستە بیخەینە ڕوو
  • 7:12 - 7:14
    ئەو کارانەشە کە پێویستە ئەنجامی بدەین
  • 7:14 - 7:18
    بەڵام ئەگەر ناکۆتایانە تیشک بخەینە سەر ئەوە شتانەی ئافرەتان بیری لێدەکەنەوە
  • 7:18 - 7:20
    لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا، یان هەر شتێکی تر
  • 7:20 - 7:22
    ئێمە ناگەین بەو پارچەیە
  • 7:22 - 7:24
    من تێدەگەم کە زۆر لەو ئافرەتانەی
  • 7:24 - 7:26
    کە دەیانەوێت لەسەر ئەم کێشانە بدوێن
  • 7:26 - 7:28
    ئەمڕۆ و دوێنێ و چەندین ساڵیشە
  • 7:28 - 7:30
    زۆرکات هەوڵەکانیان سەرکوت دەکرێت
  • 7:30 - 7:36
    قسەی نەشیاویان پێدەوترێت، پیاوبەزێن و دوژمنی پیاو و
  • 7:36 - 7:42
    وشەیەکی قێزەون "فێمی ناتزی"، وا نییە؟
  • 7:42 - 7:43
    دەزانن ئەمە هەمووی بەهۆی چییەوەیە؟
  • 7:44 - 7:45
    پێی دەوترێت، پەیامبەرەکە بکوژە
  • 7:45 - 7:46
    چونکە ئەو ئافرەتانەی کە هەڵوێستە وەردەگرن و
  • 7:46 - 7:48
    داکۆکی لە مافەکانی خۆیان و ئافرەتانی تریش دەکەن
  • 7:48 - 7:52
    بۆ پیاوان و کوڕانیش، ئەمە پەیامێکە بۆ ئەوانیش
  • 7:52 - 7:56
    تاوەکو بە بێدەنگی دانیشن و هەوڵی گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا نەدەن
  • 7:56 - 7:57
    چونکە پێمان خۆش نییە یەکێک لە ڕێبازەکە لا بدات
  • 7:57 - 7:59
    پێمان خۆش نییە یەکێک مەترسی بخاتە دەسەڵاتی ئێمەوە
  • 7:59 - 8:02
    باشتر وایە، دانیشن و بێدەنگ ببن
  • 8:02 - 8:04
    سوپاس بۆ خوا، ئافرەتان بەو جۆرە نەبوون
  • 8:04 - 8:06
    سوپاس بۆ خوا، لە دنیایەکدا دەژین کە
  • 8:06 - 8:09
    زۆر لە ئەفرەتانی سەرکردەمان هەیە کە دەتوانن بەرەنگاری ئەو شتانە ببنەوە
  • 8:09 - 8:12
    یەکێک لە ڕۆڵە گرنگەکانی پیاوانیش لەم بابەتەدا
  • 8:12 - 8:13
    ئەوەیە کە ئێمە دەتوانین شتانێک بڵێین
  • 8:13 - 8:15
    هەندێک جار ئافرەتان ناتوانن بیڵێن
  • 8:15 - 8:17
    یان، دەتوانم بڵێم پیاوان زیاتر توانای گەیاندنی وتەکانیان هەیە چونکە زیاتر گوێیان لێدەگیرێت
  • 8:17 - 8:19
    ئافرەتان زۆرجار، کەمتر لە پیاوان گوێیان لێدەگیرێت
  • 8:19 - 8:22
    ئێستا، من دان بە بوونی ئەم کێشەیەدا دەنێم، ئەمە سێکسیزمە
  • 8:22 - 8:25
    بەڵام ئەوە ڕاستییەکەیە، یەکێک لەو شتانەی من هەردەم بە پیاوان و
  • 8:25 - 8:27
    من و هاوپیشەکانیشم هەردەم ئەمە دەڵێین
  • 8:27 - 8:29
    ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە زۆر لە پیاوی ئازا و بە جەرگە
  • 8:29 - 8:31
    تاوەکو بوێرانە هەڵوێستی هەبێت و بتوانێت لەم بابەتانە بخاتە ڕوو
  • 8:31 - 8:34
    پاڵپشتی ئافرەتان بکەن، نەک لە دژیان بووەستن
  • 8:34 - 8:38
