Return to Video

چۆن ژنان ڕێبه‌ریمان ده‌كه‌ن بۆ ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی

  • 0:01 - 0:06
    یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ژنی
  • 0:08 - 0:09
    نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌فریقی بووم.
  • 0:12 - 0:18
    باوه‌ڕم وایه‌ پێویسته‌ وڵاتی زیاتر
    .ئه‌مه‌ تاقیبكه‌نه‌وه‌
  • 0:18 - 0:19
    (پێكه‌نین)
  • 0:19 - 0:26
    (چه‌پڵه‌ و خۆشی)
  • 0:27 - 0:30
    هه‌ركه‌ شوشەی په‌رداخێك شكا.
  • 0:32 - 0:36
    --هه‌رگیز ناتوانرێت كۆبكرێته‌وه‌
  • 0:37 - 0:40
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ كه‌سێك
    هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ بدات.
  • 0:42 - 0:47
    كاتێك سه‌ركردایه‌تی لایبێریام گرته ‌ئه‌ستۆ
  • 0:49 - 0:53
    له‌ كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦،
  • 0:54 - 1:00
    ڕووبه‌ڕوی ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌
    'یەک له‌ قۆناغی دوای ململانێ بوینه‌وه‌:
  • 1:01 - 1:03
    ئابوورییه‌كی داڕماو،
  • 1:05 - 1:07
    ژێرخانی وێرانكراو،
  • 1:08 - 1:11
    دامه‌زراوه‌ ی ناكرداری،
  • 1:12 - 1:13
    قه‌رزی زۆر،
  • 1:15 - 1:17
    خزمه‌تگوزاری شارستانی ئاوساو.
  • 1:18 - 1:20
    هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕوی
  • 1:22 - 1:26
    ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له ‌دوایان جێما بوون.
  • 1:27 - 1:33
    قوربانییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌موو
    جه‌نگه‌ ناوخۆییه‌كان:
  • 1:34 - 1:37
    ژنان و منداڵانن.
  • 1:39 - 1:42
    له‌ یه‌كه‌م ڕۆژم له‌ نووسینگه‌،
  • 1:45 - 1:46
    ...وروژاوبووم
  • 1:48 - 1:50
    و شه‌كه‌ت بووم.
  • 1:52 - 1:56
    پیا هه‌ڵگه‌ڕانێكی زۆر درێژ بوو
  • 1:58 - 2:00
    تا گه‌یشتمه‌ ئه‌و شوێنه‌.
  • 2:03 - 2:08
    ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین ئازاریان
    چه‌شتبوو ژنان بوون
  • 2:09 - 2:11
    له‌ ململانێی ناوخۆییمان،
  • 2:12 - 2:16
    هه‌ر ژنانیش بوون كه‌ چاره‌سه‌ریان كرد.
  • 2:19 - 2:22
    مێژوومان
  • 2:24 - 2:26
    چه‌ندین ژنی به‌هێز و كرده‌یی تۆمارده‌كات.
  • 2:28 - 2:34
    سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ گشتیه‌كانی
    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان،
  • 2:34 - 2:38
    دادوه‌ری بەناوبانگی دادگای نۆرە،
  • 2:38 - 2:42
    سه‌رۆكی زانكۆی لایبێریا.
  • 2:46 - 2:52
    زانیم كه‌ ده‌بوایه‌
  • 2:52 - 2:55
    تیمێكی زۆر به‌هێز پێك بێنم
  • 2:56 - 3:00
    له‌گه‌ڵ توانای چاره‌سه‌ركردنی
  • 3:00 - 3:04
    ئاڵەنگارییەکانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
  • 3:05 - 3:11
    ویستم ژنان له‌ ھەموو
    شوێنه‌ باڵاكان دابنێم.
  • 3:13 - 3:17
    به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌وه‌ مه‌حال بوو.
  • 3:18 - 3:24
    زۆر ئاسووده‌بووم به‌ دانانیان
    له‌ شوێنی ستراتیجی.
