Return to Video

ئامێرێکی گیان پارێز کە پێشوەختە جەڵتەی دڵی خامۆش دیاری دەکات

  • 0:01 - 0:03
    کاتێک ۱۳ ساڵان بووم،
  • 0:03 - 0:05
    باپیرم بە جەڵدەی دڵی خامۆش گیانی سپارد.
  • 0:06 - 0:10
    هەژێنەرە کە ئەو لە ۷٥ ساڵیدا
  • 0:10 - 0:15
    زۆر ئاسایی، تەندروست و چالاک بوو
  • 0:15 - 0:17
    بەڵام شەکرەی هەبوو.
  • 0:18 - 0:20
    تێگەیشتن لەم ڕاستیە زۆر ئازار بەخش بوو
  • 0:20 - 0:24
    بەجۆریک بڕیارم دا دژی ئەم بکوژە
    لەناوبەرە بجەنگم
  • 0:25 - 0:26
    و ببینم دەتوانرێ چی بکرێت.
  • 0:27 - 0:30
    ئەنجامی دوایین توێژینەوەکان ناخ هەژێنەرە
  • 0:30 - 0:34
    کە بە نزیکەی هەشت ملیۆن کەس
    لە خەمڵاندنێکدا نیشانداروە
  • 0:34 - 0:37
    کە ساڵانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیان دەسپێرن.
  • 0:38 - 0:40
    چەندین هۆکار لە پشت جەڵتەی دڵەوە هەیە،
  • 0:40 - 0:45
    بەڵام زۆربەی جار، جەڵتە ڕوودەدات لە
    ئەنجامی ئەوەی خوێنبەرەکان دەگیرێت
  • 0:45 - 0:47
    هاتوچۆی خوێن دەوەستێت
  • 0:47 - 0:50
    خانەی تینوو بە ئۆکسجین لە،
    ماسوولکەکانی دڵ دەمرن.
  • 0:51 - 0:54
    لەوانەیە نیشانە باوەکانی
    جەڵتەی دڵ بزانیت:
  • 0:54 - 1:00
    ئازاری سنگ، ئازاری بازوو،
    هەناسە تەنگی، ماندویەتی و تا دوای.
  • 1:00 - 1:04
    بەڵام جۆرە جەڵتەیەکی
    دڵ هەیە کە زۆر باوە،
  • 1:04 - 1:05
    لە کاتێکدا کە کوشندەیە،
  • 1:05 - 1:09
    بەڵام دەستنیشانکردنی قورسترە
    چونکە نیشانەکانی شاراوەیە.
  • 1:10 - 1:16
    خەڵکی توشی جەڵتەی دڵی خامۆش دەبن
    لە کاتێکدا نازانن چی ڕوودەدات،
  • 1:16 - 1:19
    گوێ بۆ چاودێرییە پزیشکییەکان شل ناکەن،
  • 1:19 - 1:24
    واتە زۆر بە کەمی چارەسەرە
    پێویستەکان وەردەگەرن
  • 1:24 - 1:25
    لە ساتە سەختەکان.
  • 1:27 - 1:29
    و تەنانەت ئەگەر بە ڕێکەوت
    بگەیەنرێنە نەخۆشخانە،
  • 1:30 - 1:33
    یان لە پێش و یاخود لە دوای
    ئەوەی جەڵتەی دڵ لێیان دەدات،
  • 1:33 - 1:39
    لەوانەیە پێویستیان بە یەکێک یان زیاترلەو
    پشکنینە کات بەفیڕۆدەر و گران بەهایانە و
  • 1:39 - 1:40
    چارەسەر بێت،
  • 1:40 - 1:43
    کەوا بەم دواییانە بە ستانداردی زێرینی
  • 1:43 - 1:45
    دەستنیشانکردنی جەڵتەی دڵ دادەنرێت.
  • 1:45 - 1:47
    نیگەرانی گەورەتر، لەگەڵ ئەمەشدا،
  • 1:47 - 1:51
    ئەوەیە کە جەڵتەی دڵی خامۆش
    ٤٥ لە سەدی کۆی گشتی
  • 1:51 - 1:53
    جەڵتەکانی دڵ پێکدەهێنێت.
  • 1:53 - 1:58
    ئەم نەخۆشانەی کە شەکرەو نەخۆشی هاوشێوەیان
    هەیە توشی تێکچونی دەمارە هەستەوەرەکان بوون
  • 1:58 - 2:01
    کە ناتوانن هەست بە ئازار بکەن
  • 2:01 - 2:03
    کە بەردەوام بۆ نەخۆش نیشاندەرە
  • 2:03 - 2:08
    کە لەوانەیە توشی جەڵتەی دڵ ببێت.