    نەک بڵێن ئەمە تەنها ناکۆکی و ململانێی نێوان پیاو و ئافرەتە و ئەو شتە بێمانایانە
  • 8:38 - 8:39
    لە دنیادا هەمووان پێکەوە دەژین
  • 8:39 - 8:42
    هەر بەم بۆنەیەوە، شتێکی تر کە زۆر وەرەسم دەکات
  • 8:42 - 8:46
    هەندێک دروشم و بڵاوکراوەی هەندێک لە ڕێکخراوی ئافرەتانە
  • 8:46 - 8:49
    ئەو ڕێکخراوانەی کە لە دژی دەستدرێژی سێکسی دەجەنگن
  • 8:49 - 8:51
    بەڵام وەک وتم، ئەمانە بە جۆرێک، دژی هەموو پیاوانن
  • 8:51 - 8:53
    بەڵام ئەی ئەو کوڕانەی کە کاریگەرییەکی قوڵی
  • 8:53 - 8:55
    نەرێنییان لەسەر، بە هۆی کردەوەی پیاوێکی پێگەیشتوو
  • 8:56 - 8:59
    لە بەرامبەر دایکی، خۆی یان خوشکەکانی هەیەتی
  • 8:59 - 9:01
    ئەی هەموو ئەو کوڕانە بە چی؟
  • 9:01 - 9:05
    ئەی ئەو هەموو کوڕانەی کە تاساون بە هۆێ زەبر و زەنگی پیاوانی تر؟
  • 9:05 - 9:08
    دەزانن چی؟ هەمان ئەو سیستمەی پیاوی توندوتیژ لە دژی ئافرەتان بەرهەم دەهێنێت
  • 9:08 - 9:10
    بە هەمان شێوە، پیاوی توندوتیژ لە دژی پیاوانی تر بەرهەم دەهێنێت
  • 9:10 - 9:12
    با دەرباری قوربانییە نێرینەکان بدوێین
  • 9:12 - 9:16
    زۆربەی پیاوانی بەرکەوتەی توندیژی، قوربانی دەستی پیاوانی ترن
  • 9:16 - 9:19
    کەواتە، ئەمە شتێکی هاوبەشە لە نێوان پیاوان و ئافرەتان
  • 9:19 - 9:21
    هەردووکمان زیانلێکەوتووی زەبر و توندوتیژی پیاوانی ترین
  • 9:21 - 9:23
    کەوابێ ئەمە بە ڕاستەوخۆێی لە بەرژەوەندی هەردوولادایە
  • 9:23 - 9:26
    بێ لەو ڕاستییەی کە، زۆربەی ئەو پیاوانەی دەیانناسم
  • 9:26 - 9:28
    ژن و مناڵی کچیان هەیە کە زۆر گرنگییان پێدەدەن
  • 9:28 - 9:32
    لە ناو خێزانەکانماندا و لە بازنەی هاوڕێیەتیدا و بە هەر شیوازێکی تر بێت
  • 9:32 - 9:34
    کەواتە، هۆکار زۆرە تا پیاوان بێنە دەنگ
  • 9:34 - 9:38
    شتێکی زۆر ئاشکرایە، تا پێویست بکات بە دەنگی بەرز بیڵێم، وا نییە؟
  • 9:38 - 9:41
    ئێستا، سروشتی ئیشوکاری من و هاوپیشەکانم
  • 9:41 - 9:45
    لە کلتورە وەرزشییەکان و لە ئەرتەشی ئەمریکا و لە خوێندنگاکان
  • 9:45 - 9:48
    ئێمە بیرۆکەیەکمان هێنایە کایەوە، پێی دەڵێن بۆچوونی پێوانەیی،
  • 9:48 - 9:50
    بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی ڕەگەزی
  • 9:50 - 9:52
    تەنها دەمەوێت خاڵە سەرەکییەکانی ئەم بیرۆکەیەتان بۆ باس بکەم
  • 9:52 - 9:56
    چونکە گۆڕانێکی بابەتیی گەورەیە
  • 9:56 - 9:57
    هەرچەندە وردەکاری زۆرە
  • 9:57 - 10:01
    دڵی بابەتەکە ئەوەیە کە، لە جیاتی بینینی پیاو وەک تاوانبار و
  • 10:01 - 10:02
    ئافرەتانیش وەک زیانلێکەوتوو
  • 10:02 - 10:06
    یان بە پێچەوانەوە، ژنان تاوانبار و پیاوان قوربانی
  • 10:06 - 10:07
