خراپترین "ڕەبەن"ی مێژوو . تێریسا ئەی. یۆگار
-
0:07 - 0:12وانا ڕامیرێز دێ ئەزباھێ لە بەردەم
کۆڕی ئاینزانە پایەبەرزەکان و -
0:12 - 0:14دادوەر، و زاناکانی بیرکاری دانیشت.
-
0:14 - 0:18جێنشینی ئیسپانیای نوێ بانگھێشتی کردبوون
تاقیکردنەوەی زانیاری ئافرەتە گەنجەکە بکەن -
0:18 - 0:21بە کردنی قورسترین پرسیار لێی.
-
0:21 - 0:24بەڵام وانا ھەموو پرسیارەکانی
دروست وەڵامدایەوە، -
0:24 - 0:28لە ھاوکێشە ئاڵۆزەکانەوە تا
گومانە فەلسەفییەکان. -
0:28 - 0:30چاودێرەکان دواتر ئەویان بە
-
0:30 - 0:34"بە کەشتی شاهانە چواند کە چەند
بەلەمێکی هەڵگرتووە". -
0:34 - 0:38ئەو ئافرەتەی ڕوبەڕووی ئەم پرسیارانە بۆوە
لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەهەم لە دایک بووە. -
0:38 - 0:43لەو کاتەدا، مەکسیک بۆ زیاتر لە سەدەیک
دەچوو کە داگیرکراوی ئیسپانیا بوو، -
0:43 - 0:46کە سیستەمی کۆمەڵی بەرەو ئاڵۆزی
چیانەیەتی برد بوو. -
0:46 - 0:49باپیر و داپیرەی ووانا لە دایکییەوە
ئیسپانی بوون، -
0:49 - 0:52ئەمەش وایکرد ببنە خێزانێکی پلە بەرز.
-
0:52 - 0:57دایک و باوکی وانا هاوسەرگیرییان نە کردبوو،
باوکی کاپتن بوو لە سوپای ئیسپانیا، -
0:57 - 1:02کە دایکی (دۆنا ئیزابێل) بەجێھێشت، تا
بە تەنھا وانا و خوشکەکانی گەورە بکات. -
1:02 - 1:05لە بەختی ئەوان، باپیرە نەرمونیانەکەی
-
1:05 - 1:07دڵنیایی دا بە ئاسوودەیی ژیانی ئەم خێزانە.
-
1:07 - 1:11و دۆنیا ئیزابێڵ بووە نمونەیەكی
بەھێز بۆ كچەكانی، -
1:11 - 1:14و بەسەرکەوتووانە یەکێک لە دوو
ھەرێمەکەی باوکی بەڕێوە دەبرد، -
1:14 - 1:18سەڕاڕای نەخوێندەواریەکەی، و ئەو ڕقەی
بەرامبەر ژن ھەبوو لەو کاتەدا. -
1:18 - 1:22ئەم نموونەیە بووە ھۆی باوەڕ بەخۆ بوونی
وانا بە درێژایی ژیانی. -
1:22 - 1:26لە تەمەنی سێ ساڵیدا، بەنھێنی شوێنی
خوشکەکەی کەوت بۆ قوتابخانە. -
1:26 - 1:30کاتێ دواتر زانی خوێندنی باڵا تەنھا
تایبەتە بە پیاوان، -
1:30 - 1:33لە دایکی پاڕایەوە بھێڵێت خۆی بخاتە سەر
شێوەی پیاو و بچێت بخوێنێت. -
1:33 - 1:38داواکەی پشتگوێ خرا، وانا ئاسوودەیی خۆی
دۆزیەوە لە کتێبخانە تایبەتییەکەی باپیریدا. -
1:38 - 1:42لە سەرەتاکانی ھەرزەکاریدا، تەواو شارەزا
بوو لە مشتومڕی فەلسەفی، لاتینی، -
1:42 - 1:45و زمانی ئەزتیکیی ناھواتڵ.
-
1:45 - 1:48لێزانییەکەی وانا لەو تەمەنەدا سەرنجی
-
1:48 - 1:50کۆشکی شاھانەی شاری مەکسیکی ڕاکێشا،
-
1:50 - 1:52و کاتێک کە شازدە ١٦ساڵ بوو،
-
1:52 - 1:56جێنشینی شا و خێزانەکەی بردیان وەک
خانمێک کە دواتر دەبێتە شاژن. -
1:56 - 2:01لێرە، شانۆ و ھۆنراوەکانی بە نۆرە دەست و
پەیوەندەکانی شای سەرسام و توڕە دەکرد. -
2:01 - 2:03ھۆنراوە ئیستیفزازیەکەی پیاوی گەمژە
-
2:03 - 2:06ڕەخنەی دەگرت لە ئەو دوو پێوەرەی
ھەبوون بۆ ڕەگەز، -
2:06 - 2:11لەوەی چۆن پیاو ئافرەت لەڕێ لادەدات و
لەھەمان کاتدا ڕەخنەی بێڕەوشتیان لێ دەگرێت. -
2:11 - 2:15سەرەڕای ناڕەزاییەکان لێی، کارەکەی ھێشتا
دەبووە ھۆی ڕێز لێگرتنی، -
2:15 - 2:16و ھاتنی داوای ھاوسەرگیری زۆر بۆی،
-
2:16 - 2:20بەڵام وانا زیاتر حەزی لە زانست بوو
نەک ھاوسەرگیری. -
2:20 - 2:22و لە کۆمەڵگەی پیاو سالاری ئەو سەردەمە،
-
2:22 - 2:25تەنھا دەیتوانی یەک شوێن
بدۆزێتەوە و بچێت بۆی. -
2:25 - 2:29کڵێسە، لە کاتێکدا ھێشتا لە ژێر دەست
لێپرسینەوەی ئیسپانییەکاندا بوو، -
2:29 - 2:33لەوێ دەتوانرا ڕێ بە وانا بدەن سەربەخۆیی
و ڕێزی خۆی بپارێزێت -
2:33 - 2:35لەو کاتەی بێ ھاوسەر دەمێنێتەوە.
