Return to Video

بۆچی پێت وایە کە ناشرینیت | میڵیزا بەتڵەر | TEDxDetroit

  • 0:13 - 0:16
    من گێرەشێوێنم لە بابەتی جوانیدا.
  • 0:16 - 0:18
    (دەستخۆشی لێکردن)
  • 0:19 - 0:21
    من داکۆکیکارێکی رێزبەخۆم.
  • 0:21 - 0:23
    بەڵام لە هەموو شت زیاتر،
  • 0:23 - 0:27
    من ئافرەتێکم کە تەواو وەڕس بووە
    لە پێوەرە دیاریکراوەکانی جوانی.
  • 0:27 - 0:28
    (دەستخۆشی لێکردن)
  • 0:29 - 0:31
    من هەر لە دیترۆیت گەورە بوومە،
  • 0:31 - 0:37
    ئەو شوێنەی کە شێوەی نمونەیی کچانی
    رەش ئەوەیە کە پێست کاڵ بن و قژدرێژ بن.
  • 0:38 - 0:40
    باشە، من پێست قاوەییم.
  • 0:41 - 0:43
    هەمیشە شێوەی جەستەم ناڕێک بووە.
  • 0:43 - 0:46
    بۆشاییەک لە نێوانی ددانەکانمدا هەبوو،
  • 0:46 - 0:48
    و سمتیشم تەخت بوو.
  • 0:49 - 0:50
    ئێستاش هەر وایە.
  • 0:51 - 0:53
    بەڵام زۆر بە روونی بیرمە
  • 0:53 - 0:58
    چۆن کوڕێک وەسفی ئەو
    خەسڵەتانەی دەکرد کە لەمندا نەبوون.
  • 0:58 - 1:00
    ئەو تەنانەت رەنگی پێستی روون نییە.
  • 1:01 - 1:03
    ئەو سمتی تەختە.
  • 1:04 - 1:07
    بەڵام لەو ساتەدا، من زۆر لەسەرخۆ بووم.
  • 1:07 - 1:09
    پێم وابوو کە زۆر ناسک بم.
  • 1:09 - 1:11
    (پێکەنین)
  • 1:11 - 1:13
    ئەو رۆژە وانەیەکی بەنرخی فێر کردم.
  • 1:14 - 1:17
    فێری کردم کە چۆن هەموو
    بەشێکی خۆمم خۆشبوێت.
  • 1:17 - 1:18
    لە هەمووی گرنگ تر،
  • 1:18 - 1:21
    فێری کردم کە هەرگیز رێگە نەدەم
    رای کەسێکی تر لەسەرم
  • 1:21 - 1:23
    کاریگەری هەبێت لەسەر بەنرخی خۆم.
  • 1:23 - 1:26
    (دەستخۆشی لێکردن) (چەپڵە رێزان)
  • 1:26 - 1:30
    لە شەش ساڵی رابردوودا، کۆمپانیایەکی
    کەرەستەی ئارایشتم دامەزراند
  • 1:31 - 1:35
    بەو بیرۆکەیەی کە ئەو بیرکردنەوەیە
    بگۆڕین کە هەمانە دەربارەی جوانیمان
  • 1:36 - 1:40
    و کاریگەرییەکی هەمیشەیی هەبێت بۆ گۆڕینی
    تێگەیشتنی ئەو کەسانەی جیاوازن لە ئێمە.
  • 1:40 - 1:43
    کە دەستمکرد بە دروستکردنی
    سوراو لە چێشتخانەکەمدا،
  • 1:43 - 1:46
    لەبەر ئەوە نەبوو کە زۆر
    پەرۆشی میکیاج بم، نەخێر.
  • 1:46 - 1:48
    لەبەر ئەوە بوو کە زۆر توڕە بووم
  • 1:48 - 1:53
    لەوەی سەرنج راکێشبوون
    تەنها لە یەک چاوەوە سەیر دەکرا.
  • 1:54 - 1:56
    ئەگەر ئێستا بەدوای وشەی جوانیدا بگەڕێیت،
  • 1:56 - 2:02
    یەک دنیا وێنەی ئافرەتی پێست کاڵی،
    باریکی، تەمەن گەنج دەبینی.
