Return to Video

چۆن وزە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بەدەست بخەین

  • 0:01 - 0:02
    کاتێ منداڵ بووم،
  • 0:02 - 0:05
    زۆربەی کاتەکانی ژیانم
    لە ماڵی داپیرم بە سەر دەبرد.
  • 0:06 - 0:09
    لە ڕۆژە گەرم و شێدارەکانی هاویندا
    بەخێرایی دەچوومە ژوورەوە
  • 0:09 - 0:13
    دەم و چاوم دەنا بە ئامێری فێنککەرەوەکەوە.
  • 0:13 - 0:16
    بەڵام درکم بەوە نەکردبوو کە
    ئەو ئەزموونە سادەیە
  • 0:16 - 0:17
    بەکورتی ئەمە،
  • 0:17 - 0:20
    بەختێک بوو لە هەموو شوێنێک چنگ نەدەکەوت.
  • 0:20 - 0:25
    کاتێ گەورە بووم، چیرۆکی
    ڕاکیشانی هێڵی کارەبایی ساختەی دراوسێکەمان
  • 0:25 - 0:26
    یان دزینی هێلی کارەبا
  • 0:26 - 0:28
    بەلای منەوە شـتێکی ئاسایی بوو.
  • 0:28 - 0:31
    لە وەرزی زستاندا، هەوڵی بە
    دەستهێنانی گەرمکەرەوەکان دەدەین
  • 0:31 - 0:33
    دوای ئەوەی دراوسێكەمان
    کارەبایان بڕا جگە لە دانانی پێوەری
  • 0:33 - 0:35
    کارەبا هیچ هەڵبژاردەیەکی تریان نەبوو،
  • 0:35 - 0:39
    ئەمەش لە پێناوی پاراستنی خێزانەکەیان و
    ئاسودە بونیان بۆ ڕۆژێکی زیاتر.
  • 0:40 - 0:43
    دەتوانرێت ڕێگری لەم ڕووداوە
    ترسناکانە بکرێت
  • 0:43 - 0:45
    لەم کاتەی ڕووبەڕووی
    هەڵبژاردنی مەحاڵ دەبوونەوە.
  • 0:46 - 0:50
    لە ئەمریکا، زۆرینەی خەڵک سێ لە سەد
    داهاتییان بۆ وزە دەڕوات.
  • 0:50 - 0:54
    بە پێچەوانەوە، گوندنشینەکان
    سەڕەرای داهاتە کەمەکەیانەوە
  • 0:54 - 0:59
    دەبێت ٢٠ تا ٣٠ لە سەدی.
    داهاتەکەیان بۆ وزە خەرجبکەن.
  • 0:59 - 1:04
    لە ساڵی٢٠١٥ دا، لەبەر ئەم هۆکارە زیاتر لە
    ٢٥ ملیۆن خەڵک بۆ دابین کردنی وزە
  • 1:04 - 1:06
    وازیان لە بڕێک ژەمە خۆراک هێنا.
  • 1:06 - 1:08
    ئەمە ئەم کاتەیە کە وزە بووە بە بارگرانی.
  • 1:09 - 1:12
    بەڵام بارگرانی نەبوونی وزە زۆر گەورەترە.
  • 1:13 - 1:17
    ئەوان هەڵبژاردی ئەستەم
    و ترسناک دەخەنە ڕوو بۆ نموونە:
  • 1:17 - 1:20
    ئایا دەتەوێت منداڵەکەت بۆ،
    وەرگرتنی دەرمانی هەڵامەت ببەی،
  • 1:20 - 1:22
    یان خواردنی پێ دەدەیت؟
  • 1:22 - 1:24
    یان بە گەرمی دەیهێڵیتەوە؟
  • 1:25 - 1:26
    ئەمە هەڵبژادەیەکی ئەستەمە،
  • 1:26 - 1:28
    و بە نزیکەی هەموو مانگێک، حەوت ملیۆن
  • 1:28 - 1:32
    خەڵک لە نێوان دەرمان و
    وزە دەبێت یەکێک هەڵبژێرن.
  • 1:33 - 1:36
    ئەمەش کێشەیەکی گەورەتر دەخاتەڕوو.
  • 1:37 - 1:41
    ئەو خێزانانەی بارگرانی وزەیان لەسەرە
    بەشێوەیەکی نەگونجاو خێزانە ڕەش پێستەکانن،
  • 1:41 - 1:44
    بە بەراورد لەگەڵ سپی پێستەکان لە
    هەر مەترێکی چوارگۆشە زیاتر سەرف دەکەن.
  • 1:45 - 1:48
    لەنێویاندا پەرستیارەکان، جەنگاوەرەکان،
    و هەتا مامۆستاکانیش
  • 1:48 - 1:51
    ساڵانە کەوتوونەتە نێو ئەم ٣٧ ملیۆنە خەڵکە
  • 1:51 - 1:55
    لە توانایاندا نییە وزە وەک مافێکی
    سەرەتایی و پێداویستی خۆیان دابین بکەن.
  • 1:56 - 1:58