    یان هەر تێکەڵەیەک لەو دووانە
  • 10:07 - 10:09
    من ئەو دوو ڕەگەزەم کرد بە نموونە، دەزانم لەو دووانەش زیاترمان هەیە
  • 10:09 - 10:12
    دەزانم بێجگە لە نێر و مێ، جۆری تریشمان هەیە
  • 10:12 - 10:13
    ئافرەت هەیە تاوان ئەنجام دەدات
  • 10:13 - 10:15
    بێگومان پیاویش هەیە کە زیانلێکەوتووە
  • 10:15 - 10:16
    چەندین جۆر و پێکهاتە هەیە
  • 10:16 - 10:19
    بەڵام لە جیاتی بابەتەکە بە هی دوو لایەن بیبینین
  • 10:19 - 10:22
    تیشک دەخەینە سەرهەموو کەسەکان بە گشتی، کە پێی دەڵێین بە پێوانە
  • 10:22 - 10:25
    بە پێوانەش، پێناسە دەکرێت بە، هەموو کەسێکە کە
  • 10:25 - 10:28
    نە تاوانبارە و نە زیانلێکەوتووە لە هەمان بارودۆخدا
  • 10:28 - 10:32
    بۆیە بە دەستەواژەیەکی تر، ئەوانە هاوڕێ و هاوپیشە و ئەندامی خێزان و
  • 10:32 - 10:36
    هەموو کەسێک کە بە ڕاستەوخۆیی پەیوەندی نەبووبێت بە کاری خراپ و توندوتیژیدا
  • 10:36 - 10:39
    بەڵام ئێمە جێگیرین لە کۆمەڵگادا، لە ناو خێزاندا، لە شوێنی کارەکان، لە خوێندنگاکاندا و
  • 10:39 - 10:41
    هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی تریش، لەگەڵ خەڵکانێکدا کە
  • 10:41 - 10:43
    کە دەکرێت لە هەمان بارودۆخدا بن، ئەوسا ئێمە چی بکەین؟
  • 10:43 - 10:45
    چۆن دەنگمان بڵند بێت؟ چۆن بەرەنگاری هاوڕێکانمان بکەین؟
  • 10:45 - 10:47
    چۆن پاڵپشتیان بین؟
  • 10:47 - 10:50
    چۆن بتوانین بێدەنگ نەبین لە ڕووی هەر دەستدرێژییەک؟
  • 10:50 - 10:53
    کاتێک دێینە سەر باسی پیاوان و کلتوری نێو پیاوان
  • 10:53 - 10:57
    ئامانج لێرەدا ئەوەیە کە هانی پیاوانی دەستدرێژکار بدرێت لە لایەن پیاوانی ترەوە
  • 10:57 - 10:59
    کە دەڵێم خراپەکار، تەنها مەبەستم لەو پیاوانە نییە کە لە ئافرەت دەدەن
  • 10:59 - 11:05
    بۆ نموونە ئەگەر کوڕێک ئازاری هاوڕێ کچەکەی بدات، مەبەستمان ئەوە نییە کە
  • 11:05 - 11:08
    پێویستە هاوڕێیەکی کوڕەکە خێرا ڕێی لێبگرێت و نەهێڵێت لە کچەکە بدات
  • 11:08 - 11:12
    ئەوە شێوازێکی ساویلکەیە بۆ هەوڵێ گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگەدا
  • 11:12 - 11:15
    دەبێت بە بەردەوامی و یەک لە دوای یەک وا لە پیاوان بکەین کە
  • 11:15 - 11:16
    ڕێگە لە یەکتری بگرن بۆ نەهێشتنی خراپەکاری
  • 11:16 - 11:19
    بۆ نموونە، گەر تۆ پیاوێک بیت و لە ناو گروپێک پیاودا
  • 11:19 - 11:22
    یاری پۆکەر دەکەن و قسە و پیاسە دەکەن، هیچ ئافرەتێکتان لەگەڵ نەبێت
  • 11:22 - 11:25
    یەکێک لە پیاوەکانیش قسەیەکی سێکسیست و ئاست نزم و
  • 11:25 - 11:28
    هەراسانکەر دەربارەی ئافرەت بکەت
  • 11:28 - 11:31
