Return to Video

جەنگ و ئەوەی بەدوایدا دێت

  • 0:02 - 0:04
    قسە گرنگە.
  • 0:07 - 0:10
    دەکرێت ساڕێژکەر بێت و
  • 0:10 - 0:11
    دەکرێت کووشندە بێت..
  • 0:12 - 0:15
    لەگەڵ ئەوەشدا، سنوورێکیان هەیە.
  • 0:17 - 0:19
    ئەوکاتەی لە پۆلی هەشت بووم،
  • 0:21 - 0:25
    مامۆستاکەم پەڕەیەکی وشەکانی یامێ و
  • 0:25 - 0:27
    وشەی "جینۆساید"ی لەسەربوو.
  • 0:31 - 0:34
    ڕقم لێی بوو.
  • 0:35 - 0:39
    وشەی جینۆساید شیتاڵکارییە ..
  • 0:40 - 0:42
    قڕتێکەرە...
  • 0:45 - 0:47
    بێهەستانەیە ...
  • 0:47 - 0:49
    ناشارستانییە.
  • 0:51 - 0:53
    هیچ وشەیەک
  • 0:54 - 0:56
    ناتوانێت وەسفی ئەوە بکات
  • 0:56 - 1:00
    کە ئەمە چی لە نەتەوەیەک ئەکات.
  • 1:02 - 1:04
    پێویستە بزانن،
  • 1:04 - 1:06
    لەم جۆرە جەنگانەدا،
  • 1:07 - 1:10
    مێردەکان ژنەکانیان دەکوژن،
  • 1:11 - 1:13
    ژنەکان مێردەکانیان دەکوژن،
  • 1:15 - 1:18
    دراوسێکان و هاوڕێکان یەکتر دەکوژن.
  • 1:22 - 1:23
    کەسێک
  • 1:24 - 1:25
    لە دەسەڵاتدا
  • 1:25 - 1:27
    دەڵێت،
  • 1:28 - 1:29
    "ئەوانەی ئەوێ...
  • 1:31 - 1:32
    سەر بێرە نین.
  • 1:33 - 1:34
    ئەوانە مرۆڤ نین."
  • 1:35 - 1:37
    خەڵکیش باوەڕیان پێئەکەن.
  • 1:40 - 1:42
    وشەم ناوێت بۆ
  • 1:42 - 1:45
    وەسفکردنی ئەم جۆرە ڕەفتارە.
  • 1:47 - 1:50
    وشەم ئەوێت بۆ وەستاندنی.
  • 1:53 - 1:55
    بەڵام وشەکان لەکوێن
    بۆ وەستاندنی ئەمە؟
  • 1:56 - 1:59
    ئەی چۆن وشەکان بدۆزینەوە؟
  • 2:02 - 2:08
    بەڵام باوەڕم وایە بەڕاستی،
    پێویستە بەردەوامبین لە هەوڵدان.
  • 2:10 - 2:13
    من لە کیگالی، لە ڕواندا لەدایک بووم.
  • 2:14 - 2:18
    هەستم کرد هەموو خێزانەکەم و
  • 2:19 - 2:21
    هەموو دراوسێکانیشم خۆشیان ئەوێم.
  • 2:22 - 2:26
    بەردەوام هەمووان گاڵتەیان پێئەکردم،
  • 2:26 - 2:29
    بەتایبەتی خوشک و برا گەورەکەم.
  • 2:30 - 2:32
    کە دانی پێشەوەم کەوت،
  • 2:33 - 2:36
    براکەم سەیری کردم و وتی،
  • 2:36 - 2:38
    "ئەوە بەسەر تۆش هات؟
  • 2:40 - 2:41
    قەت ناڕوێتەوە."
  • 2:41 - 2:42
    (پێکەنین)
  • 2:42 - 2:45
    حەزم لە یاریکردن بوو لە هەموو شوێنێک،
  • 2:45 - 2:49
    بەتایبەتی باخەکەی دایکم و
    باخەکەی دراوسێمان.
  • 2:49 - 2:52
    حەزم لە دایەنگاکەم بوو.
  • 2:52 - 2:55
    گۆرانیمان ئەوت،
  • 2:55 - 2:56
    لە هەموو شوێنێک یاریمان ئەکرد و
  • 2:56 - 2:58
    نانی نیوەڕۆمان ئەخوارد.
  • 3:00 - 3:03
    منداڵییەکم هەبوو کە
  • 3:03 - 3:07
    هیوادارم هەموو منداڵێک هەیبێت.
