-
タイトル:
چۆن کافایین وە کحول کاریگەری لەسەر خەو ھەیە
-
概説:
کافاین خەبەرت ئەکاتەوە، و کحول خەوت لێ دەکەوێنێت، ڕاستە؟ ئەمە سادە نییە.
زانا و شارەزا لە خەو "مات وڵکر" بە چەند ڕێگەیەک چاوڕوونمان دەکات لەو خواردنەوانەی کە کاریگەری ھەیە لەسەر جۆر و شێوازی خەوتن.
-
話者:
مات وەڵکر
-
زۆربەمان ئارەزوو دەکەین
ڕۆژەکەمان بە کوپێک قاوە دەست پێکەین
-
و بە پەرداخێک مەی
یان ھەندێک جۆریتری
-
خواردنەوەی کحولی کۆتای بھێنین.
-
بەڵام وا دیارە ئەم دوو ماددەیە،
-
کحول و کافاین، دەتوانن
کاریگەری بەرچاو لەسەر خەو دروست بکەن.
-
[خەوتن لە ڕووی زانستییەوە]
¶
-
-
-
کافاین جۆرێکە لە دەرمان
-
کە ئێمە بە ھاندەری چالاکردنەوەی
دەروونی ناوی دەبەین.
-
و ھەموو کەسێک دەزانێت کە کافایین
دەتوانێت زیاتر بە ئاگایان بکە.
-
وریایان بکاتەوە.
-
بەڵام ماددەی کافایین بەلایەنی کەم
-
دوو تایبەتمەندی شاراوەی ھەیە
-
کە زۆرێک لە خەڵکی لەوانەیە
بێ ئاگا بن لێی.
-
یەکەم ماوەی کارکردنی ماددەی کافایینە.
¶
-
کاریگەری کافاین بۆ تازە پێگەیشتوویەک
-
پێی دەڵێن نیوە ژیان
-
کە نزیکەی ٥ بۆ ٦ کاتژمێر دەبێت.
-
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پاش ٥ بۆ ٦ کاتژمێر
-
لە خواردنەوەی کافاینەکە ھێشتا ٪٥٠ی
-
کافینەکە لە جەستەتدا دەمێنێتەوە.
-
ئەمەش مانای وایە چارەکێک لە تەمەنی کافاین
-
١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر درێژە دەکێشێت.
-
بە شێوازێکی تر, با بڵێین لە ٢ی نیوەڕۆ
-
کوپێک قاوەت خواردەوە.
-
نزیکەی چارەکێک لەو کافاینە
-
لە نیوەشەودا بەچالاکی
لە مێشکتدا دەمێنێتەوە .
-
لە ئەنجامدا، وات لێ دەکات بە ئەستەم
-
خەوت لێکەوێت یان ناهێڵێت بە ئارامی
بە درێژایی شەوەکە
-
بەخەبەر بمێنیتەوە.
-
کەواتە ئەوە تایبەتمەندی یەکەمی کافاین بوو.
-
تایبەتمەندی دووەمی کافاین
¶
-
سروشتی خەو دەگۆڕێت.
-
ئێستا زۆر خەلک پێم دەڵێن
-
من یەکێکم لەوانەی کە دەتوانم
-
ئێسپرێسۆیێک بە نانی ئێوارەوە بخۆمەوە،
-
و بەباشیش بخەوم هەر هەڵنەستم لە خەو.
-
بەڵام ئەگەر ئەوە ڕاست بێت,
ئەوە دەری دەخات کە کافاین
-
بەڕاستی ڕێژەی خەوی قوڵ،
-
و خەوی بێ خەونی کەم دەکاتەوە،
-
کە دەکاتە قۆناغەکانی ٣ و ٤ی
خەوی نا REMی.
-
ئەوەش جۆرێکە لە چاککردنەوەی خەوتنی قوڵ.
-
لە ئەنجامدا، دەتوانی ڕۆژی
دواتر لە خەو ھەستی،
-
بەڵام ھەست بە نوێبوونەوە ناکەیت،
-
هەست ناکەیت کە خەوەکت ئیسراحەتی
پێ بەخشیویت.