    لە ئەنجامدا، ئەوانەی
    بارگرانی وزەیان لەسەرە
  • 1:58 - 2:02
    ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی
    دڵ و تەنگە نەفەسیی زۆر زیاترە.
  • 2:02 - 2:08
    سەیرکە، هەر لە ناردنی موشەکەکان بۆ مەریخ
    تاکو زیرەکی دەستکردی قەبارەی بچوک،
  • 2:08 - 2:11
    ئێمە ئامرازی جیاوازمان بۆ چارەسەر کردنی
    نایەکسانی ئەم سیستەمە هەیە.
  • 2:11 - 2:13
    بۆ نموونە تەکنەلۆجیا.
  • 2:14 - 2:18
    تێچوی نوێکردنەوە، جیاکەرەوە،
    و تەکنەلۆجیای خانووی زیرەک
  • 2:18 - 2:19
    هەموویان لە کەمبوونەوە دان.
  • 2:19 - 2:22
    لەگەڵ ئەوەشدا، لە یەکسانی
    تێچونەکان نزیک دەبینەوە،
  • 2:22 - 2:28
    زۆربەی ئەوانەی خاوەن وزەی خۆرن قازانجیان
    لە زۆرینەی چینی ناوەڕاست زیاترە.
  • 2:28 - 2:32
    بۆیە, کاتێک ٢٢ ساڵ بووم، ڕێکخراوی
    قازانج نەویستی RETI دامەزراند
  • 2:32 - 2:36
    کاری ئێمە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگە
    ناوخۆییەکان ئەوەیە تێچوی وزە کەم بکەینەوە،
  • 2:36 - 2:39
    بە هاوکاری کۆمەڵێک خەڵک وەک
    دامەزراوە و بەڕیوەبەرایەتیەکانی حکومی.
  • 2:39 - 2:42
    بۆ بەدیهێنانی یەکسانی لە
    دابین کردنی وزەیەکی خاوێن،
  • 2:42 - 2:45
    چوست و پێشکەوتوو.
  • 2:46 - 2:48
    بەڵام تەنها یەک ڕێگە چارە بۆ چارەسەر
    کردنی ئەم کێشەیە نیە.
  • 2:49 - 2:54
    بڕوام بە توانای کۆمەڵگەی ناوخۆی،
  • 2:54 - 2:57
    لە گواستنەوەی گۆڕانکاری
    لە پەیوەندیدا هەیە.
  • 2:57 - 3:00
    بۆیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو
    کۆمەڵگە ناوخۆییانەی
  • 3:01 - 3:02
    کە بارگرانی وزەیان لەسەرە
    دەستمان پێ کرد.
  • 3:02 - 3:05
    خولی فێربوون و ڕووداوەکان
    بۆ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان
  • 3:05 - 3:06
    بۆ تێگەیشتن لە کەمی وزە،
  • 3:06 - 3:09
    و چۆن گۆڕانکاری بچوک
    لە ماڵەکانیان دا بکەن بەڕێوە برد.
  • 3:09 - 3:11
    وەک جیاکەرەوەیەکی باشتر
    بۆ پەنجەرە و گەرمکەری ئاو
  • 3:11 - 3:14
    دەتوانرێت بەرەو بەرزترین
    ئاستی چوستی بچێت.
  • 3:14 - 3:17
    گەڕەکەکان لە ڕیگەی خانەکانی
    تیشکی خۆر بەیەکەوە دەبەستینەوە
  • 3:17 - 3:20
    ،هانی کاری توێژینەوەی تایبەت
    بە خانوو زیرەک بدەین
  • 3:20 - 3:22
    و دامەزرینەری بەرنامەکان تا
  • 3:22 - 3:24
    یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ
    کەمکردنەوەی تێچووی وزە بدەبن.
  • 3:24 - 3:27
    ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ نوێنەری
    هەڵبژێردراوی خەڵک کار دەکەین،
  • 3:27 - 3:30
    بۆ پاڕێزگاری کردن لە یەکسانی نرخەکان،
  • 3:30 - 3:35
    بۆ بینینی دادپەروەری لە،
    دابەشکردنی وزە بەسەرکەوتووی
  • 3:35 - 3:38
    پێویستە بە بەردەوامی بە یەکەوە کار بکەین.
  • 3:39 - 3:42
    ویلایەتە یەکگرتووەکان، ساڵانە
    زیاتر لە 3 بلیۆن دابین دەکەن
  • 3:42 - 3:44
