Return to Video

هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک کریستاڵی ئاگر دەدزرێت. ئەلێکس گیندلەر

  • 0:07 - 0:11
    کەسێک زەنگی ئاگادار کردنەوە
    لە پەرستگەی توخمەکان دەخاتە کار.
  • 0:11 - 0:14
    تا ئەو کاتەی کە تۆ و
    ڕەبەنەکان دەگەنە شوێنەکە،
  • 0:14 - 0:17
    کارەساتێک دەقەومێت.
  • 0:17 - 0:22
    چوار خوێندکار بە شەو بە نهێنی
    دەچنە ناو ژورێکی ناو پەرستگەیەک
  • 0:22 - 0:25
    تاوەکو کریستالی توخمەکان بدزن.
  • 0:25 - 0:28
    بەڵام کاتێک ئاگادارکەرەوەکە
    دەکەوێت کار، دەشڵەژێن،
  • 0:28 - 0:33
    پێش ئەوەی دەستگیر بکرێن ھەر
    چواریان کریستاڵەکە قوت دەدەن.
  • 0:33 - 0:36
    بەبێ ئەوەی بیر لە پاشھاتەکانی
    قوت دانی کریستاڵەکە بکەنەوە،
  • 0:36 - 0:42
    ھەر چواریان دەبنە ھێزی توخمی روحیی.
  • 0:42 - 0:43
    بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو،
  • 0:43 - 0:48
    ڕەبەنێکی تەنیشتت، پێشتر
    گەواھیداری کارێکی ھاوشێوە دەبێت.
  • 0:48 - 0:51
    روونی دەکاتەوە کە دەبێت یەکێک
    بزانێت کام دز کام کریستاڵی قوتداوە و
  • 0:51 - 0:56
    بخرێتە ناو قتوێکەوە پێش
    ئەوەی بە تەواوەتی بگۆڕێن.
  • 0:56 - 0:59
    توخمەکان دەست بەسەر خاوەنەکانیان دادەگرن:
  • 0:59 - 1:03
    ئەو کەسانەی کە کریستاڵی زەوی و
    ئاویان قوتداوە ناچار دەبن کە ڕاستگۆ بن،
  • 1:03 - 1:08
    بەڵام ئەوانەی کە کریستاڵی ئاگر
    و بایان قوت داوە ناچار دەبن درۆ بکەن.
  • 1:08 - 1:12
    گەنجەکان دەترسن دان بە تاوانەکەیان دابنێن.
  • 1:12 - 1:15
    لە جێگەی ئەوە، یەکتر تاوانبار دەکەن.
  • 1:15 - 1:18
    سۆمی دەڵێت:
    ڕیکی کریستاڵی ئاوی قوتداوە.
  • 1:18 - 1:20
    ڕیکی بە توڕەبوونەوە
    قسەیان پێ دەبڕێت:
  • 1:20 - 1:23
    بێڵا کریستاڵی ئاگری قوتداوە.
  • 1:23 - 1:27
    بۆیە، بێڵا هاوار دەکات:
    من جۆنام دێت کە کریستاڵی با قوت دەدات.
  • 1:27 - 1:30
    جۆنا پەشۆکاوە و سەر بادەدات.
  • 1:30 - 1:34
    من نازانم چی ڕوویدا، بەڵام
    سومی کریستاڵی زەوی قوت داوە.
  • 1:34 - 1:37
    کەواتە کێ کام کریستاڵی قوت داوە؟
  • 1:37 - 1:43
    ھەڵوەستەیەک بکە و بیر بکەوە.
  • 1:43 - 1:47
    پێویستە بیر بکەیتەوە
    و بڕیاری سەرپێی نەدەیت.
  • 1:47 - 1:48
    ئەمە شتێکی خراپ نییە.
  • 1:48 - 1:50
    ئەگەر لە دەستنیشان
    کردن ھەڵەیەک بکەین
  • 1:50 - 1:54
    دەگەینە خاڵێک کە گریمانەکان
    ناچون یەک بێنە بەر چاو.
  • 1:54 - 1:57
    ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات
    کە تێبگەن کە ھەڵەمان کردووە
  • 1:57 - 1:59
    لێرەوە دەست پێ بکەین.
  • 1:59 - 2:02
    تەکنیک ھەیە پێی دەوتڕێت
    سەلماندن بە ناچۆنیەکیی.
  • 2:02 - 2:07
    ئەم تەکنیکە ڕێگە خۆشکەر
    دەبێت بۆ ڕاستاندنی گومانەکان.
  • 2:07 - 2:10
    ھەندێک گریمانە ڕێگە بۆ
    ھەڵھێنانی وەڵامەکان خۆش ناکات
  • 2:10 - 2:12
    بەبێ بوونی گومانی زیاتر.
  • 2:12 - 2:16
    گریمانەیەک ھەڵدەبژێرین
    کە گریمانەی تر درووست بکات
  • 2:16 - 2:21
    زۆرترین زانیاریامان پێ ببەخشێت