    لە جیاتی ئەوەی لەگەڵیان پێبکەنیت یان خۆت وا دەرخەیت گوێت لە قسەکە نەبووە
  • 11:31 - 11:33
    پێویستە پیاوێکی تیابێت هەڵوێستی هەبێت و بڵێت ئەو قسەیە پێکەنیناوی نەبوو
  • 11:33 - 11:35
    لەوانەیە ئەو کەسەی باسی دەکەیت، خوشکەکەی من بێت
  • 11:35 - 11:36
    گاڵتە بە شتێکی تر بکە باشترە
  • 11:36 - 11:40
    یان، دەتوانیت باسی بابەتێکی تر بکەیت؟ من ئەو قسانەم لا پەسەند نییە
  • 11:40 - 11:42
    هەروەک چۆن ئەگەر تۆ سپی پێست بیت و سپی پێستێکی تر
  • 11:42 - 11:45
    کۆمێنتێی ڕەگەزپارستانە بدات، تۆ هیوات وا دەبێت کە
  • 11:45 - 11:49
    پیاوێکی سپی پێستی تر ڕێگری لە وتە ڕەگەزپەرستانەکەی ئەو پیاوە سپی پێستە بکات
  • 11:49 - 11:52
    بە هەمان شێوەی ئارەزووی سێکسی، گەر تۆ کەسێکی ئاسایی بیت لە ڕووی مەیلی سێکسییەوە
  • 11:52 - 11:58
    تۆش هەڵسوکەوتی ناشرین ناکەیت بەرامبەر کەسێک ئارەزووی سێکسی جیاوازی هەبێت
  • 11:58 - 12:01
    بەڵام ئەگەر بێدەنگ بیت لە ئاست کەسانێک کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن
  • 12:01 - 12:05
    ئەوا بێدەنگیت جۆرێکە لا ڕازیبوون و وەک بەشدار بیت لە کارەکە وایە
  • 12:05 - 12:08
    بۆچوونی بەپێوانەیی هەوڵ دەدات ئامرازێک بداتە دەست ئەو کەسانە
  • 12:08 - 12:10
    تاوەکو ڕێگری بکەن لەو کارە و بە دەنگی بەرز بدوێن و
  • 12:10 - 12:12
    بتوانن کلتورێک بهێننە ئاراوە کە
  • 12:12 - 12:14
    هەڵسوکەوتی خراپەکار جێی قبوڵ کردن نەبێت
  • 12:14 - 12:17
    نەک تەنها لەبەر ئەوەی یاسایی نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی کارێکی خراپە و
  • 12:17 - 12:19
    جێی قبوڵکردن نییە لەو کلتوورەدا
  • 12:19 - 12:22
    ئەگەر بتوانین بگەین بەو ڕۆژەی کە ئەو پیاوانەی
  • 12:22 - 12:24
    کە لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی سێکسیستیان پلەوپایە لە دەست بدەن
  • 12:24 - 12:28
    ئەو کوڕانەش کە بەو شێوەیە هەڵسوکەت دەکەن بەرامبەر كچان، پلەی خۆیان لەدەست بدەن
  • 12:28 - 12:30
    بەهەمان شێوە بەرامبەر کوڕان و پیاوانی تریش
  • 12:30 - 12:32
    ئەگەر پلە و پایەی خۆیان لەکەدار بچێت لە ئەنجامی ئەو کارەیان، ئەزانن چی؟
  • 12:32 - 12:35
    کەمبوونەوەیەکی بەربڵاوی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە دەبینین
  • 12:35 - 12:38
    چونکە بە گشتی خراپەکارەکان کەسی نەخۆش و ناتەواو نین
  • 12:38 - 12:41
    بەڵکو بە هەموو پێوەرێک کەسێکی ئاساییە، وا نییە؟
  • 12:41 - 12:44
    ئێستا، یەکێک لە وتە بەنرخەکانی مارتن لوثەرکینگ
  • 12:44 - 12:45
    لەو ژیانە کورتەیدا، ئەوەبوو
  • 12:45 - 12:48
    لە کۆتاییدا، ئەوەی کە زۆر ئازارتان دەدات
