جەستەمان لە بەرامبەر چاندنی ئەندامەکاانەوە - کاتلین سادتلەر
-
0:07 - 0:08پەمپی ئەنسۆلین ژیانی بەشێکی زۆر
-
0:08 - 0:13لەو ٤١٥ میلیۆن کەسەی نەخۆشی شەکرەیان
هەیە لە جیهاندا باشدەکات -
0:13 - 0:16ئەمەش بە چاودیریکردنی شەکری ناو خوێن،
دابەشکردنی ئەنسۆلین، -
0:16 - 0:20و ڕزگاربوون لە پشکنینی بەردەوامی پەنجە
و پشکنینی خوێن. -
0:20 - 0:25ئەم ئامێرە بچووکە پێکدێت لە پەمپێک و دەرزییەک،
کە توانای زانینی ئاستی گلوکۆزی هەیە، -
0:25 - 0:27و ناردنەوەی بۆ پەمپەکە،
-
0:27 - 0:30ئینجا ئەو بڕە دەژمێرێت کە پێویستە لە
ڕێی دەرزییەکەوە دابەش بکرێت. -
0:30 - 0:34بەڵام کێشەیەکیان هەیە: ئەمانە کاتیین.
-
0:34 - 0:38لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەبێت هەستەوەری
گلوکۆزەکە شوێنەکەی بگۆردرێت. -
0:38 - 0:43بەڵام ئەم کێشەیە بە تەنها لە چاودێریکەری
گلوکۆز و پەمپی ئەنسۆلیندا نییە، -
0:43 - 0:46بەڵکو لە گشت چاندراوەکانی لاشەدا هەیە
بە تێپەڕبوونی کات. -
0:46 - 0:51ئەژنۆی پلاستیکیی دروستکراوی جێگرەوە
دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێت. -
0:51 - 0:54چاندراوەکانی تر، بۆ نمونە ئەوانەی بۆ
مەبەستی جوانکاری دانراون، -
0:54 - 0:57ئەوانیش دوای ١٠ ساڵ دەبێت بگۆڕدرێن.
-
0:57 - 1:02ئەمە تەنها شتێکی بێزارکەر نییە، بەڵکو
دەکرێت گرانبەها و مەترسیداریش بێت. -
1:02 - 1:05ئەم ڕێگرییە بەهۆی
سیستمی بەرگریی لەشمانەوە ڕوودەدات. -
1:05 - 1:09بەو پێیەی بەدرێژایی سەدان میلیۆن ساڵی
پەرەسەندن پوخت کراون، -
1:09 - 1:10بوونە بە پێشەوای بەرگریی
-
1:10 - 1:14و نایابانە تەنە بێگانەکان دەناسنەوە.
-
1:14 - 1:16سیستمی بەرگری لەشمان
-
1:16 - 1:20گەنجینەیەکی ناوازەی هەیە کە پڕە لە ئامراز
بۆ چارەسەرکررن، ڕێگریکردن، و تێکشکاندنی -
1:20 - 1:23هەر شتیک پێیان وابێت کە نابێت هەبێت.
-
1:23 - 1:26بەڵام لە دەرەنجامی ئەم چاودێرییە
بەردەوامە -
1:26 - 1:30مامەڵەکردنی لەشمان لەگەڵ تەنە بەسوودەکانی،
وەکو پەمپی ئەنسۆلین، -
1:30 - 1:34هەمان مامەڵەیە کە لەگەڵ ڤایرۆسێک یان
بەکتریایەکی زیانبەخش دەیکات. -
1:34 - 1:37هەر کە پەمپی ئەنسۆلین لە پێستدا
جێگیر دەکرێت، -
1:37 - 1:42لەش كاردانەوەیەکی دەبێت کە ناودەبرێت
بە "وەڵامدانەوە دژی تەنی بێگانە." -
1:42 - 1:44ئەمەش بە پرۆتینە گەڕۆکەکان دەست پێدەکات
-
1:44 - 1:47کە دەلکێن بە ڕووی دەرەوەی
تەنە چێندراوەکەوە. -
1:47 - 1:50ئەو پرۆتینانە لە دژەتەنەکان پێکدێن،
-
1:50 - 1:52کە هەوڵی دامرکاندنی تەنە نوێیەکە دەدەن
-
1:52 - 1:56و ئاماژە دەنێرن بۆ خانەکانی تری بەرگری
تاوەکو بە شوێنەکە بگەن -
1:56 - 1:58بۆ ئەوەی هێرشێکی بەزەبر بکەن.