  • 2:02 - 2:05
    وەک بڵێی جوانی هەر بەو شێوەیە دەبێت.
  • 2:07 - 2:11
    کاتێک ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە
    لە مێشکماندا دەچەسپێت،
  • 2:11 - 2:13
    وامان لێدێت بڕوا بەوە
    بهێنین کە ئێمە ناشرینین.
  • 2:13 - 2:17
    سەیری کەسە جوانەکان دەکەین و بیردەکەینەوە،
    ئای خوایە، هەموو خەسڵەتەکانیان هەیە.
  • 2:17 - 2:21
    دەوڵەمەندن، لە خۆشەویستیدان، دلخۆشن،
    و سەرکەوتوون.
  • 2:21 - 2:26
    منیش وا دەبووم، تەنها ئەگەر فڵانە
    شتم هەبووایە، یان فڵانە شتم بگۆڕیبایە...
  • 2:26 - 2:29
    وەها بیردەکەینەوە کە ئێمە
    شایستە نیمان بەو شتە،
  • 2:29 - 2:32
    کە ئێمە چەند کەموکورتییەکمان هەیە.
  • 2:32 - 2:35
    ئەمە وامان لێدەکات هەل لەدەستی خۆمان بدەین
  • 2:35 - 2:39
    چونکە وا هەست دەکەین
    کە شایەنی ئەو شتە نین.
  • 2:41 - 2:47
    لەوە خراپتریش، ئێمە ئەم نەبوونی
    بڕوابەخۆبوون و نەبوونی رێزی خودە
  • 2:47 - 2:52
    دەگوازینەوە بۆ خوشکانمان،
    هاوڕێکانمان، و ئامۆزاکانمان.
  • 2:52 - 2:55
    ئەگەر من شایستە نەبم، ئەوا
    بەدڵنیاییەوە ئەویش شایستە نییە، وایە؟
  • 2:56 - 2:57
    بە درێژایی ساڵان، ئافرەتان وا فێرکرابوون
  • 2:57 - 3:01
    کە رێزمان بەستراوە بە جوانی دەرەکیمانەوە،
  • 3:01 - 3:04
    بەستراوە بە ئەگەری شوکردنمانەوە،
    بەستراوە بە توانای وەچە خستنمانەوە.
  • 3:05 - 3:09
    هێشتا لەم سەردەمەشدا، کە ئافرەتان کاری
    بازرگانی دەکەن، کاری ئۆفیس دەکەن،
  • 3:09 - 3:11
    وا خەریکە دەست بەسەر جیهانا دەگرن
  • 3:11 - 3:14
    کەچی هێشتا بەم بیرۆکەیەوە بەستراوین
  • 3:14 - 3:17
    کە رووکار و جوانیمان لەهەموو شت گرنگرە.
  • 3:17 - 3:19
    ئەمە لە هەموو شوێنێک دەبینین،
  • 3:19 - 3:24
    هەر لە سیڵیناوە کە پێشەنگە لە یاری تێنسدا،
    تا هیڵەری کە پاڵێوراوی سەرۆکایەتییە،
  • 3:24 - 3:26
    هەر لەوێوە بۆ لویسیانا،
  • 3:26 - 3:29
    کە کچێکی بچوک رێگەی
    پێنەدرابوو بچێتە قوتابخانە،
  • 3:29 - 3:31
    بەهۆی شێوازی داهێنانی پرچەکەی.
  • 3:32 - 3:34
    پرچکردنی قژ هەمیشە
  • 3:34 - 3:38
    بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی کلتوری ئەفریقییەکان
    و ئەمریکییە ئەفریقییەکان بووە.
  • 3:38 - 3:40
    و تەنها لەبەر ئەوەی تۆ ئەنجامی نادەیت،
  • 3:40 - 3:43
    مانای ئەوە نییە قبوڵی نەکەیت و رێزی لێنەگریت.
