كامێرایه‌ك كه ده‌توانێت لێواری گۆشه‌كان ببینێت
-
0:01 - 0:02له داهاتوو،
-
0:02 - 0:06ئۆتۆمبێله خۆ لێخوڕه‌كان سه‌لامه‌تتر و
زیاتر باوه‌رپێكراو ده‌بن له مرۆڤ. -
0:06 - 0:07به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕووبدات،
-
0:07 - 0:11پێویستمان به‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه هه‌یه
كه ڕێگه به ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ده‌ن -
0:11 - 0:12خێراتر له مرۆڤ وه‌ڵام بده‌نه‌وه،
-
0:12 - 0:16پێویستمان به‌و ئه‌ڵگۆریزمانه هه‌یه
كه ده‌توانن باشتر له مرۆڤ لێ‌بخوڕن -
0:16 - 0:20و پێویستمان به‌و كامێرایانه هه‌یه كه
توانایان له توانای بینینی مرۆڤ زیاتر بێت. -
0:20 - 0:25بۆ نموونه، ئۆتۆمبێلێكی خۆلێخوڕ بێنه به‌ر
چاوت كه خه‌ریكی سووڕانه‌وه‌ی گۆشه‌یه‌كه، -
0:25 - 0:26و ئۆتۆمبێلێك وا دێت
-
0:26 - 0:29یاخود منداڵێك وا ده‌یه‌وێت
بۆ شه‌قامه‌كه ڕابكات. -
0:29 - 0:33خۆشبه‌ختانه، ئۆتۆمبێلی داهاتوومان
ئه‌م توانا له ڕادده‌به‌ده‌ره‌ی ده‌بێت، -
0:33 - 0:37كامێرایه‌ك ده‌توانێت گۆشه‌كان ببینێت بۆ
ئاشكرا كردنی ئه‌و مه‌ترسییه شاراوانه. -
0:37 - 0:40له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو وه‌كو
قوتابییه‌كی دكتۆرا -
0:40 - 0:42له تاقیگه‌ی وێنه‌كردنی ژماره‌یی
له زانكۆی ستانفۆرد، -
0:42 - 0:45له‌سه‌ر كامێرایه‌ك كارم ده‌كرد
كه ده‌یتوانی هه‌ر ئه‌مه بكات-- -
0:45 - 0:48كامێرایه‌ك ده‌توانێت وێنه‌ی ته‌نی
شاراوه بكات له ده‌وری گۆشه‌كان -
0:48 - 0:51یاخود له هێڵی بینینی ڕاسته‌وخۆ گیراون.
-
0:51 - 0:55بۆیه با نموونه‌یه‌كتان پێ بڵێم له باره‌ی
كامێراكه‌مان ده‌توانێت چی ببینێت. -
0:55 - 0:57ئه‌مه ئه‌زموونێكی ده‌ره‌كییه
كه پێی هه‌ڵساین -
0:57 - 1:01كه سیسته‌می كامێراكه‌مان چاودێریی لای
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌كات به به‌كارهێنانی -
1:01 - 1:04لێزه‌ر و ئه‌و دیمه‌نه‌ی كه
ده‌مانه‌وێت وێنه‌ی بگرین -
1:04 - 1:06له نزیكی گۆشه‌كه له پشت
په‌رده‌كه شاردراوه‌ته‌وه. -
1:06 - 1:09بۆیه ڕاستییه‌كه‌ی سیسته‌می كامێراكه‌مان
ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ بیبینێت، -
1:10 - 1:11و هێشتا، هه‌رچۆنێك بێت،
-
1:11 - 1:15-هێشتا كامێراكانمان توانای وێنه‌گرتنی ئه‌ن
دازه‌یی سێ دووریی ئه‌م دیمه‌نه‌یان هه‌یه. -
1:16 - 1:17بۆیه چۆن ئه‌مه ده‌كه‌ین؟
-
1:17 - 1:20سیحره‌كه لێره له‌و سیسته‌می
كامێرایه ڕووده‌دات. -
1:20 - 1:24ده‌توانیت وه‌كو جۆرێك له كامێرای
خێرایی زۆر بیری لێ بكه‌یته‌وه. -
1:24 - 1:27نه‌ك یه‌كێك كه له 1000 چوارچێوه
له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئیش ده‌كات، -
1:27 - 1:30یاخود ته‌نانه‌ت له ملیۆنێك چوار
چێوه له چركه‌یه‌كدا، -
1:30 - 1:32به‌ڵكو تلیارێك چوارچێوه
له چركه‌یه‌كدا. -
1:33 - 1:38ئه‌وه‌نده خێرایه كه ده‌توانێت وێنه‌ی
جووڵه‌كانی ڕووناكییه‌كه خۆی بگرێت. -
1:39 - 1:42بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كتان پێ بده‌م له‌سه‌ر
چه‌ند خێرا ڕووناكیی گه‌شت ده‌كات، -
1:42 - 1:47با له‌گه‌ڵ خێرایی پاڵه‌وانێكی خێراڕاكه‌ری
په‌رتووكی كۆمیدی به‌راوردی بكه‌ین -
1:47 - 1:49كه ده‌توانێت بجووڵێت سێ‌جار
زیاتر له خێرایی ده‌نگ. -
1:50 - 1:54ترپه‌یه‌كی ڕووناكیی 3.3 ملیارله
چركه‌یه‌ك ده‌بات، -
1:54 - 1:56یاخود 3.3 نانۆسێكند،
-
1:56 - 1:58بۆ گه‌شت كردن له دووریی مه‌ترێك.