-
2:35 - 2:39لە ٢٠ ساڵیدا، چووە ناو دێری ڕەبەنی
سانتا پاولا -
2:39 - 2:43و ناوێکی تازەی وەرگرت
سۆخ وانا ئینێز دی لا کروز. -
2:43 - 2:48بۆ ساڵانێک، سۆخ وانا وەک گەنجینەی
بەنرخی کڵێسە دادەنرا. -
2:48 - 2:52شانۆ و کۆمیدیا و و پەرتووکی دەنوسی
لەسەر بیرکاری و فەلسەفە، -
2:52 - 2:55و لەگەڵ مۆسیقا و ھۆنراوەی ئایینی.
-
2:55 - 2:57ئەو کتێبخانەیەکی گەورەی کۆکردەوە،
-
2:57 - 2:59و سەردان دەکرا لەلایەن زۆرێک لە
زانا دیارەکانەوە. -
2:59 - 3:02لە کاتی خزمەت کردن وەک خەزنەدار و
لێپرسراوی ئەرشیڤ، -
3:02 - 3:06ئەو ژیانی خوشکەکانی و خوشکەزاکانی
دەپاراست -
3:06 - 3:08لەو پیاوانەی دەیانویست بیان چەوسێننەوە.
-
3:08 - 3:12بەڵام بە ئاشکرا قسە کردنەکەی،
ئەوی بەرەو ناکۆکی برد لەگەڵ پیاوانی ئاینی. -
3:12 - 3:19لە ١٦٩٠، سەرۆک قەشەیەک ڕەخنەی نھێنی
سۆخ وانای بڵاوکردەوە لە وتارێکی پیرۆز. -
3:19 - 3:20لە بەرچاو خەڵکدا،
-
3:20 - 3:25ئەو وانای وریا کردەوە کە خۆی بۆ نوێژ کردن
تەرخان بکات نەک دیبەیت کردن. -
3:25 - 3:28وانا وەڵامی داوە و گوتی خودا بیر وھۆش
نادات بە ئافرەتان -
3:28 - 3:30ئەگەر نەیەوێت بە کاری بێنن.
-
3:30 - 3:35ئەم وەڵامدانەوەیە سەرنجی گەورە قەشەی
میری مەکسیکۆی ڕاکێشا. -
3:35 - 3:38بە ھێواشی، ڕێزیان لە سۆخ وانا
سەندەوە، -
3:38 - 3:41ناچار کرا کتێبەکانی بفرۆشێت و دەست ھەڵبگرێت
لە نووسین. -
3:41 - 3:45توڕە بوو لەم چەوساندنەوەیە، بەڵام نەیدەویست
کڵێسە بەجێ بھێڵێت، -
3:45 - 3:47ئەو بە قینەوە سوێندەکانی نوێ کردەوە.
-
3:47 - 3:50لە کۆتا بەرگری لە خۆی، بە خوێنی خۆی نووسی
-
3:50 - 3:53من، خراپترینی نێو ھەمووانم.
-
3:53 - 3:58دورخرایەوە لە خوێندن، وانا چووە نێو
کاری خێرخوازیەوە، -
3:58 - 4:03لە ١٦٩٥، مرد بە نەخۆشییەک کە تووشی بوو
لە کاتی پەرستاری کردن بۆ خوشکەکانی. -
4:03 - 4:09ئەمڕۆ، سۆخ وانا دەناسرێتەوە بە یەکەم
ئافرەتی فێمینیست لە ئەمریکادا. -
4:09 - 4:13ئەو بابەتی نووسینی دۆکیومێنتاری و
ڕۆمان و ئۆپێرایەکی بێشوومارە، -
4:13 - 4:16وێنەی نەخشێنراوە لە سەر پارەی
٢٠٠ پێسۆیی مەکسیکی. -
4:16 - 4:19بە پێی قسەی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ
ئۆکاتاڤیۆ پاز: -
4:19 - 4:23ئەوە بەس نییە بڵێین کارەکانی سۆخ وانا
بەرھەمی مێژووە؛ -
4:23 - 4:28پێویستە ئەوەش زیاد بکەین کە مێژووش
بەرھەمی کارەکانی ئەوە.
- Title:
- خراپترین "ڕەبەن"ی مێژوو . تێریسا ئەی. یۆگار
- Speaker:
- تێریسا ئەی. یۆگار
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/history-s-worst-nun-theresa-a-yugar
وانا ڕامیرێز دێ ئەزباھێ لە بەردەم کۆڕی
ئاینزانە پایەبەرزەکان، دادوەر، و زاناکانی بیرکاری دانیشت. ئەوان بانگ کرا بوون بۆ تاقیکردنەوەی زیرەکی وانا بە کردنی قورسترین پرسیار لێی. بەڵام ئەو بە سەرکەوتوانە وەڵامی ھەموو پرسیارەکانی دایەوە، لە ھاوکێشە قورسەکان و گومانە فەلسەفییەکان. ئەم ئافرەتە مەزنە کێ بوو؟ تێریسا یۆگار زانیاری دەدات لەبارەی ژیانی ئەم شاعیر و زانا مەکسیکیە.وانەیەک لەلایەن تێریسا ئەی. یۆگار، دەرھێنراوە لەلایەن واو-ھاو ستۆدیۆ ئامادە کراون.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:32
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for History's "worst" nun |