  • 3:09 - 3:10
    بەڵام کە بووم بە شەش ساڵ،
  • 3:11 - 3:17
    گەورەکانی خێزانەکەم دەستیانکرد بە چپەکردن و
  • 3:17 - 3:21
    هەرجارێک پرسیارێکم ئەکرد
    شووشیان لێئەکردم.
  • 3:23 - 3:24
    شەوێکیان،
  • 3:24 - 3:26
    دایکم و باوکم هاتن.
  • 3:27 - 3:30
    ڕوانینێکی سەیریان هەبوو
    کاتێک هەڵیانساندین.
  • 3:32 - 3:37
    من و کلێری خوشکمیان نارد
    بۆ ماڵی باپیرم، و
  • 3:37 - 3:40
    هیواداربوون ئەوەی ڕووئەیات
    زوو کۆتایی بێت.
  • 3:42 - 3:46
    زۆری پێنەچوو ناچاربووین
    لەوێش ڕابکەین.
  • 3:47 - 3:49
    خۆمان شاردەوە،
  • 3:49 - 3:50
    بە گاگۆڵکێ ئەڕۆشتین،
  • 3:50 - 3:51
    هەندێک جاریش ڕامان ئەکرد.
  • 3:57 - 4:01
    هەندێک جار گوێم لە
    پێکەنین ئەبوو و
  • 4:03 - 4:06
    ئینجا قیژاندن و گریان و
  • 4:08 - 4:10
    ئینجا دەنگێک کە پێشتر
    قەت گوێم لێنەبووبوو.
  • 4:12 - 4:13
    ئەزانن،
  • 4:13 - 4:15
    من نەمئەزانی
  • 4:17 - 4:20
    ئەو دەنگانە چین.
  • 4:21 - 4:23
    نە دەنگی مرۆڤ بوون -- و
  • 4:23 - 4:25
    لە هەمان کاتیشدا، لە هیچ
    دەنگی مرۆڤ ئەچوون.
  • 4:27 - 4:30
    ئەو کەسانەم ئەبینی
    کە هەناسەیان نەئەیا.
  • 4:32 - 4:34
    وامئەزانی کە نوستوون.
  • 4:36 - 4:41
    هێشتا تێنەگەشتبووم لەوەی
    کە مردن چییە،
  • 4:41 - 4:44
    یان کوشتن خۆی چییە.
  • 4:46 - 4:49
    کە کەمێک ئەوەستاین بۆ
    ئەوەی پشوو بەین
  • 4:49 - 4:51
    یان بۆ خواردن بگەڕێین،
  • 4:51 - 4:53
    چاوەکانم دائەخست،
  • 4:53 - 4:56
    بە هیوای ئەوەی کاتێک ئەیانکەمەوە،
  • 4:56 - 4:57
    بە خەبەر یەمەوە.
  • 4:59 - 5:03
    نەمئەزانی کام ئاراستەیە
    بەرەو ماڵەوەم ئەبات.
  • 5:05 - 5:07
    ڕۆژ بۆ خۆشاردنەوە بوو و
  • 5:08 - 5:10
    شەویش بۆ ڕۆشتن.
  • 5:16 - 5:21
    لە کەسێکەوە کە دوورە
    لە ماڵەوە ئەڕۆشتیت
  • 5:21 - 5:24
    بۆ کەسێک کە ماڵی نییە.
  • 5:25 - 5:28
    ئەو شوێنەی کە ئەبوو وەرتگرن
  • 5:28 - 5:30
    دەریانکردویت، و
  • 5:32 - 5:36
    کەس وەرت ناگرێت.
  • 5:37 - 5:39
    کەسێکی نەویستراویت
  • 5:40 - 5:43
    لەلایەن هەمووانەو.
  • 5:45 - 5:47
    تۆ پەنابەرێکیت.
  • 5:50 - 5:52
    لە شەش ساڵی بۆ ١٢ ساڵییەوە،
  • 5:52 - 5:55
    لە حەوت وڵاتی جیاواز ژیاوم،
  • 5:57 - 6:00
    لە کەمپێکی پەنابەرانەوە
    ئەڕۆشتم بۆ دانەیەکی تر،
  • 6:01 - 6:03
    بەهیوای ئەوەی شوێنێک
    ئێمەیان بوێت.
  • 6:06 - 6:09
    کلێری خوشکە گەورەم،
  • 6:09 - 6:10
    وەک دایکێکی لێهات بۆم .. و
  • 6:13 - 6:16
    هەروەها شارەزا لە
    بەجێگەیاندنی شتەکاندا.
