ڕووداوەکەی جیهانی گۆڕی -- ئەلیسۆن ڕامزەی و ماری ستایکو
-
0:07 - 0:13لەندەن، ١٩٢٨: کۆمەڵێک تۆوی کەڕوو
بە شنە بایەک چوونە ناو تاقیگەیەکەوە. -
0:13 - 0:16کەوتنە سەر قاپێکی گەشەکردنی بەکتریا، و
کاتێک نیشتنەوە لەسەری، -
0:16 - 0:19شۆڕشێکی پزیشکیان بەرپا کرد.
-
0:19 - 0:22ئەم تاقیگەیە هی ئەلێکساندەر فلێمینگە،
زانایەکی سکۆتلەندی -
0:22 - 0:26لە تایبەتمەندییەکانی بەکتریا
درمەکانی کۆڵیوەتەوە. -
0:26 - 0:29لەم کاتەدا،
فلێمینگ لە گەشتێک بووە. -
0:29 - 0:33کە گەڕاوەتەوە، بینیوێتی کۆمەڵێک کەڕوو
لەسەر قاپی گەشەکردنی بەکتریاکە گەشەیان کردووە -
0:33 - 0:35بیری چووبوو بیخاتە ناو ئینکیوبەیتەرەکە.
-
0:35 - 0:38بە چواردەوری ئەم کۆمەڵە کەڕوەشەوە
شوێنێک بووە -
0:38 - 0:42بە تەواوەتی و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو
بەکتریای تیا نەبووە. -
0:42 - 0:44لە توێژینەوە لەسەر ئەم
دیاردە نامۆیە، -
0:44 - 0:49فلێمینگ گەشتە درک کردن بەوەی
کەڕوو جۆرە ماددەیەک ئەڕێژێک -
0:49 - 0:51کە بەکتریاکان ئەکوژێت.
-
0:51 - 0:55کەڕووەکە جۆرێک بووە لە
ڕەگەزی پێنیسیلیەم، -
0:55 - 0:59بۆیە فلێمینگ گومانی کرد لە دژە بەکتریایی
پێکهاتەی "پەنسیلین." -
0:59 - 1:03ئەوەی فلێمینگ پێی گەشت
سیستمێکی بەرگری مایکرۆبی بوو. -
1:03 - 1:07کەڕووی پەنیسیلین بە بەردەوامی
پەنسیلینی درووست ئەکرد -
1:07 - 1:10بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات
دژی مەترسییەکان، -
1:10 - 1:14وەک کۆمەڵە بەکتریاکانی ئەو نزیکانە
کە ئەکرا خۆراکەکانی ئەو بخوات. -
1:14 - 1:17پەنسیلین چەندین جۆری
بەکتریا لەناو ئەبات -
1:17 - 1:20بە تێکدانی درووستکردنی
دیواری خانەکانی. -
1:20 - 1:24ئەم دیوارانە هێزی خۆیان لە چینێکی
ئەستوری پارێزەری شەکر و -
1:24 - 1:25ترشی ئەمینی وەر ئەگرن،
-
1:25 - 1:28بە بەردەوامی تێک ئەشکێندرێن و
بنیات ئەنرێنەوانێ. -
1:28 - 1:33پەنسیلین خۆی ئەبەستێتەوە بە یەکێک لەم
پێکهاتانەوە کە ئەم چینە پێکەوە گرێ ئەیات و -
1:33 - 1:38ڕێگە ئەگرێت لە درووستبوونی دیوارەکە
لە خاڵێکی هەستیاردا. -
1:38 - 1:43لە هەمان کاتدا، پەنسیلین ئەبێتە بزواندنی
تەنەکانی خێرا کارلێک ئەکەن و -
1:43 - 1:45زیانی زیاتر ئەگەیەنن.