-
1:58 - 2:00زۆر باشه، له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا،
-
2:00 - 2:04پاڵه‌وانه‌كه‌مان كه‌متر له پانیی
تاڵه قژێكی مرۆڤ جووڵه‌ی كرد. -
2:05 - 2:06ئه‌وه زۆر خێرایه.
-
2:06 - 2:09به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی، پێویسته
زۆر خێراتر وێنه بكه‌ین -
2:09 - 2:12گه‌ر بمانه‌وێت وێنه‌ی جووڵی ڕووناكیی
به پێوه‌ری سانتیمه‌تری لاوه‌كیی بگرین. -
2:13 - 2:15بۆیه كامێراكه‌مان ده‌توانێت
وێنه‌ی فۆتۆن بگرێت -
2:15 - 2:19له چوارچێوه‌ی كاتیی بۆ ته‌نیا
50 ترلیۆن له چركه‌یه‌كدا، -
2:19 - 2:21یاخود 50 پیكۆسێكند.
-
2:22 - 2:24بۆیه ئه‌و كامێرا سه‌روو
خێراییه زۆره هه‌ڵده‌گرین -
2:24 - 2:28له‌گه‌ڵ لێزه‌رێك كه‌وا ترپه‌ی كورتی
ڕووناكیی ده‌نێرێت جووتی ده‌كه‌ین، -
2:28 - 2:31هه‌ر ترپه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دیواره
بینراوه گه‌شت ده‌كات -
2:31 - 2:33و هه‌ندێك ڕووناكیی
بۆ كامێراكه‌مان بڵاو ده‌بێته‌وه، -
2:33 - 2:37به‌ڵام دیواره‌كه‌ش به‌كار ده‌هێنین بۆ بڵاو
بوونه‌وه‌ی ڕووناكیی له ده‌وری گۆشه‌كه -
2:37 - 2:39بۆ ته‌نه شاراوه‌كه و بۆ پشته‌وه.
-
2:39 - 2:42ئه‌م پێوانه كردنه چه‌ندین جار
دووباره ده‌كه‌ینه‌وه -
2:42 - 2:44بۆ وێنه‌گرتنی كاته‌كانی
گه‌یشتنی چه‌ندین فۆتۆن -
2:44 - 2:46له شوێنی جیاواز له‌سه‌ر دیواره‌كه.
-
2:46 - 2:49و پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌م پێوانه كردنانه
ده‌گرین، ده‌توانین -
2:49 - 2:53ڤیدیۆیه‌كی ترلیۆن چوارچێوه له چركه‌یه‌ك
له‌سه‌ر دیواره‌كه دروست بكه‌ین -
2:53 - 2:56له كاتێكدا له‌وانه‌یه ئه‌م دیواره
ئاسایی دیار بێت له پێش چاومان، -
2:56 - 3:00له ترلیۆنێك چوارچێوه له چركه‌یه‌ك،
ده‌توانین شتێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو ببینین. -
3:00 - 3:05ده‌توانین شه‌پۆله‌كانی ڕووناكیی ببینین
له دیمه‌نه شاراوه‌كه په‌رش ده‌بنه‌وه -
3:05 - 3:07و له‌سه‌ر دیواره‌كه ده‌پرژێن.