  • 12:48 - 12:49
    قسەی دوژمنەکانتان نییە
  • 12:49 - 12:51
    بەڵام بێدەنگی هاوڕێکانتانە
  • 12:51 - 12:53
    لە کۆتاییدا، ئەوەی زۆر ئازاری دەبێت وشەکانی
  • 12:53 - 12:56
    دوژمنەکانت نین، بەڵکو بێدەنگی هاوڕێکانتە
  • 12:56 - 12:58
    فەرامۆشکردنێکی بەرفراوان هەیە لە کلتوری نێرینەدا
  • 12:58 - 13:00
    دەربارەی ئەم تراژیدیا بەردەوامەی توندوتیژی پیاوان
  • 13:00 - 13:02
    لە دژی ئافرەتان و منداڵان، وا نییە؟
  • 13:02 - 13:04
    بێدەنگییەکی گەورە هەیە
  • 13:04 - 13:07
    ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم، ئەوەیە کە پێویستە ئەو بێدەنگییە بشکێنین
  • 13:07 - 13:09
    پێویستمان بە زۆرترین پیاوە ئەو بێدەنگییە بشکێنێت
  • 13:09 - 13:13
    ئێستا، ئەمە بە دەم ئاسانە و بە کردەوە گرانە
  • 13:13 - 13:16
    چونکە، من ئێستا بۆتان باس دەکەم، بەڵام پێتان دەڵێم کە ئاسان نییە
  • 13:16 - 13:19
    لە کلتوری پیاواندا کە بەرەنگاری یەکتر ببنەوە
  • 13:19 - 13:21
    ئەمەش یەکێکە لەوهۆکارانەی کە
  • 13:21 - 13:23
    بەشێک لەو گۆڕانکارییە جۆرییە کە پێویستە ڕووبدات
  • 13:23 - 13:26
    بە تەنها تێگەیشتن نییە لەم کیشانە، بە كێشەی پیاو بە تایبەتی
  • 13:26 - 13:28
    بەڵکو کێشەی نەبوونی سەرکردایەتییە لە ناو پیاواندا
  • 13:28 - 13:30
    چونکە، لە دواییدا بەرپرسیارێتی
  • 13:30 - 13:32
    هەڵوێست وەرگرتن لەسەر ئەم کێشانە، نابێت بکەوێتە سەر شانی
  • 13:32 - 13:35
    منداڵێ بچوک، یان کوڕی هەرزەکار لە قۆناغی ئامادەیی
  • 13:36 - 13:39
    یان کوڕی زانکۆ، بەڵکو بەرپسارێتی بکەوێتە سەر شانی پیاوی خاوەن دەسەڵات
  • 13:39 - 13:41
    پێویستە پیاوی پێگەیشتووی خاوەن دەسەڵات بکرێن بە بەرپرسیار
  • 13:41 - 13:43
    تاوەکو ڕۆڵی سەرکردە ببینن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشانەدا
  • 13:43 - 13:45
    چونکە کاتێک کەسێک دەیەوێت هەڵوێستی هەبێت لە ناو کۆمەڵێکدا
  • 13:45 - 13:48
    لە ناو ئەستەنگەکان و ڕێگرییەکاندا، جا چ پیاو بیت یان ئافرەت
  • 13:48 - 13:51
    ئەوا تۆ ڕۆڵی سەرکردە دەبینیت، وا نییە؟
  • 13:51 - 13:54
    بەڵام بە پێوەرێکی گەورەتر، پێویستمان بە زۆرترین پیاوی پێگەیشتووی خاوەن دەسەڵاتە
  • 13:54 - 13:56
    تاوەکو ئەم کێشانە بکەنە سەرووی هەمووی
  • 13:56 - 13:58
    تا ئێستاش ئەمەمان بەدی نەکردووە، وا نییە؟
  • 13:58 - 14:02
    ئێستا، چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ئێوارەخوانێک بووم
  • 14:02 - 14:05
    منیش بە بەرفراوانی لەگەڵ سوپای ئەمریکا کار دەکەم، هەموو خزمەتگوزارییەک
  • 14:05 - 14:08