  • 2:09 - 2:12
    کە مانایی وایە توشی
    زیانەکانی جەڵتەی دڵ بوون
  • 2:12 - 2:16
    بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن یان بیزانن.
  • 2:17 - 2:22
    ئەمانە ئەو نەخۆشانەن کە پێشوەخت توشی
    مەترسی تێکچوونی دەمارە هەستەوەرەکان بوون،
  • 2:22 - 2:26
    و چارەسەری پزیشکی بەپەلەیان پێ نەگەیشتووە.
  • 2:26 - 2:32
    ئەوان هیچ شتێک سەبارەت بەم ڕووداوە
    چاوەڕوانەکراوەی چاوەڕییان دەکات نازانن.
  • 2:32 - 2:35
    بەهەمان شێوە، باپیرم
    ژیانی لە مەترسیدا بوو.
  • 2:36 - 2:38
    لێکۆڵینەوەی زیاترم لەسەر ئەم کێشەیە کرد
  • 2:39 - 2:42
    هەوڵمدا بە باشی لە دڵ تێبگەم،
  • 2:42 - 2:45
    لەگەڵ توێژەران گفتوگۆم کرد و
    کارم لە تاقیگە جیاوازەکانی هندستان کرد.
  • 2:46 - 2:50
    و لە کۆتایدا لە دوای سێ ساڵی دوور و دریژ
    توێژینەوەی بەردەوام،
  • 2:50 - 2:55
    ئەوەی دەمەوێت ئەمڕۆ جیهانی پێ ئاشنابکەم
    چارەسەرێکی مژدەهێنە.
  • 2:55 - 2:59
    ئامێرێکی بێ زیان هەرزانە،
    دەگوازرێتەوە،
  • 2:59 - 3:05
    و لە هەموو کاتێکدا لەبەردەکرێت
    بۆ ئەم نەخۆشانەی لە مەترسیدان.
  • 3:05 - 3:09
    کاریگەری گەورەی لە کەمکردنەوەی
    پێداویستی بە پشکنینی خوێن هەیە
  • 3:09 - 3:15
    و ۲٤/۷ کاردەکات هەروەها ناوبەناو
    داتاکان کۆدەکاتە و شیاندەکاتەوە.
  • 3:15 - 3:18
    و کۆی ئەم داتایانە بۆ یەک
    مەبەست کۆدەکرێتەوە:
  • 3:19 - 3:22
    دیاری کردنی جەڵتەی دڵ
    لەم کاتەی ڕوودەدات.
  • 3:23 - 3:28
    ئەمە چارەسەرێکی باوەڕپێکراوە
    کە لەوانەیە لە داهاتوودا یارمەتیمان بدات.
  • 3:29 - 3:32
    تۆ لەوانەیە نەزانیت کە دڵت چەند زیرەکە.
  • 3:33 - 3:38
    هەوڵدەدات بۆ چەند جارێک پێش
    وەستانی پەیوەندی بە جەستە بکات،
  • 3:38 - 3:41
    لە ڕێگەی نیشاندانی نیشانەی
    وەکو ئازاری سنگ.
  • 3:42 - 3:46
    ئەم نیشانانە دەردەکەوێت کاتێک دڵ دادەبڕێت
  • 3:46 - 3:48
    لە تەوژمی خوێنی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین.
  • 3:48 - 3:51
    بەڵام گەر لە بیرتان مابێت: باسی
    تێکچونی هەستەوەرەکانم کرد.
  • 3:52 - 3:56
    ئەم نیشانانە کپ دەکات
    پێش جەڵدەی دڵی خامۆش،
  • 3:57 - 3:59
    کە دەبێتە هۆی کوشندەتر بوونی.
  • 4:01 - 4:05
    و لەوانەیە تەنانەت نیشانە
    باوەکانی هەست پێ نەکەیت.
  • 4:06 - 4:10
    (لەکاتێکدا، لەوانەیە دڵ (بایۆمارکەر
    نیشانەی دیاریکراو بنێرێت
  • 4:10 - 4:15
    نیشاندەرەکانی دڵ (بایۆمارکەر) یان ئەم
    پڕۆتینانەی کە پەیامی فریاکەوتن ڕادەگەیەنن
  • 4:15 - 4:17
    لە شێوەی پەیامی فریاکەوتندا
  • 4:17 - 4:19
    بۆ ناو لولەخوێنەکانت.
  • 4:19 - 4:21
    ئەوە نیشان دەدات کە دڵ لە مەترسیدایە.