    کاتێک ھەڵەیە یان پشت ڕاست دەکرێتەوە.
  • 2:21 - 2:24
    بۆ نموونە، دانپێدانانی سومی بھێنە بەر چاو.
  • 2:24 - 2:26
    ئەگەر وا دابنێن کە ئەوڕاستگۆیە،
  • 2:26 - 2:29
    ئێمە قسەی ھەر دووکیان پشت ڕاست دەکەینەوە.
  • 2:29 - 2:33
    ریکو کریستاڵی ئاوی قوت
    داوە و بەھۆی ئەوەی درۆ ناکات،
  • 2:33 - 2:35
    سومی کریستاڵی زەوی قوت داوە.
  • 2:35 - 2:39
    بۆیە، بێلا کریستالی ئاگری قوت
    داوە وەک ریکۆ دانی پێداناوە.
  • 2:39 - 2:44
    بەمەش دانپێدانانەکەی بێلا سەبارەت بەوەی
    جۆنا کریستالی بایی قوت داوە درۆ دەبێت.
  • 2:44 - 2:46
    بەڵام ئەمە تەنھا ھەڵبژاردە دەبێت.
  • 2:46 - 2:51
    ئەمەش ناچونییەکە، پێمان
    دەڵێن گریمانەکەمان ھەڵەیە.
  • 2:51 - 2:53
    بۆیە دەبێت بگەڕێنەوە خاڵی دەست پێک،
  • 2:53 - 2:57
    بەڵام گریمانەیەکمان ھەیە کە دەیسەلمێنێت
    سۆمی درۆ دەکات.
  • 2:57 - 3:02
    وەک درۆزنێک، سومی یان دەبێت
    کریستاڵی زەوی یان ئاگری قوت دابێت.
  • 3:02 - 3:05
    بۆیە دەبێت قسەکەی جۆنا سەبارەت
    بە سومی ڕاست دەردەچێت،
  • 3:05 - 3:07
    بۆیە ئەو ھیچیانی قوت نەداوە.
  • 3:07 - 3:10
    ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە قسەکەی بێلا
    سەبارەت بە سۆما درۆ دەردەچێت،
  • 3:10 - 3:14
    بۆیە لەوانەیە بێلا کریستالی
    زەوی یان ئاگری قوت دابێت.
  • 3:14 - 3:18
    بەھۆی ئەوەی کە ریکۆ درۆی نەکردووە،
    ریکۆ کریستاڵی ئاوی قوت نەداوە.
  • 3:18 - 3:21
    بۆیە تاکە بژاردە دەبێت
    جۆنا ئەم کریستالەی قوت دابێت.
  • 3:21 - 3:24
    بەھۆی ئەوەی دوو کەسە درۆزنەکەمان
    دەست نیشان کردووە،
  • 3:24 - 3:26
    دەبێت ریکۆ کریستالی زەوی قوت دابێت.
  • 3:26 - 3:31
    ئەمەش ئەوە دەگەێنێت کە بێلا کریستالی
    ئاگر و سومی کریستالی باییان قوت دابێت.
  • 3:31 - 3:34
    توانیت بینخەیتە ناو ھەڵگری شیاو
  • 3:34 - 3:37
    لەو کاتەی ھێزی کریستالەکان بەدەر دەکەوتن.
  • 3:37 - 3:40
    بە بەراورد لەگەڵ ڕاھێنانە
    قورسەکانی ئەم منداڵانە،
  • 3:40 - 3:42
    بۆ زاڵ بوون بەسەر ھێزەکانیان،
  • 3:42 - 3:46
    زانینی کێ کام کریستاڵی قوت داوە زۆر گرنگە.
Title:
هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک کریستاڵی ئاگر دەدزرێت. ئەلێکس گیندلەر
Speaker:
ئەلێکس گیندلەر
Description:

کۆیی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/everything-changed-when-the-fire-crystal-got-stolen-alex-gendler

کەسێک زەنگی ئاگادەر کردنەوە لە پەرستگەی توخمەکان دەخاتە کار. تا ئەو کاتەی کە تۆ و ڕەبەنەکان دەگەنە شوێنەکە، کارەساتێک دەقەومێت. چوار خوێندکار بە شەو بە نهێنی دەچنە ناو ژورێکی ناو پەرستگەیەک تاوەکو کریستالی توخمە پیرۆزەکان بدزن. هەر یەکەیان کریستاڵێک قوت دەدات. دەتوانیت هەوڵ بدەیت تا بزانیت کامەیان کام کریستاڵی قوت داوە؟ ئەلێکس گیندلەر پێشانمان دەدات چۆن ئەم کارە دەکرێت.

وانەکە لە لایەن ئەلێکس گیندلەر ئامادە کراوە و کاری دەرهێنانی لە لایەن Artrake Studio بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:46

Kurdish subtitles

Revisions