    لەو ئێوارەخوانە بوومو ئافرەتێک قسەیەکی پێ وتم
  • 14:08 - 14:11
    خۆی بە زیرەک دەزانی، وتی
  • 14:11 - 14:15
    لە کەیەوە ڕاهینانی هەستیاری دەکەیت لەگەڵ هێزی دەریاوانیدا؟
  • 14:15 - 14:18
    منیش وتم، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزدا
  • 14:18 - 14:21
    من ڕاهێنانی هەستیاری ناکەم لەگەڵ هێزە دەریاوانەکان
  • 14:21 - 14:23
    من پرۆگرامی پێشەوایی بەڕێوەدەبەم لە هێزی دەریاوانی
  • 14:23 - 14:25
    ئێستا، دەزانم وەڵامەکەم تۆزێک کەشوفشی تێدا بوو
  • 14:25 - 14:28
    بەڵام ئەمە تایبەتمەندییەکی گرنگی تێدایە، چونکە ىڕواناکەم
  • 14:28 - 14:30
    پێویستمان بە ڕاهێنانی هەستیاری بێت
  • 14:30 - 14:32
    پێویستمان بە ڕاهێنانی سەرکردە و پێشەنگە، چونکە بۆ نموونە
  • 14:32 - 14:36
    کاتێک ڕاهێنەرێکی پیشەگەر، یان بەڕێوبەری تیپێکی بەیسبۆڵ
  • 14:36 - 14:39
    یان تیپێکی تۆپی پێ، کە من خۆشم زۆر لەو بوارەدا کار دەکەم
  • 14:39 - 14:42
    وتەیەکی سێکسیست دەڵێت یان قسەیەکی نەشیاو بە هاوڕەگەزباسێک دەڵێت
  • 14:42 - 14:44
    یان ئەگەر قسەیەکی ڕەگەزپەرستانە بکات
  • 14:44 - 14:47
    چەندین گفتوگۆی لەسەر دەکەن، لە پرۆگرامە وەرزشییەکان لا ڕادێو و تەلەفزێۆن
  • 14:47 - 14:49
    هەندێک دەڵێن: دیارە ئەو کەسە پێویستی بە ڕاهێنانی هەستیارییە
  • 14:49 - 14:51
    هەندێکی تر دەڵێن: دەی لەبیری بکەن
  • 14:51 - 14:53
    ئیتر، ئەوەش هەر سیاسەتە کە پڕە لە گەندەڵی
  • 14:53 - 14:55
    قسەیەکی بە واتای کرد، لەبیری بکەن
  • 14:55 - 14:57
    بەهانەی من ئەوەیە، ئەو پێویستی بە ڕاهێنانی هەستیاری نییە
  • 14:57 - 14:59
    ئەو پێویستی بە ڕاهێنانی پێشەواییە
  • 14:59 - 15:01
    چونکە ئەو پێشەوایەکی خراپە، چونکە ئەو لە کۆمەڵگەیەکدایە
  • 15:02 - 15:04
    ڕەگەزی هەمەجۆر و سێسکی هەمەجۆری تێدایە
  • 15:06 - 15:07
    ڕەگەز و ڕەچەڵەکی جۆراوجۆر
  • 15:07 - 15:10
    گەر تۆ لەو جۆرە کۆمێنتانە بدەیت، تۆ سەرکردەیەکی شکستخواردوویت
  • 15:10 - 15:13
    ئەگەر بتوانرێت، مەبەستەکەی من لێرەدا بگەیەنرێت بە
  • 15:13 - 15:16
    پیاو و ئافرەتە بەهێزەکانی کۆمەڵگا
  • 15:16 - 15:19
    بە هەموو ئاستەکانی دامودەزگا دەسەڵاتدارەکاندا
  • 15:19 - 15:20
    گۆڕانی بەسەردا دێت، گۆڕان بەسەر
  • 15:20 - 15:23
    شێوازی بیرکردنەوەی خەڵکدا دێت
  • 15:23 - 15:24
    دەزانن، بۆ نموونە من زۆر کار دەکەم
  • 15:24 - 15:28
    لەگەڵ وەرزشوانانی زانکۆکان لەسەرتاپای ئەمریکا
  • 15:29 - 15:31
    زۆر شت دەزانین لەسەر چۆنێتی ڕێگریکردن لە
  • 15:31 - 15:33
    توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی سێکسی، وا نییە؟
