گیڤەر تولی وانەی سەبارەت ژیان فێری منداڵان دەکات لە ڕێگەی (قوتابخانەی تینکەرینەوە)
-
0:00 - 0:04ئەمە ئەو ساتەیە
-
0:04 - 0:09کە دەستم کرد بە دروست کردنی شتێک ناوی (قوتابخانەی تینکرین)ە
-
0:09 - 0:13(قوتابخانەی تینکرین) شوێنێکە کە منداڵ تیایدا دەتوانێت دار هەڵگرێتەوە
-
0:13 - 0:17هەروەها چەکوش، و شتە مەترسی دارەکانی تریش
-
0:17 - 0:19متمانەشی پێ بکرێت لە بەکارهێنانیان
-
0:19 - 0:21متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری خۆیان نادەن
-
0:21 - 0:25هەروەها متمانەیان پێ دەکەین کە ئازاری ئەوانی تریش نادەن
-
0:25 - 0:28(قوتابخانەی تینکرین) پەیڕەوی هیچ جۆرە بەرنامەیەکی دیاریکراو ناکات
-
0:28 - 0:30وە تاقی کردنەوەش نییە.
-
0:30 - 0:34ئێمە هەوڵ نادەین هیچ شتێکی دیاریکراو فێری هیچ کەسێک بکەین.
-
0:34 - 0:37کاتێک منداڵەکان دەگەن
-
0:37 - 0:39زۆر شتیان دەدەینێ
-
0:39 - 0:43تەختە و بزمار و گوریس و پێچکە
-
0:43 - 0:48زۆرێک لە ئامێر، ئامێری ڕاستەقینە
-
0:48 - 0:53شەش ڕۆژ لە ئەزمونێکی پڕ سەرکەشی دەبێت بۆ منداڵەکان
-
0:53 - 0:57لەو سنوورەدا، دەتوانین هەلی کات پێشکەشی منداڵان بکەین
-
0:57 - 1:00ئەمەش شتێکی ناوازە دەبێت
-
1:00 - 1:03لە ژیانێی ئەواندا کە پڕە لە پلان
-
1:03 - 1:06ئامانجمان ئەوەیە کە دڵنیا بین لەوەی کاتێک ئەوان دەڕۆن
-
1:06 - 1:08باشتر دەزانن چۆن شت دروست بکەن
-
1:08 - 1:11وەک لە کاتی گەیشتنیان
-
1:11 - 1:14وە بیرۆکە قوڵەکە لێرەدا ئەوەیە
-
1:14 - 1:18کە دەتوانیت لە شت تێبگەیت و لە هەمان کاتیشتدا کاتێکی خۆش بەسەر بەریت
-
1:18 - 1:23لێرە هیچ شتێک بەو شێوەیە ناڕوات کە نەخشەت بۆ داناوە، هەرگیز
-
1:23 - 1:25(پێکەنین)
-
1:25 - 1:27پاشان منداڵەکان زوو فێردەبن
-
1:27 - 1:31کە هەموو پڕۆژەکە بە ناڕێکی ئەنجام دراوە
-
1:31 - 1:32(پێکەنین)
-
1:32 - 1:34هەروەها بە ئاسانی تێدەگەن لەوەی هەموو هەنگاوێک
-
1:34 - 1:37لە پڕۆژەیەکدا، دەمانگەیەنێتە هەنگاوێکی نزیکتر
-
1:37 - 1:40لە سەرکەوتن
-
1:40 - 1:44یاخود هەنگاوێکی نزیکتر لە کارەساتێکی خۆش
-
1:44 - 1:48لە وێنەکان و نەخشەکانەوە دەست پێدەکەین
-
1:48 - 1:51وە هەروەها هەندێ کات پلانی ڕاستی دادەنێین
-
1:51 - 1:55بەڵام هەندێ کاتیش یەکسەر دەست دەکەین بە بنیاتنان
-
1:55 - 1:58ئەگەر بڕوانینە ناواخنی ئەزموونەکە، بنیاتنان لەمانە پێکهاتووە
-
1:58 - 2:01دەستەکان ئیش دەکات، منداڵەکان چوونەتە قوڵایی کارەکەوە
-
2:01 - 2:05وە بە تەواوی پەیوەست بوون بەو کێشەیەی بە دەستیانەوەیە.