-
1:45 - 1:48دەرئەنجام، پێکهاتەی خانەکە
بە تەواوەتی تێکئەشکێت. -
1:48 - 1:52ئەم هێرشە دوو چنگاڵییە
کووشندەیە بۆ زۆر بەکتریا، -
1:52 - 1:56ئەگەر لەسەر قاپی گەشەپێکردن بێت،
لەسەر لەشمان، یان لە هەرشوێنێک. -
1:56 - 1:59بەڵام، زیان ناگەیەنێت
بە لەشی خۆمان، -
1:59 - 2:02چونکە خانەکانی ئێمە
دیواری خانەیان نییە. -
2:02 - 2:05ماوەی دە ساڵ و زیاتر
دوای دۆزینەوەکەی فلێمینگ، -
2:05 - 2:08پەنسیلین بە پێکهاتەیەکی
پڕ نهێنی ناو تاقیگە مایەوە. -
2:08 - 2:10بەڵام لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا،
-
2:10 - 2:13توێژەرەوەکان توانیان بزانن چۆن
پێکهاتە چالاکەکە جیا بکەنەوە و -
2:13 - 2:17گەشە بە بڕی زۆر لە کەڕووەکە بەن.
-
2:17 - 2:20بەهۆی ئەوەوە توانیان خەڵاتی
نۆبڵ بەرنەوە بۆ کارەکەیان. -
2:20 - 2:25تیمەکانی ئۆکسفۆرد و چەندین کۆمپانیای
دەرمانی ئەمریکا بەردەوامبوون لە پەرەپێدان، و -
2:25 - 2:28لە ماوەی چەند ساڵێکدا
بەردەست بوو بۆ فرۆشتن. -
2:28 - 2:33پەنسیلین و ماددە هاوشێوەکانی تری خێرا
چارەسەری هەوکردنی بەکتریاییان گۆڕی. -
2:33 - 2:35هەتا ئێستاش،
-
2:35 - 2:41هەندێکن لە گرنگترین دژە بەکتریا ڕزگارکەرەکان
کە بەکاردێن لە بواری پزیشکیا. -
2:41 - 2:47بەڵام، هەتا زیاتر دژە بەکتریا بەکاربێنین
زیاتر بەکتریاکە بەرگری پەیدا ئەکات لەدژی. -
2:47 - 2:49بۆ پەنسیلین،
-
2:49 - 2:53هەندێک بەکتریا پێکهاتەی وا دەر ئەیەن
کە ئەبنە تێکشکانی پێکهاتە گرنگەکەی -
2:53 - 2:56ناهێڵێت دیواری خانەکەی درووستبێت.
-
2:56 - 2:58لەگەڵ زۆربوونی بەکارهێنانی دژە بەکتریا،
-
2:58 - 3:02بەکتریای زیاتر و زیاتر
پەرەیان بەم بەرگرییە یاوە، -
3:02 - 3:04وایکردووە ئەم دژە بەکتریایە
کاریگەری خۆی لەدەست بات -
3:04 - 3:08دژی چەندین جۆری هەوکردنی بەکتریایی.
-
3:08 - 3:12واتای ئەوەیە زۆر گرنگە پزیشکەکان
زیاد لە پێویست دەرمانەکە نەنووسن. -
3:12 - 3:17لەهەمان کاتدا، لەسەدا ٥ بۆ ١٥ی
نەخۆشەکانی وڵاتە پێشکەوتووەکان -
3:17 - 3:20بەدەمی خۆیان دەڵێن هەستیاریان
هەیە بۆ پەنسیلین، -
3:20 - 3:23بەوەش دەرمانێکە هەڵگری
زۆرترین هەستیارییە. -
3:23 - 3:28بەڵام، زۆرینە -- زیاتر لە لەسەدا ٩٠--ی خەڵک
-
3:28 - 3:31کە پێیان وایە هەستیارییان هەیە
بۆ پەنسیلین لە ڕاستییا نییانە. -
3:31 - 3:33ئەم هەڵە تێگەشتنە بۆ؟
-
3:33 - 3:36زۆر نەخۆش بە منداڵی
وا دائەنرێن هەستیاریان هەبێت، -
3:36 - 3:40کاتێک تووشی سوربونەوە ئەبن دوای
ئەوەی بۆ هەوکردنەکەیان بە پەنسیلین -
3:40 - 3:42یان دەرمانێکی هاوشێوە چارەسەر ئەکرێن.