-
1:58 - 2:00خانە خێرا وەڵامدەرەوەکانی هەوکردن،
-
2:00 - 2:03وەکو نیوترۆفیڵس و ماکرۆفەیجس،
-
2:03 - 2:05بەخێرایی وەڵامی بارە لەناکاوەکە دەدەنەوە.
-
2:05 - 2:08نیوترۆفیڵەکان دەنکۆڵەی
پڕ لە ئەنزیم دەردەدەن -
2:08 - 2:12کە هەوڵی تێکشکاندنی ڕووی دەرەوەی
دەرزی پەمپی ئەنسولینەکە دەدەن. -
2:12 - 2:14ماکرۆفەیجەکانیش ئەنزیم دەردەن،
-
2:14 - 2:17پێکەوە لەگەڵ ئۆکسیدی نیتریک،
-
2:17 - 2:21کارلێکی کیمیایی پێکدەهێنن بە
تێپەڕبوونی کات تەنەکە لەناو دەبات. -
2:21 - 2:26ئەگەر خانەکانی ماکرۆفەیج سەرکەوتوو نەبن
لە لەناوبردنی تەنە بێگانەکان بەخێرایی، -
2:26 - 2:31ئەوا دەلکێن بەیەکەوە و بارستەیەک پێکدەهێنن
کە ناودەبرێت بە "خانەی زەبەلاح." -
2:31 - 2:34لە هەمان کاتدا، خانەکانی تری
وەکو دایکە ڕیشاڵەخانەکان -
2:34 - 2:39بەرەو شوێنەکە دەڕۆن و دەست دەکەن بە دانانی
چەند چینێکی ئەستووری بەستەرە شانە. -
2:39 - 2:43ئەمانەش دەبنە هۆی داخستنی ئەو دەرزییەی
پەمپەکە بۆ دابەشکردنی ئەنسۆلین -
2:43 - 2:45بۆ پشکنینی ئاستی گلوکۆز بەکاری دەهێنێت.
-
2:45 - 2:48بە تێپەڕبوونی کات ئەم شێوەیە دروست دەبێت،
-
2:48 - 2:51و جێ برینێک جێ دەهێڵێت
لە دەوروبەری چێندراوەکە. -
2:51 - 2:55جێ برینەکە وەک دیوارێکی داخراوی لێدیت
-
2:55 - 2:57کە لەوانەشە ببێتە هۆی ڕێگریکردن
لە کارلێکی گرنگ -
2:57 - 3:00لە نێوان لەش و ئەندامە چێندراوەکە.