  • 3:43 - 3:46
    نازانم دەربارەی ئێوە،
    بەڵام بۆ خۆم دەزانم کە،
  • 3:46 - 3:48
    شێوازی قژم رێگری لێنەکردووم لەوەی بخوێنم.
  • 3:48 - 3:51
    ئەو تەنورەیەی لەبەری
    دەکەم لە گۆڕەپانی تێنسدا
  • 3:51 - 3:53
    نابێتە رێگر لەوەی ببمە براوەی
    گشت پاڵەوانیەتییەکانی ساڵ.
  • 3:54 - 3:57
    هەروەها ئەو بەرگە رەنگاوڕەنگە
    فەرمییەی لەبەری دەکەم،
  • 3:57 - 4:00
    بە دڵنییایەوە نامکات بە کەسێکی
    ناشایستە بۆ بەرێوەبردنی وڵات.
  • 4:02 - 4:04
    بەڵام خۆی سەرنجراکێش بوون چییە؟
  • 4:04 - 4:07
    ئەی نابێت تاکەکەسی بێت؟
  • 4:08 - 4:09
    لە راستییدا، بەڵێ و نەخێر.
  • 4:10 - 4:14
    سەرنج راکێشبوون بووە بە تێگەشتنێکی باوی
  • 4:14 - 4:16
    کلتوریی ناو کۆمەڵگەکەمان.
  • 4:16 - 4:19
    هۆکاری ئەوەی وەکو تاکێک
    سەرنج راکێشبوون چۆن دەبینین
  • 4:19 - 4:22
    دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری
    ژینگەکەمان لەسەرمان.
  • 4:22 - 4:26
    هەربۆیە پیاوان حەزدەکەن ئافرەتێکی
    هاوشێوەی دایکیان بخوازن.
  • 4:26 - 4:28
    هەرچەنێک هەوڵ بدەین کە رقیان
    لەو بیرۆکەیەیان بێت،
  • 4:28 - 4:30
    ناتوانن رقیان لەو بیرۆکەیە بێت.
  • 4:30 - 4:35
    چونکە ئەوە یەکەم تێگەشتنیانە
    بۆ جوانی و بۆ خۆشەویستی.
  • 4:35 - 4:38
    بۆ نمونە، ئەگەر لە وڵاتی گانا گەورە بووبام،
  • 4:38 - 4:41
    رانە قەڵەوەکانم زیاتر بە هەند
    وەردەگرت وەک لە ئێستا
  • 4:41 - 4:43
    کە لە ئەمریکا دەژیم.
  • 4:44 - 4:48
    لە کاتێکدا کە ئێستا جیهان لە هەموو کات
    زیاتر بەیەکەوە گرێدراوە،
  • 4:48 - 4:50
    دەبینین کە ستانداردی جیهانی بۆ جوانی
  • 4:50 - 4:53
    بەخێرایی دەگۆڕدرێت بۆ ستانداردی
    رۆژئاوایی بۆ جوانی.
  • 4:53 - 4:57
    بە شێوەیەک لە زۆر وڵات، بۆ نمونە
    باشوری ئەفریقا یان چین،
  • 4:57 - 5:00
    کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی خەڵکی رەنگ تۆخن،
  • 5:00 - 5:04
    هێشتا ئافرەتانی رەنگ سپی لە ریزی
    پێشەوەی کەمپینە بازرگانییەکاندان.
  • 5:04 - 5:06
    هەر بۆیە پێم سەیر نابێت
  • 5:06 - 5:12
    کە ببیستم ٧٠%ی ئافرەتانی شاری لەیگۆس
    لە نەیجیریا خۆیان سپی دەکەنەوە
  • 5:12 - 5:15
    ئەگەرچی سپیکردنەوەی پێست مەترسی
    توشبوونی شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.
  • 5:15 - 5:19
    ئەمەش ئەوەم بۆ دەردەخات کە
    پیشەسازییەکی ١٠ ملیار دۆلاری
  • 5:20 - 5:24
    بەهۆی ئەم بیرۆکەیەوە بەردەوامە
    کە جوانی دیاریکراوە.
  • 5:25 - 5:27
    ئەو ژنانەش تەنها دوای مۆدە کەوتوون.