-
3:07 - 3:10و هه‌ر یه‌ك له‌و شه‌پۆلانه
زانیاری هه‌ڵده‌گرن -
3:10 - 3:12له‌باره‌ی ته‌نه شاراوه‌كه كه
شه‌پۆله‌كه‌ی نارد. -
3:12 - 3:14بۆیه ده‌توانین ئه‌و
پێوانه كردنانه هه‌ڵگرین -
3:14 - 3:17و تێبپه‌ڕێنین بۆ ئه‌لگۆریزمی
دووباره بنیاتنانه‌وه -
3:17 - 3:20پاشان بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یی
سێ دووریی ئه‌م دیمه‌نه شاراوه‌یه. -
3:21 - 3:25ده‌مه‌وێت نموونه‌یه‌كی ترتان پێشان بده‌م
له دیمه‌نێكی ناوه‌كیی كه وێنه‌مان گرت، -
3:25 - 3:28ئه‌مجاره به چه‌ندین جۆری جیاواز
له ته‌نی شاراوه. -
3:28 - 3:30و ئه‌م ته‌نانه شێوه‌ی جیاوازیان هه‌یه،
-
3:30 - 3:33بۆیه به‌رپه‌چی ڕووناكیی
به جیاوازی ده‌ده‌نه‌وه. -
3:33 - 3:36بۆ نموونه، ئه‌م په‌یكه‌ری ئه‌ژدیها دره‌و
شاوه جیاواز به‌رپه‌چی ڕووناكیی -
3:36 - 3:38ده‌داته‌وه وه‌ك له ئاوێنه‌ی
تۆپی دیسكۆكه -
3:38 - 3:41یاخود په‌یكه‌ری ده‌ست هاوێشتنه سپییه‌كه.
-
3:41 - 3:44ده‌توانین له ڕووناكییه به‌رپه‌چبووه‌كه
جیاوازییه‌كان ببینین -
3:44 - 3:47له ڕێگه‌ی هێنانه به‌رچاوی
وه‌كو ئه‌م قه‌باره سێ دوورییه، -
3:47 - 3:51له‌و شوێنه‌ی كه چوارچێوه‌كانی ڤیدیۆكه‌مان
هه‌ڵگرتوه‌و به یه‌كه‌وه كۆمه‌ڵمان كردوون -
3:51 - 3:55و كات لێره وه‌كو دوورییه قووڵه‌كه‌ی
ئه‌م شه‌شپاڵووه خراوه‌ته ڕوو. -
3:56 - 3:59ئه‌م خاڵه گه‌شاوانه كه ده‌یبینن
به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ڕووناكیین -
3:59 - 4:02له هه‌ریه‌ك له لایه‌كانی ئاوێنه‌كه
له تۆپی دیسكۆكه، -
4:02 - 4:04به تێپه‌ڕ بوونی كات به‌سه‌ر
دیواره‌كه په‌رش ده‌بن. -
4:04 - 4:08هێڵه بریسكه‌داره‌كانی ڕووناكیی كه
ده‌یانبینیت به زووترین كات ده‌گه‌ن -
4:08 - 4:12له‌لایه‌ن په‌یكه‌ری ئه‌ژدیها گه‌شاوه‌كه‌ن
كه نزیكترینه له دیواره‌كه، -
4:12 - 4:16هێڵه‌كانی تری ڕووناكیی له به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ی ڕووناكیی دێن له دۆڵابه‌كه -
4:16 - 4:17و له په‌یكه‌ره‌كه.
-
4:18 - 4:22هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌و پێوانه كردنانه
چوارچێوه به چوارچێوه بێنینه به‌رچاومان -
4:22 - 4:22وه‌كو ڤیدیۆیه‌ك.
-
4:22 - 4:25بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕووناكییه
بڵاوبووه‌كه ببینین، -
4:25 - 4:29دووباره، لێره ده‌بینین، یه‌كه‌م،
به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ڕووناكیی له ئه‌ژدیهاكه -
4:29 - 4:31كه نزیكترینه له دیواره‌كه،
-
4:31 - 4:34خاڵه بریسكه‌داره‌كان له تۆپی
دیسكۆكه به دوای دێن -
4:34 - 4:37به‌رپه‌چدانه‌وه‌كانی تریش له دۆڵابه‌كه.