  • 4:22 - 4:24
    لە کاتێکدا مەترسیدارتر و مەترسیدار تر
    دەبێت،
  • 4:24 - 4:28
    خەستی ئەم نیشاندەرە
    پڕۆتینیانەی دڵ
  • 4:28 - 4:30
    بەردەوام لە زیادبووندایە،
  • 4:31 - 4:33
    ئامێرەکەم بەتەنها پشت بەم داتایە دەبەستێت.
  • 4:34 - 4:37
    کاری سەرەکی نیشاندەرەکانی دڵ
    دەستنیشان دەکات
  • 4:37 - 4:40
    لە یەکێک لە قۆناغە
    سەرەتاییەکانی جەڵتەی دڵ،
  • 4:40 - 4:43
    کاتێک کەسێک کە زۆر دڵنیایە دەژی
  • 4:43 - 4:47
    ئەگەر چارەسەری دەستبەجێی پێ بگات.
  • 4:47 - 4:52
    هەروەها ئامێرەکەم پشت بەم
    بنەمایە دەبەستێت.
  • 4:52 - 4:55
    ئامێرەکەم بەم شێوەیە کار دەکات.
  • 4:55 - 5:00
    پارچەیەکی سلیکۆنی لە مەچەکت دەبەسترێت
    یان لە نزیک سنگت جێگیردەکرێت.
  • 5:00 - 5:04
    بەبێ ئەوەی پێستت کون بکرێت
    بۆ پشکنینێکی خوێن و زیندەنیشاندەرەکان،
  • 5:04 - 5:12
    ئەم چێوە سلیکۆنییە کە نیشانەی تایبەتمەندی
    جەڵتەی دڵ دیاری دەکات، جیایان دەکاتەوە و
  • 5:12 - 5:14
    ڕێکیان دەخات
    H-FABP پێی دەوترێ.
  • 5:14 - 5:19
    کاتێک لە لولەکانی خوێنتدا بگاتە
    ئاستێکی هەستیار ئاگادارت دەکاتەوە.
  • 5:20 - 5:25
    کردارێکە کە زۆر سادەترە، ئاسانترە و
    هەرزانترە لە ڕێگە کۆنەکان
  • 5:25 - 5:27
    بۆ دەستنیشانکردنی جەڵدەی دڵ.
  • 5:29 - 5:33
    بە پشکنینی داتایی خەستی نیشاندەرەکان،
  • 5:34 - 5:37
    سیستمێکی لەم شێوەیە، لەگەڵ توێژینەوەی
    پێشکەوتوو لە داهاتوودا دەتوانێت،
  • 5:37 - 5:42
    سەردانی ئەم نەخۆشانەی مەترسیان لەسەرە
    بۆ لای پزیشک بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە
  • 5:42 - 5:44
    بۆ پشکنینی خوێن بۆ
    زانینی نیشاندەرەکان
  • 5:44 - 5:47
    چونکە ئامێرەکە هەموو کاتێک دەتوانرێ
    لەسەر لەش جێگیر بکرێت
  • 5:47 - 5:50
    بۆ خوێندنەوەی بەرزبوونەوەی
    ڕاستەقینەی نیشاندەرەکان.
  • 5:51 - 5:56
    کەواتە ئەگەر ئامێرەکە ئاستی نیشاندەرەکەی
    لەسەروو پلەی هەستیارییەوە خوێندەوە،
  • 5:56 - 6:01
    نەخۆشەکە لە ڕوودانی جەڵدە یان
    وەستانی دڵ ئاگادار دەکرێتەوە
  • 6:01 - 6:04
    هەروەها دەزانرێت نەخۆشەکە پێویستی
    بە چاودێری پزیشکی کوتوپڕ هەیە.
  • 6:04 - 6:08
    هەرچەندە ئامێرەکە لەوانەیە
    نەتوانێت نەخۆشەکە لە بەدەستەبەرکردنی
  • 6:08 - 6:11
    شیکاری تەواوی برینەکانی
    سەر دڵ دڵنیا بکاتەوە،
  • 6:11 - 6:13
    بەڵام فریاگوزارێکی مەزنە
  • 6:13 - 6:17
    بۆ زانینی ئەوەی ئایا نەخۆشەکە
    ژیانی لە مەترسیدایە یاخود نا،
  • 6:17 - 6:19
    نەخۆشەکە ئاگادار دەکرێتەوە
  • 6:19 - 6:22
    و دەزانین کە چارەسەری
    کتوپڕ پێویستە یان نا.
  • 6:23 - 6:27
    ئێستا هەریەکێک لەم نەخۆشانە
    کاتی زیاتر بەدەست دەهێنن بۆ مانەوەیان
  • 6:28 - 6:30
    و گەیشتنیان بە یارمەتی پزیشکی.