  • 3:26 - 3:32
    ئابووریزانێكی زۆر به‌توانام
    له‌ بانكی جیهانی هێنا و دامە‌زراند
  • 3:32 - 3:35
    بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ وه‌زیری دارایی،
  • 3:35 - 3:38
    بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌وڵی
    كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانمان.
  • 3:39 - 3:44
    یه‌كێكیتر بۆ وه‌زیری
    كاروباری ده‌ره‌وه‌،
  • 3:44 - 3:51
    بۆ چاڵاك كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌
    دوو لایه‌ن و فره‌لایه‌نه‌كان.
  • 3:52 - 3:55
    یه‌كه‌م ژن ده‌بێته‌ سه‌رۆكی پۆلیسه‌كان
  • 3:57 - 4:01
    بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ترس لای ژنه‌كانمان،
  • 4:01 - 4:05
    كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا
    زۆر ئازاریان چه‌شتبوو.
  • 4:06 - 4:11
    یه‌كێكیتر بۆ وه‌زیری ڕه‌گه‌ز،
  • 4:11 - 4:16
    بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیای بدات بە پاراستن و
    و به‌شداریكردنی ژنان.
  • 4:18 - 4:20
    به‌ تێپە‌ڕبوونی كات،
  • 4:20 - 4:22
    وه‌زیری داد،
  • 4:22 - 4:24
    وه‌زیری كاروباری گشتی،
  • 4:24 - 4:26
    وه‌زیری كشتوکاڵ،
  • 4:26 - 4:29
    وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی.
  • 4:32 - 4:35
    به‌شداری كردن له‌ سه‌ركردایه‌تی
  • 4:35 - 4:40
    له‌ ماوه‌ی حوكمی مندا بێوێنه‌ بوو.
  • 4:42 - 4:45
    هه‌رچه‌نده‌ ده‌مزانی
  • 4:45 - 4:51
    به‌گوێره‌ی پێویست ژنی
    خاوه‌ن ئه‌زمون نه‌بوو
  • 4:51 - 4:55
    بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی وه‌زیران
    كه‌ هه‌مووی ژن بێت--
  • 4:55 - 4:57
    وه‌ك ده‌مویست--
  • 4:58 - 5:02
    ژماره‌یه‌كی زۆری ژنم دامه‌زاند
  • 5:03 - 5:05
    له‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌ بچووكه‌كان،
  • 5:06 - 5:08
    وه‌كو به‌ڕێوبه‌ره‌ جێبه‌جێكاره‌كان،
  • 5:09 - 5:11
    وه‌كو به‌ڕێوبه‌ر
  • 5:11 - 5:13
    له‌ حكومه‌تی خۆجێیی،
  • 5:15 - 5:17
    له‌ خزمه‌تگوزاریی دیبلۆماسی،
  • 5:17 - 5:19
    له‌ دادگا،
  • 5:19 - 5:21
    له‌ دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كان،
  • 5:24 - 5:25
    ئیشی خۆی كرد.
  • 5:27 - 5:31
    له‌ كۆتایی ٢٠١٢،
  • 5:34 - 5:40
    گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریمان
    گه‌یشته‌ نۆ له‌سه‌د.
  • 5:43 - 5:49
    ژیرخانی ئابوریمان دووباره‌ بنیات نرایه‌وه‌
    به‌ هه‌نگاوێكی زۆر خێرا.
  • 5:51 - 5:55
    دامه‌زراوه‌كانمان دووباره‌
    ده‌ستیان به‌ كار كرده‌وه‌.
  • 5:56 - 6:03
    قه‌رزی ٤.٩ ملیاریمان
  • 6:03 - 6:05
    تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.
  • 6:06 - 6:11
    په‌یوه‌ندی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ
    سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی،
  • 6:11 - 6:12
    بانكی جیهانی،
  • 6:12 - 6:14
    بانكی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌فریقی هه‌بوو.