    بۆ یارمەتی بەردەست کردنی وزە.
  • 3:44 - 3:47
    ئەم بەرنامەیە یارمەتی ملیۆنان خەڵک دەدات،
  • 3:47 - 3:50
    بەڵام تەنیا دەتوانن یارمەتی. بەشێکی
    کەمی ئەو کەسانە بدەن کە پێویستیانە
  • 3:50 - 3:51
    لە ڕاستیدا،
  • 3:51 - 3:56
    ٤٧ ملیار دۆلار بۆ
    گرەمکردنەوەی ماڵەکان پێویستە،
  • 3:57 - 4:01
    هاوکاریەکان بە بەتەنیا بەس نییە.
  • 4:01 - 4:05
    بەڵکو یەکسانی دابین کردنی وزە و
    دابەشکردنی لە نێو کۆمەڵگە دادپەروەرانە،
  • 4:05 - 4:08
    دەتوانین دڵنیا بین لە دادپەروەری
    دەست گەیشتن
  • 4:08 - 4:11
    بۆ وزەیەکی پاک، گونجاوی بەردەست.
  • 4:11 - 4:16
    گەر بەراورد بکەین، تەکنەڵۆژیای خانەی خۆری،
    تەکنەلۆژیایەکی خاوێنە و وزەی پێویست
  • 4:16 - 4:19
    دابین دەکات و زیانی تەندروستی نییە.
  • 4:19 - 4:21
    بۆ ئەو ئەو کەسانەی بە
    دەست بارگرانی وزەوە دەناڵێنن،
  • 4:21 - 4:25
    دەتوانێ
    لە سەدا بیستی داهاتەکانیان بۆ بگێڕێتەوە
  • 4:25 - 4:29
    لە سەدا بیستی داهاتی تاک،
    کە بە ئەستەم دابین دەکرێت، کۆتایی دێت.
  • 4:29 - 4:31
    ئەمە گۆڕانی ژیانە.
  • 4:31 - 4:36
    ئەمە هەلێکە بۆ خێزانەکان کە
    ئەو پارەی بۆ وزە تەرخانی دەکەن
  • 4:36 - 4:38
    لە داهاتووی خۆیان سەرفی بکەن.
  • 4:39 - 4:44
    دووبارە بیر لە ماڵی داپیرەم
    و دراوسێکانی دەکەمەوە،
  • 4:44 - 4:47
    و ئەم هەڵبژاردە قورسانەی
    کە دەبوایە هەڵیبژێرن
  • 4:47 - 4:49
    و کاریگەریەکانی لە سەر کۆمەڵگەکان هەبوو،
  • 4:50 - 4:52
    بەڵام ئەمە تەنیا دەربارەی ئەوان نییە.
  • 4:52 - 4:57
    بە ملیۆنان مرۆڤی دیکە هەن.
    ئەم بڕیارە قورسانە دەدەن
  • 4:58 - 5:02
    و دەمزانم پێویستی وزە کێشەیەکی گەورەیە،
    و زاڵبوون بە سەریدا سەختە
  • 5:02 - 5:06
    بەڵام بەهۆی پەیوەندی،
    تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگەوە
  • 5:06 - 5:09
    ڕێگەمان بۆ زاڵبوون بەسەریاندا هەیە.
  • 5:09 - 5:11
    و کاتێ ئەوە ئەنجام بدەین،
  • 5:11 - 5:13
    ئەوە زیاتر سەرکەوتوو دەبین.
  • 5:13 - 5:15
    سوپاس.
  • 5:15 - 5:17
    (چەپڵە)
Title:
چۆن وزە بۆ خێزانە کەم دەرامەتەکان بەدەست بخەین
Speaker:
دی ئەندیرە سەلڤەدۆڕ
Description:

مانگانە، بە ملیۆنان خەڵکی ئەمەریکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی قورس دەبنەوە: پارە دان بۆ دابین کردنی وزە بۆ ماڵەکانیان و دابینکردنی خەرجی پێویست بۆ پێداویستیە سەرەتایەکانی وەک خواردن و دەرمان.
هاوەڵی (TED) دی ئەندریا سڵڤەدۆڕ کار بۆ کەمکردنەوەی تێچووی وزە دەکات تا هیچ کەسێک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قورس نەبێت. لەم ئاخاوتنە کورتەدا بەرنامەکانی بۆ یارمەتی خێزانە کەم دەرامەتەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان و بنیادنانێکی وزەیەکی خاوین و بەردەوام بۆ ئێمە، دەخاتە ڕوو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:31

Kurdish subtitles

Revisions