  • 6:31 - 6:33
    لە ئەنجامدا، پێویست ناکات پەنا
  • 6:33 - 6:36
    بۆ چارەسەرە پزیشکییە گرانبەهاکان و
    هەناوبینیەکان ببەین
  • 6:36 - 6:39
    ئەگەرنا دوای جەڵدەی دڵ پێویست دەبێت.
  • 6:40 - 6:44
    کاتێک ئامێرەکەم تاقیکرایەوە
    لەسەر ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریدان،
  • 6:44 - 6:47
    ئەنجامی پشکنینە کارامە کلینیکییەکان
  • 6:48 - 6:52
    سەلماندیان کە ئەنجامی
    ئامێرەکەم ٩٦ لە سەدا ورد و ڕاستە.
  • 6:53 - 6:57
    بە نیازم ئامێرەکەم بە دوو شێوەی جیاواز
    بخەمە بەردەستی خەڵک:
  • 6:57 - 7:01
    یەکێکیان شیکاری دیجیتاڵی ئاستی
    یەکە نیشاندەرەکان دەردەخات
  • 7:01 - 7:03
    و جۆرێکی سادەتر بۆ خەڵکی گوندنشینەکان
  • 7:04 - 7:08
    کاتێک ئاستی خەستی نیشاندەرەکان دەگاتە
    سەرو خاڵی مەترسیەوە بە سانای دەزرینگێتەوە.
  • 7:08 - 7:12
    کاتێک دەڕوانینە گەشەسەندنەکانی ئەمڕۆمان
    لە بواری چاودێری تەندروستی دڵ،
  • 7:12 - 7:16
    چارەسەری نەخۆش زیاترە لە
    خۆپاراستن و تەکەنۆلۆجیای چاودێری.
  • 7:17 - 7:19
    بە تەواوی چاوەڕێی
    ڕوودانی جەڵتەی دڵ دەکەین
  • 7:20 - 7:24
    و بەشێکی هەرە زۆری سەرچاوە پزیشکییەکانمان
    بۆچارەسەری دوای نەخۆشکەوتن تەرخان کردووە.
  • 7:24 - 7:28
    بەڵام لەم حاڵەتە، زیانی
    تەندروستی شاراوە ڕوویداوە.
  • 7:28 - 7:33
    بە تەواوی باوەڕم وایە کە کاتیەتی ئێمە
    دووبارە بیر لە چارەسەری پزیشکی بکەینەوە.
  • 7:33 - 7:36
    پێویستە تەکنۆلۆجیای تەرخان کراو
    بۆ چاودێری تەندرووستی بەرجەستە بکەین.
  • 7:36 - 7:39
    ئێستا نەک ١٠ ساڵی داهاتوو،
    پێویستە گۆڕانێکی بنەڕەتی بێتە کایەوە،
  • 7:39 - 7:40
    نەک ٥ ساڵ دواتر،
  • 7:40 - 7:41
    بەڵکو ئەمڕۆ.
  • 7:42 - 7:44
    لەبەر ئەوە، بە ئومێدەوە، ڕۆژێک،
  • 7:44 - 7:46
    بە یارمەتی ئەم ئامێرانە،
  • 7:46 - 7:50
    کەسێکی تر، وەکو من، باپیری لە دەست نادات.
  • 7:50 - 7:51
    زۆر سوپاس.
  • 7:52 - 7:54
    (چەپڵە)
  • 7:54 - 7:56
    سوپاس.
  • 7:56 - 7:57
    (چەپڵە)
  • 7:57 - 7:58
    سوپاس.
Title:
ئامێرێکی گیان پارێز کە پێشوەختە جەڵتەی دڵی خامۆش دیاری دەکات
Speaker:
ئەکاش مانۆج
Description:

لەوانەیە نیشانە باوەکانی جەڵدەی دڵ بزانیت: ئازاری سنگ، بازوو، هەناسەسواری و ماندوێتی. بەڵام جۆرێکی تر هەیە کە کوشندەیە و دەستنشانکردنیشی قورسە، چونکە نیشانەکانی شاراوەن. لەم ئاخاوتنە کورتەدا، داهێنەرێکی ۱۷ ساڵی ئەکاش مانۆج ئامێرێکمان نیشان دەدات کە بۆ وەستاندنی ئەم بکوژە شاراوەیە دروستیکردوە: بێ زیانە، هەرزانە و ئاسانە بۆ لەبەرکردن. نەخۆشەکە لە ساتێکی هەستیاری جیاوازی نێوان ژیان و مردن ئاگاداردەکاتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
08:15

Kurdish subtitles

Revisions