  • 6:18 - 6:20
    کە بووم بە ١٢ ساڵ،
  • 6:20 - 6:25
    بە پێگەی پەنابەر لەگەڵ کلێر و
    خێزانەکەی هاتم بۆ ئەمریکا. و
  • 6:28 - 6:31
    ئەوە تەنیا دەستپێک بوو،
  • 6:31 - 6:34
    چونکە هەرچەندە ١٢ ساڵ بووم،
  • 6:34 - 6:36
    هەندێک جار هەستم ئەکرد سێ ساڵ بم و
  • 6:36 - 6:38
    هەندێک جاریش ٥٠ ساڵ.
  • 6:39 - 6:41
    ڕابردووم دوورئەکەوتەوە،
  • 6:41 - 6:42
    تێکەڵوپێکەڵ بوو،
  • 6:42 - 6:43
    شێوا.
  • 6:44 - 6:47
    هەموو شتێک زۆر و
  • 6:47 - 6:48
    لە هەمان کاتیشدا هیچبوو.
  • 6:51 - 6:56
    کات وەک لاپەڕە لێکراوەکانی
    کتێبێکی لێهات و
  • 6:56 - 6:58
    بەملاولادا پەرشوبڵاو کرابوو.
  • 7:00 - 7:04
    ئەمە ئێستاش کە لێرە وەستاوم
    هەر بەسەرم هات.
  • 7:09 - 7:11
    دوای هاتنم بۆ ئەمریکا،
  • 7:14 - 7:17
    من و کلێر باسی ڕابردووی
    خۆمانمان نەئەکرد.
  • 7:19 - 7:22
    ساڵی ٢٠٠٦،
  • 7:22 - 7:23
    دوای ١٢ ساڵ
  • 7:25 - 7:27
    لە دابڕان لە خێزانەکەم، و
  • 7:27 - 7:30
    ئینجا حەوت ساڵ لەوەی
    وا بیرمان ئەکردەوە مردبێتن و
  • 7:30 - 7:32
    ئەوانیش وا بیریان ئەکردەوە مردبێتین،
  • 7:33 - 7:35
    بەیەک گەشتینەوە ...
  • 7:35 - 7:41
    بە پڕ دراماترین شێوەی ئەمریکی.
  • 7:42 - 7:44
    ڕاستەوخۆ،
  • 7:44 - 7:45
    لەسەر تەلەفزیۆن --
  • 7:45 - 7:47
    (پێکەنین)
  • 7:47 - 7:48
    لە بەرنامەکەی ئۆپرا.
  • 7:48 - 7:50
    (پێکەنین)
  • 7:50 - 7:54
    (چەپڵەلێدان)
  • 7:57 - 7:59
    پێم وتن، پێم وتن.
  • 7:59 - 8:00
    (پێکەنین)
  • 8:02 - 8:04
    بەڵام دوای بەرنامەکە،
  • 8:09 - 8:14
    کاتێک کاتم بەسەر ئەبرد لەگەڵ دایکم و
  • 8:14 - 8:16
    باوکم و خوشکە بچووکەکەم و
  • 8:17 - 8:19
    دوو خووشک و برا تازەکەم
    کە تا ئەوکاتە نەمبینیبوون،
  • 8:21 - 8:23
    هەستم بەتوڕەیی کرد.
  • 8:25 - 8:29
    هەستم بە ئازارێکی قوڵ کرد لە ناخمدا. و
  • 8:32 - 8:36
    ئەشمزانی کە هیچ شتێک نییە،
  • 8:36 - 8:38
    هیچ شتێک،
  • 8:38 - 8:43
    کە بتوانێت ئەوکاتە بگێڕێتەوە
    کە دەمانتوانی پێکەوە بەسەری بەرین و
  • 8:44 - 8:46
    ئەو پەیوەندییە بەهێزەی
    دەکرا درووستی بکەین.
  • 8:48 - 8:53
    زۆری پێنەچوو، دایک و باوکم
    ماڵیان هێنا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 8:53 - 8:54
    بەڵام وەک کلێر،
  • 8:55 - 8:59
    باسی ڕابردوو ناکەن.
  • 9:00 - 9:04
    بەردەوام لەو ساتەی خۆیاندا دەژین.
  • 9:04 - 9:07
    پرسیاری زۆر ناکەن،
  • 9:07 - 9:11
    ڕێگە بەخۆیان نایەن هەست بکەن --
  • 9:12 - 9:16
    بە هەنگاوی بچووک ئەڕۆن.
  • 9:18 - 9:23
    کەسیش لە ئێمە بێگومان،
    ناتوانین تێبگەین لەوەی بەسەرمان هات.