-
3:42 - 3:45زۆرکات پەنسیلین بە هۆکاری
سوربوونەوەکە دائەنرێت، -
3:45 - 3:48لەکاتێکدا تاوانبارە ڕاستەقینەکە
هەوکردنە سەرەکییەکەیە، -
3:48 - 3:52یان کارلێکە لەنێوان هەوکردنەکە و
دژە بەکتریاکەیا. -
3:52 - 3:55بەڵام، هەستیاری ڕاستەقینە
بۆ پەنسیلین -
3:55 - 3:58کە سیستمی بەرگریمان پەنسیلینی
لێ تێک ئەچێت لەگەڵ تەنێک، -
3:58 - 4:01بە دەگمەن ڕووئەیات و
ئەکرێت زۆر مەترسیدار بێت. -
4:01 - 4:04بۆیە ئەگەر پێتوایە هەستیاریت هەبێت
بەڵام دڵنیا نیت لێی، -
4:04 - 4:06باشترین شت بیکەیت سەردانکردنی
پزیشکی پسپۆڕی هەستیارییە. -
4:06 - 4:09هەڵسەنگاندنێک تەواو ئەکەن
دووپاتی ئەکاتەوە -
4:09 - 4:11ئایا هەستیارییەکەت هەیە یان نا.
-
4:11 - 4:13تەنانەت ئەگەر هەستیاریشت
هەبێت بۆ پەنسیلین، -
4:13 - 4:19خانەکانی بەرگریت کە کارلێک ئەکەن بۆ
دەرمانەکە لەوانەیە توانای ناسینەوە لەدەست بەن. -
4:19 - 4:23ڕاستییەکەی، نزیکەی لەسەدا ٨٠ی خەڵک
کە هەستیارییان هەیە بۆ پەنسیلین -
4:23 - 4:26لە ماوەی دە ساڵدا
هەستیارییەکەیان نامێنێت. -
4:26 - 4:29ئەمە هەواڵێکی باشە بۆ خەڵک
کە لە ئێستایا پێیان وایە -
4:29 - 4:31هەستیارییان هەیە بۆ پەنسیلین؛
-
4:31 - 4:36لەوانەیە ڕۆژێک بێت دەرمانەکە ژیانیان
ڕزگار بکات، هەر وەک چەندینی تری پێش ئەوان.
- Title:
- ڕووداوەکەی جیهانی گۆڕی -- ئەلیسۆن ڕامزەی و ماری ستایکو
- Speaker:
- ئالیسۆن ڕامزەی و ماری ستایکو
- Description:
-
ساڵی ١٩٢٨، زانا ئەلێکساندەر فلێمینگ گەڕایەوە بۆ تاقیگەکەی و شتێکی چاوەڕوان نەکراوی بینی: کۆمەڵێک کەڕوو گەشەیان کردبوو لەسەر قاپی گەشەکردنی بەکتریا کە بیری چووبوو بیخاتە ناو ئینکیوبەیتەرەکەوە. و بە چواردەوری ئەم کۆمەڵە کەڕووەوە ناوچەیەک بوو بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر هیچ بەکتریایەکی تیا نەبوو. ئەم دیاردە سەیرە چی بوو؟ ئالیسۆن ڕامزەی و ماری ستایکو وردەکاری دۆزینەوەی پەنسیلین و شۆڕشەکەی هێنای بەسەر بواری پزیشکیدا ئەخەنە ڕوو.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:36
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The accident that changed the world | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The accident that changed the world | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The accident that changed the world | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The accident that changed the world |