-
3:00 - 3:03بۆ نمونە، جێ برین لە دەوروبەری ئامێری
رڕکخەری لێدانی دڵ دەبیتە هۆی تێکدانی -
3:03 - 3:07گەیاندنی کارەبا کە زۆر گرنگە
بۆ کارکردنیان. -
3:07 - 3:11ئەژنۆی دروستکراوی جێگرەوە لەوانەیە
کۆن بێت وردەڵەیان لێ بوەرێت، -
3:11 - 3:15و بەمەش بەرگرییە خانەکان لە دەوربەری
تەنۆچکەکان کۆدەبنەوە و دەبنە هۆی هەوکردن. -
3:15 - 3:20بەداخەوە، هێرشەکانی سیستمی بەرگری
دەکرێت ببنە هەڕەشە لەسەر ژیانمان. -
3:20 - 3:23بەهەرحاڵ، لێکۆڵەرەوەکان ڕێگەی نوێ
دەدۆزنەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی سیستمی بەرگری -
3:23 - 3:28تاوەکو ئەو ئامرازە نوێیانە قبوڵ بکات
کە دەیکەینە ناو شانەکانی لەشەوە. -
3:28 - 3:32بۆمان دەرکەوتووە داپۆشینی ئەندامە چێندراوەکان
بە مادەی کیمیای یان دەرمانی تایبەت -
3:32 - 3:34دەبێتە هۆی دامرکاندنەوەی وەڵامدانەوەکانی
سیستمی بەرگریی. -
3:34 - 3:38بە شیوەیەکی بنچینەیی وا لە چاندنەکە
دەکەن بۆ سیستەمی بەرگری ون بێت. -
3:38 - 3:41هەروەها ئێمە چاندنی زۆر بە
مادەیی سروشتی دروست دەکەین -
3:41 - 3:44و بە شێوەی کە ڕاستەوخۆ
لاسایی شانەکە دەکاتەوە، -
3:44 - 3:47بەڵام جەستە بەرگری لە
هێرشبەرێکی لاواز تر دەکات -
3:47 - 3:51لە چاو ئەو هێرشەی
-
3:51 - 3:53هەندێک چارەسەری پزیشکی چاندنەکە ڕێکدەخەن
-
3:53 - 3:57نوێکردنەوەی پێکهاتی لە ناوچوو
یان شانە تێک شکاوەکە. -
3:57 - 4:00لەم حاڵەتانەدا، دەتوانین چاندنەکان
دیزاین بکەین بۆ لەخۆگرتنی پێکهاتەکان -
4:00 - 4:03کە ئاماژە تایبەتەکان دەنێرێت،
-
4:03 - 4:07و بە وریاییەوە کاردانەوەکانی
بەرگری جەستەمان دەگونجێت. -
4:07 - 4:11لە داهاتوودا، ئەم ڕێگەی کارکردنە
بەدرێژایی لەگەڵ سیستەمی بەرگری -
4:11 - 4:14دەتوانن هاوکارمان بن لە بەرەو پێشچوونی
ئەندامە دەستکردەکان بەتەواویی، -
4:14 - 4:16گونجاندنی ئەندامە دەستکردەکان بەتەواوی،
-
4:16 - 4:19و چارەسەری ئەو برینانەی خۆیان چاککەرەوەن.
-
4:19 - 4:22لەوانەیە ڕؤژێک ئەم چارەسەرانە
شۆرشێک لە پزیشکی دروست بکەن -
4:22 - 4:26و بیگۆرن، بۆ هەتاهەتایەـ ئەو
جەستانەی ئێمە لەناوی دەژین.
- Title:
- جەستەمان لە بەرامبەر چاندنی ئەندامەکاانەوە - کاتلین سادتلەر
- Speaker:
- کاتلین سادتلەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێڕە چاولێکە: https://ed.ted.com/lessons/your-body-vs-implants-kaitlyn-sadtler
پەمپی ئەنسۆلین ژیانی ملیۆنان خەڵکی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەرەو باشتر دەبات بە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، وەرگرتنی ئەنسۆلین، و دوورکەوتنەوە لە پێویستییەکانی خوێن وەرگرتن لە پەنجە دەکات. بەڵام گیرخواردنێک هەیە: ئەویش ئەوەیە ئەوانە کاتین. و ئەوە تەنها پەمپی ئەنسۆلینەکان نییە کە کێشەی هەیە، بەڵکو هەموو ئەندامە چاندراوەکانن. بۆچی بەم شێوەیە؟ کاتلین سادتلەر بە درێژی ڕوونی دەکاتەوە چۆن سیستەمی بەرگریمان کاردانەوەی دەبێت بۆ جەستە بێگانەکان.وانە لەلایەن کاتلین سادتلەر، دەرهێنان لەلایەن ئەنرۆوفۆریستەر.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:27
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Your body vs. implants |