  • 6:15 - 6:19
    ھەروەھا پەیوه‌ندی كاری زۆر باشمان هه‌بوو
  • 6:19 - 6:22
    له‌گه‌ڵ وڵاته‌ ئه‌فریقیه‌ دراوسێكانمان
  • 6:22 - 6:26
    و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تریش
    له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان.
  • 6:27 - 6:33
    ژنه‌كانمان دووباره‌ توانیان
    له‌ شه‌ودا به‌ ئارامیی بخه‌ون،
  • 6:33 - 6:35
    به‌بێ ترس.
  • 6:36 - 6:40
    منداڵه‌كانمان دووباره‌
    زه‌رده‌خه‌نه‌یان ده‌كرد،
  • 6:41 - 6:48
    وه‌ك چۆن له‌ یه‌كه‌م لێدوانی
    ده‌ستبه‌كاربوونم به‌ڵێنم پێدابوون.
  • 6:50 - 6:55
    ناوبانگ و باوه‌ڕپێكردنی
  • 6:55 - 6:57
    نه‌ته‌وه‌كه‌مان،
  • 6:57 - 7:00
    كه‌ له‌ چه‌ندین ساڵه‌ی ململانێ ون بوو،
  • 7:00 - 7:01
    گه‌ڕێنرایه‌وه‌.
  • 7:03 - 7:05
    به‌ڵام پێشكه‌وتن هه‌رگیز
    ده‌سته‌به‌ری نییه‌.
  • 7:07 - 7:10
    له‌ ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانمان،
    له‌ خولی یه‌كه‌مم،
  • 7:10 - 7:12
    ژنان ڕێژه‌یان سه‌دا چوارده‌ بوو.
  • 7:13 - 7:15
    له‌ خولی دووه‌مدا،
  • 7:15 - 7:19
    بۆ سه‌دا هه‌شت نزم بۆوه‌،
  • 7:19 - 7:24
    چونكه‌ ژینگه‌كه‌ زۆر زیاتر ژه‌هراوی بوو.
  • 7:26 - 7:30
    به‌شێكی دادپه‌روه‌رانه‌م له‌
    ڕه‌خنه‌ و ژه‌هراویه‌تی هه‌بوو.
  • 7:31 - 7:33
    هیچ كه‌سێك كامڵ نییه‌.
  • 7:35 - 7:41
    به‌ڵام هیچ شتێك چاوه‌ڕوانكراوتر نییه‌
  • 7:41 - 7:42
    له‌ ژنێكی به‌هێز
  • 7:44 - 7:49
    كه‌ ده‌یه‌وێت شته‌كان بگۆڕێت،
  • 7:50 - 7:52
    كه‌ بۆ قسه‌كردن چاو نە‌ترسه‌،
  • 7:53 - 7:56
    كه‌ له‌ كردار بوێره‌.
  • 7:58 - 8:00
    به‌ڵام من به‌ ڕه‌خنه‌كان ڕازیم.
  • 8:02 - 8:05
    ده‌زانم بۆچی بڕیاره‌كانم داوه‌،
  • 8:05 - 8:09
    به‌ ئه‌نجامه‌كانیشی دڵخۆشم.
  • 8:10 - 8:15
    بۆیه‌ سه‌ركرده‌ی ژنی زیاترمان پێویسته‌.
  • 8:16 - 8:22
    چونكه‌ هه‌میشه‌ كه‌سانێك هه‌ن
    كه‌ تێكمان ده‌شكێنن،
  • 8:22 - 8:24
    كه‌ پارچه‌ پارچه‌مان ده‌كه‌ن،
  • 8:25 - 8:29
    چونكه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و بارودۆخه‌ی
    ئێستا وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌.