-
بەڵام ھەستانت لە خەو لە یاد نییە,
-
لە یادت نیە بەزەحمەتی خەوتوی،
-
بۆیە ھیچ پەیوەندییەکت دروست نەکردووە،
-
سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە داوای
-
دوو کوپ قاوە بکەیت لە بری دانەیەک
-
بۆ ئەوەی چالاک بیتەوە.
-
ئەوە ماددەی کافاین بوو,
ئێستا بابچینە سەر ئەلکحول،
¶
-
ڕەنگە کحول یەکێک بێت لە
-
یارمەتیدەرە خەوییانەی کە
بە هەڵە تێیگەیشتووینە.
-
لە ڕاستیدا, ھەرگیز یارمەتیدەری خەو نییە.
-
و دەتوانێت ببێت بە گرفت بۆ خەوتن
-
ئەمەش بەلایەنی کەم بە سێ ڕێگەی جیاواز.
-
یەکەم، کحول جۆرێکە لە دەرمان
¶
-
کە بە ھێمن کەرەوەکان ناسراوە.
-
بەڵام ھێورکەرەوە خەو نییە.
-
لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن ئەو دوو شتە
-
بەتەواوی لە یەک جیاوازن.
-
مەست بوون حاڵەتێکە
-
کە بە ئاسانی ئاگر و ئاڵۆزی مێشکت
-
کپ دەکاتەوە، بەتایبەت چینی دەرەوەی مێشکت.
-
و ئەوەش خەوتنێکی سروشتی نییە.
-
لە ڕاستیدا، لە ماوەی خەوی قوڵی بێ خەوندا،
-
بۆنموونە، مێشک سەدان و ھەزاران
-
دەرھاویشتنی یەکسانی ھەیە لە خانەکان
-
کە ھەموویان پێکەوە
دەبوژێنەوە و چالاک دەبن،
-
و دواتر ھەموویان کپ دەبنەوە،
-
دووبارە ھەموویان پێکەوە چالاک دەبن،
دواتر کپ دەبنەوە،
-
کە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی
ئەم شەپۆلە گەورە و بەهێزانەی
-
خەوی قوڵێ نا REMی مێشک.
-
یەمە یەکەم ڕێگە بوو
-
کە دەڵێت کحول کێشەیە.
-
ئێمە بە هەڵە لە هێورکەرەوە
بۆ خەوێکی قوڵ گەیشتووین.
-
-
دەبێتە پارچە پارچە بوونی خەو
-
و بە درێژای خەو چالاک دەبیت
-
کە پێی دەڵێن شەڕكردنی یان
لقی فڕینی
-
سیستەمی دەمار،
-
بۆیە بە درێژایی شەوەکە
-
بە خەبەر دەبیت.
-
کحول دەتوانێت ڕێژەیەکی زۆر لە
-
وریاکەرەوەی کیمایی بڵاو بکاتەوە لە مێشکدا،
-
کە دوبارە خەوت تێک دەدات.
-
سێیەم و کۆتا کێشەی کحول و خەوتن
¶
-
ئەوەیە کە دەبێتە بەربەستێک
-
لەبەردەم خەوی بێ خەون یان
خەوێکی بەخەون.
-
وەکو ئەوەی لە ڤیدیۆکانی داهاتوودا فێردەبین
-
خەوی REM، خەوی بێ خەون،
خەوی خەوندار،
-
کۆمەڵێک سوودی هەیە،
-
وەکو لایەنی هەست و
-
تەندروستی هزری، تەنانەت
بەهارەداریش.
-
مەبەستم ئەوە نییە کە پێتان بڵێم چۆن بژین.
¶
-
نامەوێت زۆر ڕەق و توند بم.
-
تەنھا زانایەکم
-
کە دەمەوێت کۆمەڵێک زانیاریتان پێ ببەخشم
-
دەربارەی پەیوەندی نێوان
-
کافایین و کحول لەگەڵ خەو
-
کاتێک ھەوڵبدەی خەوتنێکی بەسود بکەی
-
دواتر دەتوانی بە ئاگایانەوە ھەڵبژاردن بکەی
-
بۆئەوەی بە باشترین ژیان بژیت.