  • 5:29 - 5:33
    ئەم بیرۆکەیە وا لە ئافرەتانی قەڵەو دەکات
    هەست بە کەم نرخی خۆیان بکەن،
  • 5:33 - 5:34
    ئافرەتانی بەتەمەن وا هەست بکەن
  • 5:34 - 5:39
    کە تەمەنیان تێپەڕیووە و وەک ساڵانی
    گەنجێتی و منداڵبوونیان جوان نەماون.
  • 5:39 - 5:42
    و ئافرەتانی سەر بە نەتەوەیەک
    وا بزانن نەویستراون.
  • 5:42 - 5:44
    بە هەڵە لێم تێمەگەن .
  • 5:44 - 5:49
    راستە بە زۆری کاریگەری لەسەر ئافرەتان
    هەیە، بەڵام تەنها ئێمە نین کە ئازار بچێژین.
  • 5:49 - 5:53
    بەشی هەرەزۆری بەڕێوبەری کۆمپانیاکانی لیستی
    Fortune 500 باڵایان سەروو مامناوەند بەرزە
  • 5:53 - 5:57
    چونکە باڵا بەرزی بەستراوەتەوە
    بە سەرنج راکێشی و هێز.
  • 5:58 - 6:02
    ئەمە کێشەیەکی نەوە دوای نەوە،
    و یەکسانی نێوان نێر و مێیە.
  • 6:02 - 6:05
    منداڵەکانمان لەگەڵ
    گەورەبوونیاندا نرخی خۆیان نازانن
  • 6:05 - 6:09
    و بەدڵنیاییەوە ناتوانن ئەو خۆشەویستی
    و یەکتر قبوڵکردنە نیشانی هاوەڵانیان بدەن.
  • 6:10 - 6:13
    ئەو منداڵانە بە باوەڕ بەخۆ نەبوونەوە
    گەورە دەبن
  • 6:13 - 6:18
    و دەرەنجام دەبنە بەکاربەری بەرهەمە
    کاتییەکانی لەدەستدانی کێش،
  • 6:18 - 6:20
    یاخود نەشتەرگەری جوانکاری.
  • 6:21 - 6:24
    ئایا تێبینیتان کردووە نەشتەرگەری
    جوانکاری چەندە باو بووە؟
  • 6:25 - 6:30
    نەشتەرگەری سمت و ران ٤،٢٠٠% زیادی کردووە
    بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٠.
  • 6:30 - 6:32
    چەندە شێتانەیە؟
  • 6:32 - 6:35
    ئەمە وام لێدەکات بیر لە خۆم بکەمەوە
    کە کچێکی بچووک بووم،
  • 6:35 - 6:39
    بیرم لەخۆم کردەوە کە سمتم نەبوو.
  • 6:39 - 6:42
    ئەگەر من خۆم بڕوام بەخۆم نەبوایە
    تاوەکو بەردەوام بم،
  • 6:42 - 6:44
    ئێستا منیش یەکێک دەبووم لەو ژمارانە.
  • 6:46 - 6:48
    کەوایە چۆن خۆمان بگۆڕین؟
  • 6:48 - 6:51
    چۆن وابکەین کە خۆمان خۆش بوێت؟
  • 6:51 - 6:54
    سەرەتا، پێویستە بزانین چی شتێک هەیە
    کە وامان لێدەکات
  • 6:54 - 6:56
    هەست بە کەموکورتی بکەین.
  • 6:56 - 6:58
    ئایا هۆکارەکەی سەیرکردنی
    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە؟
  • 6:58 - 7:00
    لەم بارەدا، پێویستە بۆ ماوەیەک
    لێی دابڕێیت.
  • 7:00 - 7:02
    ئایا هۆکارەکەی بازاڕی کردنە؟
  • 7:02 - 7:05
    یان تەنها سەردانی کردنی نەنکتە
    کە پێت دەڵێت
  • 7:05 - 7:09
    چەند قەڵەو بوویت بەراورد بە
    کۆتاجار کە تۆی بینیووە.
  • 7:09 - 7:12
    هۆکارەکان بدۆزەرەوە و
    لە رەگەوە هەڵیان بکێشە.