-
2:05 - 2:08من و ڕۆبن، وەک دوو هاوکار ئیش دەکەین
-
2:08 - 2:10پارێزگاری شوێنی کارەکە دەکەین
-
2:10 - 2:13بۆ ئەوەی کارەکان تەواو بکرێن
-
2:13 - 2:16سەرکەوتن لە ئەنجامدانی کارەکەدایە
-
2:16 - 2:19سەرنەکەوتنیش قبوڵ کراوە و ئاهەنگی بۆ گێڕدراوە
-
2:19 - 2:22کێشەکان دەبن بە مەتەڵ
-
2:22 - 2:26ڕێگرییەکان ون دەبن
-
2:26 - 2:28کاتێک ڕوبەڕووی کێشەی گران و
-
2:28 - 2:30ئاڵۆز دەبنەوە
-
2:30 - 2:35کارێکی زۆر خۆش ڕوودەدات ئەویش دیکۆرەیشنە
-
2:35 - 2:38(پێکەنین)
-
2:38 - 2:40دیکۆرەیشنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکە
-
2:40 - 2:44وەک دایەنگەیەکی خەیاڵی وایە
-
2:44 - 2:47لە نێوان ئەمانەدا بیرۆکەی قوڵتر پەیدا دەبێت و
-
2:47 - 2:50ڕێگای نایابی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدۆزرێتەوە
-
2:50 - 2:55کە تەنها چەند ساتێک لەوەو بەر بێزاری کردبوون
-
2:55 - 3:00هەموو ئامێرێکیان بۆ ئامادە کراوە بەکاری بهێنن
-
3:00 - 3:06تەنانەت ئەو کیسە ئاساییە پلاستیکانەی بۆ سەوزەو میوە بەکاردێت
-
3:06 - 3:08دەکرێت ببێتە پردێک
-
3:08 - 3:12کە زۆر بەهێزترە لەوەی هەرکەسێک بیری لێ دەکاتەوە
-
3:12 - 3:15ئەو شتانەی دروستی دەکەن
-
3:15 - 3:18تەنانەت خۆشیان سەرسام دەکات
-
3:18 - 3:22ڤیدێۆ: سێ دوو یەک، دەرچۆ
-
3:29 - 3:33گیڤەر تولی: ئەم ڕەو ڕەوەیە لە لایەن منداڵێکی حەوت ساڵانەوە دروست کراوە
-
3:33 - 3:36ڤیدێۆ: یەیی
-
3:36 - 3:38(چەپڵە)
-
3:38 - 3:41گیڤەر تولی: سوپاس خۆشحاڵ بووم
-
3:41 - 3:47(چەپڵە)
- Title:
- گیڤەر تولی وانەی سەبارەت ژیان فێری منداڵان دەکات لە ڕێگەی (قوتابخانەی تینکەرینەوە)
- Speaker:
- Gever Tulley
- Description:
-
گیڤەر تولی چەند وێنەیەک و فیلمێک بەکار دەهێنێت بۆ خستنە ڕووی ئەو وانە بەنرخانەی منداڵان لە قوتابخانەی تینکەرین فێری دەبن. کاتێک کە ئامێر و ڕێبەری دەدرێت بەم منداڵانە بیرۆکە سادەکان گەورە دەبن و چارەسەری لێهاتووانەی کێشەکان دروست دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی بنیاتنانی بەلەمی تایبەت، پرد و تەنانەت ڕەوڕەوەش!
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:48
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Life lessons through tinkering | ||
Hiwa Foundation added a translation |