  • 8:31 - 8:38
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باشووری بیابانی سەحارای
    ئه‌فریقیا چه‌ندین كۆسپی گه‌وره‌ی بڕیوه‌
  • 8:38 - 8:43
    له‌ به‌شداریكردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی ژنان
  • 8:44 - 8:48
    به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان--
  • 8:49 - 8:53
    له‌ په‌رله‌مان، به‌و شێوه‌یه‌ ناوی دێنن--
  • 8:53 - 8:54
    چه‌ندین ژن،
  • 8:54 - 8:58
    په‌نجا له‌سه‌د و زیاتر،
    له‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌،
  • 8:58 - 9:02
    زیاتر له‌ شه‌ست له‌سه‌د،
    باشترینه‌ له‌ جیهان--
  • 9:02 - 9:05
    به‌ڵام ده‌زانین ئه‌وه‌ به‌س نییه‌.
  • 9:06 - 9:12
    له‌كاتێكدا پێویسته‌ زۆر سوپاسگوزار بین
  • 9:12 - 9:15
    چه‌پڵه‌ بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ لێبده‌ین
    كه‌ به‌ده‌ستمان هێناوه‌،
  • 9:16 - 9:20
    ده‌زانین كاری زۆر زیاتر هه‌یه‌
    كه‌ ئه‌نجامبدرێت.
  • 9:21 - 9:26
    كاره‌كه‌ پێویسته‌ ئه‌و شوێن پێ
    به‌رده‌وامانه‌ی
  • 9:28 - 9:30
    پێكهاته‌یی له‌خۆبگرێت...
  • 9:32 - 9:34
    له‌ دژی ژنان.
  • 9:36 - 9:39
    له‌ زۆر شوێندا،
  • 9:39 - 9:41
    پارته‌ سیاسییه‌كان
  • 9:43 - 9:47
    بنیات نراوه‌ له‌سه‌ر چاودێری،
  • 9:48 - 9:49
    باوك سالاری،
  • 9:50 - 9:53
    ژنه‌خوازێ
  • 9:53 - 9:57
    كه‌ هه‌وڵ دەدەن ژنان دوور بخەنەوە
  • 9:57 - 10:00
    له‌ شوێنه‌ شه‌رعییه‌كانیان،
  • 10:00 - 10:03
    دووریان ده‌خه‌نه‌وه‌
  • 10:03 - 10:07
    له‌ وه‌رگرتنی پۆسته‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كان.
  • 10:10 - 10:14
    زۆربه‌ی جار، ژنه‌كان رووبه‌ڕوی--
  • 10:15 - 10:18
    له‌كاتێكدا باشترین نوێنه‌رن،
  • 10:18 - 10:22
    له‌كاتێكدا یه‌كسانن یان باشترن له‌ توانایی
  • 10:22 - 10:24
    دەست حەقی نا یەکسان دەبنەوە.
  • 10:25 - 10:29
    بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وامبین له‌ كاركردن
  • 10:29 - 10:31
    بۆ گۆڕینی شته‌كان.
  • 10:32 - 10:37
    پێویسته‌ توانای گۆڕینی
    بیرۆكه‌ی لاساییان هه‌بێت.
  • 10:39 - 10:43
    پێویسته‌ دڵنیایی بده‌ین
  • 10:43 - 10:46
    له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و به‌ربه‌سته‌
    پێكهاته‌یییانه‌
  • 10:46 - 10:49
    كه‌ ژنان ده‌پارێزێت
  • 10:49 - 10:55
    له‌وه‌ی توانایان هه‌بێت ئه‌و
    دادپه‌روه‌ریە‌یان هه‌بێت كه‌ شایه‌نین.
  • 10:56 - 11:00
    پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پیاوانیش كاربكه‌ین.
  • 11:02 - 11:06
    چونكه‌ زیاتر و زیاتر،
  • 11:06 - 11:09
    دانپێانانێك هه‌یه‌
  • 11:09 - 11:12
    كه‌ دادپه‌روه‌ری له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز
  • 11:13 - 11:18
    ئابوورییه‌كی به‌هێزتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات،
  • 11:21 - 11:23
    نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتووتر
  • 11:25 - 11:27
    نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازتر،
  • 11:29 - 11:33
    بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ كاركردن.
  • 11:34 - 11:38
    له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ ئێمه‌ هاوبه‌شین.