  • 15:34 - 15:36
    هیچ کۆلیج و زانکۆیەک بیانووی نییە کە
  • 15:36 - 15:39
    ڕاهێنانی دژی توندوتیژی سێکسی و خێزانی نەکات بە
  • 15:39 - 15:42
    بە وانەیەکی زۆرەملێی بۆ هەموو یاریزان و ڕاهێنەر و کارگێڕێکدا
  • 15:42 - 15:44
    وەکو بەشێک لە پرۆسەی فێرکاریدا
  • 15:44 - 15:46
    بەشی ئەونە دەزانین کە ئەو شتە زۆر ئاسان ئەنجام دەدرێت
  • 15:46 - 15:49
    بەڵام دەزانن چی ونبووە؟ سەرکردایەتی
  • 15:49 - 15:50
    بەڵام مەبەستم سەرکردایەتی خوێندکارە وەرزشەوانانەکان نییە
  • 15:50 - 15:52
    بەڵكو سەرکردایەتی کارگێڕی وەرزشەوانییەکانە
  • 15:52 - 15:55
    سەرۆکی زانکۆ و ئەو کەسانەی بەرپرسیارێتییان بە دەستە
  • 15:55 - 15:56
    ئەوانەی بڕیاڕ دەردەکەن دەربارەی سەرچاوەکان
  • 15:56 - 15:59
    ئەوانەی بڕیاڕی ئەولەویات دەدەن لە دامەزراوەکاندا
  • 15:59 - 16:03
    لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەمە ئەنجامی شکستی سەرکردایەتی پیاوانە
  • 16:03 - 16:04
    سێری زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا بکەن
  • 16:04 - 16:09
    زانکۆی پێنسیلڤانیا دایکی هەموو ئەو ساتانەیە کە بیرۆکەی بەپێوەری تێدا دەخوێندرێت
  • 16:09 - 16:11
    چەندین بارودۆخ هەبووە بۆ ئەو بوارە
  • 16:11 - 16:14
    کاتێک پیاوانێک لە شوێنی خاوەن دەسەڵاتێکی بەهێز
  • 16:14 - 16:17
    شکستیانهێنا لە پارێزگاریکردن لە منداڵ، لەم حاڵەتەدا لە چەند کوڕێک
  • 16:17 - 16:19
    بەڕاستی شتێکی باوەڕپێنەکراوە، کاتێکیش دەچیتە قوڵایی بابەتەکان
  • 16:19 - 16:21
    هەست دەکەیت کە پیاوان فشاریان لەسەرە
  • 16:21 - 16:24
    چەندین ڕێگر هەیە لە ناو کلتوری گەنجاندا
  • 16:24 - 16:27
    هەربۆیە پێویستە هانی پیاوان بدەین
  • 16:27 - 16:29
    تا بەسەر ئەو فشارانەدا زاڵ ببن
  • 16:29 - 16:30
    یەكێك لە شێوازەکانی ئەنجامدانی ئەو کارە ئەوەیە بڵێین
  • 16:30 - 16:33
    چەندین پیاو هەیە کە زۆر بە قوڵی گرنگی بەم کێشانە دەدەن
  • 16:33 - 16:34
    من ئەمە دەزانم، من لەگەڵ پیاواندا کارم کردووە
  • 16:34 - 16:36
    من کارم لەگەڵ دەیان هەزار
  • 16:36 - 16:39
    سەدان هەزار پیاو بۆچەندین سەدە کردووە، هەتاکو ئێستا
  • 16:39 - 16:42
    شتێکی ترسناکە کە بیر لەو هەموو ساڵە دەکەیتەوە
  • 16:42 - 16:46
    بەڵام، چەدەها پیاو هەیە کە زۆر بە قوڵی گرنگی بە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەدەن
  • 16:46 - 16:48
    بەڵام گرنگیدان بە قووڵی، بەس نییە
  • 16:48 - 16:50
    پێویستمان بە پیاوی بوێری زیاترە
  • 16:50 - 16:54
    خاوەنی ئازایەتی و بەهێز، خاوەن ڕەوشتێکی پاک
  • 16:54 - 16:58