-
4:37 - 4:41و له كۆتایی، شه‌پۆڵه بڵاوبووه‌كان له
په‌یكه‌ره‌كه ده‌بینین. -
4:42 - 4:45ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی رووناكیی
دیواره‌كه ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه -
4:45 - 4:49وه‌كو ئاگری ڕه‌نگینن كه ته‌نیا
له ترلیۆنێكی چركه‌یه‌كدا ده‌مێننه‌وه. -
4:53 - 4:57له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ئه‌م ته‌نانه
جیاواز به‌رپه‌چی ڕووناكیی ده‌ده‌نه‌وه، -
4:57 - 5:00هێشتا ده‌توانین دووباره
شێوه‌كانیان دروست بكه‌ینه‌وه. -
5:00 - 5:02ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت
له لێواری گۆشه‌كان بیبینیت. -
5:04 - 5:07ئێستا ، ده‌مه‌وێت نموونه‌یه‌كی تریشتان
پێشان بده‌م كه كه‌مێك جیاوازه. -
5:07 - 5:10له‌م ڤیدیۆیه، ده‌مبینن كه ئه‌م
به‌رگه به‌رپه‌چییه‌م پۆشیوه -
5:10 - 5:15سیسته‌می كامێراكه‌مان دیواره‌كه ده‌پشكنێت
به تێكڕای چوارجار له چركه‌یه‌كدا. -
5:15 - 5:16جله‌كه به‌رپه‌چییه،
-
5:16 - 5:19بۆیه به‌ڕاستیی ده‌توانین وێنه‌ی
فۆتۆنی پێویست بگرین -
5:19 - 5:23و ده‌توانین ببیبنین من
له كوێم و چی ده‌كه‌م، -
5:23 - 5:26به‌بێ كامێراكه كه
ڕاسته‌وخۆ وێنه‌م ده‌گرێت. -
5:26 - 5:30به وێنه‌گرتنی ئه‌و فۆتۆنانه‌ی كه له
دیواره‌كه بۆ جله‌كه‌م بڵاو ده‌بێته‌وه، -
5:30 - 5:32ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دیواره‌كه و كامێراكه،
-
5:32 - 5:36ده‌توانین وێنه‌ی ئه‌و ڤیدیۆ ناڕاسته‌وخۆیه
له كاتی ڕاسته‌قینه بگرین. -
5:37 - 5:40و وابیرده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م جۆره‌ی
وێنه‌گرتنی كرداریی بێ هێڵی بینینه -
5:40 - 5:44ده‌توانرێت به سوودبێت بۆ به‌رنامه‌كان
له نێویاندا بۆ ئۆتۆمبێله خۆ لیخوڕه‌كان، -
5:44 - 5:46هه‌روه‌ها بۆ وێنه‌گرتنی
پزیشكی زینده‌وه‌ریی، -
5:46 - 5:50كه پێویستمانه بۆ بینینی
پێكهاته ورده‌كانی جه‌سته. -
5:50 - 5:53ڕه‌نگه بتوانین سیسته‌می كامێرای
هاوشێوه له ڕۆبۆته‌كان دابنێین -
5:53 - 5:56كه ده‌یاننێرین بۆ گه‌ڕان
به دوای هه‌ساره‌كانی تر. -
5:56 - 5:59له‌وانه‌یه پێشتر له باره‌ی بینینی
لێواری گۆشه‌كان بیستبێتتان، -
5:59 - 6:02به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێشانی ئێوه‌مدا
ده‌كرا مه‌حاڵ بوو بێت -
6:02 - 6:03ته‌نیا دوو ساڵ پێش ئێستا
-
6:03 - 6:07بۆ نموونه، ئێستا ده‌توانین وێنه‌ی
دیمه‌نی شاراوه‌ی گه‌وره‌ی قه‌باره‌ی ژوور -
6:07 - 6:09بگرین و له تێكڕای كاته ڕاسته‌قینه‌كان،
-
6:09 - 6:14پێشكه‌وتنێكی گرنگمان به‌ده‌ستهێناوه بۆ
ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی كرداری -
6:14 - 6:16كه به‌ڕاستی ده‌توانیت ڕۆژێك
له ئۆتۆمبێلێك بیبینیت. -
6:16 - 6:19به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه، هێشتا
به‌ره‌نگاریی ده‌مێنێته‌وه. -