  • 11:40 - 11:45
    ناوه‌ندێك بۆ ژنان و پێشكه‌وتن ده‌كه‌مه‌وه‌
  • 11:47 - 11:49
    كه‌
  • 11:49 - 11:55
    (چه‌پڵه‌)
  • 11:56 - 12:02
    ئه‌و ژنانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌
    كه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌و
  • 12:02 - 12:07
    پابه‌ندن به‌ چوونه‌پاڵ سه‌ركردایه‌تی کردن.
  • 12:09 - 12:14
    له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌
    هه‌مان كاتدا سه‌ركه‌وتوون و
  • 12:14 - 12:20
    پێشكه‌وتوون له‌ سه‌ركردایه‌تیكردن.
  • 12:22 - 12:24
    له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵ،
  • 12:26 - 12:29
    بڕوایه‌كی به‌هێزمان هه‌یه‌ كه‌
  • 12:29 - 12:35
    ئه‌و شه‌پۆله‌ی ژنان دروست دە‌كه‌ین
  • 12:36 - 12:41
    كه‌ ئاماده‌ن بۆ گرتنه ‌ئه‌ستۆی،
  • 12:42 - 12:44
    سه‌ركردایه‌تی به‌ مه‌به‌ست و
  • 12:45 - 12:51
    كاریگه‌ری به‌بێ شه‌رمكردن
  • 12:51 - 12:52
    له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه‌.
  • 12:55 - 12:56
    له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌--
  • 12:58 - 13:00
    (پێكه‌نین)
  • 13:00 - 13:03
    له‌ ته‌مه‌نی ٨١ ساڵی، ناتوانم خانه‌نشین بم
  • 13:03 - 13:05
    (چه‌پڵه‌ و پێكه‌نین)
  • 13:05 - 13:12
    (چه‌پڵه‌ و خۆشی)
  • 13:12 - 13:16
    ژنان له‌پێناوی گۆڕان كارده‌كه‌ن
  • 13:17 - 13:19
    له‌ ئه‌فریقیا.
  • 13:20 - 13:24
    ژنان له‌ پێناو گۆڕان له‌
  • 13:25 - 13:27
    له‌ هه‌موو جیهان كارده‌كه‌ن.
  • 13:30 - 13:33
    له‌گه‌لیان ده‌بم،
  • 13:34 - 13:36
    یه‌كێك ده‌بم له‌وان،
  • 13:37 - 13:38
    بۆ هه‌میشه‌.
  • 13:39 - 13:45
    (چه‌پڵه‌)
  • 13:45 - 13:48
    سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
  • 13:49 - 13:52
    بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و جیهان بگۆڕن.
  • 13:52 - 13:59
    (چه‌پڵه‌ و خۆشی)
Title:
چۆن ژنان ڕێبه‌ریمان ده‌كه‌ن بۆ ئازادی، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی
Speaker:
ه. ئ، ئیڵێن جۆنسن سیرلێف
Description:

ئیڵێن جۆنسن سێرلیف وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ و سه‌رۆكی پێشووی لایبیریا ده‌ڵێت،"یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ژنی نه‌ته‌وه‌ ئه‌فریقیه‌كان بووم،باوه‌ڕم وایه‌ وڵاتی زیاتر پێویسته‌ ئه‌مه‌ تاقیبكه‌نه‌وه‌،"باسی چیڕۆكی ژنه‌ لایبیرییه‌كان ده‌كات كه‌ چۆن دووباره‌ وڵاته‌كه‌یان بنیاتنایه‌وه‌ دوای چه‌ندین ساڵ له‌ شه‌ڕی ناوخۆ،سیرلێف گفتوگۆده‌كات كه‌ له‌به‌رچی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی بنچینه‌ییه‌ بۆ ئاشتی و سه‌ركه‌وتن-- و باسی پلانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ بووژانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك له‌ ژنان كه‌ ئاماده‌ن بۆ گرتنه‌ دەستی شوێنی سەرکردایەتی و هانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:11

Kurdish subtitles

Revisions