  • 9:27 - 9:29
    هەرچەندە خێزانەکەم زیندوون --
  • 9:31 - 9:33
    بەڵێ، ئێمە تێکشکاوین، و
  • 9:33 - 9:36
    بەڵێ، ئێمە تاساوین، و
  • 9:36 - 9:41
    بە ئەزموونەکەی خۆمان
    لە قسە کەوتین.
  • 9:44 - 9:48
    تەنیا خێزانەکەی ئێمە نییە.
  • 9:50 - 9:55
    ڕواندا تەنیا وڵات نییە
  • 9:55 - 9:58
    کە خەڵکەکەی دژی یەکتر وەستابێتنەوە و
  • 9:58 - 10:00
    یەکتریان کوشتبێت.
  • 10:01 - 10:04
    هەموو مرۆڤایەتی،
  • 10:06 - 10:07
    لە چەندین ڕووەوە،
  • 10:07 - 10:08
    وەک خێزانەکەی من وایە.
  • 10:12 - 10:13
    نەمردوون؛
  • 10:14 - 10:20
    بەڵێ، شکاون تاساون، و
    بێدەنگبوون بە توندوتیژییەکانی جیهان
  • 10:20 - 10:21
    کە زاڵبووە بەسەرماندا.
  • 10:24 - 10:25
    ئەزانن چۆنە،
  • 10:25 - 10:30
    تێکدانەکەی توندوتیژی بەردەوامە
  • 10:30 - 10:33
    لە ناو وشەکانی بەکاری ئەهێنین و
  • 10:33 - 10:37
    چیرۆکەکانی ڕۆژانە درووستی ئەکەین.
  • 10:39 - 10:45
    بەڵام ئەو ناوانەش
    کە لەخۆمان و
  • 10:45 - 10:46
    لە ئەوانیشی ئەنێین.
  • 10:49 - 10:54
    هەر بە کەسێک ئەڵێین "کەسی تر،"
  • 10:54 - 10:56
    "کەمتر لە،"
  • 10:56 - 10:57
    "یەکێک لەوان"
  • 10:57 - 10:58
    یان "باشتر لەوان،"
  • 11:00 - 11:01
    باوەڕم پێبکەن...
  • 11:04 - 11:06
    لەژێر هەلومەرجە ڕاستەکەدا،
  • 11:08 - 11:13
    ڕێگایەکی کورتکراوەیە
    بۆ وێرانکردنی زیاتر.
  • 11:14 - 11:16
    کێشە نانەوەی زیاتر و
  • 11:16 - 11:17
    ژاوەژاوی زیاتر
  • 11:17 - 11:19
    کە لێی تێناگەین.
  • 11:21 - 11:24
    قسە قەت بەس نابێت
  • 11:25 - 11:31
    بۆ زانینی ڕێژە و جۆری
  • 11:31 - 11:34
    وێرانکارییەکەی مرۆڤ ناوێتییەوە.
  • 11:38 - 11:40
    بۆ ئەوەی ئێمە
  • 11:41 - 11:45
    ئەو توندوتیژییە بوەستێنین
    کە لە جیهاندا ڕووئەیات،
  • 11:48 - 11:49
    هیوادارم --
  • 11:49 - 11:52
    هیچ نەبێت لێتان ئەپاڕێمەوە --
  • 11:52 - 11:53
    کەمێک بووەستن.
  • 11:55 - 11:57
    با لەخۆمان بپرسین:
  • 11:59 - 12:02
    ئێمە بێ قسە چین؟
  • 12:04 - 12:08
    ئێمە بێ پێناس چین؟
  • 12:09 - 12:13
    ئێمە لە هەناسەدانی خۆماندا چین؟
  • 12:15 - 12:19
    لە لێدانی دڵی خۆماندا چین؟
  • 12:21 - 12:26
    (چەپڵەلێدان)
Title:
جەنگ و ئەوەی بەدوایدا دێت
Speaker:
کلێمانتین واماریا
Description:

کلێمانتین واماری شەش ساڵان بوو کاتێک شەڕی ناوخۆی ڕواندا خۆی و خوشکەکەی ناچارکرد لە ماڵەکەی خۆیان لە کیگالی هەڵبێن، و دایک و باوک و خێزانەکەیان بەجێبێڵن. لەم قسەکردنە هەست جوڵێنەرە تایبەتەیدا، چیرۆکی ئەوە ئەگێڕێتەوە کە چۆن بووە بە پەنابەر، ماوەی شەش ساڵ لە حەوت وڵاتدا لە کەمپی پەنابەراندا ژیاوە -- و چۆن هەوڵیداوە لەوە تێبگات کە بەدوایا هاتووە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:43
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for War and what comes after
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for War and what comes after
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for War and what comes after
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for War and what comes after

Kurdish subtitles

Revisions