6:19 - 6:23بۆ نموونه، ئایا ده‌توانین وێنه‌ی دیمه‌نی
شاراوه له دووری زۆر بگرین -
6:23 - 6:26له‌و شوێنه‌ی كه زۆر
كه‌م فۆتۆن كۆ ده‌كه‌ینه‌وه، -
6:26 - 6:29له‌گه‌ڵ ئه‌و لێزه‌رانه‌ی كه وزه‌یان
كه‌مه و بۆ چاو سه‌لامه‌تن . -
6:30 - 6:32یاخود ده‌توانین له فۆتۆنه‌كان
وێنه دروست بكه‌ین -
6:32 - 6:34كه چه‌ندین جار له ده‌وری
خۆی بڵاوده‌بێته‌وه -
6:34 - 6:37وه‌ك له ته‌نیا وێنه‌ده‌ركردنێك
له لێواری گۆشه‌كه؟ -
6:37 - 6:41ده‌توانین سیسته‌می نموونه‌ی تاقیگه‌ریی
خۆمان وه‌رگرین ، كه ئێستا گه‌وره‌یه -
6:41 - 6:44و بچووكی بكه‌ینه‌وه بۆ شتێك
كه ده‌توانرێت سوودبه‌خش بێت -
6:44 - 6:45بۆ وێنه‌گرتنی پزیشكیی زینده‌وه‌ریی
-
6:45 - 6:48یان ڕه‌نگه جۆرێك له سیسته‌می
ئاسایشی ماڵ، -
6:48 - 6:53یان ده‌توانین ئه‌م ڕێگه‌ی وێنه‌گرتنه
نوێیه وه‌رگرین بۆ به‌كارهێنانه‌كانی تر؟ -
6:53 - 6:56وابیر ده‌كه‌مه‌وه ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی
نوێی دڵخۆشكه‌ره -
6:56 - 6:59ده‌توانرێت شتی تریش هه‌بێت
كه هێشتا بیرمان لێ نه‌كردبێته‌وه -
6:59 - 7:00بۆ ئه‌وه‌ی بۆی به‌كاربێنین.
-
7:00 - 7:02و هه‌ر بۆیه، داهاتوویه‌ك له‌گه‌ڵ
ئۆتۆمبێلی خۆلێخوڕ -
7:02 - 7:04ڕه‌نگه ئێستا بۆ ئێمه دووردیار بێت--
-
7:04 - 7:07ئێمه به ڕاستیی
ته‌كنه‌لۆژیایه‌كان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین -
7:07 - 7:09كه ده‌كرێت ئۆتۆمبێله‌كان
سه‌لامه‌تتر و زیره‌كتر بكات، -
7:10 - 7:13و له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی خێرای داهێنان و
دۆزینه‌وه‌ی زانستیی، -
7:13 - 7:16ئێوه هه‌رگیز نازانن كه توانا
نوێ و دڵخۆشكه‌ره‌كان -
7:16 - 7:18ده‌كرێت له لێواری گۆشه‌كان بن.
-
7:19 - 7:22(چه‌پڵه)
- Title:
- كامێرایه‌ك كه ده‌توانێت لێواری گۆشه‌كان ببینێت
- Speaker:
- ده‌یڤد لیندێڵ
- Description:
-
ئه‌ندازیاری كاره‌بایی ده‌یڤد لیندێڵ ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تیی كار بكه‌ن، ئۆتۆمبێله خۆلێخوڕه‌كان پێویسته له ئاسته‌نگه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه--ئه‌وانه‌ش كه نابینرێن. و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوو بدات، پێویستمان به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كه كه باشتر له مرۆڤه‌كان ببینێت. بۆ پێشاندانێكی تاقیكراوه‌ی خێرای ته‌كنه‌لۆژیا ئاماده‌به هه‌ر كه لیندێڵ توانا گه‌وره‌و هه‌مه‌جۆره‌كانی به‌كارهێنانی كامێرایه‌كی خێرایی زۆر ڕوون ده‌كاته‌وه كه ده‌توانێت ته‌نه شاراوه‌كان ئاشكرا بكات كه له لێواری گۆشه‌كانن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:34
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners | ||
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for A camera that can see around corners |