    تاوەکو ئەم بێدەنگییە بەربڵاوە بشکێنین و یەکتری هان بدەین
  • 16:58 - 17:00
    پاڵپشتی ئافرەتان بکەین، نەک لە دژیان بوەستین
  • 17:00 - 17:02
    بەم بۆنەیەوەی، ئێمە قەرزاری ئافرەتانین
  • 17:02 - 17:03
    ئەمە هیچ گومانێکی تێدانییە
  • 17:03 - 17:05
    بەڵام قەرزاری کوڕەکانیشمانین
  • 17:05 - 17:07
    قەرزاری پیاوە گەنجەکانین کە گەشە دەکەن
  • 17:07 - 17:10
    لە سەرتاپای دنیادا، لەو بارودۆخانەدا
  • 17:10 - 17:12
    کە ئەوان ئەو کلتورەیان بۆ خۆیان هەڵنەبژاردووە کە پێیان دەڵێت
  • 17:12 - 17:14
    پیاوەتی بە جۆرێکی ئەوهایە
  • 17:14 - 17:15
    ئەوان بژاردەیان نەکردووە
  • 17:16 - 17:17
    بەڵام ئێمە بژاردەمان بە دەستە
  • 17:18 - 17:19
    ئێمە هەلمان هەیە و
  • 17:19 - 17:21
    بەرپرسیارین بەرامبەر ئەوانیش
  • 17:21 - 17:24
    هیوادارم لەمەودوا، پیاوان و ئافرەتان
  • 17:24 - 17:26
    ئەوانەی پێکەوە کار دەکەن، دەتوانن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری
  • 17:26 - 17:28
    ئەو گۆڕانەی کە ڕوودەدات
  • 17:28 - 17:30
    تاوەکو نەوەی داهاتوو بەم ئاستەی ئێستا ڕووبەڕووی ئەو تراژیدیاە نەبنەوە
  • 17:30 - 17:32
    کە ئێمە ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبینەوە
  • 17:32 - 17:34
    من دەزانم دەتوانین ئەوە بکەین، دەتوانین باشتریش بکەین
  • 17:34 - 17:35
    زۆر سوپاس
Title:
Jackson Katz: Violence against women—it's a men's issue
Description:

Domestic violence and sexual abuse are often called "women's issues." But in this bold, blunt talk, Jackson Katz points out that these are intrinsically men's issues -- and shows how these violent behaviors are tied to definitions of manhood. A clarion call for us all -- women and men -- to call out unacceptable behavior and be leaders of change.

TEDTalks is a daily video podcast of the best talks and performances from the TED Conference, where the world's leading thinkers and doers give the talk of their lives in 18 minutes (or less). Look for talks on Technology, Entertainment and Design -- plus science, business, global issues, the arts and much more.
Find closed captions and translated subtitles in many languages at http://www.ted.com/translate

Follow TED news on Twitter: http://www.twitter.com/tednews
Like TED on Facebook: https://www.facebook.com/TED

Subscribe to our channel: http://www.youtube.com/user/TEDtalksDirector

more » « less
Video Language:
English
Duration:
17:42

Kurdish subtitles

Revisions