  • 7:12 - 7:14
    ئەوە پێتان دەڵێم ئەگەر نەنکتان هۆکارە
  • 7:14 - 7:16
    ئەوا دەبێت دووربکەونەوە لە نەنکتان.
  • 7:16 - 7:19
    (پێکەنین)
  • 7:20 - 7:23
    پێویستە ئامادەبیت بۆ گرەوکردن لە پێناو
    دۆزینەوەی کەسایەتی خۆت
  • 7:23 - 7:26
    لەو کلتورەی کە هەماهەنگە لەگەڵ کلتوری پۆپ.
  • 7:26 - 7:27
    هەربۆیە من ئاڵنگاری هەمووتان دەکەم،
  • 7:27 - 7:29
    ئەمڕۆ کە دەچنەوە ماڵەوە،
  • 7:29 - 7:31
    سەیری خۆت بکە لە ئاوێنەدا،
  • 7:31 - 7:33
    بە تەواوی سەیری خۆت بکە،
  • 7:33 - 7:36
    تەماشای ئەو هەموو شکۆدارییە بکە
    کە لە تۆدا هەیە،
  • 7:36 - 7:39
    قبوڵی بکە، و خۆشت بوێت.
  • 7:39 - 7:42
    هەروەها، بەیانی کە لە ماڵەوە
    دەچیتە دەرەوە،
  • 7:42 - 7:44
    هەوڵبدە هەمان خۆشەویستی و
    قبوڵکردنە بگەیەنیت
  • 7:44 - 7:46
    بە کەسێکی تر کە هاوشێوەی تۆ نییە.
  • 7:46 - 7:47
    سوپاس.
  • 7:47 - 7:49
    (چەپڵە رێزان) (دەستخۆشی کردن)
Title:
بۆچی پێت وایە کە ناشرینیت | میڵیزا بەتڵەر | TEDxDetroit
Description:

Lip Bar رووبەڕووی پێوەرەکانی جوانی دەبێتەوە لە رێگەی بەرهەم، و نرخ، و پێکهاتەکانیانەوە. جەخت لەوە دەکەنەوە کە جوانی دیاریکراو نییە، و بابەتی جوانکاری تەنها بۆ بەبەختەکان نییە. و مەیک ئەپ تەنها پاڵپشتکارێکە، نەک تەواوکەری جوانی تۆ! لە ساڵی ٢٠١٢دا میڵیزا براندی Lip Barی هێنایە کایەوە چونکە تەواو وەڕس بووبوو لە پیشەسازی جوانکاری. بۆچی کەرەستەکانی پڕبوون لە ماددەی کیمیایی ناپێویست؟ بۆچی سوراوەکان تەنها چەند رەنگێکی دیاریکراو بوون؟ لە هەمووشی گرنگتر، بۆچی رواڵەتی جوانی ئەوەنە بەرتەسک بوو؟

میڵیزا دەستی کرد بە دروستکردنی سوراو لە چێشتخانەکەی خۆیدا چونکە بڕوای وابوو نابێت لە پێناوی جوانییدا تەندروستی پشتگوێ بخرێت، هەروەها پێی وابوو پێویست ناکات شێوەی خۆی بگۆڕێت تەنها بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ پێوەرە باوەکانی جوانی کە تەنها کاتی و رووکەش بوون.

ئەو شەیدای مەیک ئەپ نییە. ئەو شەیدای ئەوەیە کە تێگەشتنێکی گشتگیر بهێنێتە کایەوە بۆ جوانی و بیرخستنەوەی ئافرەتان کە دەبێت لە پێناوی هیچ شتێکدا دەستخەڕۆ نەبن.
ئەمڕۆ، بەرهەمەکانی Lip Bar لە دووکانە گەورەکانی وڵاتدا بەردەستن و پەیامەکەی میڵیزا بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێوەرەکانی ئێستای جوانی بە دروستکردنی سوراو کە بێ هاوتان لە شارەزایی، و جۆرێتی، و رەنگدا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
07:59

Kurdish subtitles

Revisions